f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

زمانناسی بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ی زمان.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Syllable
🔴 بڕگە

چەند فۆنیم (واچێک) بەپێی یاسای فۆنۆڵۆجی( واچناسی) لە زمانی ستانداردی کوردیدا لەیەک دەدرێن و بڕگە دروست دەکەن، بڕگە بریتییە لە کۆمەڵە دەنگێک کە لە زمانێکی دیاریکراودا بەیەکەوە دێن و هەر زمانێک لەم ڕووەوە یاسای تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە زمانی ستانداردی کوردی ڕێنووس و مۆدیلی بڕگەیی تایبەت بە خۆی هەیە. لێرەدا مەبەستمان ڕێنووسی لاتینی نییە بەڵکوو ڕێنووسی سۆرانی(ئارامییە) بۆ وێنە لە ڕێنووسی سۆرانیدا سەرەتای هەموو بڕگەیەک بە نەبزوێن دەست پێدەکات بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی (کرمانجی) سەرەتای بڕگەو وشە بە بزوێن و نەبزوێن دەست پێدەکات یان بۆ وێنە بزرۆکە دەنگی ناوەڕاست ، نیوەبەرز و نیوەکراوەیە و لە دەنگناسیدا زۆر کورت و لاوازە و لە زانستی فۆنەتیکی تاقیکردنەوە دەردەکەوێت بەڵام لە ڕێنووسی سۆرانیدا نادیارە.
هەر بڕگەیەک لە دوو بەش پێک دێت و لە دەنگناسیدا بزوێن و نەبزوێن ئەگەڕێتەوە بۆ جۆری دەنگەکان نەک پیتەکان. زانستی دەنگیش زانستێکی ئاکادمیکییە و پێوەندی بە فێرکاری زمانەوە نییە و بە خوێندنەوەی دوو بابەتیش ناتوانین خۆمان بە پسپۆڕی دەنگ لە قەڵەم بدەین.
▪️V=بزوێن
▪️C=نەبزوێن
بزوێن ناوکی بڕگەیە و بڕگە بێ بزوێن نابێ و بچووکترین بڕگە لە بزوێنێک پێک دێت. پێشتر بابەتێکم نووسی و  بۆ یەکەمجار شێوازی بڕگەبەندیم لە گرووپەکان بڵاو کردەوە و دیسان بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم، ئەو قاڵبە فۆنۆڵوجییانەی کە بڕگەی کوردی تێدا دادەڕێژرێ ئەمانەی خوراوەن:
◽️CV =نا ، تۆ
◽️CVC= شەو،دار
◽️CVCC=دەست،هەڵم
◽️CCV=برا،جیا
◽️CCVC=ژوان،گیان
◽️CCVCC=خوارد ، نواند
◽️CVCCC= ڕۆیشت
جگە لەم قاڵبانە سێ قاڵبی دیکە هەیە کە تایبەت بە کرمانجی و هەورامی و لەکییە:
◽️V=
ئەم جۆر پێکهاتە تەنیا ناوکی هەیە و سەرەتا (onest) و کۆتایی (coda) نییە. بۆ نموونە:
کرمانجی: e
هەورامی:aśro
نیشانەی (ś) سنووری بڕگەیە.
◽️VC=
کرمانجی:ez
هەورامی:eʃ
◽️VCC=
کرمانجی:ard
هەورامی:ark

👁‍🗨تێبینی:
🔘بڕگەکردنی وشە لە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیدا جیاوازی زۆری لە نێواندا هەیە و نابێت ئەم دوو ڕێنووسە بەراورد و تێکەڵ بکرێت و سەر لە قوتابی بشێوێنین.
🔘یاسای بڕگەبەندی بە شێوەی ناوچەیی دروست نابێت بەڵکوو بە پێی زمانی ستاندارد دروست دەبێت چونکە هەر ناوچەیەک بە گوێرەی شێوازی ئاخاوتنی و دەربڕینە دەنگییەکەی ڕەنگە جیاواز بێت و ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە بەڵام بۆ ڕێنووس دەبێ پێڕەوی لە زمانی ستاندارد بکرێت.
🔘هەورامی و سۆرانی و لەکی و کەڵهوڕی و کرمانجی و.. لە بواری سیستەمی بڕگەبەندییەوە سەر بە یەک زمانن

د. عادڵ محەمەدی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

شاعێرەکان دەزانن بڕگە لە شێعریشدا گرینگە و جۆرەکانی جیاوازە
تەنانەت لە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیش جیاوازە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

دادە


دا: د (نەبزوێن)+ا (بزوێن)👈یەک بڕگە
دە: د (نەبزوێن)+ ە (بزوێن)👈یەک بڕگە👇

کە دەکاتە دوو بڕگە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەم V و C کورتکراوەی ئەم دوو وشە ئینگلیزییەوە کە واتای بزوێن و نەبزوێن یان دەنگدار و بێدەنگە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە بڕگەبەندیدا زۆرمان ئەم دوو پیتەمان بینیوە
V
C

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بڕگە لە چەند پیت یان دەنگ کە پێکەوە دێن و بە چەشنێ کە بە #یەک هەناسەی نەگەڕاو بێژە دەکرێن دروست دەبێ.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📖 فەلسەفەی بیرکردنەوە لە سەردەمی نوێدا
“بیرکردنەوەی بابەتییانە و پێویستییەکانی بیری فەلسەفی”

✍ دڵشاد کاوانی

🔖 ئاماژە

ڕەنگە هەندێک بیر لەوە بکەنەوە “ئەم شتەی پێی دەوترێت فەلسەفە، ئەوەندە نهێنییە، یان تێنەگەیشتنە لەبیرکردنەوە، کە فەلسەفە ئەوەندە دوورە لە واقیع”. بۆیە بە پێویستم زانی وتارێک لەسەر “فەلسەفە و سەردەمی نوێ” بۆ خوێنەری کورد بنووسم. لە ڕاستیدا پەیوەندیی نێوان فەلسەفە و سەردەمی ئێمە زۆر نزیکە.

🏷 #گۆڤاری_تیشک #شیکاری #فەلسەفە #ژمارەی_۶۶_۶۵

بۆ خوێندنەوەی بابەت لێرە کرتە بکەن.

🌐 Web
📷 Instagram 
💬 Telegram
💬 Facebook
💬Twitter

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸پیشتر در کانال تاریخ هورامان، بر اساس کتاب برهان الحق نورعلی الهی به بررسی سنت یارسانها درباره شناسه زبانی متون دینی یارسان پرداختیم و دانستیم که بزرگان دینی و جامعه یارسان، نسل در نسل زبان این متون را کُردی خوانده‌اند (اینجا). در کتاب برهان الحق جز کُردی و کُردی اورامانی شناسه دیگری، از جمله گورانی برای زبان متون و کلامهای اهل حق به کار نرفته است.

🔸در این کتاب واژه گوران چند بار، به معنای ایل گوران و یک بار به معنای جامعه یارسان آمده است. نورعلی الهی در توضیحات خود درباره بایرک قوشچی اوغلی از بزرگان دینی یارسان که ترک زبان  بوده است، واژه گوران را به معنای جامعه و مردم اهل حق به کار برده است. (👈 تصاویر بالا) او با یادآوری آنکه اشعار قوشچی اوغلی ترجمه کلامهای کُردی به ترکی است ، از اهل گوران (اهل حق/ یارسانیان) خواسته که به این موضوع توجه داشته باشند. در ادامه او کلامی ترکی از قوشچی اوغلی نقل کرده که در آنجا هم واژه گوران به معنی آیین یارسان است:

کلام قدیم وار گوران ایچنده
ایندی ترکستانه جار ایلرم من

( کلام قدیم گوران را در ترکستان جار می‌دهم)

✍ مدرس سعیدی

@horamanhistory

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سەوز=سبز، لە زۆر ناوچە دەڵێن سەوز
صەوز=سبز لە تەواوی جێگاکان تر دەڵێن صەوز، بەڵام واچ نییە و گۆڕانی واتایی درووست ناکات، لە کوردی دوو دەنگن بەڵام یەک واچ.

بەڵام لە عەرەبی واچە، گۆڕانی واتای درووست دەکات. لە عەرەبی دوو واچ و دوو پیتی جیایە.
سەبەب: هۆکار
صەبەب: سرپاینی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمە وڵامێکی جوانە بۆ ئەو بەشەی ڕێنووس کە بۆچی پیتە عەڕەبییەکانی(ط ث،ص،ذ،ض،ظ)
لە ئەلفبێی کوردی بوونی نییە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بە پێچەوانەی ( س ) و ( ص ) لە زمانی کوردیدا سەر بە ھەمان فۆنیمن چونکە لەم زمانەدا ھیچ وشەیێک نادۆزرێتەوە یەکێ لەم دەنگانەی تیابێ بە جێگیرکردنی بە ئەویتر واتاکەی بگۆڕێ.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەلێکدانەوەی نموونەکانی سەرەوە دەردەکەوێ کە #ئەگەر #دوو دەنگی #جیاواز توانییان لە ھەمان شوێندا دەرکەون و دەرکەوتنی ھەریەک واتایێکی جیا لە دەرکەوتنی ئەویتری بە وشەکە بەخشی ئەوە ئەم دوو دەنگە سەر بە دوو #فۆنیمی #جیان .

Читать полностью…

زانستـــے زمان

29واچی بێدەنگ (نەبزوێن):
ئـ، ب، پ، ت، ﺝ، ﭺ، ﺡ، ﺥ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ﻉ، ﻍ، ﻑ، ﭪ، ق، ﮎ، ﮒ، ل، ڵ، م، ن، ﻭ، ﻫ، ﯼ

٨ واچی دەنگدار(بزوێن):
ا، ۆ، ێ، وو، و، ی، ە، بزرۆکە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

واچەکان بچووکترین یەکەی دەنگیی سەربەخۆن کە جیاوازی واتایی پێک دەھێنن.
واچەکان بەڕواڵەت وەکوو پیتەکان وان بەڵام لەوان گشتگیرترن و بریتین لە هەموو پیتەکانی زمان و هەندێ دەنگی نەنووسراوی تریش کە دەبنە هۆی گۆڕینی واتا.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمشەو باسێک لەسەر زمانناسی دەکەم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆ نموونە لە سۆرانیدا پیتی سەرەتای وشە دەبێ نەبزوێن بێت بەڵام دەبێ بزوێنێکیشی لەگەڵ بێت.
ئەگە وشەیەکتان بەخش کرد و بزوێنی نەبوو ئەوە بزانن بزرۆکەی هەیە.

بەڵام بە پیتی لاتین یان دیاڵکتە کوردییەکانی تر پیتی سەرەتای وشە بزوێنە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەم وشەی دادە، دوو هەناسە و دوو بڕگەیە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێستە نموونەیەک دەنووسین بۆ بڕگەبەندی و بزانین چەن بڕگەیە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Vowel = بزوێن ڤاوڵی
consonant نەبزوێن کونسونانت

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بڕگە واتا بەش یان بخش.
لە ڕێنووسدا بڕگە زۆر دەتوانێ یارمەتیدەرمان بێت بۆ نووسینی وشەکان.
بڕگە هەر ئەوەیە کە لە فارسیدا بە بخش دەماخوێند.
دەمانوت بۆ نموونە ژین چەن بەخشە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمشەو باسی بڕگە دەکەین.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەگەر بە زمانی کوردی وانەکان بخوێنین، لە داهاتوودا دەبینە فەیلەسووف یان بیرمەند؟

ئەم پرسیارە وەکوو پێوەندیی نێوان زمان و بیرکردنەوەیە! بەپێی تیۆرییە تازەکان، زمان هیچ پێوەندییەکی بە بیرکردنەوەی مرۆڤەوە نییە. بۆیە کەس ناتوانێ لە ڕێگەی زمانەوە خۆی وەکوو بیرمەندێک پێناسە بکات. جگە لەوەش، ئەرکی زمان نییە کە بیرمەند بەرهەم بهێنێت، بەڵكوو زمان بۆ مرۆڤ دیاردەیەکی گرینگ و پێویست بووە و بە بڕوای ئەفلاتون سەرچاوەی سەرهەڵدانی زمان دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستییەکانی مرۆڤ و بە هۆی زەروورەت و پێویستییەکانی مرۆڤەوە بوو کە زمان سەری هەڵدا و پەرەی پێ‌درا. پەندێکی ئینگلیزی دەڵێ «پێداویستی دایکی داهێنانە necessity is the mother of invention» و لە سەرهەڵدانی زماندا ، «گریمانەی پێداویستی» کە لە گریمانەکانی ئاخێزگە و سەرچاوەی زمانە پێمان دەڵێت: کار و ئەرکی زمان بەرهەم‌هێنان و پەروەردەکردنی فەیلەسووف و بیرمەند نییە، بەڵکوو زمان بۆ ژیانی مرۆڤ دیاردەیەکی پێویست و گرینگ بووە. وەک بیکەرتۆن (2010: 25) دەڵێت: ڕوون و ئاشکرایە کە ئەگەر مرۆڤ بووەتە خاوەن زمان، تەنیا لەبەر ئەوەیە کە پێویستییەکی زۆری پێی بووە. پێویستییەک کە هیچ گیاندارێکی تر هەستی پێ نەکردووە. لەم ڕوانگەوە بە هۆی بەردەوامیی ژیانی مرۆڤەکان، زۆر گرینگ بووە کە لە ڕێگەی زمانەوە پێداویستییەکانی خۆیان بەدی بهێنن.
#کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فۆنیم:

فۆنیم یان واچ لە زمانەوانیدا بە بچووکترین بەشی وتە (قسە) دەگوترێت کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی واتای وشە.

واچەکان بچووکترین یەکەی دەنگیی سەربەخۆن کە جیاوازی واتایی پێک دەھێنن، بۆ وێنە لە کوردیدا «ر» و «ڕ» دوو واچن، لە بەر ئەوەی کە لە دوو وشەی وەک (کەر و کەڕ) دا دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی، بەڵام لە بڕێ زماندا (وەک زمانی فارسی، ئینگلیسی و..) یەک واچن، چونکوو واتا ناگۆڕن.

مۆرفیمەکان بە یارمەتی واچەکان دروست دەبن (یەک یان چەن مۆرفیمیش، وشەیەک پێک دێنن). بۆ وێنە: «تۆ» لە دوو واچی «ت» (/t/) و «ۆ» (/o/) پێک ھاتووە.

ئەو دەنگانەی کە لە سیستەمی دەنگی ھەر زمانێک دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی لە وشەکاندا و دابەش ناکرێن، بە واچ دەناسرێن.

ئەرکی سەرەکی واچ بریتییە لە «جیاکردنەوەی یەکەکانی وتە لە یەکتر و بەدیھێنانی جیاوازی واتایی لە یەکەکانی وتەدا». لە تێکەڵ بوونی [ یەکەکان و ڕیتەکانی دەنگی (قاڵب) ] لەگەڵ [یەکەکان و ڕیتەکانی واتایی]، سیستەمی پێوەندی، واتە زمان بەدی دێت.

ھەر کۆمەڵگایەکی زمانی، شێوەی نووسینی ھەبێ یا نە، لە ژمارەیەکی سنووردار واچ کەڵک وەردەگرێ، کە پێویست نییە لە واچی زمانەکانی تر بچێ. بە وتەی زمانناسان، ھەموو زمانەکان واچین. بەگوێرەی دوامین لێکۆڵینەوە؛ «زمانی ھاوایی ١٣، واتە کەمترین ژمارەی واچ و زمانێک لە دەستەزمانی قەوقازی ٧٥ واچ، واتە زۆرترین ژمارەی واچی لە زمانەکانی دنیادا ھەیە.»

نووسەی واچەکان لە نێوان / / دا دەنووسرێن و ئەم شێوە نووسینە لە شێوازی واچنووسی جانز دانیێڵ، وەرگیراوە.

گۆکردنی واچەکان لە یەک زماندا ھەمیشە وەکیەک نیە، ئەم جیاوازییەش نابێتە ھۆی خولقاندنی دوو واچی جیاواز، بۆ وێنە [د] و [ڎ] لە زمانی کوردیدا، لە باری فۆنۆلۆجییەوە یەکسانن، چونکوو ھیچ دوو وشەیەک (بە واتای جیاوازەوە) لە زمانی کوردیدا پەیدا نابێ کە جیاوازی نێوانیان، تەنیا لە[د] و [ڎ] دا بێ. لە بڕێ شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا [د] و لە بڕێکی تردا [ڎ] باوە. وەک: (بادام و باڎام، سەد و سەڎ، و...) یان [س] و [ص] وەک: (سەد و صەد، سەوزی و صەوزی، و...)

دەبێ بزانین کە واچ لەگەڵ پیتدا جیاوازە. پیت شێوەی نووسراوی واچە و واچ شێوەی زارەکی پیتە. ئەم دووانە ھەمیشە پێوەندییەکی یەکسانیان نییە. لەوانەیە لە بڕێ زماندا، بڕێ واچ شێوەی نووسینیان بۆ دانەنرابێت؛ بۆ وێنە لە ڕێنووسی ئارامی زمانی کوردیدا، ھیچ پیتێک بۆ واچی بزرۆکە (I) دەسنیشان نەکراوە، وەک لە وشەی (سڕ) واچی بزرۆکە «I» لە نێوان واچی «س» و «ڕ» دا پیتی نییە و نانووسرێت.

لقێک لە زمانەوانی دەپەرژێتە سەر واچەکان و بە فۆنۆلۆجی دەناسرێت. زمانی کوردی ٣٧ واچی ھەیە، کە ٨یان دەنگدار و ٢٩یان بێدەنگن:

٢٩ واچی بێدەنگ (کپ): ئ ب پ ت ﺝ ﭺ ﺡ ﺥ د ر ڕ ز ژ س ﺶ ﻉ ﻍ ﻑ ﭪ ق ﮎ ﮒ ل ڵ م ن ﻭ ﻫ ﯼ
٨ واچی دەنگدار (بزوێن):
ا، ی، ۆ، ێ، و، وو، ە، بزرۆکە I

#بێـــــزار
@Ismaeilb

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فۆفیم یا واچ بە دەنگێک دەڵێن کە لە وشە گۆڕانی واتایی بسازێنێ

مار
ماڵ
ماف
ر، ڵ ف )چون لەو چەند وشە گۆڕانی واتاییان پێک هێناوە فۆنیم یا واچن
بەڵام هەرهەموویان سێ دەنگ و سێ پیتیان هەیە لەو سێ وشە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کەچی لە زمانی عەرەبیدا گەلێ وشە ھەن  یەکێ لەم دەنگانەیان تێدایە، بە جێگیر کردنی بە ئەویتر واتاکانیان دەگۆڕێ. وەک لە ( فسیح _ فصیح)،
( عسیر _ عصیر )... ھتد.
ئەم جۆرە جووتە وشانەی وەک یەکن لە تاکە دەنگێکا نەبێ بە جووتۆکە  minimal pair  ناو دەبرێن وەک :

ژیان _گیان / شەو _ خەو / زار _ھار
بۆ دەستنیشان کردنی فۆنیمەکان ھەر زمانێ دەبێ ( جووتۆکەکانی) بەم جۆرەی سەرەوە بەرامبەر بکرێن.

ئەکادیمیای کوردی
پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ھەندێ لەم جیاوازییانە بە ئاسانی ھەستیان پێ دەکرێ وەک دوو دەنگی ( #س ) و ( #ص )لە زمانی کوردیدا کە سەر بەھەمان فۆنیمن، #چونکە #ھیچ #وشەیێک لە زمانی کوردیدا نادۆزرێتەوە تێیدا یەکێ لەم دوو دەنگەی تیابێ و بەگۆڕینی بە ئەویتر کار لە واتاکەی بکات.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

واچەکان لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر جیاوازن بۆ نموونە:

"ڵ" و "ڕ" چون لە زمانی فارسیدا واتا ناگۆڕن بە واچی زمانی فارسی هەژمار ناکرێن بەڵام لە کوردیدا چون لە وشەگەلی وەک (کەڵ و کەل) و ( کەر و کەڕ)دا دەبنە هۆی گۆڕینی واتا بە واچ هەژمار دەکرێن.

هەروەها لە زمانی کوردیدا
ذ ض ظ ث ص ط چون واتا ناگۆڕن نابنە واچی زمانی کوردی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زمانی کوردی ٣٧ واچی ھەیە،
کە ٨یان دەنگدار و ٢٩یان بێدەنگن:

(دیارە پیتەکانی زمانی کوردی 34 پیتن بەڵام بزرۆکە کە نانووسرێت لەگەڵ واوی نەبزوێن(w) و یای نەبزوێن(γ) کە لە ڕێنووسی ئارامیدا بە هەمان شێوەی واو و یای بزوێن(u،î) دەنووسرێن سێ واچی ترن کە ڕۆڵیان لە واتادا هەیە و ژمارەی واچەکان دەگەیێننە 37 واچ

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بزانین لە ڕێزماندا واچ و فۆنیم چییە!

Читать полностью…
Subscribe to a channel