کەناڵێک تایبەت بە بڵاوکراوەکان و وانەکانی مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری [ ڕەحمەتی خوا لەو موسڵمانەی كە بابەتەكانمان هاوبەش دەكات و بڵاویان دەكاتەوە ] Https://telegram.me/muhamadkalary
[ئایا دەکرێت زەکات بۆشوێنەکانی تر بنێردرێت ؟]
وەڵام : « نەخێر دروست نیە زەکات بۆدەرەوەی شاری خۆت بنێریت هەتاوەکو فەقیرو هەژار لەشوێنی خۆت هەبێت نابێت زەکات بۆشوێنی دوور بنێردرێت ، ئیللا لەکاتێک دا نەبێ کەکەسێک لەشوێنێکە زۆر پێویستە وەکەسیش نایناسێ زەکاتی پێبدات ئەوا ئەوکات دەتوانی زەکاتی بۆبنێردرێت .
بەڵام هەرکاتێک ئەوکەسانەی کە زەکاتیان پێدەرێت لەشوێنی خۆت نەبووئەوکات دەبێت زەکاتەکە ببەیتە شوێنەکانی تر کەپێویستیان بەزەکاتە » .
[ م .محمدعبدالرحمن کەلاری خوا بیپارێزێت الرمضانیات ]
@muhamadkalary
[چیت ئامادە کردووە بۆ قیامەتت ؟! ]
دونیا وەکو پەڵە هەورەکان بەخێرایی تێدەپەڕێت
چیت ئامادە کردووە بۆ قیامەتت ؟!
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الوصیةالصغری ]
@muhamadkalary
[ باشترین دوعان ]
« باشترین دوعا دوعاکانی قوڕئان و دوعاکانی پێغەمبەری خوایە ـ علیە الصلاة والسلام ـ چونکە هەموو خێرێکی دونیاو قیامەتیان تیاکۆبوەتەوە »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ ]
@muhamadkalary
https://youtu.be/azCqMpst6HA?si=GF9rzd7i2XjI7jqH
Читать полностью…[ گەورەترین هۆکاری لێخۆشبونی تاوانەکانە ]
«گەورەترین هۆکاری لێخۆشبونی تاوانەکان کردنی • نوێژەکانە • بۆیە دەبینی هەمووبەشەکانی نوێژ داوای لێخۆشبوونی تێدایە »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ]
@muhamadkalary
حاڵی پیاوچاكان لەگەڵ قورئـاندا
لەمانگی ڕەمەزاندا.
م . محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ
@muhamadkalary
[ کوا درێژی نوێژەکانمان؟ ! ]
« نوێژەکانی ئێمە لەچاو نوێژەکانی پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ نوێژ بەڕێکردنە بەئەندازەی خوێندنی سوڕەتی فاتیحەو البقرە آل عمران و النساء لە رکوع ئەمایەوە کە هەڵئەستایەوە لەرکوع بەجۆرێک ئەمایەوە ئەیان وت بیری چووە بچێتە سوجدە وە کاتێک ئەچووە سوجدە بەئەندازەی خوێندنی سوڕەی فاتیحەو سوڕەتەکانی تر ئەمایەوە وە کە لەسوجدەی یەکەم هەڵئەستایەوە ئەوەندە ئەمایەوە ئەیان وت بیری چووە بچێتەوە سوجدەی دووەم »
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ]
@muhamadkalary
پێغەمبەری خوا ﷺ دەستكراوەترینی خەڵك بوە،زیاتر دەسكراوە دەبوو لەمانگی ڕەمەزاندا
م . محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیپارێزێ
@muhamadkalary
.https://youtu.be/azCqMpst6HA?si=GF9rzd7i2XjI7jqH
Читать полностью…⚡️ سونەتێكی لەیادكراو لەکاتی بەربانگدا
✅ عن سهل بن سعد ( رضي اللە عنە) قال: ( کان نبي ( صلی اللە علیە وسلم) إذ کان صائما أمر رجلا فأوفی علی نشز ، فإذا قال:قد غابت الشمس أفطر)
🔴 واتە:پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم ) ئەگەر بەرۆژوو بوایە، فەرمانی بەپیاوێک لەصەحابە دەکرد بچێتە سەر شتێکی بەرز، جا ئەگەر بیوتایە: خۆرئاوابوو بازنەی خۆر دیار نەما،پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم ) بەربانگی دەکردەوە.
📚 كتێبی: كاتی پارشێو و بەربانگ كردن لەسەردەمی پێغەمبەری خودا ﷺ
🖋️ م. محمد عبدالرحمن لطیف
/channel/muhamadkalary
[ مانگی ڕەمەزان کێڵگەی چاندنی چاکەکانە ]
« مانگی ڕەمەزان مانگی جیهادو دەعوەو بانگەوازی کردن وکردەوە چاکەکانە مانگی ڕەمەزان گێڵگەی چاندنی کردەوە چاکاکەکانە پاک کردنەوەی دڵ و دەروونە »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ رمضانیات ]
@muhamadkalary
.[دروس مستفادة من مدرسة الصيام وشهر رمضان ]
❶←الدرس الأول الصبر :بەڕۆژوو بوون فێرى صەبرمان ئەكات ئەويش بەخۆگرتنەوە لەخواردن لەگەل ئەو كردەوانەی ڕۆژوو بەتال ئەكەنەوە .
قال تعالى « الصوم لي وٲنا أجزي بە »
# واتە : ڕۆژوو بۆمنەو خۆم پاداشت ئەدەمەوە .
لەبەر ئەوە ڕۆژوو ئەجرو پاداشتی دياری نەکراوە
قال رسول الله ﷺ « من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه »
#واتە هەركەسێك واز لەوتەی درۆ و قسەی خراپ نەهينێ ئەوا خوای گەورە پێویستی بەوەنيە واز لەخواردن و خواردنەوە بێنی
ئینسان لەكاتي ڕۆژوو گرتن واز لەهەموو كارێكی خراپ ئەهێنێ ئەهلی عیلم ئەفەرموون ئەمەش بەلگەيە لەسەر ئەوەی ئەوشتانەی كەلەسەرت حەڕامە وەكو زيناو عەڕەق و شتە حەڕامكراوەكان ئەتوانی بەيەكجاری وازی لێبێنی .
❷← مدارسة القرآن.
قال تعالى « شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن....»
واتە مانگی رەمەزان مانگی دابەزينی قورئانە
مدارسة جياوازە لە قراءة و تلاوة
مدارسة ئەهلي عیلم ئەفەرموون دووکەسن يان زياتر تيڕامان و تێفكران ئەكەن لەقوڕئانی پیرۆز .
جبريل ــ عليه السلام ــ هەموو شەوەكانی رەمەزان مراجیعەو پێداچوونەوەی بە پێغەمبەری خوا ﷺ كردوە لەساڵی دووی كۆچی هەتا وەكو ئەو ساڵەی وەفاتی كرد ساڵێی كۆتا دووجار پێداچوونەوەی پێکرد .
بۆيە ئێمەش پێويستمان بەموراجعەو پێداچوونەوەی قورئان هەیه
قورئان لە ڕۆژی دووشەممە لەمانگی رەمەزان دابەزی .
قال رسول الله ﷺ « خيركم من تعلم القرآن وعلمه »
#واتە: باشترينتان ئەو كەسانەن كەفێری قوڕئان ئەبن خەڵكيش فێرئەكەن
«تعلمه و علمه » دوو جۆر تەكليفی تيايەكەبەئاسانی بەدەست نایەت .
❸← التراحم والحلیم
خەڵكي بەڕەحم و بەزەيي ونەرمو نيان بن پشوو درێژ بن لە تۆڵە کردنەوە قال رسول ﷺ « قدجاءكم شهر رمضان شهر مبارك افترض الله عليكم صيامه يفتح فيه أبواب الجنة ويغلق فيه أبواب الجحيم »
واتە ئەوە مانگي ڕەمەزان هات مانگێكی پیرۆزە خوای گەورە فەڕزی كردوە لە سەرتان بە ڕۆژوو بن بن دەرگاكانی بەهەشت ئەكرينەوە و دەرگاكانی دۆزەخ دائەخرێن
❹← تعلم حسن الخلق بالإقبال على فعل الخيرات والتنافس فيه والكف عن الشر
فێربوونی ڕەوشت جوانی
ڕەوشت جوانی بریيە لە بەخشينەوەی چاکە وە ئەزیەت و ئازاری خۆت لەخەڵكی بەدووربگری بەڵكو ئەبێت تەحەمولی ئەزيەتی خەڵكيش بكەی وە بەردوام ڕووت خۆش بێت .
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموويەتی : « ئەگەر يەکێک لەئێوە بەڕۆژوو بوو با قسەی نەشياو نەكات و هاوارنەكات وكاری نەفامكارانەش نەكات ئەگەر كەسێك جنێوی پێبدات يان قسەی خراپی وت تۆ وەڵامی مەدەوە بەڵكو بڵێ من بەڕۆژووم »
❺← توحيد صفوف المسلمين
يەكڕیزی لە نێوان موسڵمانان قال رسول ﷺ ؛
« صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته »
واتە هەمووتان بەیەکەوە بەڕۆژوو بن لەدوايش هەمووتان بەیەکەوە بيكەنە جەژن .
خيلاف و ناكۆكی لە نێوانتان نەبێت بەقەوەت بوون لەیەکڕیزییە .
❻← الرجوع إلى الدين والتمسك به ويترتب على هذا رفع الذل عن المسلمين والنصر على الأعداء ..
گەڕانەوە بۆ دينی خوای گەورە دەست گرتن بەدينەوە
ئەگەر گەراينەوە بۆلای دينەكەمان خوای گەورە سةركەوتومان ئەكات لەمانگی ڕەمەزان زياتر خەڵكی ئەگەڕێنەوە .
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێت: ئەگەر كڕین و فرۆشتن بەعينە «جۆرێکە لەڕيبا» و دەستان گرتە كلكی مانگاو سەرقاڵ بوون بەزەوی و زارەو وازتان لەجيهاد هێنا خوای گەورە زەليلتان ئەكات لەسەريشتان لاينابات إلا بگەرێنەوەبۆدینەکەی خوا ...
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الرمضانیات ]
@muhamadkalary
🌹 خۆپاراستن لە توڕەبوون له مانگی ڕەمەزاندا 🌙
🎤 مامۆستا محمد عبدالرحمن كەلاری
⚡️
/channel/muhamadkalary
ڕەمەزان قوتابخانەیە کەفێرت ئەکا
م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ
@muhamadkalary
[ چەند زانیاریەکی گرینگ لەسەر زەکات لەلایەن مامۆستای بەڕێزمان مامۆستامحمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیان پارێزێت ـ لەشیکردنەوەی کتێبی الرمضانیات ]
۱ـ پێناسەی زەکات :
زەکات لەزمانەوانیدا بەمانای گەشەو زیادکردن دێت ،وەلەشەرعیشدا بریتی یە لەمافێک لەوماڵەداپێویستە گەشتبێتە ڕادە(نصاب) بەمەرجێکی دیاری کراو بۆکۆمەڵێکی دیاری کراو ،
۲ـ مەرجەکانی زەکات:
❶کەسەکەی خۆی خاوەنی بێت .
❷گەیشتبێتە ئاستی زەکات(نصاب )
❸ساڵی بەسەردا تێپەڕببێ ......
#تێبینی تەنها زەکاتی دانەوێڵە گەنم و جۆو خورماو مێوژو و ترێ و هەنگوین نەبێ کەهەرکاتێک بەرهەم هێنران دەبێت زەکاتەکەی بدەی نەک چاوەڕێ بکەی تاساڵی بەسەردا تێپەڕدەبێت .
پێویستەزەکاتەکەت بەساڵی هیجری بدەی نابێت بەڕۆژیش تاخیری بکەی تاوان باردەبێ چونکە حەقی فەقیرە .
بۆنمونە تۆلەساڵی ڕابردوو ۲۰ی مانگی ٤ زەکاتت داوە دەبێ ئەمساڵ زووتر بدەی دەڕۆژێکواتە ۱۰ ی مانگی چوار چونکە دەبێ حسابی ساڵی هجری بکەیت نەک ساڵی زاینی .
۳ـ سودەکانی زەکات :
❶پاک کردنەوەی دڵ و دەرونە لەبەخیلی ڕەزیلی.
❷پاککردنەوەی ماڵە لەحەڕام ،
❸گەشەونماکردنی ماڵە کەبەبەرەکەتی دەکات شەڕو دەردەکەی لادەبات .
❹دڵ خۆش کردنی ئەو کەسانەی کەشایستەن پێیان بدرێت جێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان .
❺زەکات ڕاستگۆیی ئیمانی کەسەکە دەردەخات بۆیە پێی وتراوە صەدەقە چونکە ماڵ خۆشەویستە دەرناکرێت ئیلا بۆکەسێک نەبێ کەلەماڵەکەت زیاتر خۆشتردەوێ کەئەویش خوای گەورەیە
٤ـ ئەو ماڵانەی زەکاتیان لێدەکەوێ :
❶هەموو جۆرە دراوەکان لەزێڕو زیوو هەموو جۆرە پاەیەک دۆلارو ڕیال و .....هتد
❷لەمەڕو ماڵات کەوشترو مانگاو مەڕوبزن زەکاتیان لێدەکەوێ .
❸دانەوێڵە و بەرووبووم (گەنم و جۆ و خورماو ترێ و مێوژ)
❹هەنگوین .
❺ئەوکانزاوگەنجینانەی لەزەوی دەردەهێنرێن، کەشاردرابووینەتەوە لەسەردەمانی پێشتر،.
❻ماڵی بازرگانی( کەهەموو ئەوشتانەی بۆکڕین و فرۆشتن دانراوە بۆقازانج)
٥ـ زەکات بەکێ دەدرێت ؟
کەخوای پایەبەرز زەکات و میراتی دیاریکردووە هەرخۆشی زاناو حەکیمە بەحاڵی کەسەکان.بەبەڵگەی ئەو ئایەتەپیرۆزەزەکات بەم جۆرەکەسانە دەدرێت ..
[إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ(٦۰)] 〖التوبة〗
❶ فەقیر کەهیچی نیە.
❷مسکین (ئەوکەسەیە کەهەیەتی بەڵام بەشی ناکات)
❸کۆکراوەکانی زەکات (ئەوکەسەیە کەدەنێردرێت بۆکۆکردنەوەی زەکات )
❹دڵ ڕاگیراوەکان (کەسانێکن کەزەکاتیان پێدەدرێت بۆڕاکێشانی دڵیان بۆ ئیسلام ئەگەر بێباوەڕبوون ، وەچەسپاندنی ئیمانی ئەوکەسانەش کەئیمانیان لاوازە کەکەمتەرخەمن لە پەرستنەکان ٫یان بۆلادانی ئازار لەسەرموسڵمانان )
❺ئازادکردنی کۆیلە .
❻قەرزارەکان (ئەوکەسەی کەقەرزێکی لەسەر بێ هۆکاری تاوان ئیتر بۆخۆی بێ یان بۆغەیری خۆی بێ کەبۆصولح کردنی دوو بناماڵەی پارەکەی خەرج کردبێ )
❼لەڕێی خوادا (في سبیل الله )بۆئەوکەسانەی کەجیهاد دەکەن لەپێناوبڵاو بونەوەی دینی خوا ،
#تێبینی : زەکات بۆکەناڵێکیش دەبێت کەخزمەت بەدینی خوای گەورە دەکات چونکە جیهاد بۆئەوە دەکرێت کەدینی خوابڵاو ببێتەوەو پارێزگاری لێبکرێت بەڵام لەئێستایە ئەو جیهادە شەرعیە نەماوە بەڵکو ئێستا چەکی جیهاد برتییە لەعلم کە کەناڵێکیش خزمەت بەدینی خوا دەکات ئەویش خۆی لەخۆیدا جیهادە کەدینی خوا بڵاودەکاتەوەو پارێزگاری لێدەکات کەبەتایبەت #کەناڵی_ئامۆژگاری کەبۆتە هۆکاری بەرچاو ڕۆشنی چەندان کەس کە خەڵکێکی زۆر سودیان لێبینیوە بەفەزڵی خوای گەورە,
❽ڕێبوارەکان : ئەوکەسەی کەلەشوێنەی لێیەتی پارەکەی بەشی ناکات، بالە شوێنی خۆی دەوڵەمەندیش بێ .
@muhamadkalary
[ ئەگەر بە قومە ئاوێکیش بێ مخالفەی ئەهلی کتاب بکە ]
« ئەگەر لە پارشێو توانای خواردنی خواردنیشت نەبوو قومەئاوێک بخۆوەبۆ ئەوەی مخالەفەی ئەهلی کتاب بکەی چونکە ئەوان پارشێۆ ناکەن»
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ ـ الرمضانیات ]
@muhamadkalay
[ ڕۆژێک دێ ڕۆحی تۆش دەکێشرێ ]
« چەندجار فریشتە گیان کێشان تۆ تێدەپەڕێنی دەورو بەری تۆ روح دەکێشی وە چەندان کەسیش لەدەوروبەرت بەجێدێڵی ڕۆژێک دێ ڕوحی تۆش دەکێشی کەس محاسەبەی نەفسی خۆت بۆ ناکات تەنها خۆت نەبێ شتێک کۆکەرەوە بۆنەفسی خۆت ڕاسپاردەی کەسی تری مەکە
حەسەنی بەصری ئەفەرموێ : دەزانم کەس کردەوەم لەبری من ناکات بۆیە خۆم خەریک دەکەم بەکردەوەی خۆم کە مردی کەس ناچی لەبری تۆ کردەوە بکات بۆیە سێ کردەوە دوای مردنت جێئەمێنن عیلم و مناڵ و سەدەقەی جاریە بۆیە بابەشێکت هەبێ لەم سێ کردەوەیە »
[م. محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیپارێزێت : شرح عشر قواعد في تزكیة النفس ]
@muhamadkalary
[ ئەوکاتە خێر و صەدەقە بکە کە موسڵمانان و ئیسلام پێویستیان پێیە ]
« خۆت منافەسەی دەورو بەرت بکە ... پێشبرکێ بکە ئەو خێرو صەدەقانەی کەلەکاتی سەرەمەرگا دەبەخشی وەکو ئەوکاتە نیە کەلەش ساغی دەبەخشی
ئەوکاتە خێرو صەدەقە بکە کەموسڵمانان و ئیسلام ئێشی پێیە ، ئەوانەی پێش حودەبیە بەخشیان وەکو ئەوانە نیە کەدوای حودەبیە بەخشیان هەردووکیان دەچنە بەهەشت بەڵام فەزڵیان زۆرترە » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێت ـ شرح القواعد فی تزکیة النفس ]
@muhamadkalary
🌙 هەموو شەوێكی مانگی ڕەمەزان جبریل ـ علیە السلام ـ قورئـانی 📖 دەور دەكردەوە بە پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ
🎤 م . محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیانپارێزێت ـ
@muhamadkalary
[ ڕۆژوو پارێزەرە ]
« ڕۆژو لەدونیا پارێزەرە لەتاوان وە لە قیامەتیش پارێزەرە لەئاگر
بۆنی دەمی ڕۆژووەوان لەبۆنی میسک خۆشترە ڕۆژوەوان دوو جار دڵخۆش دەبێ کاتی بەربانگ کاتێێکیش کە دەگات بەخوای گەورە »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ حفظه الله ـ الرمضانیات ]
@muhamadkalary
فەزڵی قورئـان خوێندن لە مانگی ڕەمەزاندا
م . محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ .
@muhamadkalary
ئـیمامی شافعی دەفەرمووێت: پێمخۆشە پیاو زیاتر ببەخشێت لە مانگی ڕەمەزاندا.
م . محمد عبدالرحمن كەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ
@muhamadkalary
⚡️ ⬅️ پاداشتی بەربانگ دابین كردن بۆ ڕۆژوەوانان 👍
✅ بەڕێز مامۆستا محمد عبدالرحمن
🚀
/channel/muhamadkalary
https://youtu.be/jmc0gs7kxA0?si=a8RDYABBe14BvGrz
Читать полностью…✅ دواخستنی بەربانگ لەدوای خۆرئاوابوون پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم )
عن سهل بن سعد (رضي اللە عنه) قال: قال رسول اللە (صلی اللە علیە وسلم )(لایزال أمتي علی سنتي مالم تنتظر بفطرها النجوم)
✔️ واتە:-بەردەوام ئومەتەکەم لەسەر سونەتتی منن تا ئەوکاتەی بەربانگیان دوا نەخەن بۆکاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکان . 🌸
📚 كتێبی: كاتی پارشێو و بەربانگ كردن لەسەردەمی پێغەمبەری خودا ﷺ
✏️ م. محمد عبدالرحمن لطیف
/channel/muhamadkalary
[ سەلەف ئاوا خۆیان ئەپاراست ]
« سەلەف لەڕەمەزانا لەمزگەوت نەئەڕۆیشتنە دەرەوە بۆئەوەی توشی نەزەرو غەیبەت نەبن »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوابیپارێزێ شرح ٲخلاق حملة القرآن ]
@muhamadkalary
🟣 ئـەو كارانەی كە بیدعەن لە (پارشێوان)دا
1️⃣ - قورئان خوێندن بە مەبەستی وریاکردنەوەی موسڵمانان بەئاگاهێنانەوەیان لەخەو بۆ پارشێوکردن لەرەمەزاندا.
⚡️ -نەمانی بانگی یەکەمی بەیانیان .
3️⃣ - وتنی بیدعەی : ( الإمساک ، الإمساک یا أمة محمد الإمساک)
واتا رەحمەتی خواتان لێبێت دەست لەخواردن و خواردنەوە هەڵگرن .بەمەش زۆرێك لە موسڵمانان مەحروم ئـەبن لە پارشێو كردن لەسەر سونەت.
4️⃣ - پێشخستنی بانگی دووەمی بەیانیان لەکاتی دەرکەوتنی ( فەجری راستگۆ )، بەڵکو بۆ پێش دەرکەوتنی(فجری درۆزن ) یش بەئەندازەیەک.
5️⃣ - پێشخستنی پارشێو.
📚 كتێبی: كاتی پارشێو و بەربانگ كردن لەسەردەمی پێغەمبەری خودا ﷺ
✍️ م. محمد عبدالرحمن لطیف
/channel/muhamadkalary
📌 هەموو شەوێكی مانگی ڕەمەزان جبریل (علیە السلام) قورئـانی 📖 دەور دەكردەوە بە پێغەمبەرى خودا صلى الله عليه وسلم
🎙 مامۆستا محمد عبدالرحمن كەلاری
/channel/muhamadkalary
[باشترین شت کە ئینسان بیبەخشێ ]
« باشترین شتێک کە ئینسان بیبەخشێ عیلمە بۆیە زانایان دەفەرموون زەکاتی عیلم ئەوەیە بیگەینی بڵاوی کەیتەوە بەتایبەت لەڕەمەزان چونکە شەیتانەکان و جنە یاخیبووەکان کۆت و زنجیر ئەکرێن» .
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الرمضانیات ]
@muhamadkalary