206
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ 🎼شاعیر ، 📚 نووسەر ، 🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ ⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی) https://t.me/hatamsarawi Admin:🆔 @Hatammarzang
درێژەی بەشی هەشتەمی بیرەوەرێکانی سەراو
لە حەساری مەدرسە (قوتابخانە)کۆنەکانی سەراو خەڵکێکی زۆر کۆ بوونەتەوە،زنازناو هاتو چۆیە،لاوانی گوند بە میوان غەریبەوە دەستە دەستە بەرەو گەرەکی سەرێ بۆلای ڕێگای ڕەحیم خان دێن،ئەوێ زەمانان دانیشتوانی سەراو پتر لە 2000نەفەر بوون، لەڕێگای ڕەحیم خانەوە سێ تا چوار ماشینی جیب بەرەو سەراو دێن،لەلای وزنقشلاغەوە سێ ماشین،لەلای عەوڵابادە دوو ماشین،لە لای هەرمەنی بڵاغێوە دوو ماشین و دوو تراکتۆر ،لە کانی کوزەڵەوە جەماعەتێک بە پێیان بەرەو سەراو دێن، لە لای گوێگجەلێوە ماشینێکی لەندەوێر، ئەوە لاوێک لەسەر قەبرانەوە دەڕوانێتە ڕێگاکانی هەر چوار لا تا هەواڵ بدا بزانن میوانان گوندەکانی دەوروو بەر وازوو دەگەنە سەراو یان نا.
میوانان گەیشتن،لە وزنقشڵاغەوە سەید قەسیمی سەعیدی و شەش کەسی تر لە گەڵ.لە ڕەحیم خانەوە میرزا حوسێن بازیار،سادقی بازیار،عەزیز مستۆ،عەوڵای حاجی حوسێن،عەباسی عەڕەبی،تۆفیقی ژەنیاری تار،حاجی مستەفا وعەباسی ماڵی حاجی قادرو چەند کەسی تر،لە عەوڵابادە سمایل ئاغای چەوگالی،برایم ئاغای برای،قادری کوڕی سمایل ئاغا،محەمەدی پاکاری،محەمەدی قالە قوڵی،عەلی ماچ ماچ و چەند کەسی تر نەمناسین،جاماعەتی کانی کوزەڵەم نەناسێوە،لە گوێگجەلێوە،میرزا حەمەدەمینی حاجی فەرەج،حەسەنی ئەزیز،میرزا برایمی مێهر نەوایی،کەسێک لە کوڕانی حاجی عەبدولکریم وعەبدولکەریمی نایە ژەن و قارەمانی نایە ژەن.لە ئەرمەنی بڵاغێوە موحەمەدی قزڵباش،موهەندیس قزڵباش،مەلا فەتاح کیانی،کۆخا کەریم و کەسانێکی تر نەمناسین.با ئەوەش بڵێم لە قانزالیشەوە میرزا مەناف،میرزا ئەحمەد،مەلا محەمەد،محێدینی حاجی ڕەحمان و کەسانێکی تر نەمناسینەوە،ئەو تاقمە خەڵکەش وەک میوانی تایبەت گەیشتنە سەراو. لەوێ چاخدا هەموو سەری ساڵان لە دەسپێکی مانگی ڕەشەممەدا لە سەراو ساڵی تازە بە جێژن گرتنی گشتی مەراسیماتی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچوو.
(ئەو بەشە درێژەی هەیە)
جا خۆشەویستان من زۆرم خەو دێ ئەو بەشەش لێرە دەبەستم درێژەی هەیە چاوەڕوان بن بۆ شەوە کانی تر. کاتتان پڕ لە جوانی.
حاتەم 15ی بەفرانباری 1401
/channel/Hatam_marzang
اگر زمانە بە ما وفا کند
شاعر بر آنست دینی را اداکند
بە کوی می فروشان رود با ادب
پیر بادە نوش را صدا کند
هرچە دارد بریزد بەپای پیر
با کوزەای شراب طلب شفا کند
شفا کە یافت از درد جهل
عاقل شود و چنین ندا کند
کە ای خاک پر گوهر وطن
بگوی در رهت شاعر چها کند
کنون کە منزە است از جهل
لایق است اگر جان فدا کند
بیا ای دوردی کش رند
دینی ست کە باید ادا کند.
حاتم مرزنگ
روستای رسول آباد (شامات)
/channel/Hatam_marzang
نامە 69 بە مانیسا خانم
دختر نازنین و مهربان و با استعداد و عاقلم میبوسمت،عزیزم شما الان درست 11سال سن دارید،در همە درسات کاملا موفقی و موفقیت شما مرا شاد میکند،امیدوار همیشە سرفراز باشید.
عزیزم 11سفارش بە شما دارم و میدانم همەرا بجا میآورید،هر وقت ودرهر سنی با عقاید بندە مخالفتی داشتید صریحا بیان کنید واگر من در حیات نبودم عقاید غلط مرا تعدیل وتمیز کنید.
1،بە ملتت،بە قبیلەات،بەجامعەات،بەیارانت وبە دشمنانت هیچ وقت خیانت نکن،خیانت را کسی انجام میدهد کە زبون و خار است.2،،تحصیل علم ودانش روز را هیچ وقت کنار مگذار ودر خدمت بشریت از استفادە کن.3..هیچ وقت با جاهل بحث نکن.4،،سعی کن زبانهای زیادی یاد بگیری وتاریخ وادبیات جهان را یاد بگیر.5،،همیشە منتظر ضربە بزدلانە نزدیکان وخویشانت باش،اما شما هیچ وقت با ایشان چنان مباش کە آنان باپدرت کردند.6،،سعی کن دوستانت از کسانی باشند کەعاشق پول و مقام نیستند.7،،ملت کورد بەموازات تاریخ مورد ستم واقع شدە است سعی کن فرد مفیدی برای ملتت باشی.8،،ثروت ودانش و علمت را بە رخ مکش درختان پربار سربەزیرند.9،،وقتیکە عاشق شدی از اندیشە وعقلت کمک بگیر احساسات غلط قفل عقلند.10،،عشق مقدس است،زیباست،تمام زندگیست اما عشق پاسداری میخواهد.11،،باهمە حیوانات مهربان باش،انسانیت را بەکمال برسان.اگر سیاستمدار شدی سیاس ودروغگو ودغل مباش.
عاشق و موخلصتان
حاتم
9نهم دیماە 1401
ڕێزدار مامۆستا خانم دوکتور مێهری پاکزاد،بە بیستنی هەواڵی کۆچی دایکی ئازیز و زانات لە ئەدەبی زارکی ناوچەیەکی زۆر لە نیشتمان غەمبار بووم و هەستم بە ئازارت کرد. بەوبۆنەوە هاوخەمیم لە گەڵ جەنابتان و ئەدیبانی وڵات دەدەبڕم،دایە حەنیفە لەگەڵ ئەوەی هەڵگری گەنجێک لە ئەدەبی زارکی بەشێکی کوردستان بوو،پەروەرێنی دوو کەسایەتی گەورەی کورد،مامۆستا سمکۆ وجەنابتان وبنەماڵەیەکی هونەر پەروەر بوو. ڕوحی شاد بێ.
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
بەشی هەشتەم
بیرەوەرێکانی سەراو
ئەگەر دەڵێن بەهەشت خۆشە و پڕە لە جوانی،خۆ کەس نەدیوەو و نەچۆ و هاتبێتەوە و وێنەی ئەوێی هێنابێ. من لام وایە بەشەر کە جوانێکانی سەر گۆی زەوی دەبینێ و دیوە وای لێک داوەتەوە کە خوای مێهرەبان لە سەنعاتی جوانکاری و نقاشیدا بێ ئیرادو عەیبە و هەمووی هەر جوانی وهونەرەو بەهشتیش وەک ئەو هەمۆ جوانیانەی سەر زەوێ هەمووی جوانیە. مەنزوورم ئەوەیە کە ئاوایی سەراو ئەوەی من لەساڵەکانی 1354رەوە وەبیرم دێ،سەراو نموونەیەک لە بەهەشت بوو لە سەر دونیای واقع.تاساڵەکانی 1360 و66ئەو جوانێی سەراو هەرمابوو،تا ئەو دەورەیە ڕواڵەتە کۆنەکەی سەراو هەر مابوو،لەو ڕۆژەوەی قەل لاسای کەوی کردەوەو گوندەکە سەغیرو بێ باب کەوت و ڕواڵەتی جوانی سەراویش خورێکە لێیدا وجەرگی دەرزی ئاژن بوو،قەڵای کاکەڕەحمان حەیدەریان وێران کرد،حەوزەگەورەو حەوزە چکۆلەیان ئاداری بەسەر پادارێوە نەهێشت،حەوت ئاشیان داڕماند،نومای حەوشەوحەساری حەمەحوسێن خان تێکچوو،ئاوەکەی سەرچاوەیان لەقەفەس کرد،بەهەزاران قازوو مراویان لە سەرجۆگەو وئاوەکەی سەراو بێ بەش و پەڕەوازە کرد.
هۆکاری ئەوهەموو غەدرەم لە کتێبی بیرەوەرێکانی سەراودا بە پوختی نووسیوە.
بابێمەوە سەر بیرەوەرێکی کۆن.
هەر لەبەر ئاشەکەی حاجی ساڵەی کازمەوا تا خوار ماڵی کۆخاحەمەدەمین ژن وکچانی دیارو بەرچاو خەریکی جل شۆردن وقاپ وکەوچک شوشتنن،هەردوک بەری جۆگەی ئاوی سەراو بەرد چن کراوە زۆر بەتەنزیم وڕێک وپێک.
بەردە نوێژو بەردە بازو پردی پەڕینەوە لە جێی پێویست جێگیر کراون،بەهەزاران قازوو مراوی لەو جۆگەیەدان،ڕۆژی هەینێ،کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەممەیە،تەحتیلاتی مەدرەسەی شارو گوند و زانکۆکان دەستی پێکردۆ ئەگەر بڵێی تەواوی کۆڵانەکانی سەراو جمەی دێ لەبەر جەماوەر درۆ نێ،بەسەدان نەفەر لەشارەکانی مەهابادوو بۆکان و دووروو نیزیکەوە میوانی خزمو کەسیانن لە سەراو،حەمەشوانی خوێن شیرین وپاک وخاوێن،کەواو پاتۆڵی ئیندیگۆی مرادخانی لەبەردا زەفتێکی تازەی لەبەرگ گیراوی بەدەستەوە لە لای دوکانەکانی میرزاحەسەن وئەحمەدی مامڕەحمان و سەید جەعفەرو نەنەنێرگسەوە بەرەو ئاشەکانی سەرێ دێ،خەڵکێکی زۆر لە گەڕەکی سەرێ کۆبوونەتەوە وادیارە هەواڵێک هەیە،هەڵۆی شاعیر حەمەحوسێنی شکوهپوور،عەبەڕەش،میرزاسەعید،عوسمانی مامەکۆخا،محەمەدی وەستاڕەحمان،میرزاکەریمی حاجی مەناف،میرزایوسف جبرایل،مەحموودئاغا،فەتاح خان،عەلی خان،مستەفاخان حەیدەری،سمایل ئاغای چەوگالی و گەلێکی تر لەلاوانی گوندی سەراو و شاران و دێیەکانی دەورووبەر لە گەڕەکی سەرێن.
(ئەم بەشە درێژەی هەیە)
حاتەم6ی بەفرانباری 1401
(شەوی یەڵدا)
شەوی یەڵدایە،بەڵام ئەوچاخەبەلوایە گوڵم
زۆر عەزادارو دڵیان پڕ غەمە لەولایە گوڵم
چۆنی پڕ کەم لەبزەو بەزمو هەراو شادی شەو
پڕی ئاوازە دەروون،چبکەم هیچی نایە گوڵم
سەری سەرداری نەبەردزۆرن بەژێردارەوە بوون
من دڵم بەو هەموو ئازارەوە زاوایە گوڵم
خۆ دەزانم شەوی دەرکەوتنی خۆری کوردە
خۆ دەنا بۆ قەدەمی حاتەم خاکەڕایە گوڵم
غەمی من زۆرە ئەتۆش نایەوە بەردەرکەی چاو
بێی بەماچێکەوەپێم بەخشی لەوسەهبایەگوڵم
بێ مرۆوەت لەشەرەف هیچی لەجەستەی دانێ
بەسەرت زۆر پەستترە لە هەرچی دەعبایە گوڵم
شەوی یەڵدایە دەبوو پڕبێ لەشادی ولەکەنین
شەوی ئەودەورە شەوی دەردەبێ کۆتایە گوڵم.
حاتەم مەرزەنگ
30ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang
(لاپەڕێکی تر لە کتێبی بیرەوەرێکانم)
ئەوێ ساڵ،ساڵی 1367ی هەتاوی من لە مەدرەسەی شەوانە محەلاتی و دۆستی ئازیزم کاک تەها،من نازانمو بۆ خۆشی نازانێ لە کۆ بە خێر دەرسمان دەخوێند، خوا شاهیدە هەرچی کاری هەڵات هەڵات وشەڕەشەپ و کۆڵان گەڕانە دەمانکرد ئیلا دەرس خوێندن، خۆ بێ پوولیش برا گەورە بوو. جارێکیان تەها پێشنیاری پێدام کوڕە خۆ پووڵی سیغاریشمان پێ نەماوە،دوکانێکم بەرچاو کردۆ لە کەڵهوڕاوا،کابرای دوکاندار سەیدێکی پیرە، دەڵێی چی بچین بۆ دزی،کوتی تۆ بیخافڵێنە من داخڵەکەی دەگەڕێم.عەمەلیاتمان کردو تەها 27تمەنی دزیبوو، ئەم پووڵە ئەوێ زەمان زۆر بوو، شەو داهات و چووینەوە وێرانەکەمان هەر دوکمان حاڵمان گیرابوو،زۆر بەو دزیە قەڵس بووین،دیارە زۆرمان قەل و مریشک دەدزی،بەڵام دزی ئەمجارەمان کارێکی ناحەز بوو، کوتم تەها وەرە دەس نوێژ دەگرین و تۆبە دەکەین،دەس نوێژ هەڵگیرا،دوو کتێبی قورعانی مەدرەسە کە قەتمان لێک نەکربوونەوە لە بەر دەستمان دانان.من وەک پێش نوێژوو دەمڕاستی مەراسیمەکە لەسەر چۆک و لەپێشەوە دانیشتم تەها لە لای چەپمەوە لە سەر چۆک..........
هەزار جار یادی یادی ئەو ڕۆژگارانە بەخێر.
ئەوشەوە لەلای ئێمە بەشەوی تۆبەکردنەکە بەنێو بانگە. بەڕاستی تەمەن خەون و خەیاڵێکە.
حاتەم
(می شناسم)
میشناسم دختری ترک اصیل
زجر ما را میدهد او بی دلیل
چشمانش ریزو وپر عشق وادب
تیپ ورفتارش پر از اصل ونسب
از تبار ستارخان است یقین
انسانیت است بر او آئین و دین
یاشاسن آهوی پر نازو ادا
مارالم، قاموس معنای جفا
شعرمز تقدیم درگاە تو باد
عشق وآزادی ورندی زندە باد.
حاتم مرزنگ
19آذر 1401
/channel/Hatam_marzang
لە بیرۆکەی چیا دا
ئایەتی گڕکان
لە ئەندێشەی دار دا
چرۆی تازە
لە خەیاڵی هەور دا
تۆفان
لە قامووسی زەریادا
مانای شەپۆلانی سەرکێش
لە ئالبۆمی جەنگەڵدا
شێرو چاو نەترسی
لە دەفتەری قەرەوڵخانەدا
خوێن وشەرەف و..........
لە هەگبەی سەرچاوەکەی سەراودا
جوانی وجوانی و جوانی
دواجاریش لە وشەی نیشتماندا
من شوێنی شەوەی شوومو،داڵاشی ڕەش وکەمتیار دزێو نیم
دەبینم.
19ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang
بنەماڵەی بەڕێزی میرزاحەسەنی قەوام و هەموو قەوامێکان،، هەواڵی مەرگی کەسێکی دیار لە بنەماڵەکەتان بەڕاست دایچڵەکاندم،دڵ غەمبار بووین،لە لایەن خۆمو خوشکانمەوە پڕ بەدڵ هاو خەمیمان دەردەبڕین.
ڕوحی وەفاتکردوو شاد بێ.
سەراو، حاتەم مەرزەنگ
چاوی بادامی و ڕەشت جووتێ تەوارن فێری ڕاو
ئەی کچی جوانی بەهارو کێو وکانی وخۆرە تاو
خوێنی تۆ هێزو وزەی هاویشتە کۆی خاکی وەتەن
کلکیان خستەگەڵوەزیان داڵاش وکەمتیاری گڵاو
ڕۆژێ سەدکڕنۆش دەبەم بۆودایکە وا شیری ئەدای
ڕاپەڕیوی دژ بەزوڵم و داب وڕەسمی داسەپاو
ئەی کچی جوان ولەبارو ڕێک وپێک وپاڵەوان
دێوە ترساوە لەپرچت ژینی لێ بۆتە گەناو
من سەرو ماڵم لەڕێی خاکی وەتەن نێتی بەها
سوێند بە کێوی ئاندووزاوی و ئاوی سەرچاوەی سەراو.
حاتەم مەرزەنگ
13ی سەرماوەزی 1401 سەراو
/channel/Hatam_marzang
ئەو کێوانە بۆچی ڕوومەتیان ڕنیوە؟
هەواڵی مەرگی کام نەونەمامیان بیستوو وە؟
ئەو دۆڵانە بۆ پڕن لە فرمێسکی ڕەوەز؟
ڕەنگە جواناوی دوا پشووی ئاسکێکی شلکیان بینیبێ
یان هەواڵی مەرگی جووتێ تەواری مل بەتۆق
یان شکانی باڵی هەڵۆیەکی بەرزە باڵا
یان لەوانەشە
خەبەری زاماربوونی پۆلێ کوترە شینکەو
دەستەکەوێکی زار بەقاسپە.
10ی سەرماوەز1401
ئاوایی سەراو
حاتەم مەرزەنگ
/channel/Hatam_marzang
کەعبە کەج نابێ ئەزیزم جارێ بێیە باوەشم
شاد بکەی جارێ بەقوربان ئەودڵەی چارەڕەشم
من کوڕی ئەو نیشتمانم حەزرەتی دیاکۆی هەبوو
مامە هێمن گوتەنی: حاشادەکەن لێمو هەشم
ئاری من نیمە سمێڵ و ئەهلی سازو تەرەبم
تا دڵت دەخوازێ بێزارم لە فێڵبازی وپەشم
دەی دەبیفەرموو قەرارو قەولەکەت هەرماوە یار
یا ئەویش پووچە منیش بیهاومە هەمبانەی ڕەشم
تۆ بڵێی مابێ لەبیرت ڕۆژەکەی زانکۆ ئەگەر
تۆ لەبەرگی دەفتەرێ نوسیت چشم، حاتم چشم.
حاتەم مەرزەنگ
7ی سەرماوەز 1401
/channel/Hatam_marzang
با من دیوانە خال لبت کم کن جفا را
عاقلان تدبیر کنید کار مرا با بی وفارا
یک لیبی نیمەشبی درخواب فرستی
بر دلم آید اصح کار شفارا
مرغ دل شیدای شهدو غونچە لب
کفرما عشقست و خود گویم خدارا
آری ای یزدان منان کافرم من
کفر من عشقست،خدا،عفو کن خطا را
ای خدا این مرزو بوم غرق بە خون شد
نظری کن بر شب بی انتها را
شیعرەکەم پێشکەش بە تۆ مانیسا خانم
بی بلا فرما خدا این مانیسا را.
حاتم مرزنگ
7آذر 1401
/channel/Hatam_marzang
(شصتمین نامە بە دخترم مانیسا)
دختر زیبا و یار با وفایم درودم بر شما.
عزیزم متاسفانە هرچە مضراب بر تار میکشم و هرچقدر ساز را نوازش میکنم بیشتر بغضش میترکد،امشب ساز پدر گریەهای دارد کە وصفش نتوان کرد،آری در این آذرگان زمان عجب هوای گریە دارند زمان و زمین وساز و آسمان.
من از خون و سفیر گلولە و هوای مرگ بیزارم، دخترم بیزارم،نالەی مادران جگر سوختە،مرگ خواهران دق کردە،شیار گونەهای عروسان سیەپوشیدە،موی ژولیدە پدران زانوی غم در بغل مات و مبهوت کلافەام کردەاند،دخترم بیزارم،بیزار.
دخترم من از نسل سوختەام نە از نسل خفتە.
من میبینم پردە ابرهای چرکین را
من میبینم خندە افسونگر دختر بی کین را
من میبینم دشنە جهل را بر سینە تاک
من میبینم سینە پر از عشق بی باک.
دخترم تا میتوانی در راە کسب علم و دانش و خرد کوشا باش،قلمت را مفروش.باشرف زندگی کن.
مخلصت،حاتم
5آذر 1401
/channel/Hatam_marzang
آذرگان یکی از جشنهای کهن مادها نیاکان کوردها بودە کە امروز هم زرتشتیان آنرا هر سال از سوم آذر تا نهم آنرا بر پا میدارند. ......
(قول باشد)
اگر زمانە خوش شد بە مزارت میآیم
سازم را مینوازم،خاکت را میستآیم
بوی بهار میدهد باد سرد زمستان
از شعرناب میگوید از مرگ شب پرستان
رقص درخت بید و خندە گل میبینم
تقدیم دختر کورد گل از شعرم میچینم
بوی باران وخاک وگندم وشعرو شراب
مستی میبینم یاران،میبینم مرگ عذاب
بە مزارت میآیم دختر پاک باران
شعری برات میخوانم از ارادت یاران
حاتم مستی ورندی درخور شأن یاران
مەبارەک بێ مەبارەک بەڕێوەیە بەهاران
چی وای نەماوە بڕمێ ئەو شەوە زەنگە ماڵی
کەوتۆتە لێوە لەرە دێوە زمەی وەرزی تاڵی.
حاتەم مەرزەنگ
/channel/Hatam_marzang
ئەوڕۆ 12ی بەفرانباری ساڵی 1401هەتاوی مینەئاغای پارسا لە ئاغاوەتی شامات لە نەخۆشخانە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
مینەئاغا لەگەڵ ئەوەی مێردی خوشکم بوو خۆشەویستی نیزیکیشم بوو. غەمبار بووموو بەم شیعرە شینم بۆ گێڕا.
دڵم پڕ بوو لەئازار سەرم گرتی تەم
زستانی ویشکە،ئەدی بۆ دەبارێ غەم؟
باری غەمی میللەتێکم لێ بارە
ئەو غەمە چبوو؟ من خۆم شکستەم
قەرامان بوو بچینە ڕاوێ تاوێ
وتت چاوەڕێی ئەو شکست وبەستەم
خاڵە مینە وتم بەو زوانە دێم
هێستا چبڵێم بەو شیعرو هەڵبەستم
کەی قەرار بوو من ببمە شین گێڕت
قەڵەم شکاو و کتێب خنکاوی ئەو کۆستەم
دەتزانی چەنی بێزارم خاڵە
بێزار لەو پەستە بەد هەڵوێستم
ساڵی پار وتت ڕووم لە پیرێ
موحتاجی ئەو گۆچان و داردەستەم
هەزاران سڵاو بۆ ڕوحی سادەت
پایەندازی گڵکۆت هەموو قسەوڕەستەم.
حاتەم مەرزەنگ
/channel/Hatam_marzang
ڕێزدار مامۆستا خانم دوکتور مێهری پاکزاد،بە بیستنی هەواڵی کۆچی دایکی ئازیز و زانات لە ئەدەبی زارەکی ناوچەیەکی زۆر لە نیشتمان غەمبار بووم و هەستم بە ئازارت کرد. بەوبۆنەوە هاوخەمیم لە گەڵ جەنابتان و ئەدیبانی وڵات دەردەبڕم،دایە حەنیفە لەگەڵ ئەوەی هەڵگری گەنجێک لە ئەدەبی زارەکی بەشێکی کوردستان بوو،پەروەرێنی دوو کەسایەتی گەورەی کورد،مامۆستا سمکۆ وجەنابتان وبنەماڵەیەکی هونەر پەروەر بوو. ڕوحی شاد بێ.
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
9ی بەفرانباری 1401
پایزی ساڵی 1401
لە گەڵ دەردی دڵی ئەو پایزەم چۆن هەڵبکەم نابێ
شەڕابی کۆنەشم هێنا بەڵام ئەو حاڵە چۆن چابێ
لەشم دەرزی ستەم بێزاری کردۆ چاخەکەی تاڵە
ئەوەی مەردەو بەمەردی ژیاوە بەندی نێو سیاچاڵە
دڵم بێژنگی نوکی تیری دەردوداخ ومەینەتی زۆرە
ئەوەی گۆدرێژێ ناهێنێ بەڵێ دەمڕاستە،پسپۆڕە
حەقیقەت وایە کێ زانان لە کونجی مەینەتا دیلن
ئەوەی دەیبینی کۆخان بەرهەمومەحسولی بەرتیلن
شکم نێ ڕۆژێ هەردێ بای شەماڵ پەردەی درۆ لادا
شەڕاب مەستم بکا و ساقی بە نازو عیشوەوە لادا
قەلی ڕوو ڕەش بەسەر حیزی دەبێ بڕوا ئیتر لاچێ
فڕو فێڵ و درۆ و جادوو و دوعاو نووشتە ئیدی ناچێ
بەڵێ حاتەم بەهاری سەرفەرازی و فەسڵی شادی دێ
لە لێوی جامی پڕ بادە بە دڵ بمژی مزەی ماچێ.
7ی بەفرانباری 1401هەتاوی
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
/channel/Hatam_marzang
شەوی یەڵدایە یا غەوغایە ئەمشەو
مەلی شەو بێ مەکۆ و مەعوایە ئەمشەو
دڵم لای قەبرەکەی (نیکایە) گاهی
سەرم لای گۆڕەکەی (ژینایە) ئەمشەو
سەراپا ئەسرو قین وداخ و دەردم
شەوی عەشقێکی بێ هاوتایە ئەمشەو
چلەی مەرگە،شەوی ماتەم سەرایە
کچی مانگیش لە من دەرنایە ئەمشەو
وڵاتم غەرقی خوێن و جەورو ژانە
شەوی ژانێکی بێ کۆتایە ئەمشۆ
نە ئارەق دەستی مەستی پێوەدیارە
مانیساش مات و بێ دەعوایە ئەمشەو
نەکۆنیاک و شەڕاب مەستی دەهێنن
شەوم پڕ شینی مۆسیقایە ئەمشەو
حەتەم بۆ ناهومێدو بێ قەراری؟؟؟؟؟
لە دوور بڕوانە ڕۆژ زاوایە ئەمشەو.
حەتەم سەراوی
1ی بەفرانباری 1401
/channel/Hatam_marzang
چادر این شبهای سنگین و نکبت بار را
نیم نگاهی از خورشید
میسوزاند
آری نیم نگاهی
و
خندەای از باد بهاری
و
رقصی از درخت بید
و
آنگاە ابرهای آبستن غرش کنان میبارند
زمین پراز لالە ویاسمین و دخترکان سبزە میشود
و من بر مزار تۆ
ای درخت تاک
تارو شراب وشعر
می آورم.
حاتم مرزنگ
26آذر ماە 1401
/channel/Hatam_marzang
من سراپا عشقمو دلبر جفا
چون خزان است، بی وفایی، بی وفا
چشمەایست دل،عاشق جوش و خروش
سنگ میانداز چشمە را،جامی بنوش
چشمەسار باغهارا آب میدهد
غونچە را بر شاخساران مینهد
چشم این چشمە را از گل پر مکن
گر چنینی بحث لعل ودۇڕ مکن
.................
عشق ومعشوقم رفیقان موطن است
خاک پاکش زیور روح وتن است
کورد گویند سر بە پایش مینهیم
جان بە خاک کوچەهایش میدهیم
بی خبر چشم طمع بردار و رو
خواب نیست این سرزمین،بیدار شو
بیشە شیران ورندان است پاک
مردمانش مستند از خون تاک
روزی آید درنوردند خاک را
خاک خواند یاران بی باک را
حاتم جام شرابت بردار
گوش جان بسپار بر آواز تار.
حاتم مرزنگ
21آذر 1401
/channel/Hatam_marzang
(گالستون)
طوفانها سر سازش ندارند
ای دیوارهای بلند
ای کشتیهای ترسناک
طوفانها
دستان نیرومند آتشفشانهارا گرفتەاند
مانوالوا غرش کنان
دست در دست گالستون دارد
چگونە لجام بر این اسب سرکش میگذارید؟
آیا سمند سائقە را دیدەاید؟
وآواز سیمرغ را شنیدەاید؟
طوفانی در راە است
سوار بر سمند سائقە
پر از آواز سیمرغ
مست از شراب تاکستان عشق
سرخوش از عطر کاکل دخترکان کوهستان
درخت تنومند کرم زدە
تاب مقاومت کو؟
دیوار زلزلە زدە لرزیدە
ترمیم چە فایدە؟؟؟؟؟
حاتم مرزنگ
18آذر1401
/channel/Hatam_marzang
(قوڕتان بەسەر)
قوڕتان بەسەر
بەری ڕۆژ بە پەردە دەگرن
قوڕتان بەسەر
ئاوی چاوی زەریا بەکام دەسماڵ دەسڕن؟
قوڕتان بەسەر
خەزانتان هێزی نەماوە
هەر گەڵایە هەڵتان وەراند
هەزاران تۆوی لێ ڕواوە.
حاتەم سەراوی
17ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang
مژدە بۆ لایەنگرانی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری کوردی. چاپی دووهەمی کتێبی:
ژنانی کورد( ژنانی ئافرێنەر لە ئاوێنەی مێژوودا)
نووسینی، شیلان گەیلانی لە بڵاوگەی کتابچە ئامادەیە.
ئەم کتێبە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سەرچاوە و کتێب لە کتێبخانەکان و کتێبخانەی تاکی خەڵک و وتووێژ لەگەڵ ڕۆشنبیران لە سەر ژنانی ناوداری ئەوسا و ژنە چالاکوانەکانی ئێستا بە شەش تا حەوت ساڵ دڵەڕاوکێ و ماندووبوون بۆ لەچاپدانی، ئامادە کرا. چاپی دووەمی کە هاتۆتە ئاراوە بە هاوکاری مادی کچی خۆشەویستم دوکتور" سۆما" هاتۆتە بەردست خوێنەران و لایەنگرانی ماڤی ژنان. هیوادارم نموونەی سۆما گیان زۆر بێت.
بێجگە لە خۆم و تایپیستێکی تر سپاسی کوڕم" ئارام فێلەگەری"دەکەم کە دەیان بابەتی بۆ تایپ کردم.
سپاس بۆ کوڕی گەورە و دڵۆڤانم بابەک فێلەگەری کە لە دۆزینەوەی چەند سەرچاوە هاوکارم بوو.
بەرگی دووەمی ئەم کتێبە کە تایبەت بە سێ پارچەکەی تری کوردستانە، چاپی دووەم نەکراوە کە نرخی کتێبەکە بۆ خۆشەویستانی " ڕۆژهەڵات" گونجاو بێت و بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.
🌹 زندگینامه زنان هنرمند و نامداران کُرد
🌹 نوشتە : #شیلان_گەیلانی
🌹
🌹 چاپ اول: سال ۱۴۰۰
: ١٠٠٠ نسخە
چاپ دوم : سال ١٤٠١ آذرماه
🌹 شمارگان: ۱٠۰۰ نسخه
🌹 تعداد صفحات ٥٧٠ :
🌹 قیمت : ٢٢٠ تومان
انتشارات : #کتابچه(سنندج)
🌹آدرس:
انتشارات کتابچه تلفن ۰۸۷۳۳۲۲۹۹۶۸
تلفن همراە:٠٩١٨٨٧٢١٠٥٩
سنندج خیابان پاسداران( ششم بهمن) مجتمع تجاری، طبقه دوم، سایت:
http://www.ketabchehpub.ir
کتابفروشی نشر فرهنگ، سنندج اول خیابان تاج
هەروەها کتێبفرۆشییەکانی شاری سنەی سەربەرز
(حەزرەتی شەو)
حەزرەتی شەو
زیاتر لە خەون وخەیاڵ دەچێ
بەڕەلیاغی باڵای ڕزیوت دەکەی
خەرەفاوی
بە سەرت سوێند
چ فایدەی نێ داڕووخاوی
سەر هەڵێنە
لە گشت لاوە
خەندەی خۆری بەر بەیانی ئەنگاوتووتی
بوومە لەرزەی نیگاکانی کچی پڕشەنگ
لەرزاندووتی
حەزرەتی شەو
لەشکرێک کچی ئەستێرە و
فەوجێک کۆڕی ڕۆژوو
هەنگێک گیانفیدای مانگ
پەل پەل کازێوە
باهۆزێکن دەستی گرکانیان لە دەستا
دێن لە ڕێوە.
............
حاتەم سەراوی
11ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang
سوێند
دیدەکەم سوێندم بە زولفی پڕ لە حەلقەو داوی تۆ
کۆنە ڕاوچی بووم و هێستا بومە گێلە ڕاوی تۆ
من سەرم گۆیە لە مەیدانی وەفا و شەیداییدا
بەندی چەوگانی جەفایە زولفی هەڵپێچراوی تۆ
بولبول و شاعیر بە دەردی دڵ گرفتارن گوڵم
غونچەیی لێوت کە چڕژا بوومە سەر شێواوی تۆ
دیدەکەم نێوی لەسەر زارانە شەیدای ئاشقت
ئاری موحتاجی دەوایە شاعیری پێکراوی تۆ.
/channel/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
8ی سەرماوەزی 1401
سحر شراب
از سحر شراب،چە میدانی شیخ؟
وز نامە خم چە میخوانی شیخ؟
از عشق و کرشمە و بوی زلف
هیچ گرفتەای یک مهمانی شیخ؟
با دام و ریاو چاپلوسی
سواری تاکی، میتوانی شیخ؟؟
این بوزینە سر کش قدرت
تاکی در خوناب، میدوانی شیخ؟
سر خوش بوی خون وسرب و گل
طعنە بە حاتم میپرانی شیخ
مایم و شراب وتارو یاری
از بوسە ناب چە میدانی شیخ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
حاتم مرزنگ
7آذرماە 1401
/channel/Hatam_marzang
بۆ کاک وریا غەفووری
ئەی بەرزەقەڵای شاری شەرەف
ئەی کوڕی زانا
سەر بەرزە هەڵۆ
تەم لەسەری بەرزە سەرانە
تۆ بەرزە سەرت
نێوت شکۆی خاکەکەمانە
ئاوییەرو قەندیل و تەرەغە
هاتوونە سڵاوت
ئاڵای دەسی کوردانە
شکۆ و شۆرەت و ناوت
کەی وەختی خەمانە
ڕەشی ڕووی لە نەمانە
بەستووتە لە گەڵ خاکی وەتەن
عەقدێ عەقیدم
ئەی خانی وەفادار
دڕکی پڕی ژاری دەکوژی
پەستی خەتاکار
ئەی یاوەرویاری دڵی پڕ ژان وبریندار.
حاتەم
6ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang
من دەمگوت تا سەر وا نابێ
گەڵا پەندی دەس با نابێ
موختاری گوند، هەر کەر نابن
شار ژێر قاچی بەدفەڕ نابن
دمگووت دەسووڕێ ئەوچاخە
با دەیبا ئەو دەردو داخە
دەمگووت دەرۆخێ ئەو کاخە
گوڵ دەبارێتە ئەو باخە
دەمگووت کانی دەزێنەوە
هەواران دەبووژێنەوە
ڕوو ڕەشی هەر بۆ قەل دەبێ
باغ ژوانگەی گوڵ و مەل دەبێ
دەمگووت لە دوای وەرزی وەرین
سروشت دەپۆشێ سەزوو شین
بەڵێ حەتەم خاکەلێوە
جوان دەکا ئەو دەشت و کێوە
قەرەوڵخانە هەڵدەستێ
دەخنکێنێ هەرچی پەستێ.
قەرەوڵخانە کێوێکە لە ڕۆژهەڵاتی ئاوایی سەراو.
حاتەم 3ی سەرماوەزی 1401
/channel/Hatam_marzang