mamosta_qani | Unsorted

Telegram-канал mamosta_qani - مامۆستا قانع

15334

کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Subscribe to a channel

مامۆستا قانع

هیوادارم ڕزگارتان بێت لەو ئازارانەی کە لە بارەیانەوە لەگەڵ کەسدا قسە ناکەن...!!!


#هیواکانی_ئەدمین
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱٤)

وشکی هەڵێنا خەسوو بە لاتاو
بووک دەڵێی نەنان دەخوات و نە ئاو

ڕۆژێک چڵکن بە و ڕۆژێک قیت و قۆز
ئەمیان بۆ ناو کۆز، ئەویان بۆ ناو هۆز

چوار قوڕنەی دنیا بۆ ئەو بێ بە مڵک
ئەم دەستی لەو دەست وەرناگرێ چڵک

نان بخۆی بە هۆی فێڵ و تەڵەکە
بۆت سەر ناگرێ، تڕە کەڵەکە

پیاو هەموو دەمێ نەپێوێ ڕبەی
ئیمڕۆ بە حازر، قەرز بۆ سبەی

هەر ئەم سەر کەری، هەر ئەو سەر کەری
هەر پارەدەری، هەر پینەکەری

بریا سەری خۆت لە قوڕێ نابا
ئەم قسەت لە ناو دووتوێ نەنابا

هێندە ئەم لای دا بە سەر ئەولادا
هەتاکوو ڕیا بە هەردوولادا

دڵ بێ کوڵ‌و کۆ بە تاسە نابێ
چون کاسە بە بێ ژێر کاسە نابێ

ئەو مردووە وا زوو لەبیر ناچێتۆ
قەت بەم شیوەنە زیندوو نابێتەۆ

گوێ بگرە ئامۆژگاریی کەسانە
ئەم قسە باوکی هەموو قسانە

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بە ئەقڵی خۆم قیاسی چاوی ئەو شۆخەم بە ئەختەر کرد
بەعیشوە چاوی بەرزۆ کرد ، هەزار جوێنی بە ئەختەردا

وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ جوانە یا کوڵمی؟
بە بانگی ئاشکرا بولبول، دووسەد تەعنەی لە شەسپەڕدا


#قانع

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە
ئەگەر تاوانبار نەدۆزرایەوە،
دەستی دەسەڵاتی لەگەڵدایە..!!!

#ماندێلا
ــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

"قسەی قۆڕە لەو دنیاش کرێکار بیت"


هەموو ژیانم لەسەر ئەو باوەڕە بووم
کە درۆ نەکەم.
دڵی هیچ کەسێ نەشکێنم و
ئەوەشم قبووڵ کردووه کە لەنێو چوون
بەشێکه لە ژیان،
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا،
من لە مەرگی خۆم دەترسم.
دەترسم دوای مردنیش کرێکار بم!

#سابیر_هاکا
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پڕ بە دڵ بیرت دەکەم،
تا کەی لە من دووری و بـزر

بێ تۆ ژان بوو کردم ،
ئەمما ناوی ژینی لێ نــرا


#ماموستا_قانع
ــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

سەیر عەزەمەت پیرەمەگروون...

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۲)

چووکەڵ لە هەیکەڵ خۆ هەڵقوتێنێ
وەک گەنەی گونی گا دەنوێنێ

کارت بە کەس‌وکارت بسپێری
دوچاری گێرەی هومەرە کوێڕی

مەپرسە گۆشت و چەوری بۆ کەمە؟
قەڵەوتر نابێ، گیسکی سەلەمە

گشت ماڵێ خەجێ سەربەخۆی لێیە
بێ‌پەروا، ئەڵێی گیسکی ناو دێیە

حەقیە مل‌ئەستوور شایی بەخۆیە
هەر لاشیپێکی وەک گیپە جۆیە

بە دوو تەغار جۆ، تێر نابێ ورگی
دەڵێی بەربووە لە زاری گورگی

لە کیری تیتی و لە قوزی بیبی
پەیدا بووی، بۆیە ئەسڵ و نەجیبی!

وەک دووخە بەژنی ئەو بەڵەک چاوە
ئێژی لە گەرووی مارهەڵکشاوە

ئەڵێی ماستمان خوارد، دۆمان داوە بەو!
ڕۆژی ڕووی لێمان کردە نیوەشەو

بڕوانە ورگی، ئەڵێی دووانەیە
مانگای شێخ چۆپان یا ماڵوانەیە

✍مەلاغەفوور دەبباغی

٭ماڵوانە دێیەکی خۆش ئاوو هەوای کوردوستانی باشوورە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع



هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم
بێ تماشا کەن !هەزاران تانجەڕۆ و سیروان ئەکا

بۆ حەڵاڵە مالی کورد و بۆچی فەرزە کوشتنی؟
دەک خەجاڵەت بێ درۆزن !چۆن وەها پیلان ئەکا

کەس نەڵێ لافاوی ئاوە، ئاوی سووری (شیوە سوور)
خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە، شیوەنی بابان ئەکا

قانعی فیکری بە جارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی
نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چاو قلیان ئەکا


#قانع
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ژیان
بوختانێکی ناڕەوایە بۆ هەژاران...!!!!


#کیاڕۆستەمی
ـــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۱)

دووکەس سەر بەماڵاندا دەکەن زۆر
یەک کەری دەروێش، دووهەم مفتەخۆر

کێ کەس نەیدوان، خۆی هەڵیدایە
وەک کەڵە شێری بێ وەعدە وایە

باوەڕ مەکەن بەو فڕ و فیشاڵە
هیچی تیا نییە، کەندووی بەتاڵە

ئیمڕۆ لە چاو دوێ خۆی جوان کردووە
هەر ئەڵێی کەندووی نەزان کردووە

گۆشتی ئێمەیشی دا بە پشیلە
هاوسێ ماڵەکەم گولی بەغیلە

جێت ڕاست و ڕەوان، کێ لێژی کردووی؟
یا بیلامانێ گوو گێژی کردووی؟!

وەتی من پەندت بە گوێ دەسپێرم
پێت وایە گوێزت لە بۆ دەبژێرم

تا کردمە ئاڵقەی گوێت ئەم پەندانە
تۆ هەزار گوێزت کردە هەمبانە

ئەگەر چی بە دەم بزۆز و هاری
پەسەند نی، ئەڵێی گوێزی بێ باری

جێ ناگرێ وەکوو گوێزی ناو بێژنگ
قسەی تۆ ، دێنە وەنەوز و وێژنگ

تووڕە بێ بۆ کەس دانانێ مایە
وەک گەماڵی سەر دێڵە بە بایە

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەوری بەختی کوردستانە ، شیوەن و گریان ئەکا
ناڵەناڵی کوردەکانە جەرگ ودڵ بریان ئەکا

دەنگی قیژو هۆری خەڵقە دێت لە ژێر چەرخی زەمان
ئاهی مێرد کوژرای کوردە عالەمێ وێران ئەکا

دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ وژیان
بووبە هەور و وا بەسەر کێوانەوە، سەیوان ئەکا


#قانع
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

وڵامە بێ‌ڕەحمانەکان لەبیر مەکە
وەبیریان بهێنەوە با دڵتەنگ نەبی..!!!


#دەروێش
ـــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۰)

دێتە حاڵی جاو، پەل بڵاو ئەکا
هەر لە شێلاقەی باڵ‌شکاو ئەکا

نەزەرگەی خوایە دڵی ئادەمی
بە مەرجە شەیتان نەتفێتە دەمی

لە هۆزی ئادەم هی وا خولقاوە
شەیتان، زگماکی دەرسی داداوە

کێ مەیلی خەڵک بەشەڕدان ئەکا
ئەویش لە فاتەی سوورەبان ئەکا

فیز و تیزێکی نیشان دا لە خۆی
دەتکوت کچی جاف دابەزیوە بۆی

وا لەخۆت مەکە، با هەتیو مەتیو
ناوت لێ‌نەنێن کوردی دۆ نەدیو

هێندە بەبەختە ئەو نەنێر نەمێیە
هەر دەڵێی کوزە کەمتیاری پێیە

محاڵە ون‌بوو وەدۆزی، مەگەر
کڵاوی سەخرەجن بکەیتە سەر

ئەو کچەتیوە چاو جنۆکەیە
کچی چی؟ ئەڵێی کوڕەزۆکەیە

ئەوەی زوو پێمان دەکوت نیوەژن
ماشەڵڵا بۆ تۆ  کووپەی سەروبن

بکەویە دەستم کوا پێم دەوێری؟
گەلێ مەشهوورە ، ئەسپێی چەند کوێری

مەلاغەفوور دەبباغی


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#تاکە_شێعری_ژمارە 24
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە دووری مەسکەنی ئەژدادی خۆم پێم نایە دنیاوە...

بە ئاواتم کە ڕۆژێ خزمەتی خاکی مەریوان کەم...!!!!


#قانع
ـــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

من چیتر منداڵ نیم
بەیانیان بە ماندوویی و وەڕەزییەوە لە خەو هەڵدەستم..!!!


#بووکۆفسکی
ــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

بێتاقەتتم
وەرە و فێرم بکە بێتاقەتت نەبم...
فێرم کە چۆن عەشقت لە بن بێنم...
فێرم بکە چۆن فرمێسک لە سووچی چاودا گیان ئەدا و
چۆن دڵ ئەمرێت و
دڵتەنگی خۆی ئەکوژێت...!!!!


#نزار_قەبانی
ـــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

چەقۆی هاوڕێ، برینی قووڵترە
زۆر قووڵتر....!!!!

#ئاندرەی_کورکۆف
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

دەستی ئێمەت بەست لە هەر کارێک و ڕووت لەولا دەکەی..!!!!

#موخلیس
ـــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#پەندی_پێشینیان بەشی(٥۱۳)

چون بە ژەم و دەم نەدراوە بەشی
بۆتە مریشکی ئاشەوان، لەشی

تەوەزەل خۆی بەلادا خستووە
بێ خەیاڵ، لە گوێی گادا نوستووە

قلیان ئەکێشێ و دووکەڵ دەرئەدا
هەر ئەڵێی مژ لە قوونی کەر ئەدا

چ دووکەڵێکی کرد لەو ماڵەدا؟
ماڵ کاول ئەڵێی مەشکە تاڵ ئەدا

هەرچی عەولادی ئەم زەمانەیە
ئێشی وەک مشتەیناو هەمانەیە

بڵحی وا هەیە بە ئیرادەی خوا
ئێژی من کاسپی ئەکەم، ئەو دەیخوا

لاڕشکاوی بەو قیت و قۆزییەوە
لە نێو گووی خۆی داموورووی دۆزییەوە

لە کوێ باسی کەی، خۆی گەیاندووە
ئەڵێی موویان هەڵپڕووزاندووە

چون ئیشی دەرک و دیوانی نییە
تەنانەت مێشێک میوانی نییە

کێ نانی هاری بە دەمیەوە گرت
قەت زەوت نابێ، ڕۆژ درێژ و کورت!

نازی ڕابگرن، ئەو لە سەر سووتوان
هاتووە دایکی چۆتە سەر سوڵتان

✍مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

ئەمەش مەریوان

بە لارا سەیری کەن😊

Читать полностью…

مامۆستا قانع

کە ئاگر بوویت
نە دەتسووتانم
        نە گەرمت دەکردمەوە!
کە ڕووبار بوویت
نە دەتخنکاندم
نە ساتێک
لە باوەشی شەپۆلێکدا ڕاتدەژاندم!
ئەوا ئێستاش
گەردەلوولێکی بێدەنگیت
ڕۆژێ دەیان جار هەڵدەکەیت
نە تاوێک لام ئارام دەگریت
نە جارێک، هەر تەنیا جارێک
لەگەڵ خۆتدا هەڵمدەگریت!



#ڕەفیق_سابیر
ــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

🖇خەڵکی کام شاری کوردستانی؟

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#چوارینەکانی_خەییام

#دەنگ_و_وەرگێڕان_هەژار_موکریانی

بەشی سی و دووهەم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

عاشق نییە هەر کەس لە جەفای یاری بناڵێ

ئارامی دڵی ئێمەیە ڕەنج و ئەلەمی تۆ...

#ئەدەب
ـــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

پرسیار

شێوەی نووسینی (زمان) بە کورمانجی کام بژاردەیە؟

Читать полностью…

مامۆستا قانع

#کەمال_موحەممەد

ئەو جلانەت لێهاتووە
کێ بۆتی هەڵبژاردووە

ئەو پۆشاکە هەر خۆی جوانە
یان باڵات جوانی کردووە...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁

Читать полностью…

مامۆستا قانع

هەرکام لە ئێمە شاربەدەر کراین بەرەو ناو خۆمان،
چ ئەشکەنجەیەکی دژوارە...!!!!


#شەفیعی
ـــــــــــــــــــ

Читать полностью…

مامۆستا قانع

⭕️کاناڵی ملـوانکـەی شـین⭕️

لێم ببوورن ئەی هـەژار و بێـکەس و هێـمن ئـەمن
ئێـستە ئەیزانم کە ئێـوە بـۆچی ئالوودەی خەمـن!


مـلوانکەی شـین،
کاناڵی شاعیری گەورە و پایەبەرزی کوردستان
#شەریف_حوسێن_پەناهی
#📚💙
کاناڵێکی تایبەت به:

1_بـەسـەرهـاتی ژیانـی کـوردان🖤

2_شێعر و گۆرانی ڕەسەنی کـوردی☺️👌

3_ژیانـنامـەی گـەورە پیاوانی کـورد📝

4_پەند و کولتووری جوانی کوردەواری✨

عاشقانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەشدار بن🌸💙

/channel/+VEJFs0ygG605OTRk
/channel/+VEJFs0ygG605OTRk

Читать полностью…

مامۆستا قانع

لە یادان چوومەوە،
چیرۆکە کۆنم..!!!

#هێمن
ــــــــــــــ

Читать полностью…
Subscribe to a channel