f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1259

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

بۆچی ئەڵێین لاتینی کوردی چون ئەم پیتانە زۆریان جیاوازن لەگەڵ پیتی لاتینی ئینگلیزی.


حالا چرا میگیم حروف لاتین کوردی!
چون تلفظ خیلی از این حروف متفاوت با تلفظ لاتین انگلیسی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کیبوردەکەتان دامەرزاند لە خوارەوەی کیبوردەکەوە دەتوانن زمانەکەی بگۆڕن.


در پایین کیبورد شکل توپ مانندی هست میتونید با کلیک کردن روی آن زبان کیبورد رو عوض کنید.👇👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

/channel/Z_y_kurdi/163

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فێرکاریی ئەلفبێی کوردی بە لاتین(کرمانجی)
شەوانە کاتژمێر 9 و نیم.

/channel/waneyziman

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی نۆیەم(بنچینەکانی ڕستە"بکەر، کار)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی حەوتەم( ڕستەی پرسیاری)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پێنجەم(جوداخوازی ڕستە و گرێ)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
🟢 لەم وێنەیەدا، چەند نموونەیەک چاوگی سادە، داڕێژراو و لێکدراو پیشان دەدەین.


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟣 تێبینی
هەندێ لەو وشانەی کە لە زمانی کوردیی ئەمڕۆدا، واتای سەربەخۆیان نییە، دەتوانن لە پێکهێنانی (چاوگی لێکدراو) بەشدار بن. وەک:
(تووش، فڕێ، بەخێو، نقوم، تووڕ، پەک، واز، هان...)

تووش + بوون = (تووشبوون)
فڕێ + دان = (فڕێدان)
بەخێو + کردن = (بەخێوکردن)
نقووم + بوون = (نقوومبوون)
تووڕ + هەڵدان = (تووڕهەڵدان)
پەک + کەوتن = (پەککەوتن)
واز + هێنان = (وازهێنان)
هان + دان = (هاندان)

===========================

ئەگەر چاوگی (کردن) لە ڕووی پێکهاتنەوە، بە سادە، داڕێژراو و لێکدراو دابەش بکەین، بەم شێوەیە دەبێت:

🔴 سادە 👈🏿 (کردن)

🟠 داڕێژراو 👈🏿 (هەڵکردن) 👈🏿 هەڵ + کردن
(کردنەوە) 👈🏿 کردن + ەوە

🟢 لێکدراو 👈🏿 (جوانکردن) 👈🏿 جوان + کردن

===========================

🟡 تێبینی
چاوگی سادەی (کردن - بوون)، لە پێکهێنانی چاوگی "لێکدراو" دەورێکی گەورە دەبینن. وەک:

🟡 چاوگی کردن 👈🏿 (گاڵتەکردن، شەڕکردن، بڵاوکردن، گەرمکردن، ماچکردن...)

🟡 چاوگی "بوون"، لەگەڵ "ناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار و ژمارەدا ڕێک دەکەوێت، بەڵام زیاتر لەگەڵ "هاوەڵناو" دەگونجێت. وەک: (گەرمابوون، سەرمابوون، ڕەشبوون، زلبوون، تێربوون، هەژاربوون، دەربوون، یەکبوون...)


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟢 تێبینی
ئەو پێشگرانەی دەچنە سەر چاوگێکی سادە، (دیمەن و واتایان) دەگۆڕن. واتە:
1⃣. لە ڕووی پێکهاتنەوە دەبنە داڕێژراو.
2⃣. لە ڕووی واتاشەوە، گۆڕانێک دروست دەبێت. بۆ نموونە:

⚫️ چاوگی سادەی (دان) 👉 واتە: (بەخشینی شتێک بە کەسێک). بەڵام چاوگی داڕێژراوی (دادان) 👉 واتە: (تیژکردنی سەری دار و قەڵەم، چوونەخوارەوە و لێچوونی شتی شل.
نموونە لە ڕستەدا: 👈🏿 "کووپەکە ڕۆن دادەدا."

🔴 چاوگی سادەی (کردن)، واتە: (بەجێهێنانی کارێک)، بەڵام
🔴 چاوگی داڕێژراوی (هەڵکردن) واتە:
بەرزکردنەوەی ئاڵا یان داگیرساندنی چرا.

🟡 چاوگی سادەی (گەڕان)، واتای (هاتوچۆکردن) دەدات. بەڵام کە پێشگری (لێ)ی پێوە دەلکێت، (لێگەڕان) دروست دەبێت و واتای (وازهێنان) دەدات.
===========================

🟡 تێبینییەکی گرنگ:
⚠️ نیشانەکانی ناسراوی (ەکە) و نەناسراوی (ێ، ێک، ەک) و کۆ (ان)، چاوگی سادە ناکەنە چاوگی داڕێژراو. بۆ نموونە: 👈🏿 "نووسینەکان"
🔴 نووسینەکان کاریگەرن. (نووسینەکان 👉 نیشانەی کۆی پێوەیە بەڵام هەر چاوگی سادەیە.)

نموونەی تر: 👈🏿 "مردنەکە"
🟢 مردنەکەی دایکم، بووە مایەی خەم و پەژارەی ئێمە.
(مردنەکە 👉 چاوگی مردن، نیشانەی ناسراوی (ەکە)ی پێوەیە بەڵام هەر چاوگی سادەیە.)

نموونەی تر: 👈🏿 "هاتنێک"
🟣 ئەوە چۆن هاتنێک بوو؟
(هاتنێک 👉 چاوگی هاتن، نیشانەی نەناسراویی (ێک)ی پێوەیە بەڵام هەر چاوگی سادەیە.)
===========================

🟡 لە زمانی کوردیدا 2⃣ پاشگر هەن، کە دەچنە سەر چاوگی سادە و چاوگی داڕێژراو دروست دەکەن:

1⃣. پاشگری (ەوە)

2⃣. پاشگری (اندن)

🔴 پاشگری (ەوە):
خواردن + (ەوە) 👈🏿 خواردنــەوە
گەڕان + (ەوە) 👈🏿 گەڕانــەوە
ئەم پاشگرە، دەورێکی گەورە و گرنگ دەبینێت و گەلێک واتا دەگەیەنێت و وشەی نوێ پێک دێنێت.

🟡 واتا سەرەکییەکانی پاشگری (ەوە):
(دووبارەبوونەوە - گۆڕینی واتای وشە، گەڕانەوە، گۆڕینی مەفهوومی وشە)

1⃣. دووبارەبوونەوە:
نووستن + ەوە 👈🏿 نووستنەوە

2⃣. گۆڕینی واتای وشە:
بەربوون + ەوە 👈🏿 بەربوونەوە
لێکدان + ەوە 👈🏿 لێکدانەوە
(بەربوون واتە: بەرەڵابوون بەڵام بەربوونەوە واتە: کەوتنەخوارەوە.)
(لێکدان واتە: لەیەکتریدانی دوو شت یان تێکەڵکردنی دوو شت بەیەکا بەڵام لێکدانەوە واتە بیرکردنەوە.)

3⃣. گەڕانەوە
ڕۆیشتن + ەوە 👈🏿 ڕۆیشتنەوە
چوون + ەوە 👈🏿 چوونەوە
(کاتێک پاشگری "ەوە" دەچێتە سەر "ڕۆیشتن" و "چوون" دەبنە "ڕۆیشتنەوە" و "چوونەوە" و واتای (گەڕانەوە بۆ هەمان شوێن بەدی دەکرێت.)

4⃣. گۆڕینی مەفهوومی وشە:
کردن + ەوە 👈🏿 کردنەوە
خواردن + ەوە 👈🏿 خواردنەوە
بۆ نموونە:
کردن 👈🏿 بەجێهێنانی کارێک.
کردنەوە 👈🏿 (باز کردن)
خواردن 👈🏿 جاوین و وردکردن و قووتدانی شت، (خوردن).
خواردنەوە 👈🏿نۆشین، (آشامیدن)

🟣 پاشگری (اندن)
دەوری هەرە سەرەکیی ئەم پاشگرە ئەوەیە کە چاوگی تێنەپەڕ دەگۆڕێت بۆ تێپەڕ. بە واتایەکی تر
پاشگری (اندن) بخرێتە سەر چاوگی تێنەپەڕ، دەیکاتە تێپەڕ. ئەم پاشگرە (ند، اند، دن) نییە، ❌ بەڵکوو (اندن)ـە. ✅
بۆ نموونە:
شکان (تێنەپەڕ) + اندن 👈🏿 شکاندن (تێپەڕ)
تەزین (تێنەپەڕ) + اندن 👈🏿 تەزاندن (تێپەڕ)
مردن (تێنەپەڕ) + اندن 👈🏿 مراندن (تێپەڕ)
سووتان (تێنەپەڕ) + اندن 👈🏿 سووتاندن (تێپەڕ)


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(ڕێنوس_چۆنیەتی نوسینی کوردی)



[یەکێک لەم کتێبە نایاب و تایبەتانەی ڕێنوسی زوانی کوردی کە لە ساڵی 1969 نوسراوە].



نوسەر: تاهیر سادق.





زوان: بازنەی ناوەندی.



چەنێڵی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی سێیەم(شێوەکانی وشە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی یەکەم کەرستەکانی زمان

Читать полностью…

زانستـــے زمان

💠فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی

🔸 نزیکەی ٧٠٠٠ زاراوەی بواری ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبی و زاراوەکانی زانستە مرۆییەکان و بە تایبەت دەڤەری زمانناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی و دەروونشیکاریی لەخۆگرتووە.

🔸 هاوواتای کوردی و فارسی بۆ زاراوەکان دانراون و کۆمەڵێ پێشنیازی تازەشی بۆ وەرگێڕانی دروستی زاراوەکان بۆ فارسی تێدایە.

🔸 لە وەرگێڕانی کوردیی زاراوەکاندا هاوواتاکان بە هەر دوو زاری کوردیی ناوەندی و سەروو دانراون. هاوواتای زاراوەکان لە کوردیی ناوەندیدا بە ئەلفوبێی عەرەبی و لە کوردیی سەرووشدا بە ئەلفوبێی لاتینی دانراون.

🔸 هەڵگری پێشەکییەکە سەبارەت بە مێژوو و ڕەوتی زاراوەسازی و وشەڕۆنان لە دوو زاری کوردیی ناوەندی و سەروودا.

🔸 تیشکی خستۆتەسەر پەنجا خاڵ لەسەر گیروگرفتەکانی زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا و کۆمەڵێ ڕێکار و پێشنیازیشی ئاراستە کردووە.

🔸 پێڕستی سەرچاوەکانی بواری فەرهەنگ‌دانان و زمانی زانستیی لەخۆگرتووە.

🔸 ژمارەی لاپەڕەکان: ٦٠٠

🔸 چاپ و بڵاوکردنەوە: ماڵی وەفایی له هەولێر

🔻 بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانن بۆ:

🌐‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-471/

🔻کاناڵی تلێگرامی ماڵی کتێبی کوردی:

🌐 /channel/kurdishbookhouse

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کتاب :عقل سیاسی ایرای ،و هویت خواهی کوردها
دکتر زکریا (هێرش )قادری

#وارگەی هاوڕێیان
@vargai_havreyan
‌ ══ ೋ ♥️☀️💚 ೋ ══

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کرتە بکەنە سەر ئەم بەشە پیتەکان دەگۆڕدرێ

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەم کیبوردە ئەلفبێی لاتینی کوردیشی لێیە👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هاوڕێیان بە یارمەتیی خۆتان کاتی وانەی ڕێنووسە بە پیتی لاتینی کوردی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(شرۆڤەی مۆرفۆلۆجی کوردی ناوەندی)



نوسەر: سینا ئەحمەدی.



زوان: ئینگلیزی.



🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی هەشتەم(ڕستەی سەرسووڕمان)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی شەشەم(ڕستەی ڕاگەیاندن)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
ئاستەم= ئاستەنگ، دژوار، ئەستەم، چەتوون، سەخت، کەم= دشوار، سخت، صعب، اندک


✅✅✅✅

ئاست= حاست ، بەرانبەر، هەمبەر، ئەندازە، ڕادە= سطح، مقابل، ازا، اندازە

✅✅✅

هاوئاست= یەکسان، بەرانبەر، هاوڕێک، هاوتەراز، هاوڕادە= مساوی، هم سطح، هم تراز

✅✅✅

ئاستی چاوەڕوانی= سطح توقع

✅✅✅

ئەستوور= هەستوور، ستوور= کلفت، ضخیم

✅✅✅

ئەستووری= ئەستوورایی، ستووری= ضخامت، کلفتی

✅✅✅

ئەستوون= ئەستوون، کۆڵەکە، دیرەگ، ئەستوندەک= ستون، پایە، تیرک


✅✅✅

ئەستۆ= مل، گەرد ، ئەستوو= گردن، عُهدە

✅✅✅

وەئەستۆگرتن= بەئەستۆگرتن، لەئەستۆگرتن، وەخۆگرتن، وەرگرتن، پەژراندن، پەژیران، قەبووڵکردن= بر عهده گرفتن، تقبل کردن، پذیرفتن

✅✅✅

ئاسۆ= سۆ، سوێ، سوێگە= افق، کناره‌ی آسمان، دورنما

✅✅✅

ئاسپایی= ئەسپایی، هێواش، لەسەرخۆ، هێدی، هێدیکا= یواش، آهستە

✅✅

بەئاسپایی= بەئەسپایی، لەسەرخۆیی، بەئارامی، بەشێنەیی، بەهێواشی= یواشکی

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
🔴 لەم وێنەیەدا، چەند نموونەیەک چاوگی سادە، داڕێژراو و لێکدراو پیشان دەدەین.


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟠 پێناسەی چاوگی لێکدراو:

ئەو چاوگەیە کە لە (چاوگێکی سادە یان داڕێژراو)، لەگەڵ (وشەیەكی واتادار یان زیاتر) پێک دێت. یان چاوگی لێکدراو (چاوگێکە کە لە دوو وشە یان زیاتر پێک دێت بە مەرجێک وشەیەکیان "چاوگ" بێت.) وەک:
(خۆشویستن، یارمەتیدان، جوانکردن، لەبیرکردن، لەناوبردن، سەرکەوتن، لەخۆچوون، بەهێزکردن، دەستبڕین...)
===========================

🟣 ڕێگاکانی دروستکردنی (چاوگی لێکدراو):

1⃣. ناوی سادە + چاوگی سادە
یارمەتی + دان = یارمەتیدان
دەست + گرتن = دەستگرتن
دەست + کەوتن = دەستکەوتن
شەڕ + کردن = شەڕکردن

2⃣. ناوی داڕێژراو + چاوگی سادە
گەرما + بوون = گەرمابوون
ڕێگا + گرتن = ڕێگاگرتن
بەخێو + کردن = بەخێوکردن

3⃣. ناوی لێکدراو + چاوگی سادە
ماستاو + خواردن = ماستاوخواردن
چڵکاو + خواردن = چڵکاوخواردن
ماڵاویی + کردن = ماڵاواییکردن

4⃣. ناوی سادە + چاوگی داڕێژراو
دەست + هەڵگرتن = دەستهەڵگرتن
دەست + هەڵبڕین = دەستهەڵبڕین
سەر + هەڵبڕین = سەرهەڵبڕین
چاو + پێکەوتن = چاوپێکەوتن

5⃣. ناوی داڕێژراو + چاوگی داڕێژراو
جێگە + کردنەوە = جێگەکردنەوە
بەبیر + هاتنەوە = بەبیرهاتنەوە

6⃣. هاوەڵناوی سادە + چاوگی سادە
بڵند + کردن = بڵندکردن
خۆش + کردن = خۆشکردن
گەورە + کردن = گەورەکردن
گەرم + بوون = گەرمبوون

7⃣. هاوەڵناوی داڕێژراو + چاوگی سادە
بەهێز + کردن = بەهێزکردن
نەخۆش + کەوتن = نەخۆشکەوتن
بەئاگا + هاتن = بەئاگاهاتن

8⃣. هاوەڵناوی لێکدراو + چاوگی سادە
دڵخۆش + کردن = دڵخۆشکردن
دڵشاد + بوون = دڵشادبوون
ڕووڕەش + کردن = ڕووڕەشکردن

9⃣. هاوەڵناوی سادە + چاوگی داڕێژراو
نوێ + کردنەوە = نوێکردنەوە
تیژ + کردنەوە = تیژکردنەوە
ڕاست + کردنەوە = ڕاستکردنەوە
چاک + بوونەوە = چاکبوونەوە

🔟. هاوەڵناوی داڕێژراو + چاوگی داڕێژراو
بەهێز + بوونەوە = بەهێزبوونەوە

1⃣1⃣. هاوەڵناوی لێکدراو+ چاوگی داڕێژراو
دڵسارد + کردنەوە = دڵساردکردنەوە
دڵخۆش + کردنەوە = دڵخۆشکردنەوە

2⃣1⃣. هاوەڵکاری سادە + چاوگی سادە
دەر + کردن = دەرکردن
پێش + خستن = پێشخستن
دوا + کەوتن = دواکەوتن

3⃣1⃣. هاوەڵکاری داڕێژراو + چاوگی سادە
لەناو + چوون = لەناوچوون
لەناو + بردن = لەناوبردن

4⃣1⃣. دووبارەکردنەوەی ناو + چاوگی سادە
کونکون + کردن = کونکونکردن
کونکون + بوون = کونکونبوون

5⃣1⃣. دووبارەکردنەوەی هاوەڵناو + چاوگی سادە
وردورد + کردن = وردوردکردن
وردورد + بوون = وردوردبوون

6⃣1⃣. وشەیەک مانای سەربەخۆی نەبێت + چاوگی سادە
واز + هێنان = وازهێنان
نقووم + بوون = نقوومبوون

7⃣1⃣. ئامرازی سەرسوڕمان + چاوگی سادە
داخ + خواردن = داخخواردن
ئاخ + خواردن = ئاخخواردن

8⃣1⃣. ئامرازی سەرسوڕمان + چاوگی داڕێژراو
ئاخ + هەڵکێشان = ئاخهەڵکێشان

9⃣1⃣. پارتیکلی خۆزگە + چاوگی سادە
خۆزگە + خواردن = خۆزگەخواردن
خۆزگە + خواستن = خۆزگەخواستن
خۆزگە + بردن = خۆزگەبردن


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟢 چاوگی ناسادە دەکرێتە دوو جۆر: 👈🏿 (داڕێژراو و لێکدراو)

🔵 پێناسەی چاوگی داڕێژراو:
ئەو چاوگەیە کە لە (چاوگێکی سادەی واتادار) لەگەڵ پێشگرێک یان پاشگرێک یان هەردووکیان پێک دێت. وەک:

(ڕاکێشان) 👈🏿 ڕا + کێشان
(هەڵبژاردن) 👈🏿 هەڵ + بژاردن
(ڕاپەڕین) 👈🏿 ڕا + پەڕین
(خوێندنەوە) 👈🏿 خوێندن + ەوە
(سووتاندن) 👈🏿 سووتان + اندن
(داشکاندن) 👈🏿 دا + شکان + اندن

🔴 ئەو پێشگرانەی چاوگی (داڕێژراو) دروست دەکەن 2⃣ جۆرن: (پێشگری سادە - پێشگری ناسادە)

🟢 پێشگری سادە
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
نموونەی ئەو (پێشگرە سادانە) کە دەچنە سەر چاوگی سادە و چاوگی داڕێژراو دروست دەکەن بریتین لە: 👈🏿 (ڕا، هەڵ، دا، ڕۆ، وەر، ڕێ، پێ، تێ، لێ، وێ...)

(ڕا) 👉 ڕاخستن، ڕاکێشان، ڕادان، ڕاگرتن، ڕابوون، ڕاپەڕین...

(هەڵ) 👉 هەڵــفڕین، هەڵــگرتن، هەڵــکردن، هەڵــبوون، هەڵــدان، هەڵــبڕین، هەڵــچوون، هەڵــهاتن...

(دا) 👉 داکەوتن، داخستن، داهاتن، داگرتن...

(ڕۆ) 👉 ڕۆنان، ڕۆکردن، ڕۆچوون...

(وەر) 👉 وەرگرتن، وەرگێڕان، وەرگەڕان، وەردان، وەرچەرخان، وەرگەڕاندن...

(ڕێ) 👉 ڕێــخستن...

(پێ) 👉 پێــزانین، پێــکەنین، پێــناسین، پێــگەیشتن، پێــکەوتن...

(تێ) 👉 تێــکردن، تێــگرتن، تێــخستن، تێــکەوتن، تێــگەیشتن...

(لێ) 👉 لێــپرسین، لێــبڕین، لێــستاندن، لێــکەوتن، لێــدان، لێــنان، لێــخوڕین...

(وێ) 👉 وێــکەوتن، وێــچوون...

پێشگری ناسادە 2⃣ جۆرە:
ئەوانەی لە ئەنجامی تێکەڵبوونی پێشگری سادەی (پێ، تێ، لێ لەگەڵ پاشبەندی 👈🏿 دا، ڕا، وە) دروست بوون. وەک:
🟣 پێ + دا = (پێدا)
(پێداهاتن، پێدابردن، پێداخستن، پێداچوون)

🟣 پێ + وە = (پێوە)
(پێوەبوون، پێوەچوون...)

🟣 تێ + دا = (تێدا)
(تێداچوون، تێدامان، تێدابوون، تێداکردن...)

🟣 تێ + وە = (تێوە)
(تێوەچوون، تێوەگلان...)

🟣 پێ + ڕا = (پێڕا)
(پێڕاهاتن، پێڕاگەیشتن، پێڕاچوون...)

🟣 تێ + ڕا = (تێڕا)
(تێڕابردن، تێڕاکردن، تێڕاچوون...)

🟣 لێ + ڕا = (لێڕا)
(لێڕابردن، لێڕاهاتن...)


هەروەها (پێک، تێک، لێک، وێک، ڕێک)یش، پێشگری ناسادەن.

🟣 (پێک)
پێکــهاتن، پێکــهێنان

🟣 (تێک)
تێکــشکان، تێکــچوون...

🟣 (لێک)
لێکــبوون، لێکــدان...

🟣 (وێک)
وێکــکەوتن، وێکــخستن...)

🟣 (ڕێک)
ڕێکــخستن، ڕێکــبوون...)
===========================


🟡 ڕێگاکانی دروستکردنی چاوگی داڕێژراو:
چاوگی داڕێژراو، بەم 3⃣ ڕێسایە دروست دەبێت.

1⃣. پێشگر + چاوگی سادە
دا + خستن = داخستن
ڕا + کێشان = ڕاکێشان
ڕۆ + چوون = ڕۆچوون
هەڵ + بوون = هەڵبوون

2⃣. چاوگی سادە + پاشگر
خوێندن + ەوە = خوێندنەوە
نووسین + ەوە = نووسینەوە
برژان + اندن = برژاندن
شکان + اندن = شکاندن
لەرزین + اندن = لەرزاندن

3⃣. پێشگر + چاوگی سادە + پاشگر
هەڵ + فڕین + ەوە = هەڵفڕینەوە
تێ + کردن + ەوە = تێکردنەوە
دا + شکان + اندن = داشکاندن
وەر + گەڕان + اندن = وەرگەڕاندن


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی چوارەم بڕگەکانی پەیڤ(وشە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی دووەم( دەنگەکانی زمان و پیتەکانی وشە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پیــــــرۆزە 2 ڕێبەندان.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هاوڕێیان  وانەی ڕێزمان تەواو بووە، هەوڵم دا ئەوەی چەمک و دەستەواژە و شرۆڤەی ئاسان بێ داینێم بۆتان، ئەگەینا لقوپۆی ڕێزمان بەربڵاوتر لەوانەیە کە من دامناوە، هیوادارم کەڵکتان لێ وەرگرتبێ.
ئێستەیش پرسبڕکێ دادەنێم خۆتان تاقی کەنەوە بزانن شتێ فێر بوونە👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زۆر بە داخەوە دکتۆر هێرش (زەکەریا) قادری خەڵکی پاوە دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر هێرش قادری لە ئاکادیمیسیەن و توێژەرە بەناوبانگەکانی ناسیونالیزمی کورد و پرسی شوناسخوازی کوردستانی بوو کە لەو ڕێگایە زەحمەتێکی یەکجاری زۆری کێشا و چەندین مەقالە و کتێبێکی بە ناوبانگیشی چاپ و بڵاو کردۆتەوە. 

خۆمان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی دکتۆر هێرش قادری ئەزانین.
ڕۆحت شاد و یادت هەرمان🌹🥀

Читать полностью…
Subscribe to a channel