🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord
وێبیناری شارەزایان و پسپۆڕانی زمانی کوردی
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
نێو لەکۆمەڵی کوردەواریدا
#ناسر_ڕەزازی
🕊@KurdiSoraniWord
ناوی کوردی بۆ مناڵان.
کۆکردنەوەی: مامۆستا دیاکۆ هاشمی ✍
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 ناوی کوردی بۆ کچان و کوڕان 🟩
🟡 ناونامە
🕊@KurdiSoraniWord
وێنه: دهروێش
وێنهگر: شاخهوان عوسمانی
(وێنهكه خهڵاتی كێبهركێی وێنهگرتنی ژاپۆنی له ٢٠١٩ وهرگرتووه).
🕊@KurdiSoraniWord
مەترسییەکانی "جگەرەکێشان" بە زمانی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟨 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 /channel/+V0XVCYVSctkv7LEo
🟨 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
🌻 /channel/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
🟨 وشەی کوردی (ئەڕشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)
🌻 https://t.me/joinchat/AAAAAErD2VCVV5Xdq5WwJQ
🟥 #فێرگەی_زمانی_کوردی ☀️
🟨 کاناڵی وشەی کوردی
https://t.me/joinchat/AAAAAErD2VCVV5Xdq5WwJQ
تایپۆلۆجیی کوردی بپارێزین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا دیاکۆ هاشمی ✍🏼
🌻@renusisaratayi
ڤیدیۆی فێربوونی پیتەکانی زمانی کوردی بۆ منداڵە جوانەکانمان.
🟣🟣 پیتی (قـ ، ق) 🟣🟣
هەوڵ دەدەین ڤیدیۆی گشت پیتەکان دابنێین.
سپاس بۆ پەڕەی مامۆستای زمانی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🟨 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە.
تکایە بەستەری کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە.
🌻 /channel/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
"لکاندنی وشەکان" یان "بۆشاییی نێوانیان" دەبێتە هۆی ئەوەی واتای وشەکان بگۆڕدرێت.
نووسەر دەبێ بزانێت لە چ شوێنێکدا "بۆشایی" پێویستە، یان پێویست نییە ئەگینا وشەکان واتای هەڵە دەدەنە دەستەوە و تێگەیشتنیان ئەستەم دەبێت. نموونە:
🔴1.هاتەوە بۆ کوردستان، نەخۆشییەکە (لەگەڵی) بوو.
🔴2.هاتەوە بۆ کوردستان، نەخۆشییەکە (لە گەڵی) بوو.
ڕستەی 1 واتە: هاتەوە بۆ کوردستان، نەخۆشییەکەی هەبوو.
ڕستەی 2 واتە: هاتەوە بۆ کوردستان، نەخۆشییەکە لە گەڵی (عەورەتی) بوو. بە یەک بۆشایی (Space) واتای ڕستەکە 180 پلە دەگۆڕدرێت.
نموونەی تر:
🔴1.ژن و مێرد، (تەواوکەری) یەکترن.
🔴2.ژن و مێرد، (تەواو کەری) یەکترن.
لە ڕستەی 1، مەبەست ئەوەیە ژن و مێرد، (مکمل)ی یەکترن.
لە ڕستەی 2، بەو بۆشاییە، واتاکە گۆڕدراوە و شتێکی ناخۆش دەداتە دەستەوە: ژن و مێرد (کاملاً) کەری یەکترن!!
یان لەم هۆنراوەیەی مامۆستا هێمندا، دەبینین کە دانانی بۆشایی، چەندە واتاکە دەگۆڕێت:
(کە ماڵت) بێ، (کەماڵت) بۆ چییە لەو شارە وێرانه؟
(کە ماڵی) دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست (کەماڵی) من
نموونەی تر:
🔴خۆرهەڵات=(مشرق)
🔴خۆر هەڵات.=(خورشید طلوع کرد.)
🖊ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
پوختەی ڕێنووسی زمانی کوردی.
نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
بەساکارترین و دروستترین شێوە، فێری ڕێنووسی زمانی کوردی بن. ئەم پەڕگەیە(فایل) بڵاو بکەنەوە.
🆔@wiseykurdi1
#کەناڵی_وشەی_کوردی
بەشێک لە بەرزترین چیاکانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی زەریا:
🏔 کهوکەز (قەندیل) - پیرانشار: ۳۸۰۰ میتر
⛰ سیاکێو (قەندیل) - شنۆ: ۳۶۱۰ میتر
🏔 داڵامپەڕ- ورمێ: ۳۴۸۷ میتر
🏔 بۆزێ سینا - ورمێ: ۳۴۸۰ میتر
⛰ پەڕاو - کرماشان: ۳۴۰۵ میتر
⛰ سپی ڕێز - شنۆ = ٣٣٩٨ میتر
⛰ شاهۆ - پاوه: ۳۳۹۰ میتر
⛰ چرمێ - کرماشان: ۳۳۵۵ میتر
⛰ داڵاخانی - سەنقوڕ: ۳۳۵۰ میتر
🏔 بڵقەیس - تیکاب: ۳۳۳۲ میتر
⛰ چەرخەڵان - سنە: ۳۳۳۰ میتر
⛰ کۆڕی ڕەزان - شنۆ = ٣٣١٠ میتر
⛰ بەور و پەرێشان - قوروه،سەنقوڕ: ۳۲۹۸ میتر
⛰ پیرخدر(شاهۆ)-ڕوانسەر: ۳۲۵۰ میتر
⛰ شاوداڵان - کرماشان: ۳۲۰۰ میتر
⛰ کهوهشیروان(شاهو)-ڕوانسەر: ۳۲۰۰ میتر
⛰ ئەمرووڵە - سەحنه،کەنگاوەر،سەنقوڕ: ۳۲۰۰ میتر
⛰ قۆڵی زڵێخا - دیواندەره: ۳۱۹۵ میتر
⛰ سوڵتان خەزەتوو - مەریوان: ۳۱۸۴ میتر
⛰ خەرامان - کرماشان: ۳۱۷۵ میتر
⛰ شانشین - مەریوان: ۳۱۷۳ میتر
⛰ چلچەمە - سەقز و دیواندەرە: ٣١٧٠ میتر
⛰ سهکڵ(پەڕاو) - کرماشان: ۳۱۱۳ میتر
⛰ شانشینی تەخت - پاوه: ۳۱۰۰ میتر
⛰ حسێن بەگ - قوروه: ۳۰۹۱ میتر
⛰ مزفت و میرزا - دیواندەره: ۳۰۵۹ میتر
⛰ کانی سێفی - مەلەکشایی: ۳۰۵۰ میتر
⛰ کێوەزەرد - شنۆ = ٣٠٣١ میتر
⛰ ڕندۆڵە - شنۆ = ۳٠١٢ میتر
⛰ بابۆڵە - شنۆ = ٣٠٠٠ میتر
⛰ تەختەسانی - سەوڵاوا: ۲۹۷۵ میتر
⛰ ئهواڵان - کامێران: ۲۹۷۰ میتر
⛰ کرهمیانه - سەوڵاوا: ۲۹۵۵ میتر
⛰ پیوازه - مەریوان: ۲۹۵۳ میتر
⛰ هەوارەبەرزه - سنە: ۲۹۵۰ میتر
⛰ کەڵەکەجاڕ - بانە = ٢٨۴٠ میتر
⛰ زاخە - بانە = ٢٧٢۵ میتر
⛰ سەرتوون - بانە - سەقز = ٢۶٣٣ میتر
⛰ نەکەرۆز - سەقز: ٢۶٢٠ میتر
🕊@KurdiSoraniWord
ناوی کچ و کوڕانی کوردی
#گیوی_موکریانی
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 ناوی کوردی بۆ کچان و کوڕان 🟩
🟡 ناوی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 ناوی کوردی بۆ کچان و کوڕان 🟩
🟡 فەرهەنگی ژینۆ
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 دیباجە
وشەیەکی تەمەن هەزاران ساڵ
دیباجە: بریتییە لەو پەراوێزانەی، کە جاران بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەرۆکی نووسراوەیەک، لە تەنیشتەکانی، یان لە خوارهوهی کاغەزەکە دەنووسرا.
وشەکە لە دیبا و دیباج وەرگیراوە. دیباجیش ئەو قوماش یان پارچەیەیە، کە دامەنی بە سامتینی ڕهنگاوڕەنگ، یان ئاوریشم چنراوە.
جاران جۆرە پارچەیەکی چنراوی ئاوریشم ھەبوو، کە دامەنەکانی بە شێوەیەکی وەک نووسینی مێخی دەڕازێندرایەوە. ئەو پارچە ئاوریشمە، ھەر بە ھۆی ئەو لێکچوونەی بە ڕێنووسی مێخی، بە زمانی پەهلەوی پێی دەگوترا دێپاک، depak، کە ڕاستەوخۆ واتاکەی بریتییە لە (نووسراو). ئەگەر بزانین کە پیتی (ک)ی دوای وشەکە نیشانەی ناسینەوەی ناوە، ئەوا خودی ناوەکە (دیپا) بووە. دیارە هەمان دیپاکی پەهلەوی، درەنگتر لە زمانی عەرەبی، بۆتە دیباک و دیباج. دواتریش وشەی دیباجەی لێ وەدی هاتووە.
بۆ تێگەیشتن لە بنەڕەتی وشەکە، دەبینین کە لە زمانی پەهلەویدا، بەو ڕێنووسە تایبەتییەی کە دەقەکانی ئاڤێستای پێ نووسراوەتەوە، گوتراوە دین-دەبیری، din-dabiri، کە واتاکەی ڕێک دەبێتە (نووسینی ئایینی. لە پەهلەویدا دەپیر، dapir ھەبووە بە واتای نووسەر. لە پەهلەویی درهنگتریشدا، ھەمان وشەی دەپیر بۆ دەبیر، dabir سووکتر کراوەتەوە و بۆ نووسەر و نووسین بەکار هاتووە. لە ئاڤێستایی، بە نووسین گوتراوە دیپی، dipi، کە ھیچ گومانی تێدا نییە بۆ سەر ڕهگی وشەی سومێریی dub، دوب دەگەڕێتەوە، بە واتای نووسین، یان ھەڵکۆڵینی نەخشە و وێنەی نووسراو لەسەر قوڕ دەگوترا.
ھەر بە لاساییکردنەوە لە دامەن و پەراوێزی ئەو پارچە ئاوریشمەوە بوو، کە نووسەرانی کۆن ناویان لە پەراوێزنووسین بۆ کتێب نا (دیباجە)، ئەو ناوەی کە لە ڕوانگەی مێژویییەوە، پڕبەپێستی خۆیەتی. ئەمڕۆ وشەی دیباجە بۆ پێشەکیی کتێبیش بەکار دەھێنرێت.
نووسینی: مامۆستا شاسوار هەرشەمی ✍🏼
بڵاوکردنەوەی بابەتەکە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 دهروێش
به واتاكانی فهقیر، ههژار، گهدا، مسكێن، مرید و شاگرد
ئهزم محهممهدی دڵڕێش
حاڵم وهكی حاڵی دهروێش
پهردهی خهمان دایم له پێش
لبهر خۆفی عاقیبهتێ
(ئیبنولحاج جێشانهیی- ١٧٦٥)
خێر بۆ خوێش نه بۆ دهروێش (فولكلۆر)
وشهكانی دهروێش، دهورێش، دهرویش، دهریۆش ههمووی له كوردیدا هاتوون، وشهكه له زمانی كوردی و زمانه ئێرانییهكاندا ڕهسهنه.
له بهلووچیدا (دهربیش)، له فارسیدا (دهرویش)، تاری(دێورۆش)، كرینگانی(دهڤریش).
وشهكه چووەته زمانی تركی عوسمانی و لهوێوه بۆ زمانه ئوروپییهكانیش ڕۆیشتووه:
ئهڵمانی(derwisch)، ئینگلیسی(dervis, dervish)، ئیسپانیایی(dervische, dervix)، فهرانسی(dervische)، سیربی(derwish).
له زمانی پههلهوی دا (درییۆش، دریغۆش) به واتای ههژار و فهقیر و دهچێتهوه سهر وشهی ئهوێستایی گاهانی یان كۆنی(drigu) و ئاوێستای تازه(دریغوو)، به واتای ههژار و فهقیر.
پههلهوی تورفانی (دریگۆش)، سوغدی(زرییۆشك، ژوخۆشك) به واتای شاگرد و مرید.
له زمانی كوردیدا بۆ شوێنكهوتووانی تهریقهت و ئههلی تهسهووف و بهتایبهت تهریقهتی قادری به كار دێت، ئهو تهریقهتهی بناخهدانهری شێخ عهبدولقادری گهیلانی بووه و دواییش شێخ ئیسماعیلی ولیانی پهرهی پێداوه و دواتریش شێخانی بهرزهنجه كردیان به یهكهم تهریقهت له كوردستاندا و ههتا دهركهوتنی مهولانا خالیدی نهقشبهندی، قادری تهریقهتی باڵادهست له كوردستان دا بووه. دوایی وشهی (سۆفی) بۆ مریدهكانی تهریقهتی نهقشبهندی به كار هات بۆ جیاكردنهوهیان له دهروێشانی تهریقهتی قادری.
بۆچی وشهی دهروێش كه تێرمێكی پێش ئیسلامه وهک خۆی ماوه و تهریقهته ئیسلامییهكان وشهیهكی دیكهیان بۆ دانهناوه؟
چون بناخهی وشهكه به واتای فهقیر و ههژاره و له قورئانی پیرۆزیشدا هاتووه كه ههموو خهڵكان فهقیر و ههژارن و تهنیا خودایه كه بێ نیاز و پهسندكراوه (يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ. فاطر ١٥).
ههروهها وشهی دهروێش به واتای مریدیش هاتووه و دهروێش شاگرد و مریدی شێخهكهیهتی. لهبهر ئهم هۆیانه دهروێش تیرمێكی زۆر گونجاوه.
مامۆستا ماجید ✍🏼
🕊@KurdiSoraniWord
ڤەلەنتاین:
ـــــــــــــــــــــــــ
لە 14ی مانگی 2ی هەموو ساڵێک، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا و هەروەها لێرەش لە وڵاتی سوید، ڕێز لە ڕۆژی خۆشەویستی (ڤەلەنتاین) valentines day دەگیرێت و ئەوینداران وەک ڕۆژێکی تایبەت، جەژنی بۆ دەگێڕن.
ڤەلەنتاین
هەستکردنه بە ژن.
باوەڕهێنانه به ژن.
دانیشتنه لەگەڵ ژن.
ڤەلەنتاین
پیاسەیەکی بەختەوەرییه لەگەڵ ژن.
ئاشقبوونه بە بەرچاوی هەموو دونیاوە.
ڤەلەنتاین، گوڵی سوور نییه،
نەکوشتنی ژنەکانه بە بیانووی ڕووسووری.
خۆشەویستی، تەنها یادێک و تەنها گوڵێک نییە!
خۆشەویستی، بەرهەمی دڵە و ئەمەش زۆر بەئاشکرا دەر دەکەوێت، ئەگەر مرۆڤەکان خۆیان فریو نەدەن.
گوڵ، ماڵ، هیچ شتێک نابێتە جێگرەوەی تەنها نیگایەک یان پەیڤێکی خۆشەویستی.
پیاوەتی، خەوتن نییه لەگەڵ میهرەبانیی ژنیٚک، بەڵکوو جیٚهیٚشتنی ماچیٚکه لەسەر لیٚوی ژنیٚکی خەوتوو.
گرنگ ئەوەیە ڕاستگۆ بین لە دەربڕینی هەست و خۆشەویستی بەرانبەر بە یەکتر.
ڕۆژی ڤەلەنتاین، ڕۆژی دڵپاکی و خۆشەویستیی ژیان و ژوان و جوانی و جەژنی ئەوین و دڵداری و دڵسۆزی لە هەمووتان پیرۆز بێت.
ڕۆحتان پڕ لە جوانی.❤️
ــــــــــــــــــــــ
فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ دەربڕینی حەز، نیشاندانی حەز، دەرخستنی حەز = ابراز علاقه
⚜ زێدەڕەوی = اصراف کردن
⚜ خاوەنی بەرزترین پلە، خاوەنڕیکۆرد = رکورددار
⚜ ڕووگە = قبله
⚜ مانگانە = شهریه
⚜ مانگانەی خوێندن = شهریه تحصیل
⚜ خەپە = تپل
⚜ چڕبوونەوە، کۆجێیی = تمرکز
⚜ چڕبۆوە = متمرکز
⚜ فێرکاریی ناوەڕۆک بەوردی = آموزش ریز محتوا
⚜ خوێندەواری = سواد
⚜ حاشالێکردن، نکۆڵیکردن = انکارکردن
⚜ پێوەندیی بینایی بەهێز، پێوەندیی چاویی بەهێز = ارتباط چشمی قوی
⚜ شێوەی قسەکردنی دۆستانە، شێوەی دەربڕینی دۆستانە = لحن دوستانه
⚜ ئاست = سطح
⚜ ئێجگار زۆر، لەڕادەبەدەر = فوق العادە
⚜ وێناکردن، خەیاڵکردن = تصور کردن
⚜ دەرچوو = فارغ التحصیل
⚜ سەروبنکردن، لێڕوانین، پشکنین = معاینه کردن
⚜ پاراستن = حفظ کردن
⚜ کێشکی شەو، نۆرەی شەو = شیفت شب
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟨 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە.
تکایە بەستەری کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە.
🌻 /channel/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
🟨 فێرگەی زمانی کوردی ☀
🟡 بەستەری کۆڕ:
🌻 /channel/+V0XVCYVSctkv7LEo
تایپۆلۆجیی کوردی بپارێزین
کورد لە کۆنەوە بە پاشگری (…انە) وشەی نوێی داڕشتووە، بۆ نموونە، پیاو + انە = پیاوانە.
پیاوانە واتە ئەو شت/شتانەی کە تایبەت بە پیاو بن، وەک جل، کار، قسە، بەڵێن، حەمام و هتد.
دەشتوانێ بۆ هەر کەسێکی تر بێت وەک: ژنانە، کوڕانە، کچانە، منداڵانە، گەنجانە، پیرانە، و هتد.
قسەیەکی پیاوانەی کرد.
کارێکی منداڵانەی کرد.
جلی ژنانەی کوردی زۆر جوانە.
دەتوانین ئەوڕۆکەش لەسەر هەمان پێوەر وشە نوێیەکانمان ساز بکەین وەکوو:
قوتابخانەی کوڕانە، قوتابخانەی کچانە
واتە قوتابخانەیەک کە تایبەتە بە کوڕان، قوتابخانەیەک کە تایبەتە بە کچان.
لە فارسیشدا (کە سیستەمی تایپۆلۆجییەکەی وەک کوردییە) دەوترێت: مدرسە پسرانە، مدرسە دخترانە.
جا ئەگەر ئەو قوتابخانە کوڕانە یان کچانە ناوێکیشی هەبێت ناوەکە پاش ئەو دوو وشەیە دەنووسین، بۆ نموونە:
قوتابخانەی کوڕانەی قانع، واتە قوتابخانەکە کوڕانەیە و تایبەتە بە کوڕان و ناویشی “قانع”ە، ناکرێ بنووسین: قوتابخانەی قانعی کوڕان، ئەوە وەکوو ئەوەیە کە بڵێین قوتابخانەکە قانعە و هی کوڕانە، یان قوتابخانەکە هی قانعە و قانعیش هی کوڕانە، بۆیە دەبێت بنووسین: قوتابخانەی کوڕانەی قانع.
تایپۆلۆجیی فارسی و کوردی وەک یەکن (بەپێی SOV)ن، بەڵام لەگەڵ عەرەبیدا جیاوازن (داڕشتنەکەی بەپێی VSO)ە.
لە عەرەبیدا بۆ نموونە دەوترێت: (مدرسة مريم الأبتدائية للبنات) ئەگەر بێت بنووسین (قوتابخانەی مریەمی بنەڕەتی بۆ کچان) ئەوە بێگومان داڕشتنێکی عەرەبیمان کردووە. بە کوردی دەبێتە: (قوتابخانەی بنەڕەتیی کچانەی مریم).
تێبینی: بێگومان ساڵانێکی زۆر لە باشوور ئەو داڕشتنە عەرەبییە بەکار هێنراوە. لە هزر و بیری خەڵکدا جێی گرتووە و زۆر ئاسایی بووەتەوە. بەڵام بێگومان ئەوە داڕشتنێکی ناکوردییە و هیوادارم ڕۆژێک بێت و زمانەکەمان بەپێی زمانی کوردی دابڕێژینەوە.
فەرموون بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.youtube.com/watch?v=gEqmwCRJpHQ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا دیاکۆ هاشمی ✍🏼
🌻@renusisaratayi
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون لە چاوی منی کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێ
#بۆکان_هەورامی
🟨 فێرگەی زمانی کوردی ☀
🟡 بەستەری کۆڕ:
/channel/+V0XVCcvhWwFLQ-uf
هاوڕێیانی ئازیزی "فێرگەی زمانی کوردی"
هەروەک ئاگادارن خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی لە دۆخێکی سەختدان و پێویستیان بە یارمەتی و هاوکاریی ئێمەیە، دیارە بەهۆی بارینی بەفر ئەم ڕووداوە هێندەی دیکه ژیانی لەو خەڵکە لێقەوماوە تاڵتر کردووە، بۆیە چاوەڕوانی هیمەت و هاوکاریی خۆبەخشانەی ئێوەی بەڕێزین.
یارمەتییەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارە حسابە کاک سادق یێکێ لە ئەندامانی ئازیزی کۆڕە کە زۆر زۆر جێگای متمانەن و دەستیان خۆش بێت کە ئەو داواکارییەیان قەبووڵ کردووە و ئەرکی کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵییەکانیان خستۆتە ئەستۆ. 🙏
👇👇👇
5894631547880443
"بانک رفاە صادق عشایری"
🟣 جووشە چییە؟
ــــــــــــــــــــــــ
🟠 جووشە يا جووتوشە، جۆرێکە لە وشەی لێکدراو. ئەم دیاردەیە لە زۆربەی زمانانی جیهاندا هەیە. بۆ نموونە لە زمانی فارسیدا بەم دیاردەیە دەڵێن: (ترکیبهای اِتباعی). واتە: (جزء دومشان تابع جزء اول است و اگر تنها به کار رود، بیمعنا یا مهمل است.) وەکوو:
«خرت و پرت»، «کتاب متاب»، «پول مول»، «اخم و تَخم»، «آس و پاس»، «ریزه میزه»، «رخت و پخت»، «شیله و پیله»، «چرت و پرت»، «کاغذ ماغذ» و...
جووشە، کردەیەکی زمانییە کە بەهۆی دانەیەکی وەک (وشە، مۆڕفیم، بڕگە) دووبارە دەکرێتەوە بۆ داڕشتنی وشەی تر واتە: بۆ (دەربڕینی واتای تر) یان (بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی ڕێزمانی).
🟢 یاسای جووشە:
وشە + و + دووبارەکردنەوەی وشەکە بە جێگیرکردنی دەنگی یەکەمی وشەی دووەم بە (م)
وەکوو:
تەختە و مــەختە
سەختە و مــەختە
ئاش و مــاش
چێشت و مــێشت
نان و مــان
ترێ و مــرێ
کرێ و مــرێ
چیا و مــیا
ژوور و مــوور
هەژار و مــەژار
پارە و مــارە
جوان و مــوان
ناز و مــاز
بەڕوو و مــەڕوو
کەر و مــەر
دار و مــار
گوڵ و مــوڵ
و...
ـــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi