کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
[یەکێکە لەهۆکاری کێشەی خێزانەکان]
شێخ عبدالرزاق البدر ـ خوا بیپارێزێ ـ ئەفەرموێ :
« یەکێک لەهۆکارەکانی کێشەی خێزانەکان نەکردنی سەلام و زکری خوایە لەکاتی چوونە ژورەوە چونکە کاتێک دەچیە ژوورەوە شەیتان لە پێش دەرگا چاوەڕێت ئەکات وەکاتێکیش لەماڵ دەرەچی لەبەر دەرگا چاوەڕێت دەکات ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
نابێ موسڵمان لەکاتی تەنگاوی و نارحەتی و سەغڵەتی نوێژ بکات چونکە نوێژ لەکاتی ئارامی ئەکرێ ئەم حاڵەتەش ئارامی نایەڵێت
Читать полностью…[ ئەبێ خەمی قەرزەکانی کەس و کارت بی ]
« کاتێک باوکت یان دایکت مرد یان برایەکت مرد قەرزاربوو ئەبێ بکەویتە بەر خەمی قەرزەکانیان قەرزەکانیان بۆ بدەیەوە » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ئەمە عەیبەیە ]
« کەسێک بۆ پێویستی قەرزار بێ عەیبەنیە
بەڵام کەسێک بۆ کەمەلیات و خۆشگوزەرانی ژیان قەرزاربێ عەیبەیە »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
🔷ئەمشەوو پرۆژەیەکی تایبەتتان بۆ ڕادەگەیەنین.
ئەتەوێت ئەم هاوینە منداڵەکەت لە جێگەیەکی متمانە پێکراودا فێری دین بێت، ئێمە کارەکانمان بۆ ئاسانکردووی لەڕێگەی (خولێکی ئۆنلاینەوە) هاوکاری فێربوونی منداڵەکانتان دەدەین لەسەر قورئان و سوننەت.
🔹 دەتوانن داخڵی ئەم کەناڵەبن ئەمشەوو پرۆژەکە ڕادەگەیەندرێت -إن شاء الله -
/channel/akadimaya_sakina
[ بێ ئومێد نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ ]
« ئێمە لەخێری پەروەردگارێک بێ ئومێدنین کەپێدەکەنێ مادام پێدەکەنێ کەواتە پێشبینی خێری لێدەکرێ خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ،
ئەبو رزین دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ فەرموویەتی :
«ضحك ربنا عز وجل من قنوط عباده، وقرب غِيَرِه، فقال أبو رزين: أو يضحك الرب عز وجل؟ قال: نعم. فقال: لن نعدم من رب يضحك خيرا »
واتە : خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ، ئەم سەحابەیە فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا ئایا خوای پەروەردگار پێدەکەنێ پێغەمبەری خواش « صلی الله علیه وسلم » فەرمووی بەڵێ ، فەرمووی : مادام خوای پەروەردگار پێدەکەنێ کەواتە ئێمە بێ بەش نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ ،
یانی عەبدەکانی خوای پەروەردگار کاتێک توشی شەڕێک ئەبن توشی بەڵاو نسیبەتێک ئەبن توشی قات و قوڕیەک ئەبن بێ بارانیەک ئەبن کاتێک ئاواتەکانیان بۆ بەدی نایێت خێریان نایەتە ڕێ بێ ئومێد ئەبن ، لەکاتێکدا گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی خوای پەروەردگار نزیکەو بەدی دێ ،
خوای پەروەردگار نەهامەتیەکان و نارحەتیەکان بەردەوام ناکات و گۆڕاکاری بەسەردادەهێنی وان الفرج مع الکرب ، وان النصر مع الصبر وان العسر مع یسرا »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ کتاب احکام النساء ]
@muhamadkalry
شیکردنەوەی کتێبی الٲذکار و الٲداب
المشعر الحرام
بێ هیوا مەبە دوعا زۆر بکە
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .
@muhamadkalary
[ مەگەڕێ بەدوای کەسێکا دوعات بۆ بکات ]
« لە پیاو چاکێکیان پرسی کەسێک دەناسی دوعای گیرابێ و دوعام بۆ بکات ؟ پیاوچاکەکەش وتی کەسێک دەناسم کە دوعا گیرا دەکات،
« وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ »
بۆیە مەگەڕێ بەدوای کەسێکا کەدوعات بۆبکات بەڵکو خۆت موحتاجی خۆت دەرببڕە بۆ خوا خۆت کەسێکی لێقەوماوی دوعات گیرایە خۆت موضتەڕی
« أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
کاتێک کەسێک بانگت بکات ئەتوانی بێ مۆڵەت وەرگرتن بڕۆیتە ژوورەوە چونکە بانگکردن خۆی بۆخۆی مۆڵەت پێدانە یان ئەگەر کەسێکیان نارد بەدوات بەڵام ئەگەر شوێنەکە ژن و مناڵی لێبوو بۆ ئیحتیاتی خۆت باشترە مۆڵەت وەربگری
Читать полностью…[نابێ چاوت ببڕیتە ناو ماڵی خەڵک ]
ئیسلام زۆر گرینگی بە مۆڵەت خواستن ئەدات تەنانەت پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ : ئەگەر پیاوێک چاوی بڕیە ماڵت تۆش بەردێکت تێگرت بدەیتە چاوی چاوی بتەقێنی کوێری بکەی ئەوە تۆ هیچ تاوانێکت لەسەر نیە ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ئەبێ تاڵب عیلم بزانی بەربەستەکانی چین ]
ئیمامی عمر بۆ لەدەست چوونی یەک حەدیس لۆمەی خۆی کردووە بۆیە ئەبێ تەڵەبەی عیلم بزانێ بەربەستەکانی چین چی ڕێگر ئەبێ لە فێربوونی عیلم هەروەکو چۆن سایەق ئەزانی لەکوێ تاسە هەیە ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ شیرازەی ژیان تێکچووە ]
پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ سەرەتای شەو دوای عیشا ئەخەوت کۆتایی شەو بەخەبەر بووە بەڵام بەداخەوە ئێستا شیرازەی ژیان تێک چووە سەرەتای شەو بەخەبەرن درەنگ ئەخەون لەکۆتایی شەویش کەکاتی خێر و بەرەکەت دابەزینە سێیەکی شەو خەوتوون
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ مناڵەکانتان بدەنە دەست کەسانێکی متمانە پێکراو ]
« ئێستا قوتابخانەکان داخراون زۆر پێویستە دەستی مناڵەکەت بگری بیبەی بۆ لای میراتگری پێغەمبەران باشترە لەوەی بیبەی بۆ خولێکی کیمیا و فیزیا و بیرکاری مناڵەکانتان بدەنە دەست کەسانێکی متمانە پێکراو ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ئەو سێ کەسەی لەژێر چاودێری خوان ]
پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ئەفەرموێ : سێ کەس لەژێر چاودێری خوای گەورەن وە ئەگەر بژیت خێردێنێتە ڕێیان و سەلامەتن وە ئەگەر بشمری ئەچێتە بەهەشت :
ــ هەرکەسێک بچێتە ناوماڵەکەی خۆی سەلام بکات
ــ هەرکەسێک لەماڵ دەرچێ بۆ مزگەوت بۆ نوێژەکان بۆ دەرسی شەرعی ئەو کەسانەی ڕوو لەمزگەوتن لەژێر چاودێری خوان
ــ وە هەرکەسێک لەماڵ دەرچێ بۆ جیهاد کردن یان دەرەچێ بۆ تەڵەبەی عیلم یان لەماڵ دەرەچێ بۆ دەعوە کردن
ئەمە هاندانی تیایە بۆ تەڵەبەی عیلم و دەعوەکردن کە لەگەورەترین جیهادەکانە
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[دروست نیە خاوەن ماڵ ئەم ئەڵفازانە بەکاربێنێ ]
« دروست نیە خاوەن ماڵ وشەیەک بڵێ کەشەرع پێی نەهاتووە کە بەکەسێک بڵێی فەرموو خێرو خۆشیت هێنا تۆ چوزانی خێرو خۆشی هێنا ئەوە غەیبە خێرو خۆشی تەنها لەدەست خوایە »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[لەکاتی قەرزاریش پرس و ڕاوێژ بە زانا بکە ]
« کاتێک توشی قەرزاریەکی زۆر دەبی بڕۆ پرس و ڕاوێژ بکە بەکەسانی حەکیم و زانا بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیەکت بۆ بدۆزنەوە نەوەک بە هۆی ئەو قەرزاریە کارێک بکەی توشی ڕیبا ببی ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[دەبێ مامۆستا ئەم ئوسلوبە بەکاربێنێ ]
« دەبێ مامۆستا ئوسلوبێک بەکاربێنێ وابکات تەڵەبە تامەزرۆی وەرگرتنی عیلم بێ پرسیاری لێبکات کە زانای بەڕێز عبدالرزاق البدر ـ خوا بیپارێزێ ـ ئەفەرموی پێی ئەڵێن « ئوسلوبی تەشویق ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
💡 گـهڕان بـه دوای زانستی شـهرعی ماندوبـوون و لێـبــڕانی دهوێ ⭐
🌐
/channel/muhamadkalary
[ تۆ نازانی بەیانی ناوت لەزیندوانە یان لەمردوانە ]
« ئێستا بڵاوکردنەوەی دین پێویستی بەهاوکاری مادی و مەعنەوی هەیە ئێستابیکە سەردەمانێک دێ ئەوەندە یارمەتی زۆر دەبێ هەربەشی تۆ ناکەوێ
ئێستا دەعوە بکە سەردەمانێک دادێ بەدوای تەڵەبە دەگەڕێی دەستت ناکەوێ ئەوەندە خەڵکی لەدین شارەزابوو زۆر دەبێ ئێستا جێی دەستی خۆت دیاری بکە سەردەمانێک دێ ناتوانی جێی دەستی خۆت دیاری بکەی هەر بەشت ناکات شوێن دەستی خۆت دیاریبکەی
عەرەب دەڵێ : « ئەگەر با هەڵی کردلەبەرژەوەندی تۆ بوو بەکاری بێنە »
« بەگەرمی لەئاسن بدە پێش ئەوەی ساردبێتەوە » ئێستا فرسەتە لەدەستی خۆتی مەدە
وەختێک دێ هەندێکی تر دێن
ئێستا دەرفەتێکت بۆ هاتۆتە پێش لەوانەیە بەیانی ئەو دەرفەتەت بۆ نێتەوە پێش بۆیە لەدەست خۆتی مەدە تۆ نازانی بەیانی ناوت لەمردوانە یان لەزیندوانە !
ڕۆژگارێک دێ زەکاتو سەدەقە دەبەی دەگەڕێی کەس نیە لێت وەربگری هەموو خەڵک دەوڵەمەند ئەبێ پێش ئەو ڕۆژە بێ دەست پێشخەری بکە
جاری وایە کەسێک ماڵی هەیە سەدەقە ناکات تا ئاقلی کەم دەبی توشی لەبیرچونەوە دێ دواتر ماڵەکەی دەکەوێتە ژێر دەستی کورەکانی بۆیە دەست پێشخەری بکە لەسەدەقە
لەوەیە پیاوێک سەدەقە ببات بۆکەسێک پێی بڵێ ئەگەر دوێنێت هێنابا لێم وەردەگرتی بەڵام ئەمڕۆ پێویستم پێ نیە
ئەمڕۆ توانات هەیە عیلم فێربی مەیخە بەیانی ئەمرۆ دەتوانی بچیتە مزگەوت بڕۆ
ئەمڕۆ نەفست حەزی لەسەدەقەیە سبەی لەوانەیە نەفست حەزی پێنەکات یان بەرژەوەندی ماڵ و مناڵت دەکەوێتەوە بیر ئەڵێی لەوان سەرفەکەم یان لەوانەیە پارەکەم بەش نەکات َ» .
[ م . محمد عبدالرحمن خوا بیپارێزێ : « کفایة المتعبد وتحفة المتزهد » ]
@muhamadkalary
[ تا گەنجی و لەژیاندا ماوی دینەکەی خوا سەربخە ]
« ئەی گەنج تاگەنجی و لەژیاندا ماوی دینەکەی خوا سەربخەو بڵاوی کەوە پشتگیری لەپێغەمبەرەکەت بکە ئەوەی بەگەنج دەکرێ بە پیرناکرێ ئەوەی بە زیندو دەکرێ بەمردو ناکرێ ..
خەڵک کێشەیان لەگەڵکەسی چاک و باش نیە بەڵکو کەبتەوێ چاک سازی بکەی ئەمر بەچاکە و نەهی لەخراپە بکەی ئەوکات ڕووبەروی ناڕحەتی ئەبیەوە ،
{ یَـٰبُنَیَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰة وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَاۤ أَصَابَكَۖ إِنَّ ذَ ٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ }[سُورَةُ لُقۡمَانَ: ١٧]
« وصبر علی ما اصابك » هەر تەکلیفی ئەمر بەچاکەو نەهی لەخراپە دێتە پێش داوای لێ ئەکات کەصەبر بگرێ لەسەر ئەونارحەتیانەی کە توشی ئەبن .
سەرەتا پێغەمبەر ــ صلی الله علیه وسلم ـ صادق الامین بوو کە پیاوچاک بوو بەڵام کەبویە بەشیر و نەزیر بوە ساحیرو درۆزن کەبووە بەشیر و نەزیر ئیتر دەرئەکرێ لەشارەکەی » .
[ م . محمد عبدالرحمن : شرح کتاب «كفیایة المعتبد وتحفة المتزه » ]
@muhamadkalary
کاتێک شەربەتی هەنار یان ترێ هەڵەگرێ یان هەر میوەیەکی تر ئەبێ ئاگاداربی لەکوێ هەڵەگری نەوەک تام و بۆنەکەی بگۆڕێ و بەرەو قۆناغی سەر خۆشکەر بڕوات
Читать полностью…[ بەکەمی مەزانە ]
« کاتێک کەسێک سەلامت لێ ئەکات بەکەمی مەزانە سەلام کردن لەیەکتری لە دروشمەکانی وڵاتی موسڵمانانە وڵاتی غیر ئیسلام لەم نیعمەتە بێ بەشن » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
ئەگەر ئیسلام ڕێگات پێ نەدا کەسێک سەیری ناو ماڵ و شەرەف و ناموست بکا ئەی ئەو کەسانەی خێزان و کچەکانیان ڕائەزێنەوە ئەگەر بەزمانی قالیش وانەڵێن بەزمانی حاڵ وا ئەڵێن وەرن سەیری خێزانم بکەن سەیری خوشکەکانم بکەن ئەی ئەو کەسەی دەرگا بۆ خەڵک واڵائەکا کە پیاوی بێگانە تێکەڵاوی خێزان و خوشکەکانی بن ؟!
Читать полностью…[فێری ئەم ئەدەبە بە ]
« ئەگەر کەسێک لەدەرگای دا مۆڵەتی خواست سەلامی نەکرد مۆڵەتی هاتنەژوورەوەی پێمەدە هەروەکو چۆن پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەی بەو پیاوە نەدا کە سەلامی نەکرد وە ئەگەر کەسێک پرسیاری کرد سەلامی نەکرد وەڵامی مەدەوە فێری بکە کەئەبێ پێش مۆڵەت خواستن و پرسیارکردن ئەبێ سەلام بکات ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ هەر چەندە زانا بێ زانایەک لەسەروی خۆتەوە هەیە ]
« هەرچەندە دەرسی شەرعیت خوێندبێ بە بەخۆتەوە مەنازە چونکە لەسەرووی هەموو زانایەک زانایەک هەیە | وفوق كل ذي علم عليم | ئیمامی عمر خەلیفەی موسڵمانان بووە هەندێ بابەت هەبووە زانیاری لەسەر نەبووە خەفەتی ئەخوارد ئەیوت بەهۆی سەرقاڵیم بەکارو کاسبی ازار نەمتوانی بەژداری هەموو مەجلیسێکی با پێغەمبەری خوا بم ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەگەر ئیمامی عمر ئەم قسەیە بکات ئەبێ ئێمە چی بڵێین ؟ !»
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ ئەمەیە دایکی دڵسۆز و ژیر ]
« سەیری دایکی دڵسۆز و ژیربکە بکە دایکی دڵسۆز و ژیر ئەوانەن کەدەستی مناڵەکانیان دەگرن بۆلای پێغەمبەر بۆلای میرات گرانی پێغەمبەران بۆئەوەی دوعایەکی بۆ بکەن ڕوێکی بدەنی شتێکی فێربکەن زۆرباشترە لەوەی بیبەی بۆ پاڕکێک بۆ یاریگایەک کە ئێستا دڵی مناڵەکان بەو شتانە خۆش دەکەن ، ئەنەسی کوڕی مالیک ڕەزای خوای لێبێ دەڵێ : کاتێک پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ هاتە مەدینە دایکم دەستی گرتم و بردمیە لای ، ئەنەس کەتەمەنی دەساڵان بوو وتی ئەمە خزمەت کاری تۆیە ئەویش دوعای خێری بۆدایک و ئەنەس کردووە دوعای ڕزق و بەرەکەت و تەمەن درێژی بۆ ئەنەس کرد ئەمە دڵسۆرزی دایکە دەبێ میرات گری پێغەمبەرانیش دەرگا بەڕووی خەڵک بکەنەوە کاتێک کەسێک ئەچێ بۆلایان »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[ فرۆشراوی خوا گران بەهایە ]
ألا إن سـلعة الله غالية
ألا إن سلعة الله الجنة
بزانە فرۆشراوی خوا گرانە
فرۆشراوی خوا بەهەشــتە
• بەهەشت • هەروا بە ئاسان بە
دەستی ئینسان ناکەوێ ئەگەر خوای پەروەردگار بۆ کەسێک ئاسان نەکات
« كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامة ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ، فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ » [ آل عمران ۱۸۵]
ئەمە بردەنەوەیە ئەمە سەرکەوتنە کەوا لە دۆزەخ تێپەڕێندرێی وە بچیتە بەهەشتەوە .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ : الابعون النوویە ]
@muhamadkalary