mamosta_qani | Unsorted

Telegram-канал mamosta_qani - مامۆستا قانع

15334

کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Subscribe to a channel

مامۆستا قانع

🔸پەندی پێشینیان #پیرەمێرد بەشی (۱)

لەدووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند

تخوون بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە

دوو گوێ‌ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لە سەرخۆ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇

🍁🍁https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

کەسێک نەیپرسی، نەیزانی چلۆنم
لە یادان چوومەوە، چیرۆکە کۆنم

بە شەو ژان و پەژارەم دێنە پاڵێ
بە ڕۆژ ئۆقرەم نییە ساتێک لە ماڵێ

بەڵام هاودەردی ئازیزم هەتا هەم
وەکوو تۆ دەردی دڵ ناکەم لەدەس خەم


#هێمن
ـــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

سەدمان لێ بکوژن،
      هەزاری‌تر لە ڕێگان...!!!

#کورد
#کوردستان
#ڕۆژاڤا

Читать полностью…

مامۆستا قانع

درۆیە
هەمیشە ڕزگارکەر نییە لە ناو ئاوێنەدا،
هەندێ جار بنەماڵەن،
هەندێ جار خۆشەویست،
هەندێ جار هاوڕێیەک،
هەندێ جار...

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟

هەڵبژێرن👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەرکەس یەک نیشتمانی هەیە جگە لە من کە خاوەنی دوو نیشتمانم؛
یەکەم کوردستان،
دووهەم چاوەکانت..!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

نوستبووم ژیرێک لە خەوما فەرمووی:
کێ بە خەو پشکووت غونچەی ئارەزووی؟

خەو برای مەرگە تا زیندووی مەمرە
کە مردی لەژێر خاکا تێر ئەنووی..!!!


#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ژیان جەنگە، جەنگە لەگەڵ خۆت،
جەنگە لەگەڵ بارودۆخەکەت،
جەنگە لەگەڵ ئەو گەمژانەی ئەو بارودۆخەیان خولقاندووە..!!!


#کافکا
ـــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟

ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ڕۆژاوا بکەوێ کورد بۆ سەد ساڵێ‌تر ئەڕواتۆ قووڵترین دۆخی دیلی...

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە پشت دەمامکی گەورەساڵیماندا
منداڵێک هەیە
پێویستی بە خۆشەویستی، لێبوردن و عەشقە و
ترساوە لە تەنیایی...!!!!


#ئالن_دوباتن
ــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#مامۆستا_قانع
#بێکەسی



لە وان و ئەرزورۆمۆ تاکو شامات
هەموو دڵتەنگ و پەست و بێ دەنگ و مات

لە بەرچی ڕۆژی هیوای کوردسانم
نەبوو جارێ بڵێن ئۆخەی کە هەڵ هات

لە بۆ هەرکەس هیوایەک ئارەزوو بوو
لە بۆ کوردان نەبوو، هیواو فتوحات

بەبیری هیچ و پووچم وام تەمایە
کە تازە دابنێم بونیادی باخات

لەبۆ ئێمە نەبوو، قەت ئینقلابێ
کە بەڵکو سەرکەوین، تەی کەین مقامات

بناغەی زیندەگانیمان لە دەس چوو
وەکوو [قانع] نە دینمان بوو، نە تاعات

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەوانەی شارەزای جوگرافیای سوریا نین ئەم نەخشە ئاسانکاری دەکات
🟢سەوز تیرۆرستانی سەر بە تورکیا
🔵شین تیرۆرستانی سەر بە تورکیا
🔴سور ڕژێمی ئەسەد و شارۆچکەی شیعە نشینی نبل و زەهرا
🔮پەمەیەی تیرۆرستانی نوسرە و قاعیدە
🟡زەرد هێزەکانی یەپەگە کە لە سێ لاوە گەمارۆ دراون و ئاوارەکانی عفرینیش لەوێن

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەوەندە ماندوو،
ئەوەندە بێتاقەت...!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بڕوانن خەڵکان و چالاکوانانی بیانیش ئەڵێن باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان، ئیتر با ئێمە لە کوردی ئێران و کوردی عێراق و چی و چی واز بێنین.
ئەمە هەروا بە خۆڕایی بە دەست نەهاتووە، بیپارێزن...✌️✌️✌️

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەوەی وا لە ڕاستیدا تەواو بووە،
لە خەوندا بەردەوام مەکە...!!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەم یەک دوو ڕۆژەی عومر چوو بەسەر
وەک ئاوی ناو چەم، وەک بای دەشت‌ودەر

لە ڕۆژان هەرگیز خەم ناخۆم بۆ دوو:
ئەوەی تێپەڕی و ئەوەی دێتەدەر...!!!!


#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

وێنەیەكی خۆت بگرە؛
ڕەنگە ڕۆژێك زۆر بیری خۆت بكەیت..!!!!

ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە گشت ڕۆیشتووی ئەم شەقامە ڕێ
کێ گەڕایەوە، ڕاستی وت بە کێ؟

لەم دووڕێیانەی هەڵپە و هیوادا
ناگەڕێیتەوە، هیچ مەهێڵە جێ...!!!!


#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

گەل بە هێزی دەست و بازو و فیکری خۆی ڕزگار ئەبێ
هەرچی بڕوای کرد بە خەڵکی، کاری ناهەموار ئەبێ


#قانع
ـــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#کوردستان
#ڕۆژاوا
ـــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەندێ جار دۆخەکە وای لێ دێت کە مرۆڤ ڕێگەپێدراوە پردەکانی پشت‌سەری بڕووخێنێ و چیتر نەگەڕێتەوە ماڵ...!!!!


#داستایۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

کە مردم خاکم بە با بێژن
بۆ عیبرەت نەکەن لاشەم بنێژن

لە گڵم قوڕێک بە مەی بشێلن
خشتی سەر کووپەی لێ دابڕێژن!


#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

چەرخە دەک پیر بی ! وەک منت،پیر کرد
بە کەس ناوێری منت ئەسیر کرد
هەستێرەی منت لە گۆما گیر کرد
منت کرد بە شێت، ئەحمەقت ژیر کرد
*وەعدەی من و تۆ دیوانی غەففار

گا جووت ئەکەیتە سەردەستەی ئەعیان
ئەدەی بە ڕێوی نەعرەتەی شێران
یابوو ئەبەیتە ڕیزی سەرداران
تاکەی چەپ گەردی ، ماڵت بێ وێران؟!
*ئەکەی بە پێشەنگ دێڵە کەمتیار!


#قانع
ــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

مەرگ
لە گوێم ئەنەوێ و ئەڵێت،
بژی، خەریکە دێم...!!!!


#ڤێرژیل
ـــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەی هاودەمەکان مەیم کەن بە قووت
ڕووی کارەبایم بکەن بە یاقووت

کە مردم لاشەم بە شەڕاب بشۆن
لە مێو هەڵبەستن بۆم تەختەی تابووت!


#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

دۆخی شەڕەکەی ڕۆژاوا و سوریا

Читать полностью…

مامۆستا قانع

با سەر پڕ سەودای بتی وەک حوور بێ
جامی دەست کەیلی شەڕابی سوور بێ

خەڵق ئەڵێن تۆبەت قوبووڵ ئەکا خوا
ئەو نەیکا و منیش تۆبەم لێ دووربێ...!!!


#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟

هەڵبژێرن👇👇👇

Читать полностью…

مامۆستا قانع

باشترین میراتییەک بۆ منداڵەکانم بەجێی دێڵم ئەوەیە قەت نایەڵم ببن لەدایک...!!!


#شۆپێنهاور
ــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…
Subscribe to a channel