کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
« بەکار هێنانی ئەنگوستیلەی ئاسن حەڕامە چونکە خشلی دۆزەخیەکانە
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد
@muhamadkary
هەجری موبتەدیع و فاسق ئەوکات ئەکرێ ئەگەر هەجرکردنەکەی ڕائەچڵەکێنێ یان کەسانی تر ڕائەچڵەکێنێ
Читать полностью…[ لەنیشانەکانی قیامەتە ]
« یەکێک لەنیشانەکانی قیامەت ئەوەیە موسڵمان تەنها سەلام دەکا لەوکەسانەی کەدەیناسی » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[ تا ئێستا ئەم سوننەتەت زانیوە ؟ ]
کاتێک ئیشێکت دێتە مەجلیسێک بەجێ دێڵی سەلام بکە چونکە ئەجر و پاداشتی ئەو خێر و چاکەیەت دەست ئەکەوێ کە لەدوای تۆ باسەکرێ لەمەجلیسەکە شەریکی لەخێرەکە واتە وەکو ئەوەیە لەهەموو مەجلیسەکە بەژداربی » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[زۆری نیعمەت وات لێدەکات هەستی پێنەکەی ]
•كثرة النعم أن تجعلك لاتحس بنعمة الله •
زۆری نیعمەت وات لێدەکات کەهەستی پێنەکەی بەڵام نابێ ئێمە وابین ئەبێ هەست بە نیعمەتەکانی خوا بکەین و شوکرو سوپاسی خوای گەورەی لەسەربکەین بەتایبەت نیعمەتی ئەم عیلمە ئەم دەرس و دەورانە کەمامۆستا بەڕێزەکان بۆمان پوخت و کورت ئەکەنەوە کاکڵەکەیی پێمان ئەبەخشن .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة]
@muhamadkalary
[گەورەترین کردەوەیە کەئینسان پێی لەئاگری دۆزەخ ڕزگار ئەکرێ ]
« زانایان دەفەرموون : گەورەترین کردەوە کەئینسان پێی لەئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێ • صەدەقەکردنە • بۆیە پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ فەرمانی بەچینی ئافرەتان کردووە کەزۆر صەدەقە بکەن چونکە دۆزەخی نیشاندراوە زۆربەی چینی دۆزەخ ئافرەتانن » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
هیچ مامۆستایەک وەک پێغەمبەری خوا نەبووە ـ علیە الصلاة والسلام ـ لە پەروەردەکردن و فێرکردن
Читать полностью…[ با خێزانت لەقیامەت یەخەت نەگرێ ]
« ڕۆژی قیامەت ئافرەت یەخەی مێردەکەی دەگرێ ئەڵێ خوایە مێردەکەم فێری نەکردم پەروەردەی نەکردم تەنها خواردنی بۆ دابین ئەکردم » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
علم بە ڕۆژێک و دوان فێرنابێ بەڵکو ئەبێ صەبرت هەبێ کۆڵنەدەی
Читать полностью…[ لە سیفاتەکانی عبادالرحمن ــە ]
« کەسێک بۆ خوا سوڵحاوبێ نە ڕەزیلی ئەکات نە ئیسڕافیش ئەکات وە یەکێکە لەسیفەتەکانی عبادالرحمن.
شەیتان یان بەڕەو ڕەزیلی یان بەرەو ئیسڕافت دەبات »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalar
ئیماندار خۆی کەمە بەبراکانی زۆرەبێ
ئیماندار خۆی لاوازە بەبراکانی بەهێزەبێ
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ العقیدة الواسطیة
@muhamadkalary
https://youtu.be/v6lFXCagxNs?si=cBN27hM_BuNMlqbd
Читать полностью…⭐️ ئاگاداربن ئەی قوتابیانی علم ئەرکی تۆیە
پیاوان و ئافرەتان ... !!
🎤 م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ
@muhamadkalary
🔴🔴 [لەگەورەترین جیهادەکانە ]
📱 🔣 دانیشتنی تۆ بەدیار موبایلەکەتەوە بۆ چاوەڕێکردنی دەرس و دەورەکانت لە گەورەترین جیهادەکانە 👉 ✍
🔈 [م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة]
@muhamadkalary
[تۆ هەڵبژێردراوی لای خوا ]
کەخوای گەورە ئەو دین و عیلمەی پێداوی تەڵەبی عیلمەکەی یان دەرس ئەڵێیتەوە ئەوە تۆ هەڵبژێردراوی لای خوا ، خوای گەورە دین و کتێبی خۆی ناداتە هەمووکەسێک بۆیە سوپاسی خوای گەورەی لەسەربکە بۆ ئەوەی بۆتی زیادبکا « لئن شكرتم لأزيدنكم »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ العقیدة الواسطیة] .
@muhamadkalary
[ئەمە وا ئەکات خەڵک داوای قەرز نەکات ]
« کاتێک جەنازەیەک هێنرابا پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەیپرسی قەرزارە ئەگەر قەرزار بوایە نوێژی لەسەر ناکرد ئیتر خەڵک ناوێرا داوای قەرزبکات » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[دانیشتنی ئافرەت لەبەر دەرگا بە ڕەهایی حەڕامە ]
« نەهی کراوە پیاوان لەسەر ڕێگادابنیشن وە دانیشتنی ئافرەتانیش لەبەر دەرگا بە ڕەهایی حەڕامە چونکە فەرمان کراوە بەئافرەتان لەماڵەکانیان ئۆقڕە بگرن ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[صەحابە بەدوای چاکەوە ئەگەڕان ]
ئەنەسی کوڕی مالیک پێش ئەوەی لەماڵ دەرچی دەستی خۆی بۆن خۆش ئەکرد بەبۆنێک بۆئەوەی دەستی موسڵمانان بۆن خۆشبکات دڵیان خۆش بکات لەکاتی تەوقەکردنا
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[ئەم عادەتە پێچەوانەی هەدی و سوننەتی پێغەمبەری خوایە ﷺ ]
« ئەو خو و عادەتی ئێستا خەڵک لەسەری ڕاهاتووە پێچەوانەی سوننەت و هەدی پێغەمبەری خوایە ـ علیه الصلاة والسلام ـ ڕۆژ تا سەعات نۆ بازار ناکرێتەوە شەوان بازار دەکرێتەوە لەکاتێک بەیانیان ڕزق دابەش دەکرێ وە پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ دوعای کردووە خوایە بەرەکەت بخەیە کار و باری ئومەتەکەم لە بەرەبەیان ، ڕۆژ کاتی مەعیشەتە شەویش کاتی ئیسراحەتە ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد]
@muhamadkalary
[ باشترین ئافرەتە ]
« شەرم کردن سیفەتێکی زاڵە بەسەر ئافرەتان بەڵام نابێ شەرم کردن ببێتە ڕێگر لە شارەزابوون لە دین چونکە باشترین ئافرەت ئەو ئافرەتەیە کەخۆی شارەزا دەکات لەدین لەگەورەترین ڕێگاکانی شارەزابوونیش پرسیارکردنە » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
[ئەو کەسەی دەرسی لا ئەخوێنی دەبێ ئەم سیفەتەی تێدابێ ]
« ئەوکەسەی ئەچی بۆلای دەرس ئەخوێنی دەبێ دوو سیفەتی تێدابێ
عیلمی هەبێ وە کەسێکی باشیش بێ چونکە زۆر کەس عیلمی پێیە بەڵام کەسێکی باشنیە بەتایبەت ئافرەت زووتر بە لاڕێ دەدرێ » .
.
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
[ئەو ئافرەتەی هەڵی ئەبژێری با ئەم سیفەتەی تێدابێ ]
« ئەگەر ئەتەوێ ژن بێنی ئەوا ئافرەتێک هەڵبژێرە کەفێرکراوبێ پەروەردەکراوبێ شارەزاکرابێ لەدین
چونکە هەر ئافرەتێک ئەم سیفەتەی تێدابێ ئەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ پیاوەکەی ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
[مافی ئافرەتە بەسەرباوکی یان مێردەکەی]
« لەمافی ئافرەت بەسەر باوکی یان مێردەکەی ئەوەیە دینی فێربکات ئەگەر نەشی توانی یان کاتی نەبوو فێریان بکات ئەبێ مۆڵەتیان پێبدرێ بچن بۆ دەرسی شەرعی وە یارمەتیشیان بدەن » .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
ئافرەت ڕێگای پێدراوە لەکاتی پێویست بەپێی پێویست قسە لەگەڵ پیاوان بکات بۆ شارەزابوون لەدین
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ احکام النساء
@muhamadkalary
[ وەسیەتی شێخ عثیمین بۆ • طالب العلم • ـەکان ]
شێخ عثیمین ـ رحمه الله ـ فەرمویەتی :
« بەڕاستی خەڵکی لە بێ ئاگایی دان سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی ئەو • دە ڕۆژەی مانگی حاجیان • پێویستە لە سەر قوتابیانی عیلم لە پیاوان و لە ئافرەتان ئەوانەی شتێک لە زانستی شەرعی دەزانن فەزڵی ئەو دە ڕۆژە بۆ عامەی خەڵک ڕوون بکەنەوە چونکە عامی خەڵک حەزیان لەخێرە خێریان خۆش دەوێ بەڕاستی تەڵەبەی عیلم بێ ئاگان لەوەی کەوا خەڵکی وریاکەنەوە بەئاگا بێنەوە سەبارەت بە فەزڵ و چاکەکانی و گەورەیەکانی ئەو دە ڕۆژە پێویستە لەسەرمان ئەم وەسیەتە جێ بەجێ بکەین وەکو قوتابیانی عیلم خەڵکی بە ئاگا بێنینەوە و وریا بکەینەوە »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ فضل عشر ذي الحجة ]
@muhamadkalary
شیکردنەوەی کتێبی الٲذکار و الٲداب
الحجر الٲسود
لینکی ڤیدۆ لە یوتوب👇
https://youtu.be/RKfXOER2Z2I?feature=shared
https://youtu.be/GBBx89yXEt8?si=EntY0ayT96sr95z2
Читать полностью…..
[ئەبێ خۆت فێری زیکرەکان بکەی ]
«چۆن فێری قوڕئان ئەبی ئاواش پێویستە فێری زیکرەکان ببی بۆیە زانایان ئەفەرموون کتێبی الاذكار والآدب دەبێ بە دەرس بخوێندرێ لای زانایان ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ].
@muhamadkalary
[ بزانە تۆ لەکامە کۆمەڵەی؟ ]
{ثُمَّ أَوۡرَثۡنَا ٱلۡكِتَـٰبَ ٱلَّذِینَ ٱصۡطَفَیۡنَا مِنۡ عِبَادِنَاۖ فَمِنۡهُمۡ ظَالِمࣱ لِّنَفۡسِهِۦ وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدࣱ وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَیۡرَ ٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ ذَ ٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِیرُ }
[سُورَةُ فَاطِرٍ: ٣٢]
ابن کثیر ــ رحمه اللَّه ــ لە نەفسیری ئەم ئایەتەدا فەرموویەتی خوای گەورە عەبدەکانی کردووەتە سێ بەشەوە و فەرموویەتی :
۱ـ « وَمِنۡهُمۡ ظَالِمࣱ لِّنَفۡسِهِۦ »
تێیاندا هەیە ستەمی لەخۆی کردووە : ئەویش ئەو کەسەیە کەوا کەمتەرخەمی کردووە لە ئەنجامدانی هەندێک لەفەرزەکان و تێوەگلان بە هەندێک لە حەڕامەکان .
۲ـ « وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدࣱ »
وەتێیاندا هەیە نێوەندگیرە لەکردەوەدا : ئەویش ئەو کەسەیە کەوا فەرزەکان بەجێ دێنێت و وازدێنێت لە حەڕامەکان ، وە جاروبار هەندێک لەسوننەتەکانیش وازلێدێنێت و هەندێک لە مەکروهەکانیش ئەنجامدەدات.
۳ـ « وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَیۡرَ ٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ »
وە تێیانیشدا هەیە دەستپێشخەرە بەکارە خێرەکان بەئیزنی خوا : ئەویش ئەو کەسەیە کەوا فەرزەکان و سوننەتەکانیش ئەنجامدەدات و وازیشدێنێت لە حەڕامەکان و مەکروهەکان و هەندێک لەحەڵاڵەکانیش .
لەم ئایەتەدا کەسی ستەمکردوو لە خۆ
« ظَالِمࣱ لِّنَفۡسِهِۦ» پێش خراوە لەباسکردندا ، بۆئەوەی بێ ئومێد نەبێت ،
وە کەسی دەستپێشخەر بەکارە خێرەکان
« سَابِقُۢ بِٱلۡخَیۡرَ ٰتِ » یش دواخراوە لە باسکردندا بۆئەوەی تووشی بەخۆ سەرسام بوون و لەخۆبایی بوون نەبێت ، ئەو دەستپێشخەریەی بەکارە خێرەکان چاکەوفەزڵێکە کەخوا داوێتی بەسەریدا بەئیزنی خوا ، خوای گەورە خۆی چاکەکار و مننەتکارە بەسەر بەندەکاندا .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ العقیدة الواسطیة] .
@muhamadkalary
https://youtu.be/8YjCr30gmn8?si=WaU105PfSDLMDEXG
Читать полностью…