👣 کەونارناسیی مرۆڤ
🗓 دەسپێکی دەورە: ١ی خەرمانانی ١٤٠٣
⚫️ مۆڵەتی ناونووسی: ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣
📝 وانەبێژ: ڕەحمەت نادری _ کارناسی باڵای کەونارناسی
📍 شوێن: کتێب و کافەی مانگ
🔴 ئەم دەورەیە لە ١٢ دانیشتن پێک دێ و تێچووی دەورە ١ میلیۆن تمەنە.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و نێونووسی پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە... 👇
📞 09140565001
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @mangpub
لە (زەماوەند و هاوین)دا نووسەر زۆر سوودی لە ژیانی خۆی وەرگرتووە،لە سەفەرەکان و دوورکەوتنەوەکانی،هەست کردن بە مەنفاو تاراوگە،ڕوانینی خۆی بۆ هونەر،بۆ ژیان، بۆ شوێن، بۆ ژن،پیاو،پێوەندییەکانیان، بۆ شار، ئاوهەووا و فەزا و دەریا و خاک و بەرد و درەخت و ڕووبار و گوڵ و هتد.هەموو ئەمانە کەرستە بابەتی بیرکردنەوە و ڕوانینن و جیهانبینیی نووسەر نیشان دەدەن.
...
📚 زەماوەند و هاوین
✍️ ئەلبێر کامۆ
🖋وەرگێڕانی: موحسین ئەحمەد عومەر
هەر ئێستا بە داشکاندن و بەبێ تێچووی ناردن لەسەر سایتی پێشانگای کتێبی تاران، کتێب مانگ بکڕە.
https://book.icfi.ir/
سێ کتێبی نوێی چاپەمەنیی مانگ کەوتە بەردەستی خوێنەران:
1️⃣ ناوی کتێب: پێشەوا قاقا پێدەکەنێ
نووسەر: کاوان نەهایی
بابەت: ڕۆمان
ساڵی چاپ: زستانی ۱۴۰۱
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2️⃣ کتێب: پێنجەمین کتێبی خودا
نووسەر: جەبار جەماڵ غەریب
بابەت: ڕۆمان
ساڵی چاپ: ۱۳۹۵ (چاپی یەکەم)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3️⃣ کتێب: گەشتی ژیانم
نووسەر: مەسعوود محەممەد
بابەت: لێکۆڵینەوەی کوردی
ساڵی چاپ: ۱۳۹۶ (چاپی یەکەم)
.......................................
🆔 @mangpub
سێ کتێبی نوێی چاپەمەنیی مانگ کەوتە بەردەستی خوێنەران:
1️⃣ ناوی کتێب: مێتاتیۆری
نووسەر: ئەییوب کەریمی
بابەت: کۆمەڵایەتی_سیاسی
ساڵی چاپ: 1402
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2️⃣ کتێب: شەدەی سوور
نووسەر: جەلیل ڕەحیمی
بابەت: کۆمەڵە چیرۆک
ساڵی چاپ: 1402 (چاپی دووهەم)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3️⃣ کتێب: ژانی گەل
نووسەر: ئیبراهیم ئەحمەد
بابەت: ڕۆمان
ساڵی چاپ: 1402 (چاپی دووهەم)
.......................................
🆔 @mangpub
لێدوانێکی شێرزاد حەسەن سەبارەت بە کتێبەشێعری «دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من.»
هەر یەکە و دارشەقێکمان گەرەکە..
هۆ نیشتمان
بە ڕۆڵە سپڵە و بێمروەتەکانت بڵێ..
با واز لە دەست و پەنجەی قرساو و چنگی نووقاومان بێنن
ئەو تۆزە خۆڵ و قوڕەی تۆ بوو…
دوامیراتمان
با کەس خۆی ماندوو نەکات.. دایە گیان
لێرەوە بۆ ناو جەرگەی جەهەننەم سەفەری عومرێکە هاوڕێیان
سوپاس بۆ دارشەقەکان و..
ئەو تۆزە خۆڵەی نێو چنگمان
سوپاس بۆ سروودە فریودەرەکانی تۆش..
ئەی نیشتمان..!
دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من | شێرزاد حەسەن | شێعر | ٢٤٩ لاپەڕە
🌙 @MangPub
هاوکاران و هاوڕێیانی مانگ بۆ داواکاری کتێب پەیوەندی بە ژمارەی چاپەمەنیی مانگ بگرن و لەو ڕێگایەوە داواکارییەکانتان تۆمار بکەن.
📞 09140565001
#چاپی_نوێ
.
ناوی کتێب: بە دەراوەکانی باخەوە
شاعیر: یوونس ڕەزایی
نرخ: ٩٠٠٠٠ تمەن
چاپی یەکەم
بەشداری مانگ لە پێشانگای کتێبی فستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی
شوێن: کارگەی جگەرەی سلێمانی
کات: چوارشەمە ٢٠٢٢/٢٥/٥ (٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢) بۆ ماوەی حەوتوویەک
"داوای هاوکاری بۆ بەشی منداڵان"
چاپەمەنیی مانگ بۆ ڕێکخستنەوه و پەرەپێدانی بەشی منداڵان و تازەلاوان، پێویستی بە کەسێکی شارەزا و چالاک لە بواری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا هەیە کە بەرپرسیارییەتی ئەو بەشە بگرێتە ئەستۆ. بۆ ئەو مەبەستە لە تەواوی ئەو کەسانەی کە شارەزاییان لەو بوارەدا هەیە و خوازیاری ئهو ئهرکهن، داوا دەکەین پێشینە و ڕێزومەی کاری (CV) خۆیان بنێرن بۆمان. جێی ئاماژەیە کە خوازیاران دەبێ خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوە بن:
ـ شارەزایی تەواو بەسەر زمانی کوردیدا
ـ شارەزایی لە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا، بەتایبەت "ئەدەبی منداڵان"ی هاوچەرخی جیهان
ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەش وەک خاڵی بەھێز چاو لێدەکرێت:
ـ خوێندنی ئاکادمیک و پلەی زانستی پێوەندیدار
ـ شارەزایی بەسەر زمانەکانی دیکەدا بەتایبەت ئینگلیزی
ـ بەرهەمی چاپکراو لە بواری منداڵاندا
ـ پێشینەی پەروەردە و ڕاھێنان وەک مامۆستا
(شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە گرینگ نیە.)
هەر کەسێک هەڵگری زۆرترین تایبەتمەندی بێت وەک بەرپرسی بەشی منداڵان و مێرمنداڵانی مانگ دیاری دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەڕای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا، سەرەڕای دیاریکردنی ئەرکەکانی و ڕاپەڕاندنیان، خۆی بڕیاردەری ئەو بەشە دەبێت.
تکایە پێشینە یان ڕێزۆمەکانتان (CV) بۆ ئەو ئێمەیلانەی خوارەوە بنێرن:
mangpub1@gmail.com
info@mangpub.com
چاوەڕوانی پێوەندیتانین!
#چاپی_نوێ
ناوی کتێب: گۆرانییەک بۆ تەنیایی داهۆڵەکان
نوووسەر: محەمەد موەفەقی
بابەت: شێعر
چاپی یەکەم
نرخ: 40.000 تمەن
.
@mangpub
📚 ☕ بڵاوبوونەوەی فیلمی "نامۆ" بە ڕۆڵگێڕیی "بەختیار پەنجەیی" لە کتێب و کافەی مانگ.
📅 ڕێکەوتی: ١٤٠٣,٤,٢٧ | چوارشەممە
📹 فیلم: نامۆ
🎬دەرهێنەر: نادر ساعیوەر
🕘 کاتژمێر: ٢١ (٩ی شەو)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @mangpub
ئەم جیهانە بێ بایەخه و هەرکەسێک ئەو خاڵە قبوڵ بکات، ئازادی خۆی بەدەست هێناوه.
"کالیگولا"
#ئالبێر_کامۆ #کالیگولا🎭 #کالیگولا #شانۆ
دوو کتێبی دیوانی شێعری #مەم_و_زین و #دڵدار لە چاپەمەنیی مانگ چاپ کرانەوە و کەوتنە بەردەستی خوێنەران:
1️⃣ ناوی کتێب: مەم و زین
نووسەر: ئەحمەدی خانی
لەگەڵ دەقی سۆرانی(هەژار موکریانی)
بابەت: شێعری کلاسیک
ساڵی چاپ: زستانی ۱۴۰۲
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2️⃣ کتێب: دڵدار
ساغ کردنەوە: عەبدولخالق عەلائەدین
بابەت: شێعری کلاسیک
ساڵی چاپ: ۱۴۰۲ (چاپی دووهەم)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.......................................
🆔 @mangpub
کۆڕی واژۆی کتێب و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا شێرزاد حەسەن له پێشانگای کتێبی هەولێر
بە هاتنی مامۆستا ئیرەج قادری ئازەر
📆 ١٤٠٣/٠٢/٠٢
بەشداری چاپەمەنیی مانگ لە پێشانگەی کتێب لە شاری مەهاباد
١٦ی خەرمانان تا ١٠ی ڕەزبەر
شوێنکات: مەهاباد، تالاری وەحدەت
کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٠ی شەو
@mangpub
"گرەوی بەختی هەڵاڵە" بەناوبانگترین ڕۆمانی عەتا نەهایی، نووسەری ڕۆژهەڵاتییە. ڕۆمانەکە جگە لەوەی کە خۆی بەسەرهاتی سەرنجڕاکێشی کچێک بە ناوی "هەڵاڵە"یە لە ناخی خۆیدا هەڵگری زۆریەک لە داڵغەکانی نووسەر و کۆمەڵگاکەیەتی. مەسەلەی سەرەکیی ئەو ڕۆمانە بەختی شکەستخواردووی هەڵاڵەیە، کچێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاخان و لە هەندەران ئەو جۆرە ژیانە ناژی کە خۆی پێی خۆشە و هەر جارەو کەسانێک پێش بە بەدیهاتنی خەونەکانی دەگرن. ڕۆمان ڕاوێژی شەڕی نێوان حکوومەت و شۆڕشگێڕەکان لە شەستەکان و ژیانی هەڵوەشاوی خەڵک بەبۆنەی ئەو مەسەلەیە و ژیانی شۆڕشگێڕەکان دوای بەجێهێشتنی شارەکان و بڵاوبوونەوە بە سەر شاخەکاندا و دواجار پەرتەوازەبوون بۆ هەندەرانە. عەتا نەهایی لە شێوازی "بازی زەمان" کەڵک وەردەگرێ یانی دەمێک ئێستا باس دەکات و دەمێک ڕابردوو دەگێڕێتەوە.
داڵغە و نیگەرانییەکانی نووسەر گەرچی نەک بە زەقی بەڵام بە وردەکارییەکی کەموێنە لە ناو ڕۆمانەکەدا ڕەنگی داوەتەوە، بۆ نموونە: پیاوسالاری، ژن بەسەرهێنان، ترس لە بوونی پەیوەندیی خۆشەویستانەی کچەکان لەگەڵ کوڕەکان، حەرام و تابۆ و ناشایستبوونی دەرخستنی خۆشەویستی لە لایەن کچەکان، سەرکوتی هەستی خۆشەویستی لە لایەن کچەکان، ڕەگەزی دووهەمبوونی ژنان، مەسەلەی شوناس (چ شوناسی نەتەوەیی چ شوناسی ڕەگەزی و چ شوناسی تاکی)، سەرلێشێواوبوونی تاکی کورد لە هەندەران و قبووڵنەکردنی جیاوازییەکان و خواستی بابەکان لە سەر ئەوەوەی کە منداڵان دەبێ شوێنپێی بابەکان بکەون، دیتنی ژن وەک شەرەف و نامووس و ماڵ و موڵکی پیاو نەک تاکێکی سەربەخۆ و ملکەچی و بێدەسەڵاتیی ژن یان خواستی ئەو مەسەلەیە لە لایەن پیاوەکان تەنانەت لە هەندەرانیش، بێمتمانەیی بە هەرجۆرە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سەرکەوتنی ژنان و هتد.
عەتا نەهایی باس لەوە دەکات کە بیرۆکە و ئاکارە وەدواکەوتووەکانی کۆمەڵگا تەنانەت لە گرووپە شۆرشگێڕەکان و لە کۆچەرەکانیشدا لەناو ناچێ و بە شێوازی جۆراوجۆر سەر هەڵدەداتەوە، هێزێکی هێندە چڕی هەیە کە تەنانەت ژنێکی بوێری وەک" هەڵاڵە"ش ناتوانێت تا سەر لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێت.
@MangPub
دیدار لەگەڵ نووسەران
پێشانگای کتێبی فستیڤاڵی گەلاوێژ له کارگەی جگەرەی سلێمانی، ژووری چاپەمەنی مانگ
ڕۆژی هەینی ٢٠٢٢/٥/٢٧، کاتژمێر ٤ تا ٨ی ئێواره
#چاپی_نوێ
.
ناوی کتێب: ڕێبازی کەماندێری
نووسەر: پائۆلۆ کۆئیلۆ
وەرگێڕ: نادیا سیراجیئەقدەم
بابەت: نۆڤلێت
نرخ:50000تمەن
چاپی یەکەم
.
.
.
@mangpub
#چاپی_نوێ
ناوی کتێب: دوایین وێستگە
نووسەر: دانا ڕەئووف
بابەت: شانۆ
چاپی یەکەم
نرخ: 50000 تمەن
.
.
.
@mangpub
لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، چاوەڕێی ئێوە هاوڕێیانی مانگ دەبین.
.
وردەکارییەکانی ناونیشانی ژووری مانگ لە پێشانگا، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێنرێ.
@mangpub