kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3543

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

باشترین و خێراترین شێوازی فێربوونی نووسین بە زمانی کوردی لە ١٤ بەشی سادەدا 😍👌
تکایە بیخوێننەوە.
هەر ئێستا نووسینی زمانی کوردی بەتەواوی فێر بن. 😊

🔷 ئەلفبێی زمانی کوردی ٣٤ پیتە:👇
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ  ھ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ

🔵 ئێستا ئەگەر وشە فارسییەکان بەدەر لە واتا(مانا) بە ڕێنووسی کوردی بنووسین، گۆڕانکارییەکانی بەم شێوەیەی لێ دێت:👇

١_ سەرە ( فتحه )
سەرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـە ، ە)
دَرد 👈  دەرد
فَرق 👈  فەرق
حَسَن 👈 حەسەن
شَب 👈  شەب

٢_ ژێرە ( کسره )
ژێرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـێـ ، ێ)
شِعر 👈  شێعر
کِشتزار 👈  کێشتزار
بِسیار 👈 بێسیار

٣_ بۆرە ( ضمه )
بۆرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـۆ ، ۆ)
شُما 👈  شۆما
دُنبال👈  دۆنبال
شُدَن 👈  شۆدەن
بُزغاله 👈 بۆزغالێ

٤_ ئا ( آ )
"آ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئا"
آواز 👈  ئاواز
آسمان 👈  ئاسمان
آرام 👈  ئارام

٥_ ئە ( اَ )
"اَ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئە"
اَشک 👈  ئەشک
اَبر  👈  ئەبر
اَست 👈  ئەست

٦_ ئێ ( اِ )
"اِ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئێـ"
اِمداد 👈  ئێمداد
اِنگار 👈  ئێنگار
اِخراج 👈  ئێخراج

٧_ ئۆ ( اُ )
"اُ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈ئۆ
اُردَک 👈  ئۆردەک
اُفتادَن 👈  ئۆفتادەن
اُستان 👈  ئۆستان

٨- خاڵێکی زۆر گرنگ:
لە زمانی کوردیدا ( آ )، ( اَ )، ( اِ )، ( اُ )، ( ط )، ( ذ، ض، ظ )، ( ث، ص ) بوونیان نییە و بەم شێوەیە دەنووسرێن:👇
( ئا )، ( ئە )، ( ئێ )، ( ئۆ )،
( ت )، ( ز )، ( س ):

آرد 👈  ئارد
اَخم 👈  ئەخم
اِنجِماد 👈  ئێنجێماد
اُطاق 👈  ئۆتاق
طاق 👈  تاق
ذات 👈  زات
حاضِر 👈  حازێر
ظاهِر 👈  زاهێر
اِرث 👈  ئێرس
صابون 👈  سابوون

٩- لە زمانی کوردیدا تەنیا ئەم هێمایانە👈 (هـ ، ـهــ) هاوتای پیتی👈 هـ  لە فارسیدانە.
( ە ، ـە ) هێمای نووسینی دەنگی سەرەنە.

👇👇👇👇👇👇👇👇
بَەبَە 👈  بەهـ بەهـ
چَەچَە 👈  چەهـ چەهـ

١٠_   ڕ
پیتی "ڕ"ێی گڕ لە فارسیدا نییە و هەر بە شێوەی "ڕ"ێی لاواز دەبێژرێت و گۆ دەکرێت بەڵام لە زمانی کوردیدا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەیە و ئەگەر ڕەچاو نەکرێت، لەوانەیە وشە واتای خۆی بەتەواوی لەدەست بدات. وەکوو:
کەر
کەڕ
یەکەمی بە واتای گوێدرێژە 🫏 و دووەمی بە واتای کەسێک کە گوێی نابیسێت و کێشەی بیستنی هەیە. هەروەها دەبێت بزانین کە هەر وشەیەک کە بە دەنگی "ر" دەست پێ بکات، دەبێت بە پیتی "ڕ" بینووسین.
ڕ:
راز 👈 ڕاز
رُخصَت 👈 ڕۆخسەت
رُستَم 👈 ڕۆستەم
کەواتە ئەمە👈ڕ لەگەڵ ئەمە👈ر کە فارسیدا هەیە جیاوازە:
آخَر 👈 ئاخەر
مَرد 👈 مەرد
سَرد 👈 سەرد

١١_ ڵ
پیتی "ڵ"ێی قەڵەو لە زمانی فارسیدا نییە و وەکوو پیتی "LL" لە زمانی ئینگلیسی لە وەشەگەلێک وەک HELLOیە.
ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەیە و ئەگەر ڕەچاو نەکرێت، لەوانەیە وشە واتای خۆی بەتەواوی لەدەست بدات. وەکوو:
چڵ
چل
یەکەمی بە واتای لقی دار و دووەمی ژمارەیە.(٤٠)
میناک بۆ پیتی ڵ:
وڵات، دڵ، کەڵ، ماڵ، خاڵۆ، هەڵۆ

میناک بۆ پیتی ل:
لیوان 👈 لیوان
لاک 👈 لاک
گُلابی 👈  گۆلابی

کەواتە ئەمە👈ڵ لەگەڵ ئەمە👈ل جیاوازن.

١٢_ ڤ
ئەم پیتە لە زمانی فارسیدا هەر بە شێوەی "و" دەنووسرێت، بەڵام لە زمانی ئینگلیسیدا هاوتای ئەم پیتەیە👈V.
بۆ میناک:
بڤە، حەڤدە(١٧)، گۆڤار، تاڤگە، بزاڤ

١٣_ و
کورتەبزوێنی "و" کە نووسینی هەروەک فارسییە وەکوو بێژەی "و" لە وشەگەلی 👈 کوڕ، کورد، شوردن...

١٤_ وو
ئەم پیتە کە واوی جووتی پێ دەگوترێت، دەنگی کێشراوەی پیتی "و"یە و لە کاتی وێژەدا دەکێشرێتەوە و لێوەکانمان کۆ دەبنەوە. وەکوو:
سوور، پوور، موو، کوورە، دوو، بوو، سەرکەوتوو...

١٥_ پیتەکانی دیکەی زمانی کوردی
پیتەکانی دیکە ( ب - پ - ج - چ - ح - خ - د - ژ - ش - ع - غ - ف - ق - ک - گ - م - ن - هـ - ی) بەکارهێنانیان وەکوو زمانی فارسییە و هیچ جیاوازییەکیان نییە.


🔴 تێبینی
ئەگەر ئەم فێرکارییە دوو جار بەجوانی بخوێننەوە، تەواو دەتوانن بە زمانی کوردی بنووسن. هەندێک خاڵی دیکەی ڕێنووس و ڕێزمان هەنە کە دەتوانن بە بەشداریکردن و ڕاهێنان لە کۆڕی فێرگەکەمان فێریان بن. 🔵


زمان، کۆڵەکەی هەموو نەتەوەیەکە!✋

نووسین✍:حەسەن مووسازادە

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوچلە (شەوی یەلدا)، درێژترین شەوی ساڵتان لێ پیرۆز بێت!

لە سەرەتای پاییزەوە هەتا ئەمڕۆ شەوگار درێژتر و درێژتر بووەتەوە و ڕۆژگار کورتتر بووەتەوە.

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵە، لە بەیانییەوە ڕۆژگار بەرەو درێژی دەڕوات و شەوگار کورتتر دەبێتەوە هەتا دەگاتە بەهار، ئەو کاتە شەو و ڕۆژ وەک یەک درێژ دەبن.

ئەمشەو کە درێژترین شەوە و بە یەلدا ناسراوە لای کورد پێی وتراوە "شەوی چلە" یان "شەوچلە". خەڵک هەر لە کۆنەوە لەم شەوە لە دەوری یەک کۆ بوونەتەوە و بە خواردنی هەندێ میوەی وەک هەنار و شووتی و ... و قسەی خۆش، درێژترین شەوی ساڵیان تێپەڕ کردووە.

شەوچلەتان لێ پیرۆز بێت! 🌹

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوزستان، شەوچلە (یەلدا)
ئیمڕۆ ٣٠ی مانگی سەرماوەزە، دوا ڕۆژی پاییزە.
سبەینێ زستان دەست پێ دەکات. ئیمشەو درێژترین شەوی ساڵە.
ئەم شەوە ناوی جۆربەجۆری هەیە. لە کوردەواری لە کۆندا پێی وتراوە "شەوزستان" یان "شەوچلە".
هەرەها وشەی "یەلدا"ش کە لە ئێراندا باوە لە زمانی کوریدا بەکار هێنراوە.
نالی کاتێک دووریی یارەکەی ئازاری دەدات و وەک شەوێکی ئەنگوستەچاو و تاریک و درێژە بۆی کە هەر تەواوبوونی نییە، بە "یەلدا" دەیچوێنێت:
شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
***
حەسەن زیرەک لە گۆرانیی "چاوت جوانە لەیلا"دا ئاماژە بە "شەوزستان" دەکات:
ئەمشەو شەوزستانە، بەفران گرد کۆڵانە
ئەمشەو شەوزستانە. بەفران گرد کۆڵانە
یاری من زۆر جوانە بۆ تۆ مردم لەیلا
چاوت جوانە لەیلا ...
لەم بەستەردا گوێ لە گۆرانییەکەی حەسەن زیرەک بگرن:
https://www.youtube.com/watch?v=vxOpAHXe27Y
لەم بەستەرەدا گوێ شیعرەکەی نالی بگرن بە دەنگی کاک ناسری سینا:
https://soundcloud.com/dana-57/hq2ihpz8tmwu...
ئەم شەوە لای زۆر کەس بووە بە نەریتێکی خۆش و جوان، پێکەوە کۆ دەبنەوە و شیعر دەخوێنن و شەوچەرە دەخۆن و شەوە تاریکەکەی ساڵ بەو جۆرە بەڕێ دەکەن.
شەوزستان، شەوچلە (یەلدا) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
***
/channel/diyakohashemi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ لێم کەوت = ازم افتاد

⚜ وێم کەوت، لێم درا، پێم کەوت = بە من خورد، بهم برخورد

⚜ گەڵای داران = برگ درختان

⚜ هەڵاڵە = شقایق

⚜ هاروژاندن، هێژاندن = برانگیختن

⚜ هاندان = تشویق کردن

⚜ هاندەر = مشوق

⚜ گەڵاڕێزان = برگ ریزان

⚜ هاندراو = تشویق شدە

⚜ چەماندن، دانەوان = دولا شدن، خم شدن

⚜ نەوی، نزم = ارتفاع پایین

⚜ گرینگیپێدان، گرنگیپێدان = اهمیت دادن

⚜ بەگشتی، بەیەکجاری = درمجموع

⚜ بەرە = جبهە

⚜ لادیمەن = پروفایل

⚜ جلشۆر = لباسشویی

⚜ هێنانەبەرچاو = تجسم

⚜ باری = بارید

⚜ باریوە = باریدە

⚜ لوولاک = ساق

⚜ گۆزینگ = قوزک

⚜ لاچک، لاسک = ساقە

⚜ کاسەسەر، قاپێلکەسەر، کاپۆڵ = جمجمە

⚜ قین، ڕگ، ڕق = کینە

⚜ لاسار = لجباز

⚜ لاساری = لجبازی

⚜ قاپۆرک، ئێسکەپەیکەر = استخوانبندی

⚜ لاجانگ = شقیقە

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

گوڵمیخ، بزمارێکی گەورەی ئاسنی یان دارییە، کە دەخرێتە نێو زەوییەوە بۆ بەستنەوەی ئاژەڵەکان، ڕاگرتنی چادر و... هیتر.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: سنگ، گوڵمیخ، گوڵمێخ، گۆڵمێخ، گۆڵمیخ، مێخ، مێختەوێڵە، مێختەوڵە، مێخزنجیر، مێخسک، مێخسکە


۱- تەلەمیخ: لە سەڵماس «تەلەمیخ»ی پێ دەوترێت.

۲- گوڵمیخ: لە بۆکان، پیرانشار، شنۆ، قەزوین و مەهاباد «گوڵمیخ»ی پێ دەوترێت.

۳- گوڵمێخ: لە بانە، بۆکان، سەردەشت و سەقز «گوڵمێخ»ی پێ دەوترێت.

۴- گۆڵمیخ: لە خۆڕەماوا و سەقز «گۆڵمیخ»ی پێ دەوترێت.

۵- مێخ: لە سلێمانی «مێخ»ی پێ دەوترێت.

۶- مێختەوێڵە: لە سنە، کامێران و کرماشان «مێختەوێڵە»ی پێ دەوترێت.

۷- مێختەوڵە: لە دێولان «مێختەوڵە»ی پێ دەوترێت.

۸- مێخزنجیر: لە سەقز «مێخزنجیر»یشی پێ دەوترێت.

۹- مێخسک، سنگ: لە بۆکان «مێخسک» و «سنگ»یشی پێ دەوترێت.

۱۰- مێخسکە: لە کامێران «مێخسکە»شی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پشتوێن یان شاڵ، پارچەیەکی باریکە بەدرێژاییی ۲ تا ۵ میتر و یان زیاتر، کە شێوازی جۆراوجۆری هەیە و لەسەر جلوبەرگی کوردی لە کەمەر دەبەسترێت.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بژدێن، بیبن، پژوێن، پشتوێن، پشتۆن، پشتێن، پشتێند، چیت، شال، شاڵ، شیتک


۱- بژدێن، چیت: لە هەولێر «بژدێن» و «چیت»ی پێ دەوترێت.

۲- بیبن: لە پاوە «بیبن»ی پێ دەوترێت.

۳- پژوێن: لە دەوروبەری ڕەوانسەر و جوانڕۆ «پژوێن»ی پێ دەوترێت.

۴- پشتوێن: لە بانە، جوانڕۆ، سنە، سەقز، کامێران، کرماشان و مەریوان «پشتوێن»ی پێ دەوترێت.

۵- پشتۆن: لە بەشێکی موکریان «پشتۆن»یشی پێ دەوترێت.

۶- پشتێن: لە بانە، بۆکان، سلێمانی، کامێران و مەهاباد «پشتێن»ی پێ دەوترێت.

۷- پشتێند: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ و مەهاباد «پشتێند»ی پێ دەوترێت.

۸- شال، شاڵ: لە سنە، دێولان، کامێران و کرماشان «شاڵ» و لە سەڵماس «شال»ی پێ دەوترێت.

۹- شیتک: لە دهۆک «شیتک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟢بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی، لە کۆڕی "وشەی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢@koriwiseykurdi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ڕۆژەکان لە زمانی کوردیدا، سێ ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ تا دوو ڕۆژی داهاتوو:


سێ ڕۆژی ڕابردوو: بترپێرێ، بسرپێرێ، بەترپێرێ، بەسترپێرەکە، بەسترپێرێ، بەسرپێرێ، پەراوەرێ، پەسپیرنە، پەسپێرەکە، پەسترپێرەکە، پەسرپێرەکە

دوو ڕۆژی ڕابردوو: پەرێ، پیرنە، پێرەکە، پێرێ، پێرێکە

یەک ڕۆژی ڕابردوو: دونێ، دویکە، دوێکە، دوێنە، دوێنەکە، دوێنێ، دوێنێکە، دۆینێ، دووهی، هێزی

ئەمڕۆ: ئارۆ، ئەوڕۆ، ئیمرووژ، ئیمڕۆ، ئیمڕوو، ئێمڕوو

یەک ڕۆژی داهاتوو: بەیانی، دەمسوو، سبحا، سەبا، سبەی، سبەینێ، سبحەینێ، سبەهی، سپەی، سپەینێ، سپحەینێ، سەیزوو، سوێ، سۆح، سۆزی، شەوسۆ، شەوسوو

دوو ڕۆژی داهاتوو: پێرێ(کوردیی هەورامی)، پەروەنێ، دووبەیانی، دووسارە، دووسەرە، دووسبەی، دووسپەی، دووسوێ، دووسۆ، دووسووح

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

مراوی، بە دەستەیەک پەلەوەر دەوترێت کە ھەم خۆماڵی و ھەم ھەردییان ھەیە. جۆرە خۆماڵییەکەی ناتوانێت بفڕێت. بەگشتی مراوی بچووکتر و ملیان کورتترە لە قوو و قاز کە ئەندامی یەک خێزانن.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: سۆنە، سوونە، مامرئاوی، مراوی، وەردەک


۱- سۆنە: لە جوانڕۆ، دێولان، سلێمانی، سەقز و کامێران «سۆنە»ی پێ دەوترێت.

۲- سوونە، مامرئاوی: لە سەرپێڵی زەهاو و کرماشان «سوونە» و «مامرئاوی»ی پێ دەوترێت. لە دێولان «سوونە»ی پێ دەوترێت.

۳- مراوی: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کرماشان، مەهاباد و هەولێر «مراوی» پێ دەوترێت.

۴- وەردەک: لە کورمانجیدا «وەردەک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ملیوان، بەدەوری گەردن دەبەسترێت یان بە ملی کراس و جلوبەرگەوە دەدوورێت. لە ڕابردوودا هەم بۆ جوانی بەکار دەهات هەم بە شێوەیەکی تایبەت وەکوو زرێ بۆ پاراستنی مل دەیانپۆشی. لە سەرانسەر جیهان و لە شارستانییەتە کۆنەکاندا ملیوان بە شێوەی جۆراوجۆر هەبووە.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بەرۆک، ملوانکێ، ملیوان، یەخە، یەخێ، یەقە، یێخە


۱- بەرۆک: لە مەریوان «بەرۆک»ی پێ دەوترێت.

۲- ملوانکێ، یەخێ: لە پاوە «ملوانکێ» و «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

۳- ملیوان: لە بۆکان، جوانڕۆ، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و مەریوان «ملیوان»ی پێ دەوترێت.

۴- یەخە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سنە، سەردەشت، سەقز، قەزوین، کامێران، کرماشان، مەریوان و مەهاباد «یەخە»ی پێ دەوترێت.

۵- یەقە: لە پیرانشار، دێولان، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران و هەولێر «یەقە»ی پێ دەوترێت.

۶- یێخە: لە سەردەشت و مەهاباد «یێخە»شی پێ دەوترێت.

۷- یەخێ: لە پاوە و دەوروبەری «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

هەرمێ یان هەمروو، نزیکەی سێ هەزار جۆری ناسراوی هەیە بە ڕەنگ و تامی جۆراوجۆر کە لە سەرانسەر جیهاندا بەرهەم دەهێنرێن.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەمروو، ئەمبۆروت، مروێ، مرۆ، همروێ، هەمرۆ، هەمروو، هەرمی، هەرمێ


۱- ئەمروو: لە کرماشان «ئەمروو»ی پێ دەوترێت.

۲- ئەمبۆروت: لە قەزوین «ئەمبۆروت»ی پێ دەوترێت

۴- مروێ، مرۆ، همروێ: لە پاوە و دەوروبەری «مروێ»، «مرۆ» و «همروێ»ی پێ دەوترێت.

۵- هەمرۆ، هەمروو: لە سنە و کامێران «هەمرۆ» و «هەمروو»ی پێ دەوترێت. لە دێولان «هەمروو»ی پێ دەوترێت.

۶- هەرمی: لە کورمانجیدا «هەرمی»ی پێ دەوترێت.

۷- هەرمێ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کفری، کەلار، مەریوان، مەهاباد و ورمێ «هەرمێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چەپکێک واژە له پەلوپۆی دەنگ:

باعەباع، بڵمەبڵم، بۆڕەبۆڕ، بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، پرخەپرخ، پڕمەپڕم، پڕەپڕ، ترپەترپ، تڕەتڕ، تەپەتەپ، تەقەتەق، تڵپەتڵپ، جرتەجرت، جڵقەجڵق، جوکەجوک، جۆزەجۆز، جیڕەجیڕ، جیقەجیق، جیکەجیک، چریکەچریک، چڵپەچڵپ، حەپەحەپ، حیلکەحیلک، حیلەحیل، خرتەخرت، خرپەخرپ، خشپەخشپ، خرینگەخرینگ، خرمەخرم، خڕەخڕ، خشەخش، خیسەخیس، ڕمبەڕمب، زرمەزرم، زریکەزریک، زڕەزڕ، زەڕەزەڕ، زوڕەزوڕ، زیڕەزیڕ، زیقەزیق، زیکەزیک، ژاوەژاو، سرتەسرت، سیخەسیخ، سیڕەسیڕ، سرکەسرک، شاتەشات، شریخەشریخ، شڵپەشڵپ، شڵقەشڵق، شەقەشەق، شۆڕەشۆڕ، شیتەشیت، شیڕەشیڕ، فیتەفیت، فڕەفڕ، فسەفس، فشەفش، فڵتەفڵت، فڵچەفڵچ، فڵقەفڵق، فیشکەفیشک، فیکەفیک، فینکەفینک، فینگەفینگ، قاڵەقاڵ، قاڕەقاڕ قرپەقرپ، قڕەقڕ، قوڵتەقوڵت، قوڵپەقوڵپ، قڵپەقڵپ، قنەقن، قیڕەقیڕ، قەوچەقەوچ، کرتەکرت، کرپەکرپ، کرمەکرم، کڕەکڕ، کڕوزەکڕوز، کوتەکوت، گاڵەگاڵ، گارەگار، گرمەگرم، گڕەگڕ، گزەگز، گمەگم، گوڕەگوڕ، گیزەگیز، لاژەلاژ، لەوچەلەوچ، لرخەلرخ، لورەلور، لوشکەلوشک، لوشمەلوشم، لوشەلوش، لولەلول، لاژەلاژ، مرچەمرچ، مرخەمرخ، مڕەمڕ، مشەمش، مڵچەمڵچ، منگەمنگ، مینگەمینگ، ناڵەناڵ، نرکەنرک، نقەنق، نەڕەنەڕ، نوزەنوز، نەقەنەق، نوکەنوک، هاڕەهاڕ، هاژەهاژ، هاشەهاش، هۆڕەهۆڕ، هۆنەهۆن، واتەوات، واقەواق، ورتەورت، ورەور، وڕەوڕ، وزەوز، وشەوش، وەڕەوەڕ، ویتەویت، ویزەویز...

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئامێرێکی مۆسیقایە و لە بواری جۆراوجۆر بەتایبەت لە بۆنەکاندا بەکار دەچێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەهۆڵ، دەهۆڵە، دەوڵ، دۆر، دۆڵ، دوێڵ، دێوڵ


1- دەهۆڵ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، کامێران، سەردەشت، سەقز، شنۆ، مەهاباد، نەغەدە و هەڵەبجە «دەهۆڵ»ی پێ دەوترێت.

2- دەهۆڵە: لە پاوە و هەورامان «دەهۆڵە»ی پێ دەوترێت.

3- دەوڵ: لە کامێران «دەوڵ»ی پێ دەوترێت.

4- دۆر، دۆڵ: لە هەولێر و دەوروبەری «دۆڵ» و «دۆر»ی پێ دەوترێت.

5- دوێڵ: لە خوڕەماوا «دوێڵ»ی پێ دەوترێت.

6- دێوڵ: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دێوڵ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

درۆ بریتییە لە لێدوانێکی ناڕاست کە بە مەبەستی چەواشەکردنی بابەتەکان و فریودانی تاکێک یان کەسانێک ئەنجام دەدرێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: چاخان، چاپ، دەلەسە، درەو، دروێ، درۆ، درۆدەلەسە، درۆودەلەسە، دروو، دوروو، لاف، هووفەڵ


1- چاخان: لە بیجاڕ، پارێزگای کرماشان و مەهاباد «چاخان»یشی پێ دەوترێت.

2- چاپ، لاف: لە سەقز «چاپ» و «لاف»ی پێ دەوترێت.

3- دەلەسە، درۆدەلەسە، درۆودەلەسە: لە مەهاباد «دەلەسە»، «درۆدەلەسە» و «درۆودەلەسە»ی پێ دەوترێت.

4- درەو: لە دهۆک «درەو»ی پێ دەوترێت.

5- دروێ: لە هەورامان «دروێ»ی پێ دەوترێت.

6- درۆ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سنە، سەردەشت، سەقز، کامێران، مەهاباد، هەورامان و هەولێر «درۆ»ی پێ دەوترێت.

7- دروو: لە پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان «دروو»ی پێ دەوترێت.

8- دوروو: لە بیجاڕ «دوروو»ی پێ دەوترێت.

9- هووفەڵ، دروودەلەسە: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «هووفەڵ» و «دروودەلەسە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

گوێز یان گردەکان بەرهەمی دارەگوێزە. شێوەیەکی خڕی هەیە و توێکڵێکی سەوز دەورەی داوە و لە ژێرەوە توێکڵێکی قایمیش بوونی هەیە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: گردەکان، گەبز، گوێز، گۆز، وەز


1- گردەکان: لە بێڵەوار، خوڕەماوا، قەزوین، قوروە، کامێران و پارێزگای کرماشان «گردەکان»ی پێ دەوترێت.

2- گەبز: لە نیشابوور «گەبز»ی پێ دەوترێت.

3- گوێز: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، ڕوانسەر، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، قوروە، کامێران، مەهاباد و نەغەدە «گوێز»ی پێ دەوترێت.

4- گۆز: لە مەهاباد «گۆز»ی پێ دەوترێت.

5- گیز: لە دهۆک، زاخۆ و هەولێر «گیز»ی پێ دەوترێت.

6- وەز: لە ژاوەرۆ و هەورامان «وەز»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ بەڵام = منتها

⚜ دواییهاتن، کۆتاییهاتن، تەواوبوون، قوتاربوون = منتهی شدن

⚜ هەڵوەشاندنەوە، ڕەدبوونەوە، سەرنەگرتن، بەئاکامنەگەیشتوو(بەئاکام‌نەگەیشتوو) = منتفی شدن

⚜ چۆڵکردن، خاڵیکردن، بەتاڵکردن = تخلیه کردن

⚜ ڕێز = احترام

⚜ بەڕێز، ڕێزدار، خاوەنڕێز = محترم

⚜ بەڕێزەوە، لەگەڵ ڕێزدا = احتراما

⚜ بەستراوی، داخراوی، گیراوی = انسداد

⚜ داخراو، گیراو، بەستراو، پێوەدراو، بەرگیراو = مسدود

⚜ بەتایبەت، بەتایبەتی = بالاخص

⚜ ڕێتێچوو، وێدەچێ، ڕەنگە، ڕەنگبێ، پێدەچێ، لەوانەیە = محتملا

⚜ ڕێتێنەچوو، نەشیاو، نەگونجاو، دوور، لەوەنەچوو، ناشۆ، نەکراو = غیر محتمل

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوزستان، شەوچلە (یەلدا) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
***
/channel/diyakohashemi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کەناڵی #دەنگە_پەڕتووک

✅دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس.
تاریخت بۆ دەڵێ، چیرۆکی کۆن و تازەت بۆ دەگێڕێتەوە، لێی پرسە جوابت دەداتەوە و منەتت لەسەر ناکا. #هەژار

✅لەوانەیە ڕۆژێک دابێت پێویستیمان بە چەک نەبێت، بەڵام ئەو ڕۆژە نایەت کە پێویستیمان بە کتێب نەبێت.#د_ق

✅"بۆ ئەوەی شوناسی کەسێک بناسی بزانە چی خوێندووەتەوە".#ڕەهبەر

✅خۆشبەخت ئەو کەسەیە کە دەستی بە دوو شتان ڕادەگات
یا کتێبی چاک یا کەسانێک کە کتێب دەخوێننەوە.#نیچە

✅بۆیه کتێب دەخوێنمەوە چونکه ژیان بەشم ناکا.


✅کەسانێک کە دەرفەتی خوێندنەوەیان نییە،
تەنانەت ئەو کەسانەی کە خوێندەواریان نییە لەو ژوورە دەتوانن بە شێوەی دەنگ کەڵک لە کتێب وەربگرن




https://t.me/joinchat/AAAAAFiRs8nJgCgULTtsmw

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی وشە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.

🟥 ئامانجمان فێربوون و ناسینی وشەکان بە ڕێنووس و بێژەی جیاواز لە هەموو ناوچەکانی کوردستانە.

🟥 «ئەژی» واتە بەردەوامبوون لە ژیان، وەک کورد و زمانی کوردی!

هەر ئێستا دەتوانن بەشدار بن. 👈 @wisenameyeji


🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پەمبە یان لۆکە، جۆرێک بەرهەمی کشتوکاڵییە، پێکهاتەیەکی نەرم و کوڵکنی هەیە کە بەدەوری تۆوەکانی گیای پەمبەدا گەشە دەکات.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: پەمبە، پەمبۆ، پەمە، پەمۆ، پەموو، پەمێ، لۆکە، وڕە


۱- پەمبە: لە سەردەشت، سەڵماس و قەزوین «پەمبە»ی پێ دەوترێت.

۲- پەمبۆ: لە سەڵماس «پەمبۆ»شی پێ دەوترێت.

۳- پەمە: لە جوانڕۆ، سەقز، کامێران و کرماشان «پەمە»ی پێ دەوترێت.

۴- پەمۆ: لە دێولان «پەمۆ»شی پێ دەوترێت.

۵- پەموو:
لە دێولان، کامێران و مەریوان «پەموو»ی پێ دەوترێت.

۶- پەمێ: لە خوڕەماوا «پەمێ»ی پێ دەوترێت.

۷- لۆکە: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، دیواندەرە، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەریوان، مەهاباد و هەولێر «لۆکە»ی پێ دەوترێت.

۸- وڕە: لە هەورامان «وڕە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

زۆر جار لێرە و لەوێ دەبینین بابەتەکانی گشت کاناڵەکانی "وشەی کوردی" بەبێ بەستەر و یان ناوی نووسەریەوە بڵاو دەکرێتەوە، هەر بابەتێک کە هیی ئێمەیە و بێ ناوونیشان بڵاو دەکرێتەوە، چیی تر بەرپرسیارەتیی لە ئەستۆی ئێمەدا نامێنێت و کەسی بڵاوکەر، دەبێ لە بەرانبەر ئەو پرسیارانەی کە لێی دەکرێت، بەرپرسیار بێت! هیوادارین هەر بابەتێک کە بڵاو دەکرێتەوە، بە ناوی خاوەن و کاناڵەکانەوە بڵاو بکرێتەوە و ڕێزێک لەو کات و وزەیەی بگیرێت کە بۆی تەرخان دەکرێت!
@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

جێناوە سەربەخۆکان لە زمانی کوردیدا:

● ئەز، ئەمن، من
● ئەتۆ، ئەتوو، تە، تۆ، توو
● ئەو، ئاڏ (نێر)، ئاڏە (مێ)
● ئەم، ئەمە، ئیمە، ئێمە، مە، هیمە
● ئەنگۆ، ئێنگۆ، ئێوە، شمە، هومە، هوون
● ئاڏێ، ئەو، ئەوان

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

وشک، بە شێوەی گشتی ئاماژەیە بۆ نەبوونی شێ یان تەڕنەبوون. دەتوانێت وەسفی ژینگەیەک بێت کە شێدار یان ئاوی نەبێت.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئیشک، وشک، ویشک، هشک، هوشک، هۆشک، هیشک


۱- ئیشک: لە پیرانشار، سەردەشت، شنۆ و مەهاباد «ئیشک»ی پێ دەوترێت.

۲- وشک: لە بانە، بۆکان، پاوە جوانڕۆ، دێولان، سنە، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، کامێران، کرماشان، کفری و کەلار «وشک»ی پێ دەوترێت.

۳- ویشک: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد «ویشک»ی پێ دەوترێت.

۴- هوشک: لە کرماشان «هوشک»ی پێ دەوترێت.

۵- هۆشک: لە قەزوین «هۆشک»ی پێ دەوترێت.

۶- هشک: لە دهۆک «هشک»ی پێ دەوترێت.

۷- هیشک: لە مەهاباد و هەولێر «هیشک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەنگوتک یان گونک، هەویرێک کە تۆپەڵە کرابێت بۆ ئەوەی پان بکرێتەوە و بکرێت بە نان.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەنگوتک، گوتک، گونکە، گونکەهەویر، گونک، گونگ، گونتک، گونکێ، گۆنک، هەنگوتک


۱- ئەنگوتک، هەنگوتک: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد و هەولێر «ئەنگوتک»ی پێ دەوترێت. لە سەردەشت، مەهاباد و هەولێر «هەنگوتک»یشی پێ دەڵێن.

۲- گوتک، گونتک: لە بۆکان «گوتک» و «گونتک»ی پێ دەوترێت.

۳- گونکە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سەقز و مەریوان «گونکە»ی پێ دەوترێت.

۴- گونکەهەویر، گۆنک: لە مەریوان «گونکەهەویر» و «گۆنک»ی پێ دەوترێت.

۵- گونک: لە بۆکان، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و کرماشان «گونک»ی پێ دەوترێت.

۶- گونگ: لە سەرپێڵی زەهاو و کرماشان «گونگ»ی پێ دەوترێت.

۷- گونکێ: لە پاوە و هەورامان «گونکێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چەقانە یان پل، بریتییە لە کردەوەی دروستکردنی دەنگێک بە یارمەتیی پەنجەکانی دەست.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: تبلک، پتە، پتتە، پل، پلتێ، پلتۆکێ، پلکێ، پللە، چەقەنە، فیتگ


۱- تبلک: لە دهۆک «تبلک»ی پێ دەوترێت.

۲- پتە، پتتە: لە شنۆ «پتە»ی پێ دەوترێت. لە سەردەشت «پتتە»ی پێ دەوترێت.

۳- پل: لە پاوە، جوانڕۆ، دێولان، سلێمانی، سنە، سەقز، کامێران، مەریوان و هەولێر «پل»ی پێ دەوترێت.

۴- پلکێ: لە هەورامان «پلکێ»ی پێ دەوترێت.

۵- پلتێ، پلتۆکێ: لە پاوە «پلتێ» و «پلتۆکێ»ی پێ دەوترێت.

۶- پللە: بۆکان، سەردەشت و مەهاباد «پللە»ی پێ دەوترێت.

۷-- چەقانە، فیتگ: لە کرماشان «چەقانە»ی پێ دەوترێت.

۸- چەقەنە: لە پیرانشار، سەقز، شنۆ و مەهاباد «چەقەنە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

باوێشک یان ئاژاژگی، هەناسەیەکی قووڵی نائیرادییە و زۆر جار خۆلەبەریەککێشانەوەی دەستەکان و لەشی لەگەڵە. بەگشتی ئەو دیاردەیە لەنێو مرۆڤەکان و زۆریەک لە گیانداراندا دەبینرێت. باوێشک نیشانەی ماندوویەتی و خەو و یان پێویستیی لەش بە ئۆکسیژێنی زیاترە.

🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاژاژکی، ئاژاژگی، باوەشک، باوەشکە، باوێشک، باهێشک، بایشک، بایەشک، دەمەکەوکی، وێژێ.


۱- ئاژاژکی، ئاژاژگی، دەمەکەوکی: لە کرماشان «ئاژاژکی»، «ئاژاژگی» و «دەمەکەوکی»ی پێ دەوترێت.

۲- باوەشک: لە سەردەشت «باوەشک»ی پێ دەوترێت.

۳- باوەشکە: لە هەولێر «باوەشکە»ی پێ دەوترێت.

۴- باوێشک: لە بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەریوان و مەهاباد «باوێشک»ی پێ دەوترێت.

۵- باهێشک، بایەشک: لە سەقز «باهێشک» و «بایەشک»ی پێ دەوترێت.

۶- بایشک: لە دێولان، کامێران و کەلار «بایشک»ی پێ دەوترێت.

۷- وێژێ: لە پاوە و هەورامان «وێژێ»ی پێ دەوترێت.

«وشەنامەی ئەژی»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆکردنەوەی: نامۆ
@wiseykurdi1
@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

جیران یان هەمسا، کەسێک یان کەسانێکن کە لە نزیک ئێوە لە گەڕەک یان کۆڵانێک نیشتەجێن.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: جیران، جینار، دراسوو، دراوسێ، هامسا، هەمسا، هاوسا، هاوسێ، هاوماڵ


1- جیران: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «جیران»ی پێ دەوترێت.

2- دراسوو: لە خوڕەماوا «دراسوو»ی پێ دەوترێت.

3- دراوسێ: لە بانە، بۆکان، جوانڕۆ و سەقز «دراوسێ»ی پێ دەوترێت.

4- هامسا، هەمسا: لە هەورامان «هامسا» و «هەمسا»ی پێ دەوترێت. لە بەشێکی پارێزگای ئیلام «هامسا»ی پێ دەوترێت.

5- هاوسا: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان، سەقز و کامێران «هاوسا»ی پێ دەوترێت.

6- هاوسێ، هاوماڵ: لە سەقز «هاوسێ» و «هاوماڵ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شێت، ئاماژەیە بۆ کەسێک کە بە شێوەی زگماکی لە بواری دەروونی و عەقڵییەوە تەواو نەبێت. هەروەها بە کەسێکی ئاساییش دەوترێت ئەگەر ئاکارێکی سەیروسەمەرە یان شێتانە ئەنجام دەدات.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەیری، دین، دێوانە، سەرشیت، سەرشێت، شیت، شێت، شێتوشوور، قەپاڵەقنگ، مرکی، لێوە


1- دەیری: لە سەقز «دەیری»ی پێ دەوترێت.

2- دین: لە دهۆک «دین»ی پێ دەوترێت.

3- دێوانە: لە بۆکان و سەقز «دێوانە»ی پێ دەوترێت.

4- سەرشیت، شیت: لە پارێزگای کرماشان «سەرشیت» و «شیت»ی پێ دەوترێت.

5- سەرشێت: لە سەردەشت «سەرشێت»ی پێ دەوترێت.

6- شێت: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، پارێزگای ئیلام، جوانڕۆ، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەهاباد، نەغەدە، هەورامان و هەولێر «شێت»ی پێ دەوترێت.

7- شێتوشوور: لە مەهاباد «شێتوشوور»یشی پێ دەوترێت.

8- قەپاڵەقنگ: لە پارێزگای ئیلام «قەپاڵەقنگ»یشی پێ دەوترێت.

9- مرکی: لە خوڕەماوا «مرکی»ی پێ دەوترێت.

10- لێوە: لە پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان و هەورامان «لێوە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەشکەوت کونێکی گەورە یان دەلاقەیەکە لە چیادا، کە مرۆڤ یان گیانداران دەتوانن وەکوو شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە و خۆپاراستن لە بەفر، باران، سەرما و گەرما بەکاری بهێنن. ئەشکەوت لە ئەنجامی گۆڕانە جیۆلۆجییەکانی بۆشایییەک لەنێو کەڤرەکاندا بەھۆی کرداری توانەوەوە دروست دەبێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئشکەفت، ئەشکەفت، ئەشکەوت، ئێشکەفت، کەڵوەز، کەورگ، مەڕ


1- ئشکەفت، ئەشکەفت، کەڵوەز: لە پارێزگای کرماشان «ئشکەفت»، «ئەشکەفت» و «کەڵوەز»ی پێ دەوترێت.

2- ئەشکەوت: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، مەهاباد و هەولێر «ئەشکەوت»ی پێ دەوترێت.

3- ئێشکەفت: لە قەزوین «ئێشکەفت»ی پێ دەوترێت.

4- کەورگ: لە ڕوانسەر «کەورگ»ی پێ دەوترێت.

5- مەڕ: لە خوڕەماوا، قەزوین و کامێران «مەڕ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بوومەلەرزە یان زەویلەرزە، لەرزین و هەژینی زەوییە کە لە ئەنجامی ئازادبوونی لەناکاوی وزە لەنێو ناخی زەوی ڕوو دەدات.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەردهێژ(ئەردهێژە)، بوومەلەرزە، بوولەرزە، بیمەلەرزە، زەویلەرزە، موولەرزە


1- ئەردهێژ، ئەردهێژە: لە قەزوین «ئەردهێژ» یان «ئەردهێژە»ی پێ دەوترێت.

2- بوومەلەرزە: لە بانە، جوانڕۆ، سەردەشت، سلێمانی، سەقز، کامێران، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «بوومەلەرزە»ی پێ دەوترێت.

3- بوولەرزە: لە پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد «بوولەرزە»ی پێ دەوترێت.

4- بیمەلەرزە: لە کامێران «بیمەلەرزە»شی پێ دەوترێت.

5- موولەرزە: لە بانە «موولەرزە»شی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…
Subscribe to a channel