کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
📢 پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی🔻
(❶) خۆشۆردن کە واجبە.
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.
(❺) باش گوێگرتن لە هردوو وتارەکە.
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەڕ ﷺ
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی.
.پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم : هەموو شەوێک پێش ئەوەی بنوێت هەریەک لەسورەتی ( السجدة والملك ) دەخوێند ، هەروەک ئیمامی الترمذي (2892)
لەجابرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :
" أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الم تَنْزِيلُ ، وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ "
وصححه الألباني في " صحيح سنن الترمذي " .
#واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەدەنوست تاوەکو الم (تَنْزِيلُ ، وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) نەخوێندایه.
لە " تحفة الأحوذي " (8/191)دا دەڵێت : " أَيْ : لَمْ يَكُنْ عَادَتُهُ النَّوْمَ قَبْلَ قِرَاءَتِهِمَا " انتهى .
#واتە: عادەتی وانەبوو پێش خوێندنی ئەو دوو سوورەتە بنوێت .
/channel/muhamadkalary
ئـایا خۆت ئـامادەكردووە بۆ وەڵام دانەوەی ئـەم #چوار_پرسیارە؟
لە (أبي برزة الأسلمي) ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- فەرموویەتی:
هەر دوو پێی هیچ عەبدێك نییە لە ڕۆژی قیامەتدا هەنگاوبنێت تاوەكو پرسیاری چوارشتی لێ نەكرێت،
۱- سەبارەت بە #تەمەنی لەچیدا بەسەری بردووە؟
۲- وە سەبارەت بەو #زانستەی ئـایا كردەوەی پێ كردووە؟
۳- وە سەبارەت بە #پارەو ماڵەكەی چۆن پەیدای كردووە و لەچیدا خەرجی كردووە؟
٤- وە سەبارەت بە #لاشەی لەچیدا بەكاری هێناوەو دایهێناوە؟
[صحیح سنن الترمذي رقم-٢٤١٧]
ــــــــــــــــــــــــــــ
📌کتێبی #پشکێك_لە_میراتەکەی_پێغەمبەرﷺ.
#زنجیرەی_پەنجا_کتێبی_کوردی.
📚لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی:
بەڕێز مامۆستا: (محمد عبدالرحمن الکلاري-حَفِظَهُ الله-)
/channel/muhamadkalary #
"لەسەر تاوانەکانت بەردەوام مەبە"
مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف الکلاري
/channel/muhamadkalary
تۆ ئـارامگربە لەسەر دامەزراوی
/channel/muhamadkalary
♦️ مژدەيەك بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی :
ئەمشەوسێ شەممە(٢٠٢٢/١١/٨)
بە كاتى سلێمانى (نزيك كاتژمێر / ٠٠ : ٧)لەدوای نوێژى عيشا شەرحى كتێبی (الأذكار والآداب) دەست پێ دەكات و بۆ ماوەى (نزيك ٤٠ دەقيقە) ، دواتر دەرسێكى تر دەخوێنرێت بۆ ماوەى (نزيك ٤٠ دەقيقە) ، إن شاء الله .
لە پاش تەواوكردنى خوێندنەوەى هەردوو كتێبەكە (ئيجازە و سەنەد) دەدرێت بە بەشداربووانى ڕاستەوخۆى دەرسەكان
لەلایەن ڕێزدار مامۆستامحمدعبدالرحمن
لينكى زووم 👇👇👇
https://us02web.zoom.us/j/6121041894?pwd=SlBQWVlKV25OaXRNYmNlcVNBMTRMZz09
قورئـان دابەزێندراوە بۆ كارپێكردن
/channel/muhamadkalary
#بابەتێكی_گرنگ بۆ ئـافرەتان
ئایا رەنگکردنی قژی ئافرەتان بە مێش یان
بۆیە و رەنگ دروستە ؟؟
لەوەڵامدا دەڵێین :- زانایان بەچەند مەرجێک ڕێگەیان پێداوە
١- ئەبێت ئەو دەرمان و ئەو بۆیەو رەنگە جۆرە دەرمان و بۆیەیەک بن
(أ) رەنگی ڕەش نەبێت
(ب)ئەو بۆیەیەو ڕەنگە زەرەری نەبێت بۆ پێستی سەری و بۆ قژەکەی
نەیوەرێنێت و نەیسوتێنێت و تێکی نەدات
٢- دەبێت تەنها بۆماڵەوە ڕەنگی قژی بکات ، نابێت نامەحرەم بیبینێت هــەتا ئەگەر لەماڵیشدا نامەحڕەمی لێبوو نابێت ڕەنگی بکات ،یان ئەگەر رەنگی کرد ئەبێت سەرپۆشێکی پان و پۆڕ بدات بەسەریداو دیارنەکەوێت.
٣- دەبێت لەماڵەوە بیکات نەک بچێت بۆ ساڵۆن .
نابێت ئافرەتی موسڵمان بچێت بۆ ساڵۆن سەروقژی بۆیە بکات ، لەبەر ئەوەی سالۆنەکان ئیشی حەرام ئەکەن ئیشەحەرامەکانیان بریتیە لە لابردنی برۆو مووی رومەتی ئافرەتان کەئەوکارەش کارێکە لەتاوانە گەورەکانە
لەعنەتی خوای لەسەرهاتوە وە ئەو ئیشە هەرکەسێ بیکات مەلعونە ، وە بۆ هەر کەسێ بیکرێ مەلعونە ، وە ئەو شوێنەش
لەعنەتی خوای تێدا ئەبارێ.
٤- مەرجێکی تری ئەوەیە نەگاتە حەددی ئیسڕاف .
ئەگەر ئەومەرجانەی تیابوو جائیزەو دروستە،
بەلام گەر هەر یەک لەو مەرج و شروتانەی تێدانەبوو ئەوا دروست نیەو جائیز نیە والله أعلم.
📚شیكردنەوە پەرتووكی: الطهارة
م.محمد عبدالرحمن كلاري-حفظه الله-
/channel/muhamadkalary
زیکری بەیانیان لەیادمەڪەن قەڵایە بۆ موسڵمان..
Читать полностью…بۆ ئەوەی هەست بە تامی #ئیمان بکەیت:
(أنس -ڕەزای خوای لێ بێت-) ئەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ کە فەرموویەتی:
سێ خەسڵەت و کردار هەیە لە هەر کەسێکدا هەبێت ئەوا تام و چێژ و شیرینی ئیمانی کردووە:
۱- دەبێت #خوا و #پێغەمبەرەکەی ﷺ ـی لەلا #خۆشەویستتر بێت لە هەموو کەسێك جگە لەوان.
۲- وە دەبێت ئەو کەسەی کە خۆشیدەوێت، خۆشی نەوێت #تەنها لەبەر خوای پەروەردگار نەبێت.
۳- وە دەبێت پێی ناخۆش #بگەڕێتەوە ناو #کوفر و #بێباوەڕی وەك چۆن پێی ناخۆشە فڕێ بدرێتە ناو ئاگرەوە.
[صحیح البخاري ومسلم]
ــــــــــــــــــــــــــــ
📌کتێبی: #پشکێك_لە_میراتەکەی_پێغەمبەرﷺ.
#زنجیرەی_پەنجا_کتێبی_کوردی.
#فەرموودەی_چواردەیەم.
📚لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی:
بەڕێز مامۆستا: (محمد عبدالرحمن الکلاري-حَفِظَهُ الله-)
/channel/muhamadkalary #
”زۆر سوجدە ببەن بۆ خوا”
_بەمانای ئەوەی زۆر نوێژ بكەن ،وە لەنوێژیشدا سوجدەبردن لەهەمووی گەورەترە چونكە بەرزترین شوێنی مرۆڤ كە نێوچاوانیەتی
دەیدات لە زەوی بۆ خوای گەورە
-بە بردنی هەر سوجدەیەك پلەیەك بەرزدەبیتەوە وە تاوانێكت لئ دەسڕیتەوە،هەر چاكەیەكش دە قاتە لای
خوای پەروەردگار
_ وە نزیكترین كات بەندە لە خوای پەروەردگارەوە نزیكە ئەو كاتەیە كە لە سوجدەدایە
_وە یەكێك لەو شوێنانەی نزای تێدا وەردەگیرێت كاتی سوجدە بردنە
-دروست نیە و كارێكی بیدعەیە ئەگەر بێ هۆكار سوجدە ببرێت لە دەرەوەی نویژەكان ،جگە لە سوجدەی تیلاوە و سوجدەی شكور و ئەو سوجدانەی تر كە دەقیان لەسەر هاتووە
م.محمد عبدالرحمن الكلاري (حفظه الله)
📚شرح كفاية المتعبد و تحفة المتزهد للحافظ المنذري
/channel/muhamadkalary
"هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر کاربەدەست"
مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف الکلاري
/channel/muhamadkalary
هەبوونی علم و هەبوونی بەڵگە مەرجە بۆ قبووڵ بونی كردەوە
دایكە عائـیشە(رضی الله عنها)ئـەفەرمووێت كەپێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (هەركەسێك لەو دینەی ئـێمەدا شتێك دابنێت كە بەڵگەی لەسەرنەبێت ئـەوە ڕەدكراوەیە)
واتا ئـەو كردەوانەی كە تۆ ئـەیكەیە ئـەبێت موافەقەی قورئـان و فەرموودەی صحیحی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەسەربێت،ئـەبێت ئـەو كردەوەی تۆ ئـەیكەیت بێغەمبەری خودا كردبێتی یاخود ڕێنمایی كردبێت بە كردنی.
ئـیمامی مالیك ئـەفەرمووێت:هەرشتێك لەسەردەمی پێغەمبەری خودا دین نەبووبێت لە ڕۆژگاری ئـەمڕۆدا نابێت بە دین
سەعیدی كوڕی جبیل ئـەفەرمووێت:هەرشتێك ئـەو صحابانەی بەشداری شەڕی بەدریان كرد نەیان زانیبێ ئـەوە دین نیە،ئـەو كردەوانەی كە بەڵگەی لەسەرنیە پێی ئـەوترێت بیدعە،بیدعە كردەوەیەكە كە خەڵكی بەباشی ئـەزانێ بەڵام لەشەرعدانیەو بەباشی نەزانیوە ،پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئـەفەرمووێت(هەركەسێك هەركردەوەیەك بكات و فەرمانی ئـێمەی لەسەرنەبێت ئـەوا ڕەد كراوەیە
م.محمد عبدالرحمن لطیف الكلاري
📚شیكردنەوەی پەرتووكی(الثلاثة الاصول وادلتها)
/channel/muhamadkalary
هەركەسێك ڕازی بێت بە الله پەروەردگاری بێت وەبە ئـیسلام كەدینی بێت،وە(محمد)پێغەمبەری بێت،
بەهەشتی بۆ پێویست دەبێت
/channel/muhamadkalary
"چوار جۆر کەس هەن کە دوونیا تێک دەدەن"
مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف الکلاري
/channel/muhamadkalary
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
/channel/muhamadkalary
"خۆتان بپارێزن لە ئافرەت و دوونیا"
مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف الکلاري
/channel/muhamadkalary
تاوان بکەی بەردەوام و تەوبە بکەی ئەمە تۆ تەوبەت نەکردووە بەڵکو تەوبە #بریتیە لەدەست بەرداربوون و وازهێنان لەتاوان.
/channel/muhamadkalary
تەوبە چەند مەرجی هەیە؟
تەوبە یانی گەرانەوە بۆ لای خودا لەشەرعیشدا بریتیە لە گەڕانەوە لەتاوان و سەرپێچی كردن خودا بۆ طاعەت و گوێڕایەڵی كردنی خودا
نەوەوی ئـەفەرمووێت زانایانی شافعی مەزهەب و غەیری ئـەوەش لە زانایان فەرموویانە تەوبە ٣ مەرجی هەیە
١- دەستبەرداری تاوانەكە ببێت
٢- پەشیمان بێت لە ئـەنجامدانی
٣- بڕیاربدات بڕیارێكی یەكلا لە دڵەوە هەرگیز نەگەڕێتەوە سەر وێنەی ئـەو تاوانە
ئـەم ٣ مەرجە بۆ ئـەو تاوانانەیە كە حەقی خودایە هەرتاوانێك نێوان خۆت و خودابێت بەم ٣ مەرجە خودا لێت خۆش ئـەبێت ئـەگەر حەقی ئـادەمیزادبیت ئـەوە مەرجی ٤ رەمیشی هەیە ئەوەیە
٤- ئـەو زوڵمەی كردوتە بیگەڕێنیتەوە بۆ خاوەنەكەی
خوێنی كێت ڕشتووە ماڵی كێت خواردوە پارەی كێت بردوە جوێنت بەكێ داوە غەیبەتی كێت كردوە.... هتد چی حەق و مافێكی لاتە بیگەڕێنیتەوە یان داوای گەردن ئـازادی لێ بكەیت چونكە حەقی خەڵك چاوپۆشی كردنی لێ نیە،واتا لێخۆش بوون لەحەقی خەڵك نیە ئـیلا ئـەبیت خاوەنەكەی لەدونیادا حەقەكەی بدەیتەوە یان گەردنی خۆتی پێ ئـازادبكەیت ئـەگەر ئـەمانە نەكرێت ئـەوە لە قیامەتدا دێت لەچاكەكانت ئـەبات ئـەگەر چاكەت هەبێت ئـەگەر چاكەت نەبیت ئـەوە لەخراپەكانی ئـەو ئـەخرێتە سەر خراپەكانی تۆ
📚شیكردنەوەی پەرتووكی -الاذكار و الاداب-
م.محمد عبدالرحمن لطیف الكلاري
بۆ زینا حەرام كراوە؟
م.محمد عبدالرحمن لطیف الكلاري
/channel/muhamadkalary
بەچی #ئیمانەکەت کامڵ دەکەیت؟
(أَبِي أُمَامَة-ڕەزای خوای لێ بێت) ئەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ کە فەرموویەتی:
هەرکەسێك #خۆشەویستی (بۆ کەسێك یان شتێك) لەبەر خوا بێت، وە #ڕق لێبوونی (بۆ کەسێك یان شتێك) لەبەر خوا بێت، وە شت #بەخشین و شت گرتنەوەشی لەبەر خوا بێت، ئەوا بەڕاستی ئەو کەسە #ئیمانی_کامڵ و تەواوە.
[صحیح سنن أبي داود وصحیح الجامع الصغیر]
ــــــــــــــــــــــــــــ
📌کتێبی #پشکێك_لە_میراتەکەی_پێغەمبەرﷺ.
#زنجیرەی_پەنجا_کتێبی_کوردی.
📚لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی:
بەڕێز مامۆستا: (محمد عبدالرحمن الکلاري-حَفِظَهُ الله-)
/channel/muhamadkalary #
بەکێ دەوترێ زانا؟
مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف الکلاري
/channel/muhamadkalary
هەندێك كەس هەن شتی حەرام حەڵاڵ ئـەكەن
/channel/muhamadkalary
بابەتێكی مەنهەجی و عەقیدەیی زۆر گرنگ
م.محمد عبدالرحمن لطیف الكلاري
/channel/muhamadkalary
داوای زانستێكی بەسوود لە خودا بكەن
/channel/muhamadkalary
#نوێ
هەموو هەڵە کارێك شایستەی هەجر کردن نییە
🔹م. محمد عبدالرحمن الكلاري
ئەکادیمایی ئەمۆژگاری (چەمچەماڵ)
/channel/muhamadkalary
🔺مژدەبۆفێرخوازانی زانستی شەرعی
ئەکادیمیای ئامۆژگاری ، نووسینگەی چەمچەماڵ، فێرخوازانی زانستی شەرعی ئاگادار دەکاتەوە ، ئەمشەو بەڕێز م. محمد عبدالرحمن کەلاری دانیشتنێکی زانستی ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (هەموو هەڵەکارێک شایستەی هەجر کردن نیە).
شوێن ، نووسینگەی چەمچەماڵ
کات: ۷:٠٠ دوای نوێژی عیشا
هاتن بۆ هەموانە
لینكی ئامادەبوون لەزووم👇👇
https://us02web.zoom.us/j/6121041894?pwd=SlBQWVlKV25OaXRNYmNlcVNBMTRMZz09
♦️ مژدەيەك بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی :
ئەمڕۆ شەممە (٥ / ١١ / ٢٠٢٢)
بە كاتى سلێمانى (نزيك كاتژمێر / ٥٥: ٢) شەرحى كتێبی (الأذكار والآداب) دەست پێ دەكات و بۆ ماوەى (نزيك ٤٠ دەقيقە) ، دواتر لە (نزيك كاتژمێر /٤٠: ٣) دەرسێكى تر دەخوێنرێت بۆ ماوەى (نزيك ٤٠ دەقيقە) ،
وه دواتر لە (نزيك كاتژمێر/ ٢٥: ٤) دەرسێكى تر دەخوێنرێت لە كتێبی (الأصول الثلاثة) بۆ ماوەى (نزيك ٢٠ دەقيقە) ، إن شاء الله .
لەلایەن ڕێزدار مامۆستامحمدعبدالرحمن
لينكى زووم 👇👇👇
https://us02web.zoom.us/j/6121041894?pwd=SlBQWVlKV25OaXRNYmNlcVNBMTRMZz09
سُبْحَانَ اللَّه
والْحَمْدُ لِلَّه
ولا إِلَهَ إِلا اللَّه
واللَّهُ أَكْبَر
دڵسۆزی بەرامبەر تێكڕای موسڵمانان بەوە دەبێت
١- چیت بۆخۆت پێ خۆشە لەبواری دین و دونیادا ئـەوا بو موسڵمانانیش پێت خۆش بێت و هەرشتێك بۆخۆت پێت ناخۆشە دەبێت بۆ موسڵمانانیش پێت ناخۆش بێت
پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی:ئـیمان و باوەڕی هیچ یەكێك لەئـێوە تەواوو كامڵ نابێت تاوەكو ئـەوەی بۆخۆی پێی خۆشە بۆ برای موسڵمانیشی پێی خۆش نەبێت
زانایان ئـەفەرموون: كاتێك شتێك بۆخۆت پێت خۆشبێت و هەوڵی بەدەست هێنانی ئـەدەی و هەرشتێك پێت ناخۆشەو خۆتی لێ بەدوورئـەگریت ئـاواش بۆ خەڵكی پێت خۆش بێت و هەوڵیشی بۆ بدەی چۆن هەوڵی بۆ ئـەدەی ئـەوەش بە بڵاوكردنەوەی علمەكەت و بانگەوازی خەڵك بكەیت و ئـامۆژگاری و نەصیحەتی خەڵكی بكەیت.
٢-دڵت پاكبێت بەرامبەر موسڵمانان حەسودی و كینە و ڕقت بەرامبەریان نەبێت
📚شیكردنەوەی پەرتووكی ( الثلاثة الاصول وادلتها)
م.محمد عبدالرحمن لطیف الكلاري
/channel/muhamadkalary