kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3543

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

هێماکانی هاتوچۆ:

@diyakohashemi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ هاوکێشە = معادله

⚜ ڕاستەهێڵ = خط مستقیم

⚜ خاڵ = نقطه

⚜ تەریب = موازی

⚜ دراو = داده شده

⚜ بڕەدووجاکان = مقدارهای درجه دوم (در
ریاضیات)

⚜ دووری = مسافت، فاصلە

⚜ دەیبڕێت = میگذرد، قطع مینماید

⚜ تێبینیکردن = متوجه شدن، توجه نمودن

⚜ ڕێگر = مانع

⚜ ڕاگر = ترمز

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چوار کردەی سەرەکیی بیرکاری
چهار عمل اصلی ریاضی

🔸کۆکردنەوە: جمع
شەش کۆ سێ یەکسانە بە نۆ. ٩ = ٣ + ٦

🔸لێدەرکردن: تفریق
شەش کەم سێ یەکسانە بە سێ. ٣ = ٣ - ٦

🔸لێکدان: ضرب
شەش جاران سێ یەکسانە بە هەژدە. ١٨ = ٣ × ٦

🔸دابەشکردن: تقیسم

شەش دابەش سێ یەکسانە بە دوو. ٢ = ٣ ÷ ٦

🔸یەکسان: مساوی
@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ بەجێ، ئاوەزپەسند، شیاو، ژیرانە = مقعول

⚜ نابەجێ، بێجێ، ناژیرانە، نەشیاو = غیر معقول

⚜ ڕاگوێزراو، گواستەنی، گوێزراوە (داراییی ڕاگوێزراو، زیندەماڵ، بردەمەنی) = منقول (اموال منقول)

⚜ ڕانەگوێزراو، ناگواستەنی (داراییی ڕانەگوێزراو، مردەماڵ، نابردەنی، مڵک و خانووبەرە) =  غیرمنقول (اموال غیرمنقول)

⚜ بەستراو، گرێدراو، پەیوەندیدار، پەیوەست = منوط

⚜ هەر بەم شێوەیە، بەم شێوازە، بەم چەشنە = به همین منوال

⚜ پتر لە، زیاتر لە، فرەتر لە = بالغ بر

⚜ لەرە، لەرزە، لەرینەوە، لەرزین، لەرانەوە = ارتعاش

⚜ بەلەرە، لەرۆک، ڕاوەشاو، لەرزۆک، لەرزیو، لەراو، لەرزاوە = مرتعش

⚜ لەرێنەر، لەرزێنەر، ڕاوەشێنەر = ارتعاش‌گر (ویبراتور)

⚜ ئاشکراکردن، ڕوونکردنەوە، ڕاشکاوانە دەربڕین (گوتن) = تصریح کردن

⚜ وەڵامی ڕوون، وەڵامی ئاشکرا، وەڵامی ڕاشکاو = پاسخ صریح

کۆکردنەوە: بەڕێز محەممەد کوردی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی.
بۆ خوێندنی وانەکان کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە.

🛑وانەبێژ و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@paseketiwane

1⃣پیتەکان.
2⃣پیتی بزوێن و نەبزوێن.
3⃣دەنگەکان.
4⃣شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا.
5⃣ڕاهێنان: ژمارە ۱
6⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
7⃣ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین.
8⃣چەڵەمە: (چۆڵەمە، باڵە).
9⃣پیتە تایبەتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی.
🔟پیتی هەمزە (ئـ).
1⃣1⃣پیتی (ڕ)ی قەڵەو.
2⃣1⃣پیتی (ڵ)ی قەڵەو.
3⃣1⃣پیتی (ڤ).
4⃣1⃣پیتی سەرە (ە، ـە).
5⃣1⃣پیتی بۆرە (ۆ).
6⃣1⃣پیتی ژێرە (ێـ، ـێـ، ێ).
7⃣1⃣پیتی جووت واو (وو).
8⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
9⃣1⃣دوو پیتی (و) - (ی).
0⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۴
1⃣2⃣بڕگەبەندی.
2⃣2⃣دەنگی بزوێنی بزرۆکە.
‌3⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۵
4⃣2⃣خاڵبەندی: (Punctuation/نشانەگذاری).
5⃣2⃣نیشانەی خاڵ (.).
‌6⃣2⃣نیشانەی پرسیار (؟).
7⃣2⃣نیشانەی سەرسووڕمان (!).
8⃣2⃣نیشانەی کۆما (،).
9⃣2⃣نیشانەی دووخاڵ، جووتخاڵ (:).
3⃣0⃣نیشانەی کەوان (  ()  ).
3⃣1⃣نیشانەی جووتکەوان («»).

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 واتای ناوی مانگە کوردییەکان

۱ـ خاکەلێوە = یەکەم مانگی ساڵ و وەرزی بەهار، واتە کاتێ ئاژەڵان خاک بە لێو ئەماڵن بۆ پەیداکردنی خواردەمەنی وەک گیا، سەوزە و ...

۲ـ گوڵان، بانەمەڕ = دووەم مانگی بەهار، کاتێ کە گوڵ ئەپشکوێتەوە یان دەردێت. یان مەڕ لەسەر بانان بەشی خۆی سەوزە پەیدا دەکات چون لەو مانگەدا گژوگیا ئەوەندە زۆر ئەبێت تەنانەت لەسەر بانی ماڵاندا کە خۆڵ بوو گژوگیا دەردەهات.

۳ـ جۆزەردان = کاتی زەردبوونی دانەوێڵەکان بەتایبەت جۆ، گەنم و ... بەهۆی سەرکەوتنی پلەی گەرماوە.

٤- پووشپەڕ = یەکەم مانگی وەرزی هاوین، واتە کاتێ کە پووش بەهۆی زەردبوونییەوە ئەپەڕێت.

٥- گەلاوێژ = لەو مانگەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەر دەکەوێت و ئیتر وردەوردە کەشوهەوا بەرەو فێنکی دەڕوات.

٦ـ خەرمانان = دوایین مانگی هاوین، کاتێ کە خەرمان سوور ئەبێت و لەسەر زەوی هەڵی دەگرن.

۷ـ ڕەزبەر = یەکەم مانگی پاییز، ئەو کاتە کە ڕەز یان مێو (هەنوور) بەر ئەدات واتە ترێ پێ دەگات.

٨ ـ خەزەڵوەر، گەڵاڕێزان = کاتێ کە گەڵا بە دار و درەختەوە دەوەرێت.

۹ـ سەرماوەز = کاتی دەستپێکردنی سەرما و سۆڵە.

۱۰ـ بەفرانبار = یەکەم مانگی زستان، کاتێ بەفر دەبارێت.

۱۱ـ ڕێبەندان = بەهۆی بارینی بەفری زۆر لەو مانگەدا ڕێگە و شەقامەکان ئەگیرێت و هاتوچۆ دژوار دەبێتەوە.

۱۲ـ ڕەشەمە = ئاخر مانگی زستان و ساڵ، کاتی ڕەشبوونەوە، زەوی وردەوردە بەفر دەتوێتەوە.

#کەناڵی_وشەی_کوردی
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥  فێرگەی زمانی کوردی

🌻 @zimanekemkurdi

🟥  ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)

🌻 @renusisaratayi

🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1

🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)

🌻 @KurdiSoraniWord

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 بنەچەی وشەی "هونەر" چییە؟

🟡 ھونەر: جاری واشه‌ ده‌گوترێت حونه‌ر. واتا کار و داھێنان لە بوارەکانی مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرتاشی، ھەڵکۆڵین، وێنە، ڕازاندنەوە و دیکۆر و بابەتی دی لەو جۆرانە. ‌جاران ھونەر، ھەر جۆرە دەستڕەنگینییەک بوو، ھەر لە پیشەی دەستی، تا سوار‌سوارانێ، شێوازی ئاخاوتن، سەوداکردن لەگەڵ خەڵک و زۆر شتی دیش.

هونەر، وشەیەکی کۆن و ڕەسەنی زمانی کوردییە. بنه‌ڕه‌تی وشه‌که‌ له‌ زمانی پرۆتۆئێرانی Hnar، هنه‌ر هاتووه‌ به‌ واتای توانایی. لێزانی. لە ئاڤێستایی hunara، ھونەرە بە هەمان واتای سه‌ره‌وه‌. له‌ زمانی مادی-ئه‌خمێنی hunara، ھوونەرا. له‌ په‌هله‌وی hwnr، هوونر، هه‌روه‌ک hunar، هونه‌ر به‌ واتای چاکه‌. ڕه‌فتار جوان. به‌ خۆتانی  nar، نه‌ر واتا توانای کردن. لێزانی. له‌ فارسی هونه‌ر. وشەی دی لە هەمان ڕەگەوە هاتووە وەک وشه‌ی به‌لووچی ginaşt، گیناشت، که‌ له ‌ginar، گینار هاتووه‌، به‌ واتای گرتن. هه‌روه‌ک وشه‌ی ئۆسیتی naersyn، نه‌یێرسیین به‌ واتای هه‌ڵئاوسان. قه‌ڵه‌وبوون nard، نه‌رد به‌ واتای قه‌ڵه‌وی. له‌ شوغنی winir، وینیر واتا ئاخوڕ. خامه‌ و قه‌ڵه‌م. یه‌زغولامی wanur، وانوور به‌ واتای ته‌خته‌ی درێژ. واخی wener، وه‌نێر به‌ واتای ته‌ویله‌.

هه‌موو ئه‌م واتا جیاوازانه‌ی ڕه‌گی وشه‌ی هونه‌ر، ده‌مانباته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بنه‌ڕه‌تی کۆنتری وشه‌که‌، بریتی بووه‌ له ‌(wan(a)، وه‌نا به‌ واتای دار. له‌ ئاڤێستایی vana، ڤه‌نا واتا دار. په‌هله‌وی wan، وه‌ن، هه‌روه‌ها wn، ون. له‌ پاراچی nar، نه‌ر، هه‌روه‌ها nari، نه‌ری واتا لێزانی. توانایی. له‌ سانسکریتی sunara، سوناره‌ واتا به‌هێز. توانا. پته‌و. واتا کۆنترین کاری هونه‌رکاری، بریتی بووه‌ له‌ هه‌ڵکۆڵین له‌سه‌ر دار. هەمان وشە، لە کوردیدا، لە ناوی دارەبەن، دارەوەن و ناویدیش، دیسان دەناسرێتەوە.

ڕه‌گی PIEی وشه‌که‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر وشەی داڕێژراوەی H2ner-، هنێر- به‌ واتاکانی به‌هێز. توانا. له‌ گرێکی inorei، ئینۆرێی واتا پیاوه‌تی. لاتینی  neriosus، نێریۆسوس واتا به‌هێز. لە ئیرله‌ندیی کۆندا nertaim، نێرته‌یم واتا من توانام. لیتاوی noreti، نۆرێتی، ده‌مه‌وێت noras، نۆره‌س هیوا. له‌وانه‌شه‌ که‌ وشەی ھونەر، خزمایەتی ھەبێت لەگەڵ وشەی لاتینی honor، ھۆنۆر بە واتای ڕه‌وشت. نامووس. داب. لە فەرەنسی honneur، ھۆننێور واتا نامووس و ڕه‌وشت. هه‌روه‌ک بە لاتینی honorarium، ھۆنۆراریوم واتا ڕێزلێگیراو. نایاب honorare، ھۆنۆرارێ واتا ڕێزلێگرتن.

لە زمانی کوردی، ھێشتا دەربڕینی وەک (ھونەرە ئەوە بزانی. ھونەرە ئەو کارەی پێ بکرێت) ئاماژەن بە واتای بەرفراوانتری وشەی ھونەر. لە ئیسلاندی hannarr، ھاننەڕ واتا زیرەک. شارەزا لە بەکارھێنانی دەستەکان و پیشەی دەستی. وشەکەی سه‌ره‌وه‌ ھێشتا ساغ نەبووەتەوە کە پەیوەندی بە هونه‌ره‌وە ھەیە.
سالم دەڵێ: ئەو بەردەکانی ناوی نرا قسنی شەخسەکە... دایان بە شاخی دارەکەیا تورکی بێ ھونەر.

🟡 نووسینی: م. شاسوار هەرشەمیی 2017/02/24
🟡 هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی

🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

"گوتی" نەک "گووتی"
"گوایە" نەک "گووایە"
ــــــــــــــــــــــ
نووسینی: م. فەهمی کاکەیی

زیاتر مەبەستم لە نووسەرانە، چونکە خەڵک چاویان لێ دەکەن.

دەبینم هەندێک لە نووسەران لە جێی "گوتی" دەنووسن "گووتی"، کە هەڵەیە؛ ❌ بۆچی؟

ئێمە لە زمانی ڕۆژانەدا کەمتر دەڵێین "گوتی"، زیاتر دەڵێین "وتی"، بەڵام ئێستا زۆربەی نووسەران لە کاتی نووسیندا دەنووسن "گوتی" یان "گۆتی".

ئەگەر ئێمە لە وشەی "گووتی"دا پیتی "گ" لا بدەین، "ووتی" دەمێنێتەوە، لێرەیشدا هەندێ نووسەر هەن دەنووسن "ووتی" کە ئەمەیش هەڵەیە.❌
چونکە پیتی "وو" بزوێنە و هەموومان دەزانین بزوێن لە سەرەتای وشەدا نایەت، ئەگەر هات دەبێت (ئـ)ی لەپێش دانەین، لە حاڵەتی "ووتی"دا ئەگەر (ئـ) لە پێشی دانێین ئەو کاتە دەبێتە: ئووتی.
کەواتە: "گوتی" ڕاستە و "گووتی" هەڵەیە.

دەربارەی "گووایە" ئەمەیان هەر زۆر ئاشکرایە، نابێت و ناکرێت تۆ نووسەر بیت و بەو شێوەیە بینووسیت. قوتابییانی قوتابخانەی بنەڕەتی لە قۆناخێکدا فێری ئەوە دەبن کە دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن، لێرەدا مەبەست لە بزوێنی "وو" و بزوێنی "ا"یە کە نابێت بەدوای یەکدا بێن.
کەواتە: "گوایە" ڕاستە و "گووایە" هەڵەیە.

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ بینین، دیتن = رویت

⚜ بەقازانج، بەکەڵک، قازانجدار، بەسوود، قازانجدەر = مقرون بە صرفە

⚜ شوێنەونکێ، شوێنەونکە، شوێنەگومکێ = رد گم کنی

⚜ پێداهەڵدان، پێداهەگوتن، پیاهەڵدان = تعریف و تمجید کردن

⚜ داوانامە، خوازنامە، داخوازینامە، داواکاریی نووسراو = تقاضای کتبی

⚜ سزانامە، سەرزەنشتی نووسراو، سەرزەنشتنامە = توبیخ کتبی

⚜ ڕەگ، ڕیشە = جذر

⚜ ئاراستەبڕ، هەڵگرە = فاکتوریل

⚜ لیر، لیرک، لیرگ = کهیر

⚜ گرانەتا، کەوتوویی، کەوتەیی، کەفتەیی = تیفوئید (حصبە)

⚜ گرانەتائاسا، نیمچەکەوتوویی، نیمچەکەوتەیی، چوونگەرانەتا = پاراتیفوئید(شبەحصبە)

وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟨 ئەندامەکانی جەستە

🟨 🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 کاناڵی "کتێبخانەی کتێبیاران" لە تێلێگرام:

ئێستە دەتوانن بچنە کاناڵەکە و بابەتەکانی ببینن.

هیوادارم کەڵکی لێ وەربگرن.

/channel/ktebyaran


🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 ڕێواس

نموونەیەک لە زەنگینی و ڕەنگینیی زمانی کوردی لە گیایەکی ڕەسەنی کوردەواری.

تکایە با ئاگادار بین، ڕێواس خەریکە تەواو دەبێ لە سروشت و ژینگەی کوردستان. ئەنفالچییەکان تێی بەر بوون، و بە مەبەستی فرۆشتنی ئەوەی ماوە، تووی دەبڕنەوە و بنکی ناهێڵن.


🌸 ڕێواو، ڕیواو، ڕمبێز: نێرکی درێژی گیای ڕێواس کە لە ناوەڕاستی گەڵاکانیەوە (کڵاوبن، قاڵاقنگ) دەر دێ و گوڵی وردی سووری هێشوویی هەیە.

🌸 کڵاوبنە، قاڵاقنگ: گەڵای ڕێواس کە بریتییە لە قەمتاڵ و باسکڵاوەکەی.

🌸 باسکڵاو: بەشی پانی گەڵای کڵاوبنە.

🌸 قەمتاڵ، قەمت: لاسکی کڵاوبنە کە باسکڵاوی پێوە نییە.

🌸 ڕاهوەند، ڕێخەی ڕێواس، کۆلکەی ڕێواس: ڕەگی کۆتەرەیی و ئەستووریی بنکی ڕێواس.

🌸 بنبەردووکە: کڵاوبنەی پان و سپی و مزر و ئاودار کە لە شوێنی خیزەڵێن و بەردەڵێن شین دەبێ و لە بن بەرد و خیزەوە درێژ دەبێتەوە.

🌸 پێقاز: جۆرێ بنبەردووکە کە درێژ نییە و کورتە. بۆ خواردن ناشێ.

🌸 لەقلەقە: بەپێی هەنبانەبۆرینە، جۆرێ ڕێواسە. [تکایە کێ زانیاری لەسەری هەیە، بۆمان بنووسێت.]

🌸 چووزە ڕێواس: سەرەتای بەهار کاتێ کڵاوبنە بڕێ لە خاک سەر دێنێتە دەر و شێوەی گوپکەی هەیە.

🌸 ڕێواسی مێ: ئەو ساڵەیە ڕێواس زیاتر کڵاوبنەی هەیە و نێرکی نییە، مەبەست لە کڵاوبنەیە. ساڵی مێ خەڵک قەمتی کڵاوبنە دەخۆن. بەداخەوە هەر ساڵێ کڵاوبنەکان زۆری هەڵبکەنرێ، ساڵی‌تر ڕێواسەکە بنکی وشک دەبێ. چونکە بنکی نێرومێی ڕێواس بەندە بە بوونی کڵاوبنەوە. کڵاوبنە ڕێژەی ترشی زۆرە و زیادەڕەوی لە خواردنی، مەترسی دەخاتە سەر گورچیلەکان.

🌸 ڕێواسی نێر: مەبەست ئەو ساڵەیە ڕێواس نێرک و گوڵ دەکا. لە بازاڕ ئەمە دەفرۆشرێ و دەخورێ و دەکرێتە شلە.

🌸 ڕێواساو: وەرزی گوڵانی بەهار کە تاوەباران زۆرە. ڕێواس بەو تاوەبارانە دەشۆردرێتەوە و تێکەڵی باراناو و بەفراوی شەتاوان دەبێ تا دەگاتە چەم و ڕووبار. لە دەراوەکان ماسی سەری تێ دەکا و ئەو باراناوە دەخواتەوە. ئێژن ماسی مژدی (بێزی، بێزوو، مەگیرانی) دەکا بە ڕێواساو. چونکە وەرزی گەراکردنیە. لەو وەرزە ئیتر ڕاوەماسی ناکرێ و خواردنی ماسی نامێنێ.

🌸 خوەشەڕێواس: جۆرێ ڕێواسی لاسک سوور و سەوز لە شوێنی نسار و نەرمان و بەری فێنکی کوێستان. تامی ئەمە خۆش و ئاودار و مزرە.

🌸 تفتەڕێواس: جۆرێ ڕێواسی لاسک سەوز و مەیلەو سپی بەری خۆرەتاو و ڕەقان کە تامی وشک و تفتە.

🌸 بنەماڵەی حەکیمانی بیارە ـ شێخان ـ ڕەگی ڕێواسی سووری نسار و نەرمان کە خۆشەڕێواس بووە، بۆ هەندێ نەخۆشی بەکاریان هێناوە. (خراپ بەکارهێنانی گورچیلەی پێ تێک دەچێ .)

🌸 مامڕێواسی یا تۆلەترش جۆرێ گیایە کە تامی وەک ڕێواس وایە. ئەمە جیایە لە گیای ڕێواس.

🌸 گەڕەڕێواو، کەڕەڕێواس، ئارەوقۆزی: گیایەکە لە بیابانەکاندا هەیە. لە ناوچەی کەلار و کفری بنک‌بنک ماوە. شێوەی گەڵای لە ڕێواس دەچێ. بە عەرەبی بە (مغاث) دەناسرێ.

ئێوە چیی تر لەسەر جەز و خەرمانی ڕێواس ئەزانن؟

نووسینی: ئیرەج مورادی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: کاناڵی وشەی کوردی

🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کاکی نووسەر، خوشکی شاعیر، مامۆستای بەڕێز! خاوەنی حەوت ـ هەشت کتێبی چاپکراو و چاپنەکراو!
”خۆزگە ئەمجارە نەمردم“ هەڵەیه
”خۆزگە نەهات“ هەڵەیە
”بریا نەیێت“ هەڵەیە
”بریام بە خۆت“ هەڵەیە
دروستە دوو وشەی «بریا» و «خۆزگە» لە وشەدانەکاندا بۆ زمانی فارسی، هەردووکیان بە «کاشکی» یا «ای کاش» واتا کراونەتەوە بەڵام ئەمانە لە کوردیدا تەواو جیاوازن و هەڵگری واتای تایبەتی و باری واتایی خۆیانن
«خۆزگە» بۆ ئاواتخواستنە و ڕووی لە داهاتووە، بەڵام بریا بۆ حەسرەتخواردنە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو و ئەوەی کە لەکیس چووە، ئەمانە واتای یەکتر نادەن و واتای «ئۆخەی»یش نادەن مەگەر ئەوەی بەهەڵە جێ کەوتبێتن؛
بەجێی ”خۆزگە ئەم جارە نەمردم“ بنووسە
ئۆخەی ئەم جارە نەمردم
بەجێی ”خۆزگە نەهات“ بنووسە ئۆخەی نەهات، ئۆخەیش نەهات
بەجێی ”بریا نەیێت“ بنووسە خۆزگە نەیێت
بەجێی ”بریام بە خۆت“ بنووسە خۆزگەم بە خۆت
بەجێی ئەم هەمووە شێعرە دووپاتە و بێ ناوەڕۆک و کتێبە زۆروبۆرانەش وا لەپەستا وەک کارگەی جوجەکەشی دەیاندەنە دەرەوە و دەڵێی لەگەل بەجێ ماون، زمانەکەتان بەباشی فێر بن، با چوار کەسیش بەباشی لێتانەوە فێر بن، زمان پێشمەرجی هەموو کارێکی فەرهەنگی و وێژەییە برا شیرینەکەم، خوشکە ئازیزەکەم.


وێڕای ڕێزم

نووسین: ڕامان ✍🏼
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بەرگەی یاران. هەموو بەرهەمی مامۆستا هێمن. بە یادی لەدایکبوونی مامۆستا هێمن

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەگەر کوردی ڕۆژهەڵات لەناو قسەکانیاندا واز لە بەکارهێنانی وشەی فارسی بهێنن و کوردی باشووریش واز لە بەکارهێنانی وشەی عەرەبی بهێنن، پاش ماوەیەک کوردییەکی هاوبەشی ڕەسەنترمان دەبێت.
نە (فشار خون) نە (ضغط خوێن) بەڵکوو (پەستانی خوێن).
نە (جریمه) نە (غرامه)، بەڵکوو (تاوانانە).
نە (وکیل) نە (محامی)، بەڵکوو (پارێزەر).
نە (راننده) نە (سایق) بەڵکوو (لێخوڕ/ ئاژوەر).
نە (رانندگی) نە (سایقی) بەڵکوو (لێخوڕین/ئاژۆتن).
نە (گواهی نامه رانندگی/تصدیق) نە (ئیجازەی سایقی) بەڵکوو (کارتی لێخوڕین/ئاژۆتننامە).

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ بە شێوازە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەگەلی (شێوازگەلی) جۆراوجۆر = به انحا مختلف

⚜ چاکییەکان، باشییەکان = حسنات

⚜ بە باشترین شێوە = به نحو احسن

⚜ لەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها = ضمنا

⚜ ڕەوشتی جوان (باش)، ئاکاری باش = اخلاق حسنه

⚜ بەتەواوی، بەیەکجاری، بەئێکجاری، بەگشتی، بەتێکڕایی = کلا

⚜ لە هەمان کاتدا = در عین حال

⚜ خستنە کاتێکی تر، خستنەدواوە، بۆ کاتێکی تر دواخستن، پاشخستن، وەدواخستن = به زمان دیگری موکول کردن

⚜ نەترسی، دلێری، بوێری، ئازایی، ئازایەتی = شجاعت

⚜ نەترس، ئازا، بوێر، دلێر = شجاع

⚜ ڕوون، دیار، ئاشکرا = عیان

⚜ کاتی دیاریکراو = وقت معین

⚜ خزمەتگوزارییە گشتییەکان =  خدمات عمومی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پیتی (ئـ) هەمزە:

🔴 پیتی (ئـ) هەمزە یەکەم پیتی ئەلفبێی زمانی کوردییە. پیتێکی نەبزوێنە و لە ئەلفبێی ڕاستچین(ئارامی) لە سەرەتا و ناوەڕاستی وشەکاندا بە شێوەی (ئـ) دەر دەکەوێت، بەڵام لە ئەلفبێی چەپچین(لاتینی)، پیتی (ئـ) هەمزە هیچ نیشانە و هێمایەکی بۆ تەرخان نەکراوە و وەک پیتێکی سەربەخۆ دەر ناکەوێت و لە سەرەتای وشەکان بە یارمەتیی پیتە بزوێنەکانی "ا"(ئـ + ا = A)، "ۆ"(ئـ + ۆ = O)، "ێ"(ئـ + ێ = Ê)، "ە"(ئـ + ە = E) "و"(ئـ + و = U) و "وو"(ئـ + وو = Û) دەر دەکەوێت.
ئا: A     ئۆ: O     ئێ: Ê   
ئە: E    ئو: U     ئوو: Û

بۆ نموونە:
🔸ئاو: Aw             🔸ئۆباڵ: Obal
🔸ئێستا: Êsta       🔸ئەسرین: Esrîn
🔸ئومید: Umîd     🔸ئوور: Ûr

🔴 لە ڕێنووسی ڕاستچیندا هیچکات پیتی بزوێن لە سەرەتای وشەوە نایات و پیتی (ئـ) هەمزە وەک ئەو نموونانەی سەرەوە دەبێ دابنرێت. پیتی (ئـ) هەمزە لە سەرەتای وشەوە دەستووری جواننووسیشی پێوە دیارە.
بۆ نموونە:
🔸او = ئاو
🔸ەو = ئەو
🔸ۆقرە = ئۆقرە
هەروەک دیارە شێوە و ڕێنووسی وشەکانی "او"، "ەو" و "ۆقرە" ناحەز و هەروەها وەک ئەوە دیارە لە شتێک قرتا بن و نیوەتەواو بن، دیارن.

🔴 لە ناوەڕاستی وشەکاندا لە ئەلفبێی ڕاستچیندا، ئەگەر واتای وشەکە نەگۆڕدرێت و لەنێوان دوو پیتی نەبزوێندا هاتبوو، پیتی (ئـ) هەمزە دەتوانێت بقرتێت و نەنووسرێت، بەڵام ئەگەر واتای وشەی گۆڕی و لەنێوان پیتێکی نەبزوێن و بزوێندا هاتبوو دەبێ بنووسرێت. بۆ نموونە:
🔸ڕۆژئاوا = ڕۆژاوا
🔸سەرئاو = سەراو
🔸سەرئێشە = سەرێشە

🔸قورئان نەک قوران
🔸بێئاکار نەک بێاکار
🔸سائەقڵ نەک ساەقڵ
لە وشەی "قورئان"ـدا کە پیتی (ئـ) هەمزە دەقرتێت، وشەکەی بێواتا کردووە."قوران" هیچ واتایەکی نییە.
لە دوو وشەی "بێئاکار" و "سائەقڵ"ـدا کاتێک کە پیتی (ئـ) هەمزە دەقرتێت، دوو پیتی بزوێن دەخاتە پاڵ یەک و لە زمانی کوردیدا هیچکات دوو پیتی بزوێن ناچنە پاڵ یەک.

🔴 لە ئەلفبێی چەپچین لە ناوەڕاستی وشەدا هەروەکوو سەرەتای وشەکان (ئـ) هەمزە دەنووسرێت.
🔸سەرێشە: Serêşe
🔸قوڕئان: Quran
🔸سەراو: Seraw
خاڵێک کە لێرەدا جێگای ئاماژەیە، لە وشەگەلێک وەکوو (سەرێشە) و (سەراو) چ پیتی (ئـ) هەمزە بنووسرێت و چ بقرتێت (کە دەبێ لە ڕێنووسی ڕاستچیندا بقرتێت.)، هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕێنووسی چەپچین دانانێت.
🔸سەرێشە، سەرئێشە: Serêşe
🔸سەراو، سەرئاو: Seraw

⚠️تێبینی: لەو وشانەی کە بزوێنی بزرۆکە پێش پیتی (ئـ) هەمزە دێت و دوای پیتی (ئـ) هەمزە پیتێکی بزوێن دێت، لە ڕێنووسی ڕاستچیندا کە بزرۆکە هێمای بۆ دانەنراوە، نابێ پیتی (ئـ) هەمزە بقرتێت، لەبەر ئەوەی دوو پیتی بزوێن داوبەدوای یەک دێن. ئەم تێبینییە لە ڕێنووسی چەپچیندا باشتر دەر دەکەوێت. بۆ نموونە:
تئووک: Tiûk
بئافرێنە: Biafrêne
🔸تئووک نەک تووک
🔸بئافرێنە نەک بافرێنە
لە وشەی "تئووک"دا کاتێک کە پیتی (ئـ) هەمزە قرتاوە، واتای وشەکە تەواو گۆڕدراوە.

🔴 دیاردەی تێچوون و قرتاندنی وشەکان لە زمانی کوردیدا، دیاردەیەکی ئاسایییە.
لە ئێرە = لێرە
لە ئەوێ = لەوێ
ئەم دیاردەیە ئێگجار زۆر لە زمانی کوردیدا ڕوو دەدات و زۆر جار هەڵەی تێدا دەکرێت.
کاتێک ئاخێوەر بە یەک هەناسە ڕستەی (دەرم ئەکات.) دەڵێت، ئاوای لێ دێت (دەرمەکات) و لە نووسینیشدا زۆر جار هەر بەو شێوەی کە دەری دەبڕیێت دەنووسرێت، کە هەڵەیە و دەبێ پیتی (ئـ) هەمزە لەبیر نەکرێت.

🔸دەرم ئەکات. نەک دەرمەکات.
🔸درۆ ئەکات. نەک درۆەکات.

#سیناڕەحیمپوور
@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 ڕیشەی وشەی "قسە"

هەرچەند گێڕانەوەی "قسە"ی کوردی بۆ "قصة" |قیصصه|ی عەرەبی وا دەر دەکەوێت بیروڕایەکی سادە و سەرپێیی بێت؛ بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی زۆریش ـ وەکوو پێشتریش بەدواداچوونم بۆی کردووە ـ هەر ناچاری هەمان ئەنجام دەبینەوە. پێم وا نییە هیچ ڕیشەناسییەکی کوردی و ئێرانی بۆ وشەی "قسە" سەر بگرێت.

بیرم دێت مامۆستا (مەسعوود محەممەد) لە وتارێکیدا لە گۆڤاری کۆڕ گاڵتەی دەهات لەوەی مامۆستا (محەممەدی مەلا کەریم) وشەی "قسە"ی گێڕاوەتەوە بۆ "قصة"ی عەرەبی. بەڵام مامۆستا مەسعوود محەممەد لەو وتارەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر و سەلماندنی بەدیلێکی پێ نەبوو.

* شتێکی ئاشکرایە کە وشەی "قصة"ی عەرەبی، بە واتای 'چیرۆک' و 'بەسەرهات' کە دەگێڕدرێتەوە؛ لە کۆمەڵێک زمانی خۆرهەڵاتی و ئیسلامیدا خوازراوە، بە هەمان واتا. ئیتر هەر لە "قصه" |قیسسه=غێسسێ|ی فارسییەوە (و هەمان شت لە فارسیی تاجیکیدا қисса |قیسسە|)، هەتاکوو  "قصہ" |قیسسه|ی بەلووچی، و "قصه‎" |قێسه|ی پەشتۆ، و "قصہ" |قیسسا|ی ئۆردوو (هیندیە ئیسلامیەکە) [کە هەمان شت "قیسسا" و "کیسسا" لە هیندیی نوێیشدا بەکار دێت. یانی هەمان وشەیە، بەڵام بە نووسینی هیندی]، تاکوو ئەوەی لە زمانێکی هیندیی تردا کە بەنگالیە بووەتە "کیچچە". تاکوو kisah |کیسەهـ|ی ئیندۆنێسیایی، و هەتا دەگاتەوە بە "قصه"ی تورکیی عوسمانی و kıssaی تورکیی نوێ.
لەم هەموو زمانە خۆرهەڵاتی و ئیسلامییەدا، کە بە درێژایی سەدەکانی ناوەڕاست نووسینیان پێ کراوە، هەبێت؛ ئیتر ناشێت لە کوردییشدا هەبێت؟! کوردی (کە لە ڕابردوودا لاوەکیترین زمانی ئیسلامی بووە) لەو زمانانە ئازیزترە؟! چۆن وشەی "قصه"ی عەرەبی لە کوردیدا بە هیچ واتایەک دەر نەکەوت؟!
ڕاستە لە کوردیدا واتاکەی گۆڕدراوە، لە واتای 'چیرۆک' و 'بەسەرهات'ـەوە بۆ واتای 'گوتە' و 'کەلام'. بەڵام هەمان شت لە هەندێک لەو زمانانەی تریشدا ڕووی داوە، وەکوو لە فارسیدا کە واتاکانی 'بەسەرهات' و 'حاڵ و مەسەلە' و 'هەواڵ' و 'قسەوباس'ی وەرگرتووە.
ئیتر گەشەکردنی واتایی لێرەدا ڕوونە: سەرەتا بە واتای 'چیرۆک' و 'حیکایەت' بووە، دوایی بە هەموو دەنگوباس و بەسەرهاتێک وتراوە، هەتا بە هەموو جۆرە قسەیەک وتراوە. لە ڕابردوویشدا و تا ئێستەش زۆربەی قسەی مرۆڤ گێڕانەوەی بەسەرهاتە.

* دەکرێت ڕیشەناسییە کوردی و ئێرانییەکان مشتومڕ بکەین، وەکوو ئەوەی ـ گوایە ـ لەگەڵ "سخن"ی فارسی هاوڕیشە بێت، یان لەگەڵ "گاز"ی کوردی بە واتای 'بانگکردن'، یان لەگەڵ "خسا"ی ئەوێستایی. دەکرێت ئەمانە پێشنیار بکرێن، بەڵام پێشنیار شتێکە و ساخکردنەوە و سەلماندن شتێکی ترە.

نووسینی: م. سەروەر عەلی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی

#کەناڵی_وشەی_کوردی
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 واتای ناوی مانگە کوردییەکان

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ دەستپێشخەریکردن = دست پیش را گرفتن

⚜ لێنەهاتوو، لێنەوەشاوە، بەکارنەهاتوو، نەشیاو = بی کفایت

⚜ کاتی دیاریکراو، وادەی دیاریکراو، کاتی دانراو = موعد مقرر

⚜ نیشتەجێبوونی کاتی = اقامت موقت

⚜ نیشتەجێیی هەمیشەیی، نیشتەجێبوونی هەمیشەیی = اقامت دائم

⚜ بەڵگەهێنانەوە، پێشکەشکردنی بەڵگە، خستنەڕووی بەڵگە = اقامە دلیل

⚜ خستنەڕووی داوا، سکاڵاکردن، بەرزکردنەوەی داوا = اقامه دعوی (دعوا)

⚜ بەشکردن، بەسبوون = کفاف کردن

⚜ درێژەدەر، درێژەپێدەر = ادامە دهندە

⚜ بەهرەبەر، سوودبەر، بەرهەرەمەند، سوودمەند = مستفیض

⚜ بەهرە، سوود، کەڵک، قازانج = فیض

⚜ بەکەڵکهاتن، بەقازانجبوون = افاقە کردن

کۆکردنەوە: بەڕێز محەممەد کوردی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی مامۆستا.

ڕۆژی مامۆستا لە هەموو مامۆستاکانی کوردستان پیرۆز بێت.


🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟩 شێوەی دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر موبایلی ئەندرۆید.


تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندڕۆید و ئایۆئێس:

🟩 بۆ ئەندڕۆید :

/channel/wiseykurdi1/1838


🟩 بۆ ئایۆئێس:
بۆ ئایۆئێس دەبێ ئەم ڕێکخستنانە جێبەجێ بکرێت.👇
Setting > General > Keyboard > Keyboards > Add New Keyboard...> Kurdish, Sorani/Latin



@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔴 مێژوو و چیرۆکی ئەم وێنە بەناوبانگە.

🔺وێنەی کچێکی بچووک کە لە بەردەم تەختەڕەشێک و لەنێو پۆلی قوتابخانەیەک وەستاوە و لەسەر تەختەکە نووسراوە "کورد، کوردی و کوردستان". ئەم وێنەیە بۆ ۴٩ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی "کریس کۆچێرا"وە گیراوە. ئەو کچە بچووکە ئێستا تەمەنی ۵۶ ساڵە و لە سلێمانییە.

🔺ئەو کچە بچووکەی لە وێنەکەدا دەبینرێت ناوی "شنە"یە، کچی عەلی عەسکەری، وێنەکە لە ساڵی ١٩٧۴ لە گەڵاڵە، کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە سنووری باڵەکایەتیی قەزای چۆمان گیراوە، شنە عەلی عەسکەری ڕاگەیاند: "کاتێک ئەو وێنەیە گیراوە بە گوێگر دەچووم بۆ قوتابخانە و تەمەنم نزیکەی شەش ساڵ بوو، چونکە دایکم لە قوتابخانەی گەڵاڵە مامۆستا بوو. ئەو کاتە جلی کوردیم لەبەر کردبوو، جگە لەو وێنەیە چەند وێنەیەکی دیکەیان گرتم."

🔺وێنەکە لەسەر سروودی "هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین" لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک نیشان دەدرێت کە شێعری مامۆستا "ئیبراهیم ئەحمەد"ە.


📍وەرگیراو لە لاپەڕەی بەڕێز "فەرهاد ناسر" لە فەیسبووک.

@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئافرەت بەهاری بێ خەزانە قەت لە گوڵ دانابڕێ
لەسەر لووتکەی خەبات قەت بڵێسەی نامرێ
مەزهەری ئەشق و ئەوینە
مەشخەڵی ڕزگــــــــــــــــاریە
نیشتمانی دڵ لە دووری
ساتێ ئارام ناگرێ...!🕊️🦋


/channel/hasty_hafrat

🌺 کەناڵ : 1401/4/21🌺

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

تۆم نەبێ دوو جار بێ نیشتمانم

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پرسیاری فێرخوازان ⁉️
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 (بەهەڵە) یان (بە هەڵە)؟
وەڵام: بەپێی ڕستە هەردووکیان دروستن.

🟧 هەڵە = ناوی واتایییە.

🟪 (بەهەڵە) = هاوەڵکاری چۆنیەتییە.
🟢 بەهەڵە هاتم.
🟢 پیاوێک بەهەڵە هاوژینەکەی خۆی کوشت.

🟪 (بە هەڵە) = ئامراز و تەواوکەری بەیاریدەن. نموونە:
🟢 ئەو دانی بە هەڵە و تاوانی خۆی نا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 کاردوو، کاردی، هازەپەلکە، هاز

تیرەیەکە لە گیا، کە ناوە زانستییەکەی ""Arum""ە".
                                          

سوودەکانی خواردنی کاردوو بزانە.

کاردوو بە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت ( اللوف).

کاردوو، بە فارسی پێی ئەڵێن: (گل شیپووری)
.
بە زمانی ئینگلیزیش پێی دەگوترێت  ( Arum ) و ناوە زانستییەکەی بریتییە لە ( Arum Spp )، شوێنی بنچینەیی و بنەڕەتیی کاردوو بریتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

"کاردوو" ڕووەکێکی زستانییە و لە سەرەتای بەهاردا دەر دەکەوێت.

لە جیهاندا دوو هەزار جۆری هەیە، ئەوەی لە کوردستان هەیە، چوار جۆرن کە پێیان دەگوترێت:

1 - کاردووی شاخی.

2 - کاردووی دەستچین.

3 - کاردووی ڕیشۆک.

4 - کاردووی ڕیخی.



سوودەکانی کاردوو:

1 - لەناو بردنی خانەی شێرپەنجە و وەستاندنی گەشەی خانەکانی ئەم نەخۆشییە.

2 - بۆ نەخۆشییەکانی پێست، بەتایبەت نەخۆشیی ڕێوی (داء الثعلبە).

3 - پاککەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەکانە لە میکرۆب و کرم و ماددە ژەهراوییەکان.

4 - دژە بەکتریا و دژە کەڕووی تێدایە، بەتایبەت هەوکردنی سییەکان.

5 - کاریگەریی پێوەدانی ژەهری مار و دووپشک کەم دەکاتەوە.

6 - ئارامبەخشە بۆ لاشە، بەتایبەت  ژانەسەر.

7 - "کاردوو" سەرچاوەی باشە بۆ ڤیتامین (A)، ڤیتامین (K)، ڤیتامین (C)، ڤیتامین (B6)، و سیلینییەم و کرۆمیۆم و ئاسن و فۆلەیت و مس و گۆگرد و مەنگەنیز.

8 - ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرەس و هەناسە و مەمک.

بۆ نەخۆشیی شەکرە.
بۆ قەڵەوی و ڕێژیم.
بۆ تواندنەوەی چەوریی ناو خوێن.
بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریای ناوەوەی لەش.
بۆ ژەهراویبوون.

9 - هیندۆسە ئەمەریکییەکان سوودیان لە کاردوو وەرگرتووە، وەکوو بەهارات و زەڵاتە و چێشت و چارەسەری هەڵامەت و سەرما و تەنگەنەفەسی و ئێشانی گوێ و کرمی منداڵ و  بۆ ڕشانەوە و پێوەدانی مێروو.

10 - ڕیخۆڵەکان لە هەموو پاشماوەیەکی کەڵەکەبوو پاک دەکاتەوە.

11 - بۆ غوددە بەسوودە.

12 - وەک بەهێزکەری سێکسیی پیاو و  ئافرەت بەکار دەهێنرێت.

"کاردوو/کاردی/هاز"  بەکاڵی وەک ژەهر وایە پێ ناچێت هیچ گیاندارێک بیخوات، مەگەر بە کوڵێنراوی مرۆڤ بیخوات.

کاردوو یەکێکە لەو ڕووەکانەی لە کۆتاییی وەرزی زستان و سەرەتای بەهاردا پەیدا دەبێت.

کاردوو ڕووەکێکی ژەهراوییە، ئەگەر بە خاوی بخورێت. بەڵام بە کوڵاوی ژەهرەکەی نامێنێت و دەخورێت.

بۆ یەکەمجار زانایانی ئیسلامی (ئیبن نەفیس و زەهراوی) بەکاریان هێناوە بۆ سووتان و نەخۆشیی پێست وەک دەرمان.

سوودی کاردوو چییە؟

کاردوو گیایەکی وەرزییە، گەڵاکانی سەوزی تۆخە، سێ جۆری هەیە لە کوردستان و هەروەها لە جیهانیش جۆری زۆرە.

1 - جۆرێکی گەڵاکەی درێژە و مامناوەندی پانە، کە پێی دەوترێت "کاردووەقوڕە"، ئەم جۆرەیان تووشی سکچوونت دەکات و ڕیخۆڵەکان پێی هەستیاری دەبن.

2 -  جۆرێکی تری گەڵاکانی شێوەی دڵ  دەکا (کاردووی شاخی)، کە پێی دەوترێت "کاردوو گوێ‌بەرخە".

3 - جۆرێکی تری، گەڵاکانی دادڕاوە و پێی دەڵێن: "کاردووەڕیشۆڵە" لاسکەکانی خاڵخاڵیی ڕەنگ‌مۆری پێوەیە.

----------------------------------------------
نووسینی: فاڕووق محەممەد
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بارگەی یاران، هەموو بەرهەمی هێمن، بەرگی یەکەم: http://www.yageyziman.com/Bargey_Yaran_Hemin.pdf

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

یادی مامۆستا هێمن لە ساڵیادی کۆچی دواییدا بە درێژەدان بە قەڵەمە کوردییەکەی و لەبەرکردنی شێعرەکانی بەرز ڕابگرین. یادی بەرز و بەڕێز بێت.
گوتم: «کەوا بوو ئاشنا!
بەشی ئێمە لەناوچوونە»
گوتی: «نا نا دوور بنواڕە
دوور بنواڕە …. ئاسۆ ڕوونە»


🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…
Subscribe to a channel