📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
..
کە زاراوەیێک بۆ یەکەم جار دادەنرێ ..دەبێ هەر ئەوە بەکار بهێنرێ (چاک بێ یا خەراب بێ). زاراوەکە واتا و چەمکەکەى لێ دەنیشێ و دەبێتە شتێکى ئاسایى.
.
نەبوونى دەزگایێکی دەسەڵاتدار بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەم لایەنە ، کێشەکەى ئاڵۆز کردووە.
وریا عمر امین
(مێشکی تاکی دو زوانە)
🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
پەیکەری "هێرکوول"، کرماشان
کرماشان شارێکی مێژوویییە. پڕە لە شوێنەوار و پەیکەری لەمێژینە. یەکێک لەوانە پەیکەری "هێرکوول"ە کە لە ساڵی ١٥٣ی پێش زایین دروست کراوە.
بزانن چۆن بە ژیریی دەستکرد لە چیاکەی دێتە خوارەوە 🙂
🟦جۆرەکانی بکەر
بکەر: بریتییە لە کەرستەیەکی سەرەکیی ڕستە، ئەو ناوەی بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێک جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە، یاخود بکەر دەبێت کەسێک یان شتێک بێت، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ لە ڕستەدا.
نموونە👇
١- نەشمیل خەوت.
٢- ئەو دەنووسێت.
٣- ماڵەکە سووتا.
1️⃣بکەر دیار: بە پێچەوانەوەی خاڵی پێشووتر ناوەکەی دیارە، کە هەمیشە بکەرێکی ئاشکرا و ڕوون لە ڕستەکە بەدی دەکرێت.
نموونە 👇
١- ئارام پیاوەکەی کوشت.
٢- پۆلیس دزەکەی گرت.
2️⃣بکەر نادیار: هەمیشە ئەوەی کارەکەی بەسەر دەسەپێندرێت ئەرکی جێگری بکەر وەردەگرێت، لە ڕاستیدا بکەرێک هەبووە لە ڕستەکەدا، بەڵام دیار نییە و ئاماژەی پێ نەکراوە.
نموونە👇
١- پیاوەکە کوژرا.
٢- دزەکە گیرا.
3️⃣بکەری لۆجیکی: بریتییە لەو بکەرەی کە ڕاستەوخۆ کەسەکە یان جێناوەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی کارەکە.
نموونە👇
١- دارا کتێبەکەی برد.
٢- نازێ سێوەکەی خوارد.
4️⃣بکەری ڕێزمانی: لەم شێوازە لە ڕووی یاسای ڕێزمانەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر، چونکە کارەکان لەخۆوە ئەنجام نادرێن، بەڵکوو هێزێکیان لەپشتە.
نموونە 👇
١- ئاوەکە ڕژا.
٢- باخەکە سووتا.
5️⃣بکەر نادیاری ئاماژەپێکراو: بەو بکەرانە دەگوترێت، کە لە ڕووی ڕوخسارەوە ڕستەکان بکەریان نادیارە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بکەریان لە شوێنێکی دیکەی ڕەستەکەدا دەرکەوتووە.
نموونە👇
١- ئارام بە دەستی نەسرین نێژرا.
٢- دلژین بەهۆی داراوە ناسێندرا.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
چاوگ ئەگەر لێکدراو بوو، هەمیشە لە گەردانکردن جیا دەنووسرێت، جێناوی لکاو بگرێت یان نا.
نموونە(چاپکردن، سەرکەوتن، خۆشویستن... هتد)
لە دۆخەکانی کار بەبێ جێناو.
چاپ کردووە، چاپ کردبوو، چاپ دەکرد، چاپ کرد.
سەر کەوت، سەر کەوتووە، سەر کەوتبوو، سەر دەکەوت.
🔴چاوگی داڕێژراو جیا دەنووسرێت. بە مەرجێک یەکێک لەم پێشگرانەی لەگەڵ نەبێ،(وەر، دا، هەڵ، ڕا)
نموونە(پێکردن، تێکردن، لێدان،... هتد)
لە دۆخی کار
پێ کرد، پێ کردووە، پێ کردبوو، پێ دەکرد.
تێ کرد، تێ کردووە، تێ کردبوو، تێ دەکرد.
لێ دا، لێ داوە، لێ دابوو، لێ دەدا.
بۆ ڕانەبردووش وایە،( تێ دەکەم، پێ دەکەم، لێ دەدەم)
بۆ داخوازیش(پێ بکە، تێ بکە، لێ بدە)
ئەگەر بە پێشگری(وەر، دا، هەڵ، ڕا)دەست پێ بکات ئەوا جیا نانووسرێت.
نموونە(هەڵکردن، داخستن، ڕاگرتن، وەرگرتن)
لە دۆخی کار ڕابردوو
هەڵکرد، هەڵکردووە، هەڵکردبوو، هەڵدەکرد.
داخست، داخستووە، داخستبوو، دادەخست.
ڕاگرت، ڕاگرتووە، ڕاگرتبوو، ڕادەگرت.
بۆ کاری ڕانەبردوو
نموونە: هەڵدەکەم، دادەخەم، ڕادەگرم.
بۆ داخوازی(هەڵبکە، دابخە، ڕابگرە)
🟤سەبارەت بە پێشگری(دەر) پسپۆڕانی زمان بۆچوونی جیاوازییان هەیە لەسەری بەشێکیان دەڵێن: پێشگرە و بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بەشێکی تریان دەڵێن: وشەی سەربەخۆیە لە دۆخی کار و گەردانکردندا جیا دەنووسرێت.
من لەگەڵ بۆچوونی یەکەمم، کە بەسەریەکەوە بنووسرێت.
دەرچوون.
دەرچوو، دەرچووبوو، دەردەچوو، دەرچووە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
ڕۆژی جواننووسیی جیهانی
وریا عمر امین
شاعیری عیشق و جوانی(ڕێدار سابیر) لە پەیوەنییێکیدا پرسیاری لێ کردووم (کامیان ڕێزمانیتر و ڕاستترە(جواننووس) یا (خۆشنووس)؟ هەر وەها دەپرسێ (ئایا ڕۆژی جواننووسیی جیهانیی هەیە؟).
سوپاس بۆ بەڕێز (ڕێدار سابیر):
.
.لە ڕووی ڕێزمانییەوە داڕشتەی هەردووکیان تەواو و ڕێزمانین. هەردووک لە ئاوەڵناو و ڕەگی کار پێکدێن، لەگەڵ یاساکانی داڕشتنی وشەی لێکدراو لە زمانی کوردیدا دەگونجێن.. بەلآم لە ڕووی لۆجیکی سیمانتیکییەوە (جواننووس) ڕاستتر و لەبارترە و (خۆشنووس) هەڵەیێکی باوە.
مرۆڤ پێنج هەستی هەیە کە ئەمانەن: بینین Sight – بیستن Hearing - بۆنکردن Smell – تامکردن Taste – پێکەتن Touch.
ئەو وشانەی هەستەکانیان پێ دەردەبڕدرێ سەر بە بەشە ئاخاوتنی (ئاوەڵناو) ن.
هەستی (بینین) وەسفی شتی دەرەکی دەکات کە بە چاو دەبینرێن( جوان ، بەرز ، ڕێک ، بچووک ، گەورە، شێلوو.. هتد) وەک لە:
مناڵی جوان / چیای بەرز / هەناری بچووک / درەختی سەوز/ ئاوی شێلوو ... هتد.
هەستی (بیستن و بۆنکردن و تامکردن) وەسفی شتی ناوەکی دەکەن ، هەستیان پێدەکرێ بەڵام نابینرێن( ترس ، خۆش ، شیرین ، تاڵ، مزر، ... هتد). وەک لە:
دڵی خۆش / هەناری شیرین / بۆنی گوڵ .. هتد.
هەندێ شت هەیە بە مێتافۆڕ و فرەوانبوونی واتایی Semantic Expansion قبووڵی هەردوو جۆر دەکات.، وەک (ڕۆژێکی خۆش و جوانە/ شیعرێکی بەرز و بەتامە/ بۆنی مردن / یاری شیرین ... ).
لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی (خطاط) ی عەرەبیی بەرانبەر calligrapher ی ئینگلیزی (جواننووس و خۆشنووس) بەکار هێنراون. بە پێی شیکردنەوە و لۆجیکی سیمانتیکی (جواننووس) تەواوتر و لەبارترە چونکە سەر بە هەستی بینینە. هەرگیز بە هەستی ناوەکی وەسف ناکرێت.
بەجۆرەی پرسیاری دووەم :
بەڵێ هەموو ساڵ لە ڕۆژی دووەم چوارشەممەی مانگی ئاب، ئاهەنگی ڕۆژی جواننووسی جیهانی بەڕێوە دەچێ. ئیمساڵ دەکەوێتە (١٣ ی مانگی ئاب).
لەگەڵ ڕیزم.
وریا عمر امین.
Miĥemed kurdî:
قید= کۆت، بەند، زنجیر، گیر
✅✅✅✅
قید و بند= کۆتوبەند، کۆتوزنجیر، گیروداو، بەستراوەیی
✅✅✅
لاقید(بی قید)= بێبار، کەمترخەم، خەمسارد، گوێنەدەر، کەترە، بێسەروبەرە
✅✅✅
مقید= پابەند، پێبەست، دەربەست، بەستراو، بەند، پێبەند
✅✅✅
در قید حیات بودن= زیندبوون، ژیان، لە ژیاندا بوون، مان
✅✅✅
ارجح= پێشتر، سەرتر، پەسندتر، باشتر، چاکتر، خاستر
✅✅✅
ارجحیت(رجحان)= باشتری، سەرتری، پێشتری، چاکتری، بەرزتری، لەپێشتری
✅✅✅
مرجوع کردن= گەڕاندنەوە، گێڕانەوە، ناردنەوە، دانەوە
✅✅✅
متلک= پلار، تەشەر، تانە، لاتاو، لاپرتنگ، لابڕدنگ
✅✅✅
متلک پراندن= پلارتێگرتن، تەشەردان، پلارهاویشتن، قسەفڕێدان، تەوسلێدان، لاتاوخستن، تانەلێدان، لاپرتنگوەشاندن، لابڕدنگتێگرتن
✅✅✅
مساعدت= یارمەتی، یاریدان، ئاریکاری، هاوکاری، یاریدە
✅✅✅
مساعد= باش، لەبار، شیاو، گونجاو، سازگار، یاریدەر، یاریدەدەر، ئاریکار
✅✅✅
قول مساعد= بەڵێنی هاوکاری/ئاریکاری/پشتگری/پاڵپشتی
✅✅✅
🔴پرسیار فێرخوازان لە چ کاتێک (بە)و(لە) دەلکێن؟
وەڵام⬇️
1️⃣ئەگەر(بە) پێشگر بوو، (هاوەڵناوی داڕێژراو یان هاوەڵکاری داڕێژراو) دروست کردبێت دەلکێت.
نموونە:(ئەو بەهێزە)هاوەڵناو.
(ئەو بەهێز ڕادەکات) هاوەڵکار.
لەو نموونەی زیاتر دەردەکەوێت
(بەهێز، بەگڕوتین، بەبەلاش، بەخۆڕایی، بەجوانی، بەشەو،... هتد)
2️⃣ئەگەر(بە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition)هیچ کاتێک نالکێت، چونکە وشەی نوێ زیاد ناکات.
نموونە:(بە هێز دەتوانین سەر بکەوین)
(بە هاوین سەیران خۆش نییە)
یان(من بە تۆم گوت)
3️⃣ بۆ سوێندخواردن هەمیشە (بە) جیا دەنووسرێت.
نموونە:(بە خودا ناخۆم).
(بە جوانیی تۆ درۆ ناکەم)
4️⃣ئەگەر (بە) ببێت بە پێشبەند هەمیشە جیا دەنووسرێت کاتێک( circumposition) دروست دەکات.
نموونە(پارەکەم بە ئەودا نارد).
(بە تۆوە دەژیم).
ئەو چوار خاڵە جێبەجێ بکە، ئیتر کێشەت نامێنێت لە لکاندن یان نە لکاندنی(بە).
🟡1️⃣ئەگەر (لە) هاوەڵکاری داڕێژراوی دروست کرد هەمیشە دەلکێت.
نموونە:(لەتەنشت دارەکە خەوت.)
(ئەو لەپێش هەموویان ڕۆیشت. )
لەو نموونانە زیاتر دەردەکەوێت(لەبن، لەژێر، لەبان، لەسەر، لەسەرخۆ، لەسەر لا، لەپشت... هتد)
2️⃣ئەگەر(لە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition) هەمیشە جیا دەنووسرێت.
نموونە:(لە پارەی حەرام خۆتان بپارێزن)
(من لە تۆ خۆش بووم)
3️⃣ئەگەر(لە) ببێتە پێشبەند یان(circumposition) دروست بکات هیچ کاتێک نالکێت، چونکە پێشبەند نەلکاوە.
نموونە:(لە هەولێرەوە هاتووم)
(لە دڵمدا، ڕق نییە)
4️⃣ئەگەر(لە) لەگەڵ ئەندامەکانی جەستە بێت نالکێت چونکە هەرد دەبێت بە ئامرازی پەیوەندی.
وەکوو:(لە چاوی دیارە، تووڕەیە. )
(لە سەری دیارە زانایە. )
(لە پشتم ئازاری زۆر هەیە. )
5️⃣ئەگەر (لە) سەرەگرێ دروست بکات دەلکێت.
وەکوو(لەبیر، لەچاو، لەدەست، لەهۆش، لەکۆڵ... هتد)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63.
بۆ فێربوونی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی لەگەڵ کەسانی شارەزا، سەردانی ئەم کۆڕە بکەن هەموو هەفتەی دوو شەو وانەی ڕێنووسمان دەبێت.
بەستەری کۆڕ👇
@fergayrenusrezman
🟧تەواوکاریی وانەی پێشوو. ⬇️
🟦دیارکردنی ئامرازەکان لە زمانی کوردیدا.
6️⃣ئامرازی بێجگە: ئەو ئامرازانەن ناو و جێناو لە ڕوودان و ڕوونەدانی ناو ڕستەدا دادەبڕن، واتا لە بەشداربوون و بەشدارنەبوون...(جگە، بێجگە لە، بێ، بەبێ، وێڕای، بەس، تەنیا... هتد)
نموونە: بێجگە لە ئاکۆ کەس نەهات.
تێبینی/ ئامرازی بێجگە لەگەڵ زۆربەی فرمانەکان بەکار دەهێندرێن، لە ڕستەی نەرێشدا بەکار دێت، لە ڕووی واتاوە سەربەخۆ و واتادارن.
7️⃣ئامرازی لێکچوندن: ئەو ئامرازانەن بۆ لێکچواندنی ناو و جێناو و کردەوە بەکار دەهێندرێن، کە لە سیفەت و کردەوەدا لێک دەچوێندرێن نزیکیایەتی پیشان دەدەن یان وەکوو یەکن.
(وەک، وەک یەک، ئەڵێی، ئەڵەی عەینەن، کتومت، هەروەکوو... هتد)
نموونە: چرۆ کتومت دایکییەتی.
8️⃣ئامرازی نەرێ: سادە (هەرگیز، قەت)
ناسادە (هەرگیزاوهەرگیز)
نموونە: هەرگیز ناتبەخشم.
9️⃣ئامرازی دڵنیایی: سادە (کە، دە، هەر، جا)
ناسادە ( دەی، دەسا، سا، دەبا) دوو لایەنە بۆ گومانیش بەکار دێت، واتای ئەگەر دەبەخشێت.
نموونە: دەبا بڕۆین..
هەر هاتووە فشە دەکات.
0️⃣1️⃣ئامرازی مەرج: (هەتا، تا، مەرجە، شەرت بێ، مەرج بێ، ئەگەر... هتد)
نموونە: شەرت بێ لە داخت تەرکی دنیا کەم.
1️⃣1️⃣ئامرازی وریاکردنەوە: (ئەهـ، ئەها، ئادەی، هێی، وا)
نموونە: ئەها لە ترسا ڕای کرد.
2️⃣1️⃣ئامرازی گاڵتەپێکردن و سەرزەنشتکردن: ( شیڕ، جڕت، تڕحێو، زەڕ، چش، پف، هەی هەی، هۆیها، دەیهۆ،... هتد)
نموونە: شیڕ تۆ شەڕ بکەی.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
چیا عەزیزی
بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕووسیەدا
@taqikarikurdi
بە خستنەڕووی پێگەی فەرهەنگیی کوردەکانی ڕووسیە، ئەم تێڕوانینە گشتییە بۆ بزووتنەوەی کورد کۆتایی١ پێ دەهێنین. ئەگەر لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە بەراورد بکەین ژمارەی دانیشتووانی کوردەکانی ڕووسیە، بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر کەمە؛ بەڵام لە ڕووی داننان بە مافەکانیانەوە دەکرێ بڵێین یەکێتیی سۆڤیەت تاکە وڵاتی جیهان بوو کە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا ناوە و هەر بۆیەش کوردانی ڕووسیە لە چالاکییە ئەدەبییەکان و قوتابخانەکان بە زمانی کوردی، چاپەمەنی و بەرنامەکانی ڕادیۆیی سودمەند بوون.
توێژەران و زانایانی ڕووسیە بوونەتە هۆی سەرفرازیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی لاوی ئەو وڵاتە. لە ئەرمەنستان و گورجستان قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی هەبووە. لە ئێرەڤان، کورسییەکی کوردۆلۆژی لە پەیمانگای پەروەردەی ئەرمەنی دامەزرا و هەروەها ژمارەیەکی زۆر کتێبی دەرسی بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەکانی زمانی کوردی لە لایەن کوردناسانی ئەرمەنی لە ئێرەڤان چاپ کراون. لە نێویاندا بەرهەمەکانی ت. ماراگولۆڤ (T.Maragulov) و ڕ. درامژان (R.Drambjan) دەکرێ ئاماژەیان پێ بکرێت، و لە دوای ساڵی ١٩٣٦ کتێبی کوردی لە لایەن نووسەرانی کورد ئەمینێ ئەڤدال (Amine Avdal) و و. نادری (w.nadri) و هتد بڵاوکرایەوە.
لە کۆتاییدا، هەر لە سەرەتای جەنگەوە دوو ڕێزمانی زۆر تەواو لە لایەن ک. کوئدۆف (K. (Kuedoev و ل. ل. سکێرمان (L. L. Sekerman) لە ئێرەڤان و مۆسکۆ بڵاوکرایەوە.
مێژووی تازە دروستکراوی ئەدەبی کوردیی ڕووسیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئەلفوبێی کوردی گۆڕدرا بۆ لاتینی و چەندین بەرهەمی لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا لەخۆ گرت. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٨ لە کۆنگرەی قوتابیانی گەشتیار لە ئەورووپا ڕاگەیاندرا کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و پێنجسەد بەرگ کتێب و وتار بە زمانی کوردی، لە ڕووسیە نووسراون و چاپ کراون. بەناوبانگترین نووسەرانی کوردی ڕووسی بریتی بوون لە: عەرەبێ شەمۆ (A. Shamilov)، جێندی (A. Gindi) و لازۆ ((Lazo، قاسک (Qasck) مراد (Mirad) و نادری سیواس کە زۆرتریان لە ئێرەڤان بڵاو دەبوونەوە. هەروەها ڕۆژنامەی ڕێیا تازە (Reya Taze) لە ساڵی 1939ەوە هەفتەی دووجار لە ئێرەڤان چاپ دەکرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٤ چەندین دیوانی شاعیران و نووسەرانی کورد بە سەرپەرشتیی ج.جەلیل (G.Galil) لە شاری ئێرەڤان بڵاوکرانەوە.
لە ساڵی ١٩٢٢دا ئەلفوبێی کوردی بۆ ئەلفوبێی ئەرمەنی گۆڕدرا و پاشان لە ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن ئایسۆر مارۆگولۆف (Aissor Marogulov) و عەرەبێ شەمۆوە بۆ ئەلفوبێی لاتینی گۆڕدرا و لە ساڵی ١٩٢٨دا ئەم گۆڕانکارییە ناسێندرا.
لە ساڵانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ ئەلفوبێی سیریلیکی (ئەلفوبێی ئێسلاڤی) کە سی و نۆ نیشانەی هەبوو (نۆ نیشانە دەنگدار و سی نیشانەی بێدەنگ) و لە لایەن وێژەوەوانگەلێک وەک کاپاک جان (Kapacjan) و جندییەوە (A. Gindi) ئامادەکرا، جێگەی ئەلفوبێی لاتینیی گرت کە ک.کوردۆڤ (K.Kurdoev) لە بەرهەمە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی ڕێزمانی زمانی کوردی (Grammatica Kurkoyo jazyka).
خشتەی بەراوردکاریی پێنج جۆر ئەلفوبێی کوردیی بەم شێوەیە ئامادە کردووە:
ئەلفوبێی عەرەبی، ئەلفوبێی سیریلیک ١٩٤٥ ، لاتینی ڕووسی ١٩٢٧ ، لاتینی سووری و لاتینی عێراقی.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ئێتنۆلۆژیای ڕووسی لە شارەکانی مۆسکۆ لینینگراد بە خێرایی گەشە دەکات و زۆرێک لە کوردناسانی زانکۆ جیاوازەکان ڕەچەڵەکیان کوردە.
سەرچاوەکان:
CD.Larticle ires dicumente de M.A.Benningsen٫ les kurdes la kurdologic en union sovietique paru dans les cahier du monde Russe et sovietique vol i_i٫ avril_Juin1960.
. le problème kurde - joyce blau
3. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.
4. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc..
5 CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.
Miĥemed kurdî:
ردوبدل= ئاڵوگۆڕ، گۆڕینەوە، ئاڵووێر، ئاڵشت
✅✅✅
کنکاش= لێکۆڵینەوە، کوڵینەوە، توێژینەوە، ڤێکەتن، گەڕان
✅✅✅✅
کنکاشگر= توێژەر، لێکۆڵەر، گەڕێن، پەیدۆز
✅✅✅
غفلت= بێئاگایی، نائاگایی، سەوخان، لەبیرچوون، لەیادبردن، کەمتەرخەمی
✅✅✅
غافل= بێئاگا، نائاگا، فەرامۆشکار، کەمتەرخەم
✅✅✅✅
اغفال= فریودان، هەڵخەڵەتاندن، خافڵاندن، خڵافاندن، خەڵەتان، لەخشتەبردن، خاپاندن
✅✅✅
اغفال شده= فریودراو، هەڵخەڵەتاو، خاپاندراو، هەڵخڵەتاو، خڵەتاو، خەڵەفاو، لەخشتەبراو، لەخشتەچوو، هەڵفریواو، هەڵخەڵەتێنراو
✅✅✅
اغفالگر= فریودەر، خاپێنەر، هەڵخەڵەتێن، لەخشتەبەر، خەڵەتێن، خڵەتێنەر
✅✅✅
به نحو احسن= بە باشترین شێوە، بە جوانترین شێوە
✅✅✅✅
ضمنِ= وێڕای، دەگەڵ، لەگەڵ، سەرەڕای، دەنێو، لەناو، لەنێو
✅✅✅
ضمنا= لەگەڵ ئەوەشدا، وێڕای ئەوەش، سەرەڕای ئەوەش، دەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها
✅✅✅
ضمنی= ئاماژەگەرانە، بەئاماژە، ناڕاستەوخۆ، پاڵەکی، لەپاڵەوە
✅✅✅
اشاره ضمنی= ئاماژەی ناڕاستەوخۆ(پاڵەکی)
✅✅✅
🟨ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟ تەواوکەری وانەی پێشووتر☝️.
🟣بەشێکی پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆر.
1️⃣ ڕستەی ئیسنادی: بەو ڕستانەی دەگوترێت، کە لە چاوگی (بوون)ەوە پێک هاتبن.
نموونە: پێرێ بێزار بووم.
2️⃣ڕستەی کرداری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کردارەکەنیان جگە لەو کردارانە بێت، کە لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون.
نموونە: نەشمیل مرد.
3️⃣ڕستەی بێکردار: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کردارییان تێدایە.
نموونە: دەست خۆش، بە داخەوە.
تێبینی/ بێ گومان لەم جۆرە پۆلینکردنەدا ڕستەی ناوی، واتا ئەو ڕستەیەی کرداری تێدا نییە، ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدان بێت، ئەوەیە ڕستەی ناوی، تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە هەست بە نەبوونی کاتەکەی دەکەین.
🔴بەشێکی تری پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆری تر👇
1️⃣ڕستەی کاری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لەنێو ڕستەکەدا هەست بە بوونی کار دەکەین، چ لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو یان داخوازی... هتد بێت، کەواتە کاری تێدایە لەهەر دەم و جۆرێکیدا بێت، واتا ڕستەیەکی کردارییە.
نموونە: مامۆستا ڕۆیشت.
2️⃣ڕستەی کاری ناتەواو: ڕوونە مەبەستیشیان لەم جۆرە ڕستانە، ئەو ڕستانە دەگرێتەوە، کە کاری ڕستەکانیان لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون، کە خۆی لە نیهاد و گوزارەدا دەبینێتەوە.
نموونە: نالی شاعیر بوو.
3️⃣ڕستەی ناوی: یان ڕستەی بێکات، لەم جۆرە ڕستانەدا دیدی (پسپۆڕان)ەوە کاری ڕستەکان، نەک کاری تەواوی تێدا نییە، بەڵکوو کاری ناتەواویشی تێدا نییە.
نموونە: ئارام مامۆستایە.
تێبینی/ بەم جۆرە ناساندنە ئەم ڕستەیە، ڕستەیەکی ناوییە، لەم جۆرە ڕستانەشدا زاراوەی (نیهاد و گوزارە)ی لێ دەنرێت، بەرانبەر بە (مبتدأ و خبر)ی زمانی عەرەبی، بێگومان لێرەدا بوونی ئەو مۆرفیمی(ە)یە، لە کۆتاییی گوزارەکەوە، ئەوە بە (جێناوی لکاو)دانراوە، نەک کاری ناتەواو بۆ دەم ئێستا هەر بەم تێڕوانینە، بوونی ڕستەی ناوی ئاماژەی پێ کراوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
ئەمڕۆ ( ٢٨ی ) خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی کوردە
محەممەدئەمین شێخولئێسلامی
ناسراوە بە هێمن موکریانی
ڕۆحی شاد و یادی بەرز
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قـــــــەتارێ
یادم بکــــــەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خــــــەبات
یادی منی بێبەش له خۆشی و شادی
یادی منی ســــــــــەوداسەری ئازادی
مامۆستا هێمن
کێشەی زاراوە
وریا عمر امین
.
دوا بە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستەکەم لە بارەی زاراوەی (دیبەیت) کە میدیاکان لە جیاتی (گفتوگۆ) بەکاری دەهێنن. ژمارەیکی زۆر لە هاوفێسان وخوێنەران تێبینیی خۆیان لە بارەیەوە خستۆتە ڕوو. دیارە تێبینی و کۆمێنتی ئەوانەی شارەزا و پسپۆری زمانەوانین ڕوون و هاوڕامن. بەڵام هی ئەوانی تر، هەر یەکە بە ئارەزووی خۆی بە لایێکدا ڕایدەکێشێ. سەرەڕای ئەمەش تێبینییەکانیان لە سوود بەدەر نییە. سوپاسی هەمووان دەکەم. هیوادارم هەمیشە بەشدار بن لەم جۆرە جموجۆڵانە.
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم کێشە زمانەوانییە، بەشێکی ئەو لێکۆڵینەوەیەم دەخەمە ڕوو کە لە ژمارە (٥ / ٢٠٢٢) ی گۆڤاری(زمان و زار)دا بە ناونیشانی (زاراوە لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە) بڵاوبۆتەوە. تیایدا بە ڕوونی باسی کێشەی زاراوە لە زمانی کوردیدا دەکەم و چۆن زمانەوانی چارەسەری دەکات.
..
زاراوە ناوى بوارێکە. بە گشتی لە یەک وشە پێکدێت.. پێناسەى بوارەکە نییە . هەرگیز بوارێ لە وشەیێکدا کۆ ناکرێتەوە. واتا هیچ مەرج نییە پەیوەندى لە نێوان زاراوە و ئەو واتایەى دەیگەیێنێ هەبێ. لە ڕووى زمانەوانییەوە گرنگ نییە زاراوەکە لە نژاددا چۆن پەیا بووە و چۆن دانراوە و واتا نژادەکەی چی بووە. کە زانایێ یا بیرمەندێ، شتێ یا چەمکێ دادەهێنێ یا دەدۆزێتەوە هەر خۆى زاراوەکەى بۆ دادەنێ ، هەرگیز پرس بە زمانەوانان ناکات. ئیتر ئەوە دەبێ بە ناو بۆ ئەو دیاردە و بوارە. دانەرەکە چۆنى دادەنێ وا بەکار دەهێنرێ و کەس دەخڵى بەسەرەوە نابێ. لە دەزگا زانستییەکاندا بەو جۆرە تۆمار دەکرێ، ئیتر کەس دەسکاریى ناکات و پێشنیازی شێوەی تری بۆ ناکات. هیچ زاراوەیێک لە هیچ بوارێکى زانستدا زمانەوانان داینانێ. داهێنەرەکە خۆى یا بوارەکەى خۆى بۆى دادەنێ.
.
زاراوە چاک و خراپى نییە. کە دادەنرێ دەبێ وەک خۆى بەکار بهێنرێ. گۆڕینى زاراوە زیان بە کاروانى لێکۆڵینەوەى زانستى دەگەیێنى و دەیشێوێنێ. ئەم دیاردەیە لە مێژووی زانستدا نەبووە و نیییە. هەر لای ئێمە هەیە. ئەمەش هۆی کزیی ڕۆشنبیریی گشتییە.
.
هیچ بنەمایەک بۆ داڕشتنى زاراوە نییە، هەمووی بە ڕێکەوت سەرهەڵدەدەن یا بوار و خاوەن داهێنانەکە دایاندەڕێژن. سەیر لەوەدایە ، زمانەوانانمان کە زاراوە دەکەن بە کوردى ، هەوڵدەدەن لە گەڵ واتاکەى بیگونجێنین ، کەچى زاراوەکە خۆى لە نژاددا هیچ پەیوەندیێکى بە چەمک و واتاکەیەوە نییە.
.
بە سەدان زاراوە و وشە هەن پێچەوانەى واتاکایانن.
(ڕەنجبەر) بە واتاى (ڕەنجدەر) بەکار دەهێنرێ کە پێچەوانەیێتی.
(کۆچبەر و کۆچەر) واتاى پێچەوانەى یەکتر دەگەیێنن.
لە زمانى عەرەبیدا زاراوەى (تمريض ـ ممرضة) بەرانبەر(سارێژکردن و سارێژکەر) بەکار دەهێنرێن. کەچى واتاى (نەخۆشخستن و نەخۆشخەر) دەگەیێنن. کە دژى ئەو واتایەیە بۆى دانراوە.
.
بە هەزاران زاراوە لە فیزیا و کیمیا و گەردوونناسى و ماتماتیک و بزیشکى و هەر بوارێکى ترى زانست، بە ناوى زانایان دانراون، وەک(ڤۆڵت ـ ئەمپێر ــ فەڕەداى ـ نیوتن ـ و هەزارانى تر) یا بە ناوى ئەو زانایانەى دایانهێناوە چ پەیوەندیێک هەیە لە نێوان واتاى (ڤۆڵت ـ ئەمپێر ــ فەڕەداى ـ نیوتن) کە ناوى زانایانن و ئەو چەمک و وزە و دیاردانەی دەیگەیێنن؟.
.
سەدان هەزار زاراوە بە پێڕەوى ئەکڕۆنۆمى Acronym داڕێژراوە . لەم پێڕەوەدا پیتى یەکەمى ڕیزە وشەیێک لێکدەدرێ و زاراوەکەى پێ دادەڕێژرێ. وەک لە :
لێزەر Laser لە لێکدانی یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە light amplification by stimulated emission of radiation
یونیسێف Unicef) لە لێکدانی یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە United Nations International Children's Emergency Fund
ئۆپێک Opec لە لێکدانی یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە Organization of Petroleum Exporting
.
ماوس mouse وشەیێکى ئینگلیزییە ، واتا (مشک) .. وەک زاراوە لە ئامێرى جووڵە پێکردنى سەر شاشەى کۆمپیوتەر نراوە . شێوەى و جووڵەپێکردنى لە مشک دەکات. بەم لێکچوونە ناویان نا (مشک)
مشک لە کوێ و ئەم ئامێرە لە کوێ !؟.
.
.
سەبارەت بە زاراوە دانان لە زمانى کوردیدا، وەک من بزانم ئێمەى کورد هیچ داهێنانێکى خۆمان نییە تا زاراوەمان بۆ دانابێ. ئەوەى لەم ڕووەوە ئەنجام درابێ وەرگرتنى زاراوە بووە لە زمانانى ترەوە و کردنیەتى بە کوردى. ئەمە واى کردووە زۆر کەس ئەم ئەرکە ئەنجام بدات، هەر یەکەش بە جۆرێ. ئەم دیاردەیە تا ڕادەیێکى زۆر ، گەرەلاوژێى هێناوەتە کایەوە. بۆ نموونە لە بوارى یاساناسیدا زیاتر لە بیست فەرهەنگ و دەیان فەرهەنگۆک دانراون. دوانیان نا بینرێ لە هەمان زاراوەدا وەک یەک بن.
.
کە زاراوە دادەنرێ لەوانەیە سەرەتا سەیر و ناقۆڵا بێتە بەرچاو لە بەکار هێنانی ڕۆژانە. بەڵام لە ئەنجامی بەکار هێنانی ڕۆژانەی دەبێتە شتێکی ئاسایی. وەک زاراوەى (هاتوچۆ). سەرەتادا زۆر ناڕەزاییى خەڵک و ڕۆشنبیرانی لەسەر دەربڕا و ئێستا بۆتە شتێکى زۆر ئاسایى.
دیاکۆ هاشمی:
سیستەمی ٢٤ کاتژمێری یان ١٢ کاتژمێری؟
بەکارهێنانی سیستەمی ٢٤ کاتژمێری (وەک ١٤:٠٠ لە باتیی ٢ی پاشنیوەڕۆ، یان ٢٢:٠٠ لە باتیی ١٠ی شەو) چەندین سوودی گرنگی هەیە، بەتایبەتی لە دۆخە فەرمی و پیشەیییەکاندا. هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەمانەن:
١. ڕوونی و نەهێشتنی تەمومژ:
ئەمە گرنگترین خاڵە. لە سیستەمی ١٢ کاتژمێریدا، کاتژمێرێک وەک "٢" دەکرێت مەبەست لێی ٢ی بەیانی بێت یان ٢ی پاشنیوەڕۆ. ئەمە پێویستی بە زیادکردنی دەستەواژەی وەک "بەیانی"، "پاشنیوەڕۆ"، "ئێوارە" یان "شەو" هەیە (یان AM/PM بە ئینگلیزی). بەڵام لە سیستەمی ٢٤ کاتژمێریدا، ١٤:٠٠ تەنها یەک جار لە ڕۆژێکدا هەیە و هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە کە مەبەست کام کاتەیە. ٢:٠٠ هەمیشە مەبەستی ٢ی بەرەبەیانە. ئەم ڕوونییە زۆر گرنگە لە بواری گواستنەوە (فڕۆکەوانی، شەمەندەفەر)، بواری سەربازی، نەخۆشخانەکان، خشتەی کار و هەر دۆخێک کە وردبینی لە کاتدا زۆر پێویست بێت.
٢. فەرمیبوون و پیشەییبوون:
لە زۆر بواری فەرمی و پیشەییدا (وەک نامەگۆڕینەوەی فەرمی، بەڵگەنامەکان، ڕاپۆرتەکان، خشتەی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان)، سیستەمی ٢٤ کاتژمێری وەک ستانداردێک سەیر دەکرێت و بەکارهێنانی زیاتر پیشەیی و ڕێکخراو دەردەکەوێت.
٣. ئاسانکاری لە ژماردن و ڕێکخستن:
کاتێک خشتەی کار دادەنێیت یان ماوەی نێوان دوو کات دەژمێریت، سیستەمی ٢٤ کاتژمێری ئاسانکاری دەکات، بەتایبەت ئەگەر ماوەکە نیوەڕۆ (١٢:٠٠) یان نیوەشەو (٠٠:٠٠) ببڕێت. بۆ نموونە، ژماردنی ماوەی نێوان ١٠:٠٠ (١٠ی بەیانی) و ١٤:٠٠ (٢ی پاشنیوەڕۆ) ڕاستەوخۆیە (١٤ - ١٠ = ٤ کاتژمێر)، بەڵام لە سیستەمی ١٢ کاتژمێریدا کەمێک ئاڵۆزترە.
٤. ستانداردی نێودەوڵەتی:
هەرچەندە سیستەمی ١٢ کاتژمێری لە هەندێک وڵاتدا (وەک ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی کۆمۆنوێلس) لە قسەکردنی ڕۆژانەدا باوە، بەڵام سیستەمی ٢٤ کاتژمێری ستانداردێکی ناسراوی نێودەوڵەتییە (ISO 8601) و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەتایبەت لە ئەورووپا و ئاسیا، لە نووسین و دۆخە فەرمییەکاندا بەکار دێت.
٥. کورتکردنەوە لە نووسیندا:
نووسینی "١٤:٠٠" کورتترە لە نووسینی "کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ".
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، لە گفتوگۆی ڕۆژانە و نافەرمیدا، هێشتا سیستەمی ١٢ کاتژمێری زۆر باوە و بەکارهێنانی ئاسایییە و هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە زۆربەی جار کۆنتێکستی قسەکە ڕوونی دەکاتەوە مەبەست کام کاتەیە.
کەواتە، بۆ مەبەستی فەرمی، پیشەیی، تەکنیکی و هەر کاتێک کە وردبینی و ڕوونی لە دەربڕینی کاتدا زۆر گرنگ بێت، بەکارهێنانی سیستەمی ٢٤ کاتژمێری بژاردەیەکی باشتر و گونجاوترە.
📝 چۆن زمانی کوردی باشتر بۆ سەردەمی ژیریی دەستکرد ئامادە بکەین؟
✍ د. ئاران ئەمینی
هەر وەک دەبینین لەم ساڵانەدا تەکنۆلۆژییەکانی زمان بۆ چوار بواری سەرەکیی وەرگێڕانی ماشین، ناسینەوەی ئاخاڤتن، بەرهەمهێنانی ئاخاڤتن و بەرهەمهێنانی زمان لێرە و لەوێ بۆ زمانی کوردی - بەتایبەت کوردیی ناوەڕاست و کوردیی ژوورین - لە بەردەستە یان کاریان لەسەر دەکرێت. لە نێوان ئەو چوار تەکنۆلۆژییەدا وەرگێڕانی ماشین و بەرهەمهێنانی زمان لە گەشە و پەرەسەندنی زماندا بناەییترن. تەکنۆلۆژییەکانی دەنگیش کەڵکوەرگرتن لە زمان و بەرهەمهێنان ئاسانتر و خێراتر دەکەن.
پێویستە بازنەی ڕۆشنبیری و ئەکادیمیکی کورد ئاگاداری هەندێک شتی سەرەتایی لەسەر ژیریی دەستکرد بێت بۆ ئەوەی باشتر زمانی کوردی ئامادەی ئەم جیهانە نوێیە بکات. لێرەدا دوو چەمکی نێواندۆزی (interpolation) و دەردۆزی (extrapolation) شی دەکەومەوە کە یارمەتیمان دەدات تێ بگەین لەسەر چ شتێک بۆ زمانی کوردی کار بکەین.
بەسادەیی نێواندۆزی واتە ئەوەی کە تۆ بتوانیت بە پێدرانی چەند خاڵ، خاڵی دواتر یان خاڵێکی نێوان دوو خاڵی دراو پێشبینی بکەیت. ژیریی دەستکرد لە پرسی نێواندۆزیدا زۆر سەرکەوتووە. بۆ نموونە ئەگەر ئەم ڕستەت دیت پێشبینی بکەیت وشە نەهاتووەکە چییە «من ئاو ... و تینویەتیم دەشکێنم». لێرەدا تا ڕادەیەکی زۆر دەزانین کە وشەی «دەخۆمەوە» دێت. ژیریی دەستکردیش هاوشێوەی ئێمە لەو دەیتایەی لەسەر وێب هەیە، زانیاریی وشەدان و وشەسازی و ڕستەسازی تێکەڵ دەکات و پێشبینییەکی دروست بەدەستەوە دەدات.
دەردۆزی بەپێچەوانە واتە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستدایە نەتوانیت خاڵی دواتر پێشبینی بکەیت، چونکە خاڵی دواتر لە بازنەی زانیارییەکانی ئێمەدا نییە. ژیریی دەستکرد لە دەردۆزیدا سنووردارە. بۆ نموونە وشەیەکی نوێ و نامۆی زانستی لە بەرچاو بگرن کە پێشتر هیچ بەرانبەرێکی بۆ دانەنراوە، ئیتر وەرگێڕانی ماشین نازانێت چیی بۆ دابنێت و مۆدێلی زمانی بەرهەمهێنەریش نازانێت چی لە جیاتیی ئەوە دابنێت. خۆ ئەگەر پێشنیارێکیش بدات لە ناچارییە و وشەیەک بە شیمانەیەکی نزم دادەنێت.
بۆیە ئەو دەقەی بۆمان بەرهەم دەهێنێت کرچوکاڵ و بێکەڵک دەبێت. بۆ نموونە ڕستەیەکی پسپۆڕانەی وەک «تۆڕی دەماریی ... بە تۆڕێک دەوترێت کە هاوشێوەی سیستەمی بیناییی ماشین لە مرۆڤدایە و ...»، لێرەدا یەک یان دوو بژاردە لە زمانی ئینگلیزیدا دەکرێت دابنرێت کە بەپێی بەستێنەکە وشەیەکی دروست دادەنرێت، بەڵام لە کوردیدا هیچمان نییە و هەرچی دایبنێت هەڵە دەردەچێت. بۆچی؟ چونکە قەت لەسەر ئەو باسە بە کوردی نەماننووسیوە.
ئەم دوو چەمکەم بۆچی ناساند؟ بۆ ئەوەی هەوڵەکانی کورد لەسەر زمان ئابوورییانە بکرێت. ئێمە ڕەنگە نەتوانین بۆ هەر بوارێکی زانستی و هزری ڕێژەیەکی زۆر دەق بەرهەم بهێنین، بەڵام دەتوانین بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بوارەکان چەند دەق وەربگێڕین. واتە با وەرگێڕان و نووسینی یەکەم، دووهەم، سێەم و چوارەمێکمان لەسەر بابەتی (X) ببێت و لەسەر وێب دایبنێین. ئیتر ژیریی دەستکرد خۆی دەقی پێنجەم لەسەر ئەو بوارەمان یان بۆ بەرهەم دەهێنێت یان بەرهەمهێنانی زۆر خێرا دەکات بۆمان.
بۆیە پێویستە ئێمە بەردەوام بپرسین کام بوار کاری لەسەر نەکراوە و چەند کارێک لەو بوارەدا بکەین. ئیتر ژیریی دەستکرد درێژەی ڕێگەکەمان بۆ دەبڕێت و پرسەکە لە دەردۆزی دەکەینەوە بە نێواندۆزی کە لە توانای ژیریی دەستکرددا ببێت.
💎 @Perrenus
Miĥemed kurdî:
سرعت مجاز= خێراییی ڕێگەپێدراو/ڕێدراو/مۆڵەتدراو/شیاو
✅✅✅
حد مجاز= ڕادەی ڕێپێدراو، ئاستی ڕێدراو، ئەندازەی ڕێگەپێدراو/شیاو
✅✅✅
حد اعلا= ئاستی زۆر باش، باشترین ئاست، ئاستی هەرەباش، بەرزترین ڕادە/ئاست، ئاستی باڵا
✅✅✅
حد فاصل= نێوان، مابەین، مەودا
✅✅✅✅
تلفیق= تێکەڵ، تێکەڵاو، تێکخستن، وێکخستن، پەیوەنددان، ئاوێتە
✅✅✅
تلفیقی= تێکەڵکراو، تێکخراو، وێکخراو
✅✅✅✅
تلقی کردن= تێگەیشتن، زانین، فامکردن، زانین، تێگەیین، وازانین، وادانان
✅✅✅
خاصه= تایبەت
✅✅✅
ملال= خەفەت، کەسەر، خەم، پەژارە، دڵتەنگی، بێزاری
✅✅✅
ملال آور= خەفەتهێن، خەمهێن، خەمهێنەر، دڵتەنگکەر، بێزارکەر
✅✅✅
زبانزد= قسەی سەرزاران، وێردی زمان، بنێشتەخۆشەی سەر زمان، ناودەرکردن، بەناوبانگبوون، کەوتنەسەرزار
✅✅✅
تهنیت= پیرۆزبایی
✅✅✅
اباء داشتن= خۆبواردن، خۆپاراستن، دووریکردن، خۆلادان، خۆلێنەدان، سەرپێچیکردن
✅✅✅✅
قافیه را باختن= دۆڕاندن، لەکیسدانی هەل/دەرفەت، لەدەستدانی هەل، هیچپێنەمان
✅✅✅
🟥ئەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن بریتین.. لە👇
1️⃣ناوی بکەری.
2️⃣ناوی بەرکاری.
3️⃣ناوی چاوگ.
4️⃣ناوی ئامێر.
5️⃣ناوی جێگا.
🟡ناوی بکەری: بریتییە لەو وشانەی دەگوترێت لە چاوگەوە وەردەگیرێن واتا ڕووداوێک لەلایەن ئیشکەرەوە دەگەیەنن، توانای تایبەتی و سیفەتێکی بەردەوام و هەمیشەیییان پێ دەبەخشێت.
🔴ناوی بکەری لە ڕووی پێکهاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ناوی بکەری داڕێژراو.
2️⃣ناوی بکەری لێکدراو.
🟣ناوی بکەری داڕێژراو: ئەو ناوەیە لە چاوگی سادە و داڕێژراوی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە بە یارمەتیی پێشگر و پاشگرەوە وەردەگرێت، وەکوو:(مردوو، هەڵاتوو، خوێنەر، بکوژ، فرۆشیار)
1️⃣ناوی بکەری لە چاوگی تێنەپەڕی گوێزانەوەدا بە لادانی نوونی چاوگ و پێوەلکانی(و،W) بۆ سەر قەدی چاوگ کۆتاییی هاتووە بە(ا، ی) دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر کۆتاییی هاتبوو بە (ت، د) ئەوا(وو، ū) پێوە دەلکێت.
وەکوو: سووتان⬅️سووتاو.
مردن⬅️مردوو.
تێبینی/ لە چاوگی(واوی)تێنەپەڕی سادە ناوی بکەری دروست نابێت، چونکە لەگەڵ ڕێژەی ڕابردووی نزیک تێکەڵ دەبن، بەڵام ئەگەر ناسادە بێت، هەر کار بە(واوە)کەی خۆی دەکرێت.
وەکوو: ڕابوون⬅️ڕابوو.
هەڵچوون⬅️هەڵچوو
2️⃣ناوی بکەری داڕێژراوە لە چاوگی تێپەڕەوە: ئەم ڕێژەیە لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و پاشگر و پێشگرەوە دروست دەبێت. بە یاسای (ڕەگی کار+ پاشگری(ەر)
وەکوو(نووسەر، بینەر، خوێنەر، بیسەر.. هتد)
بە تێچوونی(ە)وەکوو: ڕاخستن... ڕاخە... +ەر... ڕاخەر.
بە تێچوونی(ێ)وەکوو: دانان... دانێ...+ەر...دانەر.
تێبینی/ هەندێک چاوگی سادە هەتا پێشگریان بۆ زیاد نەکەین ناتوانین ناوی بکەرییان بۆ دروست بکەین، چونکە لە بنەڕەتدا ڕەگەکانیان بێواتان... لە پێشووتر باسمان کردووە کە پاشگر نین، بەڵکوو ڕەگن بە یارمەتیی پاشگری(ەر) دروست دەبن و بەهۆی بزوێنەوە(ە) دەرناکەوێت.
وەکوو(خۆر، شۆر، کەر)
خواردن.. ب+خۆ+ەر=بخۆر
کردن... ب+کە+ەر=بکەر.
🟣ناوی بکەری لێکدراو: لە وشەیەکی واتادار و ڕەگ یان قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە، ئەگەرچی ئەم ڕەگانە واتاکانیان ڕوون نین، بەڵام بنەمای پاراستنی واتای چاوگ و داخوازییەکان.
1️⃣لە ناوێک و ڕەگی چاوگ ناوی بکەری دروست دەبێت وەکوو:👇
پیاوکوشتن⬅️پیاوکوژ.
پەیامناردن⬅️پەیامنێر.
ماسیگرتن⬅️ماسیگر.
2️⃣ناوی بکەری لە ناوێک و قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بەهۆی پاشگری(و، وو) یا تەنها لە ناوێک و قەدەکەیان بە مەرجێک ناوەکەی پێشیان دەوری بەرکاری وەرگرتبێت، ئەم ڕێژەیە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هاوەڵناوی لێکدراو، بێ بەکارهێنان، چونکە پێکهاتنێکی وەسفیی هەیە، هەروەها دەبێتە ناویش.
کۆستکەوتن⬅️کۆستکەوتوو.
ژنمردن⬅️ژنمردوو.
سەرکەوتن... سەرکەوتوو...
3️⃣هەموو جاوگێکی تێپەڕ بێجگە لەوانەی بە پاشگری(اندن) دەبنە تێپەڕ دوو ڕێژەی ناوی لێکدراویان هەیە، یەکەم لە ڕەگ+(ەر)دووەم بە قەد+پاشگری(وو).
نانبەر⬅️نانبردوو.
هەواڵنێر⬅️هەواڵناردوو.
گۆشتخۆر⬅️گۆشتخواردوو.
4️⃣ئاوڵفرمانی(لا، بەر) ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی ناوی بکەری بەتایبەتی لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا.
وەکوو👇
لابردن... لابەر.
لابڕین.. لابڕ.
بەرگرتن.. بەرگر.
بەرمژین..بەرمژ.
لە وانەکانی داهاتوو باسی ناوی(بەرکاری) دەکەین.
✍ئامادەکردن: ئازاد هەولێری.
♡ ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
⤋ ¦ 𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝗵
╰┈➤▷ ◉──🎼──♪♡
𝗖𝗵𝗮𝗻𝗲𝗲𝗹: @ZMANIKURDI4
🟪 پەسڵان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١. واتای پەسڵان چییە؟
🟢 پەسڵان یان پەشڵان واتە: قیامەت، ڕۆژی دوایی
٢. ئەم وشەیە بەپێی پێکهاتە و ڕۆنانەوە، چ جۆرە وشەیەکە؟
🟢 وشەیەکی داڕێژراوە.
٣. پێکهاتەکەی چۆنە؟
🟢 پەس + ڵان
🟢 پاش + ڵان
🔺 شرۆڤە:
(پەس/ پاش) = واتە: دوایین، دوا، پاش.
(ڵان/ ەڵان) = پاشگرێکە کە دەربڕی چەمکی شوێن و جێگەیە و دەچێتە سەر ناو یان هاوەڵناو و ناوی شوێن دروست دەکات.
پاشگری (ڵان)، لە (لانە) هاتووە بۆ نموونە: هەنگەڵان = لانە یان شوێنی هەنگەکان.
پەسڵان واتە: دوایین جێ کە مرۆڤەکان لە کۆتاییدا پێی دەگەن.
نموونەی زیاتر: بەردەڵان، قامیشەڵان، زیخەڵان، سەوزەڵان و... هتد
١) وە ناو خودا، کە دەهەندە و دلۆڤانە.
٢) سوپاس بۆ خوا، کە ڕاهێنەری جیهانە.
٣) دەهەندەیە و دلۆڤانە.
٤) خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە.
"قورئانی پیرۆز"
(مامۆستا هەژار)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
کێشەی (بێـ)ی لکاو و (بێ/بەبێ)ی جیا لە زمانی کوردیدا:
شیکارییەکی زمانەوانی
دیاکۆ هاشمی
کورتەی ئەم بابەتە:
پێشگر (Prefix) دەلکێت بە وشەوە.
پێشبەند (Preposition) نالکێت بە وشەوە.
***
1. (بێـ)ی لکاو: پێشگرێکی داڕێژەر (Derivational Prefix)
ئەو (بێ)ـیەی کە بە وشەکەی دوای خۆیەوە دەلکێت (وەک: بێکار، بێماڵ)، لە ڕووی ڕێزمانییەوە پێشگرێکی داڕێژەرە. ئەرکی سەرەکیی ئەم پێشگرە ئەوەیە کە وشەیەکی نوێ لە وشەیەکی تر (زۆربەی کات ناو) دروست بکات. وشە نوێیەکەش زۆربەی جار دەبێتە هاوەڵناو (Adjective).
واتا: ئەم پێشگرە واتای "نەبوون"، "بێبەشبوون لە" یان "نەبوونی خاوەندارێتیی" شتێک دەگەیەنێت. بۆ نموونە:
بێـ (پێشگر) + کار (ناو) ← بێکار
(هاوەڵناو: کەسێک کە کاری نییە، unemployed)
بێـ (پێشگر) + ماڵ (ناو) ← بێماڵ
(هاوەڵناو: کەسێک کە ماڵی نییە، homeless)
بێـ (پێشگر) + باوک (ناو) ← بێباوک
(هاوەڵناو: کەسێک کە باوکی نەماوە/نییە، fatherless)
بێـ (پێشگر) + تام (ناو) ← بێتام
(هاوەڵناو: شتێک کە تامی نییە، tasteless)
نموونەی تر: بێکهس، بێوڵات، بێزمان، بێئومێد، بێهۆش.
تایبەتمەندی: لێرەدا (بێـ) بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەی وشە نوێیەکە و لە نووسیندا پێویستە بلکێنرێت بە وشەکەی دوای خۆیەوە.
بەرانبەر لە زمانانی تردا: ئەم پێشگرە هاوتایە لەگەڵ پاشگری (less-) لە زمانی ئینگلیزیدا (وەک homeless, tasteless, useless) یان پێشگرەکانی وەک (un-, in-) کە هەندێک جار هەمان واتا دەبەخشن.
***
2. (بێ / بهبێ)ی جیا: پێشبەند (Preposition)
ئەو (بێ)ـیەی کە لە وشەکەی دوای خۆی جیایە و هەندێک جار بە شێوەی (بەبێ)ش دێت (وەک: بێ کار، بەبێ تۆ)، لە ڕووی ڕێزمانییەوە ئامرازی داڕێژەر یان پێشبەند (Preposition)ـە. ئەرکی ئەم ئامرازە ئەوەیە کە پەیوەندییەک لەنێوان وشەیەک (ناو، جێناو، یان گرێی ناوی) و بەشێکی تری ڕستەکەدا دروست بکات.
واتا: ئەم ئامرازە زۆربەی کات واتای "بەبێ ئامادەبوون/هاوڕێیەتی"، "بەدەر لە" یان "بەبێ بوونی" شتێک یان کەسێک دەگەیەنێت.
هاوتای (without)ە لە زمانی ئینگلیزیدا. بۆ نموونە:
ژیان بێ کار (یان: بەبێ کار) ئەستەمە.
(Life is difficult without work.)
بێ تۆ ناچم بۆ سینەما. = بەبێ تۆ ناچم بۆ سینەما.
(I won't go to the cinema without you.)
بێ ئاو ژیان نییە. = بەبێ ئاو ژیان نییە.
(There is no life without water.)
بێ (بەبێ) ترس قسەی کرد.
(He spoke without fear.)
تایبەتمەندی:
لێرەدا (بێ/بەبێ) وشەیەکی سەربەخۆیە لە ڕستەدا و پێویستە بەجیا لە وشەکەی دوای خۆی بنووسرێت.
زۆرجار بەکارهێنانی (بەبێ) بۆ پشتڕاستکردنەوە و ڕهوانبێژیی زیاترە، بەڵام لە زۆربەی دۆخەکاندا (بێ)ی جیا هەمان ئەرک و واتا دەگەیەنێت. ئەم ئامرازە لەگەڵ وشەکەی دوای خۆی گرێیەکی ئامرازی (Prepositional Phrase) پێک دێنێت (بۆ نموونە: "بەبێ کار" گرێیەکی ئامرازییە).
هەموو بابەتەکە لێرە بخوێننەوە:
https://diyako.yageyziman.com/%da%a9%db%8e%d8%b4%db%95%db%8c-%d8%a8%db%8e%d9%80%db%8c-%d9%84%da%a9%d8%a7%d9%88-%d9%88-%d8%a8%db%8e-%d8%a8%db%95%d8%a8%db%8e/18/04/2025/
***
بۆ نموونەی زیاتر لەو دوو دۆخە:
https://diyako.yageyziman.com/%D9%A2%D9%A0-%D9%86%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DB%8E-%D9%88-%D8%A8%DB%95%D8%A8%DB%8E/22/12/2024/
***
#دیاکۆ_هاشمی
#ڕێنووس
#ڕێزمان
#زمان
#زمانەوانی
#هۆنراوەزانی
#فێرگەی_زمانی_کوردی_دیاکۆ_هاشمی
🟦 گۆڕینــــی ڕســتــە:
1️⃣گۆڕینی ڕانەبردوو بۆ ڕابردوو👇
◾ئەگەر ڕستەکە پەیوەندیی بە (بکەر)ەوە هەبێت یەک جێناوی لکاوی دێت بە دوو شێوە.
🔴لە تێنەپەڕ: کۆمەڵەی سێیەم(م، ین، یت، ن، ات/ێت، ن) بگۆڕە بۆ کۆمەڵەی دووەم (م، ین، یت، ن، 🚫، ن)
وەکوو: دەڕوات بۆ یارییەکە. ڕانەبردوو.
(ات⬅️🚫)
ڕابردوو: چوو بۆ یارییەکە.
🟤لە تێپەڕ: تەنها کۆمەڵەی سێیەم(م، ین، یت، ن، ات/ێت/ ن) بگۆڕە بۆ ک1 (م، مان، ت، تان، ی، یان)
وەکوو: خانووەکە دەکڕێت.
(ێت⬅️ی)
خانووەکەی کڕی.
🔶ئەگەڕ ڕستەکە پەیوەندیی بە(بەرکار، ت، بەیاریدە، دیارخەری ناو)ەوە هەبێت، دوو جێناوی لکاو دێن بە دوو جۆر👇
🟡لە تێنەپەڕە: بۆ هەردوو بابەتی (ت. بەیاریدە و دیارخەری ناو) تەنیا
تەواوکەری بەیاریدە👇
جێناوی لکاوی بکەر دەگۆڕین، کە (ێت/ات) بۆ جێناوی کۆمەڵەی بەتاڵە(🚫).
وەکوو: پارەمان بۆ دێت.
(ێت⬅️🚫)
پارەمان بۆ هات.
دیارخەری ناو👇
براکەم دێت.
(ێت⬅️🚫)
براکەم هات.
هاوڕێکەم دەڕوات بۆ هەولێر.
(ات⬅️🚫)
هاوڕێکەم ڕۆیشت بۆ هەولێر.
🔴لە تێپەڕ: ک1(م، مان، ت، تان، ی، یان) بەرکار و ت. بەیاریدە، دیارخەری ناو بگۆڕە بۆ ک2 (م، ین، یت، ن، 🚫، ن) یان هەر ک1 دەمێنێتەوە وەکوو خۆی.
هەروەها ک3(م، ین، یت، ن، ات/ێت، ن) بگۆڕە بۆ ک1 (م، مان، ت، تان، ی، یان)
وەکوو: بۆ دیارخەری ناو.
کتێبەکەیان دەبەیت.
دەیگۆڕین بۆ ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن👇
(یان، ن، یان)
یت⬅️ت
کتێبەکەیانت بردووە⬅️کتێبەکەت بردوونە.
🔴لە تێپەڕ: ک1(م، مان، ت، تان، ی، یان) بەرکار و ت. بەیاریدە، دیارخەری ناو بگۆڕە بۆ ک2 (م، ین، یت، ن، 🚫، ن) یان هەر ک1 دەمێنێتەوە وەکوو خۆی.
هەروەها ک3(م، ین، یت، ن، ات/ێت، ن) بگۆڕە بۆ ک1 (م، مان، ت، تان، ی، یان)
وەکوو: بۆ دیارخەری ناو.
کتێبەکەیان دەبەیت.
دەیگۆڕین بۆ ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن👇
(یان، ن، یان)
یت⬅️ت
کتێبەکەیانت بردووە⬅️کتێبەکەت بردوونە.
بۆ بەرکار. 👇
نموونە: فڕێتان دەدات.
دەی گۆڕین بۆ ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن.
تان⬅️ن... ات⬅️ی.
دەبێتە: فێڕێی دان⬅️ فڕێتانی دا.
بۆ تەواوکەری بەیاریدە👇
نموونە: شیعرەکەت بۆ دەنووسینەوە. دەیگۆڕین بۆ ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن.
ت⬅️ت⬅️یت....ین⬅️مان
دەبێتە: شیعرەکەمان بۆت دەنووسیەوە.
شیعرەکەمان بۆ دەنووسیتەوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟
🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پاش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.
نموونە:
1️⃣خاوەنپارە✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇
*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
*️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی (خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)
2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی✅نەک خاوەن کەسایەتی❌
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی (ی) گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی✅..
کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.
وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)
🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێش خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇
مرۆڤدۆست✅ نەک مرۆڤ دۆست❌.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..
مرۆڤدۆستی✅ نەک مرۆڤ دۆستی❌
هەندێک نموونەی تر👇
وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)
تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.
✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
ئامراز: لە زماندا لە ڕووی کارکردن بەکارهێنانەوە، وەکوو ئامێریک وایە، کە بە هۆیەوە شتی جۆربەجۆری پێ دەکرێ و بۆ مەبەستی جیاجیاکانی قسەکردن بەکار دەهێندرێت. هەندێک جۆری بەشداریی داڕشتن و پێکهاتنی وشە دەکەن و لە ڕستەشدا دەوریان چالاکە و بە بەشێکی ئاخاوتن دادەنرێن و واتادار و بێواتان.
🟨ئامرازەکان بەگشتی دابەش دەبن بۆ دوو جۆر.
1️⃣ئامرازی بەستنەوە. ⬇️
🔶ئامرازی پەیوەندی.
◾ئامرازی لێکدەر.
🔷ئامرازی دانەپاڵ.
2️⃣ئامرازی نیاز و مەبەست. ⬇️
◾ئامرازی سەرسوڕمان⬅️ادوات التعجب.
◾ئامرازی بانگکردن⬅️ادوات الندا.
◾ئامرازی وەڵام بۆ ئەرێ و نەرێ⬅️ادوات الاستجواب.
◾ئامرازی خۆزگە⬅️ادوات التمني.
◾ئامرازی گومان⬅️ادوات الشك.
◾ئامرازی بێجگە⬅️ الاستثناء.
◾ئامرازی لێکچواندن⬅️ ادوات التشبیە.
◾ئامرازی دڵنیایی⬅️ادوات التاءكيد.
◾ئامرازی مەرج⬅️ ادوات الشرط.
◾ئامرازی وریاکردنەوە⬅️ادوات التنبيه.
◾ئامرازی نەرێ⬅️ادوات النفي.
◾ئامرازی گاڵتەپێکردن و سەرزەنشتکردن⬅️اداوت الاستهزات والسخرية.
1️⃣ئامرازی سەرسوڕمان: (پەکوو، پەح تەح، ئاخ، ئۆف، وای، ئای، ئۆی ئۆی، ئۆخەی، ئۆخەیش، ئافەرین، هەیهۆ، دەیهۆ، هەی، هەو، ئەیڕۆ)
نموونە: پەکوو لەو درۆزنە!
2️⃣ئامرازی بانگکردن: بۆ مرۆڤ (هۆ، هۆو، ئەی، هێی، وەی، یا، ئەی، ئەرێ، ە، ۆ)
نموونە: یا خودا بمپارێزە.
بۆ ئاژەڵ: (هۆش، هەچە، چغە، پش پش، جوو جوو، کس کس، کوچ کوچ، ئۆحە، وەحێ، هڕە، تەس، گدی گدی.. هتد)
نموونە: هەچە کەرە.
3️⃣ئامرازی وەڵام: بۆ ئەرێ( ئا، بەڵێ، بەدی، ئێ، ها، هۆی، ئەدی)
نموونە: بەدی نانم خوارد.
بۆ نەرێ (نا، نەخێر، نە)
نا نان ناخۆم.
4️⃣ئامرازی خۆزگە: (خۆزیا، بریا، کاشکی، ئاوات، خۆزگە)
نموونە: بریا کۆماری کوردستان نەڕووخایە.
خۆزگە و ئاوات: وەکوو ناویش بەکار دێن.
5️⃣ئامرازی گومان: (بەشکو، لەوانەیە، ئەبێ، ئەگونجێ، پێدەچێت، ڕەنگە، بەڵکوو، سا، بشێ)
نموونە: سا وەرە لام خوا کەریمە.
ئەم بابەته درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
یەکێک لە کتێبگەلی کوردیی سۆڤیەتی پێشوو
@taqikarikurdi
بزووتنەوەی فەرهەنگی کورد لە ڕووسیەدا
@taqikarikurdi
چیا عەزیزی
🟢بەشی سێیەم.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟
تەواوکەری وانەی پێشوو☝️
⚫بەشێکی پسپۆران لێرە بەڵگەی تەواو زانستی دەهێننەوە بۆ بوونی ئەم ڕستەیە.
پۆلێکی زانستییان بۆ هەموو جۆرەکانی ڕستە کردووە، بەتایبەتی ئەو ڕستانەی کە لە ڕووی کاتەوە پۆلێنیان کردوون، ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە ئەم جۆرەیانە، واتا ڕستەی بێکات، کە ڕستەی ناوی دروست دەکەن.
1️⃣ڕستەی کاتدار: ڕستەکە بە جۆری کاری ڕستەکەوە بەندە، واتا ئەم جۆرە ڕستانە، کاریان تێدایە و بەپێی ڕوودان و حاڵەتی ڕوودانی کاری ڕستەکە کارەش دەگۆڕێت، واتا لەم جۆرە ڕستەکان کردارین. 👇
١_ ڕستەی فرمانی گواستنەوە: وەکوو(باڵندەکە فڕی)
۲_ ڕستەی فرمانی ئیشکردن و جێبەجێکردن: وەکوو(نەسرین شیعرەکەی نووسی.)
۳_ ئەو جۆرە ڕستانەی کە فرمانەکانیان بە زەین و بیر و سەرنجی مرۆڤەوە بەندە: وەکوو ( بیر لەوان دەکەمەوە)
٤_ ڕستەی ڕووداو: وەکوو (ئەو مرد)
2️⃣ڕستەی باس (بێکات): مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، لە جۆرەدا بە هیچ شێوەیەک ڕستەکە کاری تێدا نییە، بەڵکوو باسی لێوە دەکرێت، لەم جۆرە بە حاڵەت و دیاردەوە شتی دەوروبەرەوە بەندە، هەرگیز ناتوانین ئەم جۆرە ڕستانە بۆ کاتەکانی ڕابردوو و داهاتوو گەردان بکەین.
ئەمەش دەکەین بە دوو جۆر.
۱_ ڕستەی ناوی ڕەها: مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، ئەو حاڵەتەی لەناو ڕستەکە باسی لێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک مایەی گفتوگۆکردن نین و هیچ گۆڕانکارییەکی واتایییان بەسەر نایەت و لای هەموو گوێگرێک یەک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت وەکوو: لۆکە نەرمە، شەو تاریکە، نالی کوردە.
لەم جۆرە ڕستانە هەرگیز ناتوانین گەردانیان بکەین بۆ (ڕابردوو، داهاتوو، داخوازی) چونکە ئەم ڕستانە کاریان تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین بڵێین (بەرد ڕەق بوو) یان (بەرد ڕەق دەبێت) لە فەرهەنگی مێشکی هەموو مرۆڤێکدا "بەرد ڕەقە" چ لە ڕووی لۆژیکییەوە چ لە ڕووی واتایی و ڕێزمانییەوە، ناتوانین گەردانیان بکەین، چونکە بوونی ئەو حاڵەتانەی لەم جۆرە ڕستانەدا هەن هەرگیز بە کاتەوە پەیوەست نین و کاتیش لەم جۆرە ڕستانەدا نییە.
٢_ ڕستەی ناوی ڕێژەیی: هەمان واتا و چەمکی ڕستە ڕەهاکەیە، واتا لەم ڕستانەشدا کات نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕستە ڕەهاکەی جودا دەکاتەوە، ڕەنگە لەم ڕستانەدا حاڵەتێکی تایبەتی هەبێت، کە ئاخێوەری تێدایە، هەمان چەمک و کاریگەری لای گوێگر نەبێت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕستەکەی دیکەدا، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەوەیە لەم جۆرە ڕستانەشدا کات نییە.
نموونە: زستان خۆشە. __ زستان
ناخۆشە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جۆرە ڕستە ناوییانەدا، بەوە لەوەی تر جیا دەکرێتەوە ئەو حاڵەت و دیاردانەی باسی لێوە دەکرێت بوونێکی ڕەهاییی نییە، بەڵکوو بوونێکی ڕێژەییی هەیە، بێ گومان ئەوەش پەیوەندیی بەو ژینگەوە هەیە، کە ئەو کەسەی تێدایە، ئەوەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازیی هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگە و لەبیری نەکەین ئەوە لەم جۆرەشیاندا بە هیچ شێوەیەک کات نییە، واتا ڕستەیەکی ناوییە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🟨چەند سەرنجێک لەسەر (ڕستەی ناوی) چەن بۆچوونی جیاواز هەیە لێرە بەپوختی لە چەند وانەیەک شی دەکەینەوە.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی هیند و ئەورووپییەکاندا هەیە؟
🟣زۆر لە پسپۆڕان لەگەڵ ئەوەدان، کە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا نییە، باس لەوە دەکەن لە کۆمەڵەی ئەم زمانەدا بەهیچ شێوەیەک ڕستە دروست نابێت ئەگەر کرداری تێدا نەبێت، بەڵکوو کردار بە دەسەڵاتداری ڕستەکە دادەنێن و ئاماژەش بەوە دەکەن، کە هەموو ئەو ئەو زمانانەی لەو کۆمەڵەیەدان واتا کۆمەڵەی زمانی هیند و ئەورووپییەکان ئەم جۆرە ڕستەیان تێدا نییە.
🟠ئاشکرایە لە کۆمەڵەی زمانی حامی و سامییەکاندا، کە زمانی عەرەبی یەکێکە لەو کۆمەڵەیە بوونی ئەم ڕستەیە، واتا ڕستەی ناوی تێدایە و شتێکی زۆر ئاسایییە بەئاشکرا هەستی پێ دەکرێت لە (مبتدٱ و خبر) پێک دێت.
ئەو پسپۆڕانەی ڕەخنە لەو کەسانە دەگرن کە دەڵێن: ڕستەی ناوی لە زمانی کوردی هەیە، دەڵێن: زمانی کوردی کەتووەتە ژێر کاریگەریی زمانی عەرەبی.
🟣چەند خاڵێک لەسەر ڕستەی (کاتدار و بێکات) لە زمانی کوردیدا👇
ڕستە: دابەشبوونی زۆری بۆ کراوە نامانەوێت دووبارەی بکەینەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بێت تێڕوانینی چەند پسپۆڕێک دەخینە ڕوو کە ڕستەیان لە ڕووی کاتەوە بۆ چەند خاڵێک پۆلین کردووە.
د. نەسرین فەخری. 👇
دەڵێت ڕستە لە ڕووی کاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ئەو ڕستانەی کاریان تێدایە، واتا ڕستەی کردارین.
نموونە: دارا هات.
2️⃣ئەو ڕستانەی کاری یاریدەدەریان تێدایە، واتا لە ڕێگەی چاوگی(بوون)ەوە دروست دەبن.
نموونە: گلێنە بوو بە مامۆستا.
بە بۆچوونی د. نەسرین فەخری، ڕستە بەبێ کار پێک نایە، دەکرێت کاری ڕستەکە بەهێز بێت، یان دەکرێت کارێکی یاریدەدەر بێت، ئەم دیاردەیەش بەئاشکرا لە کۆمەڵەی زمانە هیند و ئەورووپییەکاندا هەستی پێ دەکرێت.
فرمانی یاردەدەریش لە زمانی کوردیدا بۆ کاگی ئێستا، لە وێنەی مۆرفیمی (ە) دەردەکەوێت.
لە زمانی فارسییش (است) لە ئینگلیزیدا لە شێوەی (is) دەردەکەوێت.
⚫هەرچی د. موحەممەد ئەمین هەورامییە بەم شێوەیە ڕستە پۆلین دەکات👇
1️⃣ڕستەی دەمی: زۆربەی ڕستە دەمییەکان لە کاتی نووسیندا واتا بە دەستەوە نادەن، هەست ناکەین کاتیان تێدا بێت، زیاتر لە ڕستەی ناوی نزیکن.
وەکوو: بەڵێ، نەخێر.
2️⃣ڕستەی نووسراو: ئەم جۆرە لە کاتی ئاخاوتن و نووسینیشدا واتا بە دەستەوە دەدات، ڕستەیەکی تەواوە و بکەر و کاریشی تێدایە.
وەکوو: گوڵم کڕی.
بێگومان بەپێ دابەشکردنی ئەم جۆرە لە ڕووی کاتەوە جۆرە ئاماژەکردنێکی تێدایە بۆ ڕستە ناوی، چونکە لە ڕستەی (دەمی)دا، ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بوونی ئەو جۆرە ڕستانەی، کە کرداریان تێدا نییە، بەڵام ڕستەی ناوی زیاتر لە شێوەی ئاخاوتندا واتادارە و واتا بە دەستەوە دەدات.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
#هۆرە" کۆنترین بەستەی ئەم وڵاتە و مۆسیقای ڕەسەنی ناوچەی کرماشانە و تەمەنێکی ئەوەندەی درێژایی مێژوو هەیە کە لە ڕابردووی دوورەوە سینگ بە سینگ گێڕدراوەتەوە و کەمتر بە شێوەی نووسراوە لە بەردەستدا بووە و ڕەنگە ئەم بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی نائاشنابوونی بەرەی نێوێ لەگەڵ ئەم ئاوازە شکۆمەندە بێت.
هۆرە بە گشتی خاوەن شێواز و مەقامگەلی جۆراوجۆرە و پیرساڵان و بە ساڵاچووان لەگەڵ ئەم شێواز و مەقامانە ناسیاوی باشیان هەیە.
ئاوازی هۆرە کۆنترین دەرکەوتەی هونەری لە پارێزگای کرماشانە
ئەم ئاوازە ڕەسەنە سونەتییە لە ناوچەکانی رۆژاوا وەک ناوچەی لەکستان لە پارێزگای لۆرستان، ناوچەی کەڵهورنشین لە پارێزگای ئیلام و ناوچە کەڵهورنشینەکانی هەرێمی کوردستان و لەوان خانەقین، بەدرەی جسان، جلەولا، سەعدییە، مەندەلی و بەشێک لە بەغدادا بڕەوی هەیە.
هۆرە لای لەک و کەڵهورزوانان بە "کزە" ناسراوە و بە ئاوردانەوە لە فرەچەشنی ئیتنیکی لە پارێزگایی کرماشان هەر ناوچەیەک، خاوەن هۆرەی تایبەت بە خۆیەتی کە بە شێوەزارگەلی تایبەت بەو ناوچەیە دەخوێندرێت. بۆ وێنە هۆرەی گۆران لەگەڵ هەرسین جیاوازە، بەڵام لە پێکهاتەی ئاوازیدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە.
ئاوازی هۆرە جێی ستایشترین دەرکەوتەی هونەر و کۆنترین و مەزنترین کۆڵەکەی کۆشکی هەڵدراوی هونەرە و لە ڕابردوویی دوورەوە وەک ئاواز و نەریتێک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە ئێراندا بڕەوی بووە و لە ناوچەی زاگرۆسدا وەک فەرهەنگ و ئایینی جەماوەری کەڵهور دەروونی کراوەتەوە.
ئەمڕۆکە دزەکردنی فەرهەنگ و نفووزی مۆسیقای بێبایەخ و نەهزراو بووەتە هۆی سڕانەوەی بەئەسپایی هۆرە لە مێژوویی ئەم ناوچەیە و بەستێنی بۆ جێگربوونی بەستە و گۆرانیی بیانی خۆش کردووە.
زۆربەی مەقام و شێوازەکانی ئاوازی مێژوویی هۆرە لەبیرکراون و کەس سوراغیان لێ ناگرێت، بەڵام سەیرە بزانین کە بەشێک لەم ئاوازە سونەتی و مەقامەکانی بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنستیتۆی کەلەپۆری فەڕەنسا کۆکراونەتەوە و تۆمارکراون.
هۆرە ئاوازی ڕەسەنی بەرە لەبیر کراوەکان ناوی هونەر: "هۆرە" ئاوازی ئۆستوورەییتەمەن: زیاتر لە ٤ هەزار ساڵشاری لە دایکبوونی: ناوچەی کرماشانناسنامەیەکی کورت: هۆرە ئاوازێکی هێماییە کە لەگەڵ ریتمێکی قورس و کێشهاتوودا دەخوێندرێت.
زۆرترین کاربۆردەکان: لە ڕابردوودا وێژە و ناوەڕۆکی ئایینی پێخوێندراوە و هۆرەبێژان زیاتر ڕوویان لە ئایەتەکانی کتێبگەلی ئاسمانی یان ئامۆژگارییە ڕیسامەندەکانی ئایینی ناوە.
بەڵام ئەمڕۆکە شێعرەکانی خاوەن ناوەڕۆکێکی ئەویندارانە، شادیهێنەرانە، غەوارەیی، دووری و خەمۆکین.
هونەرمەندە ناسراوە و بەناوبانگی: هۆز و عەشێرە جۆراوجۆرەکان، خوالێخۆشبوو
١-مامۆستا عەلی نەزەر مەنووچێهری ٢-سەیید قولی
٣-خوالێخۆشبوو ئیبراهیم حسێنی.
هونەرمەندانی زیندوو و بەجێماوەی هۆرە: ٤- سەیید قولی کەشاوەرز
✍#یای_بارین_کرماشانی
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلگڕامی کوردستان
👇👇👇
🌺🌼🍀
@Rojhalati_kurdistan1324