مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @MradBapirpour @rahmani_138
#ڕ سوڵتانی
زەڕینت خۆش بێ، کەر هەر بۆخۆتی
گوو بە خانەقا و تەکیەت شێخ لۆتی
ئەمڕۆ بە فتوای شێخی خەواڵوو
شاڵی متفەڕکە بۆ ڕەشمە و پاڵوو
وەک کەڕاماتێ ئەو شێخە فیلە
تەکیە و خانەقای کردە تەویلە
بە وشکی و تەڕی هەمووی بۆ تێخە
شێخ نەزەڕێنێ، ئەدی بۆ شێخە؟
تکایە هیچ کەس دەنگ هەڵنەهێنێ
ئێستا حەزرەتی شێخ دەزەڕێنێ
بە نێو شەقام و کووچەی شاریدا
شێخ تەرس دەکا بە نێو زاریدا
ئاگاداری ئاگاداری
مەرجەکانی وەرگرتنی بەرهەم بۆ (٢٨)ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.
داوا لەو نووسەر و ئەکادیمییە بەڕێزانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕکێی (٢٨)ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بکەن، دەتوانن بەرهەمەکانیان لەبواری (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) تا (٢٠٢٥/٨/١٠) بۆ فێستیڤاڵ بنێرن، بەپێی ئەم مەرجانە: ١- بابەتەكان با بە فایلی وۆرد بێت، نەکPDF.
٢- شیعر لە پێنج (٥) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
٣- چیرۆك لە دوو هەزار (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (٦٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٥- دەبێت بەتەنیا بە یەک بەرهەم بەشداربن.
٦- نابێت پێشتر بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
٧- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەی دابنرێت. ٨- بەرهەمەکانتان لەم ڕێگەیەوە وەردەگرین: Galawezh1996@gmail.com 07774532339 واتسئاپ، تێلیگرام
📚/channel/asoyzhyanisaheb
#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان
پەشیمانی
بڵێی ڕۆژێ پەشیمانی پەردەی چاوت هەڵداتەوە
گێژەڵووکەی یادی پێشوت لە سەر ڕێگات هەڵخاتەوە
بەفری سپی سەروچاوم، ڕێگای خەمی تۆی گرتوووە
مەگەر شەمی خۆشەویستی نیگای چاوت باداتەوە
چلۆن یادم لە بیردەکەی دەنگ دانەوەی بە دوادابێ
لە چاوتم چۆن وەدەردەخەی، تا لە ناخت ڕەنگ داتەوە
با دەلاقەی ژوورەکەشت تیشک و تاوت بۆ دڵ بێنێ
شەوانێکی پڕ ترووسکەت تازە ئەوین ناداتەوە
هەوری سەر ڕێی گەڕانەوەت با دەیهێنێ بە ڕویمندا
تازە گوڵ کە پەڕی وەری شەونم نایە شۆق داتەوە
ڕۆژێ دادێ یادەکانم وەک چرایەک هەڵبێتەوە
بە سەر خاکی ڕێگاکەتدا بارانەیەک داداتەوە
فەرامۆشم چلۆن دەکەی یادوشێوەم چۆن لادەبەی
تازە ڕۆژگار لە دوای کۆچم ڕەنگی منت ناداتەوە
کە گڵ گرتی لەشی ساردم شینت بۆ من بێ مانایە
گڕی عیشقت لە دوای مردن تێنێ بۆ ژین ناباتەوە
وەفاوبەقای نەهێنی دڵ لە ڕێ لادا،ناچێتەوە
کە دابڕا عەهد و پەیمان هیوا ڕێگا ناکاتەوە
ڕچەی مەرگی کە گرتە پێش لەشی ڕەشی سووتاوی ژین
وەکوو بەفری بەر خۆرەتاو، دەڕوا ئاوڕ ناداتەوە
لە ناو مێشکت دەرمبێنە بە چۆمێکی خوڕم دادە
بڕۆ وێڵبە هەتا قیامەت بیرت بە من ناگاتەوە
١٤٠٤٫٣٫٢٥
ئەو شێعرە بڕگە ییە
@mzravilka
#ناڵەشکێنە
مەلا حسێن ع گێڕایەوە:
لە گوندستێنێکی مەنگوڕان مەلا بووم. ئەو دەم ئاودەستخانە نەبوو خەڵکەکە بە ژن و پیاوە دەچوونە چۆمی.
ئەمنیش بە تەنەکە و تەلیس و ... یەک ئاودەست بۆ پیاوان و لە سەرتریش ئاودەستێک بۆ ژنانم دروست کرد. خەڵک پێیان باش بوو و کێشە نەبوو.
مام ئەمەرێکی لێ بوو، هەر وەکی جاران لە دەرێ کاری خۆی جێبەجێ دەکرد چەند جارم پێ کوت و لێی تووڕە بووم بەڵام گوێی نەدەدا. هەتا ڕۆژێ تێی خوڕیم. مام ئەمەر کوتی: مەلا وسێن! بە سەری بابم ئەمن ناچم دەو کونەیەوە. ئەمن دانەنیشم و با لە گونانم نەدا دەست بە ئاوم بە دڵەوە نانووسێت.
@mzravilka
کچی ئەوبەری پردەکە
لە داوێنی چیای سەرکەش، لە نێو دارستانی چڕوپڕ، کچێکی لەباری ڕەش ئەسمەری، کەزیە و بسکی تا کەمەری، لەگەڵ باوک و زڕدایکی پێکەوە لە ماڵێکی هەژارانەدا دەژیان. زڕدایکی لە خودا بەدوور، هەموو ڕۆژێ وێنەی گای پەرواری لە نێو کەپرێک بۆ خۆی دادەنیشت و ئەو کچە بەستەزمانەی دەناردە سەرکانی بۆ جلشۆردن و ئاو کێشان. ڕۆژێک ئەو کچەی نیانتر لە پەڕەی گوڵ، کە دەچوو بۆ کۆڵەدار ...
کە چیرۆکەکەم گەیشتە ئێرە، کچەکەم وتی: باوکە بۆ ئەوەندە بەپەلەی لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە؟ ئاخر کەسێک بتوانێ لە چیای سەرکەش و لە نێو دارستان خانوو بەرە ساز بکات، کوا هەژارە؟ دیارە دەستی بە دەستەڵاتەوە بەندە. وتم: ببورە کچی خۆم، من بە هەڵەدا چووم. ماڵی ئەو هەژارانە لە گەڕەکی قەراغی شار بوو. وتی: واتە ماڵی خۆیان هەبووە. ئەی ئەوانەی کە شەوانه لە قەراغی شەقام دەخەون کێن؟ وتم: بنەماڵەی ئەو کچە جوانە لە گەرەکی قەراخی شار کرێنشین بوون. وتی: باسی کام جوانی دەکەی؟ بە پێوەری ئەمڕۆ کچ و ژنی جوان ئەو کەسەیە کە دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کرابێ. هەمووشیان وەکوو یەکن. دەڵێی هەموویان منداڵی یەک ماڵن. وتم: کچێکی ئاسایی بوو کە لەگەڵ بنەماڵەی لە گەڕەکی لای شار کرێ نشین بوون...
وتی: باوکە گیان! نەوەک لە ئاکامی چیرۆکەکەت، شازادەیێک بە ڕێبواری بێت و عاشقی ئەو کچە بێت و له ژێر چەپۆکی زڕدایک ڕزگاری بکات؟ وتم: بەڵێ وایە. وتی: ئەوە شازادەی قەدیم بوو کە لە مانای ئەوین تێدەگەیشت. ئەمڕۆ پیرە شازادە هەیە لەگەڵ خێزانی بە ئاشکرا کێبەرکێی خەیانەتیان داناوە. تازە ئەو هەموو کچانەی کە تەمەنیان گەیشتە چل و پەنجا، چاوەڕێی چەند شازادەن؟
بۆچی لەو هەموو چیرۆکەی ئێوەدا هەر باسی زۆڵمی زڕدایک و بێوەفایی ژن و پیرەژنی جادووگەرە و بە چاوێک بۆ ژن و پیاو ناڕوانن؟ کاتێ لە ئەمڕۆی کۆمەڵگا ئەو هەموو کەمتیار و گورگانە گەمارۆی ئێمەی داوە، بۆ ئێوە واز لە زڕدایکی ناو چیرۆکان ناهێنن؟
کاتێ لە دیوی کچەکەم دەهاتمە دەر، وتی باوکە گیان! پێشەکی چیرۆکەکەت شیعری کام شاعیر بوو؟
زانیم بۆ پێوەندی لەگەڵ نەوەی نوێ و ناسینی کێشەکانی بەرەی ئەمڕۆ زمانێکی تازە پێویستە.
ئێمە کە لە ئایەتەلکورسی تەنیا فوو کردنەکەی ئاخریمان لەبەرە و لە پەروەردەی منداڵیش تەنیا بە دنیا هێنانەکەیمان لەسەرە، بۆچی ناپرسین ئاخۆ کێ خەونی ئەوانە پێک دێنێ؟ بە کام باردا ڕایان دەکێشێ؟
نابێ پردی نێوان ئەو دوو بەرە بڕۆخێ. ئەوان پێویستیان بە ئێمەیە.
مارگارێت ئەتوود/پژمان تهرانیان
خوێنەری خاوەنبیر!
هەر وا کە دنیا گۆڕاوە، شێوازی ڕوانین بۆ دنیاش گۆڕاوە. جا ڕەنگە ئێمە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش. بۆ وێنە من دڵخۆشم بەوەی کە بەرەی ئەمڕۆ، کەسانی فێڵەباز و دەسبڕ ناتوانن بە ناوی ئایین و نیشتمان و بەها پیرۆزەکانی دیکە و بۆ قازانجی خۆیان کڵاویان لە سەر بنێن. بە پێچەوانەی ئێمە کە زۆر هاسان هەموو شتێکمان قەبووڵ دەکرد.
جاری واش هەیە پێم ناخۆشە. بۆ وێنە دەبینم ئەم نەوەی تازە حەزیان لە پارەی بێڕەنجە. حەز بە جیهانی مەجازی و دنیای دیجیتاڵ دەکەن تا پێوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان. یان ئەوەی کە هیوایان بە دواڕۆژ کەمترە.
بەڵام ئەوەی جێی مەترسیە ئەوەیە کە هەتا دێت بە هۆی تێنەگەیشتن لە زمانی یەکتر پەروەردەی بەرەی تازە رۆژ لە دوای ڕۆژ دەکەوێتە دەستی نەیاران.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/١٩
👉@mzravilka👈
🆔 @Govarmehabad
گۆڤاری "مەهاباد" سەروتاری ژمارە 234 .
🆔 @Govarmehabad
گۆڤاری "مەهاباد" ژمارە 234 بڵاو بۆوە.
ئێوارانی ئەم وڵاتە
عیسا ئەحمەدی - سنە
چەند ناسیاوێک، خودا دەست بە عومریانەوە بگرێ، پەلکێشمیان کرد بۆ نێو کۆڕێکی ئەدەبی. کابرایەکی شاعیر هات. پارچە هەڵبەستێکی پێ بوو لە ژێر ناوی " ئێوارەماچی نێو ماشێن".... پاش چەپڵەڕێزانی کۆڕ، گەورە و پیاوماقووڵی کۆڕەکە، وتی: نووسەر و هۆنەری باش ئاوەها دەبێ. نەک ئەو ڕەشبینانەی چەشنی کەری جووتیار بە دایم گوێقوڵاخن. هەر باسی خەڵکی سڕ و سواڵکەری گەڕەکی لاخوارووی شار دەکەن کە: ئێوارە فڵانە پیاو شەرمەزارە کە بە دەستی بەتاڵ دەچێتەوە لای ژن و منداڵی، فڵانە منداڵ هەتا ئێستا جلی تازەی لەبەر خۆیدا نەدیوە، فڵانە نەخۆش پارەی کڕینی دەرمانەکەی نییە، فڵانە کوڕ و کچ تەمەنیان گەیشتە چل و هێشتا ناتوانن بچنە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و فڵانە لەبەندکراوی لە بیرکراو هەیە و...
هۆنەر و نووسەر دەبێ باسی خۆشی و بەختەوەری کۆمەڵگا بکات.
گوڵ لە نێواندا بێت، دەمزانی مەبەستی لە کەری جووتیار، چ کەسانێکە. هەروەها دیارە ئەو خۆشی و بەختەوەری لە چیدا دەبینێ. بە پیریش هەر دەڵێی ڕۆنی ورچی خواردووە. بەدایم بیری لە نێو دەرپێیەکەی دایە. بەڵام ئەو قسەش ڕاستە. ئەدەبیات دەبێ چەند ڕەهەندی بێت. تەنیا سەبارەت بە چینی چەوساوە نووسین کار تەواو ناکات. پێویستە سەبارەت بە جەماعەتی تێر و تەسەلی نێو کۆمەڵگاش بنووسرێ. هەتا بۆمان دەرکەوێ بۆچی کۆمەڵگامان بووە بە تلیتی کوێر، لایەکی تەڕە و لایێکی وشک.
کوڕێکی ئامۆزام هەبوو، دووکانێکی گەورەی لە گەڕەکی لای سەرووی شار بە کرێ گرتبوو. باری ژیانی باش بوو. چوومە لای و وتم: بۆ مەبەستێک دەمەوێ چەند ڕۆژێک لە دووکانەکەت میوان بم و لە نزیکەوە سەیری ژیانی ئەم گەڕەکە بکەم. وتی: برا من و تۆ لە منداڵییەوە پێکەوە گەورە بووین. ناتوانم بەر بە هاتنت بگرم. بەڵام تکایە بێدەنگ بە. خۆت نەکەی بە کەیخوایان. ئەمانە خۆیان گەورە کەیخوان.
جیاواز لە خەڵکی ئاسایی هەموو ڕۆژێک پیاوان بە جلی جوان و بۆنی خۆش، ژنان چەشنی تازە بووک، منداڵان جوان و ناسک، دەهاتنە لامان. کڕین لای ئەوان وەکوو ڕابواردن بوو نەک پێداویستی ژیان. زۆر شتی عەجایبم دەدیت: جاری وا بوو باوک و دایکێک بە زمانی بێگانە لەگەڵ منداڵەکەی خۆیان دەدوان!...
بەڵام لە نێو پێکەنین و خۆنواندنی ئەمانیش ڕەنگدانەوەی ژەنگی خەمێکی قووڵ و زایەڵەی دڵەڕاوکەیێکی غەریب هەیە. لە کاتی قسە کردندا بیریان دەچێت بۆ جێگایێکی دوور...
ماڵی بەرانبەرمان گەماڵێکیان هەبوو. کابرایەکیان کردبووە خزمەتکاری تایبەت. ڕەنگە جلی گەماڵەکە سەد ئەوەندەی جلی ئەو داماوە گرانتر بوو. کاتێ گەماڵ لە پاڵ دیواران و بن داران لاقی بەرز دەکردەوە، کابرا دەستە وەستان ڕادەوەستا. ڕۆژێک کابرا هاتە بەر دووکانی قەسابی گەڕەک. دەیگوت: خانم زۆر تووڕەیە. دوێنێ جەرگی تازەت ناردووە. کەچی دڵ و گورچیلەی تێکەڵ بووە. گەماڵ تۆراوە و دوێنێ شەو شامی نەخواردووە. خانم دەڵێ گۆشتی پەتی یان جەرگی ڕووت. پارەکەی وەرگرن بەڵام ئەوانی دیکەی فڕی دەن. ڕۆژێکی تر بە هەڵەداوان لە نێو لێفە گەماڵیان ڕفاند بۆ لای دکتۆری ئاژەڵان. گوایا سەرلەبەیانی چەند کۆخەیەکی کردووە. بۆ ئیوارە وتیان بە هۆی چەندین دەوای تایبەتی بەنرخ، سیحەتی باشەو لە ژێر چاوەدێرییە. ڕۆژێک کابرای گەماڵەوان و دیکەی خزمەتکاران لە هاتو و چوودا بوون. پرسیم وتیان ئاغا ئەم بەهارە بە دوای دێڵە سەگێکدا دەگەڕا. زۆڕێک دێڵە سەگیان دیت، کەچی خانم دەیگوت دەبێ ناسنامەدار بێت، ڕەسەن و هاوسەر و هاوماڵی گەماڵەکەمان. دێڵەسەگی بێ ناسنامە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەستی گەماڵەکەمان. ئێستا ماڵە ئەعیانێک هەیە، بڕیارە ئێوارە دێڵەکەیان بێنن بۆ ئێرە. ئەگەر بەخێر کارەکەیان سەر بگرێ، ڕۆژێک ئەو دێنن بۆ ئێرە و ڕۆژێک ئەم دەبەن بۆ ماڵی ئەوان.
ئەو ئێوارە ماشێنێکی گرانبایی هاتە بەر دەرکە. دەنگی ئورگ و خۆبادان دەستی پێکرد...
ئێوارانی ئەم وڵاتە ئەگەرچی بە ڕواڵەت زۆر جیاوازن، بەڵام هەر کامە بە بارێکا نیشانەی ڕوژڕەشین .
سەباحەدین عەلی/مژدە الفت
خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکرێ، مەبەست ئەوەیە کە دەردەکان بخرێنە پێش چاو و کۆمەڵگا بەرەو لای چاکە و بەختەوەری بڕوا. ئەمە ڕەشبینی پێ ناڵێن.
دەوڵەمەندی ئێمە تووشی کام هەرەسی ئەخلاقی هاتووە کە ئەو دڵسۆزییە لەڕادە بەدەرەی کە بۆ ئاژەڵانی هەیە، بۆ هاونەوعی خۆی نیەتی کە تووشی هەزاران دەردە؟ (له کاتێکدا ئەو کارەشیان تێکدانی سرووشت و ژینگەیە. ئەمڕۆکە بە دە پشیلە مشکێکیان بۆ ڕاو نابێت.)
لەم چەند ساڵەی دواییەدا کۆمەڵگای ئێمە ئەو دەردەشی لێ زیاد بووە: ماڵە نەدارەکەش بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێ ئەویش گەماڵێک یان پشیلەیێکی کڕیوە و لاسایی دەوڵەمەندەکە دەکاتەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/٠٣
#م ___ ص
دۆستێک کوتی لە دێهاتێک ماموستای قوتابخانە بووم. ڕۆژێک قوتابییەک بۆ جەمی نیوەڕۆ بانگهێشتی کردم. ئەمیش لەبەرئەوەیکە قوتابیەکی ژیر و بەزەین بوو هەستام چووم کوتم قەیدی چییە دڵی پێ خۆشە.
ئەگەر چووم هەر دایک و بابێکی پیری هەبوو، بابی زۆر بێ تاقەت بوو.
خێزانی ڕووی تێکرد کوتی ماڵ ئاوەدان لەقسێ خۆ میوانن هەیە ئەتو ئەو لووت و لێوەت بۆوا گرژە؟
کوتی عافرەت چت لێ وەشێرم، ئەمن جحێڵ بووم لەبەر گاڕانێ، لەو مێشەی بەردێی، تووشی منداڵێکی بووم، شەیتان زەفەری پێ بردم گرتم سێ جارم والێکرد. ئێستا گەورە بووە دەڵێ حوکمە هەرسێکم دەوێنەوە. خێزانی کوتی:
جا ئەگەر واتکردبی لەسەرت قەرزە دەبێ بیدەیەوە. کوتی جا ئەمن بەو تەمەنەی کوا تاقەتی ئەو بەزمەم ماوە؟
خێزانی کوتی:
مەیکە فکر خودا کارسازی کارانە. ئەمن یەک و ئەتوو یەک و ئاغای معەللیمیش با یەک دانەی وەستۆی خۆی گرێ، ئەوە دەگەڵی بێ حیسێب دەبی.
کوڕە کوتم حاشا لەو جەمە نانەش بەسندانم بی.
ئەوانە قەرزی خۆیان بەمن بدەنەوە، تێدا دەچم. واچاکە هەڵێم!!!!!
👉@mzravilka👈
مرۆڤی پاک سەر بە کام ئایینە؟
سەردەمی منداڵیم لە دێهات چەند مانگامان هەبوو. دەمەدۆی ماڵمان دابین بوو. بەیانیان چەند نان و بڕێک پێخۆریان لە چارەکەیەکدا بۆ دەپێچامەوە. مانگاکانم وەپێش خۆم دەدان. دەبوایە وریای مانگای ئاوس بم. لە هەڵدێران بیانپاریزم. نەهێڵم بچنە نێو مەزرای خەڵکی و...هاوار لەو ڕۆژەی خەرەنگەز دەیدا بە بن کلکیانەوە. جا وەرە بە دوای مانگای مۆز کردوودا هەڵێ...
کوڕێکی هەتیوی هاوتەمەنی خۆم هەبوو، بەشی نانەزگی خۆی، دزی لە ماڵان دەکرد. هەر جارەی کە تووتن و پەڕی دەسدەکەوت دەهاتە لام. لە داوێنی چیا، گاڕانمان مۆڵ دەدا و پێکەوە جگەریەکمان هەڵدەپێچا. دەیگوت: جلەکانم لە کورتانی کەری قەرەچی شڕترە بەڵام گرینگ بۆ من تەنیا نانە.
پاش ئەوەی کە ماڵمان هاتە شار، ئێمەش لێکدابڕاین. بنەماڵەم سەربە بەرەی ئیمانداران بوون. تا لە دێهات بووین، یارمەتی دراوسێمان دەدا. قەدری غەریبانمان دەگرت. قەبرمان بۆ مردوان هەڵدەکەند. خێراتمان دەکرد و سەرمان لە کاری ئایینی دەخورا. لە شاریش چوومە بنکەیێکی خێرخوازی. خێرمان بۆ هەژاران کۆ دەکردەوە. بە سەر ماڵە نەداراندا دەگەڕاین. هەموو خێرومەندانی شارم دەناسی. لە پاش ساڵەهای ساڵ خەڵکی وەکوو مەشایخ چاویان لێ دەکردم. لەم دوایانەدا ئاواتێک کەوتبووە دڵمەوە. پێم خۆش بوو یەکێک ببینمەوە وەکوو خۆم، شەو و ڕۆژ بیری لە لای خەڵک بێت. بەڵام کەسی وام دەست نەدەکەوت. هەتا شەوێک لەخەودا کەسێکیان پێ نیشان دام. لە خەوەکەدا دەموچاوی لێم نادیار بوو. وتیان ناوی فڵانەکەسە و خەڵکی فیسارە ئاوایییە. دیتم چەند کەس لە خێرخوازە ناودارەکانی شاریش هاتبوون. لە خەوەکە بە دەوریدا چەشنی هەڵپەرکێی مار دەخولانەوە. یەکێکیان پێی گوت: قوربان! من سەدان کرێکار لە لام کار دەکەن. وتی جا بەکاری چ دێت، کاتێ ئەوەندەیان پێ نادەی کە بەشی کرێ ماشێنەکەیان بکات؟ سەرملەت لێیان گرتووە و نانت لێیان کردووتە بارمتە. یەکێ تریان وتی: من ساڵانە ئەوەندە ملوێن یارمەتی دەنێرمە فڵانە ناوەندی خێرخوازی. وتی: تۆ هیلکە ناکەیت و ماڕکەکەیش(ڕاوکە) دەخۆی. بەڵی، دەینێری بەڵام بۆ هەڵاتن لە ماڵیات و باجی دەوڵەت. چەندین بەرانبەری ئەوەت بۆ دەمێنێتەوە. یەکێکیان بە مشەمش وتی: من خێرۆمەندم و چاوم لەو شتانە نییە. وتی: تۆ لە ترسی گێرە بووی بە وشتر. کاتێ سەرچاوەی داهاتەکەت لێڵە، پارەی پیست لێرە سپی دەکەیتەوە. ئەوی دیکە دەیگوت: حیزبی ئێمه ئەوەندە ماڵەبرسی لەژێر باڵی خۆی گرتووە. وتی: بە تەمای بێنە سەر ڕێبازەکەت... قەبرم لە قەبرستانتان دوور بێت.
لە خەوەکە ڕاچڵەکیم. ناوو نیشانی کابرام لەبیر مابوو. بۆ بەیانی بە بنەماڵە و دۆستانم ڕاگەیاند کە من سەفەرێکم لەبەرە بۆ دیتنی ئەو زاتە پیرۆزە. چەندین کتێب و دەفتەرمان هەڵدایەوە هەتا زانیمان ئەو دێهاتە حەفتا فەرسەخ لێمان دوورە و لەسەر سنوورە. دووری ڕێگام بۆ گرینگ نەبوو. زۆر کەس هاتبوونە بەڕێکردنم. لە هەر شار و دێهاتێک لام دەدا، خەڵک دەهاتنە پێشوازم. ناوبانگم وەکوو گۆچانی کوێران لەپێش خۆمدا دەڕۆییشت. گەرچی لە سنوور نزیک دەبوومەوە بەڵام هێشتا کەس ئەو پیاوەی نەدەناسی. بەڵام من هەر درێژەم بە ڕێگا دا. پاش گەیشتن بەو دێهاتە زانیم خەڵکەکە کۆڵبەرن و مەینەتیان بنی لە ئاو دایە. لەبەر نالەباری ژیان بۆ پارووە نانێک بەسەر میندا باز دەدەن. پەراسووی منداڵانی ڕەش و ڕووت، دانەدانە بژمێرە...زۆر شەل و کوێریان هەیە و منداڵی هەتیویش زۆرن کە کەس لێیان ناپرسێ. کاتێ ناوی کابرام هێنا وتیان ئێمە لێرە تەنیا کەسێکمان بەو ناوە هەیە. کاتێ چاوم پێی کەوت پاش ئەو هەموو ساڵە ناسیمەوە. هەتیوەکەی دێهاتی خۆمان بوو. چەند ساڵە لێرەدا سەقامگیر بووە. ناوی خۆی گۆڕیوە. وتی ئاخرشەو پێکەوە دادەنیشین.
ئەو شەوە لە ناو دێ دەنگی زۆڕنا دەهات. شەو درەنگان هاتەوە. لەگەڵی کەوتمە قسە. وتی شوێنێک کە لەبیر کرابێت، جەحەندەمی سەر عەرزە. نامەوێ منداڵانی ئێرە وەکوو سەردەمی منداڵی خۆم بن، بوومەتە هاوڕێیان. عەسای دەستی ئەو شەل و کوێرانەم. شەوانەیش بۆ ئەم خەڵکە ساز دەژەنم و گۆرانییان بۆ دەڵێم. لە هەر شوێنێک پێویست بێت یارمەتی کۆڵبەران دەدەم و.....
کاتێ دەهاتمەوە بۆ شار بەو قەناعەتە گەیشتم کە پیاوچاک مەرج نییە سەر بە کام ئایین بێت. پێویستی بە عەبای شۆڕ و جبەی فشیش نییە. چاکەش بە گەز و بست نییە. هەموو کەس من بە پیاوچاک دەناسن، کەچی لە خزمەتی کەسانێکی بە ناو خێرۆمەندم کە هێشتا نازانم کامیان ڕاستن و کامیان درۆ. کەچی ئەو لە دێهاتێک خزمەتی دەکرد و کەسیش نەیدەناسی.
هاینریش بول/علیرضا مهینی
خوێنەری خاوەنبیر!
لە دنیای پڕ درۆی ئەمڕۆ، خێرخوازیش دەیان سیاسەت و درۆی لە پشتە. جاری وا هەیە ئەوەندەی بەرژەوەندی خۆیانی تێدایە، ئەوەندە لە قازانجی هەژارەکە نییە.
ئەوانەی کە بێ چاوەڕوانی و بەبێ بانگەشە بۆ خۆیان، خۆبەخشانە یارمەتی دەری هەژارانن، خزمەتکاری کۆمەڵگان.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٢/٢٠
#خدرمحەممەدی
رێک رێک!
دۆستی خۆشەویستم حاجی مەلا سەیدحەسەنی واژی بۆی گێڕامەوە:
رۆژێک ساحێب ماڵێکی دەوڵەمەند کاردار یان شوانەکەی خۆی بۆ شەرع، دەباتە خزمەت حاجی مامۆستا عومەری نەوبەختی لە سەر ئەوەیکە ساحێب ماڵ بە کاردارەکەی دەڵێ: "بەشەرتی مانگ و نیوێکم گرتووی و قسەمان وا کردووە"ْ.
کاردار یان شوانەش دەڵێ: "نەخێر وانییە و رێک قسەی چل و پێنج رۆژمان کردووە!!" سەرتان نەهێشێنم دەچنە خزمەت حاجی مامۆستا عومەر. دوای سڵاوعەلێک و چاکوچۆنی، کابرای دەوڵەمەند دەڵێ: "حاجی مامۆستا زەحمەت نەبێ شەرعمان بکە، من بۆ مانگ و نیوێک قسەم لەگەڵ ئەم شەخسە بۆ کاردار یان شوانی کردووە، کەچی خەریکە دەببەم پێدەکات و لێم تێهەڵچۆتەوە و دەڵێ نەخێر، بۆ ماوەی چل و پێنج ڕۆژی رێکڕێک، قسەمان کردووە!
حاجی مامۆستا پێدەکەنێ! کابرای دەوڵەمەند پێی هەڵدەبەزیتەوە و دەڵێ: "حاجی مامۆستا ئێمە بۆ شەرع هاتووینە نەک بۆوەی پێمان پێبکەنی!!!"
حاجی مامۆستا دەڵێ: "خودا عەفووت کات، چل و پێنج رۆژ هەر مانگ و نیوێکە و مانگ و نیوێکیش هەمان چل و پێنج رۆژە!! دەی ئەوە لە پێکەنین زیاتر شەرعی بۆ چییە؟!!"
کابرا کە هەتا ئەودەم وای فکر لێنەکردبۆوە، کەمێک ردێن هەڵدەکڕێنێ و بۆوەی لە لای حاجی مەلا و کاردارەکەی کەمێ نەهێنیت دەڵێ:
"خۆ دەزانم مانگ و نیوێک هەر دەکاتە چل و پێنج رۆژ، بەڵام ئەمن لە حەیفی ئەو (رێک رێک)ە، ئەو سەگبابەم هێناوەتە شەرعی!! ئەمن دەڵێم شەرتت مانگ و نیوێکه، ئەو دەڵێ ناوەڵڵا چل و پێنج رۆژی رێک رێکە!!!!"
👉@mzravilka👈
#مامۆستا ڕەحیم لوقمانی
سی ساڵی تەمەن سووتا، سی باخی گرانبارم
چۆن مۆمی شەوی ژین بووم، ئێستا پڕی ئازارم
باخێکی لە پێناوی، کۆی ژین و ئەوینم چوو
خۆم بێبەر و بێ سێبەر، پەرژینی زیانکارم
پەروەردەیە کرمۆڵە، جێی نەنگە لە فەرهەنگا
بیردان و بژیو خاڵی، وەک خوانی کرێکارم!
زهمانی زوو، دوو لۆتی زوڕنا ژهن و دههۆڵ کوت به شار و دێهاتان دا دهگهڕان. بهزم و شایی خهڵکیان لهسهر بوو و بهو جۆره بژیوی ژیانی خۆشیان پێک دێنا.
رۆژێک وهک ههمیشه رێی گوندێکی دیکهیان گرته بهر بهڵام که ئاوڕیان داوه دیتیان ئهوه سهگێک له دوویان کلکهسووتهیهتی و هۆگری دههۆڵ و زوڕناکهیانه، ههرچی حهولیان دا و کردیان و کراندیان سهگه دهسبهردار نهبوو و وهک سێبهر گا له پێش و گا له تەنیشت و له دواوه له گهڵیانه و خڕکه و سنده و چهغهش بێ سهمهر بوو. یهکیان کوتی ئهو حاڵه بهو حاڵهی ناشێ، دهبێ گهڕ و فێڵێکی بۆ سازکهین ئێمه بژیوی ژیانی خۆمان به زهحمهت بۆ ههڵدهسووڕێ چ جای ئهو سهیهش به ملمانهوه بێ.
بهڵێ دو تهپۆڵکهیان به مهودای بهقهرا پێنسهد میترێک لێکتر نیشانه کرد وههر کامیان له سهر یهکیان راوهستا. دههۆڵکوت دهستی به دههۆڵ کوتان کرد و سهگه به پڕتاو بهرهو پیری غاریدا، دوور و نیزیکی، دههۆڵکوت دهستی راگرت، زوڕناژهن لهو بهریڕا دهستی به زوڕنا لێدان کرد ئهوجار سهگه بهههڵهداوان بهرهو پیری کابرای زوڕناژهن تاویدا، دیسان دوور و نیزیک، کابرای زوڕناژهنیش له لێدان وهستا و دههۆڵکوت دهستی پێکردهوه و به ههمان شێوه هێندهیان دهستهودهست کرد و بێنهوبهرهیان به سهگهکه کرد تا لهو نێوهیدا فرزهی لێبڕا و جهندهکی به حهرزی داکهوت و تۆپی. بهو شێوهیه فیتی لۆتیان کاری خۆی کرد و ڕزگاریان هات.
بەڵام نوکتهیهک: ڕاستی نازانم بڵێم پەرژینێکی بە گوڵ بێ یا نا زۆرێکمان وەک سەگی لۆتێکانمان لێهاتوە، دنیا و زەرق و بەرقی هەر جارەی بۆ لایەکمان بانگ دەکا، قەتیش پێی ناگەین جا کەنگێ دەپسێین خودا دەزانێ!!!!!
هەتا دوێنێ چاولێکەری هەر لەسەر جل و بەرگ و کەل و پەلی نێوماڵێ بوو، ئێستا گۆڕینی ئەندامانی جەستەشی هاتۆتەسەر. نەلووت و کوڵمە و لێو نە قوون و قاڵچە و ..... هیچیان لەسەر میزاجی خۆیان نەماون.جا لەوەش عەجایبتر ئەوەیە بە نەشتەرگەری و هەڵمساندنی هێندێک شوێن، سوکناییان بەدڵیدا نایە لەسەرویش شۆرتی سەیر و سەمەرە کە بە کیلۆیان ئەبری و پووشاڵ تێدایە دەبەردەکەن. بەخودای کابرا گەنجی ۳۵۰۰ ساڵ پێش میلادی مەسیحیش ئاوا ناشارێتەوە.
«تۆ بڵەی ئەو خەوە هەستانی بێ؟»
سەرچاوە: بەزیادکردنی هەندێک بابەت لەلایەن خۆمەوە، کاناڵی ووشەدانی هەژیر
👉mzravilka👈
ئامانجی ئەدەب و هونەر
کاتێک لە سەفەر گەڕامەوە، منداڵەکان وتیان: دوێنێ پیاوێکی نەناسیاو چەن جار هاتووە و کاری پێت بووە.
هێشتا قسەکە دوایی نەهات بوو، لە دەرکەیان دا. یەکێ لە کوڕەکان چووە بەردەرکە و گەڕایەوە، وتی: هەمان کابرایە. بەحورمەتەوە هێنامانە ماڵەوە، بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵانی ژیانم، شانازی ئەوەم هەبووە پێڵاوی گەورە پیاوان جووت کەم و دەستی چەندین شاعیری مەزن ماچ کەم، تا ڕادەیەک لە کاری کۆمەڵایەتی و ئەدەبی سەردەر دێنم. بۆیە زۆر جار کەسانێک بۆ پرس و ڕا دێنە لام. جاری وا هەیە بە دیتنی لاوێکی خاوەن بەهرە و دڵسۆزی نیشتمان لە خۆشیان لاقم بە عەرزەوە گیر نابێت و هیوام بە دواڕۆژی گەل زۆرتر دەبێت. جاریواش هەیە کابرا بە فیزێکەوە پارچەهەڵبەستێک لە باخەڵی دەرێنێ کە دەڵێم خۆزگا تا ڕۆژی حەشر لە باخەڵیدا دەمایەوە. کابرا هاتووە دەڵێ: کتێبێکم نووسیوە شان دەدا لە شانی کتێبی "شەڕ و ئاشتی" تۆلستۆی. پێم خۆشە منیش وەکوو ئەو خاوەن ناو بم. پێی دەڵێم ئەو گەورانە پێش لە ناو، خاوەن فام بوون و ئەوەندە خەمی خەڵکیان لە بەر بوو، کاتیان بۆ خۆنواندن نەبوو. کەچی دەتۆرێ و دواجار دەبیسمەوە چووە لە شوێنێک بیست جڵدی لێ چاپ کردووە و لە پشتی کتێبەکە بۆیان نووسیوە: هەژماری چاپ سێ هەزار دانە!
بەڵام ئەمەیان باسێکی زۆر جیاواز بوو. دەیگوت دە ساڵە ژنم هێناوە. بەڵام لەبەر بێدەرەتانی لە ماڵی خەزوورم دەژیم. خەزووری زۆر ناودار بوو. دەیگوت خەزوورم لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە ڕیزی پێشەوە دادەنیشێ و خۆی وا نیشان دەدا کە ئەوەی بەلایەوە بێبایەخە، ماڵی دنیایە و تەنیا ئاسەواری گەورەپیاوانی نیشتمان لە بواری کەلتوور و ئەدەب و هونەر بۆی گرینگە. بەڵام من یەک شتم بۆ دەرکەوتووە، ئەو جۆرە کەسانە ڕەنگە بتوانن لەگەڵ کۆمەڵگا درۆ بکەن، بەڵام لەگەڵ بنەماڵە ناکرێ. کەسێک لەگەڵیان ژیابێت دەزانێ ئەوانە تەنیا ئەو شتانە بۆیان گرینگە کە بۆنی پارەیان لێوە بێت. باسی ئەخلاق و ئەدەب و هونەری ڕاستەقینە، لایان قخەیە. وتم: جا ئەمانە بە من چی؟ وتی: بیستوومە ئێوە زۆر دڵسۆزانە و شارەزایانە سەبارەت بە دەردەکانی کۆمەڵگا دەنووسن و زۆرێک لە دەردەکان دەناسن. بەڵکوو ڕێگە چارەیێکیش بۆ من بدۆزیتەوە. وتم: باشە دەردی خۆت چییە؟ وتی؛ خەزوورم و کەسانێکی وەکوو ئەو خۆ ناڕۆن ببنە هاوماڵی خەڵکی ئاسایی و بۆرەپیاوان. پێیان خۆشە لەگەڵ کەسانێک دابنیشن کە لەقەبی دکتور و مامۆستای زانکۆ و... هەبێت. جا بۆیە زۆربەی شەوان ئەو جۆرە کەسانە بانگهێشت دەکەنە ماڵی خۆیان و نان دەدەن بۆ ناو. بەڵام بۆ بەیانی لەنێو خەڵکی وای دەگێڕنەوە کە دوێنێشەو جەماعەتێک لە زانایانی شار هاتبوون و هەڵیانپێچابووم کە دەبێ ئەو هەموو زانستەم بهێنمە سەر کاغەز. هەرچەندە خۆی هەتا ئێستا دوو دێڕیشی نەنووسیوە و حازرخۆری بن سێبەرە. بە ڕۆژیش چەند بەتاڵ و بێعارێک کە تەنیا لاسایی ڕووناکبیران دەکەنەوە، لە دەوری خۆیاندا کۆ دەکەنەوە هەتا خەڵک بڵێن سەرقاڵی کارێکی گرینگن.
وتم: بڕیار بوو باسی دەردی خۆت بکەی! وتی ئاخر لە بەختی ڕەشم چەند مانگە پیاوێکی دکتۆر کە پسپۆڕی ژنانە، ئەویش بووە بە ئاشنامان. ژنەکەم جارناجارێک خۆی دەکاتە مردوو، خەسووم وەکوو کچانی نیوە عازەب دەیکاتە قیژەقیژ. خەزوورم بە تەلەفوون داوا لە جەنابی دکتۆر دەکات کە تەشریف بێنن. من ئەو دکتۆرە باش دەناسم. بڕوا فەرموون هەتا شتێکی تێدا نەبێت، گۆڕیش بۆ باوکی خۆی هەڵناکەنێت. تا ئەمانە تەلەفوونی بۆ دەکەن وەکوو مازەرە جندۆکە لە بەر دەرکە حازرە. خێرا خانم دەبەنە دیوێک و پاش تۆزێک ئەم شان و ئەو شانکردن ئەو حەیا داماڵدراوە، زیندوو دەبێتەوە. وتم: باشە ئەگەر دەزانی کورتانی لارە، تەڵاق و جیایی باشترە تا ئەو ژیانە. ئیتر کارتان بە یەک نەبێت. وتی: خۆزگا بە تەڵاق دەرباز ئەبووم. ئەمانە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقییان نییە. من بە تەغار شتی نهێنیم لێیان دیوە. دەزانم سەری گوریسەکەیان بە کوێوە بەندە. باسی مان و نەمانە. تێدابردنی یەکێکی وەکوو من بۆ ئەوان زۆر ئاسانە. من تاقەتی کارکردنم نەبوو. دەمزانی ئەمانەش لە سەد لاوە مڵک و ماڵیان هەیە، بۆیە خۆم پێ هەڵاواسیون. دە ساڵ وێنەی ورچی لۆتی لەبەر دەمیاندا هەڵپەڕیم. بەڵام ئێستا دەبمە بەزمی کابرای کۆسە کە چوو بۆ ڕیش سمێڵیشی دانا.
وتم: براکەم! من لە زاری گەورەپیاوان تەنیا باسی پیاوەتی و شەڕەفم بیستووە. گیانیان خۆش ویستووە بەڵام نە بەقەدەر ئابڕوو. دەردی سەرەکی لە دەروونی خۆتە، ناتەوێ ڕێگای پیاوەتی تاقی بکەیتەوە و ڕەنگ و بۆی ئەوانت گرتووە. جا مەگەر پرس بە یەکێکی لە خەزوورت پیستر بکەیت.
سۆلۆمون ڕابینۆڤیچ/ نەمر برایم وێنسی
خوێنەری هێژا!
ئەدەب و هونەر ڕێگایەکی پیرۆزە هەتا مرۆڤ بەرەو بیری بەرزی ئینسانی بەرێت. کەچی کەسانێک کردوویانە دەسمایە بۆ نان و ناو و ڕاو. پێویستە کۆمەڵگا بە چاوکراوەیی ئەو ناوزلە بێ ناوەرۆکانە لە ئەدیب و هونەرمەندی ڕاستەقینە جیا بکاتەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠١/٣٠
نموونەیەک لە قسەزانی و قسە لە جێی خۆیداکردنی میرجەلادەت بەدرخان لە کتێبی بیرەوەرییەکانی مووسا عەنتەر لە لاپەڕەی ١١٦ و ١١٧ و ١١٨دا
کورد و تورک... باینجان و کەدوو:
محەمەد شوکری سەگبان یان شوکری محەمەد سەگبان (١٨٨١-١٩٦٠) پزیشکێکی کوردی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی پێست و پرۆفیسۆری وانەبێژ بوو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی جەراح پاشا تووشی نەخۆشیی سیل دەبێت و بەمەبەستی چارەسەر ڕوو لە ئەڵمانیا دەکات. لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە کتێبێک بە ناوونیشانی "پرسی کورد" دەنووسێت و پاشان لە چاپخانەی زانکۆی سۆربۆن لە پاریس چاپی دەکات. ناوبراو لەو کتێبەدا هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە کار بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە شتێک نییە بەناوی کورد و ئەوانەی بە کورد ناودەبرێن، تورکن و لە ئاسیای ناوەڕاستەوە ڕوویان لە ئەنادۆڵ کردووە. پێشنیاریش بۆ کوردەکان دەکات خۆیان بە تورک بزانن و دڵ و مێشکیان بۆ زمان و کولتووری تورکی بکەنەوە و دەقاودەق دەنووسێت: کوردەکان تورکن.
دکتۆر سەگبان بە هۆی نووسینی ئەو کتێبەوە تووشی ڕەخنەی زۆر دەبێت و هەتا مردنیشی لە ساڵی ١٩٦٠، خۆی بە شەرمەزار دەزانێت. لە ساڵانی دوایی تەمەنیدا پەشیمانیی خۆی لای مووسا عەنتەر دەربڕێت و دەڵێت گوایە مەبەستی لە نووسینی ئەو کتێبە کەمکردنەوەی ستەم و گوشارەکانی سەر گەلی کورد بووە. بەهەرحاڵ ئەوەیان بابەتێکی ترە و لێرەدا جێگەی نابێتەوە.
بە بۆچوونی من، واتادارترین و نەستەقترین ڕەخنە و توانج لە دکتۆر سەگبان ئەوەی میر جەلادەت بەدرخانە. وەک دکتۆر سەگبان بۆ مووسا عەنتەری گێڕاوەتەوە، لە پاریسەوە ڕوو لە دیمەشق دەکات و لەوێ لەگەڵ میر جەلادەت بەدرخان دەچنە ڕێستۆرانێک. خواردنێکی عەرەبیی لە باینجانی ڕەش ئامادەکراو دەخرێتە بەردەستی دکتۆر سەگبان، ئەویش نازانێت چییە، بۆیە لە بەدرخان دەپرسێت: "ئەمە چییە؟" ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵێت:
"ئەمە باینجانی ڕەشە، بەڵام تۆ دەتوانیت بڵێیت کەدوویە!"
سەگبان لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا بۆ مووسا عەنتەر دەڵێت: "بە بیستنی ئەو توانجە نەک هەر ئیشتیام گیرا، بەڵکوو بووم بە دڵۆپیک ئاو و بە زەویدا چوومە خوارێ."
@mzravilka
#مەحەممەد بێهڕەوان - بۆکان
کابرایەکی وەرزێڕ لە دێیەک خەریکی کاروکاسبی دەبێ. لەوماوەیەدا کوڕێکشی دەبێ یارمەتی دەدا، وا دەبێت کابرا ژنەکەی دەمرێ و دەچێ ژنێکی دیکە دێنێ ڕۆژێ ژنەکە کەلانە و کوللێرە چەورە سازدەکا.لە وەتاغەکەی خۆیان دادەنیشن ژنە چاوەڕێ دەبێ کوڕە بێتەوە جا نان بخۆن،کوڕە کە دێتەوە بێ سەروسەدا دەچێتە پشت دەرگا تابزانێ باب و زڕدایکی دەڵێنچی.باوکی بە خێزانی دەڵێ: بێنە با کوللێرە و کەلانەکە بخوێن ژنە دڵێ:ئەی کوڕەکە کابرا دەڵێ:ئێمە دەیخۆین تام دەداتە زگی ئەویش.کوڕە ئەوەی گوێ لێدەبێ دەڕوا سبحەینێ دەچێتە مەزرا تا ئاوبدێرێ هەر کەردۆیەک ئاودەدا و کەردۆیەک بەجێ دێڵێ باوکی کە دەچێ بۆلای دەڵێ:ڕۆڵە ئاو داشتن کوا وادەبێ! کوڕە دەڵێ :بۆ نابێ؟ ئەو کەردۆم ئاودا تام دەداتە ئەو کەردۆی دیکەش.باوکی دووقڕانەکەی دەکەوێ و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ.
@mzravilka
#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان
هەنیسک و شین
دڵم ئەمشۆ دەناڵێنێ لە تارمایی هەوارێکدا
وەکوو کۆترێکی باڵ قرتاو، لە بن میچی نسارێکدا
سرووشکی چاو بە خوڕ دەڕوا بە ڕەنگی سوور بەڕێگادا
چرای مانم ترووسکەی دێ،هەناوی خۆی بە گڕ دادا
ڕەفیقی گیان،چەمی پشتم،دڵی گەرمم بخارێنە
هەناسەی ناو گەرووی تەنگم لە خۆزگەی دڵ بتارێنە
خەمی دڵسۆز تەنافی خۆی لە ئەستۆی من دەهاڵێنێ
لە نێو ژووری دڵی ماتم بەقای مەرگم دەدرکێنێ
هەنیسک و شین لە کوێ دێڵێ کە من دووری خەمی شەوبم
کە سووتاوم بە ئاوری خەم دەبێ کوشتەی گڕی ئەوبم
لە نێو ڕازی دڵی شەودا ڕچەی بەختم نە کێشاوە
لە بۆ کسپەی کڵی ئاور لە چاوم خوێن بە لێشاوە
سەفا ناگرێ دڵی شێتم لە ناو خێڵی خەیاڵی تۆ
بە ناچاری دەکەم شیوەن کە نایبینم کەماڵی تۆ
خەمی دنیام لە دڵ بارە لە هیچ شوێنێ شەفا نایە
خەیاڵێکە بەرەو مەرگە بەرەو روی من لە ڕێدایە
بە بێ تۆ من دڵی ساردم بە بێ نەبزە قەتیس ماوە
هەناسەی من لە لای تۆیە دڵم لای تۆ بە جێماوە
لە ژێر چەتری شەوی تاریک دەکەم زاری بە بێ دەنگی
ئەوینی خۆشەویستی تۆ لە من ونبۆە نەما ڕەنگی
کە ناتبینم چەشنی ئاورێک لە ژێر باڵی ڕەشی بادا
لە تاو کڵپەی دەروونی خۆم دەبم فریا بە هەر لادا
شکا ئەژنۆم لە ڕێی تۆدا بە بێهوودە سەرم دانا
ژییانم چوو نەگەیمە دڵ وەکوو شێعرێکی بێ مانا
بە وێنەی مۆم لە غەرقاوی نەمی ئەشکا لە سووتانم
چلۆن بێنم وەفای عەشقێ کە من بێ ئەو لە فەوتانم
١٤٠٤٫٣٫١٨
@mzravilka
کاکەڵڵاغا
کابرایەک ئامۆژگاری نەوەکەی دەکرد و دەیکوت: ڕۆڵە بچۆ کاسبی ماقووڵانە بکە! حەبی بەهێزکردنی ... چییە تۆ دەیفرۆشیت؟ نەوەکەشی دەیکوت: بابەگەورە ئەمە کاسپییە. منیش نەیکەم کەسانی دیکە دەیکەن.
بابەگەورە: دەی باشە حەبێکم دەیە!
نەوە: پێت ناخۆش نەبێت شەریکم هەیە پووڵت لێ دەستێنم و دەنکی بیست و پێنج هەزارە.
بۆ سبەینێڕا بابەگەورە حەفتا و پێنج هەزاری بۆ دێنێت.
نەوە: بابەگەورە بیست و پێنج هەزارە بۆ حەفتا و پێنجت هێناوە؟
بابەگەورە: ئەو پەنجایە، هی دایەگەورەتە!
@mzravilka
فۆلکلۆری کوردی، بەردەوام یەکێک لەشانازییەکانی گەلی ئێمە بووە و خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنیی، لەسەر ئەو گەنجە بنیاد نراون.
⭕️شەوە مۆسیقای فۆلکلۆری پیرانشار، بەبۆنەی یادی هونەرمەندی کۆچ کردوو (مامۆستا سەیدعەلی سەردەشتی)
بانگەواز
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار
دامەزراوەی فەرهەنگی ئیلاهەی هونەر
بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»
پشتیوانی ماڵی(سپۆنسەر)
شۆڕا و شارەداری پیرانشار
کات: ۲۷ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی. کاتژمێر: ۹ی شەو
شوێن: تالاری میران
تکایە بابەتەکان لە واتساپ بۆ ئەو دوو ژومارە بنێرن
۰۹۱۴۱۶۷۲۳۷۱ باپیرپوور
۰۹۱۴۱۶۶۹۳۱۶دهناد
مۆڵەتی وەرگرتنی بابەت: ۲۲ی جۆزەردان
بەشداری بۆ کۆی هونەرمەندان و گرووپەکان، ڕێگەپێدراوە.
@binkeiroonak
🆔 @Govarmehabad
گۆڤاری "مەهاباد" ل2ی، سەروتاری ژمارە 234 .
#ئیبڕاهم نەبەوی، وەرگێڕان
مەڕ، نەوەکی پڵینگ نارەتە دەکێشێت، نەوەکوو گوێدرێژ دەزەڕێنێت، نەوەک کەروێش بەبازەڵەیە و نەوک ماسیش دەچێتە بنی ئاوێ و نەوەک چارەوێش غار دەکات.
هەر بۆیەشە بە ڕەوە و کەرت پێکەوە دەلەوەڕێن و بەشدارێکیش لە دەعبا و غەوارە دەیانپارێزێت.سەگەکە چوارچاو ئاگادارە کە گورگ لە مەڕەکان نەدات یان چەتە نەیەتە سەریان.
سەگ بە ئەمەگ و وەفادارە لەبۆ قەسساب نەک بۆ مەڕ، هۆکاری ئەوەی مەڕ بۆ دێموکڕاسی نابێت ئەوەیە:کە مەڕ سەگ و قەسساب و گورگی دیوە و دەبێ لەو سێ دانە دەنگ بە یەکێکیان بدات.قەسساب سەرژێی دەکات، سەگیش ئالیکاری قەسسابە و گورگیش هەڵی دەدڕێت.
مەڕەکان گەر مودڕنیزەش بن بە شێوازی مکانیز سەرژێ دەکرێن. گەر دیندار و سوننەتیش بن لە جێژنی قورباندا قوربانی دەکرێن.
هەڵبژاردن دەستی پێکرد. گشت پەزەکان دەنگیان بە گەماڵەبۆر دا. چونکێ بێجگە لەو، کەسی وەفاداریان نەدەناسیی. ئەوان سێ بژاردەیان لەبەردەمدایە: سەگ، گورگ یان قەسساب؟
ئێمە مرۆڤین، پەز نین، دەبێ بە خوێندنەوەی پەڕاوی مودێڕن و یەگرتووانە، پێوشوێنی خواستەکانمان بگرین و لە دنیای مەڕی دەرچین.
@mzravilka
#م___ص
لە دێیەکی پیرانشار(خانێ)، ڕەسوو نێوێک هەبوو. ڕەسوو فێر ببوو ئێواران کە لە سەربانان و لەسیلەی مزگەوتێ دەگەڵ خەڵکی دێی لێک کۆ دەبوونەوە، زەمی دەوڵەتێی دەکرد. هەتا وای لێهات ڕاپۆرتیان لێدا و بە دندووکێ پێوە بوو. ڕەسووی ڕەپێچەک دەدەن و دایدەکەنە ژوورێ.
لەوێ کوتە کاغەزێک و قەڵەمی لەپێش دادەنێن، دەڵێن بنووسە.
دەڵێ چ بنووسم؟
دەڵێن ئەو قسانەی لەنێو خەڵکیت دەکردن، ئەوان بنووسە.
ترسی ڕێدەنیشێ دەڵێ خۆ ئەمن سەوادم نییە.
دەڵێن خەمت نەبی سەوادیشت نەبی فێرە سەوادت دەکەین.
ڕەسوو کە دەبینێ تازە شەڕ کەوتۆتە قۆپیێ، دەڵێ مادام وایە ئەمن دەیڵێم، ئەنگۆ بینووسن.
کاکی بەرپرس دەڵێ فەرموو زار بکەوە چ بنووسم.
ڕەسوو دەڵێ بنووسە: ڕەسوو بەدەستی خۆی بابی خۆی گاوە.
مەئموور بەبیستنی ئەو قسەیە زەردێکی دێتێ و دەڵێ هەستە بڕۆوە بەڵام جارێکی دی ناماقووڵی وا نەکەی!!!!
👉@mzravilka👈
#م——————ص
مستەفای برادەرم گێڕایەوە کوتی دۆستێکم هەیە نێوی فەتاحە، شۆفیری لۆدێرە. ڕۆژێک لەسەری کۆڵانێ دەگەڵی ڕاوەستابووم، خەریکی قسە و باس و زەمی خەڵکی بووین. لەگەرمەی قساندا بووین، خێزانی فەتاحی لەسیلەی ماڵێڕا بەلەنجە دەهات خۆی لە تەپڵی گوڵێ دابوو، دەرپێیەکی سپی دەبەردا، کەوشی تەق تەقیلە لەپێدا، فەتاح کوتی ها خانم خێرە ئەوە بۆ کوێ دەچی؟ کوتی هاتووم پووڵم دەیەی دەگەڵ ژنان دەچمە تالاری بانگهێشت کراوم. فەتاح تۆزێک تێی وەڕاما و کوتی باشە گۆڕی بابت دەگێم ئەمن ئەوە دڵم دەتۆقی بۆ دەرپێی سپی، بۆ قەت بۆمنی دەبەر ناکەی؟ ئەمن دەنگی کەوشی تەق تەقیلەم پێ لە تەپڵ و تووزەلەی خۆشترە، بۆ قەتی بۆمن دەپێ ناکەی؟ فەرموو ئەوە پووڵ، بچۆ تالاریش بەڵام بەو شەرتەی شەوێ ئەگەر هاتییەوە بە دابی ماهوارەی جووت دەبین، ئەوان چ دەکەن ئێمەش وادەکەین. ئەوشەوی زەینم هەر لەلای فەتاحی بوو دەمکوت ئێستا ڕەنگە عەججایبی بکێڵی. بەیانی زەنگم بۆ لێدا کوتم فەتاح چت کرد؟ کوتی وەڵا هیچ. کوتم هەر هیچ هیچ؟ کوتی لێم حەرام بی مۆرم نەکردووە. کوتم باشە سەبەب؟ کوڕە کوتی ئەو ژنەی من زۆر سەیرە. دەڵێم لێم وەرە پێش با دەست پێ بکەین، دەڵی باشە ها زووبە، وەرە زووبە. دەڵێم گۆڕی بابت دەگێم بۆ زوو بم؟ خۆ ساڕووڵڵام لەدوو نییە. خۆ ئەمن دەبی سمت و ساتارت ببینم ئیشتیام ببیتەوە. وەڵا بەسەری تو لێم پووچەڵ بوو، خاو بوومەوە بۆم جێبەجێ نەبوو دەگەڵ وەرە زووبەی!!!!!
👉@mzravilka👈
🟣 کە دڵ لەلێدان وەستا، ژیانیش دەوێستێ. کە زمانی دایکی نەما، خاکیش نامێنێت.
🔻ژمارە 40ی گۆڤاری "بەیان" ئەنگووت.
🔻هەگبەی ئەم ژمارەیە،هەڵگری بابەتگەلێکە لەمەڕ: ڕۆژنامەگەریی کوردیی، ڕۆمان، چیرۆک، باسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، مێژوویی، ڕەخنە، ژینگەیی، پەروەردەیی و ...ە
🔻#گۆڤاری_بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە و نیشتمانی و نەتەوەیییەوە.
دەستەی نووسەرانی بە چوار زاراوەی زمانی کوردی، واتا: کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کوردی خواروو (لەکی، فەیلی، گۆران کەڵهوڕی) و زمانی فارسی وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.
🔻بە بیر و هزر و پێنووسی خۆتان لاپەڕەکانی "بەیان" بخەمڵێنن!
#مامۆستا ڕەحیم لوقمانی
ساڵەهایە دەردەبار و حەسرەتی فەرهەنگمە
نامرادی و ڕەنجی زانین ڕۆژ و شەو هاودەنگمە
بیر و کردەی چاک و زانین، کوانێ نرخی بۆ نەزان؟
شێعر و ئازادی و هونەر چون سازی بێ ئاهەنگمە
بستە خاکێ، تیکە نانێ، حورمەتێ، نەمدی بە دڵ
ئەنبیام و ئەولیام و ناوی زل پارسەنگمە
باڵی فیشاڵ و درۆ ئەمباتە شانی ئاسمان
ناوی گەورە و شاری وێران باری لار و لەنگمە
ماڵ و کورسی شادزانم گەرم و نەرم و پڕ بەلاش
هەر هەموو پاشای بەڵێن و وادەیی سەد ڕەنگمە
من لە سایەی ئێوەدا قاروونی گەنجی حەسرەتم
ئاخی زستان، ڕەنگی پاییز، ژینی پڕ ئاستەنگمە
سەد نەهاتی هاتە ڕێم و کەس نەهاتە دادی من
دڵ بە کێتان خۆش بکەم گەر باری سەد مەن سەنگمە
#خۆشناو
جارێک بە باوکم وت: یەک پیر ناچێتە بەهەشت
تووڕە بوو
وتم بۆ تووڕە دەبێت؟ مەگەر خۆت نەتوت: بەهەشتیەکان بە گەنجی دەچنە بەهەشت؟
گۆچاناکەی بەرز کردەوە و منیش هەڵاتم.
@mzravilka
#ماجید فاتحی
بە ڕاستی من کێم؟
کۆمەڵە دەردە دڵێک لە لایەن دکتۆر شەقایەقی پووریا
من شاجوانێک شایستەم، کاتێک خاتوونەکان بە سەر سەرمدا قەند دەساوەن هاوکات قەند لە دڵمدا دەتوێتەوە.
من کۆچکردووی کۆچکردووم، کاتێک لە ژێر بەردێکی گرانیتی ڕەشی جواندا خەوتووم ڕەنگە بە هیچ شێوەیەک خەون نابینم.
من دایکی شایستەم، کاتێک ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای کوڕەکەم ٢٠ نووسینی سەرەخۆشی لە ٢٠ ڕۆژنامەی بەناوبانگداچاپ دەکەن بۆ خۆ شیرین کردن.
من ژنێکی میهربان وە دایکێکی دڵسۆزم، کاتێک هاوسەرەکەم، بۆ سەلماندنی دڵسۆزی خۆی تا ٤٠ ڕۆژ، بێگومان، نامەی کۆچی دوایی من لە لاپەرەی یەکەمی ڕۆژنامەی شاردا بڵاودەکاتەوە.
من ژنم، کاتێک هاوسەرەکەم ڕازی دەبێت بە دادوەری داگای خێزان واتە دوای چوار ساڵ، دوو مانگ وە سێ ڕۆژ مانگانە پارەی من وە کچە شەش ساڵانەکەم بدات.
من سەرپەرشتی ماڵم کاتێک هاوسەرکەم، هەموو ژیانم، چوار ساڵ لەمەوبەر بە بارهەڵگرەکەیەوە لە گەردەنەی حەیران تێنەپەڕێ وە بۆ هەمیشە لە بنی دۆڵەکەدا خەوت.
من جوانێکی بێ وێنەم، کاتێک کوڕە گەنجەکانی گەڕەک لە ژێر چراکەداکاتەکانیان بەفێڕۆ دەدەن.
من لاوازم، کاتێک سمێڵ سپیەکانی بنە ماڵە دەیانەوێت میراتەکەم لە براگەوەرەکەم وەربگرن.
من کاتێک دەبەمە پۆرە گەورە، واتە دەبم بە مرۆڤەکی کۆن، نەوەکانم وە نەتیجەکانم لە سەر یەک وێنەم دەگرن.
(کۆن، کۆن، کۆن وە بە کارهێنانی وشە یان زاراوای کۆن یان بەسەرچوو)
من دایکم کاتێک کچە هەرزەکارەکەم لە ئاهەنگی لە دایک بوونی هاوڕێکەیدا درۆ دەکات.
من دایکم، واتە ڕووبەڕووی سەرزەنشتی مێردەکەم دەبمەوە، بۆ ئەوەی ڕۆژە چوومە یاهەنگێکی ژنان وە منداڵەکان خواردنی ڕۆژی پێشوویان خواردبوو.
من ژنەکەم، کاتێک پیاوەکەی دەراوسیمان گوێ لە هۆشدارەکەم دەدات سەبارەت بە دانانی ئۆتۆمبێلەکەی لە گاراژدا.
من دایکم، کاتێک منداڵەکانم داوام لێدەکەن هەڵەکانیان بە باوکیان نەڵێم.
من داپیرەم، کاتێک جلوبەرکێک لەبەر دەکەم وە چارشێوەکەم بە دەرزیەوە لە ژێر ملم دا دەبەستم، نەوەکەم شەرم دەکات بە هاوڕێکانی بڵێ من داپیرەیم…
پێان دەڵێت من خزمەتکاری پیری دایکیم.
من یەک خاتوونی تەواو عەیارم، کاتێک هاوسەرەکەم ئاڕۆغ لێ دەدات وە ئاڕۆغەکی بۆنی ناخۆشە قایەشی پانتۆڵەکەی لە سەر سکە زەلەکی دەجوڵێنێت.
من لە مانگی یەکەمی زەماوەندەکەمدا، خانمێکی بچووک، بووکەڵە، نەرمەلۆ، خانمێک، خۆشەویستەکەم، ئەوینی من،پشیلەکەم، جوانی جوانانەم، هەنگوینەکەم، ڤیتامینەکەم وە…
من لە ئەدبیاتی کۆن وە درێژ خایەنی ئەم جیهانە؛« من ژنێکی فێڵباز»، بە نەفسێکی فێڵبازانەوە، مار، شەیتان، دارێکی بەرهەمدا، ئاسمانی( خۆپەرست وە لە خۆبایی) وە( ژنێکی بیشەرم وە…) و…»
من دایکی پۆڵا زەرەم، کاتێک شەڕە ئەکەم لە سەر مافەکانی خۆم وە منداڵەکانم.
دایکم بە ئاغای ئاوایی دەڵێت خزمەتکارەکەت پێ دەناسەینم.
ئەگەر ئێوە دەزانن پێم بڵێن وە من لەم سەرلێشێواوییە ڕزگار بکەن!!!
بەڕاستی من کێم؟؟
@mzravilka
"نۆستالژیایەک"
👇
مامە حەمەکەریم خەڵکی گوندی شێخاڵی بوو. بەتەمەن بوو. چاوی کز ببوون. ئەژنۆکانیشی ئیدی هێزی جارانیان نەمابوو. ئەو ڕۆژانەی خۆرەتاو و تاووبان خۆش بوایە، میمکە زارای ژنی لەبن دیواری بەردەرگای ماڵە خشتییە بە قوڕ سواخدراوەکەیان کوتەبەڕەیەک یان حەسیرێکی بۆ ڕادەخست و سەرینێکیشی بۆ دادەنا. مام حەمەکەریم بە گۆچانەوە دەهات لەوێ دادەنیشت و پاڵی بەسەرینەکەوە دەدا.
ڕووناکایی دەرێ، تینی هەتاو و دەنگی کاوڕ و بەرخی دەرێ دەیبووژاندەوە و دڵی دەگەشایەوە.
ئەگەر کەسێک بەوێدا ڕۆیشتبا، مام حەمەکەریم هەر تارماییەکەی دەدیت. بانگی دەکرد ئەتۆ کێی؟ ئیدی کەسەکە تێ دەگەیەشت مام حەمەکەریم لە تەنیایی وەڕەز بووە و هاودەنگێکی دەوێ. دەچووە لای دادەنیشت و دەیدواند و قسەی خۆشی بۆ دەگێڕاوە. جاری وا هەبوو میمکە زاراش دەهاتە لایان و چایەکی بۆیان دەهێنا.
میمکە زارا هەر لەو سەردەمەوە کە تازە هاتبووە ماڵی مام حەمەکەریم چونکە لەڕووی هەڵنەدەهات مام حەمەکەریمی هەر بە "کورە" بانگ دەکرد. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە هەر پێی دەگوت کورە.
وەک بە دەوری منداڵێکدا بێ، ئاوا بەدەوری مام حەمەکەریمدا دەهات و خزمەتی دەکرد و دەیدواند.
کورە چایەکەت بخۆوە با سارد نەبێتەوە.
کورە سەرمات دەبێ، شتێکت بۆ بێنم بەشانتدا بدەی؟
کورە ئیشتیات لە هیچ نییە؟ بچم بۆت بێنم؟
جاری وابوو لە باخچەی نێو حەوشەکە دوو لق ڕێحانی لێ دەکردەوە و دەهات لەبەر پشتێنی مام حەمەکەریمی دەنا بۆ ئەوەی بۆنی خۆشی لێ بێ.
ئەو سەردەمە ڕادیۆ خەبەری ئەوەی باس کردبوو مرۆڤ چووەتە سەر مانگ. خەبەریان بۆ مام حەمەکەریم گێڕابووەوە ئەمریکا پیاوی ناردووەتە سەر مانگ. مام حەمەکەریم بڕوای بەوە نەدەکرد بەشەر بەو حەوایەوە خۆی بگرێ. دەیگوت تەڵاقم کەوێ هەتا بۆ خۆم بە گا جووتی لێ نەکەم، باوەڕ ناکەم بەشەر بگاتە سەر مانگ.
ژیانی مام حەمەکەریم، ئەو بستە زەوییە بوو کە بە ڕۆژ لەبن دیوارەکە لێی دادەنیشت. نە ئەژنۆی و نە تەنانەت خەیاڵیشی زۆر لەوە دوورتر نەدەڕۆیشت. لای ئێوارە میم زارا دەهات بن هەنگڵی دەگرت، هەڵی دەستاند و دەیبردەوە ژوورەوە.
ڕازییش بوو بەوەی سەرپەنایەکیان هەیە دڵۆپە لێیان نادا و دانەوێڵەیەک زستان چێشتێکی گەرمی پێ لێ بنێن.
ئەوەی بووی تەمەنێک بوو کە لەگەڵ میم زارا ڕایبواردبوو.
ژیان، دەکرێ ئاوا سادە و ساکار و دوور لە هەموو بوغز و تەماح و بەخاڵەت و هەموو ئەم شتە پیسانە بێ؛ ژوورێک، حەسیرێک و خۆشەویستییەک کە گەرمت دەکاتەوە.
ئێستا دەمێک ساڵە نە میم زارا ماوە حەسیرەکە ڕاخا و نە مام حەمەکەریم ماوە بێ لەسەری دانیشێ.
زۆر بەداخەوە لەنێو ژیانی پڕلە شەڕوشۆر و شلۆق و ماشێنی و پڕ لە درۆ و تەڵەکە و زرقوبرق و فیز و لووتبەرزیی ئینسانەکانی ئەم ڕۆژگارەدا کە جێگایەک بۆ ئەخلاق و ئەوینی ڕاستەقینە نەماوە، جێگای کەسانێکی وەکوو میم زارا و مام حەمەکەریم هەمیشە خاڵییە و لە زەین و میشکماندا بوونەتە نۆستالژیایەکی سەردەمی منداڵیمان و تاسە و حەسرەتی ئەو ڕۆژانە جار جار دەمانخاتە نێو بیر و خەیاڵێکەوە و خەمێکی گەورە سەرانسەری ناخ و وجوودمان دادەگرێ و هەناسەیەکی قووڵی بۆ هەڵدەکێشین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(( ناسر حیسامی ـ بە تۆزێ دەستتێوەردانەوە))
@mzravilka