📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
زمانەوانی کورد بێجگە لەو زانستانەی سەرەوە کە ئاماژەی پێکرا، دەبێ شارەزا بێ لە باری (مێژووی زمان
،ئەفسانەی زمان
جۆغرافیای زمان).
ئەوەش بزانین کە زۆربەی زمانەوانانی جیهان ،جۆغرافیای کوردستان بە نیشتمانی زمانی مرۆڤی تێگەیشتووی چاخی بەردین دەزانن.
چۆن سیستمەکانی پێواژۆی دەنگ باشتر بەکار بهێنین؟
پێواژۆی دەنگ یەکێک لە ژێر لقە گەورەکانی بواری زانستیی ژیریی دەستکردە. ئامانجی ئەم بوارە پەرەدانی چەندین تەکنەلۆژیای جیاوازە کە کار لەگەڵ دەنگی مرۆڤ دەکەن. ناسراوترین بەرهەمەکانی ئەم بوارە بریتین لە: ناسینەوەی ئاخاوتن، ناسینەوەی ئاخێوەر، وەرگێڕانی ئاخاوتن، ناسینەوەی زمان و زار و هتد. ژمارەیەکی زۆر هۆکار و بگۆڕ هەن کە کاریگەری لەسەر کوالێتیی سیستمەکانی پێواژۆی دەنگ دادەنێن.
لێرەدا چەند ڕێنمایی دەخەینە ڕوو کە ئەگەر بەکارهێنەر ڕەچاویان بکات ئەنجامێکی باشتر لەم سیستمانە وەردەگرێت، کە ئەوانیش بریتین لە:
- لە شوێنی بێدەنگ ئەم سیستمانە بەکار بهێنن
- کەڵک لە میکرۆفۆنی باش وەربگرن
- میکرۆفۆنەکە زۆر لە دەمتان دوور نەبێت
- هەوڵ بدەن بە کوردییەکی پاراو قسە بکەن
- هەوڵ بدەن ددان بە وشەکاندا بنێن و جوان دەریانبڕن
دکتۆر ئاران ئەمینی
CEO ئاسۆسۆفت
6. زمانناسیی كامپیوتێریی ( Computational linguistics) (به كۆمپیۆتێره‌كردنی زمانی ئینسان
Читать полностью…4. زمانناسیی ده‌روونناسییانه (Psycholinguistics) (زمان له ناو مێشک دا چۆن ساز ده‌بێ و ده‌كه‌وێته كار كردن؟)
Читать полностью…2.زمانناسیی مێژوویییانه (Historical linguistics) (زمانه‌كان چۆن بوون به ئه‌مه‌ی كه ئێستا هه‌ن؟)
Читать полностью…زمان به شێوه‌ی جۆراوجۆر لێی ده‌كۆڵدرێته‌وه و موتاڵا ده‌كرێ. هه‌ر به‌و پێیه‌ش، زمان‌ناسی ده‌كرێ به چه‌ند شێوه دابه‌ش بكرێته سه‌ر چه‌ندین لک و پۆ. هه‌ركام له‌و لكانه وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه و له بابه‌تگه‌لێكی تایبه‌ت ده‌كۆڵنه‌وه:
Читать полностью…ئه‌مانه و زۆر پرسیاری تریش بابه‌تی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی فێرخوازه‌كانی زمان‌ناسی و زمانناسانن.
جیاوازیی و به‌ربڵاویی پرسیارگه‌لێكی یه‌كجار زۆر سه‌باره‌ت به زمان بووه‌ته هۆی ئه‌مه كه زمان‌ناسی به چه‌ندین لک دابه‌ش بكرێ.
زمان‌ناسی بۆ نموونه،
له وه‌ڵامی ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه ده‌گه‌ڕێ: 👇👇
زمان‌ناسی بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ی زمان.
Читать полностью…بۆ نموونە لە سۆرانی‌دا پیتی سەرەتای وشە دەبێ نەبزوێن بێت بەڵام دەبێ بزوێنێکیشی لەگەڵ بێت.
ئەگە وشەیەکتان بەخش کرد و بزوێنی نەبوو ئەوە بزانن بزرۆکەی هەیە.
بەڵام بە پیتی لاتین یان دیاڵکتە کوردییەکانی تر پیتی سەرەتای وشە بزوێنە.
ئێستە نموونەیەک دەنووسین بۆ بڕگەبەندی و بزانین چەن بڕگەیە.
Читать полностью…Vowel = بزوێن ڤاوڵی
consonant نەبزوێن کونسونانت
بڕگە واتا بەش یان بخش.
لە ڕێنووسدا بڕگە زۆر دەتوانێ یارمەتیدەرمان بێت بۆ نووسینی وشەکان.
بڕگە هەر ئەوەیە کە لە فارسی‌دا بە بخش دەماخوێند.
دەمانوت بۆ نموونە ژین چەن بەخشە.
زمانەوان و زانستی زمانەوانی:
زمانەوان ئەوکەسەیە کە زمانی کوردی لەسەر بنەوان و بناغەی زانستی زمان و شیکاری (comparative philology.) و هەروەها زمانی هێند و ئێرانی وئانادۆڵی
(تەواوی زاراوەی کوردی)
وئەورووپایی خوێندبێ و کورتە ئاشناییەکی هەبێ .
ئەمەش باسێکی کورت بوو لە زمان‌ناسی کە فارس ئەڵێن زبان‌شناسی.
Читать полностью…5. زمانناسیی پێكگرتن/ كارپێكه‌رانه
(Applied linguistics) (فێربوون و فێركردنی زمان، وه‌رگێڕان، هتد.)
3. زمانناسیی كۆمه‌ڵایه‌تییانه (Sociolinguistics) (پێوندی زمان له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟)
Читать полностью…1.زمانناسیی تیئۆریک (Theoretical linguistics) (خالیس و بنه‌ره‌تی: زمانه‌كان چۆن كار ده‌كه‌ن؟)
Читать полностью…ده‌نگه‌كانی زمان چۆن ساز ده‌بن؟ بۆچی كاتێک قسه‌كه‌رێک ئه‌م ده‌نگانه به دوای یه‌كتردا ڕیز ده‌كا، یه‌كێكیتر، واته گوێگرێک، ده‌توانێ له‌م ده‌نگانه واتا و مانا چێ بكا؟
هه‌روه‌ها، بۆچی ئه‌م سازكردنه‌ی واتا له ده‌نگ به هه‌موو گوێگرێک ناكرێ؟
زانینی زمانی زگماكیی مانای چییه؟
ئایا زمانی هه‌ڵه و زمانی ناهه‌ڵه هه‌ن؟
ئایا زمانێكی به‌ربڵاوی وه‌كوو ئینگلـیسی له زمانێكی سه‌ركوتكراوی وه‌كوو كوردی، یان زمانی گوندێكی دووره‌ده‌ستی ئه‌فریقایی ته‌واوتره؟
جیاوازی له نێوان دیاله‌كت (له‌هجه) و زمان دا چییه؟
بۆ نموونه، ئایا كوردی زمانه، یان له‌هجه؟
جیاوازی شێوه قسه‌كردنی ژن و پیاو چییه؟
ئه‌م جیاوازییانه چ ته‌ئسیرێكیان له پێگه و پلـه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن و پیاو دا هه‌یه؟
زمان‌ناس هه‌وڵ ده‌دا كه له زمان، وه‌كوو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی، تێ‌بگا.
Читать полностью…Syllable
🔴 بڕگە
چەند فۆنیم (واچێک) بەپێی یاسای فۆنۆڵۆجی( واچ‌ناسی) لە زمانی ستانداردی کوردی‌دا لەیەک دەدرێن و بڕگە دروست دەکەن، بڕگە بریتییە لە کۆمەڵە دەنگێک کە لە زمانێکی دیاریکراودا بەیەکەوە دێن و هەر زمانێک لەم ڕووەوە یاسای تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە زمانی ستانداردی کوردی ڕێنووس و مۆدیلی بڕگەیی تایبەت بە خۆی هەیە. لێرەدا مەبەستمان ڕێنووسی لاتینی نییە بەڵکوو ڕێنووسی سۆرانی(ئارامییە) بۆ وێنە لە ڕێنووسی سۆرانی‌دا سەرەتای هەموو بڕگەیەک بە نەبزوێن دەست پێدەکات بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی (کرمانجی) سەرەتای بڕگەو وشە بە بزوێن و نەبزوێن دەست پێدەکات یان بۆ وێنە بزرۆکە دەنگی ناوەڕاست ، نیوەبەرز و نیوەکراوەیە و لە دەنگناسیدا زۆر کورت و لاوازە و لە زانستی فۆنەتیکی تاقیکردنەوە دەردەکەوێت بەڵام لە ڕێنووسی سۆرانی‌دا نادیارە.
هەر بڕگەیەک لە دوو بەش پێک دێت و لە دەنگناسیدا بزوێن و نەبزوێن ئەگەڕێتەوە بۆ جۆری دەنگەکان نەک پیتەکان. زانستی دەنگیش زانستێکی ئاکادمیکییە و پێوەندی بە فێرکاری زمانەوە نییە و بە خوێندنەوەی دوو بابەتیش ناتوانین خۆمان بە پسپۆڕی دەنگ لە قەڵەم بدەین.
▪️V=بزوێن
▪️C=نەبزوێن
بزوێن ناو‌کی بڕگەیە و بڕگە بێ بزوێن نابێ و بچووکترین بڕگە لە بزوێنێک پێک دێت. پێشتر بابەتێکم نووسی و بۆ یەکەمجار شێوازی بڕگەبەندیم لە گرووپەکان بڵاو کردەوە و دیسان بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم، ئەو قاڵبە فۆنۆڵوجییانەی کە بڕگەی کوردی تێدا دادەڕێژرێ ئەمانەی خوراوەن:
◽️CV =نا ، تۆ
◽️CVC= شەو،دار
◽️CVCC=دەست،هەڵم
◽️CCV=برا،جیا
◽️CCVC=ژوان،گیان
◽️CCVCC=خوارد ، نواند
◽️CVCCC= ڕۆیشت
جگە لەم قاڵبانە سێ قاڵبی دیکە هەیە کە تایبەت بە کرمانجی و هەورامی و لەکییە:
◽️V=
ئەم جۆر پێکهاتە تەنیا ناو‌کی هەیە و سەرەتا (onest) و کۆتایی (coda) نییە. بۆ نموونە:
کرمانجی: e
هەورامی:aśro
نیشانەی (ś) سنووری بڕگەیە.
◽️VC=
کرمانجی:ez
هەورامی:eʃ
◽️VCC=
کرمانجی:ard
هەورامی:ark
👁🗨تێبینی:
🔘بڕگەکردنی وشە لە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیدا جیاوازی زۆری لە نێواندا هەیە و نابێت ئەم دوو ڕێنووسە بەراورد و تێکەڵ بکرێت و سەر لە قوتابی بشێوێنین.
🔘یاسای بڕگەبەندی بە شێوەی ناوچەیی دروست نابێت بەڵکوو بە پێی زمانی ستاندارد دروست دەبێت چونکە هەر ناوچەیەک بە گوێرەی شێوازی ئاخاوتنی و دەربڕینە دەنگییەکەی ڕەنگە جیاواز بێت و ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە بەڵام بۆ ڕێنووس دەبێ پێڕەوی لە زمانی ستاندارد بکرێت.
🔘هەورامی و سۆرانی و لەکی و کەڵهوڕی و کرمانجی و.. لە بواری سیستەمی بڕگەبەندییەوە سەر بە یەک زمانن
د. عادڵ محەمەدی
شاعێرەکان دەزانن بڕگە لە شێعریشدا گرینگە و جۆرەکانی جیاوازە
تەنانەت لە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیش جیاوازە.
دادە
دا: د (نەبزوێن)+ا (بزوێن)👈یەک بڕگە
دە: د (نەبزوێن)+ ە (بزوێن)👈یەک بڕگە👇
کە دەکاتە دوو بڕگە.
ئەم V و C کورتکراوەی ئەم دوو وشە ئینگلیزییەوە کە واتای بزوێن و نەبزوێن یان دەنگدار و بێدەنگە
Читать полностью…لە بڕگەبەندیدا زۆرمان ئەم دوو پیتەمان بینیوە
V
C
بڕگە لە چەند پیت یان دەنگ کە پێکەوە دێن و بە چەشنێ کە بە #یەک هەناسەی نەگەڕاو بێژە دەکرێن دروست دەبێ.
Читать полностью…