🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ تغییر ملموس = گۆڕانکاریی هەستپێکراو/دیار/بەرچاو/پێزانراو
⚜ سرتاپا گوش شدن = باش گوێدان، بەوردی گوێگرتن
⚜ سرتاپا = سەرتاپێ، سەراپێ، تەواو، گشت، تێکڕا، بەتێکڕایی، بەگشتی، بەتەواوی، سەرجەم
⚜ از نو = سەرلەنوێ، دووبارە، دیسان، هەمیسان، هەمدیسان
⚜ تفاهم/توافق = ڕێککەوتن، پێکهاتن، سازان، سازشت، لێکتێگەیشتن(لێکتێگەیشتن)
⚜ سوءتفاهم = لێکتێنەگەیشتن(لێکتێنەگەیشتن)، (بە)هەڵەتێگەیشتن، خراپتێگەیشتن
⚜ سوءظن = بدگومانی، بەرگومانی
⚜ سوءظن(نسبت بە همسر) = خانەگومانی، دڵپیسی
⚜ سوء هاضمە = بەدهەرسی
⚜ سوء تغذیە = بەدخۆراکی، خراپخۆری
⚜ تفهیم = تێگەیاندن، فاماندن
⚜ مظنون = گومانلێکراو، بەرگومان
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟡 بە کوردی پەیام بۆ یەکتر بنێرن.
🟡 بە کوردی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرنج بنووسن.
🟡 بە کوردی پیرۆزبایی بنووسن.
🟡 بە کوردی سەرەخۆشی بنووسن.
🟡 بۆ چێژ و پاڵپشتیی قسەکانتان پەندی کوردی و هۆنراوەی کوردی بگێڕنەوە.
🟡 بۆ گێڕانەوە، پەندەکانی "پیرەمێرد"ی شاعیر لەبەر بکەن و بگێڕنەوە.
🟡 هۆنراوەی نالی، مەحوی، کوردی، ناری، مەولەویی تاوەگۆزی و هتد بخوێننەوە.
🟡 ئەگەر بۆ شێعر و واتای وشە گیرتان کرد چاو لە ڤەژینلێکس بکەن:
http://vejin.net/
سپاس بۆ "ڤەژینلێکس". 🌹
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
(( سندان )) چییە؟
١ـ سندان = بەو دەزگا ئاسنینە دەگوترێت کە ئاسنگەر ئاسنی گەرمکراوی لەسەر دەکوتێت بۆ درووستکردنی کەلوپەلەکانی وەکوو: گاسن و داس و مەڵەغان و بژاربڕ و تیغ و ...هتد
٢ ـ سندان = وەک وشەی جنێو، جوێن بەکار هاتووە لە ناوچەکانی پشدەر و موکریان و هتد ...
یەک بە یەکی دەڵێت سندانت لێ دات،
یان کورد دەڵێت: سندان لە فەقیری دات،
یان کاتێک منداڵ چەند جارێک لەسەر یەک، بانگی کەسێکی لەخۆی گەورەتر دەکات و کەسەکەش سەرقاڵە، منداڵەکەش بەم جۆرە بانگهێشتنە لەدوای یەکە زیاتر سەر لە کەسەکە دەشێوینێ و سەری ئەستوور دەکات، بۆیە کەسەکە توڕە دەبێت و لە وەڵامدا پێی دەڵێت ( وەی سندان ) ...
نموونە:
دایە ...دایە ، هۆ دایە ...
دایک دەڵێت: وەی سندان، چاکە دەی، خۆ ناوم لێ نانێی، نابینی دەستم دە هەویریدایە .....
٣ ـ سندان = سەرەتان، شێرپەنجە ــ جۆرە نەخۆشییەک بووە چارەسەری نەبووە و کەسەکەی کوشتووە، بۆیە گوتوویانە فڵانی سندانی لێ داوە. ( زانیاری: م. جەوهەر ئەحمەد و م. ئەبووبەکر قادر )
٤ ـ سندان = لێهاتن ــ ڕیخۆڵەکوێرە ــ جاران کە کەسێک تووشی زگئێشە دەبوو لە ئەنجامی ڕیخۆڵەکوێرەوە دەیانگووت لێی هاتووە یان سندانی لێ داوە ( زانیاری: ئیبڕاهیم عەبدوڵڵا ئاڵی ).....
٥ ـ سندان = دەزگایەکە بۆ پانکردنەوەی نۆکی کوڵاو و گۆشتی سوور. بۆ دروستکردنی قاورمە لە ناوچەی ئالان و سەردەشت بەکار دێت. ( زانیاری عەبدوڵڵا قوربانی )
٦ ــ سندان = جۆرە نەخۆشییەکە لە کاڵەک و شووتی و تەماتەی دەدات و پەڵەی سپی لێ پەیدا دەبێت و شوێنی پەڵە سپییەکان ڕەق دەکات و ناخورێت، بۆیە دەڵێن: "ئەو شووتییە سندانی لێ داوە".
( زانیاری: م.حەسەن مەلازادە ، م. هادی عەبدولڕەحمان و کەماڵ ئالانی )
٧ ــ هەندێ دار گرێیەکی گەورەی لێ دێت و ئەستوور دەبێت، بەو ئەستووربوونە دەگوترێت سندانی لێ دراوە، بەتایبەت بەڕوو تووشی ئەو دەردە دەبێت. ( زانیاری: دۆستی سروشت )
٨ ـ دەزگایەکی ئاسنینی بچووکە و زێرنگەرەکان کاری ئامادەکردنی پارچەکانی زێڕ و زیو و درووستکردنی نەخشی لەسەر دەکەن ...
نووسینی: م. ئیسماعیل مەنگوڕی بە هاوکاریی کۆمەڵێک مامۆستا و دۆست و هاوڕێ.
هەڵەچنی و ئامادەکردنی: کاناڵی وشەی کوردی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
کۆمەڵێک ماڵپەڕی بەسوود بۆ داونلۆدکردنی کتێب و توێژینەوە بۆ خوێندكاران و توێژەران.
بۆ ئەو خوازیارانەی کە بەدوای کتێب و توێژینەوەی زانستیدا دەگەڕێن لە هەموو بوارەکاندا.
ئەو سایتانەی کە ملیۆنان کتێبی "پی-دی-ئێف" یان تێدایە بۆ هەموو پسپۆڕەکان و تایبەتمەندە بە دابەزاندنی ڕاستەوخۆ.
کۆمەڵێک سایتی زۆر بەسوودە بۆ توێژەران
١) (بووک بوون) ماڵپەڕێکی جیهانییە بۆ دابەزاندنی کتێبی بێبەرانبەر لە بەشە جیاوازەکاندا.
http://bookboon.com
٢) ماڵپەڕی زانستیی زانکۆی باثی بەریتانی، ئەوەی دەتەوێت بەخۆڕایی دایبەزێنە بە شێوەی (پی-دی-ئێف)
http://opus.bath.ac.uk/
٣) ماڵپەڕی زانستیی کۆلێژی زانکۆی لەندەن تێزی زانکۆ و توێژینەوەی بێبەرانبەر لە بەشە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت.
http://discovery.ucl.ac.uk/
٤) لەم لینکەوە سەرجەم ئەو تێزانەی ماستەر و دکتۆرا کە لە زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا باس دەکرێن، بێبەرانبەر دادەبەزێنرێن.
https://etd.ohiolink.edu/apexprod/rws_olink/r/1501/1?clear=0,1,5,10,20,21,1001
٥) کتێبخانەی زانکۆی میونشن: کتێبخانەکە ١١٥٩٥ تێزی زانکۆی بەخۆڕایی لەخۆ دەگرێت، کە دەتوانرێت بە شێوەی "پی-دی-ئێف" دابەزێنرێت.
https://edoc.ub.uni-muenchen.de
٦) بۆ دابەزاندنی کتێب و بابەتی زانستی لە ڕێگەی ئەم کتێبخانەی خوارەوە.
http://www.libgen.is
٧) سایتێک کە ئاگادارت دەکاتەوە لە نوێترین توێژینەوەی نوێ لە بوارەکەتدا.
https://www.semanticscholar.org
٨) بنکەیەکی زانیاری کە زیاتر لە ٥ هەزار تێزی ماستەر و دکتۆرای تێدایە بە زمانی عەرەبی.
http://theses.univ-batna.dz/index.php
٩) سایتێکی نایاب بۆ دابەزاندنی تێز و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەخۆڕایی بە شێوەی "پی-دی-ئێف".
https://www.fichier-pdf.fr
١٠) هەزاران کتێب بۆ داگرتن بەخۆڕایی بە هەموو دیسیپلینەکان بە شێوەی "پی-دی-ئێف".
https://www.digitalbook.io
١١) ئەم ماڵپەڕە یەکێکە لە گرنگترین و گرنگترینەکان کە بەکارهێنەری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت لە دابەزاندن و نوێکردنەوەی بەرنامە و بەرنامەکانیدا.
http://www.softpedia.com/
١٢) سایتێکی نوێ کە زیاتر لە هەزار کتێبی بێبەرانبەرت بۆ دابین دەکات لە بوار و دیسیپلینە جیاوازەکان، کتێبی دیجیتاڵی و دەنگی.
https://www.digitalbook.io/
١٣) بەستەرەکە بکەرەوە و وشەی سەرەکی بۆ گەڕانەکەت یان ناونیشانی نامەکەت بنووسە و بە زیاتر لە زمانێک بۆت دەر دەکەوێت کە دڵخۆشت دەکات.
https://core.ac.uk/
١٤) ئەمە لینكێكە بۆ ژمارەیەکی زۆری كتێب لە كتێبخانەكانی بەناوبانگترین زانكۆكانی ئەمریكا.
https://archive.org/details/
١٥) ئەمە بەستەرێکە کە ١٤٥ هەزار و ٩٠٣ کتێبی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکای تێدایە.
https://archive.org/details/
١٦) ئەمەش 399 هەزار و 113 کتێب لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەوروپا لەخۆ دەگرێت.
https://archive.org/details/
١٧) ئەم لینکە ٥٢٣ هەزار و ٣٠٢ کتێبی تێدایە لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی کەنەدا.
https://archive.org/details/
١٨) ئەمەش ١٠٨ هەزار و ١٣٥ کتێب لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی ڕۆژهەڵات لە جیهاندا لەخۆ دەگرێت.
https://archive.org/details/universallibrary
١٩) لینكێكی تر به 79 ههزار و 192 كتێب له كتێبخانه جیاوازهكانی عهرهبی.
https://archive.org/details
وەرگیراوە لەپەیجی بەڕێز:
پ. ی. د. بڕیار گەڵاڵی
بڵاوکردنەوەی بابەتەکە: کاناڵی وشەی کوری
🕊@KurdiSoraniWord
📢 ئاگاداری:
هۆگرانی بەڕێزی ڤەژینبوکس (بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان) و ڤەژینلێکس (کۆگای فەرهەنگە کوردییەکان) ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەکانمان گواستووەتەوە بۆ ئەدرەسی نوێ:
🔵 ماڵپەڕی پرۆژەکان: vejin.net/
🔵 ڤەژینبوکس: books.vejin.net/
🔵 ڤەژینلێکس: lex.vejin.net/
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 پێکەوە بەرەو سێزدەبەدەرێکی خاوێن!
🟥 هاونیشتمانییانی خۆشەویست!
بۆ ئەوەی کە وڵامی چاکەکانی ژینگەمان دابێتەوە، ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە لە ڕۆژی سێزدەبەدەر بەتایبەتی و هەموو ئەو ڕۆژانەی بۆ سەیران دەچینە دەرێ پێویستە.
1. تەنیا لە شوێنێک ئاگر بکەینەوە کە پێشتر ئاوری لێ کراوەتەوە.
2. هەر بنەماڵەیەک بە بردنی کیسەنایلۆنێکی گەورە و تێخستنی پاشماوەکان لەو نایلۆنە، لەگەڵ خۆمان بیهێنینەوە ناو شار و لەو شوێنانەی شارەوانی بۆ زبڵ دیاری کردوون ڕۆنێین.
3. لە بڕینی داری تەڕ خۆمان بپارێزین و هەروەها بێ هۆ داری ئیشکیش نەسووتێنین.
4. زۆر کەس پاشماوەی خواردەمەنی جێ دەهێڵیت بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان و پێی وایە چاکەی کردووە، بەڵام لە بواری زانستی ژینگەناسییەوە کارێکی باش نییە و ڕەنگە نەخۆش بکەون و ئێستاش دەتوانن بەشی بژێوی خۆیان لە سرووشت بدۆزنەوە.
5. بە هیچ شێوەیەک ئازاری ئاژەڵ و باڵندەکان نەدەین.
6. لە سووتاندنی گوێنی و دارودەوەن خۆ بپارێزین.
سێزدەبەدەر و ژیانێکی خۆشتان بۆ ئاواتەخوازین.
__________
#فێرگەی_زمانی_کوردی
🌻@renusisaratayi
#زراو
#کیسەی_زەرداو
ئەندامێکی بچووکی لەشە و لە پەنا جەرگە و ئەرکی ڕاگرتنی ئەو زەرداوەی هەیە کە جەرگ بەرهەمی دێنێ.
ئەو زەرداوە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەی چکۆلە و ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات.
جا ئەگەر کیسەی زەرداو بدڕێ، مرۆڤ تووشی هێش و ژانێکی زۆری زگ دەبێ و هێز و هەناوت لە دڵدا نامێنێ.
کاتێک لە شتێک دەترسین، دروست ئەو شێوازە پێش دێ، بۆیە دەڵێن: "زراوم چوو" یا دەڵێن: "زەندەقم چوو".
🕊 @KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ آب کدر = لێڵاو؛ ئاوی لێڵ؛ شلوو؛ ئاوی شلوێ
⚜ آب کمر = شاوهت؛ تۆوی نێرینه؛ تۆماو
⚜ آباد (١) = ئاوەدان
⚜ آباد (٢) = کاته بێبڕانهوهکان؛ زهمهنه بێکۆتایییهکان
⚜ آباد شدن = ئاوهدانبوونهوه؛ ئاوابوونهوه؛ سازبوونهوه
⚜ آباد کردن = ئاوهدانکردنهوه؛ سازکردنهوه
⚜ آبادان = ئاوهدان؛ ئاڤهدان؛ ئاوان؛ ئاڤا
⚜ آبادانی = ئاوهدانی؛ ئاوەدانبوون
⚜ آبادسازی = ئاوهدانکردنهوه؛ ئاوهدانکاری
⚜ آبادگر = ئاوهدانکهرهوه؛ ئاواکهرهوه
⚜ آبادگری = کار یان ڕهوتی ئاوهدانکردنهوه؛ ئاوهدانکاری
⚜ آباره = جۆگه؛ جۆگهله؛ ئاوباره؛ جۆگهی دهسکرد و سهرئاوهڵه
⚜ آبتاز = شەتاو؛ تیژەنگاو؛ لافاوێک که لهبهر توانهوهی سههۆڵ له بههار و هاویندا دهردهکهوێت.
⚜ آبخوان داری / آب خوان داری = زانستی کهڵکوهرگرتن له ئاوی ژێر زهوی.
⚜ آبدارک = #زیندەوەری قوونههڵتهکێنه؛ کلکههڵتهکێنه؛ بهرگاییلکه؛ جۆره مهلێکه
⚜ آبدار شدن = ئاوداربوون؛ ئاوتێتزان؛ ئاوگرتنهخۆ
آبدره / آب دره = لهپاو؛ شیپاو؛ هاتنه ناوهوهی باریکهی ئاو بۆ ناو وشکانی.
⚜ آبدزدک / آب دزدک = (زیندەوەری) مڵه؛ وڵه؛ جۆبڕ؛ *جووبڕ؛ *جووبڕهک؛ جوبڕک؛ جۆبڕک؛ جۆبڕکه؛ جۆبڕهک؛ هووڵه؛ ههسێڵبڕ؛ ههسێڵبڕه؛ *کوسبڕهک؛ *کهژوو؛ بوونهوهرێکه ڕهگی گیا دهبڕێ
⚜ آبدندان / آب دندان = ساویلكه؛ نهزان؛ داماو/جۆرێ ههناری بێ ناوک/جۆرێ ههرمێ/جۆرێ ههڵوا/به خواستی مهیل
⚜ آبدنگ = ئاوپهڕه؛ پهڕهیهک که به هێزی ئاو کار دهکا.
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 زمانی کوردیی ناوەندی بۆ ئەپلیکەیشنی فەیسبووک زیاد کرا.
🟡 لە کۆتا نوێبوونەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، زمانی کوردیی ناوەندی، بەفەرمی بۆ ئەپلیکەیشنی فەیسبووک زیاد کرا و بەکارهێنەران دەتوانن بە زمانی کوردیی ناوەندی ئەپلیکەیشنەکە بەکار بێنن.
🟡 پێشتر لە ئەپلیکەیشنەکانی تێلێگرام و ڤایبێر ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەران زیاد کرابوو.
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 پرۆگرامێکی بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی بۆ ڕێکەوتی جۆربەجۆر و بەپێچەوانەش. ئەم پرۆگرامە بۆ کۆمپیوتەر ئامادە کراوە و پەڕگە (= فایل)ـەکە دەبێت دابگیرێت و پاش دامەزراندن کار دەکات.
ئامادەکردن: ڕەسووڵ ساڵح.
پێداچوونەوەی زمانەوانی: دیاکۆ هاشمی
بەستەری داگرتن:
https://rasulsaleh.com/wp-content/uploads/2023/03/KurdishDate.zip
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 کوردیپێدیا بەرنامەیەکی سادەی خنجیلانەیان دروست کردووە بۆ گۆڕینی ڕێکەوتەکان بۆ ڕۆژژمێری جۆربەجۆر، لەوانە ڕۆژژمێری کوردی.
دەستیان خۆش بێت:
https://www.kurdipedia.org/dateconvert.aspx?lng=1
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 سڵاو هاوڕێیان و ئەندامانی کاناڵی وشەی کوردی.
دڵنیاین بۆ هەر وشەیەک، لەناو زاراوەکانی دیکەی کوردیدا چەندین هاوواتای تر هەیە کە دەتوانن بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم وشانە، ببینە هۆی مانەوەیان و هەروەها یارمەتیدەرێک بین بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە خەریکی کۆکردنەوەی وشەی کوردی و نووسینی فەرهەنگی کوردین.
هیوادارین بتوانین پێکەوە زمانێکی پتەوی جێگیر دروست بکەین. زمان سامانی هەموومانە، ئەرکی ڕاژەکردنی بە ئەستۆی هەموومانە.
سپاس بۆ ئەو کەسانەی شەووڕۆژ لە هەوڵ و کۆششدان بۆ فێرکردن و فێربوون و گەشەپێدان و جێگیربوونی زمانی کوردی.
🟩 بەڕێوەبەرایەتیی کاناڵی وشەی کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ کورتبێژی، کورتکردنەوە، کورتبڕی = ایجاز
⚜ درێژکردنەوە، زۆربڵەیی، درێژبڕی = اطناب
⚜ ئەرێنی و نەرێنی = ایجابی و سلبی
⚜ پێویست = ایجاب
⚜ بێفەڕ، دێزە، شووم، نگریس، بەدفەڕ = منحوس
⚜ هەڵیراو، لەناوچوو، لەباوکەوتوو، باونەماو = منسوخ
⚜ شەبەنگ = طیف
⚜ ڕێک، ساف، تەخت = مسطح
⚜ سافکردن، تەختکردن، ڕێککردن = تسطیح
⚜ نەپساوەیی، پەیتاپەیتایی، پەیتاوەیی هەمیشەیی، بەردەوامی = استمرار
⚜ بێپسانەوە، بێبڕانەوە، هەمیشە، نەپساوە، بەردەوام = مستمر
⚜ ناوەندە کۆئەندامی دەمار = دستگاه عصبی مرکزی
⚜ چێوە کۆئەندامی دەمار = دستگاه عصبی محیطی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
بەشی وێنە زیاد بووە لە وەرگێڕی گووگڵ، نموونەیەک لە وەشانە تازەکە.
🕊@KurdiSoraniWord
🔴 سڵاو هاوڕێیانی هێژا، شەوتان باش🌸
ئازیزانم، بنەماڵەیەک هەیە پێویستییان بە یارمەتییە، تکایە ئەگەر دەتوانن بەپێی تواناتان یارمەتیمان بدەن با بتوانین هەر چەند زۆر کەمیش بێت کێشەیان چارەسەر بکەین. بە داوای لێبووردنەوە لەبەر ڕێز و شکۆی ئەو کەسە ناتوانین ناوی بهێنین بەڵام بەڕێوەبەرەکان دەیناسن و بۆیە دڵنیا بن یارمەتییەکەتان بە دەستیان دەگات.
تکایە، تکایە هەر کەس هەر چەندی تێ کرد لە پیڤی ئاگادارم بکاتەوە.
بە سپاسەوە🌻🙏
6037991784015863
چنور گنجعلی
🟥 (إن شاء الله) یان (إنشاء الله) و بێژەی بە کوردی
🟤 نووسینی ئەم دەستەواژەیە هەمیشە چ بە عەرەبی و چ بە کوردی جێگەی پرسیار بووە. لێرە بەکورتی ڕوونکردنەوەیەک دەنووسین:
🟢 دروست: (إن شاء الله = ئین شائـ ئەڵڵاهـ = ئەگەر خوا بیەوێ).
🔴 هەڵە: (إنشاء الله = بونیادنانی خودا)، واتاکەی تێک چووە و هەڵەیە.
(إن = ئەگەر، شاء = ویستی، الله = خودا).
🟤 ڕێنووسەکەی بە کوردی:
🟡 ١. یان دەبێت وەک خۆی لەناو کەواندا بنووسرێت: (إن شاء الله)
🟡 ٢. یان یەكێک لەمانە کە کوردێنراون، بەپێی پلە:
(ئینشائەڵڵا، ئینشاڵڵا، ئیشاڵا، ئیشەڵڵا، ئیشەڵا).
م. دیاکۆ هاشمی ✍🏼
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 وشەی "سوێند"
"سوێند"ی کوردیی ناوەندی و "سووند"ی کوردیی باکووری (کە دیارە پێشتر "سۆند" بوون)، و "سۆند"ی زازایی، و هەروەها "سوگند" |سۆگیند=سەوگیند|ی بەلۆچی، و "سوگند" |سەوگەند=سۆوگەند|ی فارسی، و پێشتریش "سۆکەند/سۆگەند"ی پەهلەویی ساسانی و پەهلەویی ئەشکانی (مانای وایە لە کوردیی ناوەڕاست و پارسیی ناوەڕاستدا هەر "سۆگەند" بووە)، هەموویان دەچنەوە سەر "سەوکەنتە-" ئێرانییە کۆنەکە بەگشتی کە بە بیناکردنەوە دەخەمڵێنرێت، و بە واتای 'ئاشکراکردن'ـە بووە (یانی لەناو قسەدا)، کە لە ڕەگێکی ئێرانییە کۆنەکەیە کە ڕەگی "سەوک-" بە واتای 'وتن و 'قسەکردن'، بۆیە واتای ڕیشەیی وشەکە 'بە دەمدا هاتنی قسە (ی ڕاست)'ـە.
بەپێی بیروڕایەکی تر؛ پێشینەی هەموویان "سەۆکەنتە-"ی ئەوێستاییە بە واتای 'گۆگرد' (کە لە ئەوێستاییدا بە شێوەی "سەۆکەنتەڤەنت" هاتووە لە وەسفی ئاوی 'گۆگرداوی'ـدا) [ئەمەیان لە ڕەگی "سەوک-"ـە بە واتای 'سووتان'، و ڕیشەی ـ بۆ نموونە ـ هەمان "سووتان"ی کوردی و "سوختن"ی فارسیـشە]، و بەم پێیە وشەکە لەوەوە هاتووە کە ئەوانەی گومانلێکراو بوون بە خواردنەوەی خواردنەوەیەکی پڕ گۆگرد تاقی دەکرانەوە و بەپێی کاریگەیی گۆگردەکە ڕاستیی قسەکەیان تاقی دەکرایەوە، و بەم شێوەیە سوێند دەدران.
نووسینی: م. سەروەر عەلی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
من و وشەی "قوزەڵقورت!"
کاتێک سەرەتا هاتمە سەر فەیسبووک، ئەو کات، هیچ سیقەم بە هزر و لێکدانەوەی خۆم نەبوو، تەواو خۆمم پێ کەم بوو، بەم هەستەوە، تەواو لەژێر کاریگەریی لێکدانەوە و بۆچوونەکانی زمانکارانی کورددا بووم.
وا بزانم ساڵی 2013 بوو کە گرۆی (زمانی پەتیی کوردیی)م درووست کرد.
جا لەو گرۆیەدا، هەندێک زانیاریی زمانکارانی کوردم گواستەوە بۆ خەڵک، یەکێک لەوانە، ئەو لێکدانەوە هەڵەیەی وشەی (قوزەڵقورت) بوو، ئەم لێکدانەوە چەوت و چەوێڵە، خەڵکی تر لە منی وەرگرت و وەک ئاگر لە پووش بەر بووبێت، ئێستا بە فەیسبووکدا بڵاو بووەتەوە.
هەرچەندە لێکدانەوەکە لەسەر من ماڵ نییە، بەڵام هەر داوای لێبوردنێک قەرزدارم، کە بە هۆی منەوە ئەم لێکدانەوە هەڵەیە گەیشت!
جا کاتێک بە مێشکی خۆم بیرم دەکردەوە و لە چاوی خۆمەوە دەمڕوانی!
کە سەیری وشەکەم کرد، بینیم وشەکە کوردییە!
بۆم دەرکەوت، وشەی قوزەڵقورت، دوعا و تووکێکە، دوعای نەخۆشییە، وەکوو (سندان، سەگبا، قەرەقوش، سەرەتان،...)
ئەمانە هەموو نەخۆشین ((لە جێی سندان، قوزەڵقورتە))
(قوزەڵقورت، قوزەنقورت) کرمێکی سوورە دەدات لە شت، واتە دوعاکە وەک ئەوەیە کە دەوترێت؛ ((کرم تێت بدات))، ((کرمەڕێز بیت،...))
وشەی (کوزە) کە واتای (سوور) دەدات، بە هۆی گۆڕانی دەنگی (ک) بە (ق) بووە بە (قوزە)، ئەم وشەیە لە زمانەکانی تریشدا هەیە، وەک لە فەڕەنسییدا (köze: سوور)
قورت، یان قورم (کورم): کرم
قوزەڵ: سوور+ قورت: کرم= کرمی سوور
وشەی قوزەڵ، وەک وشەکانی زەردەڵ، کەژەڵ/کەژاڵ وایە.
وشەکە بە شێوەی (قزڵ)یش هەیە، بۆ نموونە بە پەزی دەموچاو سوور دەوترێت (قزڵ)، هەروەها (قزڵ) ناوی جۆرێک ترێی سوورە.
ئەم جۆرە کرمە دەداتە مرۆڤ و گیاندار، هەمیش دەداتە ڕووەکیش.
لە هەنبانەبۆرینەدا، هاتووە: قزڵقورت: کرمی گیابڕ
نووسینی: هاوڕێ جەلال
هەڵەچنی و ئامادەکردنی: کاناڵی وشەی کوردی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ شکۆدار، شکۆمەند، بەشکۆ، شایانە = جلل
⚜ کۆسان، هاوینەهەوار، ئێلاخ، زۆزان، لەیلاخ، کوێستان، هەوار = ییلاق
⚜ ئاران، زستانەهەوار، گەرمێن، زستانەوار، گەرمیان = قشلاق
⚜ بادەوە، بەرزەحەوایلە، بەرزەحەوایی، کۆلارە = بادبادک
⚜ پیفڵدان، پفۆک، تیزانگ، میزەڵان، فوودانە، پفدانک = بادکنک
⚜ بایەوان، بادەوان = بادبان
⚜ شاتۆپ، باڵۆن = بالن
⚜ خاپوورکردن، کاولکردن، وێرانکردن، تێکدان، ڕماندن، ڕووخاندن، داڕماندن = تخریب کردن
⚜ ڕمێن، کاولکەر، ڕووخێنەر، وێرانکەر، تێکدەر، داڕمێن = مخرب
⚜ خۆتێکدەری، خۆڕووخێنی = خودتخریبی
⚜ نەهێشتنی(وێرانکردنی) دارستان، لەناوبردنی دارستان = تخریب جنگل
⚜ خۆخوازی، خۆویستی، خۆبینی، خۆپەسەندی، خۆپەرستی = خودخواهی
⚜ تێکچوویی دووجەمسەری، ناڕێکی دووجەمسەری(دووجەمسەرە) = اختلال دوقطبی
⚜ تورەتورکردن، لاڵەپەتەیی، زمانگیراوی، نیوەزوانی، زمانگرانی، زمانقورسی = لکنت زبان
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
مەڵێ ❌ بڵێ ✅
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با زمانی کوردی بپارێزین.
زۆر سپاس و دەستخۆشی بۆ کاک سمکۆ.
@englishwithsmko 👈
____
🕊 @KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ آب خوردن = ئاوخواردن؛ ئاوخواردنهوه
⚜ آب خوش از گلو پایین نرفتن = به ڕهحهت نهخواردنی نانێک؛ بهڕاحهتی پاڵنهدانهوه؛ دانهکێشانی لاقێک بهڕاحهتی
⚜ آب دادن = ئاودان؛ ئاودێریکردن/ئاودانهوه/ئاوکاریکردن؛ داپۆشینی کانزا به ئاوی کانزایهکی تر
⚜ آب زدن = تهڕکردن؛ شێدارکردن/پشیلهشۆرکردن؛ *مهلوچگشوورکردن؛ بهپهلهشۆردن
⚜ آب زیر پوست کسی رفتن = ئاو تزانه ژێر پێستی کهسێکهوه/بووژانهوه؛ گۆشتگرتن و بهخۆداهاتن
⚜ آب سبز = نهخۆشییهکی چاوه که له چوونهسهری گوشاری نێوچاو پهیدا دهبێ و گۆی چاو سفت دهکاتهوه و ههر بهو هۆیهشهوه تهنگ دهبێتهوه و مهیدانی دیتن کهم دهبێتهوه و لهوانهشه ببێته هۆی کوێربوون.
⚜ آب سبیل = خێراو؛ ئاوی خێر
⚜ آب سرد روی سر کسی ریختن = تهزاندنی کهسێک؛ حهپهساندنی کهسێک؛ تووشی ناهومێدی و سهرسامکردنی کهسێک
⚜ آب سطحی = ئاوی سهر زهوی؛ ئاوی ڕوو؛ ئاوێ که له سهر زهوییه
⚜ آب سیاه = [پزیشکی] ئاوی ڕهش؛ شیناوی چاو؛ نهخۆشییهکی چاوه له دهمارهههستهوه پهیدا دهبێ و له ئهنجامدا چاویش کهمسۆما دهبێ و دێشێ.
⚜ آب شور = سوێراو؛ خوێواوک؛ سۆڵاو؛ ئاوی سوێر
⚜ آب صاف = ئاوی ڕوون؛ ئاوی ڕۆشن؛ ژاوە
⚜ آب مضاف = ئاوی مهزاف؛ "ئاوی گوڵ و میوه و شتی لهو بابهته که پاکه، بهڵام پاک ناکاتهوه".
⚜ آب پس دادن = ئاودانهوه؛ نمدانهوه؛ شێدانهوه
⚜ آب پنیر : سزگ؛ سزگاو؛ تیژاو؛ ئاوی پهنیر که لۆرکی لێ دهگرن.
⚜ آب چشمه = کانیاو؛ ئاوی کانی؛ هانهچهمه
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ دڵاوا، بەخشندە، دەسکراو، بەرچاوتێر، دەستاوەڵا = سخی
⚜ بەرچاوتەنگ، دەستقووچاو، ڕژد، قڕنیس،دەسوشک، سەقیل، چکووس، چەکل = خسیس
⚜ ئەرخەیان، دڵنیا، دڵئاسوودە = خاطر جمع
⚜ هەرکە، هەرکوو، لەگەڵ ئەوەی کە = بە محض اینکە
⚜ بۆ ئاگاداری = محض اطلاع
⚜ کیمیای پەتی (بیردۆزەکی) = شیمی محض
⚜ دووریکردن، خۆپاراستن، پارێزکردن، خۆبواردن، خۆلادان = حذر کردن
⚜ نەهێشتن، پێشگرتن، دوورخستنەوە = برحذر داشتن
⚜ جوڕە، سریلە، زریلە، جوڕەپۆپنە، جوڕەکڵاونە = چکاوک
⚜ گەڵاپەژم، گڵاپەژم، ئاونگی دەریایی، گیواوەنانەشان = رزماری(گیاه)
⚜ دۆڕاو،بەزیو، شکستخواردوو، ژێرکەوتوو = مغلوب
⚜ زاڵ، باڵادەست، سەرکەوتوو، براوە = غالب
⚜ بۆهێڵی(ژێنی) شاراوە(دەرنەکەوتوو)، ژێنی بەزیو = ژن مغلوب
⚜ ژێنی(بۆهێڵی) زاڵ(دیار/دەرکەوتوو) = ژن غالب
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 ڕۆژژمێری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بە PDF
http://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2023/03/kurdish-calendar-2723.pdf
سەرچاوە: کاناڵی فێرگەی زمانی کوردی"م. دیاکۆ هاشمی"
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 بۆ گۆڕینی ڕێکەوتی کوردی بۆ ڕێکەوتی تر:
https://www.kurdipedia.org/dateconvert.aspx?lng=1
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
زمانی كوردی زمانێكه توانای گهشهسهندنی ههیه و دهتوانێت وهڵامدهرهوهی گهلێک له زانستهكانی ئهم سهردهمه بێت. پێشتریش ڕووبهڕووی شاڵاوی فهرههنگیی دهرهكی بووه و توانای خۆی سهلماندووه.
بۆ نموونه به هاتنی ئایینەکان و بەتایبەتی ئایینی ئیسلام کۆمەڵێک وشە و چەمکی نوێ هاتنە ئاراوە، وەک:
⚜ خوا = (الله)
⚜ نێردراو = (پیغمبر)
⚜ نوێژ = (صلاة)
⚜ دهستنوێژ = (وضوء)
⚜ ڕۆژوو = (صوم)
⚜ پەسڵان = (قیامت)
⚜ پەرجوو = (معجزه)
⚜ پێشنوێژ، بەرنوێژ = (امام جماعت)
⚜ بەرماڵ = (سجاده)
⚜ بانگ = (اذان)
⚜ بەربانگ = (افطار)
⚜ پارشێو = (سحری)
⚜ بانگدەر = (موذن)
⚜ بانگخواز = (واعظ)
⚜ شوێنکەوتوو = (پیرو)
⚜ مزگەوت = (مسجد)
⚜ ڕووگە = (قبله)
⚜ دۆزەخ = (جهنم)
⚜ بەهەشت = (جنت)
⚜ سرووش = (وحی)
⚜ نزا، پاڕانەوە = (دعا)
⚜ تووک = (نفرین)
⚜ دڵاوا = (سخی)
⚜ ئایین، ئۆل = (دین)
⚜ ئایینزا = (مذهب)
⚜ بەبەزەیی = (رحیم)
⚜ ناشتن = (تدفین)
⚜ گۆڕ = (قەبر) و هتد.
له قوتابخانهكاندا سهدان وشه و زاراوهی نوێ لهدایک بوون.
به هاتنی ئایتی دهیان زاراوهی نوێ ئافرێندران كه بهباشی لهگهڵ سرشت و خووی زمانی كوردیدا دێنهوه. دەیان و سەدان زاراوە لە بوارە جۆربەجۆرە زانستییەکاندا ڕۆ نران. زمانی کوردی بە یارمەتیی پێشگر و ناوبەند و پاشگر و لێکدان بەردەوام دەتوانێت لەسەر بنەمای وشە کۆن و ڕەسەنەکانی خۆی گەشە بستێنێت و هەر کام لەوانەش دەتوانێت ببێتە بنەما بۆ زاراوەی نوێتر.
سەرچاوە: کاناڵی فێرگەی زمانی کوردی"م. دیاکۆ هاشمی"
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
چەند وشەیەک تایبەت بە مانگی ڕەمەزان
⚜ ڕۆژوو = روزە
⚜ پارشێو = سحری، سحری
⚜ بەربانگ = افطار
⚜ ڕۆژووگرتن، بەڕۆژووبوون = روزە گرفتن
⚜ بهربانگكردنهوه، ڕۆژووكردنهوه = روزه گشودن
⚜ ڕۆژووشکاندن، ڕۆژووکردنەوە، ڕۆژووخواردن = روزه شکستن
⚜ بەربانگکردن = روزه گشودن، افطار کردن
⚜ ڕۆژوونەگر، ڕۆژووخۆر = روزەخوار
⚜ ڕۆژووشكاندن، ڕۆژووخواردن، ڕۆژوونهگرتن، بهڕۆژوونهبوون = روزەخواری
⚜ ڕۆژووگر، ڕۆژووەوان، بەڕۆژوو = روزەدار
⚜ بەڕۆژووبوون، ڕۆژووەوانی = روزەداری
⚜ ڕۆژووی بندۆڵە = روزەی کلەگنجشکی
⚜ سەڵا = مناجات
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، کتێبێکی سەرچاوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی تامەزرۆی زمانەوانیی کوردین.
نووسینی: پرۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین:
https://drive.google.com/file/d/1clK3sJMrJvbKQIWcqIafMhVa3QlHNx1T/view
🕊@KurdiSoraniWord
🔳 شوێنی هاتنی (و) - (وو)، لە وشەدا چۆنە؟ و چۆن جیاوازی لە نێوانیاندا بکەین؟
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 ئەگەر لە (سەرەتای وشە یان بڕگە) بێت، (و)، نەبزوێنە. وەک:
وڵات، وێران، وەرین، واڵا، وریا، وردە، وشک، وەرز، وتار، ورچ، وانە، وێنە، واتا...
🟡 ئەگەر لە (ناوەڕاستی بڕگەدا) بێت، (و)؛ بە دوو شێوە دەر دەکەوێت:
1⃣. لە شێوەی نەبزوێن:
شــوان، جــوان، ژوان، گــوان...
2⃣. لە شێوەی بزوێن:
کــوڕ، کــوڵ، گــوڵ، لــوڕ، کــورد، کــورت، خــوڕ، شــوڕ، گــوڕ، دوڕ...
🔴ئەگەر لە (ناوەڕاستدا) بێت و یەکێ لەم 3 پیتە (ر، ک، ن)ی بەدوادا بێت، (وو) درێژە، وەک:
▪️(ر) = ژوور، سـوور، دوور، پـوور، تـوور...
▪️(ک) = سـووک، بـووک، پـووک، تـووک...
▪️(ن) = بـوون، ڕوون، جـوون، چـوون...
🟣 هەندێک جار لە (کۆتاییی وشە و بڕگەدا) دێت و لە شێوەی نەبزوێن دەر دەکەوێت. وەک:
لێـو، سێـو، ڕاو، ئاو، خەو، ئەو، دێـو، زیـو، مێـو، شێـو، لاو، چاو، خاو...
🟢 هەندێ جار [وو]، لە (کۆتاییی وشە و بڕگەدا) دێت و بزوێنە. وەک:
مردوو، زوو، ڕوو، مـوو، فـوو، شـوو، چـوو، بـوو، دوو...
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🟥 سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری "کۆڕی زانیاری کورد" (١٩٧٣-٢٠٠٦ل)
سپاسی بەڕێزان، بەڕێوەبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی "بنکەی ژین" دەکەین، بەتایبەت بەڕێز م. سدیق ساڵح؛ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکە، کە لە دەستخستنی سەرجەم ژمارەکاندا هاوکارمان بوون و هەموو فایلەکانیان بە شێوەی (PDF) بە مەبەستی بڵاوکردنەوە پێ داین. هیوادارین نموونەیان زۆر ببێت و هەر هەبن بۆ ڕاژەکردنی زیاتری زمان و کولتووری نەتەوەکەمان.
١. بەرگی ١، ساڵی ١٩٧٣،
https://drive.google.com/file/d/1MihM9kcmYuWHCADT5uvP5oOLvFX3ARmt/view?usp=sharing
٢. بەرگی ٢-١، ساڵی ١٩٧٤،
https://drive.google.com/file/d/1kU1MQrvPMuLyDmNVijS0-_ZskUKqsKKU/view?usp=sharing
٣. بەرگی ٢-٢، ساڵی ١٩٧٤،
https://drive.google.com/file/d/1InFqy2coSFj98fd2uaI6jBdkLksMi1C4/view?usp=sharing
٤. بەرگی ٣-١، ساڵی ١٩٧٥،
https://drive.google.com/file/d/1ORoRefUkJC6tWEgzYFrFL9ZSGUDqNjOk/view?usp=sharing
٥. بەرگی ٣-٢، ساڵی ١٩٧٥،
https://drive.google.com/file/d/1feydmRm5W4_eBvgURtDY9clYDryVtzCs/view?usp=share_link
٦. بەرگی ٤، ساڵی ١٩٧٦،
https://drive.google.com/file/d/10m8qnFSZ7jnz4G-LuwlJT-HvQ_TCF-kS/view?usp=sharing
٧. بەرگی ٥، ساڵی ١٩٧٧،
https://drive.google.com/file/d/18oRy0FNGMN3VK_Oznzo8AzMS5eI8sc5W/view?usp=sharing
٨. بەرگی ٦، ساڵی ١٩٧٨،
https://drive.google.com/file/d/1mHPYZ0chyWV8nfgG8_O8vCC1l7JgeJQ2/view?usp=sharing
٩. بەرگی ٧، ساڵی ١٩٨٠،
https://drive.google.com/file/d/1_416qiKbezLYOfp1pP4Vok4anMmc6Bj7/view?usp=sharing
١٠. بەرگی ٨، ساڵی ١٩٨١،
https://drive.google.com/file/d/1pCiDHVgFElkT_PsjX12YDE3Saq5tp0aX/view?usp=sharing
١١. بەرگی ٩، ساڵی ١٩٨٢،
https://drive.google.com/file/d/1gg-iRukMRbYy_S3YHxYOyNzBGEWo3Do8/view?usp=sharing
١٢. بەرگی ١٠، ساڵی ١٩٨٣،
https://drive.google.com/file/d/1FA1DlcYtnzlYRmJsAJslDqudTOoaF6vD/view?usp=sharing
١٣. بەرگی ١١، ساڵی ١٩٨٤،
https://drive.google.com/file/d/1W4ElstqgHQdi7LSSHySh2W-DDJPlyT_X/view?usp=sharing
١٤. بەرگی ١٢، ساڵی ١٩٨٥،
https://drive.google.com/file/d/1gf0gre6A5Ntnh9TI0joY9mke5SPxCtjh/view?usp=share_link
١٥. بەرگی ١٣، ساڵی ١٩٨٥،
https://drive.google.com/file/d/1VqhDZwG2n5KMLm0yDYp7PkGjG4vQpOrf/view?usp=sharing
١٦. بەرگی ١٤، ساڵی ١٩٨٦،
https://drive.google.com/file/d/1F_bpD4FFdPBfiGo03qA4Gzeicf3AINvp/view?usp=sharing
١٧. بەرگی ١٥، ساڵی ١٩٨٦،
https://drive.google.com/file/d/14O9U8_nNC5p9LN2y-BKc5hEkUtmHG9Fc/view?usp=sharing
١٨. بەرگی ١٦-١٧، ساڵی ١٩٨٧،
https://drive.google.com/file/d/1x1xmjHUHprnhwaktrnua8ydJVQrPmTJS/view?usp=sharing
١٩. بەرگی ١٨-١٩، ساڵی ١٩٨٨،
https://drive.google.com/file/d/1xlzTvEXQBZoJZb8cq-OBHcxiACKmqpxF/view?usp=sharing
٢٠. بەرگی ٢٠، ساڵی ١٩٨٩،
https://drive.google.com/file/d/15BdGRYY4E3JzNDXLZkEjxEpOXpgBfKC_/view?usp=sharing
٢١. بەرگی ٢١-٢٢، ساڵی ١٩٩٠،
https://drive.google.com/file/d/1Yp4FT2IIbf-z776i6zjEtQ2QA4-DMJZw/view?usp=sharing
٢٢. بەرگی ٢٣-٢٤، ساڵی ١٩٩٢،
https://drive.google.com/file/d/1QdFJ_g0NW1K7FNGH8awS_3l8lGjSyopO/view?usp=sharing
٢٣. بەرگی ٢٥-٢٦، ساڵی ١٩٩٤،
https://drive.google.com/file/d/1_A2Ccrz0hT1pSI3BDjBBesiDBXmh7G_f/view?usp=sharing
٢٤. بەرگی ٢٧-٢٨، ساڵی ١٩٩٨،
https://drive.google.com/file/d/1JjHl-n1GgGpGRXigBQiSqjXxdCM0zGuU/view?usp=sharing
٢٥. بەرگی ٢٩-٣٠، ساڵی ٢٠٠٢،
https://drive.google.com/file/d/1ALBYl8N1uS9IBk20c-FFStyOQQZVb0u0/view?usp=sharing
٢٦. بەرگی ٣١، ساڵی ٢٠٠٦.
https://drive.google.com/file/d/1wNore-7oEPXB2yJoMUKHwZXcGba-vBXK/view?usp=sharing
______
🕊@KurdiSoraniWord