17039
◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
زۆر بیانووی سەیروسەمەرەی دیکە، کە هەر وەک ئەم بیانووانە سادە و ساکار دەردەکەوێ بێهوودە و لەخۆڕان...
➿ @Kurdinus
7. دەڵێن: پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.
➿ @Kurdinus
5. دەڵێن: کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.
➿ @Kurdinus
3. دەڵێن: کوردی دەنووسم، بەس بە ڕێنووسی کوردی نییە.
➿ @Kurdinus
1. دەڵێن: کوردبوون بە کوردینووسین نییە.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١م٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان
@Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 747) بە دەنگی ئیسماعیل سابوور.
➿ @Kurdinus
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە، شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا ترووسکەی هیوایەک ڕووناکیی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم
هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم
ئەی نیشتیمان خۆت دەزانی یەکەم هەنگاو چەندە سەختە
من ڕێبواری ئەو هەنگاوەم، ڕێگاش بەستەڵەکە و سەختە
چاوەکانم خۆشم ئەوێی، هەر بە چەشنی نیشتمانم
بێ ئەوین و عەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم
کێ ئەتوانێ عەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە
کە دواجار، تەنیا ئەم خاکە، ئامێزم بۆ ئەکاتەوە
مەمڕەنجێنە، کوا دڵی من هی زیزبوونە، هی ڕەنجانە؟
هۆگرت بووم، کەی ئەتوانم بێ ئەوینت بژیم گیانە
دڵم پڕە و من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم
لە باسَکردن نایە هەرگیز زامەکانی نیشتمانم
من ئەو باڵندەم
دەنووکم ببڕن،
به باڵ دەخوێنم
باڵیشم ببڕن
نەغمه و ئاوازم
تا پەڕپەڕوچکەی ئاسمان هەڵئەفڕن...
@kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
➿ @Kurdinus
هەمە هیوا بە دواڕۆژێکی ڕووناک
بەشی ئینسانی بێهیوا نەمانە
@Kurdinus
«هێمن»
8. دەڵێن: کوردی نانووسین، با کەسانێکی زیاتر لێمان تێ بگەن.
➿ @Kurdinus
6. دەڵێن: هاوڕێم هەیە کورد نییە، لەبەر ئەو کوردی نانووسم.
➿ @Kurdinus
2. دەڵێن: دەبێ تەواو فێر ببم، جا کوردی دەنووسم.
➿ @Kurdinus
بەرز و بەڕێز بێ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
با هەوڵ بدەین وەک هەموو گەلانی دنیا، بە زمانی خۆمان بدوێین، بنووسین و بەرهەم بێنین.
@Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
سوڵح مەکە
تەنانەت ئەگەر لە زێڕیشیان گرتیت!
ئاخر گەر هەردوو چاوت هەڵکۆڵم و
دوو گەوهەریان لە جێ دانێم،
هيچ دەبينيت؟
شتگەلێک هەن بە پارە ناکڕدرێن:
يادەوەرييەکانی خۆت و براکەت کاتی منداڵيتان
هەستکردنی کتوپڕتان بە پیاوبوونی خۆتان
ئەو شەرمەی سۆزتان جڵەو دەکات
کاتی دەستلەملکردنی یەکتریتان
بێدەنگیی بزەگرتووتان
کاتێک وەک سەردەمی مناڵیتان
دەکەونە بەر سەرزەنشتی دايکتان
ئەو دڵئارامييە هەميشەییەی هەستی پێ دەکەیت:
کاتێک دەزانێت شمشێرەکەت دوو شمشێرە و
دەنگت دوو دەنگی دلێرە و
ئەگەر مرديت ماڵ بێ گەورە نابێ و
منداڵيش بێ باب نابێ
ئاخر چۆن خوێنم لە بەرچاوت دەبێتە ئاو؟
چۆن بەرگی لە خۆێن شەڵاڵمت لە یاد دەچێ؟
بەرگی بەزیوتەنراوی بە سەردا دەکەی؟
ئیتر ئەمە جەنگە
ڕەنگە دڵت ژێر باری غەم خات
بەڵام ئاخر بۆ ڕووزەردی لای گشت عەرەبت کات؟
سوڵح مەکە و
هەوڵی هەڵاتنیش مەدە!
***
بە خوێنیش بێت سوڵحی خۆین مەکە
گەر وتیشيان سەرێک لە بری سەرێکی تر،
سوڵح مەکە
بۆ هەموو سەرێک یەک سەرە؟
بۆ دڵی غەریبە وەک دڵی براکەتە؟
چاوەکانی وەک چاوی براکەتە؟
بۆ دەستێک، شمشێرەکەی شمشيری دەستت بووبێ،
یەکسانە لە گەڵ دەستێک شمشێرەکەی کۆستی خستبیت؟
دێن و پێت دەڵێن:
هاتووین ئەم ڕووباری خوێنە ڕاگرین
هاتووین تۆ فەرمان بکە و ئێمە گوێڕایەڵین
پێت دەڵێن: ئێمە کەس و ئامۆزای یەکین
پێیان بڵێ: ئێوە لە ئاست ئەوانەی لە ناوتان بردن
ئامۆزایەتیتان نەفامی
ئینجا شمشێرەکەت بچەقێنە تەوێلی بیابان
تا عەدەم دێتە وەڵام:
خۆ من جەنگاوەر و
برا و
باوک و
سەردارت بووم
➿ @Kurdinus
«ئەمەل دەنقەڵ - وەرگێڕ: شیروان مەحموود»
بە من مەڵێ
مەلانی بەرزەفڕ بە دڵشکاوی و ئەوینبڕاوی و پەژارەوە
بەرەو هەواری نادیاری ئەوپەڕی خەیاڵی بێسنوور
لەمێژە کۆچی خەم دەکەن
مەڵێ کە ویشکەسوێمە، دێوی شەو، بناری گرتووە
بەرهەڵستە زێوی قاڵی سەرتەزێنی مەستیهێنی کانیاو
کوڵی دڵم لە نێو بەرێ
مەڵێ نەمامی ژینی پڕ جەفا و جەخارەکەم،
ڕواوی شۆرەکاتە، بڕکەمردووە،
چرۆ و گەڵای وەراندووە،
مەحاڵە تازە بێتە بەر
لە بیر مەکە چنوورەکەم
کە هەوری ناهومێدی بۆتە هۆی خەمت
کەچی نزیکە ڕووگەی ئارەزوو
وچانێ بگرە هەر سبەینێ زوو،
شنەی شەماڵی شادیهێنی کێو و کەژ،
دەبێتە تێکەڵی خوڕەی شەتاوی بەر بنار
گزینگی بەربەیانی دڵڕفێنی خەمڕەوێنی شەوتەرێن،
دەبێتە لابەری شەوەی شەوی ڕەشی تازیەدار
جوانەدیمەنی ژیانی نوێ دەبێتە هۆی بزە
لە هەر کوێ زەلکەیە، دەبێتە مێرگی دڵڕفێن
مەلانی دوورەلانی تاسەبار، بە مۆسیقای ئەوینەوە
بەرەو وڵاتی کوردەواری دێنەوە
پەژارە لادەچێ و بە پێکەنینەوە دەڕۆینە گوڵچنین
لە بەرزەکۆوە قاسپەقاسپی باڕەکەو،
سەما دەخاتە بەژنی ڕێکی خواژنی ئەوین
گوڵم
نزیکە، خەم مەخۆ...
➿ @Kurdinus
«هاوار»
کرماشان، کرماشان، ئەی دیارێ خوەش مەکان
قیبلەی عاشقانە بیستۊن و تاق وەسان
ئاوێ سەراو نیلوفەرێ، سەفابەخشێ دڵ و گیان
فیدای خاکێ پاکت بام، سەرزەمینێ دلیران
➿ @Kurdinus
تا کەی هەناسەم چون سیاتەم بۆ؟
تا کەی کونجی دڵ خەزێنەی خەم بۆ؟
➿ @Kurdinus