kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3543

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

هاونیشتمانیان هەروەک ئاگادارن، چەند ڕۆژە دارستانەکانی شاری مەریوان ئاگری تێبەر بووە و چەندین تیم خۆبەخۆشانە بەبێ ڕاوەستان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان. ئەم تیمانە پێویستیان بە یارمەتیی ئێوەیە کە لە چالاکی بەردەوام بن. تکایە یارمەتییەکانتان بۆ ئەم ژمارە کارتەی خوارەوە بنێرن.

بە ناوی (ئەنجومەنی چیا):
6104337913074793

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کورتەیەک لەسەر پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان»:

پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان» دوای زۆرتر لە سێ ساڵ تێکۆشانی بەرهەمهێنەرانی ئەم پەکەیجە لە سێ کتێبدا بە شێوەی زانستی بۆ فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی بۆ منداڵان، بەرهەم هاتووە.
لە ئێستادا ئەم کارە بەنرخە پێویستی بە یارمەتییە و هەمووی ئەو یارمەتییانەی کە لە فرۆشی ئەم پەکەیجە کۆ دەکرێتەوە، بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و دابینکردنی کتێب بۆ منداڵانی کەمداهات و هەژار تەرخان دەکرێت. هیوادارین بە کڕینی پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان» یارمەتیدەرمان بن.

بۆ کڕینی ئەم پەکەیجە نامە بۆ ئەو ئایدییەی خوارەوە بنێرن.👇
@sinarehimpur

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ سێحرلێکراو، سێحرکراو، جادووکراو، دڵبراو، دڵبەستە، شەیدا، دڵڕفێنراو، گیرۆدە = مسحور

⚜ دەوردراو، دەورگیراو، گیراو، تەیمانلێدراو، پەرژینکراو، گەمارۆدراو، کلیدە = محصور

⚜ بنەمای بێتاوانی (پاکی) = اصل برائت

⚜ بێتاوانی، پاکی، بێزاری، جاڕزی، دووری = برائت

⚜ دووریکردن = براعت جستن

⚜ سەرتری، باشتری، چاکتری، زاڵێتی، پێشتری = براعت

⚜ ڕاوێژکار، تەگبیرکەر، ڕاوێژەر، ڕاوێژیار= مشاور

⚜ ڕاوێژ، تەگبیر، شێور = مشاوره

⚜ ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو، نێوبراو = مشارالیه

⚜ نابراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو (بۆ پیاوان) = مشارالیه

⚜ ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو (بۆ ژنان) = مشارالیها

⚜ دانانی یاسا (یاسادانان) = وضع قانون

⚜ تێبینی، ڕوونکردنەوە = تبصره

⚜ بەند، بڕگە، بەش، ماددە = ماده

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ڕۆمانی کەژاڵ


⭕️ ڕۆمانێکی عاشقانە و نەتەوەیییە، باسی سەردەمی شەڕی جیهانی دەکات کە سەرهەنگێکی پێشمەرگە عاشقی کچێکی بەناو کەژاڵ دبێت ( ئەم ڕۆمانە لە 25 کاناڵی کوردی بڵاو بووەتەوە )


⭕️ پاش ڕۆمانی کەژاڵ، ڕۆمانی " قارەمانی زرێبار " لە کاناڵ بڵاو دەبێت کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی دوو کچی مەریوانی دەکات کە یەکێک لەو کچانە دەچێت بەرەو خۆکوشتن .

✅ تکایە لە کاناڵەکەمان بەشدار بن.

@ROMAN_KURD

👆👆👆👆👆

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کوردستان / Kurdistan
#خالید_ڕەشید

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ لکاندن، پێوەلکان، پەیوەست، خستنەسەر، خستنەپاڵ، دانەدەم، ڕەگەڵخستن، پاشکۆکردن = الحاق (کردن)

⚜ پاشکۆ، هاوپێچ، هاوپێچکراو، پێوەلکاو، ڕەگەڵخراو، پێوەبەستراو، پێوەلکاو، پێوەنراو، سەرخستە، زیادکراو، پەیوەستکراو = الحاقیه

⚜ بەڕاستی، بێگومان، بێشک = الحق

⚜ ڕاستبوون، ڕەوابوون، لەسەرهەقبوون(ڕاستبوون) = برحق بودن

⚜ ڕەوا، ڕاست، ڕاستەقینە = برحق

⚜ قەرز، قەرد، وام، دەین = بدهی

⚜ قەرزدار، دەیندار، وامدار = بدهکار

⚜ قەرزدەر، خاوەنقەرز، وامدەر = بستانکار(طلبکار)

⚜ لەنێوان، لەبەین = فی مابین

⚜ خۆبەڕێوەبەری = اتونومی

⚜ بەپێی، لەسەر بنەمای، لەسەر بناغەی = بر مبنای

⚜ دەرزی، ئامپوول = آمپول

⚜ شرینقە، ئاودووزەک، فیچقە = سرنگ

⚜ قاپێکی شووشەی بچووک، شووشەی دەرمان، ڤیاڵ = ویال

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

هەر کوردم و کوردستانی. 🫶🏻
#ئیبڕاهیم_ئەحمەد

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 /channel/FerhenguGesawezi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟩وانەکانی ڕێزمان:

تێبینی: بۆ خوێندنی وانەکان، کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە. ئەم بێڕستە بەرەدوام نوێ دەکرێتەوە و بابەتی دیکەی ڕێزمانیی پێ زێدە دەکرێت.

🟢ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور

@wiseykurdi1
@pasekewtiwane

0⃣پێشەکی.
1⃣ڕێزمان: (Grammar/دستور زبان).
2⃣بەشەئاخاوتن: (Part of speech).
3⃣پێناسەی ناو.
4⃣ناو لە ڕووی ناوەڕۆکەوە.
5⃣ناوی تایبەتی.
6⃣ناوی گشتی.
7⃣ناوی کۆمەڵ.
8⃣ڕاهێنان: ژمارە ١
9⃣ناو لە ڕووی هەبوونەوە.
🔟ناوی مەعنەوی بە دوو جۆر دابەش دەبێت.
1⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
2⃣1⃣ناو لە ڕووی ڕەگەزەوە.
3⃣1⃣ناوی نێر.
4⃣1⃣ناوێ مێ.
5⃣1⃣ناوی دوولایەن.
6⃣1⃣ناوی بێلایەن.
7⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
8⃣1⃣ناو لە ڕووی هەژمارەوە.
9⃣1⃣ناوی ناسیاو.
0⃣2⃣ناوی نەناسیاو.
1⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ٤

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

کوردستانی باشوور ❌
کوردستانی باکوور ❌
کوردستانی ڕۆژهەڵات ❌
کوردستان ڕۆژاوا ❌

👆 ئەمە هەڵەیە لە ڕووی زمانەوانییەوە، یانی دەیسەلمێنی چوار کوردستان هەیە وەکوو(کۆریای باکوور و کۆریای باشوور)، بەڵام کاتێک دەڵێیت "باشووری کوردستان"، دان بە یەکپارچەیی کوردستان دەنێیت و دەیسەلمێنی یەک کوردستان بوونی هەیە، کەواتە بەم شێوەیە دەبێت بینووسین. 👇

✅ باشووری کوردستان
✅ باکووری کوردستان
✅ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
✅ ڕۆژاوای کوردستان

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کوردی قسە دەکەی بەڵام نازانیت بنووسیت؟!

نیگەران مەبە، سیستمی تایپی ئۆتۆماتیکی ئاسۆسافت بۆت دەنووسێت.
www.asosoft.com

تێبینی: تکایە کەڵک لە یەکێک لە براوزێرەکانی فایرفاکس یان گوگڵ کروم وەربگرن.

🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥  فێرگەی زمانی کوردی

☀️ @zimanekemkurdi

🟥  ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)

☀️ @renusisaratayi

🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)

☀️ @wiseykurdi1

🟥 کۆڕی "وشەی کوردی (کۆڕێکی تایبەت بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی)

☀️ @koriwiseykurdi

🟥 کۆڕی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی ڕێزمان "دەستووری زمان"ی زمانی کوردی)

☀️ @FerkeriyRezmaniKurdi

🟥 کاناڵی وشەی کوردی (ئەرشیڤێکی بەنرخ، پڕ لە وشەی ڕەسەنی کوردی)

☀️ @KurdiSoraniWord

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔳 (لە کوێ) یان (لەکوێ
ـــــــــــــــــــــــــــ
سەرەتا با ئەوە ڕوون بکەینەوە کە نامانەوێ لەگەڵ فارسی بەراوردی بکەین بەڵکوو تەنها بەپێی ڕێزمانی کوردی شرۆڤەی دەکەین.

🔳 ڕێزماننووسان دوو بۆچوونیان هەیە:

1⃣. بۆچوونی یەکەم دەڵێت:
"دەبێت لەنێوانیان بۆشایی هەبێت". (لە کوێ)
🟪 چونکە (لە)، پێشگر نییە و نابێتە بەشێک لە وشەکە و کار ناکاتە سەر وشەی دوای خۆی، بەڵکوو ئامرازە و دەبێت جودا بنووسرێت. کەواتە:
(لە) 👉 ئامرازە.
(کوێ) 👉 وشەی پرسە/ ئەرکەکەی: تەواوکەری بەیاریدەیە.

🔴 (لە کوێ) بووی؟ لە بازاڕ بووم.

🔴 (لە کوێ) هاتووی؟ لە کرماشان هاتووم.

🔴 (لە کوێ) نانت خوارد؟ لە چێشتخانە نانم خوارد.

2⃣. بۆچوونی دووەم پێچەوانەی بۆچوونی یەکەمە و دەڵێت:
"دەبێت پێکەوە بنووسرێن و نابێت بۆشایی لەنێوانیان هەبێت". 👈🏿 (لەکوێ)

🔴 (لەکوێ) بووی؟ لە بازاڕ بووم.

🔴 (لەکوێ) دانیشتن؟ لە دوور دانیشتن.

🔴 کۆشکەکە (لەکوێ) بوو؟ کۆشکەکە لە نزیک بوو.
🟪 چونکە [لەکوێ] 👉 گرێی بەندە و ئەرکەکەشی هاوەڵکاری شوێنییە.

🟡 هەردوو بۆچوون دروستن.
ئێمە وەک فێرگەی زمانی کوردی ☀️، لەگەڵ بۆچوونی یەکەمین.
ــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟢 بۆ فێربوونی ڕێزمان (دەستووری زمان)ی زمانی کوردی، لە کۆڕی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢
@FerkeriyRezmaniKurdi
⚠️ دەبێ بەشداربووان شارەزای ڕێنووس بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی، لە کۆڕی "وشەی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢
@koriwiseykurdi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پێت شوورەیییە زمانی فارسی بە لەهجەوە قسە بکەیت و بە "افت" دایدەنێیت و لە ترسی ئەوەی پێت ڕانەبوێرن، سەد جار ڕاهێنان دەکەیت، بەڵام پێچەوانەکەیت بە کوردی پێ شەرم نییە. کاتێک سەروگوێلاکی زمانەکەت بە وشەی ناکوردی دەشکێنیت بیر ناکەیتەوە چ کەسانێک بۆ پاراستنی زمانەکەت هەڵواسراون، ئەشکەنجە کراون، خوێنیان ڕژێنراوە، ئاوارە و دەربەدەر بوون. دەبیتە داردەستی ئەوانەی وا بەمەبەست پلانی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە و خاشەبڕکردنی زمانەکەتیان هەیە.

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی
١. فۆنەتیک:
فۆنەتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەنگەزمانی قسەکردن. فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ بەرهەم دێت، دەگوازرێتەوە و تێ دەگەینرێت. زانایانی فۆنەتیک لایەنی توێکاریزانی (ئاناتۆمی) و کارەندامزانی (فیزیۆلۆژی)ی ئەندامەکانی قسەکردن، وەک زمان، لێو، دەنگەژێیەکان و سییەکان شی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی تێ بگەن کە چۆن ئەوانە دەنگەکان لە زمانەکانماندا شێوە پێ دەدەن. ئەم دەنگانە دەتوانرێن بەپێی تایبەتمەندییە جیاوازەکان پۆلێن بکرێن وەک شوێنی پەیوەندیکردن، شێوازی قسەکردن و شێوازی دەنگدەرهێنان. فۆنەتیک بۆ ڕاڤەکردن و بەراوردکردنی دەنگ لە زمانە جیاوازەکاندا بەکار دێت، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆراوجۆرێتی و زارەکانی ناو زمانێکی دیاریکراو بەکار دەهێنرێت.

٢. فۆنۆلۆژی:
فۆنۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەمی دەنگیی زمانێکی دیاریکراو و واتا کارایییەکانی. فۆنۆلۆژیا لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر دەنگە فیزیکییە تاکەکەسییەکان (فۆنێمەکان) بێت، لەو دەنگە دژبەیەکانە دەکۆڵێتەوە کە سیستەمی زمانی پێک دەهێنن. ئەم دەنگە دژبەیەکانە، فۆنێمەکان، توانای گۆڕینی مانای وشەکانیان هەیە ئەگەر لە یەکتردا بگۆڕدرێن. فۆنۆلۆژیستەکان پەیوەندییەکانی نێوان فۆنێمی جیاواز و یاساکانیان بۆ دروستکردنی وشە و ڕستە شی دەکەنەوە. بۆ نموونە فۆنۆلۆژی دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی وشەی "کوڕ" لە زمانی کوردیدا بە "کووڕ" بێژە ناکرێت هەرچەندە تەنها یەک دەنگ دەگۆڕدرێت، چونکە "و" و "وو" نوێنەرایەتیی فۆنێمی جیاواز دەکەن کە لە سیستەمی دەنگیی زمانی کوردیدا مانای کاراییی جیاوازیان هەیە.

٣. مۆرفۆلۆژی:
مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا. تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی مۆرفیمەکان، کە بچووکترین یەکەهەڵگری ماناکانن لە زمانێکدا. مۆرفیمەکان دەتوانن یان وشەی سەربەخۆ بن (مۆرفیمی ئازاد) یان بۆ نموونە پێشگر بن کە بە وشەکانی ترەوە لکێنراون بۆ گۆڕینی ماناکانیان (مۆرفیمی بەستراو). مۆرفۆلۆژیستەکان لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی یەکگرتنی مۆرفیمەکان دەکەن بۆ دروستکردنی فۆڕمی وشەی جیاواز و هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن ئەم وشانە دەتوانن لە فۆرمدا جیاواز بن بەپێی تایبەتمەندییە ڕێزمانییەکان وەک کات، کۆ، زایەند و گەردانەکانی تر. بۆ نموونە وشەی "ناخۆشی" دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ سێ مۆرفیم: "نا"، "خۆش" و "ی". مۆرفۆلۆژیا ناوەندە بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتیی دروستبوونی وشەکان و چۆنێتی پەیوەندییان بە یەکەوە لەناو زمانێکدا.

بەکورتی:
- فۆنەتیک مامەڵە لەگەڵ تایبەتمەندییە فیزیایییەکان و بەرهەمهێنانی دەنگە قسەکراوەکان دەکات.
- فۆنۆلۆژیا چڕی دەخاتە سەر شیکردنەوەی سیستەمی دەنگ لە زمانێکدا و گرنگییەکەی لە پێکهاتەی زمانەوانیدا.
- مۆرفۆلۆژیا بە شیکردنەوەی مۆرفیمەکان لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا دەکۆڵێتەوە.

فۆنەتیک (دەنگسازی): چۆنێتیی دروستبوونی دەنگەکان.
فۆنۆلۆژی (دەنگزانی): چۆنێتیی ڕیزبوونی دەنگەکان بەدوای یەکتردا.
مۆرفۆلۆژی (پێکهاتەزانی): زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان کە چۆن پێک هاتوون.

***
http://diyako.yageyziman.com/%d9%81%db%86%d9%86%db%95%d8%aa%db%8c%da%a9%d8%8c-%d9%81%db%86%d9%86%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c%d8%8c-%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c/02/08/2023/

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان»؛
پەکەیجێک بۆ فێرکاریی زانستیی ڕێنووس و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵان.

نرخ: ۴۵٠ هەزار تمەن.

تێچووی ناردنەکەی خۆڕایییە.

بۆ کڕینی ئەم پەکەیجە نامە بۆ ئەو ئایدییەی خوارەوە بنێرن.👇
@sinarehimpur

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ کۆدەنگی، کۆڕایی، یەکدەنگی = اجماع آرا

⚜ کۆمەڵە، کۆمەڵ، دەستە = مجموعه

⚜ بەشەکۆمەڵە (بیرکاری)، ژێرکۆمەڵە، ژێردەستە = زیرمجموعه

⚜ دوورخستنەوە، دەرکردن، تاراندن، وەلانان = طردکردن

⚜ کۆماڵ، کۆمەڵەی نیشتەجێبوون، کۆمەڵگای نیشتەجێبوون = مجتمع مسکونی

⚜ یەکەی نیشتەجێبوون = واحد مسکونی

⚜ باڵەخانە، دەستەخانوو، وارخان = آپارتمان

⚜ بینا = ساختمان

⚜ نهۆم، قات = طبقه (ساختمان)

⚜ چین، توێژ = طبقه(اجتماعی)

⚜ لەبەرچاوگرتن، ڕەچاوکردن = لحاظ کردن

⚜ کوشندە، کوژەر، بکوژ، مرێنەر، تیابەر = مهلک

⚜ مەترسیگا، جێگەی مەترسیدار، جێگەی بڤه، قڕانگە، جێگەی ترس و مردن، تالوکە = مهلکه

⚜ بێبەش، بێبەر، بێوەر = محروم

⚜ بێبەشی، بێبەری، بێوەری، دەستکورتی، هەژاری = محرومیت

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔴لایڤی تایبەت بە ناساندن و پرسیار و وڵام
لەسەر پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان».



یەکەم پەکەیجی ستانداردی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەپێی ستانداردی زانکۆی ئاکسفۆرد.

بەشداربووانی لایڤ:
بەڕێز سینا ڕەحیمپوور، چالاکوان و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز ئەحمەد تەوەکولی، چالاکوان و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز نیروان ڕەزایی، نووسەری کتێبی «یەکەم ھاوڕێکان» و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز سارا ئەحمەدزادە، نووسەری کتێبی «یەکەم ھاوڕێکان» و کارناسی زمان و وێژەی کوردی.

کاتی بەڕێوەچوونی لایڤ: شەوی شەممە، ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ.
کاتژمێر ١٠ تا ١٢

لاپەڕەی ئینستاگرامی "وشەی کوردی":
https://instagram.com/wiseykurdi

@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ پارێزکار، قایمکار، پتەوکار، خۆپارێز = محتاط

⚜ خۆپارێزانە، قایمکارانە، بە وریاییەوە = محتاطانه

⚜ جیاوازی، جودایی، جودایەتی = توفیر

⚜ ژیاننامە، بەسەرهات، سەربردە = شرح حال

⚜ شرۆڤەی تێروتەسەل/چڕوپڕ/بەربڵاو = شرح مبسوط

⚜ حاشاهەڵنەگر، حاشالێنکراو = انکارناپذیر

⚜ حاشاکەر، نکۆڵیکەر، حاشالێکەر، دانپیانەنەر = منکر

⚜ هەڵبژاردن، بژاردن = گزینش

⚜ هەڵبژێردراو، هەڵبژاردە، گوڵبژێر، سەرچن، دەستەبژێر، سەرتەڵ، بەربژار، بەربژێر =  برگزیده(منتخب)

⚜ بژارده، بەربژێر = گزینه

⚜ هۆ، هۆکار = عامل

⚜ سوودبەر، بەهەرەبەر، قازانجبەر = ذینفع

⚜ ئاوابوون، کەمبوون، داچوون، هەرەسهێنان، دابەزین، لەناچوون = افول

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی.
بۆ خوێندنی وانەکان کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە.

🛑وانەبێژ و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@pasekewtiwane

تەختەکلیلی کوردی بۆ ئایفۆن.
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندرۆید.

1⃣پیتەکان.
2⃣پیتی بزوێن و نەبزوێن.
3⃣دەنگەکان.
4⃣شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا.
5⃣ڕاهێنان: ژمارە ۱
6⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
7⃣ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین.
8⃣چەڵەمە: (چۆڵەمە، باڵە).
9⃣پیتە تایبەتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی.
🔟پیتی هەمزە (ئـ).
1⃣1⃣پیتی (ڕ)ی قەڵەو.
2⃣1⃣پیتی (ڵ)ی قەڵەو.
3⃣1⃣پیتی (ڤ).
4⃣1⃣پیتی سەرە (ە، ـە).
5⃣1⃣پیتی بۆرە (ۆ).
6⃣1⃣پیتی ژێرە (ێـ، ـێـ، ێ).
7⃣1⃣پیتی جووت واو (وو).
8⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
9⃣1⃣دوو پیتی (و) - (ی).
0⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۴
1⃣2⃣بڕگەبەندی.
2⃣2⃣دەنگی بزوێنی بزرۆکە.
‌3⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۵
4⃣2⃣خاڵبەندی: (Punctuation/نشانەگذاری).
5⃣2⃣نیشانەی خاڵ (.).
‌6⃣2⃣نیشانەی پرسیار (؟).
7⃣2⃣نیشانەی سەرسووڕمان (!).
8⃣2⃣نیشانەی کۆما (،).
9⃣2⃣نیشانەی دووخاڵ، جووتخاڵ (:).
3⃣0⃣نیشانەی کەوان (  ()  ).
3⃣1⃣نیشانەی جووتکەوان («»).

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کاتێک لە مێژوودا چینییەکان ویستیان وڵاتی خۆیان بپارێزن، شۆڕای گەورەی چینیان دروست کرد. پێیان وا بوو ئەوە لە هێرش دەیانپارێزێت.
بەڵام لە ماوەی سەت ساڵدا، چین سێ جار داگیر کرا! داگیرکارییەکانیش بەهۆی شکاندنی شۆڕاکەوە نەبوو، بەڵکوو هەر سێ جارەکە بەرتیلیان دەدایە پاسەوانانی شۆڕاکە.
لەبەر ئەوەی چینییەکان سەرقاڵی بونیاتنانی دیوار بوون، بەڵام بونیاتنانی پاسەوانەکەیان لەبیر چووبوو! 

مستەفا مەحموود

پەند/ بەر لە دروستکردنی بینا و باڵەخانە و شۆڕا و دیوار، بۆ مانەوەی وڵات، پێویستە مرۆڤ دروست بکرێت.

فێربوون و زانینی زمانی دایک لەو وڵاتانەی کە زمانی باڵادەست بەسەر نەتەوەی ژێردەستدا زاڵە دەستپێکی بیرکردنەوەی مرۆڤی کوردە کە لە کوێی ئەم دونیایە و لەگەڵ کێدا و چۆن ژیان بەسەر دەبات؟!

پێم وایە ئەرکی هەموو کەسێکی خوێندەوارە کە تەنیا زمانی دایک بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنێت و خزم و دۆست و هاوڕێ و کەسوکاری خۆیشی هان بدات هەر بەم چەشنە بچێتە پێش تا ڕۆژی گەیشتن بە ئامانج...



🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

بەراورد، مەزەندە، مەزندە، قرس، خەمڵ، گۆترە = تخمین

خەمڵاو، مەزندەیی، مەزندەکراو، بەرواردی، گۆترەیی = تخمینی

ترسەنۆک، ترسنۆک، نەوێر، بێجەرگ = ترسو

دەستکەوتی شەڕ = غنیمت جنگ

لە گەرمەی شەڕدا، لە جەنگەی شەڕ، لە گەرماوگەرمی شەڕ = در بحبوحە جنگ

دەستپێک، سەرەتا، پێشەکی = سرآغاز

دەستپێکەر = آغازگر

هاوبەڵێن، هاودەنگ، هاوڕا = متفق القول

دەوروبەری، نزیکەی، تا ڕادەیەک = تقریبا

ڕاستی، ڕاستێتی = واقعیت

بەڕاستی، بەڕاست، لە ڕاستیدا = واقعا

نموونەی ڕاستەقینە = مثال واقعی

تازەکار، نوێکار، تازەفێربوو، تازەفێر، نۆفێر = مبتدی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ خەمین، غەمبار، خەمگین = مغموم

⚜ تێداچوو، لەناوچوو، لەناوبراو = معدوم

⚜ بەفەڕ، پیرۆز، فەڕدار = میمون

⚜ بەفەڕی، پیرۆزی، فەڕداری = میمنت

⚜ لەبەردڵکەوتوویی، خۆشەویستی، وەبەردڵانی، پەسەندکرانی = محبوبیت

⚜ پەسند، خۆشەویست، وەبەردڵان، پەسندکراو، لەبەردڵان، لەبەردڵ = محبوب

⚜ گرنگترین هەواڵەکان = اهم اخبار

⚜ گرنگایەتی، بایەخ، بایەخداری = اهمیت

⚜ بەبایەخ، پڕبایەخ، گرینگ، گرنگ = مهم

⚜ نێوانجیکار، نێونجی، نێوبژیوان، بەریڤان، بەریوان، بەرەڤان، نێوبژیکەر = واسطه

⚜ ناوجێتی، بەرەڤانی، نێوبژی، ناوجێیکەری، ناوجێیی، بەریڤانی نێونجیکاری، نێوبژیکەری = وساطت

⚜ بە دانانی بارمتە = به قید وثیقه

⚜ گرێو، بارمتە، دەستەبەر = وثیقه

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟨 سیستمی تایپکردنی دەنگ، کە بە سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ناسراوە، تەکنۆلۆژیایەکە کە لە ڕێگەوە بە قسەکردن لەبری تایپکردن لەسەر کیبۆرد، دەتوانن دەق بخەنە ناو کۆمپیوتەر یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی ترەوە. سیستمەکە شیکاری بۆ ئەو دەنگە دەکات کە وەریدەگرێت و پاشان دەیکات بە شێوەی نووسراو.

🟨 سیستمی تایپی دەنگ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر دەکات و دەستڕاگەیشتن بە ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان ساکار دەکاتەوە. ئەو کارەش بە دیکتەکردنی خێرا و کارا، بە تایبەتی بۆ ئەرکەکانی وەک نووسینی بەڵگەنامە، ئیمەیل، یان داخڵکردنی دەق لە هەر بەرنامە و ڕووکارێکدا دەکات.

🟨 بە هۆی ئەوەی کە ئەو سیستمانە کەڵک لە ژیریی دەستکرد و فێربوونی ماشین وەردەگرن، پاش هەڵسوکەوتی بەردەوامی بەکارهێنەر لەگەڵیان، ڕادەهێنرێنەوە و لێهاتووییان زیاتر دەبێت.

لینکی بەکارهێنان:
https://asosoft.com/


🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بڵاوی بکەنەوە.👇

🔗بەستەری کاناڵی "وشەی کوردی": /channel/wiseykurdi1
🔗بەستەری کاناڵی "فێرگەی زمانی کوردی": 
/channel/renusisaratayi
🔗بەستەری کاناڵی "وشەی کوردی":
/channel/KurdiSoraniWord
🔗بەستەری کاناڵی "پاشەکەوتی وانەکان":
/channel/pasekewtiwane
🔗بەستەری کۆڕی"فێرگەی زمانی کوردی":
/channel/zimanekemkurdi
🔗بەستەری کۆڕی "وشەی کوردی":
/channel/koriwiseykurdi
🔗بەستەری کۆڕی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی":
/channel/FerkeriyRezmaniKurdi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ گەڕاندنەوە، گێڕانەوە، دانەوە = استرداد

⚜ داوێنگیر، تووشهاتوو، پێوەبوو، گیرۆدە، یەخەگیر = دامنگیر

⚜ بەربڵاو،بەرین، فراوان، پانوبەرین = دامنەدار

⚜ بناری چیا، داوێنی کێو = دامنە کوە

⚜ داوێنپاک، خۆپارێز = پاکدامن

⚜ لادانی پێوانەیی = انحراف معیار

⚜ هاوکۆلکە، کۆلکە = ضریب(بیرکاری و ئامار)

⚜ بە گومانی خۆی، بە باوەڕی خۆی = بە زعم خویش

⚜ ڕوون، ئاشکرا، مسۆگەر = محرز

⚜ ئاگادارکردنەوە، وریاکردنەوە، وشیارکردنەوە = تحذیر

⚜ گوتار، وتار، وتە = خطبە

⚜ وتاربێژی نوێژی هەینی، وتاردەری نوێژی هەینی = خطیب نماز جمعە

⚜ بەمەیشەوە، لەگەڵ ئەمەشدا، بەمەشەوە، سەرەڕای ئەمەش، هێشتاش = مع الوصف

⚜ نەخۆشیی چارەئەستەم/چارەدژاور/ سەخت/ بێدەرمان، دەردی گران، دەردی کاری = بیمار صعب العلاج

وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

/channel/zimanekemkurdi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

📚 ئەڕشیڤێک پڕ لە وشەی پەتی و پاراو 📚


( ئامانجمان تەنیا بە کوردینووسینی تاکی کوردە، یانی ئێمەی کوردیش وەک گشت گەلانی دنیا بە زمانی خۆمان بخوێنین و بنووسینەوە.)

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین

https://t.me/joinchat/AAAAAErD2VCVV5Xdq5WwJQ

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

هێماکانی هاتوچۆ: 👆

@diyakohashemi

Читать полностью…
Subscribe to a channel