muhamadkalary | Unsorted

Telegram-канал muhamadkalary - « م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

1618

کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary

Subscribe to a channel

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ بێ ئومێد نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ  ]

« ئێمە لەخێری پەروەردگارێک بێ ئومێدنین کەپێدەکەنێ مادام پێدەکەنێ  کەواتە پێشبینی خێری لێدەکرێ خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ،
ئەبو رزین دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ فەرموویەتی :

«ضحك ربنا عز وجل من قنوط عباده، وقرب غِيَرِه، فقال أبو رزين: أو يضحك الرب عز وجل؟ قال: نعم. فقال: لن نعدم من رب يضحك خيرا »

واتە : خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی ، ئەم سەحابەیە فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا ئایا خوای پەروەردگار پێدەکەنێ پێغەمبەری خواش « صلی الله علیه وسلم » فەرمووی بەڵێ ، فەرمووی : مادام خوای پەروەردگار پێدەکەنێ کەواتە ئێمە بێ بەش نابین لەخێری پەروەردگارێک کە پێدەکەنێ ،

یانی عەبدەکانی خوای پەروەردگار کاتێک توشی شەڕێک ئەبن توشی بەڵاو نسیبەتێک ئەبن توشی قات و قوڕیەک ئەبن بێ بارانیەک ئەبن کاتێک ئاواتەکانیان بۆ بەدی نایێت خێریان نایەتە ڕێ بێ ئومێد ئەبن ، لەکاتێکدا گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی خوای پەروەردگار نزیکەو بەدی دێ ،
خوای پەروەردگار نەهامەتیەکان و نارحەتیەکان بەردەوام ناکات و گۆڕاکاری بەسەردادەهێنی وان الفرج مع الکرب ، وان النصر مع الصبر وان العسر مع یسرا »

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ کتاب احکام النسا‌ء ]
@muhamadkalry

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

شیکردنەوەی کتێبی الٲذکار و الٲداب

المشعر الحرام


وانەی 75

مامۆستا محمد عبدالرحمن

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

بێ هیوا مەبە دوعا زۆر بکە

م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ مەگەڕێ بەدوای کەسێکا دوعات بۆ بکات ]

« لە پیاو چاکێکیان پرسی کەسێک دەناسی دوعای گیرابێ و دوعام بۆ بکات ؟ پیاوچاکەکەش  وتی کەسێک دەناسم کە دوعا گیرا دەکات،
« وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ »
بۆیە مەگەڕێ بەدوای کەسێکا کەدوعات بۆبکات بەڵکو خۆت موحتاجی خۆت دەرببڕە بۆ خوا خۆت کەسێکی لێقەوماوی دوعات گیرایە خۆت موضتەڕی
« أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ »

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح  الادب المفرد  ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

کاتێک کەسێک بانگت بکات ئەتوانی بێ مۆڵەت وەرگرتن بڕۆیتە ژوورەوە چونکە بانگکردن خۆی بۆخۆی مۆڵەت پێدانە یان ئەگەر کەسێکیان نارد بەدوات بەڵام ئەگەر شوێنەکە ژن و مناڵی لێبوو بۆ ئیحتیاتی خۆت باشترە مۆڵەت وەربگری

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

شانە کردنی قژ کارێک سوننەت و چاکە

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[نابێ چاوت ببڕیتە ناو ماڵی خەڵک ]

ئیسلام زۆر گرینگی بە مۆڵەت خواستن ئەدات تەنانەت پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ : ئەگەر پیاوێک چاوی بڕیە ماڵت تۆش بەردێکت تێگرت بدەیتە چاوی چاوی بتەقێنی کوێری بکەی ئەوە تۆ هیچ تاوانێکت لەسەر نیە ».

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ئەبێ تاڵب عیلم بزانی بەربەستەکانی چین ]

ئیمامی عمر بۆ لەدەست چوونی یەک حەدیس لۆمەی خۆی کردووە بۆیە ئەبێ تەڵەبەی عیلم بزانێ بەربەستەکانی چین چی ڕێگر ئەبێ لە فێربوونی عیلم هەروەکو چۆن سایەق ئەزانی لەکوێ تاسە هەیە ».

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ شیرازەی ژیان تێکچووە ]

پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ  سەرەتای شەو دوای عیشا ئەخەوت کۆتایی شەو بەخەبەر بووە بەڵام بەداخەوە ئێستا شیرازەی ژیان تێک چووە سەرەتای شەو بەخەبەرن درەنگ ئەخەون لەکۆتایی شەویش کەکاتی خێر و بەرەکەت دابەزینە سێیەکی شەو خەوتوون
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ مناڵەکانتان بدەنە دەست کەسانێکی متمانە پێکراو ]

« ئێستا قوتابخانەکان داخراون زۆر پێویستە دەستی مناڵەکەت بگری بیبەی بۆ لای میراتگری پێغەمبەران باشترە لەوەی بیبەی بۆ خولێکی کیمیا و فیزیا و بیرکاری مناڵەکانتان بدەنە دەست کەسانێکی متمانە پێکراو ».

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ چیـت کردووە بە ئیــــسلام؟ ]

کاتێک ژیانی صەحابەو پێشین دەخوێنیتەوە ڕەحمەتی خوایان لێبێ ئەوکات دەزانی کەتۆ هیچت نەکردووە بۆ ئیسلام !!!!

م . محمدعبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

http://youtu.be/eubG2lTTrmg

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ئیمان زیاد دەکات ]

«فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لەخراپە ئیمان زیاد دەکات »

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ پایەی شەشەمی ئیسلامە ]

زانایان دەفەرموون : « ئەمرکردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە پایەی شەشەمی ئیسلامە بۆیە ئەهلی سوننە دەستی پێوە دەگرن » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ڕۆژی پاکبوونەوەی تاوانەکانە]

ڕۆژی جەژن ڕۆژێکی پیرۆزە ڕۆژی پاک بوونەوەی تاوانەکانە .

[ م . محمد عدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[  تۆ نازانی بەیانی ناوت لەزیندوانە یان لەمردوانە ]

  « ئێستا بڵاوکردنەوەی دین پێویستی بەهاوکاری مادی و مەعنەوی هەیە ئێستابیکە سەردەمانێک دێ ئەوەندە یارمەتی زۆر دەبێ هەربەشی تۆ ناکەوێ

ئێستا دەعوە بکە سەردەمانێک دادێ بەدوای تەڵەبە دەگەڕێی دەستت ناکەوێ ئەوەندە خەڵکی لەدین شارەزابوو زۆر دەبێ ئێستا جێی دەستی خۆت دیاری بکە سەردەمانێک دێ ناتوانی جێی دەستی خۆت دیاری بکەی هەر بەشت ناکات شوێن دەستی خۆت دیاریبکەی

عەرەب دەڵێ : «  ئەگەر با هەڵی کردلەبەرژەوەندی تۆ بوو  بەکاری بێنە »

« بەگەرمی لەئاسن بدە پێش ئەوەی ساردبێتەوە
» ئێستا فرسەتە  لەدەستی خۆتی مەدە
وەختێک دێ هەندێکی تر دێن
ئێستا دەرفەتێکت بۆ هاتۆتە پێش لەوانەیە بەیانی ئەو دەرفەتەت بۆ نێتەوە پێش بۆیە لەدەست خۆتی مەدە تۆ نازانی بەیانی ناوت لەمردوانە یان لەزیندوانە !

ڕۆژگارێک دێ زەکاتو سەدەقە دەبەی دەگەڕێی کەس نیە لێت وەربگری هەموو خەڵک دەوڵەمەند ئەبێ پێش ئەو ڕۆژە بێ دەست پێشخەری بکە
جاری وایە کەسێک ماڵی هەیە سەدەقە ناکات تا ئاقلی کەم دەبی توشی لەبیرچونەوە دێ دواتر ماڵەکەی دەکەوێتە ژێر دەستی کورەکانی بۆیە دەست پێشخەری بکە لەسەدەقە

لەوەیە پیاوێک سەدەقە ببات بۆکەسێک پێی بڵێ  ئەگەر دوێنێت هێنابا لێم وەردەگرتی بەڵام ئەمڕۆ پێویستم پێ نیە
ئەمڕۆ توانات هەیە عیلم فێربی مەیخە بەیانی ئەمرۆ دەتوانی بچیتە مزگەوت بڕۆ
ئەمڕۆ نەفست حەزی لەسەدەقەیە سبەی لەوانەیە نەفست حەزی پێنەکات یان بەرژەوەندی ماڵ و مناڵت  دەکەوێتەوە بیر ئەڵێی لەوان سەرفەکەم یان لەوانەیە پارەکەم بەش نەکات َ» .

[ م . محمد عبدالرحمن خوا بیپارێزێ : « کفایة المتعبد وتحفة المتزهد » ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ تا گەنجی و لەژیاندا ماوی دینەکەی خوا سەربخە ]

« ئەی گەنج تاگەنجی و لەژیاندا ماوی دینەکەی خوا سەربخەو بڵاوی کەوە  پشتگیری لەپێغەمبەرەکەت بکە ئەوەی بەگەنج دەکرێ بە پیرناکرێ ئەوەی بە زیندو دەکرێ بەمردو ناکرێ ..
خەڵک کێشەیان لەگەڵ‌کەسی چاک و باش نیە بەڵکو کەبتەوێ چاک سازی بکەی ئەمر بەچاکە و نەهی لەخراپە بکەی ئەوکات ڕووبەروی ناڕحەتی ئەبیەوە ،

{ یَـٰبُنَیَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰة وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَاۤ أَصَابَكَۖ إِنَّ ذَ ٰ⁠لِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ }[سُورَةُ لُقۡمَانَ: ١٧]

« وصبر علی ما اصابك » هەر تەکلیفی ئەمر بەچاکەو نەهی لەخراپە دێتە پێش داوای لێ ئەکات کەصەبر بگرێ لەسەر ئەونارحەتیانەی کە توشی ئەبن .

سەرەتا پێغەمبەر ــ صلی الله علیه وسلم ـ صادق الامین بوو کە پیاوچاک بوو بەڵام کەبویە بەشیر و نەزیر بوە ساحیرو درۆزن  کەبووە بەشیر  و نەزیر ئیتر دەرئەکرێ لەشارەکەی  » .

[ م . محمد عبدالرحمن : شرح کتاب  «كفیایة المعتبد وتحفة المتزه » ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

کاتی گیرابوونی دوعایە

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

کاتێک شەربەتی هەنار یان ترێ هەڵەگرێ یان هەر میوەیەکی تر ئەبێ ئاگاداربی لەکوێ هەڵەگری نەوەک تام و بۆنەکەی بگۆڕێ و بەرەو قۆناغی سەر خۆشکەر بڕوات

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ بەکەمی مەزانە ]

« کاتێک کەسێک سەلامت لێ ئەکات بەکەمی مەزانە سەلام کردن لەیەکتری لە دروشمەکانی وڵاتی موسڵمانانە وڵاتی غیر ئیسلام لەم نیعمەتە بێ بەشن » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

ئەگەر ئیسلام ڕێگات پێ نەدا کەسێک سەیری ناو ماڵ و شەرەف و ناموست بکا ئەی ئەو کەسانەی خێزان و کچەکانیان ڕائەزێنەوە ئەگەر بەزمانی قالیش وانەڵێن بەزمانی حاڵ وا ئەڵێن وەرن سەیری خێزانم بکەن سەیری خوشکەکانم بکەن ئەی ئەو کەسەی دەرگا بۆ خەڵک واڵائەکا کە پیاوی بێگانە تێکەڵاوی خێزان و خوشکەکانی بن ؟!

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[فێری ئەم ئەدەبە بە ]

« ئەگەر کەسێک لەدەرگای دا مۆڵەتی خواست سەلامی نەکرد مۆڵەتی هاتنەژوورەوەی پێمەدە هەروەکو چۆن پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەی بەو پیاوە نەدا کە سەلامی نەکرد وە ئەگەر کەسێک پرسیاری کرد سەلامی نەکرد وەڵامی مەدەوە فێری بکە کەئەبێ پێش مۆڵەت خواستن و پرسیارکردن ئەبێ سەلام بکات ».

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ هەر چەندە زانا بێ زانایەک لەسەروی خۆتەوە هەیە ]

« هەرچەندە دەرسی شەرعیت خوێندبێ بە بەخۆتەوە مەنازە چونکە لەسەرووی هەموو زانایەک زانایەک هەیە | وفوق كل ذي علم عليم | ئیمامی عمر خەلیفەی موسڵمانان بووە هەندێ بابەت هەبووە زانیاری لەسەر نەبووە خەفەتی ئەخوارد ئەیوت بەهۆی سەرقاڵیم بەکارو کاسبی ازار نەمتوانی بەژداری هەموو مەجلیسێکی با پێغەمبەری خوا بم ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەگەر ئیمامی عمر ئەم قسەیە بکات ئەبێ ئێمە چی بڵێین ؟ !»

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ ئەمەیە دایکی دڵسۆز و ژیر ]

« سەیری دایکی دڵسۆز و ژیربکە بکە دایکی   دڵسۆز و ژیر ئەوانەن کەدەستی مناڵەکانیان دەگرن بۆلای پێغەمبەر بۆلای میرات گرانی پێغەمبەران بۆئەوەی دوعایەکی بۆ بکەن ڕوێکی بدەنی شتێکی فێربکەن زۆرباشترە لەوەی بیبەی بۆ پاڕکێک بۆ یاریگایەک کە ئێستا دڵی مناڵەکان بەو شتانە خۆش دەکەن ،  ئەنەسی کوڕی مالیک ڕەزای خوای لێبێ  دەڵێ : کاتێک پێغەمبەری خوا  ـ علیە الصلاة والسلام ـ هاتە مەدینە  دایکم  دەستی گرتم  و بردمیە  لای  ، ئەنەس کەتەمەنی دەساڵان بوو  وتی ئەمە خزمەت کاری تۆیە ئەویش دوعای خێری بۆدایک و ئەنەس کردووە دوعای ڕزق و بەرەکەت و تەمەن درێژی بۆ ئەنەس کرد ئەمە دڵسۆرزی دایکە دەبێ میرات گری پێغەمبەرانیش دەرگا بەڕووی خەڵک بکەنەوە کاتێک کەسێک ئەچێ بۆلایان  »

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ فرۆشراوی خوا گران بەهایە ]

ألا إن سـلعة الله غالية
ألا إن سلعة الله الجنة

بزانە فرۆشراوی خوا گرانە
فرۆشراوی خوا بەهەشــتە


بەهەشت •  هەروا بە ئاسان بە
دەستی ئینسان ناکەوێ ئەگەر خوای پەروەردگار بۆ کەسێک ئاسان نەکات

« كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامة ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ، فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ » [ آل عمران ۱۸۵]

ئەمە بردەنەوەیە ئەمە سەرکەوتنە کەوا لە دۆزەخ تێپەڕێندرێی وە بچیتە بەهەشتەوە .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ : الابعون النوویە ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

چێژی ڕاستەقینە لەسەرکەوتن بەسەر نەفسدایە

م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

#دەجـــال 🚫

| وەسفێکی دەجال و شوێنکەوتووانی  |

م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ

@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ گەورەترین فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لەخراپە ]

« گەورەترین فەرمان کردن بەچاکە فەرمانکردنە بەعەقیدەیەکی پاک وە گەورە ترین ڕێگری کردنیش لەخراپە ڕێگری کردنە لە شیرک و بیدعە ».

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

🌹السلام عليكم ورحمة الله وبركاته :
🎁جـــەژنــتــان پـــیـــرۆز بێت و هـــەميشـــە شـاد بن 🎁
🌴🌸🌿 تَقبّــــــلَ اللــــــهُ مِنّــــــــــــا وَمِنكُم 🌿🌸🌴
🍀 🌹🌹🌹🍀
🔰 براتان : محمد عبد الرحمن کــەلاری

Читать полностью…

« م.محمد عبدالرحمن کەلاری »

[ نوێژی جەژن فەرز و پێویستە لەسەر ئافرەتانيش ]

بەڵكو تەنانەت فەرز و پێویستە لەسەر ئافرەتانی بێ‌نوێژیش كە ئامادەی شوێنی نوێژی جەژن ببن و بەشداربن لە خێر و دوعای ئیمانداران :

بە پێی فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا ﷺنوێژی جەژن فەرز و پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانان ، تەنانەت فەرز و پێویستە لەسەر ئافرەتانیش ، بەڵكو تەنانەت ئافرەتانی بێ‌نوێژیش واجب و فەرز و پێویستە لەسەریان كە ئامادەی شوێنی نوێژی جەژن ببن و بەشدارببن لە خێر و دوعای ئیمانداران بەڵام ئافرەتانی بێ‌نوێژ (كە لە سوڕی مانگانە یان لە زەیسانیدان) نوێژ ناكەن :


عَنْ حَفْصَةَ بِنْتِ سِيرِينَ قَالَتْ : كُنَّا نَمْنَعُ جَوَارِيَنَا أَنْ يَخْرُجْنَ يَوْمَ الْعِيدِ ، فَجَاءَتِ امْرَأَةٌ فَنَزَلَتْ قَصْرَ بَنِي خَلَفٍ فَأَتَيْتُهَا فَحَدَّثَتْ أَنَّ زَوْجَ أُخْتِهَا غَزَا مَعَ النَّبِيِّ  ﷺ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ غَزْوَةً فَكَانَتْ أُخْتُهَا مَعَهُ فِي سِتِّ غَزَوَاتٍ ، فَقَالَتْ فَكُنَّا نَقُومُ عَلَى الْمَرْضَى وَنُدَاوِي الْكَلْمَى ، فَقَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ : عَلَى إِحْدَانَا بَأْسٌ إِذَا لَمْ يَكُنْ لَهَا جِلْبَابٌ أَنْ لاَ تَخْرُجَ ؟ فَقَالَ : لِتُلْبِسْهَا صَاحِبَتُهَا مِنْ جِلْبَابِهَا فَلْيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُؤْمِنِينَ ، قَالَتْ حَفْصَةُ : فَلَمَّا قَدِمَتْ أُمُّ عَطِيَّةَ أَتَيْتُهَا ، فَسَأَلْتُهَا أَسَمِعْتِ فِي كَذَا وَكَذَا ؟ قَالَتْ : نَعَمْ ، بِأَبِـي - وَقَلَّمَا ذَكَرَتِ النَّبِيَّ ﷺقَالَتْ : بِأَبِـي - قَالَ : ((لِيَخْرُجِ الْعَوَاتِقُ وَذَوَاتُ الْخُدُورِ وَالْحُيَّضُ ، وَيَعْتَزِلُ الْحُيَّضُ الْمُصَلَّى ، وَلْيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُؤْمِنِينَ)) ، قَالَتْ : فَقُلْتُ لَهَا : آلْحُيَّضُ ؟ قَالَتْ : نَعَمْ ، أَلَيْسَ الْحَائِضُ تَشْهَدُ عَرَفَاتٍ وَتَشْهَدُ كَذَا وَتَشْهَدُ كَذَا ؟ [صحيح البخاري ومسلم] .

واتـــــــــە : (حَفْصَة) ی كچی (سِيرِين)ەوە فەرموویەتی : ئێمە ڕێگریمان دەكرد لە كچەكانمان لەوەی كە دەربچن بۆ نوێژ لە ڕۆژی جەژندا ، ئەوەبوو ئافرەتێك هات و لە (قەسر و باڵاخانەی بنەماڵەی خەلەفدا) دابەزی و منیش ڕۆیشتم بۆلای و ئەویش ئەوەی باس كرد كە مێردی خوشكەكەی دوانزە جار لەگەڵ پێغەمبەردا ڕۆیشتووە بۆ غەزا و خوشكەكەی ئەمیش لە شەش غەزایاندا لەگەڵ مێردەكەیدا بووە و فەرموویەتی : ئێمە سەرپەرشتی نەخۆشەكان و تیماری بیندارەكانمان دەكرد ، ئەو ئافرەتەی خوشكم پرسیاری كرد لە پێغەمبەر ی خوا ﷺ وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئایا یەكێك لە ئێمەی ئافرەتان هیچی لەسەر هەیە ئەگەر عابای نەبوو دەرنەچێت بۆ نوێژی جەژن ؟

فەرمووی : با هاوڕیكەی لە عابای خۆیی لەبەربكات بۆ ئەوەی كە ئافرەتان ئامادەی خێر و دوعای ئیمانداران ببن .

  (حَفْصَة) فەرموویەتی : جا كاتێك كە (أُمُّ عَطِيَّة) هات بۆ بەصرە منیش ڕۆیشتم بۆلای و پرسیارم لێی كرد : ئایا سەبارەت بە فڵانە شت هیچت بیستووە ؟

فەرمووی : بەڵێ ، پێغەمبەر ﷺ باوكم بەقوربانی بێت – وە ئەو كەم جار بوو ناوی پێغەمبەر ﷺ بێنێت ئیللا دەیوت : باوكم بەقوربانی بێت - فەرموویەتی : "با ئافرەتانی تازەپێگەیشتوو و ئەو كچانەش كە لە ژووری تایبەت و پشت پەردەوەن و ئەو ئافرەتانەش كە بێ نوێژن و لە سوڕی مانگانەدان دەربچن بۆ نوێژی جەژن ، وە ئافرەتانی بێ نوێژ دوورەپەرێز دەبن لە شوێنی نوێژی جەژن ، وە با ئامادەی خێر و دوعای ئیمانداران ببن .

منیش بە (أُمُّ عَطِيَّة) وتم : تەنانەت ئەو ئافرەتانەش كە بێ نوێژن و لە سوڕی مانگانەدان دەربچن بۆ نوێژی جەژن ؟

(أُمُّ عَطِيَّة) یش فەرمووی : بەڵێ ، ئەی ئەوە نیە ئافرەتی بێ نوێژ ئامادەی عەرەفات و ئامادەی فڵانە شوێن و فڵانە شوێنیش دەبێت ؟

* دروست نیە ڕێگری لە ئافرەتان بكرێت لە هاتن بۆ مزگەوت :

💎عَنِ ابْنِ عُمَرَ ـ رضي الله عنهما ـ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : ((لاَ تَـمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّهِ مَسَاجِدَ اللَّهِ ، [وَلْيَخْرُجْنَ تَفِلَاتٍ])) [صحيح البخاري ومسلم ورواه أحمد والزيادة له] .

واتــــــــــە : ئەی پیاوان ڕێگری لە ئافرەتانی عەبدی خوا مەكەن لە هاتن بۆ مزگەوتەكانی خوا ، وە با دەربچن بە سادەیی و خۆیان بۆنخۆش و ڕازاوە و سەرنج ڕاكێش نەكەن .

كەواتە : فەرز و پێویستە ئافرەتانیش بێن بۆ نوێژی جەژن و دەبێت عابا بپۆشن و خۆیانیش بۆنخۆش و ڕازاوە و سەرنج ڕاكێش نەكەن ، وە دروستیش نیە ڕێگریان لێ بكرێت لە هاتنیان بۆ مزگەوت بۆ نویچژەكانی جەژن و جومعە و جەماعەتیش .

براتان : محمد عبدالرحمن كەلاری

ڕەحمەتی خواتان لێبێت لای خۆتان بڵاوی بكەنەوە و پۆستی بكەن بۆ ئەوەی كە سوودی زیاتر بێت

@muhamadkalary

Читать полностью…
Subscribe to a channel