🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord
ئاوێنە ئامرازێکە کە بەهۆی لووس و ڕوونبوونی و هەروەها ڕەنگدانەوەی شتەکانی دەوروبەر و ژینگەی لەویدا، وێنەیان دەردەخات. یەکەم ئاوێنە کە مرۆڤ بەکاری هێناوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە حەوزی ئاو یان دەفرێکی پڕ لە ئاو بووە. سەرەتاییترین ئاوێنەی دروستکراو، پارچە بەردی لووسکراو بوون. نموونەیان لە ۶۰۰۰ ساڵ پێش زایین لە ئەنادۆڵ دۆزراونەتەوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاوێنە، ئاینە، ئایەنە، جام، جامەک، قۆدیک، هاوێنە
1- ئاوێنە، هاوێنە: بانە، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، مەریوان، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «ئاوێنە»ی پێ دەوترێت. لە مەهاباد «هاوێنە»شی پێ دەوترێت.
2- ئاینە: لە قەزوین «ئاینە»ی پێ دەوترێت.
3- ئایەنە: لە جوانڕۆ، ڕوانسەر و کامێران «ئایەنە»ی پێ دەوترێت.
4- جام: لە ژاوەرۆ، سەقز، کامێران، مەریوان و هەورامان «جام»ی پێ دەوترێت.
5- جامەک: لە جوانڕۆ، خوڕەماوا، ڕوانسەر، سونقور(کۆلیایی) و کامێران «جامەک»ی پێ دەوترێت.
6- قۆدیک: لە دهۆک و زاخۆ «قۆدیک»ی پێ دەوترێت.
@wisenameyeji
دووانە یان جمک بە دوو مناڵ دەکوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانیدا لەدایک دەبن. دەکرێ دووانەکان بە دوو دەستەی دووانە ھاوشێوەکان(یەکسان) کە لە یەک تووخم دوای دابەشبوون بووەتە دوو تووخم، و دووانە ناھاوشێوەکان(نایەکسان) کە لە دوو تووخمی جیا و لە ڕیگەی دوو سپێرمی جیا بەدی ھاتوون، دابەش بکەین.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاوەڵدووانە، لفەدووانە، لفەودووانە، دووانە، دوانێ، دووگێلە، جمک، جووتە
1- ئاوەڵدووانە: لە مەهاباد و سەقز «ئاوەڵدووانە»ی پێ دەکوترێت.
2- لفەدووانە: لە کامێران، دێولان، لەیلاخ و سنە «لفەدووانە»ی پێ دەکوترێت. لە لەیلاخ «لفەودووانە»شی پێ دەڵێن.
3- دووانە: لە کامێران، سلێمانی، بانە، بۆکان، سەردەشت، مەریوان، سەقز، مەهاباد و پاوە «دووانە»ی پێ دەکوترێت.
4- دووانێ: لە هەورامان و دەوروبەری «دووانێ»ی پێ دەکوترێت.
5- دووگێلە، دووگلە: لە خوڕەماوا و دەوروبەری «دووگێلە» یان «دووگلە»ی پێ دەکوترێت.
6- جمک: لە سلێمانی و شنۆ «جمک»ی پێ دەکوترێت.
7- جووتە: لە سەقز و دەوروبەری «جووتە»شی پێ دەڵێن.
@wisenameyeji
بلۆق گۆیەکە پڕە لە گاز یان شلەمەنی کە لەناو چینێکی ناسک لە مادەیەکی تر گەمارۆ دراوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بڵق، بڵۆق، بلۆق، بلۆقی، تەقلە، تۆقلە، توقلە، تۆقڵە، فڵدانە، گڵۆپ، پۆرگ، پفیلک، پۆفڵەک
1- بڵق، فڵدانە: لە شنۆ «بڵق» و «فڵدانە»ی پێ دەکوترێت.
2- بلۆق: لە مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، کامێران، بانە، سنە و ڕوانسەر «بلۆق»ی پێ دەکوترێت.
3- بلۆقی: لە پاوە «بلۆقی»ی پێ دەکوترێت.
4- تەقلە: لە دێولان «تەقلە»ی پێ دەکوترێت.
5-تۆقلە: لە بۆکان، بانە، کامێران و سەقز «تۆقلە»ی پێ دەکوترێت.
6- توقلە: لە تکاب «توقلە»ی پێ دەکوترێت.
7- تۆقڵە: لە سنە «تۆقڵە»ی پێ دەکوترێت.
8- پۆقلە، پفیلک: لە ڕوانسەر «پۆقلە» و «پفیلک»ی پێ دەکوترێت.
9- گڵۆپ: لە هەورامان «گڵۆپ»ی پێ دەکوترێت.
10- پۆرگ: لە مەهاباد و پیرانشار «پۆرگ»یشی پێ دەڵێن.
11- پۆفڵەک: لە خوڕەماوا «پۆفڵەک»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
برێشکە، لە ئەنجامی گەرمکردنی دەنکی جۆرێک گەنمەشامی ساز دەبێت. ئەو گەرمایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاوی ناو دەنکی گەنمەشامی ببێت بە هەڵم، بەجۆرێک کە گوشاری زۆری هەڵمی ئاوەکە دیواری دەنکی گەنمەشامی دەشکێنێت و دەنگێک دروست دەکات.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: گەنمەشامی، گەرمەشانی، برێشکە، سەرداری، کابە، گوڵەکابە، نوقڵەکوردی، زەڕات، زەڕاتی تەقیای
1- گەنمەشامی: لە هەورامان، خوڕەماوا، سلێمانی، بانە، بۆکان و مەریوان «گەنمەشامی» پێ دەکوترێت.
2- گەرمەشانی: لە سەقز و بۆکان «گەرمەشانی» پێ دەکوترێت.
3- برێشکە: لە مەهاباد، پیرانشار، بانە، شنۆ، بۆکان و سەردەشت «برێشکە»ی پێ دەکوترێت.
4- سەرداری: لە مەهاباد و بۆکان «سەرداری»یشی پێ دەڵێن.
5- کابە: لە بانە «کابە»ی پێ دەکوترێت.
6- نوقڵەکوردی: لە سنە و دێولان «نوقڵەکوردی»ی پێ دەکوترێت.
7- زەڕات: لە کامێران و سنە «زەڕات»ی پێ دەکوترێت.
8- زەڕاتی تەقیای: لە پاوە «زەڕاتی تەقیای»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
قڕقڕۆچکە، ئێسکێکە لە پێشەوەی مل، ڕێک لەنێوان چەناگە و تیرۆیید.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: قڕقڕۆچکە، قوڕقوڕۆچکە، قوڕقوڕانچکە، قوڕقوڕاچکە، قوڕقڕۆگە، قورووژنک، قرووژنکە، قوڕقڕۆسکە، قوڕقوڕاکێ، قوڕقوڕاگە، قوڕۆ
1- قڕقڕۆچکە: لە بۆکان، مەهاباد، کامێران، بانە، نەغەدە، پیرانشار و سەردەشت «قڕقڕۆچکە»ی پێ دەکوترێت.
2- قوڕقوڕۆچکە: لە بۆکان و سەقز «قوڕقوڕۆچکە»ی پێ دەکوترێت.
3- قوڕقوڕانچکە: لە تکاب و سنە «قوڕقوڕانچکە»ی پێ دەکوترێت.
4- قوڕقوڕاچکە: لە سەقز و دەوروبەری «قوڕقوڕاچکە»ی پێ دەکوترێت.
5- قوڕقڕۆگە: لە هەولێر و دەوروبەری «قوڕقڕۆگە»ی پێ دەکوترێت.
6- قورووژنک: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «قورووژنک»ی پێ دەکوترێت.
7- قرووژنکە: لە جوانڕۆ و دەوروبەری «قرووژنکە»ی پێ دەکوترێت.
8- قوڕقڕۆسکە: لە بەشێکی مەهاباد «قوڕقوڕۆسکە»ی پێ دەکوترێت.
9- قوڕقوڕاگە: لە سلێمانی و دەوروبەری «قوڕقوڕاگە»ی پێ دەکوترێت.
10- قوڕۆ: لە دیواندەرە «قوڕۆ»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ئەژنۆ، ڕان لەگەڵ بەلەک دەبەستێتەوە و لە دوو جومگە پێک دێت. هەروەها یەکێکە لە بەشە گرینگەکانی جەستە و لە جووڵەدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەژنۆ، ژنۆ، ژنوو، چۆک، زەنگۆڵ، زەرانی، زرانی، زەرگانی
1- ئەژنۆ: لە بۆکان، سەردەشت، قەڵادزێ، کامێران، سەقز، مەهاباد، بانە، مەریوان، پاوە و جوانڕۆ «ئەژنۆ»ی پێ دەکوترێت.
2- چۆک: لە پیرانشار، شنۆ، بۆکان، کامێران، سەقز، مەهاباد و بانە «چۆک»ی پێ دەکوترێت.
3- زەنگۆڵ: لە هەورامان و دەوروبەری «زەنگۆڵ»ی پێ دەکوترێت.
4- زەرانی، زەرگانی: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «زەرانی» و «زەرگانی»ی پێ دەکوترێت.
5- زرانی: لە سونقوڕ(کۆلیایی) و دەوروبەری «زرانی»ی پێ دەکوترێت.
6- لە ئەڤێستاییدا زانوو و لە پەهلەویدا زانووک و ژنوو هاتووە.
@wisenameyeji
دووکەڵ لە سووتانی شتێک بڵاو دەبێتەوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووگەڵ، دۊکەڵ، دووکەڵ، دووکەر، کادی، دوو، دووت، دۊ، دۊدی (چڕەدووکەڵ: دووکەڵی زۆر)
1- دووگەڵ: لە قەڵادزێ و دەوروبەری «دووگەڵ»ی پێ دەکوترێت.
2- دۊکەڵ، دۊ: دۊد: لە سونقوڕ(کۆلیایی) و ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دۊکەڵ»، «دۊ» و «دۊد»ی پێ دەکوترێت.
3- دووکەڵ: لە کامێران، پیرانشار، سەردەشت، بانە، هەورامان، مەهاباد، شنۆ، سەقز، بۆکان، سلێمانی، نەغەدە و مەریوان «دووکەڵ»ی پێ دەکوترێت.
4- دووکەر: لە هەولێر و دەوروبەری «دووکەر»ی پێ دەکوترێت.
5- کادی: لە دهۆک و دەوروبەری «کادی»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کچ، ئاماژەیە بۆ منداڵ یان لاوێکی مێیینە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: کچ، کەنیشک، کیژ، دوێت، دۊەت، دوود، دەت، دێت، دت، جۊەت، گۊەت، کناچێ، کناچڵێ، (کیژۆڵە، کچۆڵە: کچێک کە تەمەنی کەم بێت.)
1- کچ: لە هەولێر، قەڵادزێ، سەقز، بانە، مەهاباد، سلێمانی، بۆکان، نەغەدە، سەردەشت، شنۆ و پیرانشار «کچ»ی پێ دەکوترێت.
2- کەنیشک: لە کامێران، سنە و دیواندەرە «کەنیشک»ی پێ دەکوترێت.
3- کیژ: لە پیرانشار، هەولێر و مەهاباد «کیژ»ی پێ دەکوترێت.
4- دۊەت، جۊەت، گۊەت: لە ئەیوان، پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان «دۊەت»، «جۊەت» و «گۊەت»ی پێ دەکوترێت.
5- دوود: لە سونقوڕ (کۆلیایی) «دوود»ی پێ دەکوترێت.
6- دەت: لە هەرسین «دەت»ی پێ دەکوترێت.
7- دێت: لە پارێزگای خوزستان و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان «دێت»ی پێ دەکوترێت.
8- کناچێ، کناچڵێ: لە هەورامان «کناچێ» و «کناچڵێ»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری تامکردنی خواردەمەنی یان خواردنەوەکان و یان شتێک.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: چێژتن، چێشتن، چەشتن، مەکەچەش، چەشتەی، تامکردن
1- چێژتن: لە مەهاباد، بۆکان «چێژتن»ی پێ دەکوترێت.
2- چێشتن: لە سنە، بۆکان و پیرانشار «چێشتن»ی پێ دەکوترێت.
3- چەشتن: لە مەریوان و مەهاباد «چەشتن»ی پێ دەکوترێت.
4- مەکەچەش، چەشتەی: لە هەورامان و دەوروبەری «مەکەچەش» و «چەشتەی»ی پێ دەکوترێت.
5- تامکردن: لە پیرانشار، مەهاباد، کامێران، سەردەشت، شنۆ، بۆکان، بانە، مەریوان و جوانڕۆ «تامکردن»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری بینینی کەسێک یان شتێک.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دیتن، دوینن، دیەی، دیین، بینین، بیوینە، چاولێکردن، سەیرکردن، تماشا، تواشا، ڕوانین، وێنای، نووڕین
1- دیتن: لە جوانڕۆ، پیرانشار، کامێران، سەردەشت، بۆکان، سەقز، شنۆ، مەهاباد «دیتن»ی پێ دەکوترێت.
2- دوینن: لە هەمەدان «دوینن»ی پێ دەکوترێت.
3- دیەی، وینای: لە هەورامان و دەوروبەری «دیەی» و «وینای»ی پێ دەکوترێت.
4- دیین: لە کرماشان «دیین»ی پێ دەکوترێت.
5- بینین: لە پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، سەقز، مەریوان، بانە، مەهاباد «بینین»ی پێ دەکوترێت.
6- چاولێکردن: لە پیرانشار و مەهاباد «چاولێکردن» بەکار دێت.
7- سەیرکردن: لە کرماشان، مەهاباد، بۆکان «سەیرکردن» بەکار دێت.
8- تماشا، تماشاکردن: لە کامێران، هەمەدان و مەهاباد «تماشا» بەکار دێت.
9- تواشا، تواشاکردن: لە سنە و دەوروبەری «تواشا» بەکار دێت.
10- نووڕین: لە دڵفان و ئەیوان «نووڕین»ی پێ دەکوترێت.
11- وینین: لە سنە و دەوروبەری «وینین»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کۆتر باڵندەیەکە بە جەستەی بچووک تا مامناوەند و دندووکی پتەوە و بە توانای باوەڕپێنەکراوی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە ناسراون. لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا دەبینرێن. مێژووی ماڵیکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی پێش زایین و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێن، وەک پێشبڕکێ و هەڵگرتنی پەیام و... هیتر.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: کۆتر، کوتر، کەموتەر، کەفتەر، کەڤۆک، کاوەتری
1- کۆتر: لە بۆکان، مەهاباد، شنۆ، بانە، پیرانشار، کامێران، سەردەشت، هەولێر، مەریوان، سنە «کۆتر»ی پێ دەکوترێت.
2- کوتر: لە کرماشان و دەوروبەری «کوتر»ی پێ دەکوترێت.
3- کەموتەر: لە کامێران، کرماشان و هەمەدان «کەموتەر»ی پێ دەکوترێت.
4- کەفتەر: لە کرماشان و دەوروبەری «کەفتەر»ی پێ دەکوترێت.
5- کەڤۆک: لە باکووری کوردستان «کەڤۆک»ی پێ دەکوترێت.
6- کاوەتری: لە هەورامان و دەوروبەری «کاوەتری»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ددان پێکهاتەیەکی ڕەقە کە لەناو دەمدا هەیە و بۆ وردکردنی خۆراک بەکار دێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەدان، ددان، دڏان، دنان، دیان، دران، دگان، دان دنۆن، دنۆ
1- دەدان: لە سەردەشت، شنۆ و پیرانشار «دەدان»ی پێ دەکوترێت.
2- ددان: لە بۆکان، پیرانشار، هەولێر و مەهاباد «ددان»ی پێ دەکوترێت.
3- ددٚان: لە پاوە و هەورامان «ددٚان»ی پێ دەکوترێت.
4- دنان، دنۆن: لە قەزوین «دنان» و «دنۆن»ی پێ دەکوترێت.
5- دیان: لە سەقز، کامێران، بانهەوەتۊ، پاوە، هەورامان، مەریوان، بانە، سنە و دەوروبەری «دیان»ی پێ دەکوترێت.
6- دران: لە هەولێر «دران»ی پێ دەکوترێت.
7- دگان: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دگان»ی پێ دەکوترێت.
8- دنۆ: لە پارێزگای لوڕستان «دنۆ»ی پێ دەکوترێت.
9- دان: لە سلێمانی «دانی»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
دەستاڕ ئامێرێکی ڕەسەنی کوردییە کە بۆ وردکردنی دانەوێڵە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئەم ئامێرە ناوگەلی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەستاڕ، هارە، دەساڕ، دەستهاڕ، هارەگل، ئاشەمەکینە، دستار.
1- دەستاڕ: لە ناوچەی موکریان(مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و...) و هەروەها ناوچەکانی بانە و سلێمانی، «دەستاڕ»ی پێ دەوترێت.
2- هارە: لە باکووری مەریوان، هەورامان، بەشێک لە سەقز، دیواندەرە، سنە، پاوە، جوانڕۆ، «هارە»ی پێ دەوترێت.
3- دەساڕ: لە ناوچەی مەریوان، «دەساڕ»ی پێ دەوترێت.
4- دەستهاڕ: لە ناوچەی کەرکووک، «دەستهاڕ»ی پێ دەوترێت.
5- هارەگل: لە ناوچەی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری، «هارەگل»ی پێ دەوترێت.
6-- ئاشەمەکینە: لە بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی پاوە، «ئاشەمەکینە»ی پێ دەوترێت.
7- دستار: لە باکووری کوردستان، «دستار»ی پێ دەوترێت.
@wisenameyeji
ماسی دەتوانرێت لە نزیکەی هەموو ژینگە ئاوییەکاندا بدۆزرێتەوە، لە چەمی شاخاوییە بەرزەکانەوە تا قووڵترین زەریاکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ماسی، ماساو، ماساوی، ماسۆ
1- ماسی: لە مەهاباد، شنۆ، بانە، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، کامێران، سەقز، هەولێر و جوانڕۆ «ماسی»ـی پێ دەکوترێت.
2- ماساو، ماساوی: لە پاوە، هەورامان و بەشێک لە کامێرانیش «ماساوی»ـی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ خەڵووز، ڕەژی، ڕێژی، زوخاڵ = زغال
⚜ خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، بۆڵ، خۆڵەمڕ = خاکستر
⚜ سووتک، سووتکە، سووتوو، بابوسکە، سووتە = خاکستر سیگار، کاغذ و نان
⚜ سکڵ، پۆلوو، پشکۆ، پەنگر = زغال افروخته(اخگر)
⚜ ژیلەمۆ، ژیل، ژێڵ = اخگر زیر خاکستر
⚜ خەڵووزەبەردینە، کەمر، بەرکەمرە = زغال سنگ
⚜ کەمران، کانی خەڵووزەبەردینە(کەمر)، کانگای(کانزای) خەڵووزەبەردینە = معدن زغال سنگ
⚜ بەڵێن، پەیمان، دەروەستی = تعهد
⚜ بەڵێندەر، پابەند، پەیماندەر، دەروەست = متعهد
⚜ دوورودرێژ، درێژ، درێژخایەن = مدید
⚜ هاوسێ، دراوسێ، جیران، هاوسا، ئاوسا = همسایە
⚜ دراوسێتی، هاوسێیەتی، هاوسایەتی، جیرانەتی، دراوسێیەتی، هاوسایی = همسایگی
⚜ نۆرە، نوبە، نەوبە، سەرە = نوبت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
هاروێ یان خەیار لە ڕاستیدا لە دەستەی سەوزەمەنییەکاندا پۆلێن دەکرێت. پێکهاتەکەی بەگشتی لە ئاوە و تورتە، هەروەها ڕەنگی سەوزە و قەبارەی کورت تا درێژی هەیە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: هاروێ، هارۆ، خەیار، خیار
1- هارۆ، هاروێ: لە مەهاباد و دەوروبەری «هارۆ» و «هاروێ»ی پێ دەکوترێت.
2- خەیار: هەورامان، پاوە، مەریوان، کامێران، سلێمانی، سنە، سەقز، بۆکان، مەهاباد، بۆکان، سەردەشت و بانە «خەیار»ی پێ دەکوترێت.
3- خیار: لە خوڕەماوا، پاوە و پیرانشار «خیار»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ئاسن یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان و یەکیکە لە کۆنترین توخمەکان کە دۆزراونەتەوە و چوارەم پیکهاتەی توێکڵی زەوییە. هەروەها بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەران زۆر گرینگە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاسن، ئاهن، ئاحر
1- ئاسن: لە هەورامان، پاوە، بۆکان، شنۆ، بانە، کامێران، تکاب، دێولان، سەقز، سەردەشت، نەغەدە، مەراغە، پیرانشار، پارێزگای ئیلام، مەریوان، هەولێر، سلێمانی، قەڵادزێ، گەرمیان، دیواندەرە، قوڕوە و سنە «ئاسن»ی پێ دەکوترێت.
2- ئاحر: لە خوڕەماوا «ئاحر»ی پێ دەکوترێت.
3- ئاهن: لە سنە «ئاهن»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ئێستا ئاماژەیە بۆ ئەم کاتە، ئەو چوارچێوە کاتییەی کە تێیدا بوونمان هەیە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئێستا، ئیستا، ئایسا، ئایسە، ئێستە، ئێسە، ئێستە، ئێستێ، ئیسە، ئێسەکە، ئێسکە، هەنووکە
1- ئێستا: لە بۆکان، بانە، سەردەشت، مەهاباد، سلێمانی، پیرانشار و جوانڕۆ «ئێستا»ی پێ دەکوترێت.
2- ئیستا، ئایسا: لە سەقز «ئیستا»ی پێ دەکوترێت.
3- ئیسا: لە ڕوانسەر «ئیسا»ی پێ دەکوترێت.
4- ئایسە: لە کامێران، دێولان، سنە و سەقز «ئایسە»ی پێ دەکوترێت.
5- ئێستە: لە سلێمانی «ئێستە»ی پێ دەکوترێت.
6- ئێسە: لە مەریوان، سنە و پاوە «ئێسە»ی پێ دەکوترێت.
7- ئیسە: لە سەقز، کامێران، هەورامان، سنە و پاوە «ئیسە»ی پێ دەکوترێت.
8- ئێستێ: لە مەهاباد «ئێستێ»شی پێ دەڵێن.
9- ئێسەکە، ئێسکە: لە خوڕەماوا «ئێسەکە» و «ئێسکە»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ئەنیشک، جومگەیەکە لەنێوان باسک و قۆڵ.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەنیشک، ئانیشک، هانیشک، هەنیشک، قوڕانیسک، قنانیسک، قننەنیسکە، قنگەنیسکە، مرک، بەلەمرک، بەلەچەق
1- ئانیشک، ئەنیشک: لە بانە، سلێمانی، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، سەقز و بۆکان «ئانیشک» و «ئەنیشک»ی پێ دەکوترێت.
2- هانیشک، هەنیشک: لە مەهاباد و بۆکان «هانیشک» و «هەنیشک»یشی پێ دەڵێن.
3- قوڕانیسک: لە تکاب، کامێران و دیواندەرە «قوڕانیسک»ی پێ دەکوترێت.
4- قنانیسک: لە کامێران و سنە «قنانیسک»ی پێ دەکوترێت.
5- مرک، بەلەمرک: لە پارێزگای کرماشان «بەلەمرک» و لە پارێزگای لوڕستان «مرک» و «بەلەمرک»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
مەچەک، جومگەیەکە لەنێوان دەست و قۆڵ.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەچێک، مچکە، مچەک، مەچەک، مووچ، مۆچ، مچ، مێچ، جومگە، گڕ، گڕمچ، گەرمێچ
1- مەچەک: لە هەولێر، سلێمانی، کامێران، تکاب، بۆکان، بانە، سەقز، جوانڕۆ، نەغەدە، سنە، دیواندەرە و مەهاباد «مەچەک»ی پێ دەکوترێت.
2- مچەک، مەچێک: لە بەشێکی پارێزگای کرماشان «مچەک» و لە سونقور(کۆلیایی) «مەچێک»ی پێ دەکوترێت.
3- مۆچ: لە سەردەشت و ژاوەرۆ «مۆچ»ی پێ دەکوترێت.
4- مچ: لە کامێران و دەوروبەری «مچ»ی پێ دەکوترێت.
5- مێچ، گەرمێچ: لە پارێزگای ئیلام «مێچ» و «گەرمێچ»ی پێ دەکوترێت.
6- مچکە، گڕ، گڕمچ: لە دڵفان و دەوروبەری «مچکە»، «گڕ» و «گڕمچ»ی پێ دەکوترێت.
7- جوگمە، جومگە: لە مەهاباد و پیرانشار «جوگمە» یان «جومگە»ی پێ دەڵێن.
@wisenameyeji
دەشت ڕووبەرێکی گەورەی زەوییە کە تا ڕادەیەک تەختە و دارێکی کەمی تێدایە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەشت، دەشتە، دەیشت، دەشتایی، تەختایی، دووست
1- دەشت، دەشتایی: لە سەردەشت، بانە، کامێران، بۆکان، سەقز، مەریوان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، نەغەدە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، جوانڕۆ، بیجاڕ و خەڵخاڵ «دەشت» یان «دەشتایی»ی پێ دەکوترێت.
2- دەشتە: لە پاوە، هەورامان و دەوروبەری «دەشتە»ی پێ دەکوترێت.
3- دەیشت: لە بەشێکی پارێزگای کرماشان، ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دەیشت»ی پێ دەکوترێت.
4- دووست: لە ئورفە و دەوروبەری «دووست»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
دووپشک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەبینرێت و بە خۆگونجاندن لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا دەناسرێن. کلکیان بەکار دەهێنن بۆ پێوەدان و لێدانی ژەهر و ملکەچکردنی نێچیرەکانیان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووپشک، دووپیشک، دوومشک، دوومارەکۆڵ، دەمارەکۆڵ، مارەکۆڵ، مارەکۆڵە، کۆڵەنجی، کوڵاژدم، کوڵەژدم
1- دووپشک، دووپیشک: لە بانە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، شنۆ، سەقز، مەهاباد، مەریوان و نەغەدە «دووپشک»ی پێ دەکوترێت. لە دهۆک «دووپیشک»ی پێ دەڵێن.
3- دوومشک: لە بەشێکی سەردەشت و پشدەر «دوومشک»ی پێ دەکوترێت.
4- دوومارەکۆڵ: لە کامێران و سنە «دوومارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.
5- دەمارەکۆڵ: لە کرماشان و هەورامان «دەمارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.
6- مارەکۆڵ، مارەکۆڵە: لە کامێران و هەورامان «مارەکۆڵ» و «مارەکۆڵە»ی پێ دەکوترێت.
7- کۆڵەنجی: لە بەشێک لە پارێزگای ئیلام و ئەیوان «کۆڵەنجی»ی پێ دەکوترێت.
8- کوڵاژدم، کوڵەژدم: لە پارێزگای ئیلام «کوڵاژدم»، لە سونقوڕ «کوڵەژدم»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
میوان ئەو کەسەیە کە بانگهێشت دەکرێت یان پێشوازی لێ دەکرێت بۆ سەردانکردن یان مانەوە لە ماڵ، دامەزراوە، یان بۆنەیەکی کەسێکی تر.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: میوان، مێوان، مێمان
1- میوان: لە هەمەدان، مەریوان، جوانڕۆ، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و بانە «میوان»ی پێ دەکوترێت.
2- مێوان: لە کرماشان، کامێران و هەولێر «مێوان»ی پێ دەکوترێت.
3- مێمان: لە هەورامان و دەوروبەری «مێمان»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری بیستنی دەنگەکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: شنەفتن، ژنەفتن، ژنیەی، بیستن، گوێلێبوون
1- شنەفتن، ژنەفتن: لە کامێران و سنە و دەوروبەری «شنەفتن» و «ژنەفتن»ی پێ دەکوترێت.
2- ژنیەی: لە هەورامان و دەوروبەری «ژنیەی»ی پێ دەکوترێت.
3- بیستن: لە بۆکان، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، مەریوان، بانە و جوانڕۆ «بیستن»ی پێ دەکوترێت.
4- گوێلێبوون: لە شنۆ، پیرانشار، مەهاباد، بۆکان و سەردەشت «گوێلێبوون» بەکار دێت.
@wisenameyeji
مەلە بریتییە لە جووڵەکردن لەناو ئاو بە یارمەتیی ئەندامانی لەش.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەلە، مەللـە، مەلێ، ئاژنی، سۆباهی، سۆبایی، سۆبەری
1- مەلە: لە سنە، شنۆ، بۆکان، مەهاباد، جوانڕۆ، پیرانشار، کامێران، کرماشان، بانە، هەمەدان، هەولێر، سلێمانی، مەریوان «مەلە»ی پێ دەکوترێت.
2- مەلێ: لە هەورامان و دەوروبەری «مەلێ»ی پێ دەکوترێت.
3- ئاژنی: لە ڕۆژاوای کوردستان و شاری کۆبانی «ئاژنی»ی پێ دەکوترێت.
4- سۆباهی، سۆبایی، سۆبەری: لە باکووری کوردستان «سۆباهی»، «سۆبایی» و «سۆبەری»ی پێ دەکوترێت. لە شاری ڤان «سۆباهی» و «سۆبەری»ی پێ دەڵێن.
@wisenameyeji
هەنار میوەیەکە دەنکی سوور، سووری تۆخ و سپی و یان تێکەڵەیەک لەوانی هەیە. ڕەنگی پێستی سوور، زەرد یان ڕەشە. ئەم میوەیە لە هەندێک لە وڵاتاندا بەرهەم دەهێنرێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: هنار، هەنار، ئەنار، نار
1- هەنار: لە بۆکان، سەقز، سلێمانی، هەولێر سەردەشت، کامێران، مەهاباد، پاوە، هەورامان، شنۆ، بانە، دێولان، مەریوان، پیرانشار، پارێزگای لوڕستان، ئەیوان و پارێزگای ئیلام «هەنار»ی پێ دەکوترێت.
2- ئەنار: لە پیرانشار، مەهاباد و قەزوین «ئەنار»ی پێ دەکوترێت.
3- نار: لە پاوە و هەورامان «نار»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
پووک یان ھاروو، شانەیەکی لینجەپەردەیە لەناو دەم کە بەتوندی بەستراوەتەوە بە ئێسکی ژێرەوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: پووک، لچ، هاروە، هاروو، ئاروو
1- پووک: لە سەقز، کامێران، سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، مەریوان، سلێمانی و بانە «پووک»ی پێ دەکوترێت.
2- لچ: لە پارێزگای لوڕستان «لچ»ی پێ دەکوترێت.
3- هاروە: لە بانهەوەتۊ، پاوە، هەورامان «هاروە»ی پێ دەکوترێت.
4- هاروو: لە سنە و دەوروبەری «هاڕوو»ی پێ دەکوترێت.
5- ئاروو: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «ئاروو»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
مەڵاشوو یان مەڵاژگ یان مەلاژی میچی ناو زارە. مەڵاشوو بۆشایی دەم لە بۆشایی لووت جیا دەکاتەوە و بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە، بەشی ئێسکیی پێشەوە بە ناوی ڕەقەمەڵاشوو و بەشی گۆشتی پاشەوە بە ناوی نەرمەمەڵاشوو.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەڵاشوو، مەڵاژگ، مەڵاژی، کامیلە، عاسمانەی دەم، عاسمانەو دەمی
1- مەڵاشوو: لە نەغەدە، سەردەشت، بانە، بانهەوەتۊ، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، هەولێر و سلێمانی «مەڵاشوو»ـی پێ دەکوترێت.
2- مەڵاژگ: لە کامێران «مەڵاژگ»ـی پێ دەکوترێت.
3- مەڵاژی: لە سەقز «مەڵاژی»ـی پێ دەکوترێت.
4- کامیلە: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «کامیلە»ـی پێ دەکوترێت.
5- عاسمانەی دەم: لە سەقز «عاسمانەی دەم»ـی پێ دەکوترێت.
6- عاسمانەو دەمی: لە پاوە و هەورامان «عاسمانەو دەمی» پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
فرمێسک شلەمەنییەکی ڕوونە کە بە بەردەوامی لە ڕژێنەی فرمێسکی چاوەوە دەر دێت و ئەرکی پاراستن و شێدارکردنەوەی چاوی هەیە. پێکەنین و ناڕەحەتی دەبنە هۆی ڕژانی فرمێسکەکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: فرمێسک، ئەرمس، ئەرەس، ئەسر، ئەسرین، هەرسی، هەڵسی، هێسر، هەرسین، هەسرین، رۆندک
1- فرمێسک: لە کامێران، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، سەردەشت، سەقز، بانە، جوانڕۆ، هەولێر، پیرانشار «فرمێسک»ـی پێ دەکوترێت.
2- ئەرمس: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «ئەرمس»ـی پێ دەکوترێت.
3- ئەسر: لە کامێران، پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان «ئەسر»ـی پێ دەکوترێت. لە کەرکووک و لە گەرمیان بە دوو شێوەی «عەسر» و «ئەسر» هەیە.
4- ئەسرین: لە مەهاباد، سەقز «ئەسرین»ـی پێ دەکوترێت.
5- هەرسی، هەڵسی: لە پاوە و هەورامان «هەرسی» و «هەڵسی»ـی پێ دەکوترێت.
6- هێسر، رۆندک: لە کورمانجی سەروو «هێسر» و «رۆندک»ی پێ دەکوترێت.
7- هەرسین، هەسرین: لە ناوچەکانی شارەزوور، گەرمیان، کرماشان و ئیلام بەکار هاتووە و یان بەکار دێت.
@wisenameyeji
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ لێسەندن، ستاندنەوە، زەوتکردن، بێبەشکردن، بێبەریکردن = سلب کردن
⚜ بێدەسەڵاتکردن، ستاندنەوەی دەسەڵات، لێسەندنەوەی دەسەڵات(توانایی) = سلب اختیار
⚜ لێسەندنەوەی بەرپرسایەتی = سلب مسئولیت
⚜ یەکگرتوو، یەکبوو، یەکگر = متحد
⚜ یەکگرتوویی، یەکێتی، یەکیەتی، یەکبوویی = اتحاد
⚜ بچووک، چووکە، چکۆلە، سووک، کەمبایەخ = محقر
⚜ ڕووبڕکێ، ئالینگاری، ململانێ = تحدی
⚜ سنووردانان، سنوور/کەوشەن دیاریکردن، ڕادەدانان (ڕادەبۆدانان)، سنووربەندیکردن = تحدید
⚜ کاری تێپەڕ = فعل متعدی
⚜ دەستدرێژیکەر، سنووربەزێن، پەلاماردەر، ڕادەتێپەڕ = متعدی
⚜ دەستدرێژی، سنووربەزێنی، پەلارماردان = تعدی
⚜ جۆراوجۆر، جۆربەجۆر، زۆر، زیاد، فرە، فراوان = متعدد
⚜ زۆری، زیادی، فرەیی، فراوایی، جۆراوجۆری، جۆربەجۆری = تعدد
⚜ چەندهاوسەری، فرەژنی = تعدد زوجات
⚜ ژمارە، هەژمار، ئەژمار = تعداد
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord