mzravilka | Unsorted

Telegram-канал mzravilka - مزراویلکە

3837

مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @MradBapirpour @rahmani_138

Subscribe to a channel

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


چیرۆکی عەوڵای ساوان و مەلا شەلەی.

کاک عەوڵا گوتی:
لەسەردەشتێ بووم وەڕەز بووم، هەر بۆ خۆشی تەلەفۆنێکم بۆ مەلاشەلەی کرد.
گوتم ئەوە دوێنێ لە ڕەزی جۆڵای ئەگەر بزنەکەت وەبەر ماشێنێ دا بۆ ڕانەوەستای هەڵاتی؟
گوتی بەخودای ئەمن نەبووم،مانگێکیش دەبێت بەڕەزی جۆڵایدا نەڕۆیشتووم، گوتم پێویست ناکات سوێندان پخۆی شومارەی ماشێنەکەم نووسیوی دەشزانم کێی،بچیە حاسمانێش دەردی بزنەکێت دەدەمێ.
هێندەی سوێند و قوڕئانی خواردن ئەمن نەبووم،بۆم نەسەلماند،دوای گڕوگەفێکی زۆر تەلەفۆنەکەم داخستەوە.
دوای دوو سێ سەحاتان تەلەفۆنی کردەوە،یەکێک بە فارسی گوتی من پۆلیسی سەد و دە هەستەم،بە فکری خۆم وامزانی مەلا دواتر منی ناسیوە و دەیهەوێت تۆڵێ خۆم لێ پکاتەوە و بم ترسێنیتەوە،نەمزانی مەلا چووە شکایەتی کردووە و پۆلیسی ڕاستییە.گوتم بەڵێ قوربان تۆ پۆلیسی سەدودەی، منیش سەدوبیستم،گوتی یانی چی؟گوتم یانی و میانی ناوێ،پۆلیس و شتیوا لە لای من نایخوا، هەرچەند قسەی کرد هەر بەفشە وەڵامم دایەوە و تەلەفۆنەکەی داخستەوە.
شەوێ گوتم باپچم بۆ ماڵێ مەلاشەلەی بزانم زۆر ترساوە بڕێکی پێ ڕابوێرم.
کە چوومەژوور مەلا لەسەر سفرەی بوو نانی دەخوارد.
دانیشتم گوتم مەلا لەکوێ بووی بۆ وا درەنگ نانی دەخۆی؟
گوتی عەوڵا هەر لێیگەڕێ ئەوڕۆ لە هیچ و خۆڕایی گێرە و کێشەیەکم تووش بوو، گوتم گێرە و کێشەی چۆن؟
گوتی کوڕە سەگبابێکی تەلەفۆنی بۆکردم،گوتی ئەتۆ دوێنێ لەڕەزی جۆڵای بزنت وەبەر ماشێنێ داوە و هەڵاتووی، گڕوگەفێکی زۆریشی لێ کردم،گوتم نەبادا سەگباب تووشی گێچەڵێکم پکات،چوومە پۆلیسی سەد و دەی شکایەتم لێکرد،بەڵام پێم وابێ ئەو سەگبابە دەستی زۆر دەڕوات پۆلیسی بە موبایلی منی تەلەفۆن بۆ کرد بەخوای فشەنەبێ بەپۆلیسی نەدەکرد،ئەوە قەرارە بەیانی لێکۆلینەوەی لەسەر موبایلەکەی پکەن.
تا لە قسەکان بۆوە خەریک بوو پتۆقم،کورە گوتم چۆن شتی وات کردوە،جا ئەتۆ کوێڕا گەیشتیە پۆلیسی؟ خۆ ئەمن بووم بە سوحبەت تەلەفۆنم بۆکردی،گوتم بابڕێک پێپکەنیین،ئەوە پۆلیسی ڕاستی بوو تەلەفۆنی بۆمن کرد؟
گوتی ئەرێ وەللا پۆلیسی ڕاستی بوو، جائەوە سوحبەتە؟ ئەمن لە نیوڕۆ وەرە ئاگام لەخۆم نییە بەوێداو بەوێدا؟
بەسەری تو دەبێ دەردێکت دەمێ دەرمانی نەبێت.
کوڕە گوتم مەلا بە بابەوەت دەبەر دەمرم پەروەندەی دیکەشم لەدادگای هەیە نەجاتیم نابێت دەبێ بەیانی شکایەتەکەی وەرگریەوە،گوتی بەخودای تا لەبەر چاوی منت سێ چوار شەپان دەمەشکێ هەڵنەدەن شکایەتەکەی وەرناگرمەوە.
هەتا نیوە شەوێ خۆم بەقوربان و سەدەقەی مەلای کردوە تا ڕازی بوو بەیانی شکایەتەکەی وەرگریتەوە.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#نانکوێر


ڕۆژی هەینی لە مزگەوتێ پێش نوێژی جەماعەت و دەگەڵ خوتبەدا، پێشنوێژ دۆعا و نزای دەکرد و هەموو پاڕانەوەکەشی بۆ "کولی موسوڵمانان" بوو.
مامۆستا گەیشتە" خودایە ڕزقی کولی موسوڵمانان بدەی" کابرایەک کوتی : توخودا ئەو کوڕەی منی لێ دەرکە! حەیفە خودا ڕزقی بدا. مامۆستاشی کوتی: خودا بیهێنێتە سەر ڕێگای ڕاست!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#ئەنوەر

پیاو ئەگەر تەمەنی چووەسەرێ و وەنێو کەوت، شەرمێون و شایی بەخۆ بوو و لە ماڵێ خێزانی ڕووی تێ نەبوو، بەدایمە چاولەدەرە و چشی بۆ ناکرێ!
کاک مەحموودی فەقیر ئەوە سێ مانگی ڕەبەقە خێزانی نەخۆشە، دەگەڵی ساردە و خۆی لێ دەدزیتەوە. هەموو شەوێ بە هەزار ئۆین و نزمان، دەستەکوتەی دەکا و جم و جۆڵییەتی، کەچی خێری لێ نابینێ و هەموو جارێ بە هەناسەساردی سەردەنێتەوە.

ڕۆژێک کە تەواو تاقەتی لێ دەبڕێ و دەزانێ بەجووڵە و ئیشاڕەتان مەقسوودی حاسڵ نابێ، ڕوو دەخێزانی دەکا دەڵێ مەنیج ئەمن لەمەلایانم بیستووە دەشەریعەتی ئیسلامێدا بە ئاشکرایی باسی ئەوە کراوە کە هەر ژنێک ڕووی لە مێردی وەرگێڕێ و سەرجێیی نەکات، لە دنیای دیکە کراسێکی لە ئاوری بۆ دەدروون و قەتیش چاوی بە بەهەشتێ ناکەوێ. ئێستاش بیکە سندووقی سەری برالانت عیلاجەکم لێ بکە با بەو تەمەنەی تووشی عەیبەکی نەبم. خێزانی قەولی دەداتێ دەڵێ غەمت نەبی ئەوشەو لەعۆدەت دێمەدەر ئەتوش ئەوەی لەدەستت دێ تەخسیریێ لێ مەکە. خوا هەڵناگرێ بەڵێنی خۆیی گەیاندە سەرێ و کوڵ و کۆی مەحموودی بەویستی خۆی دامرکاند. بۆچما دەگەڵ مەلای بەیانی مەنیج نەمرد؟!

بەدەستووراتی شەڕعی کفن کرا و نوێژیان لەسەر خوێند. مەحموود لەقوژبنێکی بن دیواری مزگەوتێ سیغاری داگیرساندبوو، مەیتی مەنیجێ لەسەر شانی پیاو ماقووڵان لە مزگەوتێ بەرەو قەبران وەڕێ کەوت. مەحموود مژێکی لە سیغارەکەی دا و وادەکا:
جا ئەوجار بڕۆ بەخێرچی خودات دەگەڵ بی!!!!



👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#وەرگێڕان

دادوەر ماشێنەکەی بۆ کارواش برد هەتا بۆی پشۆن. کرێکاری کارواشەکە لە بەرا تگەرەکانی شوشت.
دادوەر: لەوە دەچێ تازەکار بیت؟ دەبێ لەسەرەوە دەست بە شۆردنی پکەی.
کرێکار: ئافەرین، وادیارە تۆ سڕینەوی گەندەڵی لە کۆمەڵگاشدا لەسەرەوە دەست پێ دەکەیت.
دادوەر چوو دەبیروە و کوتی: نابێ کرێکاری ماشێنشۆردن بیت.
کرێکار:دوکتوای فەلسەفەم دەخوێند، قسەی وام دەکرد، هەر بۆیە دەریان کردم.
دادوەر: سەرەتا منت داشۆرد، پاشان ماشێنەکە.


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی
✍عیسا ئەحمەدی - سنە
سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون.

هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت."
نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون.
لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت.
لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت.
چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون.
چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە.
پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و .....
لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆ بە کەمزانین.
پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(مووسا نامی)

خوێنەری هیژا؛
مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە.
زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن.
مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن.

هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا...
ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت.....
بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات!

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩

Читать полностью…

مزراویلکە

ئاگاداری

بە ئاگاداری چیرۆکنووسان دەگەیەنین کە ژمارە ٣٥ی گۆڤاری "بەیان" تەرخان بە بابەتی  چیرۆک دەکرێ. داوا لە چیرۆکنووسان دەکەین چیرۆکەکانیان هەتا 15ی پووشپەڕ بۆ ئیمێلی ژێرەوە بنێرن.
esmailmostafazade@gmail.com

١ - چیرۆکەکان لەوەپێش بڵاو نەکرابێتنەوە
٢ - چیرۆکەکان زۆر درێژ نەبن .
٤ - دەکرێ چیرۆکی وەرگێڕداوی نووسەرانی کوردی بیانی نووسیش بێت.
٥ - ئەم فایلە هەرجۆرە چیرۆکێ  وەکوو کلاسیک، مودێڕن، پۆستمودێڕن، مینیماڵ و گشت ڕێبازێکانیش لەخۆ دەگرێ.
٦ - چیرۆکەکان بە هەر زاراوەیەکی زمانی کوردی بێ قەیدی نییە.
٧ - ڕەخنە و هەڵسەنگاندن و نرخاندن و لێکدانەوەی دەقی چیرۆک.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەیان

Читать полностью…

مزراویلکە

#کاکەڕەش



بێوەژنێ ئامانی لێ هەڵگیرابوو چووە کن دارتاشێ و داوای وانێکێکی دارینی کرد.
کاکی دارتاش کوتی: دوو جۆرمان هەیە حەمماڵی کە کورت و ئەستوورە و میرزایی کە باریک و درێژە.
بێوەژنەکە کوتی: ئەی وەستاگیان ناکرێ حەمماڵی میرزایی بێ!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


پیاوێک هەر لەخۆیەوە دڵی تەنگ دەبێت، هەرچی دەیکات ئارام نابێت، بەردەوام بێ تاقەت و ناڕەحات دەبێت، بە هاوسەرەکەی دەڵێ خەریکە شێت دەبم، دەڕۆم تا کەسێکی بێ خەم و فکر نەبینمەوە ناگەڕێمەوە، دەڕوا زۆر شار و دێهاتان ڕاو دەکات،هەر شوێنێک بۆی دەچێت پرسیار دەکات کەسێکتان پێ شکنایە بێ خەم و فکر بێت ؟ بەڵام لە هەمووی دەگەڵ پێکەنینی خەڵک بەرەو ڕوو دەبێت، لە دوایدا پیاوێک پێیدەڵێ بڕۆ بۆ فڵان گوندی پیاوێکی لێیە عەلی دڵخۆشی پێدەڵێن بەردەوام لە ماڵێ کاک عەلی تەپڵ و تووزلە لێدەدرێت. کابرا دەڕوا بۆ ماڵێ عەلی دڵخۆش، کە دەچێتە ژوور ئەوە کاک عەلی لە سەر کورسییەک لاقی هاویشتۆتە سەر لاقی و یەکێک تەپڵی بۆ دەکوتێ و یەکێکیش تووزەلەی بۆ لێدەدات، پیاوێکی ڕەشپێستیش دێت و دەچێ و خزمەتیان دەکات و ژنێکی زۆر جوانیش کابانی ماڵە، کابرا سڵاو دەکات و لە گۆشەیەک لێی دادەنیشێت، لە هەلێکدا دەچێتە لای کاک عەلی، باروودۆخی خۆی بۆ باس دەکات، دەڵێ دەبێ پێم بڵێی ئەتۆ بۆ ئاوا بێ خەم و فکر و دڵخۆشی،تۆزێک ڕێنوێنی منیش پکە با تۆزێک ئارام ببمەوە، کاک عەلی زۆر خۆی دێنی و دەبات فایدەی نابێت کابرا لەکۆڵی نابێتەوە، لە دوایدا کاک عەلی دەڵێ هۆی دڵخۆشی خۆمت پێ دەڵێم بەڵام دەبێ سوێندم بۆ پخۆی لە لای هیچ کەس نەیدرکێنیت، کابرا سوێندی بۆ دەخوات. کاک عەلی دەڵێ ئەو ژنە جوانەت دیتووە؟ دەڵێ بەڵێ، دەڵێ کاتێک هاوسەر گیریم دەگەڵ ئەو ژنە کرد، بە جۆرێک یەکترمان خۆش دەویست نەماندەتوانی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە یەکتر دوور پکەوینەوە، هەر بۆیە هەر دووکمان سوێندمان بۆ یەکتر خوارد، کە من پێش ئەو مردم ژن نەهێنمەوە، ئەویش شوو نەکاتەوە، سەفەرێکم بۆ هاتە پێش یەک مانگ نەمتوانی بگەڕێمەوە، خەریک بوو شێت بم، دوای یەک مانگ کە گەڕامەوە، لە شوێنێک تووشی پیاوێک بووم، دوای سڵاو و چاک و چۆنی گوتی بۆخۆت سەلامەت بی، گوتم بۆ چی؟ گوتی خێزانت کۆچی دوایی کردووە، خەریک بوو دڵم ڕاوەستێ، زۆر گریام لاقم بۆ لای ماڵم نەدەجووڵان، دوایی فکرم لە سوێند خواردنەکەم دەکردەوە، چی پکەم سوێندەکەم لێنەکەوێ و قەولی خۆم بەرمە سەرێ و هاوسەرگیری نەکەمەوە، هاتمە سەر ئەو بڕیارە کە دەبێ ئەندامی نێرینەی خۆم ببڕم، نەچوومەوە بۆ ماڵ گەڕامەوە چووم بۆ لای دوکتۆرێک بەسەرهاتەکەم بۆ دوکتۆر گێڕایەوە، دۆکتۆر نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدام، لە دوای چاک بوونەوەم گەڕامەوە بۆ ماڵ، سەیرم کرد خێزانم ساغ و سەلیمە، هێندەی بە خەبەری مردنەکەی ناڕەحەت بووم دوو هێندە بە وەزعی خۆم و نەمردنی خێزانم، بەرەو پیرم هات و باوەشی بۆ گرتمەوە، دەستم کرد بە گریانێ، خولاسە کارەساتەکەم بۆی گێڕایەوە، بۆ ئەوەی کورتی پکەمەوە،  دوای چەند مانگێک هەستم دەکرد خێزانم ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو سۆزو خۆشەویستیەی جارانی دەگەڵم کەم دەبێت، بۆ خۆشم پێم بێویژدانی بوو ئەو ژنە جوان و تازە پێگەیشتووە بەو وەزعە لە لای من دانیشێت، بە بڕیاری هەر دووکمان ئەو پیاوە ڕەشپێستەمان کرد بە خزمەتکاری خۆمان، ژنەکەم بۆ تەڵاق داو و لێم مارە کرد، بەو قەرارەی لە لای کەس باسی وەزعەکەمان نەکات و تا مردن وەک خزمەتکار لەلامان بمێنیتەوە،  منیش بۆ ئەوەی زۆر بیر لە وەزعەکە نەکەمەوە ئەو دوو هونەر مەندانەم بەکرێ گرتوون ڕۆژانە تەپڵ و توزەلەم بۆ لێدەدەن فکر و هۆشی خۆم دەخەمە سەر تەپڵ و تووزەلەکە بیر لە شتی تر ناکەمەوە.
کاکە گیان ئەوە بۆیە من هیچ فکر و خەمێکم نییە ئەوەیە حیسابەکەم،
کابرا دەڵێ ئەی قوڕم بەسەری جا خۆ من هیچ موشکیلەیەکم نییە ئاوا لە ماڵەوە دەرپەڕیوم، یەکسەر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ بێ خەیاڵ لێی پاڵ دەداتەوە.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

🔴بۆچی له‌ عه‌لی باپیریان پرسی به‌هه‌شت خۆشتره‌ یان سه‌رده‌شت؟


ئه‌نوه‌ر سرێشمه‌یی، كادیری پێشووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ لێدوانێكیدا به‌ (خۆر)ی ڕاگه‌یاند،"کاتێک ئەمریکا بارەگاکانی کۆمەڵی بۆردومان کرد لە هەورامان زۆریان کوژران، عەلی باپیر ڕای کردبوو بۆ سەردەشت".

باسی له‌وه‌ش كرد،"کاتێک گەڕایەوە قسەی بۆ دایک و باوکی کوژراوەکان کرد، لە کۆتایی یەکێک لە باوکی کوژراوەکان پێی گوت سەردەشت خۆشترە یان بەهەشت؟ عەلی باپیر له‌ وه‌ڵامدا گوتی بێ گومان بەهەشت. باوکی کوژراوەکەش گوتی ئەی بۆ ڕات کرد بۆ سەردەشت؟ ئەگەر بڕوات پێی بوایە وەک کوڕەکەی من ڕات نەکردبوایە ئێستا لە بەهەشت دەبووی لەگەڵ کوڕەکەی من".
لە کاناڵی N....k وەرگیراوە


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

دوو ژن

باوکم دوو ژنی بوو و هەمووکات ماڵمان ئەتوت شەڕی جیهانییە
ڕۆژێک باوکم جەڵدە لێیدا و مرد

دایکم و باجییەکەم دایمە شەڕیان بوو لەسەر ئەوەی کامیان زوو بچێتە سەر قەبرەکەی
باجییەکەم سێ شووشە گوڵاوی بردبوو کردبووی به سەر قەبرەکەی باوکمدا.

دایکم پێیزانی و گڕی گرت.

وتی خێراکە دەچین بۆ بازاڕ ئیشم هەیە

منیش دەمزانی مەسەلە چییە

بەڵام هیچم نەوت
چووینە بازار دایکم یەک دەبەی ١٠ لیتری گوڵاوی کڕی.

ڕۆژی هەینی بوو بەیانی زوو وتی بابچین بۆ سەر گۆڕەکەی باوکت.

کاتێک ڕۆیشتین زۆری پەلە بوو

نەیهێشت بگەمە نزیک سەرقەبرانەکە وتی بێستە و سنوقەم بۆ بکەرەوە هەتا تۆ ماشینەکە پارک دەکەی من دەگەمە سەر گۆڕەکەی( لەڕاستیشدا پەلەی بوو نەوەک باجییەکەم زووتر بگات)

کاتێ زانیم دایکم لەسەر گۆڕەکە هاواری کرد  وتی فریاکەوە باوکت سووتا وتم باوکم مردووە سووتای چی؟

تەماشا ئەکەم بەڕاستی گڕ لەقەبرەکەی بەرز دەبێتەوە تومەس لەسنووقی سەیارەکەما دەبەیەک بەنزینی تیابوو لەجیاتی گوڵاوەکە لەپەلەپەلیا ئەوەی بردووە و خێرا کردوویەتی بەسەر گۆڕەکەیا و سەمچەێکی داگرسانووە و قەبرەکەش ئاگری گرتووە..
ناهێڵن لەقەبرەکەشا ئیسراحەت بکات.

لە کاناڵی شەهریاری سەقز وەرگیراوە


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#لانەواز


قانع بە ڕێبواریی ئەدات بە لای ئاوایی شێخەکوێرەی مەریواندا، ئەڕوانێت وا فەقێیەک لەگەڵ کەرێکدا ئەوینداری دەکات. ئەویش ئەم دێڕە شێعرەی بەو بۆنەیەوە وتووە:

ئافەرینم شێخەکوێرە! بۆ کوڕی کەر کووڕکەرت٭🫏
بۆ فەقێی بێ‌عیلم و دانش هەروەکوو نێرەکەرت

کووڕکەر واتە: وای بۆ کەرەکە لێ‌داوە کووڕی کردووە🤣

سەرچاوە: بەندی شەشەمی دیوانی قانع(سروەی بەربەیان) لە کۆکردنەوەی وریا قانع لاپەڕی 11


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#ئیبراهیم ئەحمەدی سەراوشارەک


لە بڕێ ناوچە بەسەرقاو ئەڵێن سەرشکێنە
زاوایەک وتی:میمانی ماڵی خەزوورەم کردبوو لەکاتی نان خواردنا باوکم بەدەنگێکی بەرز وتی ئا ئەو سەرشکێنە بێنن!مێمانەکان بۆ ماوەیەک مات بوون،ڕووانیان پێمانا!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان



دۆستێک بۆیگێڕامەوە گوتی: پیاوێک بە کەر پارچەی هێنابوو بۆ دێی ئێمە بیفرۆشێ.بە نێو دێدا دەگەڕا هەرای دەکرد پارچەی چاکم پێیە ، پارچەی جوانم پێیە. هەر کە لە بانگەواز تەواو دەبوو، کەرەکەی بە دوای ویدا دەیزەڕاند. خەڵک لێی کۆوەبوون تەماشای شتەکانیان دەکردتا لێی بکڕن. کاک حسێن نێوێکمان هەبوو زۆر قسە خۆشبوو ئەو لە خەڵکەکە دوورتر ڕاوەستابوو چاوی لێدەکردن. بانگیان کرد گوتیان: کاک حسێن ئەوە بۆ نایەی شتێک بکڕی گوتی: شتەکانی بەکارنایە. گوتیان چووزانی خۆ تۆ تەماشات نەکردووە؟ گوتی: یانی ئێوە ئەوەندەتان عەقڵ نییە ئەگەر لە بانگەواز تەواو دەبێ کەرەکەی دەست دەکا بە زەڕیین. گوتیان جا ئەوە چ کاری بەوەداوە. گوتی: ئەوە کەرەکە دەستاوبەجێ بە دوای ئەودا دەڵێ باوەڕی پێ مەکەن هەرچی دەیڵێ درۆیە.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#ئیبراهیم ئەحمەدی سەراوشارەک


مامەحاجییەک وتی:ڕویشتین بۆ ناوچەیک لەکاتی نانخواردنا دیم چێشتەکە ئاوگۆشتە. حەزم لەو چێشتە نەبوو. خۆمم سەرگەرم بەئاوەکەیەوە کرد، دیم خاوەنماڵ بانگی کرد: سەرقاو، سەرقاو بێرانە! لە دڵی خۆما وتم لێیگەڕێ چێشتێکی خۆش دێنێ، کەکاتێک هێنای دیم هەر ئاوگۆشتەکەیە؟


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


عەلی وبرایم دوو نەخۆشی دەروونی، لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بۆ چارەسەر لەژێر چاودێری دوکتوردا لە نەخۆشخانە ڕادەگیرێن.
ڕۆژێکی هەردوو نەخۆش، لە حەوشەی نەخۆشخانە دێن و دەچن،لەپڕ برایم خۆی دەخاتە ناو حەوزی ئاوەکە،عەلی دەچێ لە خنکان ڕزگاری دەکات، لە حەوزەکەی دەردەهێنێتەوە.
خەبەر بەدوکتور دەگات کە عەلی، برایمی لەخنکان نەجات داوە،دوکتور دەڵێ، دیارە عەلی کێشەی نەماوە وپێویستە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
دوکتور دەچێتە لای عەلی دەڵێ کاک عەلی دەمهەوێ خەبەرێکی خۆش و خەبەرێکی ناخۆشت پێ ڕابگەیەنم. خەبەرە خۆشەکە ئەوەیە جەنابت کە کاک برایمت لە خنکان ڕزگار کردووە دیارە کێشەی دەروونیت نەماوە و پێویستە بچیەوە ماڵەوە. بەڵام خەبەرە ناخۆشەکە ئەوەیە جەنابت کە کاک برایمت لە خنکان ڕزگارکردبوو دوای چەند خولەکێک بەداخەوە خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە.
عەلی دەڵێ کاک برایم بۆخۆی، خۆی هەڵناوەسیوە ئەگەر لەئاوەکەم هێنایەوە دەر بۆخۆم هەڵمواسی تا ویشک بێتەوە.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#لوقمان ئەحمەدی


هەندێک لەو پەند و دەستەواژانە (ئیدیۆم) کە دەنگی (د)یان تێدایە:
«داری هەڵێنە، سەی دز دیارە.»!
«کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە.»!
«بۆ هاری، هەر دەباری.»!
«خوا کە دەردی داون، دەواشی داناون.»!
«گرێی دەستان مەخە ددانان.»!
«دوژمن ببێ بە پردیش، پێیدا مەپەڕەوە.»!
«جارێکت خواردم، بە سندانت بم؛ دوو جارت خواردم، نۆشی گیانت بم.»!
«دەنگی دەهۆڵێ لە دوورەوە خۆشە.»!
«قومارچی کە قوماری دۆڕاند، ئەگەر نەڵێ بە گو...ـم، جیق دەکا.»!
«هەتا دووری، پووری.»!
«کا ئیی خۆت نەبوو، کادێن ئیی خۆت بوو.»!
«دار، هۆرەی لە خۆ نەبێ، ناقەڵشێ.»!
«هەر ددانەی بە ساڵێکی هاتووە.»!
«بەرد لە جێی خۆی سەنگینە.»!
«لەدووی چووان مەچۆ.»!
«دنیا لەو کەسەی خراپ دەبێ، کە دەمرێ.»!
«مەیدانی درۆ، بەری کورتە.»!
«دەراوی هێندە خاوێن نین.»!
«ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ.»!
«دەشیخورێ و دەشیهێشێ.»!
«هەر دەڕوا و هەڵداوێ.»!
«ڕۆڵەی لە بەر دایکی هەڵدەگرێ.»!
«ئاشق بە داری ژەقنەمووتە.»!
«دنیا دەوراندەورانە.»!
«دیزەکەر لۆمەی کاسەکەرێ دەکا.»!
«دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کرد.»!
«مردن، مردنە؛ ئەو لینگەفرتە چییە؟»!
«دۆشاو بە گـو...ـت.»!
«دەست لە گو...ن درێژتر»!
«دنیا دەست و بێدەستە.»!
«چەپڵە بە دەستێکی لێ نادرێ.»!
«ئەگەر گوڵ نی، دڕکیش مەبە.»!
«مردوو کە مرد، لاقی درێژ دەبن.»!
«دۆڵمێکێی تێنێی.»!
و ...


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مامۆستا هەژار


هەویری بەموو

ڕێویەکی پیری بەفێڵ
وتی بە یەکی جحێڵ
تاژیەک هەیە ئاشنامە
وا بۆم نووسیوە نامە
بیبە و وەڵامی بێنە
سەد کەوم لێ بستێنە
جوانە ڕێوی پێکەنی
گوتی بەڵێ ئەزبەنی
هەویرت بێ موو نییە
چەقاڵتەت بێ لوو نییە
کرێی زۆر و کاری کەم
من خۆم دەبێ تێی بگەم
تۆ گۆشت کەو نادەی بەمن
گۆشتم دەدەی بە دوژمن



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

وەرگێڕ: #لانەواز

دادوەر ماشێنی برد بۆ کارواشی
هەتا لەوێدا بیشوا بەباشی

لەوێندەر گوتی: بە کرێکارێ
وا دیارە تازەکاری تۆ جارێ!

چونکە نازانی چۆنە ئیش‌کردن
دەبێ لە سەرڕا دەست کەی بە شۆردن


ئەویش هاتە جواب گوتی: ئافەرین
بۆ سڕینەوەی گەندەڵیی و دزیــن

دەبێ لە سەرڕا دەستی پێ‌بکرێ
ئیش دەبێ ئاوا جێ‌بەجێ بکرێ!

بەهۆی قسەی ئەو کوڕە ژیرەوە
دادوەر بە قووڵیی چوو دەبیرەوە

گوتی: لاوێکی زانا و وشیاری
چۆنە وا لێرە تۆ کرێکاری!؟

ـ ئەمن دوکتۆرای فەلسەفەم هەیە
هەزار ئەوەندەی تۆ عورزەم هەیە!

لەسەر ئەم قسانە دەریان‌کردوومە
قەت نایخۆمەوە هەرچی گوتوومە

دادوەر:
منیشت داشۆرد وەک ئەو ماشێنە
بە تۆ ناوەستم، چیدم مەدوێنە!



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


جارێکی عەلیاغا دەچێت بۆ چاخانەیەک، دەڵێ دیشلەمەیەکم بۆ تێکەن،لە باشووری کوردستان زۆرتر چا بە شەکر شیرین دەکەن و دەیخۆنەوە، چایەکی دیشلەمەی بۆ دادەنێن، عەلیاغا کڵۆ قەندێک بە چایەکە دەخواتەوە کڵۆ قەندەکە تەواو دەبێت چایەکە تەواو نابێت، کڵۆ قەندێکی تر داوێتە زاری چایەکە تەواو دەبێت کڵۆ قەندەکە تەواو نابێت، کڵۆ قەندەکەی فڕێدەدات بۆ دەرێ دەڵێ، دە،،،،،،،م دیشلەمە وەک تفەنگی خەراپ یا بەسەر دەکات یا بە کورت دەکات.😂



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#زێوان


مام عەلی دەیگێڕاوە:
دەیگووت لە مزگەوتی کارخانە قەند  دانیشتبووین و مەلا ڕەسوی نەمنجێ میوانی مەلای مزگەوت بوو.
مام ڕەحمانی سێوێ گەدەی لە مەلاڕەسوی پرسی:
ئەرێ مامۆستا مەلای کوێی؟
مەلا وڵامی داوە وەڵا گاوانی نەمنجێم
مام ڕەحمانیش قسەی لێ کەم نەهات گوتی کەرت زۆر گاون؟
مەلا قەڵس بوو مام ڕەحمان گوتی لە بۆ قەڵس دەبی کابرا گاوان بێت کەریش دەگێ!!!!


👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#زایەڵەی_خاک

زایەڵەی خاکێکی تینووی دوورە باران دێتە گوێم
بوومەلێڵی هەستی "ئاسۆ" پڕ بە ئاسمان دێتە گوێم

دەنگی شمشاڵ و هەناسەی "مامە قالە"م دێتە یاد
شێعری "ئاوات" و "حەقیقی"و ژانی "سۆران" دێتە گوێم

دڵپڕی مانگی چواردەی "حەوزەگەورە" و سەر "قەڵا"م
داوەتی سۆزی "پەشێو" و ئەشک و "بۆران" دێتە گوێم

هەڵپسێنن ئەو سەرانەی ڕاوی خێڵی خۆ دەکەن
بەیتی "کەردار"، وەسیەتی سەردار "عەزیز" خان دێتە گوێم

دڵ لە بەر "سابات" و سایەی "شوانە"دا دەشنێتەوە
دەنگی "زیرەک" بولبولی دڵ پڕ لە ئاژوان دێتە گوێم

گیان نساری ڕێی "نساری"و خاک و، ماکی خۆم دەکەم
"شاربەدەر" ڕۆمانی گەوەرەی هەست و ویژدان دێتە گوێم

"بەردەزەرد" سەردی هەناسەی ئۆفی هەوراز و کەژە
"موقبل" و "ئەورازی" بێ ناز زەنگی کاروان دێتە گوێم

چاو "شەوارە" بوون بە "نووری" "ڕاوچی"انی سەر چیا
هات و هاواری زنار و دەشت و "ئاران" دێتە گوێم

"هەر بە نینۆکم دەکۆڵم" کێوی "بێستوون" بۆ ویساڵ
ڕازی عەتری" و ئاخی "خاکی"ی نامورادان دێتە گوێم

بۆچی "ژاکا"ون "گوڵاڵەی" تەڕچک و "لاولاوی" دڵ
مەیلی "لەیلا"، ئەشقی مەجنوون، کۆڕەوی ژان دێتە گوێم

گوێ و دڵم پڕپڕ لە ناڵەی بەرزی "ناڵەشکێنەیە"
ئەشق و "فرمێسک"ی "عەلی خەندان" و حەیران دێتە گوێم

فەخرە بۆ ئەم میللەتەی کورد نایەکەی "عوسمانە سوور"
زامی "کاروانی خەیاڵ"ێک تا دڵ و گیان دێتە گوێم

دێتە کانیاوی ئەوینم گوڵتریفەی کیژی مانگ
زەمزەمەی ڕوونی "سوارە"، شێعری "هەرمان" دێتە گوێم

باخی ""ناچیت" ناچی هەرگیز تۆ لە یاد و بیری کورد
دەنگی تەشوێی دەست و نەخش و فکری "عوسمان" دێتە گوێم

پڕ لە کۆنسێڕتی "خەبات" ن پەیکەرەی ژینی "هەژار"
دەنگی "ڕێبوار" ی "دەلال" و سۆزی "ڕێزان" دێتە گوێم

ئەو سروودانەم شەهیدی ئەشقی "قادر" بوون بە دڵ
ڕازی "لوقمان" و حسەین" و گشت "موکوریان" دێتە گوێم

هەم دەبیسم هەم دەبینم! گوڵچرۆی "باخی هەتاو"
دەنگی ئازاری "براییم"  هەردی "جەمیان" دێتە گوێم

"بەر بەیانێکی خۆمار"ن چاوەکانی "نیشتمان"
بانگەشەی هۆزی "قوڕەیشی" و "تەنز"ی دەوران دێتە گوێم

تۆزی پێڵاوی "عەزیز"ان سوورمە بۆ چاوی منن
تا "نەبەز" هێمای غەزەل بێ باۆەڕی مان دێتە گوێم

ئەی "وەتەن" سۆزی "سماییل" جەرگی دایکانی بڕی
گوڵشنەی باخی "ئەدەب" هەم دەنگی "دیوان" دێتە گوێم

سۆی "حەسەن دەرزی" و "خەلیلی" "لایەلایە"ی ڕۆحمن
"کێوە ڕەش" ئاخ و هەناسەی پڕ بە جیهان دێتە گوێم

دیکلەمەی ئێعجازی شێعری دڵبلاوێنی "کەژاڵ"
مۆعجزەی کانیاوی ڕوونی ڕۆحی ئینسان دێتە گوێم

پڕ "شنەی پشکووتن"ن بۆم "ژانی ئەستێرە"ی وڵات
ڕۆندکی ئەشقی "ئەمین" تا سووتنی نان دێتە گوێم

کێوەکان هەنگاو هەڵەگرن شان بە شانی کاک ئەمین
قەڵبەزەی تیشکاوی بەرزی دوند و کاوان دێتە گوێم

"زایەڵەی شاخ" و تنۆکی ڕووی "شلێر"ە کوشتمی
ئێرە کوردوستانە دەنگی بووکی بووکان دێتە گوێم

"بۆ خەوی کەوتووە لە چاوی " گشت "وەفا"دارانی خاک
بۆ کەسانێ خۆم دەزانم... بەحری گریان دێتە گوێم

دەبمە "پشکۆ" بۆ "ئەوین"ی پڕ لە ئاخ و داخەکەم
نامرم تاکوو سریوەی پاکی "بۆکان" دێتە گوێم

پشکۆ یاسینی
1396/3/29 هەتاوی  بەفرڕێژ

Читать полностью…

مزراویلکە

#کوڕۆجە



فێرکاری پیاو لە فێرگەی دواناوەندی کچان خەریکی وانەوتنەوە دەبێ، یەکێ لە کچەکان کوتی: مامۆستا زیبی شەڵوارەکەت کراوەتەوە. مامۆستا کوتی: بە ئەدەبەوە قسان بکەن، بڵێ دەرکی دەفتەر ئاواڵەیە.
دوای ماوەیەک هەر لەو پۆلەدا زیبی ئەو مامۆستایە کرابۆوە و ئەسپاپیشی بەدەرەوە بوو. کچێک کوتی:
مامۆستا دەرکی دەفتەر کراوەتەوە و سەرۆکیش بە هەر دوو معاونەکەیەوە دیارن.!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#هیوا

با شتێکی خۆشتان بۆ وەگێرم،

مام رەحیمێکمان لە دێیە، پێی دەڵێن ڕەحیمە نۆغڵە ،
زستان بوو، نوێژی شێوان مەزگەوت پڕ لە خەڵک، مەڵا کوتی مام ڕەحیم هەستە بانگەکەی بفەرموو، مام ڕەحیم هەستاو
دەستی دە بن گوێچکەی نا، دەستی پێکرد، لە نێوەڕاستی بانگێدا بوو لێی خەڵەت بوو، ئاوڕێکی داوە و کووتی ئای
به خودای لێم تێکچوو، ،،،
ڕاست دانیشت،،
بوو بە پێکەنین،، لەو دەمیەوە، لە کن مام ڕەحیمی بڵەی لێم تێکچوو، ،،
ڕاست دەستی لە سەر دادەنێ و دەڵێ
ئەوەت لە هینەکەی،چوو!!!!



👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#حەبیبەڵڵا عەبدی - سنە


فێرکاری  پۆلی  ئەوەڵی دواناوەندی بووم  ئاخرین ڕۆژی حەفتە و ئاخرزەنگ وەختێ کە گەرەکم بوو لەگەل دانەیەک لە هاۆپۆلەکانا  لە کلاس  بێمە دەرەوە  چاوم بەکڵاوێکی سورمەیی کەوت، کڵاوەکە هین سەلاح سفرە کەبوود بوو ،  منیش کڵاوم  نەبوو هەوایچ سارد بوو ، لە بەر سەرما  هەر جۆرێک  بوو بە هاوپۆلەکەم    وت : " من ئەم کڵاوە ئەهێنمەوە بۆ ماڵ با گوم نەبێ  سۆزی جومعەس و ڕۆژ شەممە ئەیهێنمەوە و لە مەدرەسە ئەیدەمەوە پێی ، ئەویش وتی دەی باشە وابکە .
کڵاوەکەم کردە سەرم و گەڕامەوە بۆ ماڵ  ، دوانیمەڕۆیش دوای ژەمی نیوەڕۆ لەگەل ڕەفێقەکەم گەرەکمانبوو بڕۆین بۆ ناو شار  وەک هەمیشە بۆ پیارەسە و خول خواردنەوە ، بە پێی پیادە  لە تەپپەی شێخ حەمە سادق تا دەور مەیان  ڕۆیشتین  کە گەیشتینە دەورمەیان لە  ناو  مێۆە فرۆشەکاندا ئەڕۆیشتین دیتم سەلاح سفرەکەبوود  لە بەردەمما وەک قلینچکە سڵام سەوز بوو  ، منیش ئەوندە هەوڵ بووم  بۆ ئەوەی بەو کڵاوەوە نەمبینێ نەمدەزانی سڵامی لێ  بکەم یا دەس بگرم بە کڵاوەکەوە  تا نەیبینێ ، لە ترس ئەوەی کە نەوەکوو کڵاوەکەی بناسێتەوە تا وا بیرنەکاتەوە  کە من کڵاوەکەیم دزیوە  هەر جۆرێک بوو بەپەلە خۆم کرد بە ناو  شلۆقییەکا و ڕەفێقەکەیچ بەشیوێنما دەستی کرد بە پێکەنین و بۆی دەر چووین ، ئیتر ئەو کڵاوە بوو بە مەراق لە بان دڵماو نەمدەزانی چی لێ بکەم ؛ نە لە ڕووم ئەهات  بیبەمەوە بۆی و نە بڕۆم داوای لێبوردنی لێ بکەم ، وام دەزانی  کڵاوەکەی ناسیوەتو و حەزی لێ نییە بیدرکێنێ  ،زستان تەواو بوو منیش هەر لە ڕووم نەهات کڵاوەکەی بۆ ببەمەوە و دواتر هەر وا بە بان دەستمەوە ماوە تا مەدرەسه تەواو بوو و کڵاوەکەیچ نازانم چی لێهات  ، منیش چەن ساڵ لە خەجاڵەتی ئەو کڵاوە بووم کە بۆ نەمبردەوە  بیدەمەوە پێی و خۆم لەوعەزاب ویژدانە خەلاس بکەم  ، تا ساڵانێک گوزەرا و بە ڕێکەت  لە شارۆچکەی بەهارانی سنە چووم بۆ بونگای ماڵ کڕین و فرۆشتن  ( شارام مەجیدی ) کە  بۆ فرۆشتنی ماڵێک ڕووم کردبوو لەوێ ، ئەز قەزا لە گەل کوڕێک ئاشنا بووم کە خەریکی  دەڵاڵی بوو  تۆزێک ئاشنا ئەهاتە بەرچاوم قسە هات و چوو  لێک نزیکتر بووینەوە ، پرسیارم لێ کرد :
ئەرێ کاکە ئێوە ناوتان چییە ،؟
وتی :  من ناوم سەلاح سفرە کەبوودە !! تا وەهای وت دووبارە  ماجەرای کڵاوەکە هاتەوە بیرم  لەوابوو دەس بگرم بە سەرمەوە نەوەکوو سەلاح بە کڵاوەکە بزانێ ، خولاسە  بەیەک ئاشنا بووینەوە و جەرەیان کڵاوەکەم بۆ گەڕاندەوە زۆر پێکەنی و وتی وەڵڵاهی هەر لە بیرم نەماوە ، لە دەور مەیانیچ  هەر چاوم بە ئێوە نەکەوتووە و ئێوەم نەدیوە !!

کۆبەندی باسەکە ئەویە ، کە : مرۆڤ تائەکرێ خەتاکانی پاک بکاتەوە و بەزووترین کات داوای لێبووردن لە ساحێو حەق  بکات ، شایەد ئەو مەجاڵە بۆ لێبووردن پێش نەهات ئەو تاوانە ئەبێ بە دنیایەک حەسرەت کە تا قیامەت بەڕۆکی تاوانکەر بەرنادات !!!



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#✍مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان

🌷 بزەی ساقی
دڵ کە شیشەی پڕ خەم و خوێناوی ئەو دڵدارە بوو
وا لە سەد جێ چڕژی هەڵگرت لەت لەتی ئەم بارە بوو
لێو بزەی ساقی لە ڕووی من ئەو دڵەی هێنامە دەر
لەش بە جارێ کەوتە عەرزی بەو بزەی بێچارە بوو
خونچە وابوو گوڵ کە پشکووت دەم دەمی چۆ ناو دەمی
تێکەڵاو و خوێن بە خوێن بوو دڵ دڵی ئەو یارە بوو
خاڵەکەی سەر کوڵمی ئاڵی گەر بە خەندە هاتە خوار
بوو بە مانگی دەوری لێوی شەو چرای ئەو شارە بوو
باخەکەی سینەی وەبەرهات دوو هەناری هاتە ڕوو
وا بە ئەنگۆستێ لەیەک دوور بەرهەمی ئەو دارە بوو
پێکەنینێ هاتە لێوی  شەو  بە  دەم  بادی سەبا
ڕوح نەما دەرچوو لە گیانم شار بە شار ئاوارە بوو
من لەژینم  تاقە جارێ  خۆشەویستێ  هاتە لام
دڵ بە شادی کەوتە هاوار شێتی ئەو هاوارە بوو
١٤٠٣٫٢٫٢٣


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#لانەواز


نیوەدێڕێکی مامۆستا #قانع بۆ مامۆستای مەزن شێخ محەممەدی #خاڵ


ڕۆح لە تەنگی سینە مەیلی لێو ئەکات بۆ خاکی پێت!

واتە: ڕۆحیشم حەز دەکا ببێتە لێو و خاکی بەر پێت ماچ بکات!

سەرچاوە: بەندی شەشەمی دیوانی قانع(سروەی بەربەیان) L3 لە کۆکردنەوەی وریا قانع


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#✍مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان


🌷عیشقی پڕ سۆز

ئەوانەی شێت لە کێوانن ئیلاقەی بسکی خاوی تۆن
  هەژار و مات و بێچارە ئەسیری بەندی داوی تۆن
نەباتی تازە دەرهاتووی ئەوینی عیشق و ئازادی
هەموو هاتوونە دیدارت سەرا سیمەی هەتاوی تۆن
لە گوڵزاران  بکە  دیدار  نیگاری  گوڵ  تەماشا کە
کە تۆ رۆژی لە خۆشی تۆ بەهاری تیشکی چاوی تۆن
چ قەسرێکە مەکانی تۆ کە بێ هاوتای لە دونیادا
گوڵ و بولبول مەی و ساقی نەماوی شکڵ و ناوی تۆن
بە شوقی ڕووت شەوم ڕۆژە زەوی دەوری لە دەس داوە
دەبێ ئاسمان بەجێ بێڵن کە مانگ و ڕۆژپەڕاوی تۆن
کە دوو دونیا پەشۆکاوە بە زەربی پڕ کەڕانی تۆ
دەڕووخێ شاخ بە سەر یەکدا خراوی دەنگ و باوی تۆن
پڵنگ و شێر شەهێن و باز  ئەسیر و دەستەوەستانن
وەکوو ئاسک و کەوی کێوی لە ژێر فەرمانی ڕاوی تۆن
چ سووتانێک لە  ڕێدایە بەتینی عیشقی پڕ سۆزت
نەما عاشق لە سەر عەرزی هەموو کوشتەی بەناوی تۆن
١٤٠٣٫٢٫١٩

@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

کەناڵێک بۆ شرۆڤەی پەندی پێشینیان، وردەکاریی زمانی کوردی، وردەکاریی وەرگێڕان، کێبەرکێ و ...
/channel/heremegulxar2022

Читать полностью…

مزراویلکە

#خالید ئەحمەدی


یەڵماز گونەی، بابی سینەمای کوردی دەڵێ:
کاتێك قوتابی سەرەتایی بووم لە تورکیا، مامۆستاکەم دەیزانی کوردم وەڵامەکەم ڕاست بووایە یان هەڵە ئەو هەر لێیدەدام ...!!!
پاش ئەوەی خوێندنم تەواوکرد و یەکەم فیلمم بەرهەمهێنا، زانیم مامۆستاکەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە
هەموو داهاتی فیلمەکەم تەرخانکرد بۆ چارەسەرکردنی.
تەنانەت هاوڕێ و خزمەکانم پێیان سەیربوو،
منیش وتم: ئەمەوێ هەست بە شەرمەزاری بکات، بزانێت کە کورد دڕندە نین.
تا بزانن ئێمە مرۆڤایەتیمان زیاترە لە نەتەوەیمان..


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#هەڵبەست


ماچا بە کابرای نامێ چوار پێغەمبرا بەرە
ماچۆ عیسی موسی ئیبراهیم فرعون
ماچا کۆرە فرعون کەی پێغەمبەرا
ماچۆ وەس نیا من ماچوو پیغمبەرا وێش واچێ خۆوانا



@mzravilka

Читать полностью…
Subscribe to a channel