کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا
یەک قوم مەی موڵکی کەیکاووس دێنێ
تەختی قوباد و بەختی تووس دێنێ
لەبەربەیانا ئاخێکی سەرخۆش
سەد نوێژی سۆفی زمانلووس دێنێ..!!!
#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــ
تەماشا ئەکەم جەرخەکەی گەردوون
کەر ئەکا بە شا ! شا ئەخاتە توون
چەندە نەوجوان ، ئەکا سەرنگوون
لەیلی بۆ ئەغیار ، شیوەن بۆ مەجنوون
*کەی وەها ئەبێ کۆنەی بەد کردار؟!
سەرداری سەر تەخت ئەکەی بە بێ سەر
بێ سەر ئەبەیتە ڕیزی تاج وەر
خوێنی چەن مەزڵووم ئەدەی بە هەدەر
بەرگ ئەدەی بە مەڕ کێر ئەدەی بە کەر
*ئافەرینت کەن ، دەوری ڕۆژگار
#قانع
ــــــــــ
وەک خەمم عومری درێژ بێ نازدار
ئەمڕۆیش دڵنەرمی خۆی خستەوە کار
چاوێکی لوتفی بڕییە چاوم:
چاکەی هاویشتە ناو ئاوی ڕووبار....!!!!
#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــــ
بێ تۆ نازانم چیمە و چیم نییە
وەکوو زولفێکی بێ گوارەم،
وەکوو ڕێگایەکی بێ هاتنم و
وەکوو ڕووبارێکی وشکم کە شوێن پێی ئاوەکەی کەوت، گەڕایەوە و کەناراوەکانی خۆی نەدۆزیەوە...!!!
#جەببار_ڕەشید
ــــــــــــــــــــــــــ
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن😍👇
Читать полностью…وەرە قوربان
ئارامی دڵان
شێتت کردم
وەرە قوربان...!!!!
#گۆرانی
ــــــــــــ
ئەوانەی زووتر بۆی دەرچوون، ساقی!
خاکی غوروورە تیا نووستوون، ساقی!
مەی بخۆ و ڕاستی هەر لە من ببیە:
با بوو لە هەرچی دوابوون، ساقی...!!!
#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــ
نەبوونت برینێکە
لە نێوان برینە بێچارەسەرەکانمدا...!!!!
#موزەففەر_نەوواب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێستە کاتی ئەوە نییە بزانی چیت نییە،
بزانە بەوانەی کە هەتە ئەتوانی چی بکەی...!!!
#هێمینگوەی
ــــــــــــــــــــــــ
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟
ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
نووشتهی مهلا و شێخ گشت فڕ و فێڵه
ئاخۆ چاره نووس له دوای کێ وێڵه
یاخوا له کای کۆن بهر نهبێ ئاگر
تا ئاوی پییا کهی دهیگرێ زیاتر
#هەژار
ــــــــــــــــ
خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچێ حیز و دزە
ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم
زۆڵەکوردی بێئابڕوو
دەنێرمە سەر هۆرەی بەڕوو
لە کیژ و لاوی جوتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران
هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵەم لە دوژمن دەستێنم
کێ خواردمی دەڕشێتەوە
کێ لێیدام لێی دەدرێتەوە
#مامۆستا_هەژار
مەرج نییە نیشتمان خاکێکی گەورە بێت؛ هەندێک جار شوێنێکی بچووکە لە نێوان دوو شان...
#غەسان_کەنفانی
بە بێ تەوحید و سەنعەت، ناتوانن جەنگێ بەرپاکەن
بە بێ کەسبی هونەر ، چۆن لەشکری بێگانە توونا کەن؟
#قانع
ــــــــــــــ
سەگ پەلامارت بداتێ ،دانیشی ڕزگار ئەبی
هەرکەسێ هەڵمەت لە کەوتوودا ، لە سەگ زۆر کەمتره...!!!!
#قانع
ــــــــــــــ
درگا بۆ ئەوانە ئەکرێتەوە کە بەقەی پێویست بەخیرەتن بۆ تەقە لێدان..!!!
Читать полностью…#قانع_و__ڕۆنی_هەورامان
مامۆستا عوسمان محەممەد هەورامی گێڕایەۆە و فەرمووی:
جارێکیان #مامۆستا_قانع لە دێی نەوتی دەبێ لە قەرەداخ، برنجی باشی دەبێ، بەڵام ڕۆنی چاکیان نابێت، دەیویست بێ بۆ سلێمانی ، مەلاژن دەڵێ، بەڵکو ڕۆنی چاکی هەورامان بکڕی .
قانع دەڵێ : باشە دەچم بۆ لای حاجیی ناسراوم بزانم ڕۆنی هەورامانی هەیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەچێتە سلێمانی و دەچێتە لای حاجی ، دەڵێ: ڕۆنی هەورامانت هەیە؟
دەڵێ: بەڵێ،، مامۆستا دەفەرمێ چۆن بڕوا بکەم هی هەورامانە؟؟
حاجی دەڵێ: بەو قورئانەی خوا قەسەم هی هەورامانە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قانع ڕۆن دەکڕێ و دەهێنێتەوە بۆ ماڵ و ئێوارە چێشت لێ دەنێن.
بۆنی پیسی ڕۆنەکە ئەو گەڕەکە دا ئەگرێ ، مەلا ژن دەەڵێ ئەوە ڕۆنی هەورامانە تۆ هێناوتە ، بۆنی پیسی بە هەموو لایەکدا بڵاو بووەتەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا هەڵدەستێ و دەچێتە بەردەمی قورئانەکە کە لەسەر ڕەفەکە دانراوە و دەڵێ:
قورئانەکە تۆ دەستی منت بڕی ، ئەگینا من حاجی دەناسم!
😄😄😄😄😄😄😄😄😄😄😄😄😄😄
#وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار
#کۆکردنەوەی_مەلا_ئەحمەد_نەزیری
سەردەستەی دنیای مەعانی عەشقە
شابەیتی شیعری جوانی عەشقە
ئەی بێئاگایی لە عالەمی عەشق
ژیان خۆی ئەبێ بزانی عەشقە...!!!!
#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــ
بێ تۆیی... گەڕایەوە
-کۆڕی پەردە لادان لە کتێبی «بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێگۆرانیدا» بەرهەمی سوهەیب عەلی
بە بەشداری و وتاری: محەممەد سدێق کەریمی و فەرشید ڕوستەمی
کات: ڕۆژی چوارشەممە/ حەوتی سەرماوەز. ١٤٠٣/٩/٧
خۆشەویستم،
ئەو کاتەی کە نامەوێت لەم دونیایەدا هیچ کەسێک ببینم
بەرەو ماڵی ئێوە ڕێ دەکەوم...!!!
#موحەممەدساڵح_عەلا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ کەسی چاوەڕێ،
کات تەنیا وا ئەنوێنێ کە تێئەپەڕێ...!!!
ـــــــــــــــ
تا سامانت ههس دۆس فره خاسن
سهروهت چوو له دهس کهی تۆ ئهناسن؟
نانێ رۆژ پهیدا بکهی، نانێ شهو
بهڵام نهکێشی منهت لهم و لهو
ئهم پهنده له گوێ بگره گهوههره
عیلمی بێ عهمهل باخی بێ بهره
#هەژار
ــــــــــــ
#بەسەرهاتی_مامۆستا_قانع_و_ئاشەکەی
مامۆستا قانع ئاشێکی دەبێ ،چەند تابلۆیەکی جۆربەجۆری نووسیبوون و لە شوێنە جیاجیاکانی ئاشەکەدا هەڵیواسیبوون.
وەکوو لە دارتوویەکی نووسیبوو(جێگای کەر بەستنەوە) لە دارێکی تری نووسیبوو(جێگای باراش خستن) و بەم جۆرە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژێکیان کۆمەڵێک ئاغا و بەگزادە و وردە کوێخاو.... لە ڕاوە کەروێشکەوە دێنەوە،
لا دەدەنە ئاشەکە و ماندوو دەبن، دەیانەوێ ئیسراحەتێک بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەموویان بە کۆمەڵ دەچن لە سێبەری ئەو دارەدا دادەنیشن کە لێی نووسراوە (جێگای کەر بەستنەوە) ...😁
قانع کە ئەمە دەبینێ دەست دەکا بە پێکەنین و دەڵی : وەجاخ زادەکان ! تەشریف بێننە سێبەری ئەم دارەی تر ، ئەوە جێگای ئێوەومانان نیە!
ئینجا ئەوانیش تابلۆکە دەخوێننەوە و بەشەرمەوە دەس دەکەن بە پێکەنین.
😂😂😂
#وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر دولبەر زەکاتی نازی خەندەی خۆی بە من بەخشێ
تەسەللام دێ ،کە مەرجە بۆ هەوێنی شیعری دڵداریم
#قانع
ــــــــــــ
سەلیبی زوڵفی تۆم خستۆتە گەردن،
بووم به نەسڕانی
ئیتر قوربان بکە ڕەحمێ
نە دینم ما،
نە ئیمانیم
ـــــــــــــــــــــ
#ئەحمد_مۆختار_جاف
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
دەڵێی شارێ، بە جارێ، چۆتە غوربەت
وەها چۆڵە جیهانی من بە بێ تۆ!
#ک_د_ئازاد
ئەی نیشتمان وا هەست دەکەم
هەندێ جار
وەک قورئان لەماڵی سۆزانیدا
وەک کاتژمێر له دۆزەخدا ، بێکار و فەرامۆش کراوم..
#بەختیار_عەلی