16241
کاناڵی مامۆستا قانع لە 17/1/2017 دامەزراوە 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا
جوانترین شت لە دزدا دەزانیت چییە؟
ئەوەیە نەتەوەیان نییە, بیاندەرێ...بیاندەرێ با بەشی خۆیان ببەن و بڕۆن!!
#كەشتیی_فریشتەكان
لە زاری نزار ئیدریسەوە
#بەختیار_عەلی
____________
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ دەفتەرێ پڕ کاتەوە؟!
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زولفت فێر بووە
وا بە شێواوی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە...!!!
#هێدی
___________
شوێنەكان هیچ بایەخێكیان نییە كاتێك چۆڵن لەو كەسانەی وا خۆشمان ئەوێن...!!!!
#دلۆ
____________
نەبوو دوکتۆرێ زانا تێ بگا دەردم چ دەردێکە!
تەواو بێزارم ئەمڕۆکە ، لە دەس دەرمانی کوێرانە
مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی ئەڵێم لاچۆ
دڵم پێکراوی تێغی غەمزەوو پەیکانی موژگانە
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بەمن بەخشی
معابد چۆڵ ئەکەم بیللا،ئەچم بۆکونجی مەیخانە
گەلێ ڕەنجم لەڕێگەی خۆشەویستیدا بەفیڕۆ چوو
لەدەوری ئاگری دووریت کڕوزام چەشنی پەروانە
بە تیشكی چاوەكانت ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و لە دیدرام پەشیمانە
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا چەند پەرێشانە
بە بینینت لە دوورۆ [قانع]ـم كوا بەژن و باڵاكەت
درێغ بۆ بێوەفایی تۆ، ئەسەف بۆ عومری پیرانە
#قانع
ــــــــــــــ
ئەی وڵاتە غەمگینەکەم
فاشیستەکان
کە درەختێکت سەر ئەبڕن
دارستانێ لە خۆیان ئەکەن بە دوژمن
کە کانیەکت ئەکوژن
زۆریان لە تینوواندا ئەمرن.
#شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــ
كاتێك ژنێ عاشق بوو
لێی تێگەیشتن ئەستەمە...!!!
#لیانید_ئاندرەیۆف
__________
پەری؛
دەرکەم لێ كەرەوە
دڵم تەنگه دەخيلت بم
گۆری بێدەنگی تاريكه
وەرە له ناو باخچەی دڵما بچريكێنه
به بێ قام و حەيران دەمرم!
هاوار نەكەم ئەم ئازاره دەمخنكێنێ
پەری!
وەک هەور بگرمێنه
سينگه شەقارەكەم تەڕ كه
سۆزی دڵم دامركێنه...!!!!
#مەلەكشا
_____________
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و
دارستانێک
ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە هاژەی
زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا
لە گیانمایە!
تاڵێ قژی یارم پێیە و
خۆشەویستیم
لە پاڵدایە.
من ئێستاکە
یەک دێڕ شیعری نالیم لایە و
کوردستانم
لەگەڵدایە...!!!
#شێركۆ_بێكەس
____________
حەز ناکەم خۆم بە مەسەلەی بەهەشت یان جەهەننەمەوە سەرقاڵ بکەم،
چونکە لەهەر دوولا دۆستی باشم هەیە...!!!!
#مارک_تواین
ـــــــــــــــــــــــــــ
هەموان پەرۆشی ئەوانە بوون كە ڕۆیشتن،
كەس بیری لە ئێمە نەكردەوە كە جێماین...!!!
#فیلم
_______
*بەڕای تۆ عەشق چییە؟
^عەشق یانێ هەڵبژاردنی ئەو كەسە سەدان جار تەنانەت ئەو كاتەی كە دڵنیای ئەو پێوەندیشە بە هیچ كوێیەك ناگات.
*ئەگەر بە شوێنێك ناگات بۆ بەردەوامی لە هەڵبژاردنی؟
^چونكە هۆی هەڵبژاردن ئاكام و گەیشتن بە شوێنێك نییە بەڵكوو هۆی خودی مرۆڤەكەیە...!!!
_______________
لە نەبوونی ئەو كەسەدا وا خۆشمان ئەوێت
هەتیوین،
تەنانەت گەر هەموو دنیاش لە باوەشمان بگرن...!!!
#خۆشەویستی
__________
دایکی ئەحمەد کایا لە ئەحمەد کایای پرسی:
کورم تۆ هێشتا تەمەنت ٣٥ سالە بۆچی سەر وریشت سپی بووە؟
گوتی دایە ئەم بێ شەرەفانە سەر و ریشی مردووش سپی دەکەن...!!!
ــــــــــــــــــــــــــــ
من نایدۆڕێنم
مەگەر ئەو كاتەی بێتاقەتت بم..!!!
___
تاری زوڵفت، تەیری دڵی کێشا کەمەند
لەشکری خاڵت منی هێنایە بەند
کێ وەکوو من وایە ئەمڕۆ موستەمەند
(دین و دل بردند و قصد جان کنند
الغیاث از جور خوبان، الغیاث)
#قانع
ـــــــــــــ
هەندێ كەس پێویست ناكا ئاوات بۆ فڕین بخوازن،
خۆیان سووكن ”با” ئەیانبا...!!!
#سووك
_____
بۆ باری خەمت گەر بەدەنم سستە
مەڕەنجە
پێکراوی موژەی تۆیە نە کوژراوی تفەنگە
#تاهێر_بەگ
___________
خۆشەویستم
گەر ڕۆژێك سەبارەت بە من لێیان پرسیت،
زۆر بیری لێ مەكەوە و بە شانازییەوە بڵێ
خۆشی ئەوێم، زۆر خۆشی ئەوێم...!!!!
#نزار_قەبانی
___________
ئا لێرەدا ئەو پیاوە مرد
لە سەردەمێکدا قایمترین شەرەف بە دوو پوولی قەڵب دەکڕدرا
لێوەکانی ماچیان لە خۆیان حەرام کرد
ئا لێرەدا ئەو پیاوە مرد کە ژیانی خۆی دەدا بەو کەسەی خەمی بیست سەدە لە چاوانیدا بسڕێتەوە.
#بەختیار_عەلی
__________
ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟؟
#شێخە_ڕەسووڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بوونت،
قەرەبووی هەموو ئازارەكانە....!!!
#دلۆ
________
من دەمێك بوو مردبووم تۆ هاتی ڕۆحم هاتە بەر
من گەلێك ئازوردە بووم بوویە حەكیمی دەردەدار....!!!
🫰
#وەفایی
_____________
بە قوربانت بم
جیاوازییەكی نییە شەو بێت یان ڕۆژ،
هەركات دەنگت ببیسم
هەتاو لە دڵمدا هەڵدێت...!!!
#فرووغ
___
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە،
کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە،
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت.
لە ماوەی چاوقوچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم، دەتکەن بە زین!
#پەشێو
____________
#قانع_و_کاڵەک
مامۆستا مەلا موحەممەدی نیکپەی(نەنەیی)، دانیشتووی نەنەی مەریوان فەرمووی:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە پێنجوێن فەقێ بووم. ڕۆژێک مامۆستا قانع هات بۆ حوجرە و کاڵەکێکی زۆر چکۆلەی بە دەستەوە بوو. سفرەکەی ئێمەی ڕاخست. بڕێ نان و قەراخی ژەمی پێشووی تێدا مابوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشان هەستا و لە تاقەکەدا قورئانێکی هێنایە پاڵدەستی داینا و توێکڵی کاڵەکە چکۆلەکەی گرتەوە و وتی:
فەرموون، بەڵام بیکەن بە خاتری ئەم قورئانە مەخۆن!!
چوونکە ئێوە نانی ژەمی پێشووتان خواردووە من نەمخواردووە، زۆرم برسییە، پارەم نەبوو کاڵەکێکی گەورەتر بکڕم . 😂😂😂😂😂😂
#وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێمە سەمامان لە تفەنگ و
ئاشتیمان لە شەڕ خۆشتر ئەوێ،
گەر وازمان لێ بهێنن....!!!!
#بێكتاش_ئابتین
_____
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارتدا
وەک مرواری دەرت دێنم...!!!!
#پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــ