muhamadkalary | Unsorted

Telegram-канал muhamadkalary - « م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

1618

کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary

Subscribe to a channel

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ئەبێ چ پاداشتێکی هەبێ ؟ ]

« ئەگەر کەسێک ئاوی بە سەگێکی تێنو دابێ  خوای گەورە  لێی خۆشببێ ئەی ئەگەر  کەسێک تەوحیدی خستبێتە دڵ و مێشکی خەڵک سوننەتی خستبێتە دڵ و مێشکی خەڵک وە هیدایەتی خستبێتە دڵ و مێشکی خەڵک چ پاداشتێکی هەبێ ».

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ شرح عشر یجري ثوابها ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ فێربوونی عیلم پێویستی بە صەبرە ]

« فێربوونی عیلم پێویستی بە صەبر و ئارام  گرتن هەیە ، « قیل لشعبي من ٲین  لك هذا العلم ؟  »  بە ئیمامی شەعبیان وتووە  ئا ئەم عیلمەت لەکوێ دەست خست ؟
قال : « وبکور کبکور الغراب » وتی بەیانیان لەگەڵ قەلە ڕەش لەماڵ دەرەچوم ،

«اللهم بارك لأمتي في بُكُورها» خوایه بەرەکەت خەرە کارو باری ئومەتەکەم لە  لەسەرەتای ڕۆژدا لە بەرەبەیاندا ، ئیشی ئەو کاتە بەڕەکەتە،  تەڵەبی عیلم لەوکاتە پیرۆزە ، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەوە لەوڵاتی خۆمان نەماوە ، بەڕەکەت لەوێنەدایە لە عیلم لە تیجاڕەت لە بازرگانی لە کار و کاسبی ، حەتا لەجیهادیشدا  پێغەمبەری خوا ﷺ دوای نوێژی بەیانی هێڕشیە برد  { وَٱلۡعَـٰدِیَـٰتِ  ضَبۡحࣰا  ( ۱ )  فَٱلۡمُورِیَـٰتِ قَدۡحࣰا ( ٢ )ِ} تاوەکو  ئەڕوات لەسیاقی ئایەتەکان   {فَٱلۡمُغِیرَ ٰ⁠تِ صُبۡحࣰا  ( ۳ )}
لە بەرەبەیاندا هەڵەکوتیتە سەریان زانایان دەڵێن ئەو ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەوا هێرش بردنە سەر دوژمن لە بەرە بەیانا سەرکەوتنی بۆ  بەدەست دێت ،

بۆیە ئینسانی موسڵمان ئەگەر بیەوێ فێرببێ با بەیانیان زوو فێرببێت ،  هەوڵی فێربوون  بدات « ببکور ککبور الغراب »

« وبرحلة كرحلة الجمال »  سەفەرم کردووە وەکو  وشتر چۆن  کۆڵنەدەرە پێیە وترێت « سفینة السحرا ء  »  هەست بە ماندوبوون ناکا لە ڕێگا بڕینا ئەڵێ منیش  ئەوها خۆڕاگربومە ، سەفەری دوور و درێژم کردووە ،  « وبصبر كصبر الحمار » وە صەبریشم گرتووە وەکو صەبری گوێدرێژ  ،لە بەر ئەوەی لە زمانی عەڕەبیا بە گوێدرێژ ئەڵێن  «  ٲبو صابر » چونکە لەخۆشی و ناخۆشیا ئەبێ ئەو بار هەڵگربێ ، وەکو گوێدرێژ صەبرم هەبووە ئەنجا فێربوومە ، بەرەبەیان لەگەڵ قەلە ڕەشا لەماڵ دەرچووم سەفەرم دوور و درێژم کردووە وەکو وشتر صەبرو ئارامیشم هەبووە  وەکو گوێدرێژ ئا بەوە عیلمم دەست خستووە ، خۆ عیلم هەر وا دەست ناکەوێ ، وەکو برادەرێک ئەیوت خۆزگە  عیلم فێربوون حەبێکت بخواردبایە و بڕێک فێربای شتی وا چۆن ئەبێ ! شتی وامان نیە سەیری موسا کە ــ علیە الصلاة والسلامـ ــ «  قَالَ لِفَتَىٰهُ »  بەخزمەت کارەکەی ئەڵێ :  « ءَاتِنَا غَدَاۤءَنَا » ئەو نانەی نیوەڕۆمان بۆ بێنە کەسێک کەداوای نان ئەکا یەعنی برسیەتی ، موسا ــ علیە السلامـ ــ بەو گەورەیی  و بەو ڕێزەوە خوای گەورە تەوڕاتی بەدەستی خۆی بۆی نووسیوە « وکلمە ربە » پەروەردیگاری قسەی لەگەڵا کردووە،

«  وکان عند الله وجیها »  لای خوا بەڕێز بووە لەگەڵ ئەوەشدا ئەچێ بۆ تەڵەبەی عیلم ، کە ئەزانی کەسێک لەئەم  شارە زاتر هەیە ئەچێ بۆلای ئەو سەفەرەکا

{ قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَاۤءَنَا لَقَدۡ لَقِینَا مِن سَفَرِنَا هَـٰذَا نَصَبࣰا }[سُورَةُ الكَهۡفِ: ٦٢]
ئا ئەو خواردنەی نیوەڕۆمان بۆ بێنە  ئا لەم سەفەرەیا تووشی ماندو بوون بووین ، موسا سەفەرەکا بۆ تەڵەبەی عیلم وە ماندوش ئەبێ نصبا یەعنی تەعەبا  سەفەری کردووە برسی بووە  تێنوشی بووە ، بتەوێ عیلمت دەسکەوێ ئەبێ ئەمانەت بێتە ڕێ ، ئەبێ غەریبی سەفەر  ماندوو بوون نەدارێ برسێتی هەموو ئەوانەت دێتە ڕێ ، بەئیسراحەت عیلمت دەست ناکەوێ بۆیە فێربوون پێویستی بە صەبر هەیە «  الصبر علی الاذی فیه  ».
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ لەباشترینی کردەوەکانە لەدوای مردنت ]

« گەیاندنی ئاو بە خەڵک ئاودان بەخەڵک لەباشترین کردەوەکانە کەلەدوای مردنیش پاداشتت بۆدێت »

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ عشر یجري ثوابها ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

https://youtu.be/IJRy9HmaxpI?si=Fb6v3mKMsY-072QX

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ئەبێ وەک شانەکانی هەنگ یەکبگرن تەواوکەری یەکتربن ]

« ئەوانەن کە پارێزگاری لە یەک ڕیزی دەکەن زۆربوونی عیلمی تێدایە عیلم فراوان دەکات ڕێگاکانی فێربوونی عیلم زۆرەکات ئەگەر مامۆستاکان یەک ڕیزیان بپارێزیبایە ئەوە عیلم زیاتر ئەبوو ڕێگاکانی گەیشتن بەعیلم زیاتر ئەبوون ئەبێ وەکو شانەی هەنگ یەک بگرن تەواوکەری یەکتربن یەکتر جوان بکەن» .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ من آداب المتعلمین  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ئەبێ شانازی بەمامۆستاکەتەوە بکەی ]

« چۆن ئینسان ئینتیمامی بۆ  دینەکەی هەیە کەئەبێ شانازی پێوەبکا ئەبێ ئاواش ئینتیمامی  هەبێ بۆ مامۆستاکەی  بۆ نەتەوەکەی وە بۆ نیشتیمانەکەی بۆ دایک و باوکی بۆ بنەماڵە و عەشیرەت  شانازی بەخۆتەوە بکە کەتەڵەبەی فلانن مامۆستای » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ من آداب المتعلمین  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ڕێزو حورمەت لەهاوڕێکانت بگرە ]

« چۆن پێویستە ڕێزو حورمەت لەمامۆستاکەت بگری ئاواش پێویستە ڕێز  و حورمەت  لەهاوڕێکانت بگری کەلەگەڵت تەڵەبەی عیلم ئەکەن چ دەرسەکە ڕاستەخۆ بێ چ لەڕێگای ئۆنڵاین بێ ».

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ من آداب المتعلمین  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

📿 🧮 🤲 🤲

🔴🟢 ســـوپــاس و ســتایـش بۆ خــوای پـەروەردگــارمان لەمیانەی دوو دەرس دا تێكـــڕای كتێـــبی 🔣 الباقـــيات الصـــالحات فـــي الأذكـــار بعـــد الصـــلوات 🔣
بۆ فێـــرخوازانی بەڕێـــزی ئامـــادەبـــووی مـــزگەوت و ئۆنـــلاین شـــەرح كـــرا

🔴 زۆر سوپاسی مامۆستای ڕێزدارمان دەكەین داواكاریـــن خــوای گــەورە پارێــزراو و تــەمــەن درێــژیان كا و بەرەكـــەت بڕژێنـــێتە سەریـــانا موەفـــەقـــیان كا بۆ خزمـــەت كردنـــی ئیســـلام و موسڵمانان


💎 سوپاســـی هەمـــوو فێرخـــوازانی بەڕێـــزی بەژداربوو دەكەین و داواكارین ببـــێتە مایـــەی ســـود بۆ هەمـــوو لایـــەك 👍

❤️❤️‍🔥

/channel/muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

.[ تەنها خوێندنی دەرسی عەقیدە بەس نیە ]

« لە پاش دەرسەکانی عقیدەو بیرو باوەڕو طەهاڕەو صلاة پێویستە قوتابی دەرسی  ازکار و ئاداب بخوێنێ لە لای  زاناکان  ناكرێ تەڵەبە  بڵێ من خۆم ازکار و ئاداب ئەخوێنم » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الباقیات الصالحات من الاذكار بعد الصلوات ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[طالب عیلم ئەبێ رحلە بکات ]

طالب عیلم بۆ ئەوەی پێ بگات دەبێت رحلە بکات چۆک دابنێ لەبەردەم  زاناکان وە دەبێ صەبریشی هەبێ بۆ فێربوونی هەندێک لەعیلم » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الباقیات الصالحات من الاذكار بعد الصلوات ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ئەگەر ئەهلی عیلم هات بۆ شارەکەت ]

« ئەگەر ئەهلی عیلم هات بۆشارەکەت ئەوا بڕۆ لێی نزیک ببەوە بۆئەوەی سودی لێببینی » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[کلیکی کردنەوەی دەرگای خێرن داخەری دەرگای خراپەن ]

« ئەوانەی کلیلی کردنەوەی دەرگای خێر و داخەری دەرگای  شەڕو  خراپەن | ئەهلی عیلمن | » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ  : من آداب المتعلمین ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ شەو و نوێژ لەگەورەترین عیبادەتەکانە ]

« وەستان لەبەردەم خوای گەورە بەملکەچی و زەلیلیەوە لەگەورەترین ئەو عیبادەتانەیە کەئینسان پێی لەخوا نزیک دەبێەوە وتو وێژ لەگەڵ خوا دەکات لەکاتێکدا خەڵک نوستووە هەرچی مەخلوقاتی زەویە کپ و بێدەنگن
ئەمە قورسە لەسەر کەسانێک تەنها ئەوانە نە بێ کەوا دڵسۆزو یەقینن »

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الاذكار والآداب ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

گلەیی لە مامۆستا کراوە وتراوە وتارەکانی درێژە !

م . محمد عدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ مەجلیسەکان گەورە و  فراوان بکەن ]

عبدالله کوڕی عمر ـ ڕەزای خوایان لێبی ـ  کاتێک ئەچێ بۆ مەجلیسێک کەسێک شوێنەکەی بۆ چۆڵەکا ئەو ناچێتە ئەو شوێنە بەڵکو ئەڵێ مەجلیسەکە گەورە و فراوان بکەن ».

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

https://youtu.be/Ec-FXXhOLbY?si=4IzwbyOBNXvPZL-a

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

فێربوونی عیلم پێویستی بەصەبـرە
ڕێزدار:مامۆستا محمد عبدالرحمن؛خودا بیپارێزێت .

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

🔂 ⬅️ بـزانـه جێ ده‌ستت له خێــردا دیـاره یـان له شــه‌ڕدا

"کورتـه وتـار"

📨

/channel/muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

ڕێزی زانایان بەرامبەر یەکتری

م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ دەبێ تەڵەبە ئاوا لەخەمی دەرسەکانی بێ ]

« کاتێک دەرسێکت لەدەست ئەچێ وەک ئەوە وابێ ئەندامێکی لەشت لەدەست دابێ » .


[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ من آداب المتعلمین  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ هاوڕێ ئەبێ ئاوابن ]

«  چۆن مناڵەکانی یەک خێزان تەواو کەری یەکترن دەبێ ئاواش تەڵەبەکانی مامۆستا تەواو کەری یەکتربن » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ من آداب المتعلمین  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

شیکردنەوەی کتێبی الٲذکار و الٲداب

زیکری ڕۆشتنە ناو ماڵ


وانەی 78
مامۆستا محمد عبدالرحمن


@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[  نابێ شێوەی دانیشتنەکەت بگۆڕی ]

ئیمام و مٲموم  لەدوای سەلام دانەوەی  نوێژە فەڕزەکان نابێ شێوەی دانیشتنی خۆیان بگۆڕن واتە چۆن بۆ تەحیات دانیشتوون ئاوا بمێننەوە تا ئەم دوو زیکرە ئەخوێنن سێ جار  :

« استغفرالله واتوب الیە »  یەک جاریش زکری :
« اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام »  .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الباقیات الصالحات من الاذكار بعد الصلوات ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ طالب العلم نابی تەقلید بکات ]

« طالب  عیلم نابێ تەقلیدی هیچ مەزهەبێک و هیچ زانایەک بکات » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الباقیات الصالحات من الاذكار بعد الصلوات ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ڕێز لێنانە لە خوای گەورە ]

« ڕێز لێنان لە خەڵکی ڕێزدار ڕێز لێنانە لەخوای گەورە ڕێز لەزاناکانتان بگرن ئەوان میرات گری پێغەمبەرانن ـ علیهم السلام » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

⭐️ 💙 مــژدە بـۆ فێـرخوازانـی زانـستی شـه‌رعی

📌 سبـــەی دووشـــەمـــمە

🔣 2025/7/7 🔣

نزیـك كاتــژمێـر 9:30 ی بەیـــانی

📍 لە مزگـــەوتی تەبایـــی لە شـــاری كـــەركـــوك


📚 كتـــێبی : 🔣 الباقـــيات الصـــالحات مـــن الأذكار بعـــد الصـــلوات 🔣 شەرح دەكرێ إن شـــاء اللَّـــه. ➡️



🎤 له‌لايەن ڕێـزدار 🔣 مامۆسـت محـمد عبـدالرحـمن
خواى گەورە بیانپارێزێ

🚫 هاتـــن بۆ هەمـــووانە 🔣 پـــیاوان و ئافـــرەتـــان 🔣

🔴 وانـەكە لە زوومــەوە پـەخـش دەكرێـت


📱 لیـــنكی زووم ⬇️


https://us02web.zoom.us/j/5218923160

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

کلیـلی کردنـه‌وه‌ی ده‌رگــا خێـــره‌کــان و داخـه‌ری ده‌رگــا شـه‌ڕەکــان بـه

🛜 "کورته وتـار"

🩵

/channel/muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

🔄 كـــێ خۆشـــەویســـتە لـــای خـــوای پەروەردگـــار

⚡️

/channel/muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ شوێنی خەڵک مەگرە ]

«  ئەگەر کەسێک لەشوێنێک دانیشت دوایی بۆ پێویستیەک شوێنەکەی چۆلکرد  و دواتر گەڕایەوە ئەوە نابی جێگای ئەو کەسە بگیرێت بۆی هەیە کەسەکەش دەربکات کەجێگاکەی گرتووە ئەمە بۆ بەقاڵ و عاڕەبانەکانیش ئەگەر کەسێک عادەتی وابوو عاڕەبانەکەی لە شوێنێک دادەنێ ئەوە نابێ کەسێکی تر بچی شوێنەکەی لێ بگرێت بەڵام ئەگەر ماوەیەک نەهاتەوە ئەوە جێگاکەشی بگیرێت ئاسایە »

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[بۆ بێ تاقەتی ؟ ]

« بۆ سوپاسی خوا ناکەی کە موسڵمانی کە مواحدی کە ئەهلی سوننەی کەئەهلی  مزگەوتی کە تەڵەبەی عیلمی بۆ بێ تاقەتی
بێ تاقەتی ئیشی بێ باوەڕەکانە بێ باوەڕی وا هەیە ئەڵێ لەدوای مردنم میراتەکەم بۆ سەگەکەم  » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…
Subscribe to a channel