f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

ئەمشەو باسی واچ و فونیم دەکەم.👇👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 کتێبی "وردەسەرنج؛ زمان، دەسەڵات، ناسنامە" چاپ و بڵاو کرایەوە


کتێبی ''وردەسەرنج؛ زمان، دەسەڵات، ناسنامە''، کۆمەڵەوتارێکە لە نووسینی مەسعود بابایی، نووسەر و وەرگێڕی کورد و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

نێوەرۆکی ئەم کتێبە؛ هەر وەک لە ناوی کتێبەکەدا دیار و ڕوونە، دەپەڕژێتە سەر سێ چەمکی سەرەکیی وەک زمان، دەسەڵات، ناسنامە. هۆکاری ئەوەی کە زمان لە پێشەوەیە لە ڕوانگەی نووسەرەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە "زمان" کۆڵەکەی سەرەکیی نەتەوەی کوردە و زاڵترین فاکتەرە، نووسەر لەو بڕوایەدایە کە کورد نەتەوەی تاکفاکتەرە و زمان فاکتەری سەرەکییە کە مانا بە فاکتەرەکانی دیکەش دەدات.

نووسەر پێی وایە کە دەسەڵات لە پێوەندی لەتەک زمان و ناسنامەدا یەکلاییکەرەوەیە، واتە دەتوانێت هورم بە زمان ببەخشێت بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی نەتەوایەتی و هەر بۆیە ڕێکخستنی زمان وەک ئەرکی دەسەڵات دەستنیشانکراوە نەک کاری بیرمەند و ڕووناکبیر و ئەدەبزان.

بابەتەکانی ئەم کتێبە هەوڵێکی هزرییە کە نووسەر لە ماوەی بیست ساڵدا گەڵاڵەی کردووە و بەرهەمی ئەم بیرکردنەوەیە لە دوو توێی ئەم کتێبەدا ڕەنگیان داوەتەوە. شێوازی ڕەخنەگرانە و ڕادیکاڵی نووسینەکە ڕەنگە هەندێک لە خوێنەران دڕدۆنگ بکات، بەڵام کەتواری فەرهەنگی، جڤاکی و سیاسیی کورد لە ڕوانگەی نووسەرەوە وەها شێوازێک دەخوازێت.

تەوەرەکان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگییەوە تا نووسین و وەرگێڕان درێژ دەبنەوە کە لە هەموو تەوەرەکاندا زمان وەک چەمکی سەرەکی و کارا زەقوزۆپ کراوەتەوە. ئەمەش بۆ ڕوانگەی زمانگەرایانەی نووسەر دەگێڕێتەوە کە لە تێزی نەتەوەسازی و ناسیونالیزمی کورددا زمان بە بونیادی سەرەکی دەزانێت.

مەسعود بابایی دەرچووی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر و لە بواری زمان و هێرمێنۆتیکا و فەلسەفەدا کۆمەڵێک کتێبی نووسیوە و وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کە تاکوو ٩ بەرهەمیان چاپ و بڵاو بوونەتەوە و ٣ بەرهەمیشیان بڵاو نەکراوەتەوە کە گرنگترینیان پڕۆژەی ٩ بەرگیی وەرگێڕانی مێژووی فەلسەفەی "فرێدریک چارڵز کاپلستۆن"ـە.

ناوەندی نووسەرانی کوردستان پیرۆزبایی لە کاک مەسعوود بابایی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازێت.

✍️: @NNKurdistan

دەقی هەواڵەکە👇
telegra.ph/کتێبی-وردەسەرنج-زمان-دەسەڵات-ناسنامە-چاپ-و-بڵاو-کرایەوە-07-07

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
محتاط= پارێزکار، قایمکار، پتەوکار، خۆپارێز

✅✅✅✅

محتاطانە= خۆپارێزانە، قایمکارانە، بە وریاییەوە

✅✅✅✅

توفیر= جیاوازی، جودایی، جودایەتی

✅✅✅

شرح حال= ژیاننامە، بەسەرهات، سەربردە


✅✅✅

شرح مبسوط= شرۆڤەی تێروتەسەل/چڕوپڕ/بەربڵاو

✅✅✅

انکارناپذیر= حاشاهەڵنەگر، حاشالێنکراو

✅✅✅✅

منکر= حاشاکەر، نکۆڵیکەر، حاشالێکەر، دانپیانەنەر

✅✅✅

گزینش= هەڵبژاردن، بژاردن

✅✅✅✅

برگزیده(منتخب)= هەڵبژێردراو، هەڵبژاردە، گوڵبژێر، سەرچن، دەستەبژێر، سەرتەڵ، بەربژار، بەربژێر

✅✅✅✅

گزینە= بژارده، بەربژێر


✅✅✅✅

ذینفع= سوودبەر، بەهەرەبەر، قازانجبەر

✅✅✅

ذینفع= سوودبەر، بەهەرەبەر، قازانجبەر

✅✅✅

افول= ئاوابوون، کەمبوون، داچوون، هەرەسهێنان، دابەزین، لەناچوون

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەلێکدانەوەی نموونەکانی سەرەوە دەردەکەوێ کە #ئەگەر #دوو دەنگی #جیاواز توانییان لە ھەمان شوێندا دەرکەون و دەرکەوتنی ھەریەک واتایێکی جیا لە دەرکەوتنی ئەویتری بە وشەکە بەخشی ئەوە ئەم دوو دەنگە سەر بە دوو #فۆنیمی #جیان .

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە وشەی( #بار )دا ئەگەر ( #ک ) خرایە جێی ( #ب )، دەبێتە ( #کار ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەگەر ( #ش ) خرایە شوێنی ( #ب ) یان ( #ک ) وشەی سێیەم دەرکەوێ ( #شار) واتای سێیەم سەرھەڵدەدا.

ھەمان شت لەگەڵ
( ز _ م _ ھ_پ). وشە واتای چوارەم  و پێنجەم و شەشەم و حەوتەم  ( زار _ مار _ ھار _ پار ) پێک دێت.

بەم جۆرە
( ک _ ب _ ش _ز _م _ ھ _پ)حەوت نرخی جیا پێشان دەدەن لە زمانی کوردیدا. واتا حەوت فۆنیمن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

♨️  جووتۆکە ♨️

ئەگەر ( #ڕ ) خرایە جێی ( #ر ) لە وشەی
( #برین )دا، دەبێتە ( #بڕین ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەمە ئەوە دەگەیێنێ کە ( ڕ ) و ( ر ) لە زمانی کوردیدا دوو نرخی #جیاوازیان ھەیە و دووشتی #جیان .

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەڵام ئەمە تەواو هەڵەیە و نابێ لەبری /ک/ بنووسرێ /چ/ و لەبری /گ/ بنووسرێ /ج/ چون ئەمانه واچی سەربەخۆن و بەکاربردنیان بەجێی یەکدی واتای وشە دەگۆڕێ:

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 گۆڕانی دوو دەنگی
/گ/ و /ک/ لە بنشێوەزاری موکریانیدا:

دوو دەنگی /گ/ و /ک/ لە بنشێوەزاری موکریانیدا ئەگەر پێش(ی، ێ، وی، وێ، ۆ) بێن زایەڵەیان دەگۆڕێ.
ئەم گۆڕانه پەرەی سەندووەتە سەر ڕێنووسیش؛ لەبری نووسینی ئەم وشانه بەم شێوەیە:

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێمە لە وانەی ڕێزماندا، باسی هەموو ئەم دەستەواژە ڕێزمانییەمان کردووە.
ناو، جێناو، هاوەڵناو، کردار و ئاوەڵکردار...هتد.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 لە ڕێگای دووهەمدا چاوگەکەمان دەبەینە دۆخی #داخوازی #(ئەمری)
خەوتن 👈 بخەون
پاشان دوو مۆرفیمی #ب ،  #ن   دەسڕینەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێته ڕەگی ڕانەبردوو واته

خەوتن 👈 بخەون    ب ، ن ❌ دەسڕینەوە  دمێنێتەوە  #خەو = ڕەگی کار.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

چوون👈دەچم
دوایی لە کردارەکە دوو مۆرفیمی #دە و  #م  #دەسڕینەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێته ڕەگی ڕانەبردوو واته

دەچم 👈  دە ، م ❌ دەسڕینەوە     چ 👉 دەبێ بە ڕەگی کردارەکەمان

خەوتن👈 دەخەوم
ڕەگ = خەو

کردن👈 دەکەم
ڕەگ = کە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پاشان ئەگەر "دە" و "م" لابەرین، ئەوە ڕەگی کار بەدەست دێت:
#"خۆ".

کەوا بێت #ڕەگی کاری #"خواردن" دەبێتە: #"خۆ".

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێستە چۆن ئەم کارە بکەین.👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زۆرمان بێستووە کە ‌ئەڵێن ڕەگی فڵانە کار یان فڵانە وشە دەکاتە چی؟

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمشەو دەمەوێ باشی ڕەگ بکەم بۆتان.
ڕەگ یان ڕیشە یان بن.
کاتێ لە ڕێزمانی فارسی و عەڕەبی بە بن ماضی و بن مضارع دەمانخوێند.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەرانبەر ـ بەرامبەر



لە بازنەی زانستی ڕێسا فۆنۆلۆجی زوانی کوردیک و ڕەوتی فۆنێتیکی ئەم زوانە، دو فۆنی کۆنسۆنانت ناساڵی /م/ بۆ /ن/ توشی لێکنەچوون دەبن و زۆرجار بەیەکەوە هەڵناکەن، بەپێی بازنەی بەرهەمهێنانی فۆنۆلۆجیکی هەر دوی ئەم فۆنە لە یەک مکانیزم ساز دەکرێن و بەرهەم دێن و لە کاتی سازبونیان، دیاردەی لێکنەچوون، هەردەم چالاک و کارایە. بۆ ئەم بابەتەش دەستەودامانی ئیتیمۆلۆجی و فۆنۆلۆجی مێژویی دەبین و دەبێت بزانین کە بنجی سەرەکی وشەکە (م) بوە یا (ن) کە چەند نمونە بۆ ئەم بابەتە دەهێنینەوە:

(شەنبە ـ شەمبە) لە بنجی ئەوێستایی خۆی، فۆنەکە (م) بوە.
(ئەنبار ـ ئەمبار) لە بنجی ئەوێستایی خۆی، فۆنەکە (م) بوە.
نمونەی دیکە:
عومبەر ـ عومەر
تەمبور ـ تەنبور
پەمبە ـ پەنبە
گومبەد ـ گونبەد

مکانیزمی بەرهەمهێنانی زوانی کوردیک لە کۆنەوەش، حەزی بۆ لێکنەچوونی ئەم دو فۆنە ناساڵە بەتایبەت فۆنی /م/ لە بنج و ڕیشەی خۆی بۆ فۆنی /ن/ بوە و ئەم دیاردەیەش هەردەم چالاکە.

لە بەشی مۆرفۆلۆجی، ئێمە نێوبەند ـ ئینتەرفەکسی (ان) چالاکتر و بەهێزتر بۆ بازنەی لێکسکی زوان و نێوبەندی (ام)، وەکو:

بەرانبەر ـ بەرامبەر = بەر + ان + بەر = بەرانبەر
سەر + ان + سەر = سەرانسەر
دەور + ان + دەور = دەوراندەور
پشت + ان + پشت = پشتانپشت

دەرکەوتنی (ام) لە ئاستی لێکسیکیە، پتر ڕەوتێکی پڕاگمەتیکیە، واتە چالاکی تاک و ئاخێوەری تاکە کە دەردەکەوێت و لەگەڵی ڕوبەڕو دەبینەوە، هۆکاری ئەمەی کە کورد، (بەرانبەر) دەکات بە (بەرامبەر)، بەڵام (سەرانسەر، دەوراندەور...) ناکات بە (سەرامسەر، دەورامدەار...)، هێزی بازنەی فۆنۆلۆجی و سترێسی فۆنێتیکی فۆنی وەستاو و کپ و لوتی /ب/ کە هێزی وەستاو و کۆنسۆنانتی لە فۆنەکانی دیکە لەسەرترە و شوێنی مکانیزمی بەرهەمهێنانیان نزدیک بە دو فۆنی ناساڵی /م/ و /ن/، چون ئێمە لە بەشی فۆنۆلۆجی مێژویی لەگەڵ لێکچوونی فۆنی /ب/ بۆ /و/ ئێگجار زۆر ڕوبەڕو دەبینەوە بۆ وێنە:

باران ـ واران
بەرف ـ وەرف
بەراز ـ وەراز
بەبر ـ بەور
تەبر ـ تەور

کۆنسۆنانتی /و/ ئێگجار چالاک لە زۆر وشە لەگەڵ /م/ توشی لێکچوون دەبێت، بۆ وێنە:

گام ـ گاڤ = گاو
دام - داو
دامێن ـ داوێن

کە ئەم سیستم و مکانیزمی بەرهەمهێنانە لە ئاستێکی نزدیک، پتر مەیل و خواستی لێکنەچوونی (بەرانبەر) بۆ (بەرامبەر) لەچاو (سەرانسەر، دەوراندەور...) دەردەخات و لە ئاستی پڕاگمەتیکەوە، بێژە بەرەو بازنەیەکی سادەبێژەری و بەکارهێنەری دەکات کە بابەتێکی سادە و ئاساییە.
ڕەتی سازبونی وشەکە بەڕادەی فارسی نوێی (barābar) = (bæɾɒːbæɾ) لە دو بنج و مۆرفیمێکی ناسەربەخۆ و ئامرازی زۆرکراو و نێوبەندی (ā) ساز بوە کە دەکرێت، بنجەکە کە وشەی (bar)، بەفۆرمی هاوفۆرم و هاوبێژەی کۆنی (bar) زوانەPII و PIE و PHI بێت کە چەند ڕیشەی هاوفۆرمی هەیە، کە دەکرێت لە بنجی (*varah) زوانە ئێرانی و (*ųeros) زوانە PIE بەواتای "پان، بڵاو، سینگ، ڕو، بەر" بەهەمان ئاستی سێمەنتیکی (مادە + فیزیک + پێش + ڕو + دیتن + یەکبون + هاوتەریبون) و بەفۆرمی ئەوێستا (varah) هاتبێت. کە لە سەنسکریت (úrsa) سەکا (vara)، مانەوی (wr' war) لێکچوونی کۆنسۆنانتی لیچولێوی (v) بۆ (w)، ئاسیک (bwar)، پەهلەویک (var)، کوردیک (bar) لێکچوونی کۆنسۆنانتی /b/ بۆ /v/، بەلوچ (gwar)، خارەزم (var)، پەشتو (barābar)، دەری (bar)، فارس (bar)، تاجیک (bar)، خانسار (vär)، ئازەر (barabar)، ئەرمەن (varavand)، هیندیک (barābar)، ئۆردۆ (barābar)، پەنجاب (barābar)، گۆجەرات (barābar)، تورک (barabar)، قەفقاز (barabar).


#سابیرژاکاو




سەرچاوە:


پرشەدارێکی زمانەوانی 2، سابیر ژاکاو، 2020، زانکۆ.
فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئاڤاشین، سابیر ژاکاو، لەژێرچاپ.
وام واژەهای ایرانی میانە غربی در زبان ارمنی، آیوازیان ماریا، تهران، 1370.

A,concise pahlavi dictionary d.n. macenzie
English _ Awesta dictionary by kavasji edalji kanga.





چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi




http://rezman33.blogfa.com/post/7

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸 ۱۶ی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دواییی، نووسەر و وەرگێڕ و زمانەوانی ناوداری کورد، مامۆستا ئەوڕەحمانی حاجی مارف

🔹یاد و ناوی هەرمان.

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمە باسێک بوو بۆ ئەو هاوڕێ موکریانانە کە ئەڵێن جیان بە جێگەی گیان
ئەڵێن جوێ بە جێگەی گوێ.
لە ڕێنووس نابێ وەها بنووسرێت بەو هۆکارانەی سەرەوە☝️☝️

Читать полностью…

زانستـــے زمان

یانێ واتا دەگۆڕن کەوایە جووتۆکەن و فۆنیمن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەگەر ( #ز ) خرایە جێی ( #ن ) لە وشەی ( #ھەنار )دا، دەبێتە ( #ھەزار )، کە وشەیێکی ترە، واتایێکی تر دەبەخشێ. ئەگەر ( #ژ ) خرایە جێی ( #ن ) یا ( #ز ) لە وشەی ( #ھەزار ) و ( #ھەنار ) دا دەبنە ( #ھەژار )و واتای #سێیەم سەرھەڵدەدا، بەمە دەردەکەوێ کە ( ز، ن ، ژ) سێ نرخی جیا لە سیستەمی زمانی کوردیدا پێشان دەدەن واتا سێ  ( فۆنیم )ن .

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هۆکاری دووەم ئەوەیکە بۆ دانانی پیتێکی نوێ یەکێک لە ڕێگایەکان ئەمەیە که جووتۆکەیەکی زۆر بۆ ئەم دەنگه هەبێ کەچی بۆ ئەم دۆخە تەنیا دوو سێ جووتۆکەمان هەیە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

گیان، گێل، گوێلک، گۆ، کوێر، کیژ، کێل؛ دەنووسن:

جیان، جێل، جوێلک، جۆ، چوێر، چیژ، چێل.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

باسێکی تر کە پێویستە باس بکرێت کێشەی دوو پیتی
گ و ک ،یە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پێکهاتەی دستەواژەی "زمانی دایک" ڕێک واتاکەی وەکوو دۆخی سەرخستنە و لەگەڵ واتای زەینی زمانی دایکی جیاوازە. نابێت بەشێوەی ڕێزمانی سەیری دەستەواژە میتافۆرییەکان بکەین.

هەموو زمانەکانی جیهان، بۆ نیشاندانی پێوەندییە ڕێزمانییەکان لە سێ پێکهێن کەڵک وەردەگرن: 
۱- دۆخنوێنی(case marking)
۲- ڕێککەوتن(agreement)
۳- ڕیزبەندیی وشەیی(word order)

لێرەدا باسەکەمان لەسەر دۆخنوێنییە. دۆخ لە ئاستی گرێی ناویدا (noun phrase) بریتییە لە ناوێک و چەند پاژی‌تر وەک ناو، ئاوەڵناو و ... . ناوەکە وەک سەرە(head) دەناسین و پاژەکانی‌تر وەک سەرخراو(modifire). بۆ نموونە لە "کوڕی چاک"، "کوڕە چاکەکە"، "کوڕی من"، "کوڕێکی من" و ... دا، "کوڕ" سەرەیە و باقی پاژەکان، سەرخراو.
لەم شێوە دۆخنوێنییەدا، یان سەرە یان سەرخراو، نیشاندار دەبن:
نموونەی ئەلف- زمانی ئینگلیزی:
Tom-s umbrella
modifire-GEN head
٭چەتری تام

٭ لێرەدا، پاشگری s نیشان دەدا کە وشەی Tom خاوەندارە؛ خاوەنداری چەترێک. بەم دۆخە دەگوترێ دۆخی سەرخستن (genitive case).

لێرەدا زمانی دایک ڕێک وەکوو چەتری تام دەردەکەوێت. واتە خاوەنی زمان دەبێتە دایک.

نموونەی بێ- زمانی باسکی: کاتێک گرێی ناو لەم زمانەدا دەکەوێتە دۆخێکی تایبەت (وەک بکەری، بەرکاری، وەرگر، پێگە و ...)، ئەو دۆخە تایبەتە، لەسەر دوامین‌وشەی گرێکە نیشاندار دەکرێ (بڵەک، ۱:۲۰۰٤).
etxe zaharr-etan 
hous old-PL.LOC 
٭ لە ماڵی کۆندا
٭ لێرەدا، سەرجەم گرێکە کەوتۆتە دۆخی پێگە (locative case). گرێکە، ئەم ئەرکە دەسپێرێتە وشەی دووەم. واتە پاشگری eten دەدا بە وشەی zaharr کە ئەڵبەت سەرخراوە.

نموونەی سێ- زمانی کێچۆئا (زمانێکی خۆجێییی ئەمریکا):
Hwan-pa wasi-n-ta rika-a 
John-GEN house-3SG-ACC see-1SG 
٭من ماڵی هاوس دەبینم.
٭ ئەم ڕستەیە، نموونەیەکی هۆژێنەرە بۆ بینینی شێوازی دابەشبوونی پاشگرە دۆخنوێنەکان. [Hwan-pa wasi-n-ta] گرێیەکی ناوییە کە لە دوو وشە پێکهاتووە: Hwan ،wasi. ئەم گرێیە، وەک بەرکاری بەندەکە دەرکەوتووە و هەر بۆیە دۆخی بەرکاری (ACC) وەردەگرێ. لەناو خودی گرێکەشدا، Hwan وەک خاوەنداری wasi(ماڵ) دەرکەوتووە و زمان دۆخی سەرخستن(GEN)ی بۆ ئەم پەیوەندییە داناوە. لە ڕاستیدا، دۆخی بەرکاری، نیشاندەری پەیوەندیی دەرەکیی گرێکەیە(پەیوەندیی بەرکار و کردار). کەچی دۆخی سەرخستن نیشاندەری پەیوەندیی ناوەخۆی گرێکەیە (خاوەندار و بەرخاوەن). پاشگری بەرکارنوێن(ACC)، لکاوە بە وشەی دووەمی گرێکە(wasi). هەروەها پاشگری خاوەندارنوێن(GEN) لکاوە بە وشەی یەکەمی گرێکەوە(Hwan) (بڵەک، ۱:۲۰۰٤).

هەر لە ئاستی گرێدا، چەندین جۆری‌تر دۆخنوێنی هەیە. بۆ نموونە لە هێندێک زماندا، کاتێک گرێی ناوی دەکەوێتە دۆخێکی تایبەتەوە، پاشگری ئەو دۆخە تایبەتە، دەکەوێتە سەر یەکەم وشەی گرێکەوە؛ وەک زمانی نایگینا. لە هێندێک زماندا، هەم دەکرێ سەرە و هەم دەکرێ سەرخراو نیشاندار بکرێ؛ وەک چەند زمان لە ئوسترالیا. لە هێندێک زمانی‌ ئوسترالیایی‌تردا، نیشاندارکردنی سەرە پێویستە، بەڵام نیشاندارکردنی دیارخراو خوازەکی یان ئیختیارییە.


#دوکتۆر_عادڵ_محەمەدی



https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ڕێگەیەکەی تریش هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕەگی کار👇👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 نموونەی ٢:


"کڕین" > دە + کڕ + م = دەکڕم. ڕەگی "کڕین" > "کڕ".

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 نموونەی ١:

"خواردن"، دەکەینە دۆخی ڕانەبردووی یەکەم کەسی سادە، واتە: (خواردن)👈 دەکەینە👈 #دەخۆم

دە + خۆ + م = دەخۆم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 بۆ دۆزینەوەی ڕەگی کار:

کارەکە دەکەینە دۆخی ڕانەبردووی یەکەم کەس
(حالت مضارع شخص متکلم):

وتمان دۆخ👈حالت
ڕانەبردوو👈 مضارع
یەکەم کەس👈 شخص متکلم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە کوردیدا ئەڵێن ڕەگ.
ڕەگ واتا ڕیشە و بنچینەی کار.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(نزم بونەی ڤاوڵ لە کوردی ناوەندی)




نوسەر:
دەستەی سێ کەسی.





زوان: فارسی.




چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…
Subscribe to a channel