کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
دڕ و گەوهەرەکانی ئەم سەردەمە کتێبی زاناکانن
Читать полностью….🔴🔴 دەرســـی دووه م 📳
⚡️ شەرحی كتێبی 📚 أحـــكام الـــنساء
🔴 لینــكی 👆 زووم 👇
https://us02web.zoom.us/j/5218923160
[سوننەتە ئافرەت پێش گواستنەوەی بەشێک لەمارەیەکەی پێبدرێ ]
« سوننەتە ئافرەت پێش گواستنەوە بەشێک لە مارەیی پێبدرێ ئەگەر هەمووشی پێ نەدرێ بۆ دڵ خۆشبوونی ئافرەتەکە و دڵ ڕاگرتنی ، پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاةوالسلام ـ نەیهێشت ئیمامی علی فاتیمەی کچی بگوازێتەوە بێ ئەوەی هیچ لە ماریەکەی پێبدا وتی هیچم نیە پێی فەرموو ئەو قەڵغانەی خۆت بیکە مارەیی » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
[مەرج نیە مارەیی زێڕو ماڵ بێ ]
« مەرج نیە مارەیی ئافرەت تەنها زێرو پارەو ماڵ بێ دەکرێ عیلمێک بێ فێری بکەی دەرسێک بێ بۆی شەرح بکەی » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
🔴🔴 دەرســـی يــەكـــەم 📳
⚡️ شەرحی كتێبی 📚 أحـــكام الـــنساء
🔴 لینــكی 👆 زووم 👇
https://us02web.zoom.us/j/5218923160
https://youtu.be/0EfxurSsrhc?si=02a4BcN7XOgc-yiL
Читать полностью…[ زکرەکان پارێزەرن ]
شێخ عثیمین ـ رحمه الله ـ ئەفەرموێ :
« زیکری بەیانیان و ئێواران وەکو سەدەکەی ذوالقرنین وایە لە بەرامبەر یٲجوج و مٲجوجدا »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ کفایة المتعبدوتحفة المتزهد]
@muhamadkalary
شەیتان خواردنێک بەدەرفەت ئەزانی بیخوات کەناوی خوای لەسەر نەینی
Читать полностью…[یەکێکە لەهۆکاری کێشەی خێزانەکان]
شێخ عبدالرزاق البدر ـ خوا بیپارێزێ ـ ئەفەرموێ :
« یەکێک لەهۆکارەکانی کێشەی خێزانەکان نەکردنی سەلام و زکری خوایە لەکاتی چوونە ژورەوە چونکە کاتێک دەچیە ژوورەوە شەیتان لە پێش دەرگا چاوەڕێت ئەکات وەکاتێکیش لەماڵ دەرەچی لەبەر دەرگا چاوەڕێت دەکات ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
نابێ موسڵمان لەکاتی تەنگاوی و نارحەتی و سەغڵەتی نوێژ بکات چونکە نوێژ لەکاتی ئارامی ئەکرێ ئەم حاڵەتەش ئارامی نایەڵێت
Читать полностью…[ ئەبێ خەمی قەرزەکانی کەس و کارت بی ]
« کاتێک باوکت یان دایکت مرد یان برایەکت مرد قەرزاربوو ئەبێ بکەویتە بەر خەمی قەرزەکانیان قەرزەکانیان بۆ بدەیەوە » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ئەمە عەیبەیە ]
« کەسێک بۆ پێویستی قەرزار بێ عەیبەنیە
بەڵام کەسێک بۆ کەمەلیات و خۆشگوزەرانی ژیان قەرزاربێ عەیبەیە »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
🔷ئەمشەوو پرۆژەیەکی تایبەتتان بۆ ڕادەگەیەنین.
ئەتەوێت ئەم هاوینە منداڵەکەت لە جێگەیەکی متمانە پێکراودا فێری دین بێت، ئێمە کارەکانمان بۆ ئاسانکردووی لەڕێگەی (خولێکی ئۆنلاینەوە) هاوکاری فێربوونی منداڵەکانتان دەدەین لەسەر قورئان و سوننەت.
🔹 دەتوانن داخڵی ئەم کەناڵەبن ئەمشەوو پرۆژەکە ڕادەگەیەندرێت -إن شاء الله -
/channel/akadimaya_sakina
[ بێ ئومێد نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ ]
« ئێمە لەخێری پەروەردگارێک بێ ئومێدنین کەپێدەکەنێ مادام پێدەکەنێ کەواتە پێشبینی خێری لێدەکرێ خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ،
ئەبو رزین دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ فەرموویەتی :
«ضحك ربنا عز وجل من قنوط عباده، وقرب غِيَرِه، فقال أبو رزين: أو يضحك الرب عز وجل؟ قال: نعم. فقال: لن نعدم من رب يضحك خيرا »
واتە : خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ، ئەم سەحابەیە فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا ئایا خوای پەروەردگار پێدەکەنێ پێغەمبەری خواش « صلی الله علیه وسلم » فەرمووی بەڵێ ، فەرمووی : مادام خوای پەروەردگار پێدەکەنێ کەواتە ئێمە بێ بەش نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ ،
یانی عەبدەکانی خوای پەروەردگار کاتێک توشی شەڕێک ئەبن توشی بەڵاو نسیبەتێک ئەبن توشی قات و قوڕیەک ئەبن بێ بارانیەک ئەبن کاتێک ئاواتەکانیان بۆ بەدی نایێت خێریان نایەتە ڕێ بێ ئومێد ئەبن ، لەکاتێکدا گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی خوای پەروەردگار نزیکەو بەدی دێ ،
خوای پەروەردگار نەهامەتیەکان و نارحەتیەکان بەردەوام ناکات و گۆڕاکاری بەسەردادەهێنی وان الفرج مع الکرب ، وان النصر مع الصبر وان العسر مع یسرا »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ کتاب احکام النساء ]
@muhamadkalry
[ سوپاسی خوا بکە لەسەر ئەم خۆشگوزەرانیە ]
« ئەو خۆشگوزەرانیەی ئافرەتانێ ئێستا تێدان سوپاسی خوای لەسەربکەن لەسەردەمی پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئافرەت ئەنگوستیلەیەکیشی نەبووە » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
زانایانی ئەهلی سوننە زۆر ئاقڵ و ژیرن وردبین و دور بینن لەحەدیسێک دەیەها فائیدە دەردێنن
Читать полностью…[ هیچ ئافرەتێک بۆ هیچ پیاوێک حەڵال نیە بێ مارەیی ]
« هیچ ئافرەتێک بێ مارەیی بۆ هیچ پیاوێک حەڵاڵ نیە هەتا ئەگەر لەسەر شتێکی زۆر کەمیش ڕێک بکەون دەبێ مارەیەکە هەر هەبێ ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
🔴🟢 ئـــاگـــاداری بـــۆ فێــرخـوازانـی بـــەڕێـــز ✅️
🗓️ سبـــەی دووشـــەمــمــە
⬇️⬇️ 🔣2025/6/23 🔣
دەرسـی مـانـگی جـارەكـەمـــان دەبـــێ إن شاءالله 🔴
🔴 كاتی دەست پێ كردنی وانەكان ⤵️⤵️⤵️⤵️
1️⃣ دەرسـی یەكــەم 1:30 🤔 2:30
2️⃣ دەرســی دووەم 2:40 🤔 3:40
3️⃣ دەرســی سێـیەم 4:20 🤔 5:20
📚 شـــەرحی هـــەردوو كتـێــبــی 🔣 أحـــكام النســـاء 🔣 كـفايــة المتـعبد وتـحفة المتزهد 📔 🔣
📳 لەلایەن بەڕێز مامۆستا : محمد عبدالرحمن
خوای گەورە بیانپارێزێ
⬅️ بەژداربوانی ڕاستەخۆی وانەكان ئیجازەو سەنەدیان پێ دەدرێ لەلایەن ✍ نوسەری كتێب و مامۆستای ڕێزادر
🔴 وانـــەكـە ڕاستـەوخــۆ لـە زووم پەخش دەكـــرێ ⤴️
📱 لیـنـكی 👆 زووم 🏇
https://us02web.zoom.us/j/5218923160
هەموو فیرقەیەک دەڵێت قوڕئان و سوننەت بەڵام بە تێگەیشتنی سەرکردەکانی خۆیان .
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .
🌐
/channel/muhamadkalary
کاتێک ئەچیتە ماڵەوە سەلام ناکەی وە خواردنێکیش ئەخۆی زکری خوا ناکەی ئەوە مطعم و فندەقت بۆ شەیتان و جوندیەکانی دابین کردووە دەعوەتت کردوون
Читать полностью…[ئەو سێ کەسەی لەژێر چاودێری خوان ]
پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ئەفەرموێ : سێ کەس لەژێر چاودێری خوای گەورەن وە ئەگەر بژیت خێردێنێتە ڕێیان و سەلامەتن وە ئەگەر بشمری ئەچێتە بەهەشت :
ــ هەرکەسێک بچێتە ناوماڵەکەی خۆی سەلام بکات
ــ هەرکەسێک لەماڵ دەرچێ بۆ مزگەوت بۆ نوێژەکان بۆ دەرسی شەرعی ئەو کەسانەی ڕوو لەمزگەوتن لەژێر چاودێری خوان
ــ وە هەرکەسێک لەماڵ دەرچێ بۆ جیهاد کردن یان دەرەچێ بۆ تەڵەبەی عیلم یان لەماڵ دەرەچێ بۆ دەعوە کردن
ئەمە هاندانی تیایە بۆ تەڵەبەی عیلم و دەعوەکردن کە لەگەورەترین جیهادەکانە
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[دروست نیە خاوەن ماڵ ئەم ئەڵفازانە بەکاربێنێ ]
« دروست نیە خاوەن ماڵ وشەیەک بڵێ کەشەرع پێی نەهاتووە کە بەکەسێک بڵێی فەرموو خێرو خۆشیت هێنا تۆ چوزانی خێرو خۆشی هێنا ئەوە غەیبە خێرو خۆشی تەنها لەدەست خوایە »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[لەکاتی قەرزاریش پرس و ڕاوێژ بە زانا بکە ]
« کاتێک توشی قەرزاریەکی زۆر دەبی بڕۆ پرس و ڕاوێژ بکە بەکەسانی حەکیم و زانا بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیەکت بۆ بدۆزنەوە نەوەک بە هۆی ئەو قەرزاریە کارێک بکەی توشی ڕیبا ببی ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[دەبێ مامۆستا ئەم ئوسلوبە بەکاربێنێ ]
« دەبێ مامۆستا ئوسلوبێک بەکاربێنێ وابکات تەڵەبە تامەزرۆی وەرگرتنی عیلم بێ پرسیاری لێبکات کە زانای بەڕێز عبدالرزاق البدر ـ خوا بیپارێزێ ـ ئەفەرموی پێی ئەڵێن « ئوسلوبی تەشویق ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
💡 گـهڕان بـه دوای زانستی شـهرعی ماندوبـوون و لێـبــڕانی دهوێ ⭐
🌐
/channel/muhamadkalary
[ تۆ نازانی بەیانی ناوت لەزیندوانە یان لەمردوانە ]
« ئێستا بڵاوکردنەوەی دین پێویستی بەهاوکاری مادی و مەعنەوی هەیە ئێستابیکە سەردەمانێک دێ ئەوەندە یارمەتی زۆر دەبێ هەربەشی تۆ ناکەوێ
ئێستا دەعوە بکە سەردەمانێک دادێ بەدوای تەڵەبە دەگەڕێی دەستت ناکەوێ ئەوەندە خەڵکی لەدین شارەزابوو زۆر دەبێ ئێستا جێی دەستی خۆت دیاری بکە سەردەمانێک دێ ناتوانی جێی دەستی خۆت دیاری بکەی هەر بەشت ناکات شوێن دەستی خۆت دیاریبکەی
عەرەب دەڵێ : « ئەگەر با هەڵی کردلەبەرژەوەندی تۆ بوو بەکاری بێنە »
« بەگەرمی لەئاسن بدە پێش ئەوەی ساردبێتەوە » ئێستا فرسەتە لەدەستی خۆتی مەدە
وەختێک دێ هەندێکی تر دێن
ئێستا دەرفەتێکت بۆ هاتۆتە پێش لەوانەیە بەیانی ئەو دەرفەتەت بۆ نێتەوە پێش بۆیە لەدەست خۆتی مەدە تۆ نازانی بەیانی ناوت لەمردوانە یان لەزیندوانە !
ڕۆژگارێک دێ زەکاتو سەدەقە دەبەی دەگەڕێی کەس نیە لێت وەربگری هەموو خەڵک دەوڵەمەند ئەبێ پێش ئەو ڕۆژە بێ دەست پێشخەری بکە
جاری وایە کەسێک ماڵی هەیە سەدەقە ناکات تا ئاقلی کەم دەبی توشی لەبیرچونەوە دێ دواتر ماڵەکەی دەکەوێتە ژێر دەستی کورەکانی بۆیە دەست پێشخەری بکە لەسەدەقە
لەوەیە پیاوێک سەدەقە ببات بۆکەسێک پێی بڵێ ئەگەر دوێنێت هێنابا لێم وەردەگرتی بەڵام ئەمڕۆ پێویستم پێ نیە
ئەمڕۆ توانات هەیە عیلم فێربی مەیخە بەیانی ئەمرۆ دەتوانی بچیتە مزگەوت بڕۆ
ئەمڕۆ نەفست حەزی لەسەدەقەیە سبەی لەوانەیە نەفست حەزی پێنەکات یان بەرژەوەندی ماڵ و مناڵت دەکەوێتەوە بیر ئەڵێی لەوان سەرفەکەم یان لەوانەیە پارەکەم بەش نەکات َ» .
[ م . محمد عبدالرحمن خوا بیپارێزێ : « کفایة المتعبد وتحفة المتزهد » ]
@muhamadkalary