📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
🟢 ئێلینا لەسەرخۆ دەڕوات. (لەسەرخۆ: هاوەڵکاری چۆنیەتییە) 👈 #چونکە وەسفی کارەکەی کردووە و تەواوکەری کاری تەواوی (دەڕوات)ە.
Читать полностью…🟡🟡🟡 تێبینییەکی زۆر زۆر گرنگ:
جیاوازیی نێوان
(هاوەڵناوی چۆنیەتی) و (هاوەڵکاری چۆنیەتی):
✔️ هەندێ وشەمان هەیە دەتوانن هەم ببن بە هاوەڵناوی چۆنیەتی و هەم هاوەڵکاری چۆنیەتی وەکوو: (باش، جوان، خراپ، ڕێک، بەرز، چاک، توند...) ئینجا بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو جۆرە، پێویستە ئەمە بزانین:
1⃣. هاوەڵکاری چۆنیەتی
(وەسفی کارێک) دەکات بۆیە ئەگەر ئەم وشانە وەسفی کارێکیان کرد، دەبنە هاوەڵکاری چۆنیەتی.
2⃣. هاوەڵکاری چۆنیەتی هەمیشە دەبێتە (تەواوکەری کاری تەواو). بەڵام
دوانیان نا بینرێ لە هەمان زاراوەدا وەک یەک بن.
نەبوونى چاودێرى و دەزگایێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەم لایەنە ، کێشەکەى زۆر ئاڵۆز کردووە.
.
وریا عمر امین
گرینگی ئەم وانانە ئەوەیە
1. بەرانبەری ئەم وشانە لە کوردیدا فێر دەبین.
2. بۆ فێربوونی ڕێنووس زۆر گرینگە.
بۆ نموونە فێری دەبین کە زۆرینەی ئاوەڵکار یان هاوەڵکارەکان پێکەوە دەنووسرێن.
🟣 شرۆڤەی زیاتری هاوەڵکاری چۆنیەتی:
1⃣. دەرگاکەم #(باش) داخستووە.
2⃣. وانەکەمان #(بەپەلە) نووسییەوە.
3⃣. گەلی کورد #(شێرانە) ڕاپەڕی.
4⃣. ئێمە #(بەسەربەرزی) دەژین.
لە ڕستەی 1⃣ ئەگەر بپرسین دەرگاکەت چۆن داخستووە؟ دەڵێن (باش)
لە ڕستەی 2⃣ ئەگەر بپرسین وانەکەتان چۆن نووسییەوە؟ دەڵێن: (بەپەلە)
لە ڕستەی 3⃣ ئەگەر بپرسین گەلی کورد چۆن ڕاپەڕی؟ دەڵێن: (شێرانە)
لە ڕستەی 4⃣ ئەگەر بپرسین ئێوە چۆن دەژین؟ دەڵێن: (بەسەربەرزی).
هەمووی ئەم وەڵامانە لە شوێنی خۆیاندا وەکوو هاوەڵکارێک وەسفی (چۆنیەتی)ی ڕوودانی ڕستەکانیان دەکەن و (دەبنە تەواوکەری واتای کارەکانیان). لەبەر ئەوە پێیان دەگوترێت: (هاوەڵکاری چۆنیەتی).
وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🟡 هاوەڵکاری چۆنیەتی وەڵامی وشەی پرسی #(چۆن) دەداتەوە.
@f_zimanikurdi
هاوەڵکاری چۆنیەتی:
وشەیەکە يا چەند وشەیەکە (چۆنیەتی)ی ڕوودانی کاری ڕستەکە دەردەخات و دەبێتە تەواوکەری کارەکە. بۆ نموونە ئەمانەی خوارەوە هاوەڵکاری چۆنیەتین:
🟢 سەرەتا پێناسەی هاوەڵکار (قید):
وشەیەکە يا چەند وشەیەکە وەسفی (کار "فعل") دەکات. هاوەڵکار وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، (هاوەڵی کارە)، واتە (دۆست و هاوڕێی کارە) و پەیوەستە بە (کار)ەوە و تەنها بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر (کار)ی ڕستەکە بەکار دێت چونکە بەبێ هەبوونی هاوەڵکاریش ڕستەکە مانای تەواو دەبەخشێت و بە لادانی هاوەڵکار واتای ڕستەکەمان تێک ناچێت.
هاوەڵکار 👈 پەیوەندیی واتایی لەگەڵ (کار)دا هەیە و (ڕوویەکی ڕوودانی کاری ڕستەکە) دیار دەخات دەربارەی کاتی ڕوودانی کارەکە، شوێنی ڕوودانی کارەکە، چۆنیەتیی ڕوودانی کارەکە، چەندیەتیی ڕوودانی کارەکە و....
هەروەها دەبێتە (تەواوکەری کارەکەش).
@f_zimanikurdi
وەک چۆن وتمان صفت دەبێتە ئاوەڵناو واتا هاوڕێی ناو
ئەمیش دەبێتە ئاوەڵکار واتا هاوڕێی کار یان کردار کە هەر ئەو فعلەیە.
🌀فاعل👈🏻 بکەر
🌀فعل👈🏻کار ، کردار، فرمان
🌀مفعول👈🏻 بەرکار
🌀قید👈🏻 ئاوەڵکار ، ئاوەڵفرمان
🌀مصدر👈🏻 چاوگ ، چاوگە
🌀ماضی👈🏻 ڕابردوو
🌀مضارع👈🏻 ڕانەبردوو ، ئێستا
🌀مستقبل 👈🏻داهاتوو
🌀مرکب👈🏻 لێکدراو
🌀مشتق👈🏻 داڕێروار ، داڕژاو
🌀صفت👈🏻 ئاوەڵناو ، هاوەڵناو
🌀ضمیر👈🏻 جێناو ، ڕاناو
🌀ضمیر متصل👈🏻جێناوی لکاو
🌀ضمیر منفصل(مستقل)👈🏻جێناوی سەربەخۆ
🌀ضمیر شخصی👈🏻جێناوی کەسی
🌀ضمیر مبهم👈🏻جێناوی نادیار
🌀ضمیر پرسشی👈🏻جێناوی پرسیاری
🌀ضمیر مشترک👈🏻جێناوی هاوبەش
🌀ضمیر نفی(منفی)👈🏻جێناوی نەرێنی.
saro
@f_zimanikurdi
ئاوەڵناوی ساده+ە+ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: کورت+ە+بەڵا=کورتەباڵا
5.ئاوەڵناوی سادە+ ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: خۆش+باوڕ=خۆشباوڕ
3. ناو+ناوی بەرکار=ئاوەڵناوی لێکدارو
وەک: دڵ+سووتاو=دڵسووتاو
🔴 ئێلینا لەسەرخۆیە.
(لەسەرخۆ: هاوەڵناوی چۆنیەتییە) 👈 #چونکە تەواوکەری کاری ناتەواوی (ە)یە
1⃣. هاوەڵناوی چۆنیەتی (وەسفی ناوێک) دەکات بۆیە ئەگەر ئەم وشانە وەسفی ناوێک بکەن لە ڕستەدا، ئەوا دەبنە هاوەڵناوی چۆنیەتی.
2⃣. هاوەڵناوی چۆنیەتی تەنها دەبێتە
(دیارخەری ناو و تەواوکەری کاری ناتەواو).
⚠️ کەواتە هاوەڵکاری چۆنیەتی لە بنەڕەتدا هەمان هاوەڵناوی چۆنیەتییە بە مەرجێک دەبێتە (هاوەڵکاری چۆنیەتی) کە لە ڕستەدا، #وەسفی (کار) بکات. بۆ نموونە:
دوێشەو باسی ئاوەڵکار و جۆرەکان ئاوەڵکار واتا قیدمان کرد
Читать полностью…زاراوەسازی لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە
وریا عمر امین
.
لە ژمارە (5 ی ساڵی ٢٠٢٢ ی گۆڤاری ( زمان و زار) ، ل ١٩ – ٣٠ دا ، بابەتێکم بە ناونیشانی (زاراوەسازی لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە) بڵاوبۆتەوە، تێیدا بنەماکانی زانستیی داڕشتنی زاراوە خراونەتەڕوو. لێرە تەنها ئەنجامەکانی باسەکە پێشکەش دەکەم لە پێناو بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی زمانەوانی، کە هەندێ لە زمانەوانانمان لێی بێ بەشن. ئاواتەخوازم تەواوی باسەکە ببینن. چاوەڕێی تێبینییەکانتانم.
.
زاراوە ناوێکە بە گشتى لە یەک وشە پێکدێت ، لە چەمک و دەسکەوتێکى زانستى دەنرێ. مەرج نییە پەیوەندیی لە نێوان زاراوەکە و واتاکەى هەبێ. زاراوە پێناسەى بوارەکە نییە. هەرگیزیش ناکرێ بوارێک لە وشەیێکدا کۆ بکرێتەوە. واتا پەیوەندیى (ناو و ناولێنراو) (گۆترە) ییە Arbitrary ، تەنانەت زاراوەی واش هەیە پێچەوانەى واتاکەیەتى.
لە ڕووى زمانەوانییەوە گرنگ نییە زاراوەکە لە نژاددا چۆن پەیا بووە و چۆن دانراوە. کە زانایێ یا بیرمەندێ شتێ یا چەمکێ دادەهێنێ یا دەدۆزێتەوە هەر خۆى زاراوەکەى بۆ دادەنێ ، هەرگیز پرس بە زمانەوانان ناکات. ئیتر ئەوە دەبێ بە ناو بۆ ئەو دیاردە و بوارە. دانەرەکە چۆنى دادەنێ وا بەکار دەهێنرێ و کەس دەخڵى بەسەرەوە نابێ و لە دەزگا زانستییەکاندا بەو جۆرە تۆمار دەکرێ و کەس دەسکاریى ناکات. هیچ زاراوەیێک لە هیچ بوارێکى زانستدا زمانەوانان داینانێ. داهێنەرەکە خۆى یا بوارەکەى خۆى بۆى دادەنێ.
بە هەزاران زاراوە لە فیزیا و کیمیا و گەردوونناسى و ماتماتیک و بزیشکى و هەر بوارێکى ترى زانست بە ناوى زانایان دانراون (وەک ڕیز لێنانێک بۆیان) یا بە ناوى ئەو زانایانەى دایانهێناوە وەک ( ڤۆڵت ـ ئەمپێر ــ فەڕەداى ـ نیوتن ـ و هەزارانى تر) .. هەموو ناوی زانایانن کراونەتە زاراوە لە بواری زانستدا. دوور و نزیک هیچ پەیوەندییێکی واتایی لە نێوانیاندا نییە.
سەدان هەزار زاراوە بە پێڕەوى ئەکڕۆنۆمى Acronym داڕێژراوە . لەم پێڕەوەدا پیتى یەکەمى ڕیزە وشەیێک لێکدەدرێ و زاراوەکەى پێ دادەڕێژرێ. وەک لە :
( لێزەر Laser) لە کۆى یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە light amplification by stimulated emission of radiation
(یونیسێف Unicef) لە کۆى یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە United Nations International Children's Emergency Fund
(ئۆپێک Opec) لە کۆى یەکەم پیتى ئەم وشانە پێکهاتووە Organization of Petroleum Exporting
زاراوە هەیە بە ڕێکەوت دادەنرێت.
.
ئەنجام و چەند تێبینییێک
١ ـ زاراوە ناوى بوارێکى زانستییە ، لە یەک وشە پێکدێت.. پێناسەى بوارەکە نییە . هەرگیز بوارێ لە وشەیێکدا کۆ ناکرێتەوە. واتا هیچ مەرج نییە پەیوەندى لە نێوان زاراوە و ئەو واتایەى دەیگەیێنێ هەبێ.
٢ ـ زمانەوانان زاراوەکان دانانێن.. هیچ بنەمایەکى گشتى بۆ داڕشتنى زاراوە نییە .زۆربەى بە ڕێکەوت سەرهەڵدەدەن یا بوار و خاوەن داهێنانەکە دایاندەڕێژن.
٣ ـ زاراوە چاک و خراپى نییە. کە دادەنرێ دەبێ وەک خۆى بەکار بهێنرێ. گۆڕینى زاراوە زیان بە کاروانى لێکۆڵینەوەى زانستى دەگەیێنى و دەیشێوێنێ. بۆ نموونە لە چل و پەنجاکانى سەدەى ڕابڕدوودا لە بوارى ڕێزمانى کوردیدا ئەم زاراوانە بۆ ئەم مەبەستانە بەکار دەهێنران:
ڕاناو ـ بۆ Pronoun
فرمان ــ بۆ Verb
داهاتوو ـ بۆ Present
پیت ـ بۆ Letter
.... و هی تر.
هەموو چەسپیبوون و هیچ کێشەیێک لە بەکار هێنانیان نەبوو ، لە پڕ هەندێ زمانەوان پێشنیازى هی تریان بۆ کردن.بۆ گونجاندنیان لەگەڵ واتاکانیان و بەم جۆرە:
(جێناو) بۆ (ڕاناو)
(کار) بۆ (فرمان)
(ڕانەبردوو) بۆ (داهاتوو)
(تیپ) بۆ (پیت)
ئەنجامەکەى ئەوە بوو ، بوارى شیکردنەوەى ڕێزمانى کوردییان پێ شێواند. ئیستاش هەردوو زاراوە بۆ هەمان مەبەست بەکار دەهێنرێن.
٤ ـ سەیر لەوەدایە ، زمانەوانانمان کە زاراوە دەکەن بە کوردى ، هەوڵدەدەن لە گەڵ واتاکەى بیگونجێنین ، کەچى زاراوەکە خۆى لە نژاددا هیچ پەیوەندیێکى بە چەمک و واتاکەیەوە نییە.
٥ ـ کە زاراوەیێک بۆ یەکەم جار دادەنرێ ..دەبێ هەر ئەوە بەکار بهێنرێ (چاک بێ یا خەراب بێ). زاراوەکە بەرە بەرە واتا و چەمکەکەى لێ دەنیشێ و دەبێتە شتێکى ئاسایى.
٦ ـ کە زاراوە دادەنرێ لەوانەیە سەرەتا سەیر و ناقۆڵا بێتە بەرچاو. بە تێپەڕێنى کات هەندێکیان ناچەسپێن و بەکار ناهێنرێن ،هەندێکیشیان سەرەراى ناقۆڵایییان، لە زمانەکەدا دەچەسپێن و دەکەونە فەڕهەنگى زمانەکە.
٧ ـ سەبارەت بە زاراوە دانان لە زمانى کوردیدا وەک من بزانم ئێمەى کورد هیچ داهێنانێکى خۆمان نییە تا زاراوەمان بۆ دانابێ. ئەوەى لەم ڕووەوە ئەنجام درابێ وەرگرتنى زاراوە بووە لە زمانانى ترەوە و کردنیەتى بە کوردى. ئەمە واى کردووە زۆر کەس ئەم ئەرکە ئەنجام بدات هەر یەکە بە جۆرێ. ئەم دیاردەیە تا ڕادەیێکى زۆر ، گەرەلاوژێى هێناوەتە کایەوە. بۆ نموونە لە بوارى یاساناسیدا زیاتر لە بیست فەرهەنگ و دەیان فەرهەنگۆک دانراون.
گرنگترین ئاوەڵکردارەکانی
١-قید زمان( کات ): یان #هاوەڵکاری کات
ئێستا- ئەمڕۆ- دوێنێ- پار- سبەینێ- ئەمساڵ- کاتێ و....
@f_zimanikurdi
٢- قید مکان( شوێن ):
یان #هاوەڵکاری شوێن.
ئێرە- ئەوێ- پاش- پێش- لەوێ- لێرە و...
٣- قید حالت(#هاوەڵکاری دۆخ): هێواش- توند- پیاوانە- ئازایانە- زانایانە- بەگریانەوە- بەئەسپایی- شێتانە- بەنەرمی و...
@f_zimanikurdi
٤- قید آغاز( #هاوەڵکاریدەسپێک): لەوێوە- لەماڵەوە- لەخوارەوە- لە ژوورەوە(یعنی از ...شروع میشود)
5.قید استثناء
(#هاوڵکاریئاوارتە):
تەنیا- فەقەت- بێجگە لە و...
٦- قید تاکید(#هاوەڵکاریجەخت): هەڵبەت- حەتمەن- دەبێ- بێقسە- بێگومان- بەیەقین و...
٧- قید انجام
تا ئەوێ- تا شەو- تا سبەی- تا ماڵەوە و...
٨- قید نفی(#هاوەڵکارینەرێنی): قەت- هەرگیز- هیچ- نەخێر- ئەسڵەن و...
٩- قید مقدار(#هاوەڵکاری ڕادە): نەختێ – تۆزێ- زۆر- کەم- فرە و...
٩- قید مقدار(#هاوەڵکاری ڕادە): نەختێ – تۆزێ- زۆر- کەم- فرە و...
١٠- قید پرسش(#هاوەڵکاری
پرسیار):
چۆن؟- چلۆن- بۆچی- مەگەر- کوێ- چەند- چەندە – کەی و...
@f_zimanikurdi
١١- قید ترتیب(#هاوەڵکاری ڕیز): هەوەڵ- دوایی- دەسەدەسە- پۆل پۆل و...
١٢- قید دقت(#هاوەڵکاریسەرنج): وشەبەوشە- شوێنبەشوێن- هەنگاوبەهەنگاو- ماڵبەماڵ و...
١٣- قید تکرار(#هاواڵکاریدووپاتە): دووپات- لەسەرەوە- دووبارە- بەینبەین- گشت ڕۆژێ- هەموو جارێ و...
١٤- قید علت(#هاوەڵکاری هۆکار):
بۆ ئەوەی- لەبەر ئەوەی- چونکە- ناچار و...
١٥- قید شرط(#ئاوەڵکاری مەرج):
بەو مەرجەی- بەو شەرتەی- ئەگەر و...
١٦- قید تردید(#هاوەڵکاریگومان): شایەد- ڕەنگە- بەدەگمەن- بەگومانم- بەشکەم و...
١٧- قید منظور(#هاوەڵکاریمەبەست):
بۆ ئەوەی- لەبەر ئەوەی و...
@f_zimanikurdi
١٨- قید تشبیە(#هاوەڵکاریلێکچواندن): وەکوو- هەروەک- بەوێنەی و...
١٩- قید آرزو(#هاوەڵکاری ئاوات): خۆزگە- بریا- هیوادارم و...
٢٠- قید دعا(#هاوەڵکاریپاڕانەوە): خودات لەگەڵ- خودا بکا
نموونە لە ڕستەدا:
🔴 وانەکەمان #(بەپەلە) تەواو کرد.
وانەکەمان (چۆن) تەواو کرد؟ 👈 بەپەلە (بەپەلە: هاوەڵکاری چۆنیەتییە)
🟢 مامۆستا (بەپێکەنینەوە) هاتە ژوورەوە.
مامۆستا #(چۆن) هاتە ژوورەوە؟ 👈 بەپێکەنینەوە
(بەپێکەنینەوە: هاوەڵکاری چۆنیەتیە.)
===========================
خێرا، جوان،خراپ، چاک، باش، هێدی، بەگوڕ، توند، لەسەرخۆ، بەژیری، بەچاکی، بەپەلە، بەنازداری، بەهێمنی، بەپێکەنین، بەساردی، بەخۆشی،...)
Читать полностью…هاوەڵکار یان ئاوەڵکار چەن بەشی هەیە.
سەرەتا ئەم نموونە ببینن
من (دوێنێ) کچێکی جوانم بینی. (دوێنێ: هاوەڵکارە
🟠 کۆترەکە (لەناو هێلانەکە) هێلکەی کرد.
(لەناو هێلانەکە: هاوەڵکاری
🟡 ئازاد (بەپەلە) هات.
(بەپەلە: هاوەڵکارە
🟣 منداڵەکە (زۆر) گریا.
(زۆر: هاوەڵکارە
لێرە وتراوە کە #قید لە زمانی کوردی دەبێتە #ئاوەڵکار یان ئاوەڵفرمان.
@f_zimanikurdi
8. ئاوەڵناوی ساده+ڕەکی کار=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: ڕاست+گۆ=ڕاستگۆ
6. ناو+ڕەگی کار=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: ئاشتی+خواز=ئاشتیخواز
4. ناو+بە+ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک:قوڕ+بە+سەر=قوڕبەسەر
2. ناو +ئاوڵناوی سادە=ئاوەڵناوی لێکدراو.
وەک: ڕوو+خۆش=ڕووخۆش
دڵ+تەنگ=دڵتەنگ