mamosta_qani | Unsorted

Telegram-канал mamosta_qani - مامۆستا قانع

15334

کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Subscribe to a channel

مامۆستا قانع

ڕۆڵە دایم چاوەڕوانی هەڵمەتی شێرانە بە
دوژمنێکی زۆڵە کوردی نۆکەری بێگانە بە
هەر بەهیوای دەنگ دلێری و ژینی سەربەستانە بە
کەوتە ڕۆژی خۆی خەریکی تۆڵەیی دوولانە بە
*ڕۆحی شیرینت دەرێنە، بۆ دەوای دەردی گران
ڕوو کەرە قەندیل و ئاکۆ، هەر بڵێ یا نیشتمان!!


کەڵهوڕ و، سور سور و گەشکی و شاری کرماشانەکەت
بەختیاری و مەنمی و ، هەم شاکەلی و شیروانەکەت
مایدەشت و باجەڵان و سانی هەورامانەکەت
پژدەر و بڵباس و هەرکی و، جافەتی و گۆرانەکەت
*دەس بە دەس یەکتر گرن، بۆ یەکتری وەک پشتیوان
تێ‌بکۆشین بۆ ژیانی کورد و، خاکی کوردستان



#قانع
ــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەوەی لە مندا ئەپچڕێ...
تـــــۆ مووروو مووروو ئەیهۆنیتەوە...!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ڕوڵە وەسیەت بێ کە مردم سەیری ئەم ئەشعارە کە
هەفتەیەک جارێ تەماشای شۆری ئەم گوفتارە کە 
بابی خۆت ڕەفتاری چۆن بوو، تۆش هەر ئەو ڕەفتارە کە
ڕوو لە قازانجی عموومی و پشت لە خاوەن پارە کە
٭بێرە مەیدانی دلێری، هەر وەکوو شێری ژیان
جەرگی دوژمن هەڵدڕە و ببڕە وەکوو تێغی دەبان


ڕۆڵە! لافی فەیلەسووفی لێ نەدەی هەرگیز بە دەم
نۆکەری هەرگیز نەکەی ، بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم
چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم
گوێ نەدەی ڕۆڵە، بە جەور و ئێش و ئازار و ستەم
٭ڕاپەڕە و بانگێ بدە ، بۆ خزمەتی کوردی زمان
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە، نەک لە بۆ دۆشین و ڕان


#قانع
ـــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

شیفا لە فەرامۆشییەوە بەدی نایەت،
بەڵکوو لەبیرهێنانەوەی بێ ئازارەوە بەدی دێت..!!!


#فرۆید
ـــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پێگەیەک بۆ شێعر و دڵنووس و
گۆرانی ڕەسەن و ئەویندارانه پێڕستێک
لە شێعر و گۆرانی و پەند و کولتووری جوانی کوردەواری.

عاشقانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەشدار بن👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هیوا شتێکی لەم چەشنەیە...!!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

+ ئۆڵڕیش، مەترسیدارترین وشە چییە؟

- "بەڵام"ە قوربان.

+ بۆچی ئۆڵریش؟

- چونکە هەر وتە و وشەیەکی پێش خۆی ئەکوژێ،
وەکوو خۆشم ئەوێی "بەڵام"...


#ئۆغۆز_ئاتای
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بە لادا
دەمی مردن بە چاوی خۆت دەبینی؟!

#شێخە_ڕەسووڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎥#Rêbe

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بریا هەمــوو ئەو چاوانەی کە تــــــــۆ ئەبینن،
چاوی من بوایەن...!!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟

ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

یەکەم ڕۆژی زستانتان پیرۆز،
هیوادارم ماڵی دڵتان هەمیشە گەرم و گوڕ بێت..!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئێوە شۆڕشگێڕن، پێشڕەوتان هەیە
یەکێتی چەن کۆشکی شاهانەی ڕمان

کۆمەڵی سۆشیالیزم بنیات بنێن
تاوەکوو ببنە نموونە بۆ جیهان

کۆمەڵێک بن، پڕ لە بڕواو یەکێەتی
ئاگرێک بن بۆ گیانی زاڵمان

نۆکەر و سەرمایەداری چاو چنۆک
شار بەدەر کەن، دەربەدەر کەن، بێ وچان

ئەو کەسەی خوێنی ئەنۆشین وەک شەراب
سەر نیگون کەن بیکەنە پەندی زەمان

قەت لە باروت و گولـلە و شەستیر و خوێن
سڵ نەکەن، تا ئەچنە هەوارگەی گەلان

ئێوە بنچینەو بناغەی کۆمەڵن
نەزری شانی ئێوەیە ، ئەرکی ژیان

تێ خرۆشێن ، تێ بکۆشێن ، کۆڵ نەدەن!!
تا بەزۆر بیهێننە دەس مافی ڕەوان

نوکی پاچ و ، بیری  وردو، هێزی لەش
ببنە بورکانێک لە  گیانی دوژمنان

ڕێکی خەن ، یاساو نیزامی هاوبەشی
با ، بڕوخێ شاهـ و تەختی خائینان

بەگلەرو ، سەرمایەدارو ، خان و میر
پەت بکەن، ڕایان بکێشن بۆ نەمان

ئەو حەلەی کاتێ وڵات ڕزگار بوو
پیاوو ژن ، پیر و جوانتان، شان بە شان

هەوڵ بدەن بۆ  ئاوەدانی و بۆ مەعریفەت
تاکوو بێنە ڕیزی پێشکەوتووی جیهان

ئەو دەمەش، ڕۆڵەی [پڕۆلیتاری] کورد
دەبنە ڕابەر بۆ وڵاتی کوردستان

کاشکێ یاسایەکی تازەم ئەدی
پڕ لە سوود بێ بۆ گەل و بۆ نیشتمان

چارەنووست خۆت ئەبێ دیاری بکەی
نەک تەمایەر بی کەبۆت کەن هەندەران

[قانعا] ، سا تۆش لەگەڵ لاوانی کورد
ڕووکەنە مەیدان وەکوو شێری ژیان


#قانع
ــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱٥)

بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە
ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە

بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست
هیچ کەسێ هیچ کەس ناباتە بەهەشت

دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ
بەڵام ناوی چاک تاسەر دەمێنێ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

با،هەموو جوتیار و پاڵە و ڕەنجبەران
یەکگرن،تا دەبنە هێز و پشتیوان

هەڵگرن ، یەکسەر دروشمی هاوبەشی
بێ جیاوازی لەسەر ڕەمز و نیشان

هەڵگرن پاچ و چەک و بێڵ و قەڵەم
هەر لە ڕۆشنبیر هەتا شوان و سەپان

هەڵتەکێنن ئەم نیزامە بۆگەنە
دابڕێژن کۆشکی یەکسانی ژیان


#قانع
ـــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەموو زانستی مرۆڤ لە دوو وشەدا کورت دەبێتەوە:
خۆڕاگری و هیوا...!!!


#دووما
ـــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#قسەی_خۆش_با_ون_نەبێ
ــــــــــــــــــــــــــ

خانمێکی قەڵەو سواری پاسێک بوو، یەکێک لە سەرنشینەکان گوتی:
نەمزانی فیلیش سوار پاس دەبێت..
خانمەکەش بە هێمنی گوتی:
نەخێر بەڕێزم، ئەم پاسە وەک کەشتی نووح وایە، هەم فیل سوار دەبێ هەم کەریش سوار ئەبێ....
😁😂
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(19)

ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن
چاک نابن ، خۆتان ڕەنج‌بردە مەکەن

میرات، میقرۆبی شەڕی ئەولادە
بێ‌ڕەنج دەسکەوتوو، ئەدرێ بە بادا

بەمیراتی عیلم، کور ئەبێ بە پیاو
ئەولاد بە ڕەنجی شانی دێتە ناو


کاناڵی #مامۆستا_قانع👇

https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەرگیز نەکەی خۆت بکەی بە بیرمەند و قسەزان،
دنیا دنیای سەرسەری و خوێڕییەکانە...!!!!


#موحەممەد_ماغووت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد،بەشی (۱٨)

کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست
گەورە ئاوی ڕشت: چووکە پێی لێ‌خست

کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ
کەبێ‌باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟

هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا
وەک"یارۆی"ناو جۆ لە دوولا دەخوا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

چوار شتن ئەمڕۆکە بوونە نەگبەتی کوردی هەژار
جەهل یەک، بێ‌عەقڵی دوو، دڵپیسی سێ، داوا چوار

مەنعی پێشکەوتن ئەکەن لەم خاکمانە چوار گرۆ
خان یەک، سەردار دوو، بەگزادە سێ، ئاغا چوار

نایەڵن بۆخۆم ڕەحەت بم ،سەربەخۆ تاوێ بژیم
ئەجنەبی یەک، مامە دوو، ئەقتاعی سێ، کۆێخا چوار

من لە داخی سەرکزی  ئەم میللەتە چوار دەردمە
سیل یەک، مالاری دوو،چاوکوێری سێ، ئیسقا چوار

یادگاری ڕەنجی پەنجەی کوردەکانە چوار ئەساس
قەسر یەک، ئاراس دوو، شامات سێ، بەغدا چوار

فەخرە بۆ من ئێعتیزاز و حورمەتی چوار تایەفە
زەند یەک، گەڵباخی دوو شیروانی سێ، میدیا چوار

باز بووم باڵی شکانم چوار بەڵای نەحسی خراپ
خانەقا یەک، تەکیە دوو، عەمامە سێ، عابا چوار

چوار سیفەت مەوجوودە بۆ من بۆیە هیچ‌کەس نایەوێم
قانعی یەک، شیعر دوو، ڕووخۆشی سێ، مەلا چوار


#قانع
ــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بۆ من کە بڕوام بە هەرمان نییە،
بۆ یەک حەفتە،
بۆ یەک ڕۆژ،
بۆ چەن کاتژمێر،
خۆشت بوێم...!!!!


#نزار_قەببانی
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۷)

زۆر بەسەر دۆستا مەیێ خەتەرە
تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە

راستە دوو میوان لێکیان خۆش نایێ
بەڵام خانەخوێ لە هەردوو لایێ

تۆچاکە بکەو بیدە بە ئاوا
خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

نەمامی قامەتی،
پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو...

کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە...!!!


#حەزرەتی_مەحوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱٦)

نییەتت چاک بێ، ئیش دەبەیتە سەر
درەخت "زڕ"نەبێ، هەربۆت دێتە بەر

کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ
زەبوون‌کوژ مەبە،؟لای خوا لامەنێ

سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا
مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

چارەنووست خۆت ئەبێ دیاری بکەی
نەک تەمایەر بی کە بۆت کەن هەندەران

#قانع

Читать полностью…

مامۆستا قانع

min tu hez kirê,
wek wilatê xwê...!!!!🌌
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎥#Rêbe

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە لای چەپی سینەمدا ،
شارێکی بچکۆلە هەیە
کە تۆ بۆ ئەو، هەتاوی بەیانیانی....

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟

هەڵبژێرن👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بەردەوام دێیتەوە یادم
سەیرکە چیتر تۆیش شوێنێکت نییە بۆ ڕۆیشتن...!!!!


#ئۆزدێمیر_ئاسف
ــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱٤)

چاو مەبڕە دەست، خراپ فێرئەبی
بە پارووی خەڵکی، درەنگ تێرئەبی!

کە قەلبی"ئیقباڵ"لابقائییە
بە کەم هەڵکردن، پادشاییە

تاخۆت دۆست نەبی،کەس نابێ بە کەس
چەپڵە لێ‌نادرێ، بە تەنیا یەک دەس .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #مامۆستا_قانع👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁

Читать полностью…
Subscribe to a channel