f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

وانەی بیست و دوو(هاوەڵکار)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی بیستەم(کاری داخوازی)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی هەژدەیەم(کاری ڕابردوو)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی شازدەیەم(جێناوی کەسیی سەربەخۆ)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی چواردەیەم( ناو لەڕووی هەبوونەوە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی دوازدەیەم( ناو)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی دەیەم( بنچینەکانی ڕستە نیهاد و گوزارە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی حەوتەم( ڕستەی پرسیاری)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Adl mohamadi.


پاسخی به نظر  غیرکارشناسانه جناب کاظم کردوانی که در برنامه بی‌بی‌سی چنین بیان داشتند که "زبان‌های دیگر در ایران پشتوانه زبان فارسی را ندارند."

پاسخ:
تمامی زبان‌ها هر یک در ساختار خود، می‌توانند زبان علم باشند و پتانسیل یکسانی دارند. برای مثال زبان­‌ها در فرایندهای ساخت‌واژه، یا از «ترکیب[1]» و «اشتقاق[2]» بهره می­‌گیرند و یا سایر فرایندهای فرعی واژه‌سازی نظیر «نوواژه[3]» یا واژۀ جدید، «ابداع واژه[4]»، «وام­‌گیری[5]» و «سرنام[6]»، «کوتاه­‌سازی[7]» و «بُرش[8]»، «پس­‌سازی[9]»، «بازتحلیل[10]»، «تبدیل[11]»، «آمیزش[12]» به­‌کار می­‌گیرند. به دیگر سخن، گاه از ترکیب بهره می‌گیرند و گاه اشتقاق و در پاره­‌ای از موارد به سایر فرایندهای ساخت‌واژه روی می­‌آورند. پس با این حساب، ذکر چنین مباحثی که فلان زبان پشتوانه ندارد یا عقیم و فقیر است ناشی از ناآگاهی زبانی یا تیره­‌اندیشی نسبت به زبان­‌ها است. تمامی زبان‌ها از ارزش همسانی برخوردار هستند و هر یک در نوع خود نظام­‌مندند که از اصول همگانی خاصی پیروی می­‌کنند.

[1]. Compounding
[2]. Derivation
[3]. Neologism
[4]. Invention
[5]. Borrowing
[6]. Acronym
[7] Shortening
[8]. Clipping
[9]. Backformation
[10]. Reanalysis
[11]. Conversion
[12]. Blending

وەڵامێک بۆ بۆچوونی ناشارەزایی بەڕێز کازم کۆردوانی کە لە بەرنامەی بی بی سیدا ڕایگەیاندبوو کە "زمانەکانی دیکە لە ئێران پشتیوانی زمانی فارسییان نییە".

وەڵام:
هەموو زمانەکان هەریەکەیان بە پێکهاتەی خۆیان دەتوانن زمانی زانست بن و هەمان توانایان هەبێت.  بۆ نموونە لە پرۆسەکانی پێکهاتنی وشەدا، زمانەکان یان "تێکەڵکردن[1]" و "وەرگرتن[2]" یان پرۆسەی لاوەکی دیکەی دروستبوونی وشە وەک "نوێوشە[3]" یان وشەی نوێ، "دروستکردنی وشە[4]"، "قەرزکردن[5]" و "ناونیشان[6]"، "کورتکردنەوە[7]" و "بڕین[8]"، "دوبارە بنیاتنانەوەی[9]" بەکاردەهێنن ]"، "گۆڕانکاری[11]"، "تێکەڵکردن[12]".  بە واتایەکی تر هەندێک جار ئاوێتەکردن بەکاردەهێنن، هەندێکجاریش وەرگیران و لە هەندێک حاڵەتدا پەنا بۆ پرۆسەی دروستکردنی وشەی تر دەبەن.  کەواتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم جۆرە ئارگیومێنتانە کە زمانێکی دیاریکراو هیچ پشتیوانییەکی نییە یان نەزۆک و هەژارە، دەگەڕێتەوە بۆ نەزانی زمانەوانی یان تێڕوانینی نەرێنی بۆ زمانەکان.  هەموو زمانەکان بەهایەکی یەکسانیان هەیە و هەریەکەیان بە شێوازی خۆیان سیستماتیکن و هەندێک بنەمای گشتگیر پەیڕەو دەکەن.

[1].  ئاوێتەکردن
[2].  وەرگرتن
[3].  نیوۆلۆژیزم
[4].  داهێنان
[5].  قەرزکردن
[6].  کورتکراوەی ناو
[7] کورتکردنەوە
[8].  بڕین
[9].  باکفۆڕماسیۆن
[10].  دووبارە شیکردنەوە
[11].  گۆڕانکاری
[12].  تێکەڵکردن

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەرکوتێک له خەرمانی کوردیزانیی مامۆستا شکور مستەفا، بەشی یەکەم.

مامۆستا شکور مستەفا وشەی "ڕامانە"ی وەکوو هاوتای وشەی "نظریه" یان "theory" بەکار هێناوه.
دیاره بۆ "فرضیه" یان "hypothesis"ش له کوردی‌دا کەڵک لە وشەی "گریمانە" وەردەگیرێ. بەم شێوەیه "ڕامانە" و "گریمانە" دەبنە هاوتای "نظریه" و "فرضیه".

ـ بڕێ له زانستمەندان بڕوایان به ڕامانەی پۆلی‌ژنیسم هەیه. ئەم ڕامانەیه ئەوە دەگوردێنێ کە پێواژۆی مەیموون به مرۆڤ بوون، شان‌به‌شانی یەکدی له چەند شوێنێ ڕووی داوه و مرۆڤ لەگەڵ جۆرەیلی جوێ‌جوێی مەیموون‌دا خزمایەتییان هەس.
(گورداندن: پشت‌ڕاست کردنەوە، تەئید کردن
پێواژۆ: پڕۆسە، ف: فرایند)
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی‌دا ل ۲۱

ـ بەڕای وی [پ. سوشکین] گۆڕانی بارودۆخی دەوروبەر کە مەیموونی بە زۆرەملی ناچار کردووه لەسەر بسات گوزەران بکا، ئەم ئاکامەی لێ‌کەوتووەتەوە کە ئەندامانی لەیەکدی جوێ بکاتەوە و ناچاری بکا به ڕاوەستانەوە لەسەر هەردوو لاقی بڕوا. ئەم تێنۆڕینە، ڕامانەی گۆڕانی ڕێکوپێکانەی مەیموون به مرۆڤ بوونی بەرپەرچ داوەتەوە.
(بسات: پسات: کۆمەڵ
تێنۆڕین: ف: نگرش)
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی‌دا، ل ۲۲

ـ هەروەک له پێشەوە گوتم ئاتێنا و ڕۆما هەریەکە بۆخۆی ڕامانەیەکی چینبەندیی ڕەگەز و تیرەکانی هەبوو.
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی‌دا، ل ٨٦

/channel/dr_rehber

Читать полностью…

زانستـــے زمان

‌ بابەتێکی سەرنجڕاکێش

پەنجەرەكەی ماڵی سارا

#بەشی_یەکەم

چیرۆكێكی دێرینی شەڕی یەكەمی جیهانی هەیە، لە بیرۆكەی پەنجەرەیەكەوە، خەونی دەوڵەتێك بەدی دەهێنێت. چیرۆكەكە هی خاتوونێكی یەهودییە، بە ناوی (سارا ئاڕۆنسۆن) ئەم خاتوونە، هەموو شتێكی كرد لە پێناو ئەوەدا خۆرئاواییەكان ڕازی بكات، دەوڵەتێك بۆ گەلەكەی دروستبكەن، هێشتا لەناو هزری سیاسیی ئیسڕائیلدا، دەوڵەت دروستكردنەكە دەبەستنەوە بە بیرۆكەكەی پەنجەرەكەی ماڵی ساراوە. بۆ ئەوەی لە جەوهەری چیرۆكەكە تێبگەین، سەرنجێك دەخەینە سەری و پاشان وەریدەگێڕین بۆ ئێستای باشووری كوردستان و، بەراوردێك لە نێوان پەنجەرەكەی ماڵی ساراو پەنجەرەكانی باشوور، كە ڕوو بە دەرەوەن، ئەنجامێكمان بۆ دەردەخات.

چیرۆكەكەی سارا: " لە شەڕی جیهانیی یەكەمدا، لە ساڵی 1917، بەریتانییەكان هەرچییەكیان دەكرد، نەیاندەتوانی شاری غەززە داگیربكەن، چونكە ئەو شارە بووبوو بە كیلیلی عوسمانییەكان و كەوتنی شارەكە، كەوتنی عوسمانییەكان بوو. شارێكە بەشێكی گرنگی بەستراوە بە دەریاوە، گرتنی شارەكە، وەك كەوتنی عوسمانییەكان تەماشا دەكرا. لەو شارەدا، كچە یەهودییەك بوو بەهۆكاری كەوتنی عوسمانییەكان، ئەویش لە ڕێگەی بیرۆكەی پەنجەرەیەكەوە. سارا ئاڕۆنسۆن، گروپێكی دروستكرد، بە گروپی_ئێن،ئای، ئێڵ_ ناسراوە. پەیوەندی بە بەڕیتانییەكانەوە كرد، بەڵێنی لێوەرگرتن، ئەگەر سەركەوتن، دەوڵەتێك بۆ گەلی ئیسڕائیل لەسەر ئەو خاكە دروست بكەن، ئەوا لە ڕێگەی هێماسازی پەنجەرەوە، كۆی زانیارییەكانی سوپای عوسمانیان بۆ دەنێرێت. لە گفتوگۆیەكدا بەریتانییەكان بەڵێنیان بە خاتوو سارا دا، ئەگەر زانیارییەكانیان بۆ بنێرێت، لە سەركەوتندا دەوڵەتێك بۆ یەهودی دروست دەكەن.

دەستكرا بە كارەكە، هێماسازییەكەی پەنجەرەكەی سارا زۆر قورس نەبوو. لە ڕێگەی چەنجەرەوە ئەنجام دەدرا كە پەنجەرەی ماڵەكەیان ڕوو بە دەریابوو، لەناو دەریای كەناری شاری غەززە و ئەوبەری دەریاكەش، بەڕیتانییەكان بوون، كە دەیانڕوانی بەسەر شاری غەززەدا. بە كردنەوە و داخستنی پەنجەرەی ماڵەكەی هێماكانی دەنارد بۆ سوپای بەڕیتانیا. بۆ نمونە: هێما سازییەكە بەمجۆرەبوو. شەو كاتژمێری دیاریكراو، ڕووناكییەك لە ماڵەكەدا دادەگیرسێت، پەردەی پەنجەرەكە دادەدرێتەوە، ئەگەر دووجار پەردەكە لادرایەوە، ئەوە واتای ئەوەیە پیتی_ئە_ سێ‌ جار، پیتی _ب_ بەمجۆرە چاودێرەكانی ئەوبەر پیتەكانیان كۆدەكردەوە و وشە و ڕستەی لێ دروستدەكرا و زانیارییەكانیان پێدەگەیشت لەسەر سوپا و چەك و جموجوڵی عوسمانییەكان. بۆ ڕۆژیش بە كردنەوە و داخستنی پەنجەرەكە، هێماكان دەگەیەنران لە كاتی دیاریكراودا. بەمجۆرە سارا زانیاری دەنارد.(_پوڤاڵ نوح_ لە كتێبەكەیدا ئەم چیرۆكەی لەسەر پرسی زانیاری شرۆڤە كردووە، لێرەدا بە نیگایەكی دیكە شرۆڤەی دەكەین.)
هەرچۆنێك بێت، زانیارییەكانی سارا لە ڕێگەی پەنجەرەكەیەوە، هاوكارێكی باشی بەڕیتانییەكانی كرد. بەڵام پێش ئەوەی خەونەكەی ببنێت بەهۆی هەڵەیەكەوە خۆی و گروپەكەی ئاشكرا كران، پێش ئەوەی دەستگیری بكەن، خۆی كوشت، بۆ ئەوەی ناچارنەكرێت زانیاری بداتە عوسمانییەكان. زانیارییەكانی سارا و گروپەكەی بوو بەهۆی سەركەوتنی بەڕیتانییەكان و شاری عەززەیان گرت، عوسمانییەكان شكان و كلیلەكەیان كەوتە دەست بەڕیتانییەكان و پاش ئەو شكستە، ئیدی وردە وردە ئیمپڕاتۆڕیەتی عوسمانی تێكشكا و كۆتایی هات. بەڕیتانییەكان لەسەر بەڵێنی خۆیان مانەوە، لەگەڵ سەركەوتنەكەیاندا، ئەو بەڵێنەی بە سارایان دابوو جێبەجێیان كرد و، لەدووی نۆڤەمبەری ساڵی 1917 وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا_ئاڕسەر بالفۆڕ، ڕایگەیاندا كە/ دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوەیی بۆ یەهودییەكان لە فەڵەستین بەچاوی ڕەزامەندی دەبنێت."

ئەم پەنجەرەیە دواتر چیرۆكی دەوڵەتێكی بۆ یەهودییەكان بەدوادا هات. هەمان ئەو پەنجەرەیە دەگوازیینەوە بۆ باشوور، لەم چرەكەساتەی ئێمەی تێدا دەژین، لە باشووردا چەندین جۆر پەنجەرە هەیە، پەنجەرە ڕوو بە ئێران، پەنجەرە ڕوو  بە عێراق، پەنجەرە ڕوو بە توركیا، خۆرئاوا، سعودییە، قەتەر و هتد. هەموو ئەم پەنجەرانە زانیاری گەلەكەی خۆیان بە دەرەوە دەدەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ دڵنیاییەك هەبێت ئەم پەنجەرانە وەك ئەوەی ماڵی سارا، لە پێناو داهاتووی ئەم گەلە بێت. ئێمەی كوردی ئەم باشوورە نازانین داهاتوومان بەرەو كوێ دەڕوات، بەڵام دەزانین هەموو جۆرە پەنجەرەیەك لە نیشتیمانەكەماندا دروست بووە، كە خزمەت بە ئەویتری دەرەوەی گەلەكە دەكات و زانیاری و وردەكاری دەنێرێتە بۆ دۆست و نەیار و دوژمن، بەبێ‌ ئەوەی هیچكامێكیان بەڵێنێكی وەك بەڵێنەكەی سارای بۆ گەلەكەی وەرگرتبێت.

#درێژەی_هەیه
@jnanipesheng

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 بەرەو نەورۆزی خاکیپۆشان و کورتەشرۆڤەیەکی زمانەوانی

✍️ کاروان مێراوی


نەورۆز لە کوردستان بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە کە لە ئاڵاکەشماندا ڕەنگدانەوەی هەبووە (٢١ تیشکی خۆری نێو ئاڵاکە)، ئەم بۆنەیە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان هاوکات بووەتە بۆنەیەکی شوناسخوازنە و دژەداگیرکەر کە ساڵانە نەورۆزەکان لەلایەن خەڵکەوە ناودێر ئەکرێن، وەک نەورۆزی جامانەکان، نەورۆزی مەشغەڵانی ڕزگاری و ... نەورۆزی ئەمساڵیش لەلایەن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە نەورۆزی خاکیپۆشان ناودێر کراوە و کەمپەینیشی بۆ ڕێک خراوە. بەڵام مەخابن زۆر جار ئەبینم هەم چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەم ڕاگەیاندنەکانیش ئەم دەستەواژەیە بەهەڵە ئەنووسن و دەنووسن "خاکی‌پۆشان" یان ئەنووسن "خاکی پۆشان" کە هەردوو جۆرە نووسینەکە هەڵەیە.

زوانی کوردی زمانێکی هەستیارە و ئەگەر تەنانەت باڵەیەک بەهەڵە دابنرێت یان لەبیر بکرێت، واتای ڕستەیەک و بگرە دەقێکیش ئەگۆڕێت و مەبەستی ڕاستەقینەی نووسەر ناگاتە خوێنەر؛ بۆیە پێویستە یاسا و ڕێساکانی زوانەکەمان بناسین و فێری دروستنووسین بین تاکوو بتوانین مەبەست و پەیامە ڕاستەقینەکەی خۆمان بە خوێنەر بگەیەنین. لەم پەیوەندییەدا بەپێویستم زانی شرۆڤەیەکی زمانەوانیی کورت لەسەر دەستەواژەی خاکیپۆشان بنووسم.

خاکیپۆشان وشەیەکی لێکدراوی سادە و کۆیە؛ واتە خاکی (ئاوەڵناو) و پۆش (ڕەگی کار) کە بەبێ ناوبەند لێک دراون و وشەیەکی نوێیان دروست کردووە، ئەم وشە لێکدراوەش بە یارمەتیی نیشانەی "ان" کۆ کراوە (خاکی + پۆش + ان = خاکیپۆشان). کاتێک دوو وشەی سەربەخۆ لێک بدرێن و واتایەکی نوێ دروست بکەن، ئیتر پێکەوە ئەنووسرێن و سەربەخۆییی دوو وشە پێشووەکە لێیان ئەگیردرێتەوە و هەردووکیان پێکەوە دەلکێن و وشەیەکی نوێ بە واتایەکی نوێیەوە دروست ئەکەن. ئەگەر ئەو دوو وشەیە کە لێک دراون و وشەیەکی نوێیان پێک هێناوە، سەربەخۆ بنووسرێن، واتای جیاجیا ئەگەیەنن و مەبەست و پەیامی ڕاستەقینەی نووسەری وشەکە ناگەیەنێت؛ کەواتە بۆ گەیاندنی مەبەستە ڕاستەقینەکەمان، با وشەکان دروست و وشە لێکدراوەکان پێکەوە بنووسین.

هەروەها دەبێت ئەو یاسا و ڕێسایەی زوانی کوردییش لە بەرچاو بگرین کە لە زمانی کوردیدا نیومەودا / نیوبۆشایی (semi-space) زۆر کەم و لە بارودۆخگەلێکی ئاوارتەدا (استثناء) بەکار ئەبرێت. چونکە نیومەدا وشەکان پێکەوە نالکێنێت و جیاجیا ئەنرێنە پاڵ یەکتر بە مەودایەکی زۆر کەمترەوە؛ کاتێکیش وشەکان پێکەوە نەلکێنرێن، با بنرێنە تەنیشت (پاڵ) یەکتریشەوە، بەڵام دیسان واتا و مەبەستە ڕاستەقینەکەمان ناگەیەنن.

چۆنیەتیی بەکارهێنانی نیومەدا بۆ وشەی لێکدراو لە بارودۆخی ئاوارتەدا؛ لە وشەگەلێکی لێکدراوی قورس و دوورودرێژ، ئەویش لەبەر جوانکاری و بۆ ئەوەی ئاسان بخوێنرێتەوە بەکار ئەبرێت یان بۆ هەندێک وشەی بیانی. نموونەی وشە قورس و دوورودرێژە کوردییەکان وەک: کلک‌ئێستر، یارمەتی‌وەرگرتووەکان، دەست‌قووچاوەکان، پشت‌چەماوەکان و ... هەرچەند لە ڕاستیدا ئەم وشە لێکدراوانەش هەر پێکەوە ئەنووسرێن، واتە کلکئێستر، یارمەتیوەرگرتووەکان، دەستقووچاوەکان، پشتچەماوەکان و ... بەڵام وەک باس کرا، لەبەر جوانکاریی وشەکان و بۆ ئاسانکاریی خوێندنەوە لە نیومەدا کەڵک وەردەگیردرێت. هەروەها نموونەی وشەی بیانییش وەک: پی‌دی‌ئێف (PDF).

💎 @Perrenus

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟦جۆرەکانی بکەر
بکەر: بریتییە لە کەرستەیەکی سەرەکیی ڕستە، ئەو ناوەی بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێک جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە، یاخود بکەر دەبێت کەسێک یان شتێک بێت، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ لە ڕستەدا.
نموونە👇
١- نەشمیل خەوت.
٢- ئەو دەنووسێت.
٣- ماڵەکە سووتا.

1️⃣بکەر دیار: بە پێچەوانەوەی خاڵی پێشووتر ناوەکەی دیارە، کە هەمیشە بکەرێکی ئاشکرا و ڕوون لە ڕستەکە بەدی دەکرێت.
نموونە 👇
‌‌‌١- ئارام پیاوەکەی کوشت.
٢- پۆلیس دزەکەی گرت.

2️⃣بکەر نادیار: هەمیشە ئەوەی کارەکەی بەسەر دەسەپێندرێت ئەرکی جێگری بکەر وەردەگرێت، لە ڕاستیدا بکەرێک هەبووە لە ڕستەکەدا، بەڵام دیار نییە و ئاماژەی پێ نەکراوە.
نموونە👇
١- پیاوەکە کوژرا.
‌‌٢- دزەکە گیرا.

3️⃣بکەری لۆجیکی: بریتییە لەو بکەرەی کە ڕاستەوخۆ کەسەکە یان جێناوەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی کارەکە.
نموونە👇
١- دارا کتێبەکەی برد.
٢- نازێ سێوەکەی خوارد.

4️⃣بکەری ڕێزمانی: لەم شێوازە لە ڕووی یاسای ڕێزمانەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر، چونکە کارەکان لەخۆوە ئەنجام نادرێن، بەڵکوو هێزێکیان لەپشتە.
نموونە 👇
١- ئاوەکە ڕژا.
٢- باخەکە سووتا.

5️⃣بکەر نادیاری ئاماژەپێکراو: بەو بکەرانە دەگوترێت، کە لە ڕووی ڕوخسارەوە ڕستەکان بکەریان نادیارە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بکەریان لە شوێنێکی دیکەی ڕەستەکەدا دەرکەوتووە.
نموونە👇
١- ئارام بە دەستی نەسرین نێژرا.
٢- دلژین بەهۆی داراوە ناسێندرا.

ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ژین قادری
ئەمشەو چاوم لە کەناڵێکی کوردی بوو بەشی هەواڵەکان، بەداخەوە هەواڵنێرەکە بان نۆ جار وشەی یابانی دووپات کردەوە، پێویستە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ئاورێکی گرینگ لەم بەشەی زمان بدرێتەوە، ڕاستە هیچ زمانێ پەتی نییە و زمانی پەتی، زمانێکی مردووە و هەروەها وشەی هاوبەش و وشەقەرزگرتن یان بانکی وشە جیهانی و ئاساییە، هەموو ئەمانە قبووڵ، بەڵام تۆ بیت بە لاساییکردنەوەی کوێرکوێرانە لە زمانێکی تر خەسار بدەی لە ئەلفبای زمانەکەی خۆت! چ خوا بەردارە؟ ئەمە دەچێتە کام خانەی زمانەوە، باشە عەڕەب وشەگەلی گ،چ،پ،ژ، نییە و ئەڵێ یابان ئێمە خۆ هەمانە، لەسەر چ پاساوێک شوێنی ئەم ڕەوتە چەقبەستووە کەوتین؟؟ ئەویش لە دەزگایەکی هەواڵنێری فەرمی باشووری کوردستانەوە، خۆ هەر ئەم وشە نییە بە سەدان وشەی ئاوامان هەیە سەربڕاون، بۆچی؟؟ یانێ کەس و دڵسۆز و سیستم و بەرپرسێ نییە ئاوڕێ بداتەوە لەم بەشەی زمان و چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە، چاوەڕوانی لە باشووری کوردستان لە هەمبەر زمان زۆۆر زۆرترە لە بەشەکانی تری کوردستان، چون دۆخ و دەسەڵاتەکە جیاوازە، یان ئێستە هاتووچۆ باشوور و ڕۆژهەڵات زۆر ئاساییە لە زانکۆکان، لانیکەم مامۆستاکانی زانکۆ کوردستان لە سنە لە دانیشتنە هاوبەشەکان ئەم کێشە بخەنە گەڕ بۆ گەیشتن بە چارەسەری، لە ئێستەدا میدیا ڕۆڵی گرینگتر لە قوتابخانەش دەگێڕێ، تکایە با چیتر بەس بێ عەڕەبی بازی و خۆبەکەمزانین و بێدەرەتانی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وەرگیراو لە پەڕەی ڤەژینبوکس:
👇👇👇👇👇👇👇
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎉 هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد!
«نۆیەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»تان لێ پیرۆز بێت.

✴️ ئێستا دەتوانن 22821 پارچە دەق لە 247 کتێبی 139 نووسەر/شاعیر لە ڤەژینبوکسدا بخوێننەوە.

🙏 بۆ ئەم خەباتە مەزنە زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین کە لە ساڵی 2016ەوە لە تایپ و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقەکاندا هاوکارییان کردووە. هەروەها زۆر مەمنوونی بنەماڵەی نووسەر و شاعیرە ڕەحمەتییەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەین کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لەم بارودۆخە ئابوورییە خراپە درێژخایەنەدا، بە یارمەتیی دارایی، پرۆژەکەیان ژیاندووەتەوە.

چەند تێبینی:
🗓 ئەمساڵ، لە بەشی گەڕانی پێشکەوتووی ڤەژینبوکسدا، گەڕان بەپێی ساڵی بەرهەمهێنانی دەقەکەشمان زیاد کرد کە هیوادارین کەڵکی هەبێت بۆتان.

✨ لەم دوایییانەدا، پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد لە زمانی کوردیدا هەلێکی باشی بۆمان ڕەخساندووە بۆ خێراترکردنی پەرەپێدانی پرۆژەکە. هیوادارین بتوانین لە ساڵی داهاتوودا بە یارمەتیی بەرنامەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و وێنە بۆ دەق کۆمەڵێکی زۆرتری دەق زیاد بکەین بە ڤەژینبوکس.

📢 بە داخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دەقی شێوەزارەکانی خوارووی کوردستان بڵاو بکەینەوە. تەنیا هۆکاری کەمبوونی بەشداربووی شارەزای ئەو شێوەزارانە بووە. هەر لێرەوە داوا لە خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان دەکەین کە بێن بە هانای پرۆژەکەوە با هەرچی دەقی گونجاوی ئەو ناوچانە هەیە زیاد بکرێن بە ڤەژینبوکسیش.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێمەیش وەک ستافی فێرگەی زمانی کوردی ☀️، سپاس و پێزانینی فراوانمان هەیە بۆ 9 ساڵ خەباتی ڤەژینبوکس لەپێناوی زمانی کوردی کە دڵسۆزانە، تێکۆشەرانە، خۆبەخشانە و بەبێ چاوەڕوانی، خزمەت بە زمانی کوردی دەکەن. 🌹

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی بیست و یەک(کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی نۆزدەیەم(کاری ڕانەبردوو)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی حەڤدەیەم(چاوگ)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پازدەیەم(ئەرکەکانی ناو لە ڕستەدا)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی سێزدەیەم(ناو لەڕووی ناوەڕۆکەوە)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی یازدەیەم(تەواوکەر)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی نۆیەم(بنچینەکانی ڕستە"بکەر، کار)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی شەشەم(ڕستەی ڕاگەیاندن)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

باقۆر

وشەی باقۆر، لە بنەڕەتدا بە مانای بێچووی بەراز دێت. بە شێوەی باقۆرە، باقۆڕەش هەیە.
وشەکە خۆی کورتکراوەی (بار/پار + قۆڵە، کۆڵە)یە
واتە قۆڵەبەرازێکی دووساڵانە. کە بە شێوەی (پارکۆڵە)ش هەیە
بەڵام لە ڕاستیدا وشەی پارکۆڵە تەنیا بە بێچووی بەراز ناوترێت. بەڵکوو بە گشتیی بە (پارینە: بێچووی دووساڵانە)ی زۆرێک لە گیانداران دەوترێت. وەک: ورچ، چەقەڵ، گورگ، سەگ،...

وشەی پار، هەر ئەوەیە کە دەوترێت: (پار، پێرار،...)
لە ناوی گیانداری دووساڵانەی تریشدا هەیە. وەک

پارگوێل: پاران گوێل، پارینە، پارگۆڵ، پارگوێر، پارێن کە بووە بە پانێر، گوێری پار، گوێلکێک دووساڵی بەسەردا ڕۆشتبێت

وشەی (کۆڵە) یان (قۆڕە، قۆڵە، قوڵە، کودەڵە، کوڵە) ناوێکی گشتییە و واتای (بێچوو، بەچکە، کویچک، تێشک) دەدات و بۆ هەموو ئاژەڵان دەبێت بە گشتیی.

بەزمێکی خۆش لەم وشەیەدا هەیە. ئەویش ئەوەیە باقۆرە، بە مانای تایبەتی (بەراز) و (ڕەوە بەرازیش) شکاوەتەوە. کە گۆڕاویشە بۆ ڤانقۆڕ: بەراز!

بەراز و گا، هەندێک شتیان هاوبەشە لە زمانی کوردییدا. تەنانەت یەکێک لە ناوەکانی تری بەراز (گاکوڵ)ە. بۆیە وشەی باقۆرە بە مانای (گاڕان، گایەل)یش شکاوەتەوە.
بۆ نموونە فەقێی تەیران، لەسەر زاری کچە گاورەوە بە شێخی سەنعانی وتووە:
گەر تێی ب سەر دینێ مەڤە
ب کێری باقۆرێ مە تێ

لە مانا کردنەوەی وشەی (باقۆر)دا وتوویانە بە مانای گاڕان دێت. بەڵام ئەوە ئەو مانایەیە کە ئەمڕۆکە و تازەکیی وەریگرتووە. دەنا لە بنەمادا مانای ڕەوە و ڕانە بەراز دەدات و لە بنەڕەتتریشدا مانای بێچووە بەراز دەدات! وشەکان بەپێی سەردەم واتایان دەگۆڕێت، هەندێکیان بە هەڵە ماناکەیان ترازێنراوە بۆ شتێکی تر. بۆ نموونە وشەی جوانەگا، مانای گۆلکێکی جەوان دەدات جا چ نێر بێت یان مێ. کەچی ئەمڕۆکە ئاخێوەرانی کرمانجیی ژووروو بە هەڵە بە مانای (کەڵەگا) بە کاری دەهێنن و بووەتە هەڵەیەکی باو!

بەندە پێم وایە وشەی باقۆرە چووەتە ناو زمانی عەرەبییەوە و گۆڕاوە بە (بقرة) و بە مانای (مانگا) بە کاریان هێناوە. بەڵام هێشتا لای عەرەبی یەمەن هەر بە شێوەی (باقورة) ماوەتە بە مانای (مانگا)!
البَاقُوْرَة: هِيَ البَقَرَةُ بِلُغَةِ أَهْلِ اليَمَن.

عەرەبەکان لە جێی ئەوەی بڵێن نازانین ڕیشەی وشەی (البقرة) چییە. بەم شێوە قۆڕە! ڕیشەتاشییان بۆ کردووە:
"الجذر كلمة البقرة هو ب ق ر، أشتق الاسم من البَقْر أي شق البطن، قيل سميت كذلك لقرونها الحادة."
دەیان ناوی گیاندار لە زمانی کوردییەوە چوونەتە ناو زمانی عەرەبییەوە، لەوانە: (وشق، جاموس، سلحفاة، طاوس، باشق، یوز...)
وشەی باقۆرە وەک وشەکانی گا و شینەگا و مالۆس،... بە خوازە بە کەسانی زل و زەبەلاح و تەژە وتراوە.

پاش ساڵێک دابڕان، لەبەر مانگی پڕخێری ڕەمەزان بە شێوەیەکی ئێرەتیی (کاتیی) گەڕاومەتەوە.
هاوڕێ جەلال.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#بەشی_دووهەم

‌ ڕەنگە چارەنووسی سارا، چۆن چارەنووسێكی كوشندەبوو، بەهۆی خۆكوشتنەكەیەوە، چونكە لەناو نەریتی ئایینی یەهودیدا خۆكوشتن كوفرە و ڕەدكردنەوەی ویستی خودایە، لەبەر ئەوەی ڕۆح خودا بەخشیویەتی و تەنها خوداش دەتوانێت بیباتەوە، ئەم خۆكوشتنەی سارا وایكرد، هاخامە توندڕەوەكانی یەهودی ڕێگەیان نەدا ئەم خاتوونە لە گۆڕستانی پیرۆزی یەهودییەكان بنێژرێت، بۆ ئەوان گرنگ نەبوو كچە پاڵەوانەكەیان چی بۆ گەلەكەی كردووە، بەڵكو ئەوەیان بۆ گرنگ بوو، كوفرێكی ئایینی كردووە و فڕێدرایە دەرەوەی پیرۆزییەوە.

خاوەنانی پەنجەرەكانی باشوور، پێناچێت چارەنووسێكی وەك ئەوەی سارایان هەبێت، چونكە دۆخەكە بەجۆرێك شێواوە، خزمەتكردنی ئەویتری دەرەوە، فۆڕمێكی شانازی وەرگرتووە و، ئەو خاوەنانەی پەنجەرەكانی ڕوو بە ئێران و توركیا و عێراق و خلیج و خۆرئاوا، ستایش دەكرێن و ڕێزلێگیراون وەك خزمەتكارێكی بێگانە، لەبری خستنیان، زیاتر هاندەدرێن پەنجەرەكانیان گەورەتر بكەن بۆ خزمەتی ئەوی تری بێگانە! بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا، باشووری كوردستان ببێت بە خاوەنی پەنجەرەیەكی وەك ئەوەی ماڵی سارا، بۆ ئەوەی داهاتووی نەخشەی ژیانی سیاسیی و ئابووری ئەم هەرێمە بۆ گەلەكەی دیاری بكات.
                                                                
✍️#نەبەز_گۆران
📸#سارا_ئاڕۆنسۆنە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بێڕێزی بە وشە زانستییەکان

له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام  ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەش‌وڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.

کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس‌ مووسایی لەبەردەمیان‌دا  کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی  ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشە‌بەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...

کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.

خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.

کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.

پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...

"عزیز نسین / احمد شاملو"

خوێنەری هێژا!

ئەو ڕەش‌وڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتی‌خۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان  کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.

ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ  لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨

Читать полностью…

زانستـــے زمان

خالید ڕۆبۆتی ئاسۆسۆفتی بردۆتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە

لینکی بۆت

/channel/AsosSoftSTT_bot

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمیای کوردی کە ئەرکیان کێشا و کتێبی توێکارییەکەمیان بڵاوە کردەوە،🌹 کە فەرهەنگێکی ئینگلیزی کوردی و کوردی ئینگلیزییە. 🌹 لە ئەکادیمیای کوردی دەست دەکەوێت.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بژاردەیەک لە کتێبە نایاب و دەستنەکەوتووەکانی کوردی.
دۆزین کتێب کەناڵێک بۆ دۆزینەوەی کتێبی کوردی و هەر زمانێکی تر کە پێوەندی بە کورد یان ژیانی کوردەکانەوە هەیە.
پێوەندی لەگەڵ بەرپرسی کەناڵ : @Key1beh
/channel/Dozinkteb

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟

🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.

نموونە:
1️⃣خاوەنپارە✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇

*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
*️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی (خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)

2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی✅نەک خاوەن کەسایەتی❌
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی (ی) گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی✅..
کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.

وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)

🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێس خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇

مرۆڤدۆست✅ نەک مرۆڤ دۆست❌.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..

مرۆڤدۆستی✅ نەک مرۆڤ دۆستی❌
هەندێک نموونەی تر👇

وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)

تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.

✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…
Subscribe to a channel