کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا
ئەو خەونانەی کە وەک خەون دەمێننەوە ئازارمان نادەن.
ئێمە بۆ شتێک دڵتەنگ نابین کە ئاواتمان پێ خواستووە و ڕووی نەداوە،
ئازاری قووڵ بۆ ئەو شتانەیە کە یەک جار ڕوو دەدەن بێ ئەوەی بزانین کە دووبارە نابنەوە...!!!!
#ئەحلام_موستەغانمی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەستی لەسەری دام و دڵی دامەوە فەرمووی:
خۆش ھاتی! بەخێر ھاتی! وەلێ ڕۆحە بەھای ڕووم!
#وەفایی
ـــــــــــــــــــــ
پێڕستێک لە جوانترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام.⬇️⬇️⬇️
Читать полностью…#مامۆستا_قانع
چ سەرخۆشم لە ئەم ڕەنجەی لە ژینی خۆمەدا بردم
ئەگەر دیققەت لە ئیشم کەی،ئەزانی گیانفیدای کوردم
گەلێ پێم خۆشە ئەم شەرتە، لە دڵ خۆما کە وا کردم
[ ڕەفێقی بەد ئەبەد ناکەم، لە خاکیشا کە من مردم
۱ئەجەل چاکی گرێبانم ئەگەر بگرێ لە ناکاوا ]
لە ڕێی خاک و وڵاتا خۆم ئەفەوتێنم بە مەمنوونی
کە من سۆزم لە دڵدا بێ، چ موحتاج بم بە مەجنوونی
وەرەگوێ ڕاگرە لەم شیعرە، دیققەت دە لە مەزموونی
[ بفەوتێ با نەمێنێ لاشەکم بڕوا بە مەحزوونی
بە لافاوی جەفا سەرکا، بخنکێ با لە گێژاوا ]
وەرە سەر سەیری چەپگەردی زەمانە و گەردشی دەووار
چ لازم من بەیانی کەم بە واتە، یا وەکوو ئەشعار
نە هەر جارێ بڵێم سەدجار وتومە و هەر ئەڵێم ناچار
[ زەمانە وا لەگەڵ دوون و لەگەڵ ئینسانی کەچ ڕەفتار
وەکوو شێرێکی خونخوارە لەگەڵ ئینسانی داماوا ]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
چۆن ئەو برینە ماچ ئەکەی، کە خوێت تێکرد..؟؟؟
#چاوشی
ـــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۷)
شیرینە عەولاد خۆراکی گیانە
شیرین تر لەویش تەربیەت دانە
ئەم مانگە مانگی قیر و سیایی یە
ئەو مانگەکەی تر مل شکایی یە
بۆخۆی کەچەڵە، بەمووی ئامۆزای
شانازی دەکا، لێی کەوێ قەزای
ئەو کاتە کەندم ددانی دوێتە
کردم بە شوانی کارەگەل، کوێتە
عیلاجی کەسێ زۆر قین ئەستوورە
هەر ئاوی سارد و هەورازی دوورە
نەپرسێ زووە یا درەنگ وەختە
تووڕە بوو، بیگرێ هەر ڕێیە سەختە
ئەمە خەتەنە سووران بوو شێتە!
زەماوەن ماوە، هێشتا لە کوێتە؟
تا لە خەوی مەرگ هەڵدەستینەوە
ئەو خەوەی دیمان نایینینەوە
مەیکێشە بۆ لای زوحاک و کاوە
هەر ئەوە باوە، کەوا لە ناوە
چی نەکرا لە ژێر بەردا وەیدۆزی
بێگومان دێتە سەر بەڕە سۆزی
کاوڕبازی بوو ئەو دڵ خوازییە
وریا بە، ئەمە بەرانبازییە
✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
#مامۆستا_قانع
#چۆنێتی_زەمانە
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ،قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرزو شادە،خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ،قەت سەر لەخاک ناکاتەدەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە،گەرمی بازاڕی گیا
با، لە هەورا سەرنیگون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ : من نامەوێ شوعلەی ضیا
ئەی فەلەک! ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و ، دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگاجووتێ ئەبەیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسووفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سلێمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ڕێکوپێکترینە شێعری تاکوو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی...!!!!
#هەڵۆ
ـــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱٦)
خۆی دانیشتووە لە قەڵای مێرێ
تەموور لێ دەن خەڵک، بە گون و کێرێ
ژن پێدەکەنێ، بە چاوی جوانی
ئەگەر جوان نەبێ، دەم و ددانی
سەردەمێ ڕاوگەی بەبر و شێران بوو
شا بوو بە شالیار، تەتەر وێران بوو
ئەو ساڵە سی بوو، کۆسە برسی بوو
ژیانی گەلێ پڕ مەترسی بوو
من بێ پارەم و یار بە ئیفادە
کوا دەیگەمێ؟ ئەو سوار و من پیادە
قسەی لێ مەکەن، ئەو سەره سوێنە
خوا دایناوە بۆ ئەو بنە سوێنە
ئەو کاتە زانییم کار گوو بە گووە
سەرۆکی بازاڕ یاقوبە جووە
مەبنە مڵۆزم لە کار و ئیشم
ئەو شوێنە پاک بێ، خۆم لێی ئەنیشم
نێرە حەیتەیەک بێ سەر و سڵام
لێم وەژوور کەوت، وەک کەری حەرام
کێ فەرعانەی دا، تەنگانەش دێنێ
ئەوەی گیان ئەدا، گیانیش ئەستێنێ
نازانم لە چاو یاقووب خان چیمە؟
ئەو کاروانچییە، و منیش خانچیمە
✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ڕەنگە نەمناسیتەوە ئەمجارە بمبینی
تێک چووە سیمای زەمانی لاوەتیم...!!!!
#مەلەکشا
ـــــــــــــــ
ئەمڕۆیش تەواو ئەبێت
باسی سۆزیم بۆ مەکە
من ناڵێم
سبەی ڕۆژێکیترە
تەنیا ئەڵێم
تــــۆ ڕۆژێکیتری
تۆ بەیانیت
ئەوەی کە ئەشێ لەبەری زیندوو بمێنم...!!!!
#جوبران_خەلیل_جوبران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر شیعری جوانت دەوێ، دەبێ لە ئامێزت بگرم
هەنگ لە دوورەوە گوڵ ببینێ هەنگوینی پێ دروست نابێ
#تەڵعەت_تاهیر
ــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیان ئەمانەوێت کتێبفرۆشییەکی مەجازی دامەزرێنین،
ناوێکی کوردانەی خۆشمان ئەوێت.
تەماشای ڕوومەتی تۆ دەکەم ، ئەخوێنم سوورەتی (والشَمس)
بەیادی زوڵفی پڕچینت، (واللیلِ إذا یَغشا)
#قانع
ــــــــــــ
گەر باسی تاریکییەکانمت بۆ بکەم، دیسان وەک خۆر دەمبینی...؟؟؟
Читать полностью…#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱٨)
مردن لە ژینم نابێ تاریکتر
فەرموو گەردنم لە موو باریکتر
کارمامز! کەنگێ بۆم دەستەمۆی تۆ؟
ئەوە ملی من، ئەوەش چەقۆی تۆ
لەسەر من خاوەن ئیختیاری تۆ
حەیفە نەشکێنێ پشتم، داری تۆ
بمبەخشە، مەگرە ئەستۆ وەباڵم
هەزار گوناح یەک تۆبە، زاڵم!
بێ چاوێنی بێ، ئەوەندە ساغە
ئێژی دارەکەی دێی قەرەداغە
هێندە شیرینە یارم، ماشەڵڵا
بە قوزەڵقۆرتیش دەخورێ، بەینەڵڵا
ئەوەندە گەڕا کەچەڵ بێ مایە
ئاخری هاتەوە سەر کونەقایە
ئەوەندە،بڕۆ بۆ ماڵی یاران
بۆ ژێرت بەڕە کۆنێک بیاران
تا دووجار نەیەن، تۆ جارێک مەچۆ
هێندە بێ و بچۆ، تا قەدرت نەچۆ
ئەوەندە وەشوێن دز کەوی چاکە
نەگەڕێتەوە بۆ سەرت، کاکە!
دزی وا هەیە، خوا بیخەفێنێ
تەنانەت لەچاو کل، دەڕفێنێ
✍مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ئێوە چیتر کاتتان نییە دانیشن و بگرین
مەجبوورن لەگەڵ گریانا ئۆتۆمبیل لێخوڕن
قاپ و قاچاخەکانتان بشۆرن و
هەموو کارە دواکەوتووەکانتان تەواو بکەن..!!!
ئامۆژگاری کردن لەناو کۆمەڵدا، تانەیە...!!!
#ئیمامی_عەلی
ـــــــــــــــــــــــــــ
دڵ و چاوت ئەزانم دەستەمۆمن
بەتەنیا هەر زمانت سرکە بۆ من
#مەدهۆش
ــــــــــــــــــــ
ساڵی نوێی زایینی لە هەمووتان پیرۆز بێت
هیوادام بە قەد حەزرەت عیسا تەمەندرێژ بن.
سەراپا،
ڕەگ بە ڕەگ،
ئێسقان بە ئێسقان
موو بە موو کوردم...!!
#هەژار
ـــــــــــــــ
تۆ نەبی چۆن...من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
#شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــ
کوردستان پڕە لە جوانی
بەشێک لەم جوانیانە لە کورد گراف ببینە
قاشــــێک لە کـتــێـب 📘
پارچـــەیەک مۆسیـقا 🎧
قومـــێک لە شــێـعــر 📝
پێشانگایە بۆ جوانـی 🏞
🎨 کـــــــوردگـــــــــراف
😍 جیاواز دەردەکەوین
🫶 لە کوردگراف ببنه ئەندام
🔗 @KURDGRAPH
گوڵ کە مەیلی دولبەری بێ، مشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشق بازی، زاهدێ ڕیسوا ئەکا
ماڵەکەم دارالجنونە، خەستە خانەم بۆ ئەبەن؟
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا
ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
چون وتارت هێندە تاڵە، دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا
گەر تماشای جێ دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ، هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا
(قانعی) چون کەوتە فیکری دولبەری، کوشتی بەخەم
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
بەڵێ، بەو شەرتە خۆشە وەسڵی دڵبەر
کە دەمدەم دەم لەنێو دەم، دەس لە باوەش
#سەیفولقوزات
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱٥)
نە فڕ و فیشاڵ، نە هەڵبەز هەڵبەز
کاکە گیان ئەمە عەرز و ئەمەش گەز!
درێژەدانی پێناوێ ئیتر
خوێی چێشتە ئەمیان لەچاو ئەوی تر
ئەم واتەش نزای پێشینیانە
هەڵەیشی تیا بێ لە گەردنیانە:
یا خوا کێر قنگ بکا دەستەمۆ
نە قەت گوێرەکەش فێر بێ وە پەمۆ
سەوەتە فێر بە و سنعات بزانە
مزگەری چییە؟ قوون هەڵسووڕانە
بووک چۆن ئیمڕۆ یادی خەسووی کرد؟
حەساوە دڵمان، شوکر گا گووی کرد
ئەم بەرد لە مشت و ئەو دیزە بە کۆڵ
نە قەومێ، لەیەک هەڵبماڵن قۆڵ
لام وایە زیاتر لێ نەدەی چەنە
هەر تڕێ لە قنگتایە بیکەنە
ئەم جار بزانە کفری کاولە
گەورەی مەجلیسی، قۆجە شاگولە
کێ نەیبیستووە ئەم پەندە، فێر بێ
هەر چاوێ دوژمن نەناسێ، کوێر بێ
ئەو خورمایە تۆ خواردووتە دایە!
دەنکەکەی لە گیرفانی من دایە
مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
دوو هێندەی مەرگم، مردووم و
نیوەی ژیانم نەژیاوم...!!!
#بەهرام_بەیزایی
ــــــــــــــــــــــــــ
وتبووم
لەبیرکردن کاتی ئەوێت،
هەڵە بوو.
فەرامۆش کردن کاتی ناوێت
فەرامۆش کردن دڵی ئەوێت کە ئەویش لە لای تۆ ماوە...!!!
#یەڵماز_گونای
ــــــــــــــــــــــــ