📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
سەوز=سبز، لە زۆر ناوچە دەڵێن سەوز
صەوز=سبز لە تەواوی جێگاکان تر دەڵێن صەوز، بەڵام واچ نییە و گۆڕانی واتایی درووست ناکات، لە کوردی دوو دەنگن بەڵام یەک واچ.
بەڵام لە عەرەبی واچە، گۆڕانی واتای درووست دەکات. لە عەرەبی دوو واچ و دوو پیتی جیایە.
سەبەب: هۆکار
صەبەب: سرپاینی
ئەمە وڵامێکی جوانە بۆ ئەو بەشەی ڕێنووس کە بۆچی پیتە عەڕەبییەکانی(ط ث،ص،ذ،ض،ظ)
لە ئەلفبێی کوردی بوونی نییە.
بە پێچەوانەی ( س ) و ( ص ) لە زمانی کوردیدا سەر بە ھەمان فۆنیمن چونکە لەم زمانەدا ھیچ وشەیێک نادۆزرێتەوە یەکێ لەم دەنگانەی تیابێ بە جێگیرکردنی بە ئەویتر واتاکەی بگۆڕێ.
Читать полностью…بەلێکدانەوەی نموونەکانی سەرەوە دەردەکەوێ کە #ئەگەر #دوو دەنگی #جیاواز توانییان لە ھەمان شوێندا دەرکەون و دەرکەوتنی ھەریەک واتایێکی جیا لە دەرکەوتنی ئەویتری بە وشەکە بەخشی ئەوە ئەم دوو دەنگە سەر بە دوو #فۆنیمی #جیان .
Читать полностью…لە ڕێنووسدا باسی هەموو ئەمانەم کردووە، سرچی کەن هەیە.
Читать полностью…زمانی کوردی ٣٧ واچی ھەیە،
کە ٨یان دەنگدار و ٢٩یان بێدەنگن:
(دیارە پیتەکانی زمانی کوردی 34 پیتن بەڵام بزرۆکە کە نانووسرێت لەگەڵ واوی نەبزوێن(w) و یای نەبزوێن(γ) کە لە ڕێنووسی ئارامیدا بە هەمان شێوەی واو و یای بزوێن(u،î) دەنووسرێن سێ واچی ترن کە ڕۆڵیان لە واتادا هەیە و ژمارەی واچەکان دەگەیێننە 37 واچ
Miĥemed kurdî:
مرقوم نمودن= نووسین، تۆمارکردن
✅✅✅
مرسوم= باو، بەبڕەو
✅✅✅
موسم= وەرز، هەڕەت، جەنگە، تاف، چاخ
✅✅✅
موسوم= ناسراو، ناونراو، ناولێنراو، ناودێر
✅✅✅
موسوم به= ناسراو بە
✅✅✅
مرقوم= نووسراو، تۆمارکراو، نووسیاو
✅✅✅
مرهون(مدیون)= قەرزدار، منەتبار
✅✅✅
بی وقفە= بێوچان، بێبڕانەوە، بێوەستان، بێڕاوەستان، بێپچڕان، بێپسانەوە، بەردەوام
✅✅✅
واقف بودن= بەئاگابوون، ئاگاداربوون، زانین، ئاگالێبوون
✅✅✅
توقفگاه= وێستگە، ڕاوێستانگە، ڕاگیرگە، جێگا(شوێن)ی ڕاگرتنی ماشێن
✅✅✅
متوقف نمودن= ڕاگرتن، ڕاوەستاندن، ڕاگیران، بەرگیران، وەستاندن، پێشگرتن
✅✅✅
مفقودالاثر= ونبوو، بێسەروشوێن، شوێنبزرکراو، ون، بزربوو
✅✅✅
احیانا= ئەگەرکوو، ئەگەرهاتوو، دنیابوو، لەوانەیە، ڕەنگە
✅✅✅✅
نقل قول= گێڕانەوه(گێڕاندنەوە)، وتەگێڕانەوە، قسەگێڕانەوە، گێڕانەوەی قسە
✅✅✅
نقل قول= گێڕانەوه(گێڕاندنەوە)، وتەگێڕانەوە، قسەگێڕانەوە، گێڕانەوەی قسە
✅✅✅
متفق القول= هاودەنگ، هاوڕا، هاوبەڵێن، یەکدەنگ
✅✅✅
دامنهدار= بەربڵاو، هەمەلایەنە، بەرین، فراوان
✅✅✅✅
دامنگیر= داوێنگیر، تووشهاتوو، دەستەوداوێن، بەرۆکگر، یەخەگیر
✅✅✅
بەلێکدانەوەی نموونەکانی سەرەوە دەردەکەوێ کە #ئەگەر #دوو دەنگی #جیاواز توانییان لە ھەمان شوێندا دەرکەون و دەرکەوتنی ھەریەک واتایێکی جیا لە دەرکەوتنی ئەویتری بە وشەکە بەخشی ئەوە ئەم دوو دەنگە سەر بە دوو #فۆنیمی #جیان .
Читать полностью…لە وشەی( #بار )دا ئەگەر ( #ک ) خرایە جێی ( #ب )، دەبێتە ( #کار ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەگەر ( #ش ) خرایە شوێنی ( #ب ) یان ( #ک ) وشەی سێیەم دەرکەوێ ( #شار) واتای سێیەم سەرھەڵدەدا.
ھەمان شت لەگەڵ
( ز _ م _ ھ_پ). وشە واتای چوارەم و پێنجەم و شەشەم و حەوتەم ( زار _ مار _ ھار _ پار ) پێک دێت.
بەم جۆرە
( ک _ ب _ ش _ز _م _ ھ _پ)حەوت نرخی جیا پێشان دەدەن لە زمانی کوردیدا. واتا حەوت فۆنیمن.
♨️ جووتۆکە ♨️
ئەگەر ( #ڕ ) خرایە جێی ( #ر ) لە وشەی
( #برین )دا، دەبێتە ( #بڕین ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەمە ئەوە دەگەیێنێ کە ( ڕ ) و ( ر ) لە زمانی کوردیدا دوو نرخی #جیاوازیان ھەیە و دووشتی #جیان .
بەڵام ئەمە تەواو هەڵەیە و نابێ لەبری /ک/ بنووسرێ /چ/ و لەبری /گ/ بنووسرێ /ج/ چون ئەمانه واچی سەربەخۆن و بەکاربردنیان بەجێی یەکدی واتای وشە دەگۆڕێ:
Читать полностью…کۆتاییی وانەی ئەمشەو، پرسیارێ هەیە فەرموون.
نموونە یان تێبینییەکی زۆرترتان لایە خوشحاڵ دەبم داینێن🙏
فۆنیم:
فۆنیم یان واچ لە زمانەوانیدا بە بچووکترین بەشی وتە (قسە) دەگوترێت کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی واتای وشە.
واچەکان بچووکترین یەکەی دەنگیی سەربەخۆن کە جیاوازی واتایی پێک دەھێنن، بۆ وێنە لە کوردیدا «ر» و «ڕ» دوو واچن، لە بەر ئەوەی کە لە دوو وشەی وەک (کەر و کەڕ) دا دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی، بەڵام لە بڕێ زماندا (وەک زمانی فارسی، ئینگلیسی و..) یەک واچن، چونکوو واتا ناگۆڕن.
مۆرفیمەکان بە یارمەتی واچەکان دروست دەبن (یەک یان چەن مۆرفیمیش، وشەیەک پێک دێنن). بۆ وێنە: «تۆ» لە دوو واچی «ت» (/t/) و «ۆ» (/o/) پێک ھاتووە.
ئەو دەنگانەی کە لە سیستەمی دەنگی ھەر زمانێک دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی لە وشەکاندا و دابەش ناکرێن، بە واچ دەناسرێن.
ئەرکی سەرەکی واچ بریتییە لە «جیاکردنەوەی یەکەکانی وتە لە یەکتر و بەدیھێنانی جیاوازی واتایی لە یەکەکانی وتەدا». لە تێکەڵ بوونی [ یەکەکان و ڕیتەکانی دەنگی (قاڵب) ] لەگەڵ [یەکەکان و ڕیتەکانی واتایی]، سیستەمی پێوەندی، واتە زمان بەدی دێت.
ھەر کۆمەڵگایەکی زمانی، شێوەی نووسینی ھەبێ یا نە، لە ژمارەیەکی سنووردار واچ کەڵک وەردەگرێ، کە پێویست نییە لە واچی زمانەکانی تر بچێ. بە وتەی زمانناسان، ھەموو زمانەکان واچین. بەگوێرەی دوامین لێکۆڵینەوە؛ «زمانی ھاوایی ١٣، واتە کەمترین ژمارەی واچ و زمانێک لە دەستەزمانی قەوقازی ٧٥ واچ، واتە زۆرترین ژمارەی واچی لە زمانەکانی دنیادا ھەیە.»
نووسەی واچەکان لە نێوان / / دا دەنووسرێن و ئەم شێوە نووسینە لە شێوازی واچنووسی جانز دانیێڵ، وەرگیراوە.
گۆکردنی واچەکان لە یەک زماندا ھەمیشە وەکیەک نیە، ئەم جیاوازییەش نابێتە ھۆی خولقاندنی دوو واچی جیاواز، بۆ وێنە [د] و [ڎ] لە زمانی کوردیدا، لە باری فۆنۆلۆجییەوە یەکسانن، چونکوو ھیچ دوو وشەیەک (بە واتای جیاوازەوە) لە زمانی کوردیدا پەیدا نابێ کە جیاوازی نێوانیان، تەنیا لە[د] و [ڎ] دا بێ. لە بڕێ شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا [د] و لە بڕێکی تردا [ڎ] باوە. وەک: (بادام و باڎام، سەد و سەڎ، و...) یان [س] و [ص] وەک: (سەد و صەد، سەوزی و صەوزی، و...)
دەبێ بزانین کە واچ لەگەڵ پیتدا جیاوازە. پیت شێوەی نووسراوی واچە و واچ شێوەی زارەکی پیتە. ئەم دووانە ھەمیشە پێوەندییەکی یەکسانیان نییە. لەوانەیە لە بڕێ زماندا، بڕێ واچ شێوەی نووسینیان بۆ دانەنرابێت؛ بۆ وێنە لە ڕێنووسی ئارامی زمانی کوردیدا، ھیچ پیتێک بۆ واچی بزرۆکە (I) دەسنیشان نەکراوە، وەک لە وشەی (سڕ) واچی بزرۆکە «I» لە نێوان واچی «س» و «ڕ» دا پیتی نییە و نانووسرێت.
لقێک لە زمانەوانی دەپەرژێتە سەر واچەکان و بە فۆنۆلۆجی دەناسرێت. زمانی کوردی ٣٧ واچی ھەیە، کە ٨یان دەنگدار و ٢٩یان بێدەنگن:
٢٩ واچی بێدەنگ (کپ): ئ ب پ ت ﺝ ﭺ ﺡ ﺥ د ر ڕ ز ژ س ﺶ ﻉ ﻍ ﻑ ﭪ ق ﮎ ﮒ ل ڵ م ن ﻭ ﻫ ﯼ
٨ واچی دەنگدار (بزوێن):
ا، ی، ۆ، ێ، و، وو، ە، بزرۆکە I
#بێـــــزار
@Ismaeilb
فۆنیم یا واچ بە دەنگێک دەڵێن کە لە وشە گۆڕانی واتایی بسازێنێ
مار
ماڵ
ماف
ر، ڵ ف )چون لەو چەند وشە گۆڕانی واتاییان پێک هێناوە فۆنیم یا واچن
بەڵام هەرهەموویان سێ دەنگ و سێ پیتیان هەیە لەو سێ وشە
کەچی لە زمانی عەرەبیدا گەلێ وشە ھەن یەکێ لەم دەنگانەیان تێدایە، بە جێگیر کردنی بە ئەویتر واتاکانیان دەگۆڕێ. وەک لە ( فسیح _ فصیح)،
( عسیر _ عصیر )... ھتد.
ئەم جۆرە جووتە وشانەی وەک یەکن لە تاکە دەنگێکا نەبێ بە جووتۆکە minimal pair ناو دەبرێن وەک :
ژیان _گیان / شەو _ خەو / زار _ھار
بۆ دەستنیشان کردنی فۆنیمەکان ھەر زمانێ دەبێ ( جووتۆکەکانی) بەم جۆرەی سەرەوە بەرامبەر بکرێن.
ئەکادیمیای کوردی
پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
ھەندێ لەم جیاوازییانە بە ئاسانی ھەستیان پێ دەکرێ وەک دوو دەنگی ( #س ) و ( #ص )لە زمانی کوردیدا کە سەر بەھەمان فۆنیمن، #چونکە #ھیچ #وشەیێک لە زمانی کوردیدا نادۆزرێتەوە تێیدا یەکێ لەم دوو دەنگەی تیابێ و بەگۆڕینی بە ئەویتر کار لە واتاکەی بکات.
Читать полностью…واچەکان لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر جیاوازن بۆ نموونە:
"ڵ" و "ڕ" چون لە زمانی فارسیدا واتا ناگۆڕن بە واچی زمانی فارسی هەژمار ناکرێن بەڵام لە کوردیدا چون لە وشەگەلی وەک (کەڵ و کەل) و ( کەر و کەڕ)دا دەبنە هۆی گۆڕینی واتا بە واچ هەژمار دەکرێن.
هەروەها لە زمانی کوردیدا
ذ ض ظ ث ص ط چون واتا ناگۆڕن نابنە واچی زمانی کوردی.
29واچی بێدەنگ (نەبزوێن):
ئـ، ب، پ، ت، ﺝ، ﭺ، ﺡ، ﺥ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ﻉ، ﻍ، ﻑ، ﭪ، ق، ﮎ، ﮒ، ل، ڵ، م، ن، ﻭ، ﻫ، ﯼ
٨ واچی دەنگدار(بزوێن):
ا، ۆ، ێ، وو، و، ی، ە، بزرۆکە
واچەکان بچووکترین یەکەی دەنگیی سەربەخۆن کە جیاوازی واتایی پێک دەھێنن.
واچەکان بەڕواڵەت وەکوو پیتەکان وان بەڵام لەوان گشتگیرترن و بریتین لە هەموو پیتەکانی زمان و هەندێ دەنگی نەنووسراوی تریش کە دەبنە هۆی گۆڕینی واتا.
ئەمە باسێک بوو بۆ ئەو هاوڕێ موکریانانە کە ئەڵێن جیان بە جێگەی گیان
ئەڵێن جوێ بە جێگەی گوێ.
لە ڕێنووس نابێ وەها بنووسرێت بەو هۆکارانەی سەرەوە☝️☝️
ئەگەر ( #ز ) خرایە جێی ( #ن ) لە وشەی ( #ھەنار )دا، دەبێتە ( #ھەزار )، کە وشەیێکی ترە، واتایێکی تر دەبەخشێ. ئەگەر ( #ژ ) خرایە جێی ( #ن ) یا ( #ز ) لە وشەی ( #ھەزار ) و ( #ھەنار ) دا دەبنە ( #ھەژار )و واتای #سێیەم سەرھەڵدەدا، بەمە دەردەکەوێ کە ( ز، ن ، ژ) سێ نرخی جیا لە سیستەمی زمانی کوردیدا پێشان دەدەن واتا سێ ( فۆنیم )ن .
Читать полностью…هۆکاری دووەم ئەوەیکە بۆ دانانی پیتێکی نوێ یەکێک لە ڕێگایەکان ئەمەیە که جووتۆکەیەکی زۆر بۆ ئەم دەنگه هەبێ کەچی بۆ ئەم دۆخە تەنیا دوو سێ جووتۆکەمان هەیە.
Читать полностью…گیان، گێل، گوێلک، گۆ، کوێر، کیژ، کێل؛ دەنووسن:
جیان، جێل، جوێلک، جۆ، چوێر، چیژ، چێل.