mamosta_qani | Unsorted

Telegram-канал mamosta_qani - مامۆستا قانع

15334

کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Subscribe to a channel

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۲٤)

ئەم ساڵە ساڵی مەیموونی مۆنە
هەوەڵمان وابێ،ئاخرمان چۆنە؟

ئەو کەسە پیاوە، سەر بدۆڕێنێ
بەڵام قسەی خۆی قەت نەدۆڕێنێ

تادەژی، قسەی خۆت نەخۆیەوە
ئینسان قەدری خۆی وا بە خۆیەوە

کێ دیویە کەسێ بمرێ بە وەسیەت
تا کەنگێ نانێی لەفیز و دەعیەت؟

تاکەی چیخ دەنێی بەلای خوداوە؟
دنیات بە خەیاڵ لە توربێن ناوە

ئینسان تا وەختێ ئەجەل پێی دەگا
هەر لە پێستێکا نامێنێ وەک گا

ڕووبەڕوو دەڵێن بەوەی غەریبە
ددانی زلە، ئەو نانەجیبە

لە دواوە ئێژن قنگی دەهۆڵە
لێی دەنێن گەلێ پووک و چەمۆڵە

ئێوارە وەختە، جرپن بە جەختە
ڕۆژ لەبەر خەوتن، ئیشی لا سەختە

ئەم پەنده تیشکی ڕووناکە وەک خۆر
ئیشکەرم بمرێ، نەمرێ مشوور خۆر

بیکە بە گوارەی گوێچکەت قسەی زوو
قەت ئیشی ئیمڕۆ مەیخەرە سەی‌زوو

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

سا تویچ
      من بەرە، وە قـــوربانی کە...!!!


#مەولەوی
ــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#قانع
#بۆچییە؟


من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، فارس و تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟

تا کڵاشی بەنچنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی (رکن اباد) و نەهری (رودبار)م بۆ چییە؟

تا سەبیلی زەرد و سووری فیتکەدووری خۆم ببێ
فڵتە فڵتی نێرگەلە و تۆپی سیغارم بۆ چییە؟

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهرەمارم بۆ چییە؟

نەی کە شومشاڵە عەزیزم سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شومشاڵم ببێ، من عود و تارم بۆ چییە؟

ڕانکوچۆخەم دەس کەوێ ،چیمە لە فاسۆن و حەریر؟
جاوی خۆماڵیم ببێ، چیتی توجارم بۆ چییە؟

(بانی خێڵان) ئاوەدان بێ بۆ قەڵەم بۆ کوردەکان
تازە ئیتر ئووچی پیسی بەد نیگارم بۆ چییە؟

تاببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و ئێڵاخی خۆم
ئاوی سوێر و دڕکە زەردەی گەرمەسارم بۆ چییە؟

تا تەمـاشای قـامەت و لەنجـەی کچـی کوردم ببێ
حۆری و غیلمانی سۆفیی مفتەخوارم بۆ چییه؟

تا هەژاری نیکتەگۆ وەک قانعی پەیدا ببێ
دەفتەری ئەفسانە کۆنی پڕ لە عارم بۆ چییە؟

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

دەنگی ڕۆڵەکانمان بین

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ژیان پڕە لە ماڵاوایی لەناکاو...!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

نرخی ماڵ، بە پێکەنینەکانی دایکە...!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئایا ئەتانزانی ئەجی مەجی لاتەرەجی کە لە منداڵیدا ئەمانخوێند، بە زمانی فەڕەنسییە؟؟


#زانیاریی_بێ‌کەڵک

Читать полностью…

مامۆستا قانع

نە ڕۆژاواییەکان بلیمەتن و نە ئێمە گەمژە
بەس ئەوان پشتیوانی ئەکەن لە دۆڕاوەکانیان تاکوو سەرکەون، و ئێمەیش لەگەڵ سەرکەوتووەکانمان بە جەنگ دێین تاکوو بدۆڕێن...!!!!

#ئەحمەد_زویل
ــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ڕۆژێک دەگات خۆت ئەو مرۆڤانە لە ژیانتدا ئەسڕیتەوە کە ترست بوو لە دەستیان بدەی...!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هاوڕێیان کێ ناوی ئەم چیا ئەزانێ؟

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۲۰)

ئەوی کە ساڵان پێم دەکرد خێرە
ئیمساڵ لێمان بوو بە گورگ و شێرە

ئەوەی دەیزانێ بۆ خۆی خاوەن ماڵ
دز بیزانێ، هیچ ناهێڵێ لە ماڵ

ئەو کەسەی ئامۆژگاری پێ ناوێ
یارمەتی لادێ و شاری پێ ناوێ

پێم سەیرە ئەوەی دەیخۆی نەیزانی
ئەوەی تریتی دەکەی، دەیزانی

بۆچی ئەو پارەی دەیدەم بە کرێ
بۆخۆم و مناڵ نەیدەم بە ترێ؟

ئەو کەسەی بڕوای بە خۆشی نییە
پشت پێ بەستنی هۆی خۆشی نییە

ئەوەی بنیشێ بە لای خاسەوە
ئەویش ئەپێچرێ بە لیباسەوە

ئەوەی بنیشێ بە لای حیزەوە
ئەویش ئەپێچرێ بە تیز تیزەوە

ئەوی ڕێکی خست خوا بۆ ئەو کیژە
ڕێک نەکەوت بۆ مانگای دێڵیژە

مەعلوومە ئەوەی دەیکەی بۆ جگەر
هیچ کات و ساتێ نایکەی بۆ دیگەر

کێ بە تەما بێ نانی دراوسێ
بۆی بێ، لە برسا دەمرێ، دەئاوسێ

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەو کاتانەی دونیا خاپووری ئەکردم
دایکم لەسەر بەرماڵەکەی خەریکی ئاوەدان‌کردنەوەم بوو...!!!

#الفواز
ــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لەوانەیە ئەگەر تۆ لێرە بایی
ئەو فرمێسکانەی کە بە زۆر لە چاوانمدا هەڵمگرتوون
بمڕشتنایەتە سەر دەستەکانت...!!!!


#فرووغ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

دڵم لێ پیس مەکە گیانە، ئەگەر بێگانه ئەدوێنم
بەخۆشی تۆیە سەربەستیم، کەوا سەربەستی ئەنوێنم

#مەدهۆش
ـــــــــــــــــــــــ

ئەگەر شەریکەکەتان دڵپیسە وەک مەدهۆش قسەزان بن😁😁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

چی گرێت ئەدا بەم ژیانەوە؟؟

#کۆمێنت

Читать полностью…

مامۆستا قانع

⭕️کاناڵی ملـوانکـەی شـین⭕️

لێم ببوورن ئەی هـەژار و بێـکەس و هێـمن ئـەمن
ئێـستە ئەیزانم کە ئێـوە بـۆچی ئالوودەی خەمـن!


مـلوانکەی شـین،
کاناڵی شاعیری گەورە و پایەبەرزی کوردستان
#شەریف_حوسێن_پەناهی
#📚💙
کاناڵێکی تایبەت به:

1_بـەسـەرهـاتی ژیانـی کـوردان🖤

2_شێعر و گۆرانی ڕەسەنی کـوردی☺️👌

3_ژیانـنامـەی گـەورە پیاوانی کـورد📝

4_پەند و کولتووری جوانی کوردەواری✨

عاشقانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەشدار بن👇👇👇👇👇
/channel/+VEJFs0ygG605OTRk
/channel/+VEJFs0ygG605OTRk
/channel/+VEJFs0ygG605OTRk

Читать полностью…

مامۆستا قانع

گەرد و بادی ھیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز

نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە..!

#نالی
ــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان ‌بەشی(٥۲۳)

قۆڵ هەڵکە بەسیە ئەم قاو و قیژە
شمشێری پیاوی شەڕنەکەر تیژە

تاخۆت لە پیری وەشاری، هەر دێ
چی لە کاسەدا، بە کەوچک دەردێ

ئەو شتەی لەگەڵ وشتر سەربەسەر
نەمگۆڕیەوە، چۆن دەیگۆڕم بە کەر

مفت بەڕێ چوون دەریناهێنێ
کاکڵ خۆر ئەبێ توێکڵ بشکێنێ

ئەوەی نەبووبێ لە دەرپێی شڕم
تا هەم حەسێبی ناکەم بە کوڕم

کێ بە مەیلی خۆی هەڵگرێ شمشێڕ
نابێ بترسێ لە پڵنگ و شێر

کوێر بم ئەو بووکە جوانەی ماڵ مەتی
هەم سەری ڕووتە و هەم پێیشی پەتی

مەرحەبا لە تۆ ئەی پایزە برا!
هاوین و بەهار نایە بەرچرا

حاجەت زێڕینە! کڵاو موویینە!
هۆت دەکەوێتە حاجەت گوویینە

خۆت دەیخۆی بیخۆ، سیسەی هارەلێس!
نەیخۆی، دەینێرن بۆ عەبڵا چڵێس

دەک ئێسکت مرێ، ئەی ئێسک گران
حەسیرە شڕەی دەوری ئاگران

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

گەر نەبووم،
لەو شتانا بمدۆزنەوە کە خۆشم‌ویستوون..!!!


#غوڵامڕەزا_برووسان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە بەر حوکمی نیگایا قاتە ھوشیار

ھەتا چاوی بکا بڕ، مەستە، ھەر مەست

#مەحوی
ـــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۲۲)

پێخۆری چەورت نەبوو، بە ژاژی
ڕازی به، کێ زۆر دەخوا زۆر ناژی

هەن لەو کەسانەی سەر و ڕووپۆشن
ژێریش لە هەل و مەرجا ئەفرۆشن

زۆرم بیستووە لە خزم و خۆیی
کێ بەسەر بڕوا، بە مل‌دا ڕۆیی

کێ قەرز و قۆڵە بکا لەگەڵ دۆست
دەس بشواتەوە لە قەرز و لە دۆست

ئەو کەسەی چووە سەر قسەی ژنێ
وەبزانە دەستی دا لەوێ گونێ

کەسی کە پێڵاو دەدوورێ دیارە
حۆجەی بە ددان دەبێ ئەو کارە

پەندی پشینیان تەڵای بێ خەشە
کێ لە لای دیزە دانیشێ ڕەشە

کەسێ لە ئاشی دانیشێ تاوێ
ئارداوی دەبێ، کێشەی پێ ناوێ

کەسێ چوو لە ناو، کێ دەبا ناوی
تا لە بەر چاوی، لە دڵدا ماوی

تا لە تۆ دوورم، جوان و ڕووسوورم
کاتێ لە ژوورم، لات بە قەد توورم

لە ئاساییشا مێویش هەر نێرە
کەسێ لە شەڕدا نەبێ وەک شێرە

☺️مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

شتە دوورەکانم خۆش‌ئەوێت
وەکوو ئاسمان و
مانگ
وەکوو تــۆ...!!
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

"مـــن" لە پێکەنینەکانی "تـــۆ"دا ئەژیم...!!!

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بەشی(٥۲۱)

کێ بە پەیژەدا سەر کەوێتە سەر
پلەی خوارەوەی ئەشێ بێتە بەر

کێ بە مێروولە بتڕێ بێ خەبەر
تەبەقە تڕانەی ناکەوێتە سەر

ڕۆح فیدای باخی سێو و هەرمێتە
ڕووت بۆ دەرناخەی؟ مانگی شەرمێتە؟!

ئەوەی پیوازی نەدیبێ هەرگیز
دەیچێنێتەوە قونچکی نەرگیز

ئەو کەسەی پیشەی هەر دڵ شکانە
عاقیبەت بەشی ئەو مل شکانە

ئەو شتەی کە تۆ ئێژی پێی مەستم
من گەلێکی پێ سەرخۆش و مەستم

ئەو کەسەی تۆوی چقڵ ئەچێنێ
ناتوانێ بۆ خۆی لە گوڵ ڕامێنێ

وشترەوانی کێ پێی پەسەند بێ
سەردرگانەکەی ئەشێ بڵند بێ

ڕیوایەت لە پێشینیان کراوە
ئەوی تۆراوە، بەشی خوراوە

کێ بە نامەردی، چ پیاو بوو چ ژن
دەرزی پیا کردی، پێیداکە شووژن

ئەوانەی ڕووتن، وەک مەڵکەمووتن
لەگەڵ کوڵۆڵی و داماوی جووتن

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە سەر خاکی دەرت، قوربان، ھەتا من بم ھەتا سەر بێ

ئەگەر تاجی سکەندەر بێ سەرم ناوێ لەسەر ناکەم

#وەفایی
ــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ناڕاستەوخۆ بڵێ خەڵکی کوێی؟؟

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#مامۆستا_قانع
#ڕیشی_پان


بێ قەزابێ ، مامە سۆفی تا بێ ڕیشی پان ئەکا
(قُل) بە فل حاڵیی بووە ، چی ئیدیعای ویژدان ئەکا

خەڵکی گەییە جەلبی ڕۆح و ، ئەو خەریکی شانەیە
حەز لە تەزبیحی گڵین و ، خڕنووک و قەزوان ئەکا

وا دراوسێ کەشفی مانگ و ڕۆژ  ئەکەن ، ئێمەش شوکور
کاکە دەروێش وا خەریکە، کەشفی دۆڵەی نان ئەکا

مامۆساکانمان ئەڵێن زۆر سوننەتە سواری بە کەر
هەرکەسێ سواری بە فۆرد کا، خۆی شەریک شەیتان ئەکا

ئەو بەتەییارەی نەفاسە تەی ئەکا ڕێگەی وڵات
ئەم بە سواری کەر خەیاڵی سوریە ولوبنان ئەکا

کافرە سەگبابەکان کەی سنعەتە تەلسز ئەکەن ؟
حمدولیللا کوردی ئێمە قوڵینەو  تەیمان ئەکا

[قانعا] بێ سوودە ،، یا شێخ دوژمنی پێشکەوتنە
هۆش و  بیرو یەکێتی ، دەردی وڵات دەرمان ئەکا


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەمیشە کەسانێک هەن کە لە لووتکەی دڵتەنگیدا، ناتوانین لە باوەشیان بگرین.
لەوانەیە ئەمە ناخۆشترین ڕووداو بێت...!!!!


#ئیلهان_بێرک
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۹)

ئەو گەڕاڵە پێی لە ناومان بڕا
ئەوەندە گەڕا، تا شوکر دڕا

تا تۆ بیروڕای ئاوا قۆڕت بێ
خۆشی نابینی، ئەمە گۆڕت بێ!

هێندە لاواز و لەڕ و بیمارە
سەگ چاوی لێ دادەگرن بێ‌چارە

ماڵی بەعزێ کەس بە قەد گوندێکە
ماڵەکەی منیش قوونە جندێکە

ئەو کارەی کە با بە بارانی کرد
باران بە بەفری کۆسارانی کرد

ئەوەی بە بێوەژنی دەیزانی
دەوری کچێنی دەبوو بیزانی

چون ئیشی فەلا بێ‌فڕوفێڵە
پێی ناگا، بێجگە لە دانەوێڵه

بیستوومە زۆر جار لە گەورە پیاوان
ماکەر گایینە قازانجی گاوان

ئەوەی بە من بوو، ناومە بە تۆوە
بەڵکوو بسووتێی بە کوڵ و کۆوە

ئەوی پێی کردم تانەی جەرگ‌بڕ
با نەیکردووە بە دەواری شڕ

ئەوی دۆست کردی دەینم بە گەردن
نەمدیوە بیکا دوژمن لە دوژمن

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#مامۆستا_قانع


لە سەر ئەسپی خەیاڵاتم ، ئەگەر بگلێمەوە ئەمڕۆ
بە سەرگەردانیی و شێتی ،ئەگەر بخولێمەوە ئەمڕۆ
لە زامی جەرگی پڕخوێنم، ئەگەر بکولێمەوە ئەمڕۆ
[بە چاکی سینەوە پێم خۆشە من بتلێمەوە ئەمڕۆ
نەوەستم با لەبەر ئاسانەکەی ئینسانی ناپیاوا]

دڵم ڕازی بکەم باشە بە ئێشونێشی خار و خەس
لە دنیادا بڕۆم دەرچم هەتاکوو خوا ئەڵێ پێم بەس
لەداخ ئەم چەرخه زۆردارە، ئەوا سووتام وەکوو قەقنەس
[سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت، ئیتر بۆچی منی بێکەس
نەسووتێم و نەهاڕێم ، تۆزەکەم نەدرێ بەدەم باوا ؟]

وەکوو دەروێشی بێ‌مەسکەن، لەسەر نێم تاجی ڕیسوایی
ئیتر هیچ گوێ نەدەم قانع! گەدایی یاخۆ پاشایی
دەف و کەشکۆڵ و کەڵپۆس و لەسەر ئادابی شەیدایی
[لە هەرد و دەشت و کۆسارێ ، بناڵێنم بە تەنیایی
بە زامی سینەوە سیدقی، لە گێژی بەحری خوێناوا]


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…
Subscribe to a channel