کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
🗂 📱
https://youtu.be/WzQv9IHFFB8?si=I0EQtmHdPVT0xfOC
[ئەوان بەدوای چاکەوە بوون ]
« هەندێ جار ابن عمر تەنها بۆسەلام کردن چۆتە بازار هیچ ئیشی کڕین و فرۆشتنی نەبووە ئەگەر ڕۆژێ سەلام لە پەنجا کەس بکەی ۱۰ کەڕەتی ٥۰ واتە دەکاتە = ٥۰۰چاکە ئەی ئەگەر بڵێی السلام علیکم ورحمةالله دەکاتە ۱۰۰۰
ئەگەر بڵێی السلام علیکم ورحمةالله وبركاته دەکاتە ۱٥۰۰ »
[م محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[کتێبی ئەزکارو ئاداب پێویستە بەدەرس بخوێندرێ ]
« پێویستە قوتابی دوای خوێندنی دەرسی عەقیدەو طەهارە و صەلات کتێبی • ئەزکار و ئاداب • بەدەرس بخوێنی نەک بڵێ بۆ خۆم ئەیخوێنمەوە ».
[م محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
🔤 [ ئاگات له زمانت بێت ]
" چونکه هۆکارێکی ڕاکێشهره بۆ دۆزهخ "
🎤 م. محمد عبدالرحمن کهلاری | شەرحی الأربعون النووية📚
/channel/muhamadkalary
[ بیرێک لە قیامەتی خۆت بکەوە ]
« حەقە بەیناو بەین سەردانی • گۆڕستان • بکەین بۆ ئەوەی قیامەتمان بیربکەوێتەوە ئەگەر ناچیت بۆ گۆڕستانیش • قوڕئان • بخوێنە » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
https://youtu.be/et5N-TZha5g?si=49whZqz8Sd2e89wN
Читать полностью…دوعای ئیماندار بۆ مردوو ئەبێتە هۆی ڕزگاربوونی لە عەزابی قەبر
Читать полностью…[هەریەکێک لە ئێمە ئەبێ پرسیار لەخۆمان بکەین ]
« هەریەکێک لە ئێمە ئەبێ پرسیار لەخۆمان بکەین ئایە خۆمان ئامادەکردووە بۆکاتی مردن بۆ سێ پرسیارەکانی ناو گۆڕ وە بۆ چوار پرسیارەکانی دوای زیندووبوونەوە وە بۆ میزان بۆ کێشانی ئەعمالەکان وە بۆ ڕووبەنەوەمان لەگەڵ خوای گەورە وە بۆ پەڕینەوە بەسەر پردی سیرات وە چوون بۆ بەهەشت ؟؟؟؟!
هەموو ئەمانە پرسیارێکن ئەبێ خۆمان وەڵامی بدەینەوە » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[هەرکەسێک لێپرسینەەی لەگەڵدا بکرێ بە هیلاک ئەچێ ]
« هەر کەسێک محاسبەی لەگەڵدا بکرێ لەقیامەت بۆ وات کرد بۆ وات نا بەهیلاک ئەچێ و تیائەچی کەسی ئیماندار لێپرسینەوەو محاسەبەی لەگەڵ ناکرێ بەس بۆ ئیحتراف کردن دەفتەری ئەعمالەکانی پیشان ئەدرێ.».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[لە قیامەت ڕائەگیرێی و پرسارت لێ ئەکرێ ]
لە قیامەت ڕائەگیرێی پرسیات لێ ئەکرێ پێتەڵێن { وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ }
[سُورَةُ الصَّافَّاتِ: ٢٤].
واتە : ڕایانبگرن و بهندیان بكهن بۆ لێپرسینهوه پەرسیارن له وتهو كردەوەکانیان کەلە دونیا ئەنجامیان ئەدا .
وە پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ : دوو پێى هیچ كهسێك ناجولێت تا چوار پرسیاری لێ نەکرێت پرسیارى تهمهن و گهنجێتى لێنهكرێت له چیدا بهسهری بردووه، وه ماڵ و سهروهت و سامانى چۆن پهیداى كردووهو له چیدا سهرفى كردووه، وه زانست و زانیاریهكهى گهیاندۆتى و كارى پێكردووه یان نا » .
.
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[یەکەم کەسە کە پۆشاکی لەبەر ئەکرێ لە ڕۆژی قیامەت ]
« ڕۆژی قیامەت ڕۆژێکی زۆر زۆۆر قوڕسە مناڵ سەری سپی ئەبێ هەموو کەسێک بەڕوتی و بە پێ پەتی زیندوو دەکرێنەوە دوایی خوای گەورە خەڵکی پۆشتە ئەکات یەکەم کەسیش پۆشاکی لەبەر ئەکرێ پێغەمبەر ئیبڕاهیمه ـ علیە السلام ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[ نوێژە لەدوای نوێژە فەڕزەکان ]
« • شەو نوێژ • خۆشەویسترین نوێژە لای خوای گەورە لەدوای نوێژە فەرزەکان وەستان لەبەردەم خوای گەورە بەملکەچی و زەلیلیەوە لەگەورەترین ئەو عیبادەتانەیە کەئینسان پێی لەخوا نزیک دەبێەوە وتو وێژ لەگەڵ خوا دەکات لەکاتێکدا خەڵک نوستووە هەرچی مەخلوقاتی زەویە کپ و بێدەنگن ئەمە قورسە لەسەر کەسانێک تەنها ئەوانە نە بێ کەوا دڵسۆزن و یەقینی تەواویان هەیە »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الاذكار والآداب ]
@muhamadkalary
[ پێش خستنی براکەت لەکارو باری دونیا سیفەتی ئیماندارە ]
لەعیبادەتا کەس پێش خۆت نەخەی
زانایان دەڵێن : ئەگەر لەچۆلەوانیەک بووی ئاوەکە تەنها بەشی دەست نویژی یەکێکی دەکرد ئەوا خۆت دەست نوێژەکە بشۆ بەئاوەکە با ئەوی تریان تەیەموم بکات چونکە تەیەموم بەدیلە یان ڕیزی یەکەم چۆل بکەی بۆ کەسێکی تر بەڵام پێش خستنی براکەت لەکارو باری دونیا ئەمە سیفەتی ئیماندارە
ئەنصار موهاجیرەکانیان براکانیان پێش دەخست لەکاروباری دونیا بەڵام بۆ قیامەت پێشبڕکێیان ئەکرد ».
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الاذكار والآداب ]
@muhamadkalary
[یەکەمین تاوان بوو کە سەرپێچی خوای پێکرا]
« یەکەمین تاوانێک کەسەرپێچی خوای گەورەی پێکرابی • عجبە • چونکە شەیتان سەرسامی خۆی بوو وتی من باشترم لە ئادەم وەعجب هۆکارێکە بۆ تووشبوون بەڕیا ڕیاش کردەوەکان هەڵدەوێشنێنێتەوە
ئیماندار هەرچەندی تێبکۆشێ و کردەوەی چاک بکا هەر خۆی بەکەمتەر خەم ئەزانێ »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ عشر قواعد فی تزکیة النفس ]
@muhamadkalary
[ عیلم باشترین تیجاڕەتە ]
«باشترین تیجارەت ئەوەیە ببیتە • ئەهلی عیلم • جاری وایە لەسەر جێگای یان خەوتووی یان خەریکی کارو باری ڕۆژانەی خۆتی یان لە ژێر خاکی ئەوا حەساناتت بۆدێت چونکە خەڵکت ڕێنمایی کردووە بۆ خێر »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ الاذكار والآداب ].
@muhamadkalary
[لە جوانترین کارەکانی ئیسلامە ]
• نان دان • بەخەڵک یەکێکە لە جوانترین کارەکانی ئیسلام چونکە هۆکارێکە بۆ چوونە • بەهەشت •
[م محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[پێویستە عیلم لەئەهلی عیلم وەربگری ]
« پێویستە عیلم لە ئەهلی عیلم وەربگرین خوای گەورە بەئادەمی فەرموو بڕۆ بۆ لای فریشەکان بۆ فێربوونی شێوازی سەلام کردن و وەڵام دانەوەی سەلام » .
[م محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
[سەلام کردن ڕێزلێنان و دوعاکردنە ]
« سەلام کردن ڕێز گرتن و دوعاکردنە کاتێک بەکەسێک ئەڵێی السلام علیکم واتە خوا خێربێنێتە ڕێت وە پارێزراو سەلامەت بکات » .
[م محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary
https://youtu.be/LrI4t0AhwGI?si=HdSA05vI6XxZj9Nl
Читать полностью…[ تۆبە بکەو بگەڕێوە لەو تاوانانەی کە ئەنجامت داون ]
« ئەو تاوانانەی تۆبەیان لێ ئەکەی لە دەفتەری ئەعمالت نانوسرێن تەنها ئەو تاوانانە دەنوسرێن کە تۆبەت نەکردوە لێیان
• رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ •
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[ ئەبێ بزانی چی بۆخۆت و مردوەکانت ئەکەی ]
« گرینگ نیە بزانی کە مردوو ئاگای لە زیندووە یان نا بەڵکو ئەوەی گرینگە کە ئێمەبزانین چیمان بۆ خۆ دەکەین وە چی بۆمردەوەکانمان دەکەین »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary]
[ناڕحەتیەکانی دونیا ڕەحم و لێخۆشبوونی خوایە بۆت ]
« خوای گەورە کەسێکی خۆش بوێت سزای تاوەنەکانی ناخاتە قیامەت بەڵکو لە دونیا توشی ئیبتیلاو تاقیکردنەوە و ناڕحەتی دەکات بۆیە کاتێک توشی ناڕحەتی ئەبی بزانە کە ئەمە ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خوایە وە چاکەکانییشت هەڵدەگیرێت بۆقیامەت » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
{ وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ }
[سُورَةُ الصَّافَّاتِ: ٢٤].
واتە : ڕایانبگرن و بهندیان بكهن بۆ لێپرسینهوه ئەوانە بەرپرسیارن له وتهو كردەوەکانیان کەلە دونیا ئەنجامیان ئەدا
[ئاگاداری پارە پەیداکردنەکەو سەرفکردنەکەی بە ]
پێغەمبەری خواـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ : هیچ کەسێک هیچ هەنگاوێک نانێ لە قیامەت تا چوار پرسیاری لێنەکرێ یەکێکیان ئەو پارەی پەیدای ئەکەی وە ئەوەی سەرفی ئەکەی دینار بەدینار پرسیارتان لێئەکرێ بۆیە ئاگاداربە چۆن ئاگاداری کە چۆن پارەکە پەیا ئەکەی ئاواش ئاگاداربە لەچی سەرفی ئەکەی لەتاوان لەسەر پێچی لە شتی بێ پێویستی لە ساڵۆن ؟ ! ..... » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[پێت خۆشە دیمەنەکانی ڕۆژی قیامەت بەچاوی خۆت ببینی ؟! ]
خوای گەورە دیمەکانی قیامەتی لەسێ سوڕەت باس کردوو هەرکەسێک حەزەبکات دیمەکانی قیامەت بە چاوی خۆی ببینێت ئەوە با ئەم سێ سوڕەتە بخوێنێت « التکویر و الانفطار و الانشقاق »
چونكه دیمهنهكانی ڕۆژی قیامهت لهو سوورهتانهدا زۆر به ئاشكرا و ڕوونی و جوانی باسكراوه، كاتێك كه ئهیخوێنی وهك ئهوه وایه به چاوی خۆت ببینی .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ العقیدة الواسطیة ]
@muhamadkalary
[پێش خستنی خەڵک لەبواری دین پێچەوانەی کەلامی خوایە ]
« پێشخستنی خەڵک بۆ کارو باری دین کەپێی لەخوا نزیک دەبێتەوە ئ پێچەوانەی ئەو ئایەتانەن کەخوای گەورە ئەفەرموێ کێ برکێ بکەن ﴿ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ﴾
﴿ وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ﴾
واتە ئەو بابەتانەی کەبابەتی عیبادەتن ئەمە نابێ کەس پێش خۆت بخەی »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الاذكار والآداب ]
@muhamadkalary
[ئەگەر ئەبوبەکر ئەم دوعایە بکات ئەبێ ئێمە چی بڵێین ]
ئەبوبەکر پلەی صیدیقینی هەیە کەدووەم پلەیە لەدوای پێغەمبەران ـ علیهم السلام ـ داوای لە پێغەمبەری خوا کرد ـ علیە الصلاة والسلام ـ کە دوعایەکی فێربکات لەنوێژدا ئەویش پێی فەرموو بڵێ : اللَّهمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كثِيرًا، وَلا يَغْفِر الذُّنوبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِر لي ..
ئەی ئەگەر ئەبوبەکر ئەم دوعایە بکات ئەبێ ئێمە چی بڵێین ؟!
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ عشر قواعد فی تزکیة النفس ]
@muhamadkalary
[ ڕێنمایی خەڵک بکە بۆ چاکە ]
« بە هەر شێوازێک ڕێنمایی خەڵک بکەی بۆچاکە ئەواپاداشتت بۆدەنوسرێ
ئەگەر بە دەست و سەریش ڕێنمایی خەڵک بکەی ئەواپاداشتت بۆدەنوسرێ کەبەکەسێک ئەڵێی بڕۆ حەج بکە عومرە بکە صەدەقە بکە کەسەکە نەشکات ئەوا ئەجرت دەست دەکەوێ بەڵام کەبیکات ئەجری بکەرەکەت بۆ دەنوسرێ ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزی ـ الاذكار والآداب ].
@muhamadkalary
[ ئەم کارە سیفەتی خۆبەزلزانەکانە]
حەڕامە کەسێک دابنیشت کەسانێکیشی بەدیاریەوە بوەستن چونکە ئەمە کاری خۆبەزلزانەکانە ئیمامی مالک ڕێگری کردووە لە ئافرەتیش کە بەدیار مێردەکەیەوە بوەستێ »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]
@muhamadkalary