کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا
بە ڕیشی بۆزەوە سوجدەی دەبەم من بۆ جەماڵی تۆ
ئەدی بۆچی دەیانگوت دار کە پیر بوو تازە دانایە؟
#هێمن
ـــــــــــــ
سەیری چەرخی چەرخە کۆنە، چۆن بەناڕاستی گەڕا
ڕەحم قەت ناکا بە موفلس، شەرم قەت ناکا لە شا
نیمچە سووڕی دا لەسەر مەیلی مەلا، مفتی هەژار
لای بە لای شێخی تەریقەت کردەوە بوو بە هەرا
ڕوو لە لوقمانی زەمانە وەرگەڕێ، ئەیکا بە کەر
کلکی کەر بەرزۆ بکا، ئەیکا بە لوتکەی ئاردبەبا
کەوتە سەر باری غەزەب، چەن پادشای کرد بە هەتیو
هاتە سەر باری کەرەم، چەن هیچ و پووچی کرد بە شا
بۆ برووزی جەوهەری ڕێوی ئەفەوتێنێ پڵنگ
پشتی شێرێ کرد بە جێگەی نیشتنی دێڵە بەبا
#قانع
ــــــــــــــ
پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی(6)
بێ کاسبییە ئەم شەڕوحاڵە
دیارە تەبەقی پڕ، ئاشتی ماڵە
وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ
راستە دوومیوان لێکیان خۆش نایە
بەڵام خانەخۆێ له هەردوو لایه
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇
https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ
ئەگەر گومانت هەیە کە دڵتەنگت نابم
بزانە کە هەندێ لە گومانەکان گوناهن...!!!
#لائەدری
ــــــــــــــ
جەزای چاکە، بە چاکە، چاکە، چاوم
بەدیش بێ ، چاکە چاکە، کاکی سەروەر
#قانع
ـــــــــــــ
لەو کاتانا کە پێویستە ببن
جیا لەوە بوون و نەبوونتان هیچ ناگۆڕێ
سڵاو ئازیزان و خۆشەویستان
هەروا کە هەمووتان ئاگاداریی بارودۆخی ڕۆژاوای کوردستان هەن، بڕێ زۆر ئاوارەی کورد و نەتەوەکانی دیکە ڕوویان لە ڕۆژاوای کوردستان کردووە.
وەرزی سارد و سەرمایە و دۆخیان زۆر شپرزە.
ئێمە توانیمان لەگەڵ مانگی سووری ڕۆژاوا پێوەندیی بگرین و لینک بین لەگەڵیان بۆ ناردنی یارمەتی.
لەبەر باری ئەمنیی ڕۆژهەڵات ناتوانین کەمپەین ڕاگەیەنین بۆیە هەرکەس ئەیەوێت هاوکارییەک لە ئاستی توانای خۆیدا بکا لەگەڵمان پێوەندی بگرێت.
@Rojawayari
ماڵەکەت ساردە؟
هەتاو ئەخەمە ناو پاکەتێک و ئەینێرم بۆت.
ئەستێرەیەکی بچووک بخە توێی وشەیەک و
ڕەوانەی ئاسمانمی کە؛
زۆر تاریکم...!!!!
#مەنووچێهر_ئاتەشی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كـە بابم بـوو ، كەبابم بـــوو
كـەبـابم چـوو، كە بابم چـــوو
#پیرەمێرد
بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ گۆرانیدا...!!!
ئەمەش بەرهەمە نوێکەی سوهەیبی خۆشەویست.
ئەی وەتەن! خۆمن بە ناحەق، سەر کز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەی خۆتم بە پاکی، دوژمن و خوێنخوارە نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم وەحشی و پەتیارە نیم
وامەزانە کەوتە ڕۆژی خۆی، وەها بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمنت کە، تێکەڵی خوێناومە
ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟
بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی
عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی
من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە
هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی سەردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لچی وشک و بەبار و ڕەنگ و ڕومای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون، چۆڵە شاخ و هەردتان
شیوەنم سەرمەشقه کوردە، بۆ وەتەن کێشاومە
ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانیە
شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە
من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە
ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە
ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟
#قانع
ــــــــــ
هەرکەس لەو شتە دەبەخشێت کە لێی زیادە،
کەسانێک هەن قسەی ناشیرین و قینی لێ زیادە،
کەسانێکیش هەن وشەی جوان و خۆشەویستی لێ زیادە...!!!
#دوکتۆر_عەبدووڕەحمان_سدیق
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران
و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردن فەرموون بەشدار بن.👇👇👇
خۆزگە نەتەفوتاندین،
من عاشقێکی باش بووم
ئەوەندە باش کە تاهەتایە تەنیا بمێنیتەوە...!!!
#لائەدری
ــــــــــــــــــ
پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی(۷)
قەت رێک ناکەون گەورە ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
زۆردار و هەژار،وەک سەرما و هەتیو
بزن هەوڵی گیان،قەساب هەوڵی پیو
دەوڵەمەندی ڕژدخۆی هەڵئەکێشێ
پارە مێشێکە ڵە گووش دەنیشێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇
🍁🍁https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
چەند جوانە مرۆڤ بگاتە ئەو قەناعەتەی بۆ هەموو شتێک بڵێت خێری پێوەیە
تەنانەت
"ئەوەشی لە دەستی داوە"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆری ئێمە لە خۆرئاواوە هەڵهات...☀️
#ئازادی_هەرگیز_ون_نابێ...✌️✌️
#ROJAWA
ئەگەر کوردی بەشداری ئەو کاناڵانە بکەن تایبەت بۆ کورد و کوردستان
بۆ بینینی شێعر و پەند و وتە بە نرخەکانی گەورە کەسایەتییەکانی کورد
تەنها پێویستە گرتە بکەنە سەر نووسراوەکە👇👇👇👇
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە...!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی (٥)
دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەر جارێ دەڕووتێتەوە
کەسوکار لە پیاو جوێ نابێتەوە
تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە
وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک
با ئیتر ئێمه دەست بدەینە خەڕەک.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇
🍁🍁https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی (٤)
پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
به خەرج نەکردن، کۆدەبێتەوە
مەعاشی بەلاش، بێپیته و بێخێر
دەستی ماندووه له سەر زگی تێر
ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇
https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟
ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
گەر لەمە زیاتریش خەمگینم بکەی،
لە بیرم ناچێ تەنیا تۆ بووی خۆشحاڵت ئەکردم...!!!!
#حەمید_سەلیمی
ـــــــــــــــــــــــــ
کە ماڵت بێ کەماڵت بۆ چییە لەو شارە وێرانە...
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من...!!!!
#هێمن
ــــــــــــــــ
🔸پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی (۳)
بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو
تاریکەشەوە گەڵاڵی لە ناو
ئەوی ئەیەوێ سەری نەیێشێ
بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ
گەورە کە یەک بن میللـەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن
ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن
دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع
🍁🍁https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
کێ هەیە بەم هەموو مردنەوە
هێندەی من تۆی خۆش بوێ؟؟؟
#سوهەیب_عەلی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
تـــۆ
لە نێوان ئەم هەموو تاڵییەدا
کوڵۆیەک قەنی...!!!!
#نزار_قەبانی
ـــــــــــــــــــــــــ
🔸پەندەکانی #پیرەمێرد بەشی (۲)
دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ
لەهەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ
ئەوکانییەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە
بەردی تێ مەخە تینوەبیتەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع
🍁🍁https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ئەو ژیانە!کەی ژیانە؟ وەک کەوی بەندی قەفەس
ژێر چەپۆکەی ڕافزی بی و، ژێر دەسەی پیاوی تەرەس
پەت لەمل بی و ڕات بکێشن، هەر وەکووتانجی ومەرەس
نامەوێ ئەم ژینە ، دەک خوا نەیدا بەکەس
٭قەف قەفی کەلەبچەت هەڵبڕە وەک پاڵەوان
خۆت و منداڵت بەکوشت دە، بۆ ڕەواجی کوردستان
#قانع
ـــــــــــ
لە هەر کوێ توانیت بڕیاری کۆتایی بدەیتە دەستی خودا،
براوەی...!!!
ـــــــــــــــــــــــ