mzravilka | Unsorted

Telegram-канал mzravilka - مزراویلکە

3837

مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @MradBapirpour @rahmani_138

Subscribe to a channel

مزراویلکە

#نانکوێر


کابرایەک لەگەڵ وەستای یەخچاڵ قسەی دەکرد و دەیگوت:
وەستا درۆم لەگەڵ مەکە، کەم ئەمڕۆ و سبەییم پێ بکە. وەستایان درۆزنن. قەولیان جێی بەقایە نییە. وەستا لەگەڵ هەر کەسێ درۆ دەکەی لەگەڵ مندا درۆ مەکە. من بۆ خۆم درۆی وا دەکەم وا دەزانم ڕاستە. دوایە هەر تەواو باوەڕ دەکەم کە درۆ نییە و ڕاستە. تۆ حەدت نییە لەگەڵ مندا درۆ بکەی.چونکێ بە ئیمان و بڕواوە من باوەڕ بە درۆکانی خۆم دەکەم و.....



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#وەرگێڕان


فێرکاری بنەڕەتی کاری لێکۆڵینەوە بە قوتابییەکانی دەدا و لەودا داوا لە فێرخوازان دەکا کە توێژینەوە لەسەر" بورسەی ئەوراقی بەهادار" بکەن.
فێرخوازەکە دەشتەوە ماڵێ و دەڵێ: مامۆستا کوتوویە لەمەڕ"بووسی وڵاخی وەفادار" بنووسن.
بە خاوخێزانەوە حەول دەدەن هیچ سەری لێ دەرناهێنن. بەیانی دەچنە کن مامۆستا و سەرکۆنەی دەکەن کە ئەو بابەتە، کەی بۆ توێژینەوە دەبێ؟
مامۆستاش دەڵێ: بورسەی ئەوراقی بەهادارە نەک ماچی وڵاخی وەفادار"
بەڵێ ئەوەش دەرەنجامی وانە و خوێندنی ئونلاین.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#کاکەڕەش


حاجی عەوڵا گێڕایەوە: ساڵێکی بزنەگەلم وەپێش خۆم دا و چوومە لێرەواری و دەستمکرد بە گەڵاکردنێ. تەوراسەکەم داهێنا لە نێوگەڵی خۆم دا. کاکمی نەگرتبوو بەڵام ڕانی بریندار کردبووم. چوومەوە ماڵێ و حاڵ و نەقڵم بۆ جاجیژن گێڕایەوە و کوتم ڕێ نانێم بە ڕووتەوە، خەنجێرم تازە لە کالانێدا دەرنایێ، بچۆوە ماڵە باوانت و شووی خۆت بکەوە. حاجیژن کوتی جا ئەوە قسەیە! جا من لەبەر ئەوەی دانیشتووم؟ قەزای تۆ و ماڵ و منداڵ لە تەپڵی سەرم کەوێ بۆ من مەبەستم ئەوانەیە. دەڵێی چی چارەنووسی ئێمە وەهایە. ئی وایە بیست ساڵە مێردی نەمایە.
بەڵێ سەرت نەیەشێنم ڕۆژێک و دووان و سییان ڕابرد سەری چوار ڕۆژە بەیانی زەرد و سووری دەرکردن بە تەرکان وەریانگەڕایە لێی دەدان چ لێدانێ نەی دەپاراستن لەسەر و گوێلاک و مۆغەرەی پشتی دەسرەواندن خەریک بوو بیانکوژێ و جنێوی بە بابی خێویان دەدا و دەیکوت ڕەببی ئەم ماڵە وێران بێ بەختی من هەر لە هەوەڵێڕا قەرە بوو.نەهامەتییە و...
حەوتووی تێ وەگەڕاوە، چوو بۆ ماڵی باوکی. چووم لە دووی، مەمنا بەسەرهاتەکەی بۆ دایکی گێڕابۆوە. خەسووم دەرکەی بۆ نەکردمە و کوتی بڕۆ جارێکی دی ڕوو لەم دەرک و بانەی نەکەیتەوە! تۆ هەر پیاو نیت.
بۆ دوو ڕۆژی تر مەلا و کەیخودام ناردن، گوویان بە کڵاوی وانیش نەپێوا.
حەوتوویەکی دیکەش ڕابرد خۆم لە حەساری ماڵە خەزوورم هاویشت. خەسووم چووبووە دەرێ خێزانم خەواند و سینگێکم داکوتی. کوتی ئەوە خۆش بۆتەوە؟ کوتم چی نەبوو، تۆم بە تاقی کردەوە.
خەسووم هاتەوە چاوی بە من کەوت کوتی نەمکوت نەیەیتەوە خۆ تۆ پیاو نیت. خێزانم هەڵیدایە: دایە منداڵەکان بێ بناوانن دەچمەوە و سرتەیەکیشیان پێکەوە کرد. ئەمجار خەسووم کوتی: ڕۆڵە بڕۆوە منداڵ بێ دایک هەڵناکا و....
هاتینەوە، لەسەر گردی پیرێژنە، بەرانبەر بە ئاوایی سنگێکی دیشم داکوتا. چووینە ناو دێ لەبەر مزگەوتێ مەلا و ڕدێنسپییان کوتیان ئەوە چۆنت هێنایەوە؟ کوتم قەزای کاکم لە سەد مەلا و کەیخودای کەوێ وەڵڵا بە قسەی کاکمی کرد.


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#سمکۆ مەنگوڕی - قەڵادزێ
وردەواڵەی رۆژانی بەغدا .....
١ ــ ساڵانی هەشتاکان مام ئاڵا دەچێتە بەغدایە بۆ ئەوەی شمەکی بۆ دووکانێ بێنێ ، دەچێتە هەر دووکانێکی دەڵێن ئەڵڵە بو خێر . دوای ئەوەی مام ئاڵڵا دێتەوە وڵاتی ، دووکاندارەکان دەچنە بەخێرهاتنێ و دەڵێن مام ئاڵڵا بۆن وەگێڕە چت دی چت نەدی ؟ مام ئاڵڵا دەلێت جا چوو لیوەشێرم خزمینە ، نازانم ئەوان عارەبان ئەمنیان لەکوێ دیوە و چۆن ناوی منیان دەزانی،دەچوومە هەر دووکانێکی دەیانگوت ئاڵڵا بەخێرێی ..

٢ ــ کوردێک و عەرەبێک دەبێت بە موناقەشە لەنێوانیادا کوردە دەڵێت پێغەمبەر محەممەد ( د.خ.) کوردە عەرەبەکەش دەڵێت کاکە وەڵا پێغەمبەر عەرەبە و لەهۆزی قوڕەیشە ئەوە و ئەوەش بەڵگە ، کوردەکەش هیچی پێنامینێت و دەڵێت دەی قەیناکا با پێغەمبەر عەرەب بێت بەڵام خۆ خودا کوردە و ئی خۆمانە ....

٣ ــ دوو برادەر دەچنە بەغدایە و لە چێشتخانەیەک لا دەدەن  ، پیشتر ناوی تەشریف ( تەشریب )یان بیستووە کە خواردنێکی خۆش و بەتامە ، بۆیە دەلێن تەشریفمان بۆ بێنە ، کاتێک شاگردەکە سەرو جێیەک تەشریبیان بۆ دینێ و لە بەردەمیان دادەنێ ، برایم دەڵێتە عوڵای ; کوڕە خۆ ئەوە هەر تێگوشینی تەماتانە وایان گەورە و گرینگ کردووە .....

٤ ــ وسێن چوبووە مەرقەدی غەوسی ماڵ لە بەغدایە ، لەبەر دەرکێ مەرقەدی یەکی هەر هاواری دەکرد مای بارد ، مای بارد ، کاوسێن دەلێت ;  دا کاکە مای باردێکم دەیە ، کابرا قاپێکی مای بارد بۆ تێدەکات و وسێن دەیخواتەوە ، دوایە دەڵێت ; هەی دەرێم عارەبە ڕەشکە ، خۆ تامێ ئاوێ سارد نەبێت هیچ تامی دی لێنایەت .....

٥ ــ عەلیاغا لەگەڵ یەکێک لە دۆستەکانی لە بەغدایە شەوئ لە وتێلی دەمێنەوە ، بەیانیەکەی عەلیاغا پیش برادەرەکەی لەخەوێ هەڵدەستێ و لە پەنجەرێڕا تەماشای دەرێ دەکا ، دەبینێ ئەوە حەشامەت وەک شارە مێروولەی خزیوە و دێن و دەڕۆن ، عەلیاغا بانگی برادەرەکەی دەکات و دەڵێت کوڕە هەستە غاردە بڕۆ نانی بێنە ، حەشامەت هەستاوە خوا ئاگادارە گەسکی لە بازاڕی دەدەن و بەشی مە ناهێلنەوە ....

٦ ــ دوو برادەری خەڵکی وڵاتی مە شەوێ لە وتێلی لە بەغدایە دەمێننەوە ، یەکیان بەوەی تر دەلێت ; باشە گاڕانی بەغدایە دەبێ بەکوێدا بێتەوە خۆ هەمووی هەر دووکان و بازاڕە .....
٧ ــ قادری بەسێ چوبووە بەغدایە ، کەهاتەوە دۆست و برادەر دەچنە لای و لێی دەپرسن ، قادر چت دی بۆن وەگێڕە . کاک قادر دەلێت جا چو بۆ وەگێرم ، منداڵە وردکەش بە عارەبی قسەیان دەکرد .....
٨ ــ دووی دی لە وڵاتی مە چوبوونە بەغدایە ، بە بازاڕیدا دەسووڕێنەوە کاتێک مەلا بانگ دەدات . یەکیان بەوی دی دەڵێت ; خۆ لێرەش بەکوردی بانگ دەدەن ....


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#HASSAN

کاری لوولە کێشیمان دەکرد ، ڕەحیم چۆلە‌کە‌خۆر بە ڕەحمەت بێ ، جیبێکی شینی پێبوو پێی دەهاتە سەر کار ، 
سەر لە بەهارێ دو سێ مانگ ون بوو نەهاتەوە ، ڕۆژێک لە ناکاو پەیدا بۆوە ، لێم پرسی : بۆ وا بێ سەروشوێن ڕۆیشتی لە کوێ بووی ؟
کوتی :ئەوەڵی بەهارێ کە دەڵێن خوێن و گۆشت دەژێتەوە لە گەڵ ئەحمەد‌قونقەڵای کەوتم بۆ خەتەنە کردنو خەساندنی منداڵان بە دێهاتان دا دەگەڕایین ، هەر ڕۆژەو ڕوومان لە مەڵبەندێک دەکرد
ئەو بەهارە ! شامات و محاڵ و  شاروێرانو مەنگوڕایەتیمان لێکدا ، ماستو پەنیرو ڕۆنی کەرەو شیرێژ و قەیماغ بە پێی فیلان بوو  زۆر لەو کارەم باشتر دەکەوتم ، بە داخەوە کارمان تەواو بوو
کوتم : بەڕۆژ  کارت بۆ دەکرد یا بە ک.... ؟
بزەیەکی هاتێ، کوتی مەبەستت نەفەرە ؟
کوتم :کاکە لەو شوغڵە دا نەفەر بە ک..... حیساب دەکرێ ، زۆری فو لێمەکە
تۆزێکی خۆ هێناو برد بە لالووتێکەوە کوتی : بە ک....!
کوتم چۆن؟
کوتی : هەر لە پێنج ک....ان دو ک.... هی من بوو ،  یەکی ماشێنەکەم ، یەکی خۆم .
بۆیە زۆر لەو کارەم باشتر دەکەوتم!!!!!


👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

بۆ هەستکردن بەنیعمەتەکانی خودا ئەم چەند دێڕەی فەرهاد پیرباڵ بخوێنەوە

ـ ڕۆژێک قسە مەکە...
بزانە چەند ناخۆشە لاڵ بیت..!
بزانە توانای قسەکردن چ خۆشییەکە..

ـ ڕۆژێک چاوت مەکەرەوە..
بزانە چ ئازارێکی ھەیە کوێریی..!
بزانە چاوی ساغ چ نیعمەتێکە ...

ـ ڕۆژێک قاچەکانت بەکار مەھێنە..!
بزانە چەند بە ئازارە بێ قاچی..
بزانە کە ئەتوانیت بەپێی خۆت بڕۆیت ..
چ پاشایەکیت...!!

ـ ڕۆژێک بێ ھاوڕێکەت بەڕێ بکە..
بزانە چۆن ھەستێکە تەنھایی..!!
بزانە ھاوڕێی باش چ بەختەوەرییەکە

ـ ڕۆژێک بێ براکەت..
بێ خوشکەکەت..
بەڕێ بکە..
بزانە چ خەفەتێکە بێ خوشک و برایی...!!!
بزانە تەنانەت شەڕەکانیشیان چ خۆشییەکە.
ـ ڕۆژێک بە جلێکی کۆنەوە..
بە پێڵاوێکی ١٠ جار پینەکراوەوە بگەڕێ...
نا... ئەسڵەن دوو ڕۆژ بە برسێتی بخەوە..
بێ جزدانەکەت بڕۆ بازار.. با پارەی پاسیشت پێ نەبێ..❕
بزانە چ ئازارێکی کوشندەیە ھەژاری..!
بزانە پارەی پاس و جلێکی پاک و پێڵاوێکی تازە و سکێکی پڕ.. چ بەختەوەرییەکە..
ـ ڕۆژێک لەناو خێمەیەک بخەوە...
بزانە بێ ماڵی چەن ناخۆشە..!!
بزانە میچێک و دوو ھەیوان چ کۆشکێکە
ـ ڕۆژێک بە "ڕق" بەڕێ بکە..
بزانە چ نەفامییەکە..!!
بزانە خۆشەویستی چ بەھەشتێکە..

ـ ڕۆژێک بڕۆ بۆ "نەخۆشخانەی ھیوا"..
ھیچ مەکە .. تەنیا سەیری ئەو مناڵانە بکە کە ترسی مردن، چۆن پیری کردوون..!
بزانە لەشساغی چ نیعمەتێکە..!!
چ بەختەوەرییەکە..!!

ئەمانە بکە...
بزانە "نا بەختەوەربوون" چییە...!!
ئەوسا "بزانە کە چەن بەختەوەریت...!!!!"
چەن بەبەختیت
سەرچاوە: کۆڕی زایەڵە

@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محەممەد نەجابەتی)
خوێنەری هێژا؛
باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندیی تاکەکەسیی  خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە...
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#جەلال ئەنوەر


ئەو چيرۆكەى بووە هۆى بەندكردنى نووسەرى توركى عەزيز نەسين ..

چيرۆكەكە باس لە خێزانێك دەكات لە خانوويەكى گەورەدا دەژين .. بە لايانەوە ئاساييە ژوورێك بە كرێ بدەن .. ئەمجا ژوورێكى تر و .. دواتر ژوورى سێيەميش .. بەم شێوەيە پارەيەكى باش هاتە دەست خێزانەكە و لە كۆمەڵێك شتى لاوەكييدا خەرجيان كرد .. بەڵام هەرزوو كرێچييەكان بە دەست كەميى ئاوەوە كەوتنە گلەيى و گازاندە .. خێزانەكەش ڕەزامەندييان دەربڕى لەوەى قەرز لە كرێچييەكان وەربگرن بۆ چاككردنى ئاوەكە .. دواتر قەرزيان وەرگرت بۆ چاككردنى زێرابەكان .. ئەمجا قەرزيان وەرگرت بۆ چاككردنى ڕێ و بانەكانى ناو باخچەكە .. جا لەبەرئەوەى نەيانتوانى قەرزەكانيان بدەنەوە، ناچاربوون ڕازيبن خەڵكێكى ترى غەوارە بێننە ناو خانووەكە و نيشتەجێيان بكەن .. ئەمجا ڕێگەيان دا باخچەكە كۆنتڕۆڵبكەن .. دواتر هەموو ماڵەكەيان بۆ جێهێشتن و خۆيان چوونە سەربانەكە نيشتەجێبوون .. دواى ئەوەى هيچ ڕێگەيەكى تريان لە پێش نەما جگە لەوەى لە خزمەتى ئەو غەوارانە كاربكەن و بوون بە خزمەتكاريان .. لێرەدا كوڕە گەورەكە هاواريكرد: ئەم ماڵە چيتر ماڵى ئێمە نييە .. ئێمە تيايدا بووينە بە غەوارە ..  بەڵام .. باوكەكە زۆر تووڕە بوو كە قسەى كوڕەكەى بيست و خێرا چوو دەرگاى كانتۆرەكەى كردەوە پەڕە كاغەزێكى كۆنى دەرهێنا كە دەيسەلماند ئەو خانووەى لە باو و باپیرانەوە بە ميرات بۆ ماوەتەوە.
دواى بڵاوبوونەوەى ئەم چيرۆكە عەزيز نەسين ئاخنرايە زيندانەوە ..
داواكارى گشتيى سەربازيى كە دادگاىی دەكرد، وتى: مەبەستت لەم ماڵە نيشتيمانە ..
عەزيز نەسينيش خەندەيەكى گاڵتەجاڕيى كرد و وتى: مادام ئەوەندە شارەزا و لێهاتوون، بۆچى دەرگا و ژوورەكانى نيشتيمانتان بۆ غەوارەكان كردەوە هەتا داگيريان كردين و ئێمە بووين بە غەوارە، وێڕاى ئەوەى كە تاپۆمان هەيە و دڵیشمان خۆشە؟؟!!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مامۆستا ڕفیق سابیر



عوسمان فایق کورد بوو، بەڕێوەبەری دەزگا و ڕۆژنامەی "هاوکاری" بوو. بەڵام خۆی عەرەباندبوو. (خۆی کردبوو بە عەرەب) بۆ ئەوەی متمانەی پێ بکەن لەهەر بەعسییەکی شۆڤینی خراپتر ڕەفتاری دەکرد. تا ناوەڕاستی حوزەیرانی ١٩٧٧ز کە لە بەغدا کوژرا، یەک جار قسەیەکی بە زمانی کوردی لە زار دەرچووبوو، ئەویش ئەو ساتی تەقەیان لێ کردبوو. لەبەر ئازاری گوللەکان هاواری کردبوو :"ئای دایکە!"
شاعیرێکی کۆنی عەرەب وتوویەتی:
لاتخاف الحیە و العقربا
احذر الکردی إذا استعربا ! واتا:
لە مار و دووپشک مەترسه
لە کوردی بە عەرەب بوو خۆت بپارێزە

ژێدەر: کتێبی "لە ستایشی ژیاندا" بیرەوەرییەکانی مامۆستا ڕفیق سابیر



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

فەڕەنسەیی و ئیسپانیایی و ئیتالیایی و ئاڵمانییەکان زۆر خێراخێرا قسە دەکەن. لەوانیش خێراتر ئینگلسییەکانی بریتانیا و، لە بریتانیاییەکانیش ئینگلیسی ئاخێوەکانی ئامریکان.
پێشتریش گوتوومە، ئەو بابەتە زۆر گرنگە و کەسم نەدیتووە قسەی لەسەر بکات، یان ئەوشتەی من دەهێشێنێ لە گۆشە نیگایەکی دیکەوە باسی بکەن.
زۆر گەلی دیکەش هەن کە خێراخێرا قسە دەکەن، ئەو خێراخێرا قسە کردنە هیچ پەیوەندیی به تایبەتمەندیی زمانیی ئەوانەوە نییە. یانی کاری بەوە نەداوە هەر خۆی زمانەکەیان وا بێت یان نا.
ئەو خێرا قسە کردنە، پەیوەندیی بە دەوڵەت و دەسەڵات و تەمەندرێژیی پەروەردە و خوێندن بەو زمانانەوە هەیە.
هەرچی زمانێک زووتر و زۆرتر کاری خوێندن و پەروەردەی پێ کرابێت، ئاخێوەرانی ئەو زمانە خێراتر و لەسەریەکتر و توندتوندتر قسە دەکەن.
ئێمەی کورد کاتێک قسە دەکەین خێرایی قسەکردنمان لەچاو ئەوان  هەر زۆر کەمە، بەجۆرێک تا ئێمە لە خولەکێکدا سەت وشە لە زارمان دێتە دەرێ، ئەوان سێ سەت وشە لە زاریان دێتە دەرێ.
ئەوان کاتێک قسە دەکەن، دەڵێی ڕەپێیان کەوتووی، وشەکان سواری سەری یەکتر دەبن و مەودا بە یەکەر نادەن. بەڵام ئێمە کاتێک قسە دەکەین، مەودای نێوان وشەکانمان هێندە زۆرە دەتوانی دواتی ڕمبازێنی تێدا بکەی!
باسی تاک و تەرا ناکەم کە ئەم باسە نایانگرێتەوە، باسی زۆرینەی خەڵک دەکەم، ڕەشە خەڵک، ڕەشایی، زۆربە، خەڵکی ئاسایی!
تەنانەت خەڵکی باشووری کوردستان کاتێک قسە دەکەن، خێراتر لە خەڵکی ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژاوا قسە دەکەن، ئەویش بەو ئەزموونە کەمەی لە خوێندن و پەروردە بە زمانی کوردی کە هەیان بووە. خەڵکی باشووریش لەچاو خەڵکی ئەو وڵاتانەی ناوم هێنان زۆر خاوتر قسە دەکەن!
ئێمە کاتێک قسە دەکەین، دەڵێی بۆ کەسێک کە تازە فێری زمانەکەمان بووە قسە دەکەین. تەنانەت لە ئاستی بەرزی زانکۆش، زانایان و پسپۆڕان و ڕۆشنبیرانی ئێمە کاتێک قسە دەکەن هێندە خاو قسە دەکەن، تەواوی گیانت دادەهێزرێت!
ئەمە دەتوانێ ناڕاستەوخۆ، بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت، مرۆڤی کورد وا لێ بکات، متمانەی بە زمانی خۆی و بە تواناییەکانی زمانی خۆی نەمێنێت و، هەست بکات زمانەکەی توانایی گەیاندنی زۆر شتی نییە، بۆیە ئەو لە قسەکردن خاو دەکاتەوە؛ ئیتر ئەوا ڕێگە خۆش دەبێت دەست لە زمانی خۆی بەردات و ڕوو لە زمانی دیکە بکات کە پێی وایە ئەو تواناییانەیان هەیە.
کەسی ئاوا هەر ئێستاش زۆرن، کە زمانی ئینگلیسی و فەڕەنسی و ئەو زمانانە فێر بوون و قسەیان پێ دەکەن، بەڵام کاتێک قسە دەکەن، هێشتاش ناتوانن وەک فەڕەنسەییەکان و ئینگلیسییەکان خێراخێرا قسە بکەن. کاتێک بەو زمانانە قسە دەکەن بە هەمان خاویی زمانی خۆیان قسەیان پێ دەکەن.
ئیدی نازانن کە کێشە لێرەدا ئەوەیە، تەمەنی پەروەردە بە زمانێک هەرچەندە درێژتر بێت، ئەوەندە خێرایی قسەکردن بەو زمانە دەچێتە سەرێ، بەڵام نەک بۆ ئەوانەی ئەو زمانە فێر بوون و زمانی دایکیی خۆیان نییە، بۆ ئەو کەسانەی لەو وڵاتانە لەدایک بوون کە بەو زمانانە قسەیان پێ دەکرێت!
ئەوەش پەیوەندیی بەو سەرنجەوە نییە کە دەڵێ زمانی دووهەم هەرچەندە باشیشی بزانی هێشتاش هەر بۆ دۆزینەوەی وشەی گونجاو پێویستیت بە بیرکردنەوەی زیاتر دەبێت و ئەوەش خاوت دەکاتەوە. نا، بۆ وێنە ئیتالیاییەک کاتێک فێری ئاڵمانی دەبێت، بە هەمان خێرایی کە بە ئیتالیایی قسە دەکات، بە ئاڵمانیش قسە دەکات. چوونکە ئەو خێرا قسەکردنە بووەتە نەریتی قسەکردن بۆی!
من جاری وایە ڕقم لە خۆم هەڵدەستێ لەسەر ئەوەی کە بۆ ئەوەنده خاو قسە دەکەم؟ ئەگەر بابەتەکە بواری شارەزایی خۆشم بێت و بەسەریشیدا زاڵ بم هەر وا خاو قسە دەکەم، ئەویش بە زمانی دایکیی خۆم؟ بۆ وایە؟ چوونکە من بە زمانی دایکیی خۆم پەروەردە و خوێندنم نەبینیوە! هەر من وا نیم، هەموومان واین! دیسان دەیڵێمەوە، قسەی تاک و تەرا و ئاوارتە ناکەم!
ئەوە بابەتێکی گرنگە و هیوادارم، ببینم زیاتری قسە و کار لەسەر دەکرێت.
هەر ئەو بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی مردنی بەرەبەرەی زمانی کوردییە، بەس بە بێ ئەوەی بۆخۆمان هەستی پێ بکەین! مەرگێک کە لە سڕینەوە و شێواندنی پلان بۆ دانراوی زمانەکەمان لە لایەن دوژمنانیشەوە کاریگەرتر و بەهێزترە!
ئێستا زمانی ئینگلیسی بە میدیا و سینەما و کاڵا و مۆسیقا و بازەرگانی و زۆر شتی جیهانگیری دیکە، خەریکە هەموو خەڵکی دنیا ناڕاستەوخۆ پەروەردە دەکات و وایان لێ دەکات، خێراییان بە ئینگلیسی قسەکردن لە زمانی دایکیی خۆیان زیاتر بێت. پەروەردەیەک کە سنوورەکانی بەزاندووە و ئەگەر لەبەرابەریدا بەهێز دەرنەکەوی، زۆر نابات دەتوێیەوە و لەناو دەچی!
هەر ئێستا منداڵی ئەو وڵاتانەی ناوم هێنان، شەو و ڕۆژ گوێ لە گۆرانیی ئینگلیسی ڕادەگرن و بە ئینگلسی بیر دەکەنەوە و دەدوێن و زۆر بە خێراییش پێی دەدوێن!

Читать полностью…

مزراویلکە

#کاکەڵڵاغا



بۆ سەیران چووینە گوندی دۆ.... ناوچەیەیەکی هەتا بڵێی خۆش و دڵبزوێن بوو. چەند لاوی لێبوو گوتنیان دەکوت هەتا بڵێی دەنگیان خۆش بوو.
کوتم ئەوە هەمووتان دەنگتان خۆشە، بران؟
یەکیان کە قسەقوت بوو کوتی: نەوەڵڵا، برا نیین،لە یەک تایەفە و بەرەبابیش نین، خەڵکی دێیەکین. هەمووشمان لە یەک ساڵدا لە دایک بووین. دەڵێن لەو ساڵەدا کاک ........ هونەرمەند دوو مانگان لە ئاوایی ئێمە بووە.!!!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#بابۆس


کابرایەکی شەڵوار دڕاو لەوانەی کە دڕاوەکەیان مۆد و با کلاسە هاتە دووکانە بەرگدرووەکەم و کوتی: قوماشی کەواو پاتۆڵم بە عومدە دەوێ. کوتم بۆ چیتە؟
کوتی: بۆ فرۆش، من بەرگدرووی کەواوپاتۆڵی کوردیم.
کوتم خەڵکی کوێی؟ کوتی: سابڵاغ.
کوتم: جا خۆت بەو شەڵوارە دڕاوە و ئەو مودێلەت، بەرگدرووی جلکی کوردی پیاوانەیت؟
کوتی: بەدی. کوتم: خۆت جلکی کوردی لەبەر ناکەی کەچی دەیدووریت؟ جا کڕیار و مشتەریت هەیە؟
کوتی: خەرا نێ، باشە.
لە دڵی خۆمدا کوتم جا وەرە مەمرە لە داخان، خۆی لەبەری ناکات کەچی بۆ خەڵکی دەدروێت.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#✍محەممەد بێهڕەوان - بۆکان


          🌷گڕی عیشق
کە دیتم پەنجەکەی سوورت وتم دڵ غەرقی خوێناوە
بەغەمزەی چاو لەتت کردوە سەری پەنجەت لەنێو ناوە
  دڵ و جەرگم وەها لەت بوە بە تیری سەر بە پەیکانت
مەگەر چاوت ستووڤیدا چ دەردێکت بە دڵ داوە
لەبەر چاوم کە زاهیر بووی نەما ژینم بە دەس تۆوە
بە سەرسامی لە کێوانم دەڵێی پووشم بەدەم باوە
بەڕیزی تیژی مرژۆڵت نەما جێی ساغ لە ئەندامم
ئەوەندەم تیر لە لەش دایە دەڵێی تووکە لە لەش ڕواوە
کە شەو نوورت سەری هەڵدا لە ئەستێرە نەما شوێنێ
ئەوەی دیار بوو لە ئاسماندا بە شۆقی تۆ هەموو تواوە
لە زەردەی خۆر گەلێ جوانتر سەری کوڵمی گەشی تۆیە
گڕی گەرمی دڵی ساردە بە دەستی حەق هەڵیداوە
برۆت شمشیری حوکمی چاو خەتا ناکا لە ئیجرادا
چلۆن دەرچێ دڵی زارم کە تۆ ساوت لە دەم داوە
بە لێوی سوور بزەت هاتێ سەما و عەرزت بە یەکدا دا
گوڵی گوڵشەن عەبەس ماون پەری ئاسمان پەشۆکاوە
ئەوەندەت کوشت بە تیشکی چاو زەوی سوور بوو بە خوێنی لاو
کەمێ کزکە گڕی عیشقت هەتا دونیا نەسووتاوە
١٤٠٣٫٢٫٥


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#محەممەد سوورچی


تەڵعەت تاهیری شاعیر دەڵێت ،جارێکیان لەبازاری سلێمانی ژنێک هاتە پێشم پێی وتم جەنابت تەڵعەت تاهیری ؟ منیش پێم وت بەڵێ من تەڵعەت تاهیرم بفەرموون ژنەکە پێی وتم زۆرم ڕق لێتە منیش پێم وت بۆچی دادە گیان هۆکار چییە کە ڕقت لێمە،ژنەکە پێی وتم مێردەکەم بەهۆی شیعرەکانی تۆوە منی هەڵخەلەتاند لەکۆتایشدا سەگبابێکی وای لێ دەرچوو کەس چارەی ناکات .



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی

چیرۆکی ترێ فرۆشتنی خاڵە مەری.

خاڵەمەری داوداوێ ناسراو بە ئەمەرە ڕەش.
خاڵەمەر گوتی:
دووسەوە ترێم لە کەرێ بار کردن و ڕۆیشتم بۆلای لاجانێ کە بە گەنم ئاڵووگۆڕێی پێ پکەم.
گەیشتمە نیزیک گوندێک جۆگایەکم لەسەر ڕێگا بوو،جۆگایەکە زۆر پان و بەرین بوو،دەبوایە بەسەریعی هاتبای خۆت هەڵدابایە دەنا بازت نەدەگەیشت،پیاوێک لەوبەر جۆگایەکە نان و ماستاوی دەخوارد. سەیەکیشی لەپێش هەڵتوتەکابوو.
کەرەکەم لە جۆگایەکە پەڕیەوە،بۆخۆشم هێندێک کشیمەوە دواوە بە سەریعی هاتم خۆم هەڵدا لەوبەری جووتپێ خۆم بە حەرزی دادا،بەڵام حەیب نەبێ  زۆر بە خەراپی دەستنوێژم شکا، سە بۆرەی کابرای قروسکاندی و دەرپەڕی،لاقی چۆ دەناو ماستاوێ کابرای، کابرا ماستاوەکەی هەموو وە دمووچاوان هەڵپڕژی،تۆزێکی دەست بە سەروچاوان داهێناخوار و چاوێکی لەمن کرد، گوتی تو شەڕەف بۆخۆت بووی یا کەرەکە بوو؟
گوتم وەللا بۆخۆم بووم، گوتی یا خوا ڕووی بابت ڕەش بێت جاخۆ سەیەکەشم زراوی چوو، گوتم یاخوا ڕووی بابی خۆت ڕەش بێت تۆ ئەگەر دەزانی سەیەکەت هێندە ترسەنۆکە بۆچی ڕای دەگری.😂


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

وەرگێڕ: #لانەواز

مەڵێ ماندووم، بڵێ: پێویستم بە پشووە!

مەڵێ ناتوانم، بڵێ: حەولی خۆم دەدەم!

مەڵێ تاقەتم نییە، بڵێ: دایبنێ بۆ کاتێکی دیکە!


خۆت بە لاواز مەنوێنە، بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەدیهاتنی ئاواتەکانت تەقەلا بدە و سەرکەوتن وەدەس بێنە!

بە دەربڕینی دروستی وشەکان،
دروست کە گۆڕان، لە شێوازی ژیان!


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

# ت،ئەحمەدی - بۆکان



ڕۆژێکیان دەگەڵ هاوکاران دانیشتبووین هەر یەکە قسەیەکی دەگێڕایەوە، هاوکارێکی تەمەن43 ساڵیش گوتی مامم باسی کرد،من و خێزانم چەند ڕۆژێکە دەگەڵ یەکتر نادوێین،کوڕەکەم لێی پرسیم ئەرێ بابە بۆ ساڵان ئەگەر دەگەڵ دایکم شەڕیشتان بایە زۆر زوو ئاشت دەبوونەوە بەڵام ئێستا شەڕیشتان نەبووە  بەیەکەوە قسان ناکەن؟ منیش چاوێکم لێ کرد و وتم ئاخ ڕۆڵەگیان چ بڵێم بەخودای لێم قوماوە کەیخوداکەی ساڵانم لە کار کەوتووە بۆیە وام بەسەر هاتووە.
پەس یاخودا کەیخوداکانوو لووت دانەژەنن.
(1403,02,20هەتاوی) میلادی۲۰۲۴/۵/۹



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


بەسەرهاتێکی خۆم.
زەمانی شای بوو، ساڵی 1357ئەوەڵی ڕەهنوومایی بووم، لەسەردەشتێ  دەمخوێند،
خوێندن نەبوو، هەموو ڕۆژێ دژی شای خۆپێشاندان بوو، ڕۆژێکی خۆپیشاندان بوو،لەلای سینەمایەڕا بەرەو سەرچاوێ دەهاتین،گەیشتینە ڕاست پادگانی، حەجەمێک ژێرسێیەک بەدەستەوە بەرەو ڕوومان دەهات، هەرلێمان نیزیک بوو دەستی کرد بەتەقەکردن بەسەرماندا،بوو بەهەڵات هەڵات برا نەدەگەیشتە برای، من تەمەنم کەم بوو،زۆرترسام، یەکەم جار بوو لە نیزیکەوە گوێم لە تەقەی تفەنگ بێت،  لەپێشەوە خۆم دەژوور دووکانێک هاویشت،منداڵێکی تریش بەدوای مندا هاتەژوور، کابرای دووکانداریش لەبەر قەرەباڵغی زۆر و خۆپێکدادانی خەڵکی ئاگای لەئێمە نەبوو کەچووینەژوور، خێرا دەرڕابەکەی دادایەوە وهەڵات، ئێمە دەوێدا ماینەوە،بازاڕ چۆل و هۆل بوو کەسی تێدا نەما، وردە وردە نیگەران دەبووین دەترساین کابرای دووکاندار سێ چوار ڕۆژی دیکە دووکان نەکاتەوە،نیزیک سەحاتێکی پێ چوو وردە وردە هەستمان دەکرد خەڵک دێتەوە بازاڕ، یەکێک گەیشتە پێش دووکانەکەمان دەرڕابەکەمان تەپە تەپ لێگرتەوە،کابرا ڕاوەستا گوتی ئەوە چییە دەوێدا؟ گوتمان خاڵە ئێمە دوومنداڵین کاتی خۆپێشاندانەکە هاتووینەدێرە،بزانە دەرڕابەکەمان بۆ ناکەیەوە؟ کابرا بڕێکمان بۆ پێکەنی و گوتی چۆنتان بۆ پکەمەوە، دووقفڵی زلی پێوەیە، ئەو جار زیادتریش فشارمان بۆ هات، هەردەهاتوو خەڵکمان لێ کۆدەبۆوە، سەرتان نەیەشێنم خەڵکێکی زۆرمان بە نەقە نەقوو پێکەنین لێ کۆ بۆوە، بانگی یەکتریان دەکرد وەرن دوو منداڵ لەو دووکانەیدان دەرڕابەیان لە سەر داخەراوە، باش بوو لەدواییدا یەکێک پەیدا بوو دووکاندارەکەی دەناسی خەبەری پێ دا هات ئازادی کردین.
لە حەیفان چووم سڕوسیپاڵەکانم پێچانەوە یەکسەر هاتمەوە بۆمامکاوێ،دەستم لەخوێندن هەڵگرت ئێستاش نەمخوێندەوە.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#کاکە

حەقم بە حەق بکە!!!!
میرزاعەلی دووژنی هەبوون، زیاتر مەیلی بۆ ژنی تازە بوو، زۆر گوێی نەدەدا خێزانی کۆن، بەیانی زوو لە دیوی ژنە تازەکەی دێتە دەرێ حەمامێ دەکات و لە هاڵێ نوێژێ دادەبەستێ، ژنی کۆن زۆر ناڕازی، دێت و دەچی و بۆڵە بۆڵیەتی!! دەست پان ڕادەکات و دەپاڕێتەوە و سینگ دەکوتێ و دەڵێ: ئۆۆۆۆخوایە!!! ئۆۆۆۆۆۆ خوایە!!! یاڕەببببی حەقم بە حەق بکەی!!!! میرزاعەلی کە لەسەر بەرماڵێیە، سڵاوی نوێژێ دەداتەوە، قوون هەڵدێنی و تڕەکی بەڕەڵڵا دەکات!!! و دەڵی: خانم!! نازانم خوا چەندەت جواب دەداتەوە!!! بەڵام حەقی تو لە کنە من هەر ئەوەندەیە!!!!


👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەلای حاجی ڕەسوی


ژنێک سێ جار تەڵاق دەرابوو، پیاوێک چۆ داوای، پرسیاری کرد ئەو ژنە لە سەر چی سێ جار تەڵاق دراوە؟.
گوتیان هەر کەس شووی پێ پکات نایەڵێ بێکار دانیشێت، بەردەوام کارێکی بۆ دەدۆزیتەوە، کابرا گوتی بەدڵمە. ئەوە بۆ من باشە، ژنەی هێنا. بەیانی پاقلەی بۆ کوڵاند گوتی بڕۆ بیانفرۆشە، ئێوارێ مەنجەڵێکی شۆرمزەی بۆ ساز کرد گوتی بیانبە بۆ مەیدانی تۆپێنێ بیانفرۆشە، دووای حەوتوویەک شوێنێکی بۆ پەیدا کرد شەوانە ببێت بە پاسەوانی، چوار ساڵ بەو جۆرە بەردەوام بوون، لە کابرایان پرسی ئەوە چۆنە چوار ساڵە دەگەڵ ئەو ژنە ماویتەوە؟ خۆ هیچ کەس ساڵێکی دەگەڵ تەواو نەکردووە، گوتی بە زات و سیفەتی خودای مەجالم نییە تەڵاقی بدەم .


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#کەرەم کاکەوەیس - کەرکووک

ڕێویەک بە لای بێستانێکدا تێپەڕی ، کونێکی لە پەرژینی بێستانەکەدا بینی و لێی چووە ژوورەوە . قاپێکی گەورەی بینی ، نیوەی گۆشت و نیوەکەی تر میوە بوو .
ڕێویەکە گومانی لە دیمەنەکە کرد ! میوە و گۆشت و دنیاش کپە و کەس دیار نییە ! تەسبیحەکەی دەرهێنا و لە دوورەوە چاودێری دۆخەکەی کرد . لە دڵی خۆیدا وتی: ئێستە هەموو شت ڕوون دەبێتەوە.
پاش قەدەرێک کەمتیارێک هات و بە کونەکەدا چووە ژوورەوە . تەماشای ڕێویەکەی کرد دانیشتووە و تەسبیح بە دەستیەوە و گۆشت لە بەردەمیدایە و لێی ناخوات.
پێی وت: ها ڕێوی ! گۆشت لە بەردەمتا و لێی ناخۆی؟
ڕێوی وتی : من ئەمڕۆ بەڕۆژووم .
کەمتیارەکە لە قاپەکە چووە پێشەوە تا گۆشت بخوات . کە لێی نزیک بووەوە تەڵە پێیدا تەقی .(پەرژین بێ لە ڕووی بەڕێزتان) لە بەهێزی تەڵەکە کەمتیارەکە تڕێکی گەورەی لێ بەر بۆوە . ڕێویەکە تەسبیحەکەی فڕێدا و بۆ لای گۆشتەکە ڕای کرد . کەمتیارەکە وتی: ها ڕێوی بۆ کوێ؟ تۆ بەڕۆژوو نیت؟
ڕێویەکە وتی: گوێم لە تۆپی بانگ بوو !
کەمتیارەکە وتی: تۆپی چی ؟ ئەوە من بووم لە تاوا تڕیم !
ڕێویەکە وتی : ئەوە تڕ نەبوو ، تڕی ڕاستی لە دواوەیە.با خاوەن بێستانەکە بێت !
..................
جا بۆ خۆتان بزانن چی دەگرێتەوە!
لە عەرەبیەوە وەرمگێڕا/ کەرەم کاکەوەیس



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

شەرەف یان پارە.....؟
✍عیسا ئەحمەدی - سنە
بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو.
شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەڕتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارە و لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نییە و بێخۆفم، دەچم لە ساڵۆنی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چووینە وەتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نییە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوە و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گەڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وەخەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!!
بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن.
هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو.

پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد..
بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی ساردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو.

جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو.

پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو.
نەمدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پاڕلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەڕامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لێیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نییە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر.....
وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە.
خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن.
ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟

Читать полностью…

مزراویلکە

#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان



دۆستێک بۆیگێڕامەوە گوتی: لەدێی خۆمان لە دووکان دانیشتبووین کاک حسێن نێوێکمان لەگەڵ بوو زۆر قسە خۆش بوو زۆریش بێ پەردە قسەی دەکرد. کە دەستی بە قسە کردن کرد جنێوی بە باوکی هەموومان دا. عوسمان نێوێکمان لەگەڵبوو هەستا ڕۆیی .پاش ماوەیەک هاتەوە گوتی: کاک حسێن!گوتی بەڵێ، گوتی کاک حسێن ئەتۆ جنێوت دا وەبەر باوکی منیش کەوت. کاک حسێن گوتی: بۆ باوکی تۆ لە چاو باوکی ئەوانە گورگخنکێن بوو؟



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە


زمانی ئینگلیسی بکوژی هەموو زمانەکانی دنیایە لە داهاتوودا!
هەموو ئەوانەشی ئەو ڕاستییە دەزانن و لە ئاستیدا بێ دەنگییان هەڵبژاردووە، دەستیان لەو تاوانە گڵاوەدا هەیە و مێژوو دەبێ شەرمەزار و سەرکۆنەیان بکات!
ئێستا تۆ زمانی کوردیی ماڵوێران لە کوێی ئەو بگرە و بەردەیە دای؟ هەی هوووو...
/channel/Nasirayxatuziny

Читать полностью…

مزراویلکە

#کوڕۆجە


لە قوتابخانەی دواناوەندی بووین ژووری فێرکارە پیاوەکان جوێ بوو. قسەمان دەکرد و باسی کەر و تێڕی پاش نیوەشەو بوو. یەکێ دەیکوت حەوتووی دووان و یەک دەیکوت سیان و یەک دەیکوت چوار د..ە.ک.ە.م
لەو کاتەدا خانمێکی فێرکار هات بەسەر قساندا و کوتی: ئەوە ئەو دوو، سێ و چوارە چییە باسی دەکەن؟
قوفڵمان کرد بەڵام خێرا یەکێ لە هاوکارەکان کوتی:وەڵڵا باسی کەلانەخواردن دەکەین، ئەو دەڵێ دوو دەخۆم ئەو سێ و ....
خانمی فێرکاریش کوتی: وەڵڵا گەر چەور کرێ من چواران دەخۆم.



@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#هیوا ڕۆژهەڵاتی


دەبا شتێکی خۆشتان بۆ وەگێرم،،

لەو دەشتەی لاجانێ لە دێهاتێکی نیزیک خۆمان، کابراێک هەبوو نێوی کاکە حەمە بوو، کاکە حەمە وەستای گێچی دەبێت بۆ بەیانی بێنە سەرکار، بەیانی
حەمە هەر چاوەڕوانی وەستایانە و ئەوانیش دیار نین، حەمە دەڵێت تاکوو ئەوان دەگەنێ با بچم گێچەکایان بۆ حازر کەم، دەچێت بیست کیسە گێچ هەڵدەڕێژێت و دەیانکاتە پاستاو، ئاوی تێدەکات و دەیگرێتەوە و پێمەڕەکەی تێدەچەقێنێت و دێتەوە ژوور، لەو بەینەدا وەستا دەگەنێ سڵاو دەکەن و دادەنیشن نانی بەیانی دەخۆن، حەمە دەڵێت کاکە ئەمنیش ماندووم، تا ئێوە هاتن پاستاوێکم گێچ بۆ گرتنەوە، وەستا دەڵێت شۆخێ دەکەی، دەڵێت وەڵڵا، ئەگەر دەچن گێچ بۆتە بەرد و پێمەڕش حاسێ بووە دەوێدا، ڵەو دەمێوە بە حەمەی دەڵێن حەمەی گێچی!!!!


👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#ت ئەحمەدی - بۆکان


پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی(ژوئن٢٠٢٣و زیحەجەی١٤٤٤کۆچی مانگی)

کاتی بە جێ هێنانی فەریزەی حەج بوو ، ئافرەتێکی دراوسێمان چووبووە ماڵە خودای کاروباری حەجیان تەواوو ببوو ، هێشتا نەگەڕابوونەوە، ڕۆژێکیان مێردی ژنە زەنگێک بۆ حاجیە خانمی ژنی لێدەدا و ئەحوڵپرسی لێدەکا، پاش قسانێکی زۆر پێی دەڵێ بۆ ناێیتەوە شووت بەو عەڕەبانە نەکردووە؟ حاجیەخان بە تووڕەییەوە دەڵێ کوڕە نەوەڵڵا خۆ من لەو حەپەحەپەی ئەوان تێ ناگەم وهیچ حاڵی نەبم.
              

@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#نانکوێر


فەقێیەک چووە گوندێکی و لەگەڵ فەقێکانی تر ملی لە خوێندن نا. شەوێ سەرنجی دا فەقێکان یەک بە دووی یەکدا دەچنە زگ بۆشکەیەک، ئەویش نایکاتە نامەردی و دەچێ. بۆشکەکە کونێکی تێدا دەبێ و خەریکی ئەو کونە دەبن. بەڵێ دوای حەوتوویەک، فەقێیەک دەڵێ هەستە فەقێ نۆرەی تۆیە. دەڵێ نۆرەی چی؟ دەڵێن بڕۆ نێو بۆشکەکەوە مەگین نازانی هەر شەوێ نۆرەی فەقێیەکە؟ ئێستێ سەرەی تۆیە.ئەمجار تێدەگا کە کونی فەقێیە لە عاستی کونی بۆشکەکەوە.....


@mzravilka

Читать полностью…

مزراویلکە

#هیوا ڕۆژهەڵاتی

ئەم دەقە نووسراوەیە، ئی خاتوونێکی نووسەرە، کە خانەنشین کراوە، نووسیوێتی،  بە هەستێکی خەمبار لە کاتی ڕۆیشتندا، بۆ ماڵی بەساڵاچوان


دەم هەوێت بچمە ماڵی بە ساڵاچوان

ئەوە دەڕۆم بۆ ماڵی بەساڵاچوان، چارم نیە،
کاتێک ژیان گەیشتە شوێنێک کە ئیتر ناتوانی ئاگاداری خۆت بی، مناڵەکانت سەرقاڵی ئاگاداری مناڵەکانی خۆیانن و ئیتر ناتوانن ئاگاداری تۆ بن،

ئەوە تەنیا ڕێگاێەکە بۆت دەمێنێت،

ئاخ،
دەی ماڵی بە ساڵاچوانیش شت گەلێکی باشی هەیە، ژوورێکی ئاسایی، هەموو کەرەسەێکی بۆ خۆ خافڵاندن و وەڕەزی شکاندنی لێیە،
چێشتی بە تام، خزمەتی فرە باشیان هەیە،
بە گشتی شوێنێکی فرە ڕازاوە و جوانە
بەڵام نرخێکی گرانی هەیە، کە مووچەی
مانگانەی خانەنشینی بە دژواری بەشی دەکات،

بەڵام ئەگەر خانۆکەم بفرۆشم ئەتوانم بە ئاسانی تێچۆکەی بدەم،

ئەتوانم لە کاتی خانەنشینیدا خەرجی بکەم و هێشتا میراتێکی باشیش بۆ مناڵەکانم دابنێم،

خودا هەڵناگرێ ،کوڕە گەورەکەم دەیکوت،، دراو سامان ئەبێت لە خزمەتی خۆت دابێت، خەمی ئێمە مەخۆ،

ئەڵحان دەبێت من بڕۆم بۆ ماڵی بە ساڵاچوان، ئەبێت خۆم ئامادە بکەم،

هاڵۆز کردنی ماڵ، فرە شت ئەگرێتەوە،

یەغدانەکان، بووخچەکان،کۆگای جڵ و بەرگەکانم، کە تەژی لە کەرەسەی ژیانن،
جڵ و بەرگ بۆ چوار وەرزی ساڵ،

ئای کە منیش کۆ کرنەوەم فرە خۆش گەرەکە،،
کۆ کراوەکانی تەمر، دەیان جۆر چادانم هەیە،،
چەندین کۆگای بچووک، وەک مڵوانکەی بە نرخ لە بەردی کارەبایی و داری گوێز، لە فرە شت گەلی تر،

پەرتووکم زۆر خۆش دەوێت، هەر بۆیە پەرتووکخانەیەکم هەیە تەژی لە پەرتووک،، شووشە و گۆزەڵەی بەنرخی دەرەکی
لە هەر جۆر پێداویستی ناو مەتبەق، چەندین جۆرم هەیە،،
مەنجەڵی گەورە و بچووک، کەوچک و دەوری، هەر شتێکی کە دەبێت لە ناو مەتبەق دا هەبێت، هەمە،
دەیان ئاڵبۆمی وێنە،،

کاتێک دەڕوانمە نێو ماڵی تەژی لە پێداویستی،دڵم دێتە کوڵین و چاوەکانم پڕ دەبن لە ئەسرین ، بوغزێک دەمگرێت وەختە بمخنکێنێت،

خوایە گیان ماڵی بە ساڵاچوان، تەنیا یەک ژور و یەک کۆگای شت و مەکی هەیە،یەک قەنەفەی نوستن و یەک ساردکەرەوە، یەک ئامێری چێشت لێنان و یەک جڵ شۆر و یەک کورسی و یەک ئامێری دەنگ و ڕەنگی هەیە ،

ئیتر شوێنی ئەم هەموو کەرەسەی منی نیە، کە لە تەواوی تەمەنم کۆم کردونەوە،

بۆ ساتێک بیرم کردەوە ، وتم ئەم هەموو شتەی کۆم کردونەوە، ئیتر من خاوەنیان نیم،
لە ڕاستیدا ئەم هەموو نێو ماڵە لە دونیای تازەی مندا جێگای نابێتەوە و ئی دونیایەکی ترە،

لێیان دەروانم، یاریان پێدەکەم، ئەڵحان کەڵکیان لێ وەر دەگرم، بەڵام بەداخەوە ناتوانم لە گەل خۆم بیان بەم بۆ ماڵی بە ساڵاچوان،

دەم هەوێت هەموو کەڵ و پەڵەکانم دابەش بکەم، بەڵام ناتوانم،لە گەڵ مێشک و دەروونم پێک بێم، فرە چەتوونە بۆم ،

لە لاێک مناڵەکان و کوڕەزاو کچەزاکانم
بۆ ئەم هەموو ئیشەی من کردومە، ئەم هەموو شت و مەکەی کۆم کردونەوە هیچ بایەخێک دانانێن و بە چاوی سووک لێی دەڕوانن،،

هەروا بە ئاسانی ناتوانم متمانە بە ئەوان بکەم، کە لە گەڵ ئەم هەموو شت و مەکەی من ئاوا بە چەرمەسەری کۆم کردونەوە، چڵوون مامەڵە دەکەن??

ئەزانم دوای ڕۆییشتنم هەمووی جڵکە بە نرخەکانم فڕێ دەدرێن، وێنە بە نرخەکانم لە بەین دەبەن، پەرتووکە خۆشەویستەکانم بە نرخێکی کەم ئەفرۆشن،
داخەکەم کۆگاکانم???
قەنەفەکانم بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشن،
لە ناو ئەم هەموو جڵکە بە نرخانە چەند
دانەیەکم هەڵگرتن، هێندێک کەرەسەی مەتبەق لە گەڵ هێندێک پەرتووکی بابەتی مەیڵی خۆم، چەندانە چادان و پێناسەی خۆم و بیمە و تاپۆی ماڵەکەم و کارتی ئەلیکترۆنی بانکی و
ئیدی تەواو،،

ڕۆژگارێک ئەم هەموو شتە ئی من بوون، ئەڵحان بەجێیان دێڵم و دەچم
لە جیرانەکانم ماڵ ئاوایی بکەم

سێ جار سەرم لە هەمبەر دەرکی خانۆکەم دەچەمێنم و ئەسپاردەی گەردونی دەکەم

بەڵێ لە ژیاندا، ئێوە لە سەر یەک پێخەف دا دەخەون و لە یەک ژوور دا ژیان تێپەڕ دەکەن، ئەوی دیکە تێڕوانین و کایە کردنە،

ئاخیری خەڵک دوای یەک تەمەن ژیان دەزانن، کە لە ڕاستیدا ئێمە شتێکی زۆرمان نیە،،

لە کۆتاییدا ئەو ئامۆژگاریانە لەگوێ بگرن و بۆ خەڵکی دیکەی بنێرن،،

یەک :دەورو بەری خۆتان بۆ کەیف و خۆشی، مەوروژێنن،

دوو :کێبەرکێ بۆ نێوبانگ و سامان پێکەنین هێنەرە،
سێ :ئەم ژیان لە پێخەفێک بۆ خەوتن
زیاتر نیە،
چوار :بەداخەوە هەرشتێکی لە قوماری ژیاندا بردومانەتەوە، دەبێت بیدۆڕێنین،
پێنج :هەرچی هەڵدەگیرێ، تەواو دەبێت 
کەوایە بڕۆن لە و کاتەی کە تێیدا دەژین ژیان بکەن .
فرە دڵگیری ماڵی دونیا مەبن، ماڵ و ماشێن ئەو شتانەی دیکە،،
لە یەک وتەدا  حەمبار دار مەبن،
سووکە بار هەڵگرن، لە ژیان چێژ وەرگرن، لە گەڵ خۆتان و ئەوانی دیکە
بە باشی ژیان تێپەڕ بکەن.
باش بخۆن و باش بخۆنەوە، بە دڵی خۆتان بچنە گەڕان، ژیان لە خۆتان مەکەنە بەندیخانە،

ئاخ گەردوون !!!

🖊وەڕگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی:هیوا
👉@mzravilka👈

Читать полностью…

مزراویلکە

#لانەواز

هۆنەی ژمارە 37
لاپەڕەی 60

دڵێ گیرۆدەی زوڵف و خاڵ نەبێ
شێواوی عیشوەی چاوی کاڵ نەبێ
ئاواتەخوازی لێوی ئاڵ نەبێ
لە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ

ئەو دڵە یاخوا بەر خەنجەر درێ
وەک کۆتەی قەساب لەت‌وپەت کـرێ


سەرێ شێواوی عیشوە و ناز نەبێ
پۆڕی خوراوی بازی ناز نەبێ
دەنگی وەک تەلی تار و ساز نەبێ
لە ڕێگەی عەشقا بەردەباز نەبێ

ئەو سەرە یاخوا جێگەی سەر دار بێ
بەپەندکراوی کووچە و بازاڕ بێ


چاوێ ڕێژراوی کلی خەم نەبێ
فرمێسکی خوێنی زۆر و کەم نەبێ
دنیای ڕووناکی لە لا تەم نەبێ
بۆ وێنەی نیگار جامی جەم نەبێ

ئەو چاوە یاخوا دایم بێ‌نوور بێ
خۆراکی مار و دووپشک و موور بێ


دەمێ بە زیکری یار نەکرێتەوە
زووخاوی جەرگی پێ نەسڕێتەوە
شوکری جانانەی پێ نەدرێتەوە
گرەوی عەشقی پێ نەبرێتەوە

ئەو دەمە یاخوا هەنجن‌هەنجن بێ
خنکاوی بەحری خەمی بێ‌بن بێ



پێیە گەڕۆکی کووچەی یار نەبێ
لە هاتوچۆدا بریندار نەبێ
دایم زەعیف و دەردەدار نەبێ
لە کۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ

ئەو پێیە یاخوا دایم ئەسیر بێ
بەشی هەر بەند و کۆتە و زنجیر بێ


عەقڵێ وەک عەبد و خزمەتکار نەبێ
لە ساحەی(مەیدان) عەشقا چابوک‌سوار نەبێ
لە حیلەی ڕەقیب ئاگادار نەبێ

ئەو عەقڵە یاخوا بەشی شێتی بێ
خوێڕی و کۆڵانکوت هەر پاپەتی بێ


#فەوزی کە سەری بێ‌سەودای بوێ
دڵی بێ‌شۆر و بێ‌نەوای بوێ
چاوی بێ‌فرمێسک، بێ‌دەوای بوێ
دەمی بێ‌دەنگ و بێ‌سەدای بوێ
پێی ڕاکشاوی بێ‌بەڵای بوێ
عەقڵی بێ‌فەڕ و خۆنمای بوێ

خەجاڵەتباری بارەگای یار بێ
لە قاپی عەشقا با شەرمەزار بێ


#ئەحمەد_شێخ‌غەنی( #فەوزی 1958/2/9 _ 1890)
مامی شاعیر #شێخ‌نووری_شێخ‌ساڵحە.( 1958/12/2ـ 1896)

سەرچاوە: دیوانی شاعیر

Читать полностью…
Subscribe to a channel