📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
🟡چوارەم ناوی جێگا.
ناوی جێگا: بریتییە لەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن و شوێنی ڕوودانی فرمان لە ئیش و کارێکی تایبەتیدا بە ئیشێکی دیارکراوەوە نەک بۆ زۆر شت.
ناوی جێگا لە زمانی کوردیدا بەهۆی پاشگری(گە، گا، ە ن) دروست دەبێت، بەڵام (گە) لەهەموویان چالاکترە، جگە لەوەی (گە، گا) لە ڕووی بەکارهێنانەوە جیاوازیان هەیە (گە) زیاتر گونجاوە و لەبار و مۆسیقیترە بۆ پێکهێنانی ناوی جێگا لە چاوگەوە، چونکە لە دەربڕینیدا سووکترە، وەک (جمگە، ڕوانگە، فڕگە... هتد)، کەچی (گا) لەگەڵ ناوی جێگا کە لە ناوەوە پێک دەهێندرێت گونجاو و سووکترە وەکوو (سەیرانگا، ئوردووگا، لەشکرگا.. هتد)
کەچی (فڕگا، پرسگا، ڕوانگا) لەسەر زمان ناڕێک و قورسن.
1️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە پێوەلکانی پاشگری(گە) دروست دەبێت.
وەکوو👇
پرسین.⬅️پرس⬅️پرسگە.
کێڵان. ⬅️کێڵ⬅️کێڵگە.
فڕۆشتن⬅️فرۆش⬅️فرۆشگە.
پاراستن⬅️پارێز⬅️پارێزگە.
2️⃣ڕێژەیەکی کەمبەکارهێنراو هەیە، کە لە قەدی چاوگەوە بە یارمەتیی پاشگری (گە، گا، مان، خانە) ناوی جێگە پێک دەهێنێت وەکوو(پەرستگا)
خوێندن⬅️خوێند⬅️خوێندگە.
نیشتن⬅️نیشت⬅️نیشتمان.
گرتن.. گرتوو ناوی بەرکاری+خانە.
گرتووخانە.
ناوی جێگا: وەکوو ناوێکی ئاسایی وایە، بەڵام بەوە جیا دەکرێتەوە کە شوێنی ڕوودانی فرمان پیشان دەدات بۆ کار و کردەوەیەک.
"لە کۆشک و گرتووخانە دەرکەبەستە.
یەکێک مەستە، هەزاران زار و خەستە"
تێبینی/ نیشانەی ناسراو و نەناسراوی وەردەگرێت.
وەکوو.. فرۆشگە⬅️فرۆشگەیەک.
جمگە.. جمگەیەک.
یاریزانەکە جمگەکەی شکاوە.
*️⃣هەروەها کۆش دەکرێتەوە.. فرۆشگەکان، ڕوانگایان، ڕوانگەکان.
*️⃣هەروەها ناوی جێگایی وەکوو زاراوەی زانستییش بەکار دێت.
وەکوو.. خولگە، زانستگا، سازگە.
نەخوێندەواری نەمابێ لەناو دانیشتوان.
دەیا زانستگا دروست کرابێ لە کوردستان.
ئامادەکردن و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
⚫سێیەم: ناوی چاوگ، اسم المصدر.
ناوی چاوگ: بەو ناوانە دەگوترێت کە لە چاوگەوە وەرگیراون و واتای تەواوی چاوگەکەنیان هەڵدەگرن، بەڵام وەکوو چاوگ ڕوودان و کردنیان تێدا نییە. بەهۆی واتاوە دەزانرێ ناون و بوونی سەربەخۆیان نییە و لە شتی تردا هەن.
1️⃣هەندێ ناوی چاوگ لە قەدی چاوگ و پاشگری(ار) لە چاوگی(تائی، دالی، واوی، یائی، ئەلفییش بەکەمی) پێک دێن.
بەزۆرییش ئەم(ار) لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا دێت، پاشگری(ار) لە تێپەڕەوە ناوی چاوگ و لە تێنەپەڕەوە هاوەڵناو دروست دەکات وەکوو(مردار).
نموونە:⬇️
1️⃣پرسین⬅️پرسی⬅️ار⬅️پرسیار.
2️⃣کوشتن⬅️کوشت⬅️ار⬅️کوشتار.
3️⃣کردن⬅️کرد⬅️ار⬅️کردار.
4️⃣دزین⬅️دزی⬅️ار⬅️دزیار.
2️⃣ناوی چاوگ جۆرێکی تری هەیە، کە لە ڕەگی تێپەڕ و تێنەپەڕ و پاشگری(ە)ەوە دروزت دەبێت.
نموونە:⬇️
1️⃣کۆکین⬅️کۆک⬅️ە⬅️کۆکە.
2️⃣پرسین⬅️پرس⬅️ە⬅️پرسە.
3️⃣ناڵین⬅️ناڵ⬅️ە⬅️ناڵە.
تێبینی/ ئەم جۆرە ناوە لە دەنگە سروشتییەکانیش دروست دەبێت.
وەکوو(حیلاندن، گرماندن، قێژاندن..هتد) بە یارمەتیی پاشگری(ە) (حیلە، گرمە، قیژە)
3️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕی(تائی، ئەلفی، یائی)یشەوە، بە لابردنی نیشانەی چاوگ دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣خەوتن⬅️تن⬅️خەو.
2️⃣دزین⬅️ین⬅️دز.
3️⃣ترشان⬅️ان⬅️ترش.
4️⃣هەندێک ناوی چاوگ هەیە لە ڕەگی چەند چاوگێکی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە یارمەتیی پاشگری(شت، ش، ست) دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣زانین⬅️زان⬅️ست⬅️زانست.
2️⃣کۆشین⬅️کۆش⬅️ش⬅️کۆشش.
3️⃣بڕین⬅️بڕ⬅️شت⬅️بڕشت.
تێبینی/ *️⃣ناوی چاوگ وەکوو ناوێکی ئاسایی بەکار دەهێنرێت، نیشانەی ناسراو و نەناسراو وەردەگرێت. بەڵام(ان)ی کۆ وەرناگرێت.
نموونە: کوشتارەکە لە مۆسکۆ بوو.
بەڵام ناتوانین بڵێن کۆشتاران.
*️⃣ناوی چاوگ دەبێتە زاراوە، وەکوو(بڕیار، زانست، وتار)
*️⃣ناوی چاوگ ڕێژەکەی لە تێنەپەڕەوە وەردەگیرێت دەبێتە هاوەڵناو، وەکوو مردار، بە یارمەتیی پاشگری(ی) دەبێتە ناوی واتایی(مرداری).
*️⃣ناوی چاوگ پاشگری (ی) ناوی واتایی وەرناگرێت، چونکە خۆی چەمکی واتایی دەبینێت، بەپێچەوانەی ناوی بکەرییە کە دەبێتە واتای.
وەکوو: بۆنفرۆش.. بۆنفرۆشی.
بەڵام ناتوانین.. بڵێن (خەوی، کوشتاری)
*️⃣هەندێک ناوی چاوگ ئەگەرچی لە بنەڕەتدا لە چاوگەوە وەرگیراون، بەڵام لە ڕووی پێکهاتەوە هەر بە سادە دادەندرێن.
وەکوو(خەو، ترس، پرس)
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
🔵دووەم: ناوی بەرکاری اسم المفعول.
ناوی بەرکاری:بریتییە لە ناوێکی گشتی، لە چاوگەوە وەردەگیرێت بکەری تێدا بەدی ناکرێت، ڕووداوەکەی دەکەوێتە سەر و بەهۆی واتا و بەردەوامی کردەوە کەتووەکەی سەری.
بۆتە سیفەت و دۆخێکی هەمیشەیی، کەس و کاتەکانیشی تێدا نییە.
تێبینی/ ناوی بەرکاری بەپێچەوانەی ناوی بکەری بەگشتی لە قەدی چاوگەوە وەردەگیرێت، کەچی ناوی بکەری لە ڕێژەیەکی کەم و تایبەت لە قەد وەردەگیرێت، دەنا هەر لە ڕەگەوە وەردەگیرێن.
1️⃣ناوی بەرکاری داڕێژراو: زۆر بڵاو و بەکارهێنراوە، کە لە قەدی چاوگی تێپەڕی نادیارەوە وەردەگیرێت، لە بنەڕەتدا تێپەڕە بەهۆی پاشگری (را)ی نادیارەوە دەکرێ بە تێنەپەڕ.
وەکوو: کوشتن⬅️کوژ+را+ن⬅️کوژران.
2️⃣بە لادانی نوونی چاوگی نادیاری و پێوەلکاندی پاشگری(و)ی بەرکاری بۆ سەر قەدە نادیارەکە، ناوی بەرکاری دروست دەکرێت، بەم پێیە لە قەدی چاوگی نادیاری تێپەڕ و بەتێپەڕکراو بەهۆی پاشگری (اندن)ەوە، دەتوانرێ ناوی بەرکاری لە قەدی هەموو ئەم جۆرانەوە وەربگیرێت، ئەمجا چاوگەکە سادە بێت یان داڕێژراو.
خەسان⬅️خەسێنران⬅️خەسێنرا⬅️خەسێنراو.
یان(سوتێنراو، بووراو، برژێنراو، گیراو، خنکێنراو... هتد)
تێبینی/ ئەگەر چاوگەکان ڕەگەکەنیان کە لە پێش پیتەکانی(یـ، ا، د، ت، و) واتا پیتەکانی نیشانەی چاوگەوە (ر) بوو وەکوو(کردن، خواردن، بردن، کڕین) بۆ ئەوەی دوو(ر) کۆ نەبنەوە (ر) دەسوێ.
وەکوو(بڕراو، کڕراو، دڕراو)
ئەم چاوگانە ئاوێزانیان تێدایە لە کاتی وەرگرتنی ڕەگەکانیان کە(را)ی نادیار وەردەگرن دەنگی کۆتاییی ڕەگەکانیان دەتوێتەوە.
(بردن، خستن، دان، کردن)
بردن⬅️بە⬅️براو.
خستن⬅️خە⬅️خراو.
دان⬅️دە⬅️دراو.
کردن⬅️کە⬅️کراو.
نموونە: لە شاعیری زمانبڕاو.
لە شاعیری دەفتەردڕاو.
2️⃣ناوی بەرکاری لێکدراو: ئەم ڕێژەیە هەمان پێکهاتەیە، بەڵام لەپێش داڕێژراوەکە وشەیەکی واتادار دێت کە زیاتر ناوە دەیکات بە لێکدراو.
نموونە(ژنکوژراو، نانبڕاو، دڵبەستراو، داگیرکراو... هتد)
🟥خالێکی تر ناوی بەرکاری جۆرە ڕێژەیەکە لە قەدی چاوگی تێپەڕ پاش لادانی نوونی چاوگ و پێوەلکاندنی پاشگری(ە) پێکدێت.
وەکوو: کوشتن⬅️کوشت⬅️کوشتە.
بەستن⬅️بەست⬅️بەستە.
(کردە، پۆشتە، سپاردە... هتد)
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
⬛ئەرکی جێناوی سەربەخۆ لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی جێناوێکی سەربەخۆ لەدوای ناوێکەوە بێت، ببێتە دیارخەری، هەروەها پێویستە ئامرازی دانەپاڵی(ی) بچێتە نێوانیان.
وەکوو: کتێبەکەی تۆ نایابە.
کتێبەکە.... دیارخراو.
ی... دانەپاڵ.
تۆ... جێناوە، دیارخەری ناوە.
🔴دەکرێت ناوە دیارخراوەکانیش بەپێی شوێن و مەبەست ئەگەر لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێن لە شێوەی ناسراو و نەناسراوە و تاک و کۆ بەکار بهێندرێن.
نموونە: بۆ تاکی نەناسراو⬇️
1️⃣کچی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ تاکی ناسراو.⬇️
2️⃣کچەکەی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ کۆی نەناسراو⬇️
3️⃣مامۆستایانی ئەوان بەڕێزن.
بۆ کۆی ناسراو⬇️
مامۆستاکانی ئێوە بەڕێزن.
تێبینی/ جێناوەکان دەکرێن بە دوو بەش.
1️⃣جێناوی سەربەخۆ(جیا)
2️⃣جێناوی کەسیی لکاو(ناجیا)
ئەو جێناوە سەربەخۆیانەی دەبنە دیارخەری ناو ئەمانەن. ⬇️
1️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ(من، تۆ، ئەو، ئێمە، ئێوە، ئەوان)
2️⃣جێناوی نادیار(هین، کابرا، کەس، فیسار، فڵان... هتد)
3️⃣جێناوی نیشانە(ئەمە، ئەمانە، ئەوە، ئەوانە)
4️⃣جێناوی خۆیی(خۆم، خۆت، خۆی، خۆمان، خۆتان، خۆیان)
5️⃣جێناوی پرس(کێ، چ، چی، کامتان... هتد)
تێبینی/جێناوە سەربەخۆکان هەموویان یەک ئەرکیان هەیە ئەویش(دیارخەری ناو)ە.
تێبینییەکی تر/ناو بە هەموو جێناوەکان تەواو دەکرێت، تەنیا جێناوی هەیی نەبێت، (هی، ئی).
جێناوەکانی نیشانە⬇️
1️⃣ئەمە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک.
2️⃣ئەمانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی نزیک..
3️⃣ئەوە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی دوور.
4️⃣ئەوانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی دوور.
🟣هەندێک لە نموونەکان⬇️
1️⃣جێناوی خۆیی ببێتە دیارخەری ناوە: پێنووسەکەی خۆتم پێ ببخشە.
2️⃣جێناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناو: دەسەڵاتی ئەوانە بەسەر چووە.
3️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ ببێتە دیارخەری ناو: باوکی تۆ پێشمەرگەیە.
4️⃣جێناوی پرس ببێتە دیارخەری ناو: کوڕی کێ کوژراوە؟
5️⃣جێناوی نادیار ببێتە دیارخەری ناو: فڵچەی کابرا فڕێ بدە.
تێبینی/ ئەگەر جێناوەکانی(ئەوە، ئەوانە) لە کۆتاییی ڕستەدا هاتن، یەک بزوێنی(ە) هەبوو، جێناوی کەسیی سەربەخۆن، نەک نیشانە.
وەکوو: دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوە.
وەکوو دەبینن جێناوی کەسیی سەربەخۆ تەواوکەری کاری ناتەواوە.
بەڵام ئەگەر جێناوی نیشانە هات، ئەوا ناوبەندی(ی) دەکەوێتە نێوان هەردوو بزوێنەکانی(ە).
وەکوو:دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوەیە.
وەکوو دەبینن جێناوی نیشانە تەواوکەری کاری ناتەواوە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🟥ئەرکی ناو لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی ناوێک لەدوای ناوێکەوە بێت، ئامرازی دانەپاڵی(ی) بکەوێتە نێوان ناوەکان، ناوی یەکەم دەبێتە(دیارخراو) ناوی دووەمیش دەبێتە(دیارخەر).
⬅️یاسا/ ناو+ی+ناو.
نموونە: قەڵای هەولێر دێرینە.
1️⃣ناوی تاک: هیچ کاتێک نیشانەی(ان)ی پێوە نییە(پیاو، منداڵ، خانم)
2️⃣ناوی کۆ: هەمیشە نیشانەی(ان)ی پێوەیە(پیاوان، منداڵان، خانمان)
3️⃣ناوی ناسراو: هەمیشە نیشانەی(ەکە) پێوەیە(پیاوەکە، منداڵەکە، خانمەکە)
4️⃣ناوی نەناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوە نییە، هەندێک کات نیشانەی(ێک، ەک)ی پێوەیە(پیاوێک، منداڵێک، خانمێک)
5️⃣ناوی تایبەتی: بریتییە لەو ناوەی تایبەتە بە ناوی کەسێک یان شوێنێک یان وڵاتێک... هتد،(کوردستان، سلێمانی، ئەڤین، زۆزک... هتد)
6️⃣ناوی گشتی: بریتییە لەو ناوەی گشتییە واتا تایبەت نییە بە هیچ شوێن و کەسێکی دیاریکراو(پێنووس، شاخ، نەخۆشخانە)
7️⃣ناوی تاکی ناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوەیە(کچەکە، گوڵەکە، منداڵەکە)
8️⃣ناوی تاکی نەناسراو: هیچ نیشانەیەکی پێوە نییە(کچ، گوڵ، منداڵ)
9️⃣ناوی کۆی ناسراو: نیشانەی(ەکان)ی پێوەیە (کچەکان، گوڵەکان، منداڵەکان)
🔟ناوی کۆی نەناسراو: نیشانەی(ان)ی پێوەیە (کچان، منداڵان، ژنان)
1️⃣1️⃣ناوی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە: دەبێت بچێتە نێوان(ئەم... ە)تاکی نزیک.
(ئەو... ە)تاکی دوور.
ئەم دکتۆرە لێزانە.
ئەو دکتۆرە لێزانە.
چەند نموونەیەک.. ⬇️
1️⃣ناوێکی تایبەتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
شاعیرەکانی سلێمانی خۆشەویستن.
2️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
ئاڵتوونەکانی ژنەکە فرۆشرا.
3️⃣ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی.
قوتابیی شار دەرنەچوو.
4️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
پارەکانم بە پیاوانی گوندەکە دا.
5️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
منداڵی ژنەکە نەخۆشە.
6️⃣ناوێکی تاکی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
ژیانی کچی ئەم شارە ناخۆشە.
7️⃣ناوێکی تاکی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
ئەمانە کوڕانی شار بوون.
تێبینی/ هەر ناوێک لە بنەڕەتدا تاک بێت کۆ ناکرێت وەکوو(جەرگ، سەر، لووت)
تێبینی/ دەبێت هەر یەکە لە ناوی(دیارخراو و دیارخەر) کە دەدرێنە پاڵ یەکتری لەگەڵ ڕاستی و زانستی و ڕستەسازیدا بگونجێن.. بەتایبەتی ئەگەر ناوە(دیارخراو)ەکە کۆ بێت (دیارخەر)یش تاک بێت، چونکە ناتوانین بلێین(لووتەکانی ژنەکە، سەرەکانی پیاوەکە، دڵەکانی منداڵەکە)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🟥هاوەڵکار لە ڕووی پێکهاتەوە.
هاوەڵکار: هاوەڵکار وەسفی کارێک دەکات و دەبێتە تەواوکەری کارەکە یان تەواوکەری هاوەڵکارێکی تر.
چۆن هاوەڵکار بناسمەوە؟
وەڵام/هەرکات باسی کاتی کرد دەبێتە هاوەڵکاری کاتی(دوێنێ، ئەمڕۆ، بەیانی، درەنگ، زوو)
هاوەڵکاری شوێنی(تەنیشت، ژێر، بن)
هاوەڵکاری چەندی(قیچەک، تۆزەک، زۆر)
هاوەڵکاری چۆنیەتی(بەخێرایی، بەئارامی، بەهێواشی)
هاوەڵکاری ڕێکخستن(نم نم، چین چین، دوو دوو)
تێبینی/وشەکانی(ڕۆژ، شەو، مانگ، بەهار، هاوین، پاییز، زستان)ناون.
وشەی ئەمڕۆ، نیوەڕۆ، ئەوسا.
ئەم+ڕۆ... . ڕۆ کورتکراوەی(ڕۆژە)
کەواتا... هاوەڵناوی نیشانە+ناو.
نیوە+ڕۆ... هاوەڵناو+ناو.
ئەو+سا...هاوەڵناوی نیشانە+ناو.
هاوەڵکار دەکرێت بە دوو جۆر.
1️⃣هاوەڵکاری سادە.
2️⃣هاوەڵکاری ناسادە.
🟦هاوەڵکاری سادە: ئەو جۆرەیە کە لە وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ پێک هاتووە.
وەکوو(دوور، نزیک، زۆر... هتد)
⬛هاوەڵکاری ناسادە، دەبێتە دوو جۆر.
🔴هاوەڵکاری داڕێژراو.
1️⃣پێشگر+ناو
وەکوو(بەناز، بەدڵ، بەگیان، بەزستان، بەشەو)
2️⃣هاوەڵناو+پاشگری(انە)
وەکوو(ئازایانە، چالاکانە، مەردانە)
3️⃣ناو+پاشگر(ێ).
وەکوو(ڕۆژێ، زستانێ، شەوێ)
4️⃣پێشگر(بە)+ناو+پاشگر.
وەکوو(بەبرایەتی، بێشەرمانە، بێباکانە)
5️⃣ناو+پاشگری(انە)
وەکوو(شەوانە، ڕۆژانە، شێرانە)
🟠هاوەڵکار لێکدراو: ئەو جۆرەیە کە لە دوو وشەی واتاردار یان زیاتر پێک دێت.
1️⃣ناو+ئامراز(بە)+ناو.
وەکوو(ڕووبەڕوو، ساڵ بە ساڵ، شار بە شار)
2️⃣ناو+ئامراز(او)+ناو.
وەکوو(پشتاوپشت، سەراوسەر، دۆڵاودۆڵ)
3️⃣دووبارەبوونەوەی ناو
وەکوو(پۆل پۆل، چین چین، نم نم)
4️⃣دووبارەبوونەوەی هاوەڵناو
وەکوو(دوو دوو، جوان جوان، خێرا خێرا)
5️⃣هاوەڵناو+(و)+هاوەڵناو.
وەکوو(پاکوخاوێن، تێروپڕ، کزومات)
6️⃣پێشگر+هاوەڵناو+پاشگر.
وەکوو(بەدڵشکاوی، بەسەربەرزی، بەڕووخۆشی)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
🟦ئەرکی هاوەڵناو لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
🟡هاوەڵناو لەدوای ناوێکەوە بێت، ئامرازی دانەپاڵی(ە، ی) لە نێوانیاندا بێت.
یاسا/ناو+ی، ە+هاوەڵناو.
1️⃣(ی) تایبەتە بە ناوی(نەناسراو)ەکە❌.
2️⃣(ە) تایبەتە بە ناوی(ناسراو)ەکە✔️.
⬅️ئەگەر ناوە دیارخراوەکە نەناسراو بوو، کاتێک هاوەلناوێک دەبێتە دیارخەری ئەوا ئامرازی دانەپاڵی(ی) دەچێتە نێوانیان.
نموونە: مامۆستای دڵسۆز خۆشەویستە.
سەرنجی ڕستەکە بدەن.
مامۆستا: دیارخراوە.
ی: ئامرازی دانەپاڵە.
دلسۆز: دیارخەر.
بۆچی ئامرازی دانەپاڵی(ی) وەرگرت؟
وەڵام/ چونکە ناوەکە نەناسراوە.
نموونەی تر: گوڵێکی جوانم کڕی.
گوڵێک... دیارخراوە.
ی... دانەپاڵ.
جوان... دیارخەر.
2️⃣ئەگەر ناوە دیارخراوەکە ناسراو بوو، کاتێک هاوەڵناوێک دەبێتە دیارخەری، ئەوا ئامرازی دانەپاڵی(ە) دەچێتە نێوانیان، بەڵام هەرچی نیشانەی(ەکە، ەکان)ناسراوی هەیە دەچنە دوای هاوەڵناوەکە.
نموونە: گوڵە جوانەکە دەکڕم.
گوڵ+ەکە: تاکی ناسراو، دیارخراو.
ە: ئامرازی دانەپاڵ.
جوان: دیارخەر.
نموونەی تر: پیاوە ئازاکان خۆشەویستن.
پیاو+ەکان: کۆی ناسراو، دیارخراو
ە: ئامرازی دانەپاڵ.
ئازا: دیارخەر.
⬅️تێبینی/ ئەگەر ناوە ناسراوەکە چەند هاوەڵناوێکی لەدوا هات، ئەوا نیشانەی ناسراوی دەچێتە دوا هاوەڵناو.
نموونە: باخە جوانە باشە سەوزەکەم کڕی.
سەرنج بدەن: باخ+ەکە... ناسراوە، دیارخراوە.
هەموو(ە)کان: ئامرازی دانەپاڵن.
🟥ئامرازی دانەپاڵی(ە) لە چوار دۆخدا دەردەکەوێت.
1️⃣ئەگەر ناوە دیارخراوەکە کۆتاییی بە نەبزوێن بێت، ئەوا ئامرازی(ە) دەردەکەوێت.
وەکوو: دارە جوانەکە وشک بوو.
دار+ەکە: دیارخراو، تاکی ناسراو.
ە: ئامرازی دانەپاڵ.
جوان: دیارخەر
2️⃣ئەگەر هاتوو ناوە دیارخراوەکە کۆتاییی هاتبوو، بە بزوێنی(ی) ئەوا (ە)ی دانەپاڵ دەردەکەوێت و پێویستی بە ناوبەندی(یـ) هەیە.
وەکوو: کانییە خۆشەکە وشک بوو.
کانی+ەکە: دیارخراو، تاکی ناسراو.
ی: ناوبەند
ە: ئامرازی دانەپاڵ
خۆش: دیارخەر.
3️⃣ئەگەر هاتوو ناوە دیارخراوەکە کۆتاییی هاتبوو بە بزوێنی (وو) ئەوا(ە)ی دانەپاڵ دەردەکەوێت پێویستی بە ناوبەندی(و)، بەڵام لە زمانی کوردی سێ (و) بەدوای یەکدا نایە، دانەیەک لە ناوە دیارخراوەکە دەسڕینەوە.
وەکوو: بەڕووە تازەکە فرۆشرا.
بەڕو+ەکە: دیارخراو، تاکی ناسراو.
و: ناوبەند.
ە: ئامرازی دانەپاڵ.
تازە: دیارخەر.
4️⃣ئەگەر ناوە دیارخراوەکە کۆتاییی بە بزوێنی(ا، ۆ، ێ، ە) هاتبوو لە یەک بڕگە پێک هاتبوو ئامرازی دانەپاڵی(ە)دەردەکەوێت، بە یارمەتیی ناوبەندی(یـ)، یەک بڕگەش زیاتر وشەکە دوو پیتە.
نموونە: "با"یە ڕەشەکە هەڵی کرد.
دۆیە شیرینەکە بکڕە.
ترێیە ڕەشەکە بخۆ.
شەیە زەردەکە بێنە.
ئەم وانەیە درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🔴پرسیار فێرخوازان لە چ کاتێک (بە)و(لە) دەلکێن؟
وەڵام⬇️
1️⃣ئەگەر(بە) پێشگر بوو، (هاوەڵناوی داڕێژراو یان هاوەڵکاری داڕێژراو) دروست کردبێت دەلکێت.
نموونە:(ئەو بەهێزە)هاوەڵناو.
(ئەو بەهێز ڕادەکات) هاوەڵکار.
لەو نموونەی زیاتر دەردەکەوێت
(بەهێز، بەگڕوتین، بەبەلاش، بەخۆڕایی، بەجوانی، بەشەو،... هتد)
2️⃣ئەگەر(بە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition)هیچ کاتێک نالکێت، چونکە وشەی نوێ زیاد ناکات.
نموونە:(بە هێز دەتوانین سەر بکەوین)
(بە هاوین سەیران خۆش نییە)
یان(من بە تۆم گوت)
3️⃣ بۆ سوێندخواردن هەمیشە (بە) جیا دەنووسرێت.
نموونە:(بە خودا ناخۆم).
(بە جوانیی تۆ درۆ ناکەم)
4️⃣ئەگەر (بە) ببێت بە پێشبەند هەمیشە جیا دەنووسرێت کاتێک( circumposition) دروست دەکات.
نموونە(پارەکەم بە ئەودا نارد).
(بە تۆوە دەژیم).
ئەو چوار خاڵە جێبەجێ بکە، ئیتر کێشەت نامێنێت لە لکاندن یان نە لکاندنی(بە).
🟡1️⃣ئەگەر (لە) هاوەڵکاری داڕێژراوی دروست کرد هەمیشە دەلکێت.
نموونە:(لەتەنشت دارەکە خەوت.)
(ئەو لەپێش هەموویان ڕۆیشت. )
لەو نموونانە زیاتر دەردەکەوێت(لەبن، لەژێر، لەبان، لەسەر، لەسەرخۆ، لەسەر لا، لەپشت... هتد)
2️⃣ئەگەر(لە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition) هەمیشە جیا دەنووسرێت.
نموونە:(لە پارەی حەرام خۆتان بپارێزن)
(من لە تۆ خۆش بووم)
3️⃣ئەگەر(لە) ببێتە پێشبەند یان(circumposition) دروست بکات هیچ کاتێک نالکێت، چونکە پێشبەند نەلکاوە.
نموونە:(لە هەولێرەوە هاتووم)
(لە دڵمدا، ڕق نییە)
4️⃣ئەگەر(لە) لەگەڵ ئەندامەکانی جەستە بێت نالکێت چونکە هەرد دەبێت بە ئامرازی پەیوەندی.
وەکوو:(لە چاوی دیارە، تووڕەیە. )
(لە سەری دیارە زانایە. )
(لە پشتم ئازاری زۆر هەیە. )
5️⃣ئەگەر (لە) سەرەگرێ دروست بکات دەلکێت.
وەکوو(لەبیر، لەچاو، لەدەست، لەهۆش، لەکۆڵ... هتد)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63.
پرسیاری فێرخوازان لەسەر ئامرازە نەرێیەکان.
🔴دەبێ بزانین ئێمە کۆمەڵێک ئامرازی نەرێمان هەن، هەر دانەیەک بۆ کارێک بەکار دێت. ئامرازە نەرێیەکان(نا، مە، نە، نی)
ئەمانە هەمیشە بەسەریەکەوە دەنووسرێن، جێناوی لکاو بگرێت یان نەگرێت.
1️⃣(نا): ئامرازی نەرێیە بۆ کاری تەواوی ڕانەبردوو و کاری ناتەواوی داهاتوو.
نموومە: کاری ڕانەبردوو.
دەڕوات⬅️ ناڕوات.
بۆ ناتەواوی داهاتوو: دەبێتە مامۆستا. ⬅️نابێتە مامۆستا.
2️⃣(مە) ئامرازی نەرێیە، هەمیشە دەچێتە سەر کاری داخوازی و دەلکێت.
نموونە: نان بخۆن⬅️نان مەخۆن.
3️⃣(نە): ئامرازی نەرێیە هەمیشە دەچێتە سەر کاری ڕابردوو، لێرە فێرخوازان کێشەیەکی بچووکیان بۆ دروست دەبێت، چونکە کاری ڕابردوو جێناو دەچێتە دوای ئامرازی نەرێ.
نموونە: نزیک... خواردم⬅️نەمخوارد.
بەردەوام: دەمخوارد⬅️نەمدەخوارد.
تەواو: خواردوومە⬅️نەمخواردووە.
دوور: خواردبووم⬅️نەمخواردبوو.
4️⃣(نی): ئامرازی نەرێیە دەچێتە سەر کاری ناتەواوی ئێستا، هەمیشە ناوبەندی(ی) دەگرێت.
نموونە: جوانە⬅️جوان نییە.
6️⃣دۆخێکی تر کە لێڵی دروست دەکات، ئەو کاتەی(نە) وەکوو ئامرازی لێکدەر بەکار دێ هیچ کاتێک نالکێت.
نموونە: نە دەخوێنێت نە دەنووسێت.
نە فەقیر بێ کفن دەڕوات، نە دەوڵەمەند لە کفنێک زیاتر دەبات.
(بابەتاهێر)
هەرکات بوو بە ئامرازی لێکدەر نالکێت، تەنیا (نە) ڕۆلی لێکدەر دەگێڕێت.
بۆ سوێندخواردن هیچ کاتێک(نە، نا) نالکێن چونکە هیچ کاتێک ناچنە سەر پێشبەند.
🆗وەکوو: نا بە خودا پێم ناکرێت.
نا وەڵڵا پارەکەی پێ نادەم.
نە بە خوا هیچم پێ ناکرێت.
نە وەڵڵا هیچی نەناردووە.
🔴بۆ ناتەواوی ڕابردووش(نە) دەگرێت. هەمیشە دەلکێت.
نموونە: جوان بوو⬅️جوان نەبوو.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
ژیریی دەستکرد یان زیرەکیی دەستکرد؟
ئەو دوو وشەیە لە ڕووی واتاوە بۆ ئەو مەبەستە زۆر جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. بەڵام باشترە بۆ هەر چەمکێک وشەیەک بەکار بهێنین:
ژیری بۆ intelligence
وەک:
ژیریی دەستکرد: Artificial intelligence
زیرەک بۆ smart:
وەک:
Smartwatch → کاتژمێری زیرەک
Smart-TV → تەلەڤیزیۆنی زیرەک
Smartglass → چاویلکەی زیرەک
Smarthome → ماڵی زیرەک
Smartboard → تەختەی زیرەک
Smartcar → ئۆتۆمبێلی زیرەک
Smartlamp → گڵۆپی زیرەک
Smartlock → قوفڵی زیرەک
پێشنیار دەکەم زاراوەی "زیرەک" بۆ وەرگێڕانی "Smart" بەکار بهێنرێت، چونکە لە زمانی کوردیدا ئەوە زیاتر بە واتای زیرەکە.
خولی نوێی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی.
شەوانە کاتژمێر 9 و نیم.
/channel/waneyziman
Miĥemed kurdî:
مُهلک= کوشندە، کوژەر، بکوژ، مرێنەر، تیابەر، لەناوبەر
✅✅✅
مهلکه= مەترسیگا، جێگەی مەترسیدار، قڕانگە، جێگای بڤە، جێگای ترس و مردن، شوێنی پڕمەترسی
✅✅✅✅
مفتش= پشکێنەر، پشکن، پشکنەر، گەڕێنەر، گەڕێن
✅✅✅✅
تفتیش= گەڕان، پشکنین، پیاگەڕان، وشکنین
✅✅✅✅
تفتیش عقاید= ڕاپشکنی، پشکنینی بیروباوەڕ
✅✅✅✅
تفتیش عقاید= ڕاپشکنی، پشکنینی بیروباوەڕ، باوەڕپشکنی
✅✅✅✅
حق تفتیش= مافی پشکنین(گەڕان)
✅✅✅✅
انتخاب شایسته= هەڵبژاردنی شیاو(شایان/بەجێ/پەسندکراو)
✅✅✅✅
صمیمی= گەرموگوڕ، نێوانخۆش، بەینخۆش، کۆک، هاودڵ، یەکدڵ
✅✅✅✅
صمیمیت= گەرموگوڕی، نێوانخۆشی، بەینخۆشی، کۆکی، هاودڵی
✅✅✅✅
انتخاب عمومی= هەڵبژاردنی گشتی
✅✅✅✅
الغاگر= هەڵوەشێنەر، پووچەڵکەر، بەتاڵکەر، هەڵوەشێن
✅✅✅
مُلغی= هەڵوەشاو، پووچەڵکراو، هەڵوەشێندراو، بەتاڵکراو
✅✅✅✅
الغا کردن= هەڵوەشاندنەوە، پووچەڵکردنەوە، بەتاڵکردنەوە
✅✅✅✅
🟨وانەی شەست و حەوت.
گرفتی نێوان(و) و (وو)، لە زمانی کوردیدا بەتایبەتی کوردیی سۆرانی.
ئایە هەردووکی یەک شتن، بەشێکی زمانەوانان دەڵێن پێویستمان بە(وو) نییە کاتێک واتای وشەکە ناگۆڕدرێت، بەڵام ئەم قسەیە زانستی نییە، لە هیچ ناوەندێکی ئەکادیمی پشتی پێ نابەسترێت.
لە چوار جۆر باسی(و) دەکەین و شی دەکەینەوە نموونەش دەنووسین.
1️⃣(لە بواری دەنگناسی یان فۆنەتیکدا) لە ڕووی دەنگناسییەوە بۆ گۆکردنی دەنگی(و) دواوەی زمان بەرەو نەرمەمەڵاشوو بەرز دەبێتەوە، لێوەکان شێوەی دەگرنە خۆ، بەبێ تەگەر با لە سییەکان تێدەپەڕێ..
2️⃣(لە بواری واچناسی یان فۆنۆلۆجیدا)، لە سیفاتەکانی ئەم دەنگە لە ڕووی واچناسیدا جووتڕووە وەکوو بزوێن، و وەستاو نەبزوێن دەردەکەوێت.
نموونە(ولات⬅️Wilat)و (لاو⬅️Law) (و)کان وەستاون.
لە وشەی(گوڵ⬅️Gul)دا بزوێنن.
لە ڕێنووسی کوردیی لاتینیدا، هەر یەکە و پیتی تایبەت بە خۆی هەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.
هەروەها یارمەتیی ڕێنووسی ئارامیشی داوە، تاکوو ببێتە هۆکار بۆ نەهێشتنی ئەم باسە، گوایە هیچ جیاواز نین.
(و) لە بزوێندا هەمیشە کورتە، (وو) لە بزوێندا هەمیشە درێژە.
(و) دەبێتە نەبزوێن و لە سەرەتادا دێ.
(وو) هەرگیز نابێتە نەبزوێن و هەرگیز لە سەرەتادا نایە.
لە داڕشتنی بڕگەدا(و) کاتێک دەبێتە ناوک هەمیشە بزوێنە(توند).
بەڵام گەر وەکوو پاشناوێک هات، دەبێتە وەستاو یان نەبزوێن(کەو، خاو)
3️⃣(لە ئاستی وشەزانی یان مۆڕفۆلۆجیدا) (و) مۆڕفیمێکی داڕێژراوە، دەچێتە قەدی چاو، بۆ دروستبوونی هاوەڵناو، ئەگەر کۆتاییی کارەکە بزوێن بێت وەکوو:(سووتاو، فەوتاو، ترشاو)
بەڵام ئەگەر نەبزوێن بێت(وو)ی درێژ وەردەگرێت وەکوو:(مردوو، بابردوو)
4️⃣(لە ئاستی ڕستەسازیدا)
*️⃣(و) ڕۆڵی بەستن دەگێڕێت.
(ناو و ناو و...)نموونە(سەردەشت و سەقز و مەریوان و مهاباد)چوار شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
*️⃣(هاوەڵناو و هاوەڵناو و)
وەکوو.... سێوەکە گەورە و سوور و شیرینە.
5️⃣ئەگەر(و) و (وو) دوو فۆنمیش نەبن وەکوو وەکوو ئەوان دەڵێن، جیاوازیی نێوانیان زۆر زۆر زەقە زیاتر لە سەدەیەکە (و) کورت و (وو) درێژ کەوتوونەتە نێو ئەلفبێی کوردییەوە، سەدان کتێب بەو دوو پیتە، کە جیاوازن نووسراون بۆیە ناکرێت بە بیانۆی ئەوەی جیاواز نین.. وشەیەکی وەکوو(دوو بکەین بە دو) کە هەمان کێشە لە(ی)دا هەیە.
لە خوارەوە چەند نموونەیەک دەنووسین کە بە گۆڕینی و... بۆ وو، هەروەها پێچەوانەش واتای دەگۆڕێت.
کول ⬅️⬅️ کوول.
کوڕ ⬅️⬅️ کووڕ.
تور ⬅️⬅️ توور.
قول ⬅️⬅️ قوول.
چون ⬅️⬅️ چوون.
ڕەنگە زیاتریش هەبن.
نووسینەوە و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
وانەی شەست و شــەش
🟨ئەرکە دەرنەکەوتووەکان لە ڕێزمانی کوردیدا.
1️⃣:کەی جێناوی لکاو بۆ کەسیی سێیەمی تاک وەکوو بکەر دەرناکەوێت؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێنەپەڕ بوو.وەکوو(لە ژوورەکە خەوت).
2️⃣کەی جێناوی لکاو بۆ کەسیی سێیەمی تاک وەکوو(بەرکار، ت. بەیاریدە، دیارخەری ناو)دەرناکەوێت؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕ بوو.
3️⃣کەی جێناوی لکاوی بۆ کەسیی دووەمی تاک وەکوو بکەر دەرناکەوێت؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر کۆتاییی ڕەگی کار بە بزوێنەکانی(ە، ا، ێ، وو، ۆ) هاتبوو. وەکوو(بکە، بڕۆ، بسووتێ، بنوو).
4️⃣کەی کاری ناتەواوی(ە) دەرناکەوێت؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر جێناوە لکاوەکان دیار و ئاشکرا بن. وەکوو(من بەهێزم)
5️⃣کەی ئامرازی دانەپاڵی(ە) دەرناکەوێت؟
*️⃣ وەڵام: ئەگەر ناوە دیارخراوەکە کۆتاییی بە بزوێنی(ا، ۆ، ێ، ە)هاتبوو، بەڵام لە بڕگەیەک زیاتر بوو، ئەوا ئامرازی دانەپاڵی(ە) دەرناکەوێت. وەکوو(مامۆستا، گەزۆ، هەرمێ، ئەستێرە)
نموونە: مامۆستا زیرەکەکە هات.
دانەپاڵی(ە)لەنێوان مامۆستا و زیرەک... دەرنەکەوتووە.
6️⃣ئەگەر هیچ جێناوێک لە ڕستەدا نەبوو، ئەوا بزانن بکەر دەرنەکەوتووە.
*️⃣نموونە: لە شیعرەکە تێ گەیشتووە. سەرنج بدەن ئەگەر جێناوی کەسیی سەربەخۆی(تۆ) زیاد بکەین ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت. (تۆ لە شیعرەکە تێ گەیشتوویت)
7️⃣چۆن بزانین بەرکار دەرنەکەوتووە؟
*️⃣وەڵام:ئەگەر کارەکە ڕابردوو بوو، یەک جێناوی لکاو بە کارەکەوە لکابوو، ئەوە بزانن بەرکار دەرنەکەوتووە.⬅️وەکوو:سوپاسم کرد.
8️⃣چ کاتێک ت. بەیاریدە، دەرناکەوێت؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر ئامرازی پەیوەندی هەبوو، کارەکەش ڕابردوو بوو، یەک جێناویش هەبوو و بە ناوەکەوە لکابوو، ئەوا ت. بەیاریدە دەرناکەوێت.
وەکوو:(پارەکەم بۆ برد.)یان (شیعرەکەمان بۆ خوێندەوە)
9️⃣چۆن بزانین دیارخەری ناو دەرنەکەوتووە؟
*️⃣وەڵام: ئەگەر کارەکە ڕابردوو بێ، یەک جێناو هەبێت و بە ناوەکەوە لکابێت، ئەوا دیارخەری ناو دەرناکەوێت.
وەکوو:(چیرۆکەکەم نووسی)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
تەواوکەری وانەی شەست و چوار.
🟨ئەگەر ڕستەکە پەیوەندیی بە بابەتی(بەرکار، دیارخەری ناو، تەواوکەری بەیاریدە) هەبوو.
کە دوو جێناوی لکاو دێن، ئەوا 1️⃣ك١(م، مان، ت، تان، ی، یان) دەگۆڕێن بۆ ⬅️ک٣(م، ین، یت، ن، ات، ێت، ن).
2️⃣ک٢(م، ین، یت، ن، 🔇، ن) دەگۆڕێن بۆ ⬅️ک١(م، مان، ت، تان، ی، یان)
بەم شێوەیەی خوارەوە.
نموونە:*️⃣بەرکار.(فێری کردین)، وەکوو دەبینن پەیوەندیی بە (بکەر و بەرکارەوە هەیە). (ی)ک١ بکەرە، (ین)ک٢ بەرکارە.
*️⃣ی⬅️ات، ێت.
*️⃣ین⬅️مان.
ئێستا دێین ڕستەکە دەگۆڕین بۆ ڕانەبردوو(فێرمان دەکات)ڕاستەوخۆ شوێنی جێناوە لکاوەکان پێچەوانە دەبێتەوە.
*️⃣بۆ تەواوکەری بەیاریدە.
(ماڵەکەیان لێ تاڵان کردین).
وەکوو دەبینن(یان) بکەرە، (ین)، تەواوکەری بەیاریدەیە.
(یان)⬅️(ن).
(ین)⬅️(مان).
ڕستەکە دەبێتە(ماڵەکەمان لێ تاڵان دەکەن.)
*️⃣بۆ دیارخەری ناو.
ڕستە(کتێبەکەم بردیت.)
سەرنج بدەنە هەردوو جێناوە لکاوەکان(م) بکەرە، (یت) دیارخەری ناوە.
(م)⬅️(م).
(یت)⬅️(ت).
دەیگۆڕین بۆ ڕانەبردوو(کتێبەکەت دەبەم.)
تێبینی/ئەگەر هەردوو جێناوە لکاوەکە کۆمەڵەی یەکەم بوون، ئەوا ئەو جێناوەی(بکەرە) دەیگۆڕین بۆ کۆمەڵەی سێیەم.
نموونە:(ڕزگارمانی کرد.)
سەرنج بدەن،(مان) بەرکارە، (ی) بکەرە.
گوتمان تەنیا بکەر دەگۆڕین، (ی) بکەین بە کۆمەڵەی سێ(ات، ێت).
دەبێتە(ڕزگارمان دەکات).
نموونەی تر(ماڵەکەت لێمان داگیر کرد) بیگۆڕین بۆ ڕانەبردوو(ماڵەکەمان لێ داگیر دەکەیت)
نموونەی تر(پارەکەمی دزی).
دەیگۆڕین بۆ ڕانەبردوو(پارەکەم دەدزێت)
6️⃣ڕانەبردوو بۆ ڕابردوو.
*️⃣ئەگەر ڕستەکە پەیوەندیی بە بابەتی بکەرەوە هەبوو، کە یەک جێناو دێت ئەوا.. ک٣(م، ین، یت، ن، ات، ێت، ن) دەگۆڕین بۆ تێپەڕک١(م، مان، ت، تان، ی، یان).
تێنەپەڕ ک٢(م، ین، یت، ن، 🔇، ن). بەم شێوەیە⬇️.
نموونە:*️⃣تێپەڕ(جلەکان دەشۆین.)
دەیگۆڕین بۆ ڕابردوو(جلەکانمان شووشت).
نموونە:*️⃣تێنەپەڕ(لە هەولێر دەڕۆم. )
دەیگۆڕین بۆ ڕابردوو(لە هەولێر ڕۆیشتم.)
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
بۆچی دەبێت واز لە بەکارهێنانی نیومەودا بهێنین؟
زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی زیندووی تر، لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا گەشە دەکات و ڕووبەڕووی هەندێک ئاڵنگاریی نوێ دەبێتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا مشتومڕی لەسەر بووە، بەکارهێنانی نووسە (character)ی تایبەتی "نیومەودا" یان "نیوبۆشایی"یە (کە لە بواری تەکنیکیدا بە Zero Width Non-Joiner یان U+200C ناسراوە).
هەرچەندە هەندێک جار بۆ مەبەستی جوانکاری یان جیاکردنەوەی بینراوی بەشەکانی وشەی لێکدراو یان داڕێژراودا بەکار هاتووە (بۆ نموونە: "سەهۆڵفرۆش")، بەڵام پسپۆڕانی ئایتیی کورد و شارەزایانی زمان، کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەکارهێنانی ئەم نووسەیە لە نووسینی دیجیتاڵیی کوردیدا کێشەی بەهەند دروست دەکات و پێویستە وازی لێ بهێنرێت.
نیومەودا (U+200C) چییە؟
نیومەودا نووسەیەکی (کاراکتەرێکی) کۆمپیوتەرییە کە نابینرێت (هیچ پانییەکی بینراوی نییە)، بەڵام لە هەندێک زماندا کار دەکاتە سەر شێوازی پێکەوەلکانی پیتەکان. لە کوردیدا، هەندێک جار بەهەڵە یان بۆ جوانکاری لەنێوان دوو بەشی وشەیەکی لێکدراودا بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی پیتەکان پێکەوە نەلکێن و جیاوازییەکی بینراوی کەم دروست ببێت، بەبێ ئەوەی مەودا (Space)یەکی تەواو بەکار بهێنرێت.
بۆچی نابێت نیومەودا بەکار بهێنین؟
هۆکارە سەرەکییەکان:
کێشە لە گەڕان (Search) و دۆزینەوەدا:
سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و بزوێنەرەکانی گەڕان (وەک گووگڵ، یان گەڕان لەناو دۆکیومێنت و داتابەیسدا) وشەی "سەهۆڵفرۆش" و وشەی "سەهۆڵفرۆش" (کە نیومەودای تێدایە) وەک دوو وشەی تەواو جیاواز دەبینن.
ئەمە واتای چییە؟
ئەگەر تۆ بەدوای "سەهۆڵفرۆش"دا بگەڕێیت، ئەو ئەنجامانەت بۆ نادۆزرێتەوە کە وشەکە بە نیومەودا نووسراوە و بە پێچەوانەشەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی زانیاری و نەدۆزینەوەی ئەو شتەی بەدوایدا دەگەڕێیت.
ئاڵۆزی لە پێڤاژۆکردنی دراوە (Data Processing):
لە کاتی کارکردن لەسەر دراوەی گەورەی زمانی کوردی (بۆ نموونە، بۆ فەرهەنگی دیجیتاڵی، ڕاستکەرەوەی ڕێنووس، وەرگێڕی خۆکار، یان شیکاریی دەق)، بوونی نیومەودا، پێڤاژۆکان (پرۆسەکان) زۆر ئاڵۆز دەکات.
پێویست دەکات نەرمەکاڵاکان (softwares) بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نووسە زیادە و نەبینراوە، بە شێوەیەکی تایبەت پڕۆگرام بکرێن کە زۆربەی جار ئەمە ناکرێت یان کێشەی تێ دەکەوێت.
نووسە (کاراکتەر)ی نیومەودا دەبێتە هۆی نایەکسانی و ناتەبایی لە دراوەکاندا (داتاکاندا)، کە شیکردنەوە و بەکارهێنانیان قورس دەکات.
ناسەقامگیری و نایەکسانی لە نووسیندا:
بەکارهێنانی نیومەودا ستاندارد نییە. هەندێک کەس بەکاری دەهێنن و هەندێکی تر نا. هەندێک جار لە هەمان دەقیشدا بە شێوازی جیاواز بەکار دێت. ئەم نایەکسانییە دەبێتە هۆی شێواوی و نادروستی لە زمانی نووسراوی دیجیتاڵیدا.
کێشەی تەکنیکی لە پیشاندان و چاپکردندا:
هەرچەندە مەبەست لێی جوانکارییە، بەڵام هەندێک جار لەسەر سیستەم، وێبگەڕ، یان فۆنتی جیاوازدا، نیومەودا دەبێتە هۆی پیشاندانی هەڵە یان تێکچوونی شێوازی نووسینەکە.
پابەندبوون بە ڕێنووسی ستاندارد:
ئەکادیمیای کوردی لە "پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی"دا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وشە لێکدراو و داڕێژراوەکان پێکەوە بنووسرێن (وەک: "لێوەشاندن"، "چایخانە"، "سەهۆڵفرۆش") و تا دەکرێت خۆ لە بەکارهێنانی هێما و کارەکتەری ناپێویست بەدوور بگیرێت. بڕیاری پسپۆڕانی ئایتییش بۆ بەکارنەهێنانی نیومەودا لەگەڵ ئەم ڕێنووسەدا یەک دەگرێتەوە.
ڕێگەچارەی دروست چییە؟
چارەسەرەکە زۆر سادە و ڕوونە:
وشە لێکدراو و داڕێژراوەکان پێکەوە بنووسە: لە جیاتیی "سەهۆڵفرۆش"، بنووسە "سەهۆڵفرۆش"، "پاڵکەوتن" (نەک "پاڵکەوتن")، بە هەمان شێوە: "نانکەر" (نەک "نانکەر")، "ئیشکەر" (نەک "ئیشکەر").
ئەم شێوازە ستانداردە، سادەیە و لەگەڵ هەموو سیستەمە تەکنەلۆژییەکاندا گونجاوە.
پوختە:
بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە بواری دیجیتاڵیدا بەهێزتر، یەکگرتووتر و بێکێشەتر بێت، زۆر گرنگە هەموومان بە بەکارنەهێنانی کارەکتەری نیومەودا (U+200C) لە نووسینەکانماندا پابەند بین، بەتایبەت لە وشە لێکدراوەکاندا. نووسینی وشەکان بە شێوەی پێکەوەلکاو ("سەهۆڵفرۆش") باشترین و دروستترین ڕێگەیە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ:
گەڕانی ئاسانتر و وردتر.
شیکاریی داتای بێکێشە.
ستانداردکردنی نووسینی کوردی.
دڵنیابوون لە پیشاندانی دروستی نووسین لە هەموو ئامێر و نەرمەکاڵایەکدا.
وازهێنان لەم نووسە بچووکە، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو زمانی کوردییەکی تەکنەلۆژیی بەهێزتر و بەکارهێنانی ئاسانتر بۆ هەمووان.
***
فەرهەنگۆک:
پێڤاژۆ = process
نووسە = character
دراوە = data
نەرمەکاڵا، نەرمەواڵە = software
بۆشایی = space
نیومەودا = Semi-Space
خۆکار = automatic
***
#دیاکۆ_هاشمی
#ڕێنووس
#ڕێزمان
#زمان
#زمانەوانی
#هۆنراوەزانی
#فێرگەی_زمانی_کوردی_دیاکۆ_هاشمی
(پەیوەندی سینتاکس و سیمانتیک لە ڕێزمانی کوردیدا)
نوسەر: شیلان عومەر حسەین
زوان: بازنەی ناوەندی
🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
🟥ئەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن بریتین.. لە👇
1️⃣ناوی بکەری.
2️⃣ناوی بەرکاری.
3️⃣ناوی چاوگ.
4️⃣ناوی ئامێر.
5️⃣ناوی جێگا.
🟡ناوی بکەری: بریتییە لەو وشانەی دەگوترێت لە چاوگەوە وەردەگیرێن واتا ڕووداوێک لەلایەن ئیشکەرەوە دەگەیەنن، توانای تایبەتی و سیفەتێکی بەردەوام و هەمیشەیییان پێ دەبەخشێت.
🔴ناوی بکەری لە ڕووی پێکهاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ناوی بکەری داڕێژراو.
2️⃣ناوی بکەری لێکدراو.
🟣ناوی بکەری داڕێژراو: ئەو ناوەیە لە چاوگی سادە و داڕێژراوی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە بە یارمەتیی پێشگر و پاشگرەوە وەردەگرێت، وەکوو:(مردوو، هەڵاتوو، خوێنەر، بکوژ، فرۆشیار)
1️⃣ناوی بکەری لە چاوگی تێنەپەڕی گوێزانەوەدا بە لادانی نوونی چاوگ و پێوەلکانی(و،W) بۆ سەر قەدی چاوگ کۆتاییی هاتووە بە(ا، ی) دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر کۆتاییی هاتبوو بە (ت، د) ئەوا(وو، ū) پێوە دەلکێت.
وەکوو: سووتان⬅️سووتاو.
مردن⬅️مردوو.
تێبینی/ لە چاوگی(واوی)تێنەپەڕی سادە ناوی بکەری دروست نابێت، چونکە لەگەڵ ڕێژەی ڕابردووی نزیک تێکەڵ دەبن، بەڵام ئەگەر ناسادە بێت، هەر کار بە(واوە)کەی خۆی دەکرێت.
وەکوو: ڕابوون⬅️ڕابوو.
هەڵچوون⬅️هەڵچوو
2️⃣ناوی بکەری داڕێژراوە لە چاوگی تێپەڕەوە: ئەم ڕێژەیە لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و پاشگر و پێشگرەوە دروست دەبێت. بە یاسای (ڕەگی کار+ پاشگری(ەر)
وەکوو(نووسەر، بینەر، خوێنەر، بیسەر.. هتد)
بە تێچوونی(ە)وەکوو: ڕاخستن... ڕاخە... +ەر... ڕاخەر.
بە تێچوونی(ێ)وەکوو: دانان... دانێ...+ەر...دانەر.
تێبینی/ هەندێک چاوگی سادە هەتا پێشگریان بۆ زیاد نەکەین ناتوانین ناوی بکەرییان بۆ دروست بکەین، چونکە لە بنەڕەتدا ڕەگەکانیان بێواتان... لە پێشووتر باسمان کردووە کە پاشگر نین، بەڵکوو ڕەگن بە یارمەتیی پاشگری(ەر) دروست دەبن و بەهۆی بزوێنەوە(ە) دەرناکەوێت.
وەکوو(خۆر، شۆر، کەر)
خواردن.. ب+خۆ+ەر=بخۆر
کردن... ب+کە+ەر=بکەر.
🟣ناوی بکەری لێکدراو: لە وشەیەکی واتادار و ڕەگ یان قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە، ئەگەرچی ئەم ڕەگانە واتاکانیان ڕوون نین، بەڵام بنەمای پاراستنی واتای چاوگ و داخوازییەکان.
1️⃣لە ناوێک و ڕەگی چاوگ ناوی بکەری دروست دەبێت وەکوو:👇
پیاوکوشتن⬅️پیاوکوژ.
پەیامناردن⬅️پەیامنێر.
ماسیگرتن⬅️ماسیگر.
2️⃣ناوی بکەری لە ناوێک و قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بەهۆی پاشگری(و، وو) یا تەنها لە ناوێک و قەدەکەیان بە مەرجێک ناوەکەی پێشیان دەوری بەرکاری وەرگرتبێت، ئەم ڕێژەیە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هاوەڵناوی لێکدراو، بێ بەکارهێنان، چونکە پێکهاتنێکی وەسفیی هەیە، هەروەها دەبێتە ناویش.
کۆستکەوتن⬅️کۆستکەوتوو.
ژنمردن⬅️ژنمردوو.
سەرکەوتن... سەرکەوتوو...
3️⃣هەموو جاوگێکی تێپەڕ بێجگە لەوانەی بە پاشگری(اندن) دەبنە تێپەڕ دوو ڕێژەی ناوی لێکدراویان هەیە، یەکەم لە ڕەگ+(ەر)دووەم بە قەد+پاشگری(وو).
نانبەر⬅️نانبردوو.
هەواڵنێر⬅️هەواڵناردوو.
گۆشتخۆر⬅️گۆشتخواردوو.
4️⃣ئاوڵفرمانی(لا، بەر) ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی ناوی بکەری بەتایبەتی لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا.
وەکوو👇
لابردن... لابەر.
لابڕین.. لابڕ.
بەرگرتن.. بەرگر.
بەرمژین..بەرمژ.
لە وانەکانی داهاتوو باسی ناوی(بەرکاری) دەکەین.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
Miĥemed kurdî:
خویشتندار= خۆڕاگر، خۆپارێز، دانبەخۆداگر
✅✅✅
خویشاوند= خزم، کەسوکار، خوێش، مەرەڤ، قیلە، قەوم
✅✅✅
خویشاوندی= خزمایەتی، خوێشایەتی، خۆیایەتی، خۆیەتی، قەومایەتی
✅✅✅
خویشاوند سببی= خزمی ژنوژنخوازی
✅✅✅
خویشاوند نسبی= خزمی خوێنی
✅✅✅
خویشاوند پدری= خزمی باوک/پشت/پشتێ
✅✅✅
خویشاوند مادری= خزمی دایک/بەر/بەرێ/خاڵوان
✅✅✅
رغبت= حەز، خواست، واز، مەیل، ویست
✅✅✅
راغب= خوازیار، تامەزرۆ، پێخۆش، خوازەر، خوازگار
✅✅✅✅
ترغیب= هاندان، دڵگەرمکردن، دنەدان، خوازیارکردن
✅✅✅
اندرز= ئامۆژگاری، پەند، مۆجیاری، مۆجگاری، ئامۆچیاری
✅✅✅
اندرزگو= ئامۆژگار، پەندێر، ئامۆچیار، پەنددەر، ئامۆژگاریدەر
✅✅✅
Miĥemed kurdî:
شعف= خۆشی، خۆشحاڵی، شادی، دڵشادی، دڵخۆشی
✅✅✅
مشعوف= دڵخۆش، شاد، خۆشخاڵ، دڵشاد
✅✅✅✅
ثابت قدم= بەردەوام، شێلگیر، پاوەجێ، نەگۆڕ، کۆڵنەدەر، پایەدار، یەکلاییکار، پتەو، قایم
✅✅✅
🟥ئەرکی ناو لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی ناوێک لەدوای ناوێکەوە بێت، ئامرازی دانەپاڵی(ی) بکەوێتە نێوان ناوەکان، ناوی یەکەم دەبێتە(دیارخراو) ناوی دووەمیش دەبێتە(دیارخەر).
⬅️یاسا/ ناو+ی+ناو.
نموونە: قەڵای هەولێر دێرینە.
1️⃣ناوی تاک: هیچ کاتێک نیشانەی(ان)ی پێوە نییە(پیاو، منداڵ، خانم)
2️⃣ناوی کۆ: هەمیشە نیشانەی(ان)ی پێوەیە(پیاوان، منداڵان، خانمان)
3️⃣ناوی ناسراو: هەمیشە نیشانەی(ەکە) پێوەیە(پیاوەکە، منداڵەکە، خانمەکە)
4️⃣ناوی نەناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوە نییە، هەندێک کات نیشانەی(ێک، ەک)ی پێوەیە(پیاوێک، منداڵێک، خانمێک)
5️⃣ناوی تایبەتی: بریتییە لەو ناوەی تایبەتە بە ناوی کەسێک یان شوێنێک یان وڵاتێک... هتد،(کوردستان، سلێمانی، ئەڤین، زۆزک... هتد)
6️⃣ناوی گشتی: بریتییە لەو ناوەی گشتییە واتا تایبەت نییە بە هیچ شوێن و کەسێکی دیاریکراو(پێنووس، شاخ، نەخۆشخانە)
7️⃣ناوی تاکی ناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوەیە(کچەکە، گوڵەکە، منداڵەکە)
8️⃣ناوی تاکی نەناسراو: هیچ نیشانەیەکی پێوە نییە(کچ، گوڵ، منداڵ)
9️⃣ناوی کۆی ناسراو: نیشانەی(ەکان)ی پێوەیە (کچەکان، گوڵەکان، منداڵەکان)
🔟ناوی کۆی نەناسراو: نیشانەی(ان)ی پێوەیە (کچان، منداڵان، ژنان)
1️⃣1️⃣ناوی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە: دەبێت بچێتە نێوان(ئەم... ە)تاکی نزیک.
(ئەو... ە)تاکی دوور.
ئەم دکتۆرە لێزانە.
ئەو دکتۆرە لێزانە.
چەند نموونەیەک.. ⬇️
1️⃣ناوێکی تایبەتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
شاعیرەکانی سلێمانی خۆشەویستن.
2️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
ئاڵتوونەکانی ژنەکە فرۆشرا.
3️⃣ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی.
قوتابیی شار دەرنەچوو.
4️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
پارەکانم بە پیاوانی گوندەکە دا.
5️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
منداڵی ژنەکە نەخۆشە.
6️⃣ناوێکی تاکی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
ژیانی کچی ئەم شارە ناخۆشە.
7️⃣ناوێکی تاکی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
ئەمانە کوڕانی شار بوون.
تێبینی/ هەر ناوێک لە بنەڕەتدا تاک بێت کۆ ناکرێت وەکوو(جەرگ، سەر، لووت)
تێبینی/ دەبێت هەر یەکە لە ناوی(دیارخراو و دیارخەر) کە دەدرێنە پاڵ یەکتری لەگەڵ ڕاستی و زانستی و ڕستەسازیدا بگونجێن.. بەتایبەتی ئەگەر ناوە(دیارخراو)ەکە کۆ بێت (دیارخەر)یش تاک بێت، چونکە ناتوانین بلێین(لووتەکانی ژنەکە، سەرەکانی پیاوەکە، دڵەکانی منداڵەکە)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
⚫️کتاب «تاریخ هنر کُردستان» تالیف میکاییل رحمانی، توسط انتشارات دانشگاه کوردستان منتشر شد.
▪️این اثر پژوهشی و تالیفی، به قلم میکاییل رحمانی با عنوان «تاریخ هنر کُردستان» از سوی پژوهشکده کوردستانشناسی و توسط انتشارات دانشگاه کوردستان روانه بازار کتاب شده است.
کتاب مذکور به ۷ فصل تقسیم میشود که دورههای مختلفی از ۱۰ هزار سال پیش تا عصر حاضر را مورد بررسی قرار میدهد.
▪️در این کتاب، گفتمانهای مهمی همچون تاریخ هنر، باستانشناسی هنر، هنر مدرنیسم، هنر معاصر، دیاسپورا، هنر فمینیستها و رسانههای نوین به عنوان مبانی تحلیلی استفاده شده است. همچنین سعی شده تا تاریخ هنر تجسمی کوردها که در سایهی گفتمان هنر خاورمیانه نادیده گرفته شده است، احیا گردد.
▪️بشار العیسی از نقاشان اثرگذار در جنبش نقاشی کوردها، اهل دارباسیا و ساکن پاریس، درباره کتاب اینگونه نوشته است: «سرگذشت هنرهای زیبا، کتاب میکاییل رحمانی، نُتهای آوازی است که امواج جغرافیایی از کرمانشاه تا قوس زاگرس-توروس را با گذر از ایستگاههای جاده ابریشم ...
ده نگي شار (04/01/19)
@dangishar
✔️پیج اینستاگرام
https://www.instagram.com/dangishar.ir/
🔴ڕادە
دەبێتە دوو بەش.
1️⃣ڕادەی هاوەڵناوی.
2️⃣ڕادەی هاوەڵکاری.
سەرەتا بزانین هاوەڵناو چییە؟
هاوەڵناوی: وەسفی ناو یان جێناو دەکات.
وەکوو: دارا جوان بوو.
🟨ڕادەی هاوەڵناوی: دەبێتە دوو وشە وەسفی ناوەکە یان جێناوەکە دەکەن و مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە.
(کەم، پیچەک، هەندەک، زۆر، گەلێک، تۆزێک، نەختێک، تۆزێک، فرە... هتد)
ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵناو.
نموونە: دارا زۆر جوان بوو.
سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە بە دوو وشە وەسفی دارا کراوە، کە جوانە.
⬅️زۆر.... ڕادەی هاوەڵناوە، دیارخەری هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️جوان... هاوەڵناوی چۆنیەتییە، دیارخراوە.
(زۆر جوان) گرێی هاوەڵناوییە. تەواوکەری کاری ناتەواوە.
نموویەکی تر: کچە زۆر باشەکە هات.
⬅️زۆر.. ڕادەی هاوەڵناوی.
⬅️باشەکە... هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️زۆر باشەکە.. گرێی هاوەڵناوی، دیارخەری ناوی کچە.
نموونەی تر.. خانوویەکی گەلێک سەختی دروست کرد. خۆتان شرۆڤەی بکەن.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(زۆر، گەلێک، کەم... هتد) بەتەنیا هاتن وەسفی ناویان کرد نابنە ڕادە، دەبنە هاوەڵناوی نادیار، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: پارەکە کەم بوو. لێرە هاوەڵناوی نادیارە.
🟦ڕادەی هاوەڵکار: دەبێت بە دوو وشە وسفی کارەکە بکەن، مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانە(کەم، زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک، تۆزێک، نەختێک، بڕێک... هتد) ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵکاری
نموونە: نانەکەم زۆر بەباشی خوارد.
⬅️زۆر... ڕادەی هاوەڵکارییە، دیارخەرە.
بۆچی؟ چونکە ڕادەی هاوەڵکاری(ە، ی)لەپێش نایە، (ە، بوو، دەبێت) ناکەوێتە پاشی.
⬅️جوان هاوەڵکاری چۆنیەتییە، دیارخراوە.
⬅️زۆر بەباشی: گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەی تر: گوڵەکە گەلێک زوو ژاکا.
⬅️گەلێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️زوو.. هاوەڵکاری کاتییە.
⬅️گەلێک زوو.. گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەیەکی تر: پیاوەکە کەمێک دوور ڕۆیشت.
⬅️کەمێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️دوور.. هاوەڵکاری شوێنییە.
⬅️کەمێک دوور.. گرێی هاوەڵکارییە.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(کەمێک، هەندێک، زۆر.. هتد) بەتەنیا هاتن و وەسفی کاریان کرد، نابنە ڕادە، بەڵکوو دەبنە هاوەڵکاری چەندی، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: ئەو زۆر دەخوات.
لێرە زۆر... هاوەڵکاری چەندییە
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63.
بابەتێک ماوەیەکی زۆر بوو، سەرنجی ڕاکێشابووم، زۆربەی پسپۆڕ و خەمخۆرانی زمانی کوردییشی بە هەڵەدا بردووە، ئەمیش ئەوەیە⬇️
🔴ئایە(کەر)پاشگرە؟ ئایە ئەو وشانەی(کەر) دەچێتە سەریان ڕۆڵی پاشگر دەبینێت؟
ئایە وشەکانی(کارکەر، بیرکەر،هێلکەکەر، هتد..)لە دوو وشە پێک هاتوون؟
لە فەرهەنگی(هەنبانەبۆرینە) (کەر) وەکوو پاشگر هاتووە.
بەڵام بەپێی زانست ئەم بۆچوونە هەڵەیە، لە خوارەوە دەیسەلمێنین.
🟡ئەو وشانەی بە (کەر) کۆتایییان هاتووە، سێبەشن نەک دوو، چونکە کۆتایییەکەیان پاشگرە چۆن؟
وشەکانی(کارکەر، خەباتکەر، هێلکەکەر، قسەکەر... هتد).
لە چاوگەکانی(کارکردن، خەباتکردن، هێلکەکردن، قسەکردن)وە دروست بوون بە یارمەتیی پاشگری(ەر)
ڕەگی.. کردن(کە)پاشگری(ەر)
لەم نێوانەدا (ە) نانووسرێت، چونکە یاسای زمانی کوردی ڕێگە نادات دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن.
دەبنە.
⬅️کار+کە+ەر=کارکەر.
⬅️خەبات+کە+ەر=خەباتکەر.
⬅️هێلکە+کە+ەر=هێلکەکەر.
⬅️قسە+کە+ەر=قسەکەر.
⚫تێبینی/هەموویان ناوی کارا یان بکەرین.
سەرئەنجام بۆمان دەرکەوت(کەر) نەک هەر ناکارایە، بەڵکوو هەر پاشگرێک نییە بەو ناوە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🟥ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مۆرفیم و جۆرەکانی
سەرەتا پێناسەی مۆرفیم دەکەین.
🟫مۆرفیم: بچووکترین دانەی زمانە، کە واتای هەیە یان ئەرک،
هەر شتێک لە بەشەکانی ئاخاوتن واتای هەبێت ئەرکی هەیە، بەڵام هەموو ئەرکێک واتای نییە.
🟡 وشەی ( ڕۆژە)
وشەی ( ڕۆژە ) لە دوو مۆرفیم پێک دێت، کە لە ( ڕۆژ+ە )پێک هاتووە وشەی (ڕۆژ )واتای هەیەو ناوە، بەڵام (ە )واتای نییە ئەرکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەرکی گۆڕینی وشەکەیە.
جۆرەکانی مۆرفیم چین؟
مۆرفێم سێ جۆرە
1️⃣مۆرفیمی ئازاد: کە لە فەرهەنگی و ئەرکی پێک دێت .
2️⃣مۆرفیمی بەند: کە لە داڕشتن و ڕێزمانی پێک دێت.
3️⃣مۆرفێمی ڕەگ
سەرەتا دێینە سەر مۆرفیمی ئازاد
(مۆرفیمی ئازاد)ئەو جۆرە ناوانەن، کە واتای ڕوون دەبەخشن وەک ( دارا، گوڵ، شاخ، دایک ، هتد ...)
(مۆرفیمی ئازادیی ئەرکی) ئەو مۆرفیم و ئامرازانەن، کە مانای ئەرک دەبەخشێتە وشەی دوای خۆی وەک ( بە ، بۆ ، لە ، هتد .... )
مۆرفێمی بەندی داڕشتن: ئەو جۆرە مۆرفێمانەنن، کە مانای وشەکە دەگۆڕن وەک( بەند، گا، باز، مەند، گە، هتد ..... )
مۆرفیمی بەندی رێزمانی: ئەو جۆرە مۆرفێمانەن، کە مانای وشەکە ناگۆڕن واتا وشەکە مانای خۆی ون ناکات وەک( ەکە ، ان ، دە ، هتد ..... )
مۆرفیمی ڕەگ: ئەو وشەیەیە کە بچووکتر ناکرێتەوە واتە، واتای بەندە بە وشەکانی ترەوە وەک ( گر، کەو، نووس، هتد .... )
🟫تێبینی/ هەندێک یەک تاکە فۆڕم، دەتوانێت چەند مۆرفیمێک بنوێنێت وەک لە وشە هاودەنگەکاندا دەردەکەوێت. واتا هەم مرۆفیمی ئازادن، هەمیش دەتوانن بەند بن، بەپێی ڕستە دەردەکەوێت.
🟡(پێ، دار، باز، تا،... هتد)
لە ڕستەی(پێم دێشێ) و (پێم وایە)
سەرنج بدەنە هەردوو مۆرفیمی(پێ) لە یەکەمدا بۆ (قاچ) و لە دووەم بۆ ئامرازی بەند (بە) بەکار هاتووە(بە من وهایە)
لە ڕستەی(دارخورما بەرزە) و (سەردار نابێت زاڵم بێت)
سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(دار) لە یەکەم مۆرفیمی ئازادە، لە دووەم مۆرفیمی بەندە، یارمەتیی ناوێکی داوە بۆ ڕۆنانی وشەیەکی نوێ.
لە ڕستەی(یار نەخۆش بوو، نەهات بۆ جێژوان) و (کڕیار کاڵای خراپ ناکڕێت) سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(یار) لە یەکەم مرۆفیمی ئازادە و لە دووەم مۆرفیمی بەندە، یارمەتیی مۆرفیمی ڕەگی داوە بۆ ڕۆنانی ناوێکی بکەری.
ئامادەکردنی و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
"ژیری دەستکرد" یان "ژیریی دەستکرد"؟
هەندێ کەس بەهەڵە دەڵێن "ژیری دەستکرد"، ئەوە لە ڕووی ڕێزمانییەوە هەڵەیە. "ژیریی دەستکرد" دروستە.
ناسینی وشەکان:
ژیری (Jîrî): ئەمە ناوە (noun) بە واتای "ئاستی تێگەیشتن، لێهاتووییی هزری، دانایی، توانای فێربوون و شیکارکردنی کێشەکان". وشەکە خۆی بە پیتی "ی" کۆتاییی دێت.
ژیر (Jîr): ئەمە هاوەڵناوە (adjective) بە واتای "دانا، تێگەیشتوو، زیرەک". بۆ نموونە: "پیاوێکی ژیر"، "کچێکی ژیر".
دەستکرد (Destkird): ئەمەش هاوەڵناوە (adjective) بە واتای "دروستکراوی دەستی مرۆڤ، ناسروشتی، دەستکرد".
یاسای ڕێزمانی (دانەپاڵ - Izafe):
لە زمانی کوردیدا (زاراوەی سۆرانی)، کاتێک هاوەڵناوێک (adjective) دێتە دوای ناوێکەوە (noun) بۆ وەسفکردنی، ناوەکە ئامرازێکی لکاندن وەردەگرێت کە بە "دانەپاڵ" ناسراوە. ئەم ئامرازە پێوەندیی نێوان ناو و هاوەڵناوەکە دروست دەکات.
ئەگەر ناوەکە بە پیتی بزوێن کۆتاییی هاتبێت، بەتایبەتی پیتی "ی" (ـی)، ئەوا بۆ لکاندنی بە هاوەڵناوەکەی دوای خۆیەوە، پێویستە "ی"ـیەکی تری (کە ئامرازی دانەپاڵەکەیە) وەربگرێت.
بۆیە: ژیری (ناو، intelligence) + ی (ئامرازی دانەپاڵ) + دەستکرد (هاوەڵناو، artificial) = ژیریی دەستکرد (Artificial Intelligence).
بۆچی "ژیری دەستکرد" هەڵەیە؟
نووسینی "ژیری دەستکرد" وا دەردەخات کە یان "ژیری" خۆی هاوەڵناوەکەیە (کە هەڵەیە، چونکە "ژیری" ناوە)، یان یاسای دانەپاڵ پشتگوێ خراوە.
هەندێک کەس لەوانەیە وا تێ بگەن کە بنچینەی وشەکە "ژیر"ە و "ی"ـی کۆتایی زیادەیە، بۆیە "ژیری دەستکرد" دەنووسن، بەڵام وەک باسمان کرد "ژیر" هاوەڵناوە و "ژیری" ناوە. ئێمە باسی "زیرەکی/دانایی"ـیەکی دەستکرد دەکەین نەک "کەسێکی ژیر"ی دەستکرد.
نموونەی تر بۆ ڕوونکردنەوە:
قوتابی + ی + زیرەک = قوتابیی زیرەک (The clever student)
ماسی + ی + سوورکراو = ماسیی سوورکراو (The fried fish)
جوانی + ی + سروشت = جوانیی سروشت (The beauty of nature)
کورتە و پوخت:
وشەی "ژیری" ناوێکە بە واتای Intelligence و بە پیتی "ی" کۆتاییی دێت. کاتێک هاوەڵناوی "دەستکرد" (Artificial) دێتە دوایەوە بۆ وەسفکردنی، دەبێت ناوەکە ئامرازی دانەپاڵی "ی" وەربگرێت. بۆیە شێوەی ڕاست و دروستی نووسین و گوتن بریتییە لە: ژیریی دەستکرد.
***
#دیاکۆ_هاشمی
#ڕێنووس
#ڕێزمان
#زمان
#زمانەوانی
#هۆنراوەزانی
#فێرگەی_زمانی_کوردی_دیاکۆ_هاشمی
#ژیریی_دەستکرد
🟨ڕوونکردنەوەیەکی پوخت لەسەر کار بەگشتی.
لەسەر دوو چاوگ، نموونە دەهێنینەوە، تێپەڕ و تێنەپەڕ(خوێندن، نووستن)
1️⃣کاری ڕێژەی ڕاگەیاندن، بە گەردانەوە.
*️⃣ڕابردووی نزیک⬅️خوێند، نووست
🟥گەردانکردن: (خوێندم، خوێندت، خوێندی، خوێندمان، خوێندتان، خوێندیان)
🟩(نووستم، نووستیت، نووست، نووستین، نووستن، نووستن)
*️⃣ڕابردووی تەواو⬅️خوێندووە، نووستووە.
⬜گەردانکردن: (خوێندوومە، خوێندووتە، خوێندوویە، خوێندوومانە، خوێندووتانە، خوێندوویانە)
🟥(نووستوومە، نووستوویتە، نووستووە، نووستووینە، نووستوونە، نووستوونە)
*️⃣ڕابردووی بەردەوام⬅️دەخوێند، دەنووست.
🟦گەردانکردن :(دەمخوێند، دەتخوێند، دەیخوێند، دەمانخوێند، دەتانخوێند، دەیانخوێند)
🟫(دەنووستم، دەنووستیت، دەنووست، دەنووستین، دەنووستن، دەنووستن)
*️⃣ ڕابردووی دوور⬅️خوێندبوو، نووستبوو.
🟥گەردانکردن :(خوێندبووم، خوێندبووت، خوێندبووی، خوێندبوومان، خوێندبووتان، خوێندبوویان)
🟩(نووستبووم، نووستبوویت، نووستبوو، نووستبووین، نووستبوون، نووستبوون)
*️⃣ڕانەبردووی ڕاگەیاندن⬅️دەخوێنم، دەنووم.
⬜گەردانکردن:(دەخوێنم، دەخوێنیت، دەخوێنێت، دەخوێنین، دەخوێنن، دەخوێنن)
2️⃣ڕێژەی دانانی⬅️(خوێندن، نووستن)
*️⃣ڕابردووی نزیک⬅️خوێندبا، نووستبا
🟨گەردانکردن: (خوێندبام، خوێندبات، خوێندبای، خوێندبامان، خوێندباتان، خوێندبایان)
🟫(نووستبام، نووستبایت، نووستبا، نووستباین، نووستبان، نووستبان)
*️⃣ڕابردووی تەواو⬅️خوێندبێت، نووستبێت
🟦گەردانکردن:(خوێندبێتم، خوێندبێتت، خوێندبێتی، خوێندبیتمان، خوێندبێتتان، خوێندبێتیان)
⬜(نووستبێتم، نووستبێتیت، نووستبێت، نووستبێتین، نووستبێتن، نووستبێتن)
*️⃣ڕابردووی دوور⬅️خوێندبووبا، نووستبووبا
🟩گەردانکردن: (خوێندبووبام، خوێندبووبات، خوێندبووبای، خوێندبووبامان، خوێندبووباتان، خوێندبووبایان)
🟥(نووستبووبام، نووستبووبایت، نووستبووبا، نووستبووباین، نووستبووبان، نووستبووبان)
*️⃣ڕانەبردووی دانانی⬅️بخوێنم، بنووم
گەردانکردن: (بخوێنم، بخوێنیت، بخوێنێت، بخوێنین، بخوێنن، بخوێنن)
3️⃣ئەرکەکانی چاوگ وەکوو ناو.
1️⃣(بکەر) خوێندن پێشمان دەخات.
2️⃣(نیهاد) خوێندن خۆشە.
3️⃣(بەرکار) دارا خوێندن تەواو دەکات.
4️⃣(ت.بەیاریدە) لە خوێندن دابڕام.
5️⃣(دیارخەری ناو) پەرتووکی خوێندن بەسوودە.
6️⃣(تەواوکەری کاری ناتەواو) کاری من خوێندنە.
ئەمە بابەتێکی کورت و پوخت بوو، بەهیوای سوودبینین.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
📝 ئاخۆ وێنەی تیپیکاڵی «مەلای ساڵی ساڵانی کوردەواری» چلۆن بووە؟
✍ د. ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و نووسەر و توێژەر
ئاخۆ "مەلای ساڵی ساڵانی کوردەواری"، خاوەنی چ جۆرە خوو و خدە و چ چەشنە ئاکارە و کردەوەیەک بووە و چ بیرۆکە و نەریت و کولتوورێکی لا پەسند بووە و چ تایبەتمەندیگەلێکی هەبووە کە مامۆستایەکی ئایینی - تەنانەت مامۆستایەکی زیندوو لە چاخی ئێستەدا - بە هەبوونی ئەو تایبەتمەندییانە لە وێنەی تیپیکاڵی ئەودا دەژمێردرێ؟
١ـ مەلای ساڵی ساڵانی کوردەواری، خۆی قانع و هێدی و هێمن و هەژار بوو و خاوەنی ئەو خوو و خدە و تایبەتمەندییانەش بووە، هەر بەو هۆیەوە گشت "قانع و هێدی و هێمن و هەژار"ەکانی گەل و هەموو هۆنەرانی نێودێر بەو ناسناوانەی لەڕادەبەدەر خۆش دەویست!
٢ـ مەلای ساڵی ساڵان، هاوکات نەتەوەییش بوو و ئایینییش بوو؛ هەردووک لایەنی دینی و نەتەوەیی پاراستبوو و تەرازوو و پێوەر و پێوانەکەی بە هیچ لایەکدا لاسەنگ نەبوو!
٣ـ مەلای ساڵی ساڵان، بۆ نان و نێو و ئیزم و ڕەسم و هیچ پاساو و بیانوویەکی تر (عَضُدُالدَّولَه) = (دەسەڵاتخواز) نەدەبوو؛ گەر (وَجیەُالمِلَّە) = (خەڵکخواز)یش بایە، بەهۆی گەلویستی و نەتەوەدۆستی بوو، نەک ئەوەی کە لە سۆنگەی کردەیەکی بەرژەوەندیخوازانە و پۆپۆلیستییەوە، (وَجیەُالمِّلَە)بوونەکەی بکاتە دووکان و بازار و کەرەستەی بەڕێچوون و سێنەرکۆکردنەوە. ڔوون و ئاشکرایە "لە دڵی خەڵکدابوون"، لە درێژاییی مێژوودا دەردەکەوێت و بە کردەوەی هەلپەرستانە و بە هەلقۆستنەوە بۆ (ارتزاق) لە دین و لە گەل، مەیسەر نابێت؛ بەڵکوو پتر و پێشووتر لە هەموو شتێک "ئیخلاس"ی گەرەکە!
٤ـ مەلای ساڵی ساڵان، (مُذَبذَب)، واتە ”وازوازی“ نەبوو و هەر ڕۆژەی لەسەر ئایینێک و مەرامێک و هەڵوێستێک نەبوو بۆ بەرژەوەندیی تاقی یان تاقمی یان ئۆپۆرتیۆنیستی و هەلپەرستانەی خۆی؛ بەڵکوو قایم و پتوون و ڕاوەستاو و خۆڕاگر بوو لەسەر بنەمایەک و هەڵوێستێک و ئایینێک و مەرامێک!
۵ـ مەلای ساڵی ساڵان، تاقمچێتی و خۆمانخۆمانەی نەدەکرد و تەنیا بەرژەوەندیی ئایین و گەل و نیشتمان و ڕاستەقینەی مەبەست بوو، نەک بەرژەوەندیی تاقمچییانە و مەرامییانە و کاسبکارانە!
۶ـ مەلای ساڵی ساڵان، کتێبی زۆر خۆش دەویست و بەتایبەتی تامەزرۆی زانین و زانیاری و موتاڵا و خوێندنەوە بوو و بۆ زانیاریکۆکردنەوە و موتاڵای بەردەوام و تێگەیشتن و پێگەیشتنی پتر، کۆڕی پرسیار و لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی زانستیی پێک دەهێنا!
٧ـ مەلای ساڵی ساڵان، کوردیزان و کوردیخوێن و کوردینووس بوو و بە هەست و سۆزەوە هونراوەی تەرز و بەرزی شاعیرانی بەرەی پێشووتری ”مەلای ساڵی ساڵانی“ دەخوێندەوە و وتاردان و خوتبە و خیتابەکەشی پێ دەڕازاندەوە!
٨ـ مەلای ساڵی ساڵان، باوەڕی بە فرەتوێژیی کۆمەڵایەتی و ئایینی هەبوو و ڕوانگەیەکی تەواو مرۆڤدۆستانەی هەبوو و ڕێزی بۆ کافر و جوو و فەلەش دادەنا؛ هەر وەک لە ژیاننامەی عەللامە مەلا عەلی قزڵجیدا، زۆربەمان
خوێندوومانەتەوە کە چلۆن پێشەوای ئایینیی جوولەکانی لە سەرووی خۆی داناوە!
٩ـ مەلای ساڵی ساڵان، زۆر بەقنیات و بەرزەدەماغ (عزیزالنفس) و دڵئاوا (کریمالطبع) و نەفسبەرز و ڕەوشتبەرز و بەڕەگ و دەمار و خاوەن شکۆی ئایینی و ئەخلاقی بوو!
١٠ـ مەلای ساڵی ساڵان، خاوەنی چێشکەیەکی جوانیپەرستانە و جوانیناسانە بوو و هەموو دیاردەیەکی جوانی پێ جوان بوو، بە بەڵگەی: ”اللە جمیل و یحب الجمال“. چۆن چێشکەی هەستیاری چەواشە نەببوو و وتێک نەچووبوو، هەوڵی خەتخۆشبوونی دەدا، دەنگی خۆشی پێ خۆش بوو و شێعری پاراو و تەڕی کوردیی پێ جوان بوو و بیرگەی لێوانلێو بوو لە لیزگە شێعری تەڕ و پاراوی کوردی؛ پەخشانی ڕازاوەی کوردیی پێ موتورفەیەکی باییدار بوو و لە خوێندنەوەی تێر نەدەبوو و کۆمەڵی هان دەدا بۆ چێژوەرگرتن لەو جوانییە خوداکردانە!
١١ـ مەلای ساڵی ساڵان، ”مەلایەتی“ وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتی و ئایینی و شوناسخوازانە و ڕووناکبیرانە سەیر دەکرد و وەک هەل و دەرفەتێکی باییدار بۆ پێشخستنی باری ئەخلاق و ئایین و شوناس و هەروەها سەربەخۆییی بیروبڕیار دەیقۆستەوە!
١٢ـ مەلای ساڵی ساڵان،”مەلایەتی“، وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و سەربەست سەیر دەکرد، نەک وەک پاشکۆی ڕێکخراوە و تاقمچیەتی و مەرامچیەتی و هەڵپەهەڵپی بەرژەوەندخوازانە. مەلای ساڵی ساڵان هەرچەند لەڕادەبەدەر دەستکورت بوو، بەهۆی ئەو مەعریفەیەوە هیچ کات وەک کەرەستە و ئامرازی بەڕێوەچوون و پیشە سەیری مەلایەتی نەدەکرد، بەڵکوو ئەوەی بۆ ئەو سەرەتی هەبوو بەرپرسیاریەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئەخلاقی و ڕاپەڕاندنی بەبێمشە و خۆڕاییی تێکڕای ئەم ئیش و چالاکییانە بوو وا پێوەندی بەو بەرپرسیاریەتییە فرەلایەنەوە هەیە!
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم وتارە بەپێزە، لێرە کرتە بکەن.
💎 @Perrenus
🔴چهارشنبه آمد و سیزده، بِدَر شد/ضرورت مردمنگاری تاریخی در جامعه کردی
✍ اسماعیل شمس
🔺بچه که بودم، عمهای داشتم[روحش شاد]که در اثر یک سانحه فلج کامل شده بود و بیشتر اوقات با ما زندگی میکرد. پدرم در طبقه همکف، یک اتاق مستقل برای او درست کرده بود و او که همیشه تنها بود علاقه زیادی به گفتگو با ما بچهها داشت.نخستین افسانههای بومی(راز) را از او شنیدم که مواردی مانند "ورکڵە"، "دێوە شەلە" و "حەوت براڵە" هنوز در ذهنم مانده است. بسیاری از آنچه را که آن زمان فقیهان به آنها "خرافات"میگفتند و امروزه مردمشناسان به آن فرهنگ مردم/عامه(فولکلور) میگویند، از او آموختم. نخستین بار او گفت که سیزده نحس است و هرگاه چیزی را میشمرد، به سیزده که میرسید به جای آن میگفت: "زیاد بی"[زیاد شد]. هنگام سیزده بدر هر سال هم به ما میگفت: "خواڵەلە گیانە" [خدا جان] دست و پا را از من گرفته است؛ شما بروید و به جای من نحسی سیزده را به در کنید". افزون بر اینها من در معاشرت با او متوجه شدم که برایش چهارشنبه با دیگر روزهای هفته بسیار متفاوت است. با وجود اینکه سواد نداشت حتماً برایش مهم بود کی چهارشنبه میرسد. هیچ وقت یادم نمیرود یک روز که مادرم میخواست او را حمام دهد، مثل همیشه پرسید، امروز چندشنبه است؟ و وقتی مادر پاسخ داد: چهارشنبه، گفت: برو من هرگز چهارشنبه حمام نمیکنم؛ چهارشنبه نحس است. تلاشهای ما برای متقاعد کردن او که چهارشنبه هم مثل بقیه روزهاست هیچ فایدهای نداشت. او چهارشنبهها هم ناخن کوتاه نمیکرد و بسیاری کارهای دیگر که نهی میکرد.
🔺غرض از یادآوری این خاطره چه بود؟ پاسخ در امروز و همزمانی چهارشنبه و سیزده بدر است که با استناد به فرهنگ مردم و تقلید از قواعد زبان عرب باید صفت "ذوالنحسین" یعنی صاحب دو نحس بر آن گذاشت. یقین دارم که بر من نقد وارد خواهد شد که این مسائل، خرافات است و جای طرح آن در کانال کردستاننامه نیست. من هم به اهل شریعت حق میدهم که چنین بگویند، اما از آنان استدعا میکنم که به من هم به عنوان یک پژوهشگر تاریخ و فرهنگ مردم اجازه دهند که درباره تاریخ فرهنگی جامعه خودم و آنان پژوهش کنم. همه میدانیم که سابقه تاریخنگاری مکتوب در کردستان بسیار کم و در روستاهای آن علاوه بر کوتاه عمر بودن،بسیار نادر است. با وجود این، جامعه کرد دارای چنان فرهنگ شفاهی قدرتمندی است که نظیر آن را در کمتر جایی میتوان دید. فقدان دین و دولت بومی و رسمی در جامعه کرد که در همه جوامع عامل اصلی آغاز کتابت و یکسانسازی فرهنگی و زبانی بودهاند، سبب شده است که کردستان افزون بر قدرتمندی فرهنگ شفاهی دارای یکی از متکثرترین انواع فرهنگ شفاهی در سطح جهان باشد. فرهنگ شفاهی هیچ روستای کردستان با روستای کناری آن مثل هم نیست؛ حتی در هورامان که زادگاه خودم است، لهجه مردم دو روستا که در سه کیلومتری هم قرار دارند با هم متفاوت است و مردم منطقه از سبک سخن گفتن میفهمند که گوینده دقیقاً اهل چه روستایی است.
🔺امروزه یگانه راه ما برای شناختن تاریخ فرهنگی کرد همین مسائلی است که در ذهن و ضمیر پیرمردان و پیرزنان بیسواد ما باقی مانده است. هرچند در پنجاه سال اخیر و با گسترش اندیشه اصلاح فکر دینی در کردستان به تدریج این مسائل ضعیف و کمرنگ شد، اما هنوز و تا وقتی نسل پیر بیسواد ما زنده است، فرصت هست. شاید "زیادبی" خواندن عدد سیزده و حمام نکردن یا ناخن نگرفتن در روز چهارشنبه که یک پیرزن روستایی کرد در هورامان مطرح میکند برای جوان باسواد شهری امروز کرد، خندهدار و برای جوان مذهبی خرافات باشد، اما دهها پرسش را در ذهن منِ مورخ ایجاد میکند و دریچه شناخت جهان ذهنی و معنوی اجدادم و تاریخ فرهنگی مردم سرزمینم را به رویم میگشاید. من وقتی میبینم جمعه برای مسلمانان، شنبه برای یهودیان و یکشنبه برای مسیحیان روز مقدس است، بلافاصله این پرسش برایم مطرح میشود که چرا چهارشنبه در فرهنگ مردم سرزمینم این همه مهم است؟ چرا جشن پیرشالیار هورامان در بهمن هر سال باید در روز چهارشنبه آغاز شود؟ چرا سال نو ایزدیها در روز چهارشنبه و به نام جشن چهارشنبه سور[چهارشنبه سرخ] شروع میشود؟چرا جشن چهارشنبه سوری در کردستان و سایر نقاط ایران در شب چهارشنبه است؟ چرا در فرهنگ برخی مناطق، خدا جهنم را در چهارشنبه ایجاد کرده است؟ چرا چهارشنبهها نباید به قبرستان رفت؟ چرا برخی چهارشنبه را روز اهریمن و روز ورود جن به بدن انسان میدانند؟ چرا "میرنوروزی" در روز چهارشنبه به تخت سلطنت فرضی مینشست؟ و دهها کار دیگر که در چهارشنبه انجام میشد و نمیشد.
🔺دقت بفرمایید بحث چهارشنبه تنها یک مورد از فرهنگ مردم است. دهها هزار موضوع نظیر آن وجود دارد که میتوان از طریق مردمنگاری تاریخی آنها را کشف کرد. دادههای مردمنگارانه مهمترین راه برای شناخت جهان تاریخی و فرهنگی کرد و پیوند آن با دنیای پیرامون است.
@kurdistanname
وانەی شەست و پێنج.
🟨جیاکردنەوەی ئەرکی جێناوە کەسییە لکاوەکان.
1️⃣(بکەر):ئەو کەسەیە، کە کارێک ئەنجام دەدات، بەزۆریش یەک جێناوی لکاو لە ڕستەکەدا دێت و کارەکە ئەنجام دەدات و دەبێتە بکەر.
🔴نموونە:(کۆترەکەم فڕاند)
*️⃣لێرەدا(م) تەواوکەری بەیاریدە نییە، چونکە ئامرازی پەیوەندی نەهاتووە.
*️⃣لێرەدا(م) بەرکار نییە، چونکە ئەگەر جێناوی لکاو بە ناوەکەوە لکاو نابێتە(بەرکار).
*️⃣لێرەدا(م) دیارخەری ناو نییە، چونکە فراوان ناکرێت، ئەگەر فراوانی بکەین و دانەپاڵ بخەینە سەر ناوەکە و جێناوی لکاو بگۆڕین بۆ(من) نابەسترێتەوە.
*️⃣کەواتا(م) بکەرە.
من کۆترەکەم فڕاند.
نموونەیەکی تر:(چووین بۆ بازاڕ)
*️⃣لێرەدا چونکە کارەکە تێنەپەڕ، کەواتە جێناوی لکاوی(ین) نابێتە بەرکار.
*️⃣لێرەدا جێناوە لکاوەکە نابێتە تەواوکەری بەیاریدە، چونکە جێناوەکە ناچێتە دوای ئامرازی پەیوەندی.
*️⃣لێرەدا جێناوەکە نابێتە دیارخەری ناوی، چونکە فراوان ناکرێت.
*️⃣کەواتە(ین) دەبێتە بکەر.
نموونەی تر(جلەکە دەکڕن.)
*️⃣لێرەدا جێناوی(ن) بکەرە، چونکە کارەکە ڕانەبردووە، هەمیشە بکەر دەکەوێتە کۆتاییی کارەکە.
نموونەی تر:(جلەکە بکڕە.)
*️⃣لێرەدا جێناوی(ە) دەبێتە بکەر، چونکە کارەکە داخوازییە، بکەر هەمیشە دەچێتە کۆتاییی کارەکە.
2️⃣(بەرکار): ئەو شتەیە بەرئەنجامدانی کارێک دەکەوێت، بەرکار هەمیشە لەگەڵ کاری تێپەڕ دێت.
*️⃣جێناوی لکاوی بەرکار لەگەڵ ناودا نایە، واتا ناچێتە سەر ناو بەڵکوو دەچێتە سەر کار.
🔴نموونە:(فێرم بکەن)
یان(فێرتان دەکەین)
هەمیشە ئەگەر کارەکە(داخوازی، ڕانەبردوو)بوو، ئەوا جێناوی یەکەم(بەرکارە) دووەم بکەرە.
*️⃣بەڵام ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕ بوو بە دوو جۆر دێت.
🟨یەکەم:ئەگەر دوو جێناوی لکاوی هەمان کۆمەڵە بەدوای یەکدا هاتن، جێناوی یەکەم(بەرکارە) دووەم بکەرە.
نموونە: (لەسێدارەیانم دا.)
سەرنج بدەن "یان" بەرکارە، "م" بکەرە.
🟩بەڵام ئەگەر دوو کۆمەڵەی جیاواز بوون، ئەوا جێناوی کۆمەڵەی دووەم دەبێتە(بەرکار).
نموونە:(لەسێداری دان.)
3️⃣تەواوکەری بەیاریدە: ئەو ناوە یان ئەو جێناوە، کە یەکێک لە ئامرازە پەیوەندییەکانی لەپێش دێت.
*️⃣مەرجە ئامرازەکانی(پێ، تێ، لێ، بۆ...هتد) لە ڕستەدا هەبن.
*️⃣ئەگەر ئەو ناوەی، کە جێناوە لکاوەکە پێوەیە لای ببەین، جێناوە لکاوەکەش بچێتە دوای ئامرازەکە، ئەوا دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە.
🟨نموونە(نامەکەی بۆ بنێرە.)
*️⃣لێرە چونکە ئامرازی پەیوەندی لە ڕستەدا بوونی هەیە، کاتێک وشەکەی سەرەتاش لا ببەین، جێناوە لکاوەکە دەچێتە دوای ئامرازی پەیوەندی، بۆیە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە.
(بۆی بنێرە.)
تێبینی/ئەگەر ئامرازی پەیوەندی لە ڕستەدا هەبوو، دوو جێناوی لکاویش هەبوو، ئەوا یەکێکیان دەبێتە ت. بەیاریدە یەکێکیش بکەر.
وەکوو: (نامەکەی بۆم نارد.)
سەرنج بدەن، جێناوەکە ڕاستەخۆ کەوتۆتە دوای ئامرازی پەیوەندی، کەواتە(م) ت. بەیاریدەیە، (ی) بکەرە.
*️⃣ئەگەر ئامرازی پەیوەندی لە ڕستەدا هەبوو، کاری ڕستەش ڕابردووی تێپەڕ بوو، جێناوی لکاو لە کۆتاییی کار هەبوو، ئەوا جێناوەکەی کۆتاییی کار دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە.
وەکوو:(پارەکەیان لێ دابەش کردین.)
4️⃣دیارخەری ناو:ئەوەیە، کە جێناوەکە لەدوای ناوێکەوە بێت، بەڵام دەبێت فراوان بکرێت، واتا کە جێناوەکە دەگۆڕین بۆ سەربەخۆ، ئەگەر بەهۆی ئامرازی دانەپاڵی(ی)بەسترایەوە، بە ناوەکەی پێش خۆی، ئەوا دەبێتە (دیارخەری ناو)
🟨نموونە:(ئامۆزاکەم پێشمەرگەیە.)....ئامۆزاکەی من پێشمەرگەیە.
ئەرکی(م) دیارخەری ناوە.
*️⃣ئەگەر کۆمەڵەی یەک ببێتە دیارخەری ناو، ئەوا یەکسەر لەدوای ناوەکەوە دێت و فراوانیش دەکرێت.
وەکوو:(مامۆستاکەمان ڕۆیشت.)⬅️مامۆستاکەی ئێمە ڕۆیشت.
*️⃣بەڵام ئەگەر کۆمەڵەی دووەم ببێتە دیارخەری ناو، ئەوا یەکسەر دەچنە کۆتاییی کارەکە.
وەکوو:(پارەکەت خواردم).
سەرنج بدەن(ت) بکەرە و (م) دیارخەری ناوە.
*️⃣ئەگەر ئامرازی پەیوەندییش لە ڕستەدا هەبێت، بەڵام جێناوەکە بە هیچ جۆرێک ناچێتە سەری.
وەکوو:(خوشکم بۆ دکتۆری دەخوێنێت)⬅️ خوشکی من بۆ دکتۆری دەخوێنێت.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
📝 زمانی کوردی و وشەی تازەی بیانی
✍ د. بەختیار سەجادی
ئەم بابەتە بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مەسعوود محەمەد، زانا و بلیمەتی کوردستانەوە نووسراوە.
ئەگەر نیوکاتژمێر بەناو بەشێکی زۆری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنە کوردییەکاندا بگەڕێین، کۆمەڵێکی زۆری وشە و دەستەواژەی تازەی بیانیمان بەر گوێ و چاو دەکەوێت. ئەو وشە و دەستەواژانە ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە و بە واتایەکی تر، "بەرهەم ئەهێنرێنەوە". ئەمەش دەوری سەرەکیی هەیە لە مسۆگەربوونیان لە زمان و نەستی کوردیدا. ئەم جۆرە ڕەگداکوتاندنە لە ناهۆشیاری و لە ڕەوتێکی درێژخایەندا وا کار لە ئاخێوەری کورد دەکات کە لە ئەنجامدا دەبێتە بەشێکی پێکهێنەری ناسنامەی.
وێڕای ئەمەش، زۆرینەی خەڵکی کوردئاخێوەر لەو پەیڤ و وشانە ناگەن و بەکارهێنانیان لە لایەکەوە دابڕانی نێوان نەوەکان زیاتر دەکات و لە لایەکی تریشەوە، کوردی پارچە لێکدابڕاوەکانی کوردستان زیاتر لە یەک دوور دەکاتەوە. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە زۆربەی ئەو وشە و کۆوشە بیانییانەی ئەوڕۆکە بە شێوەیەکی فرەپات بەکار ئەهێنرێن، خاوەنی هاوواتان لە کوردیدا. من لایەنگری پەتیگەریی تۆخ نیم؛ بەکارهێنانی وشەی بیانییش لە هەموو زمانەکاندا ئاسایییە، بەڵام نەک لەو ئاستەدا و بەو زەقییەی ئێستە هەمووان هەستی پێ دەکەن.
شارەزایانی زمان و فەرهەنگ لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات چەندین جار ئاماژەیان بۆ ئەم بابەتە کردووە، بەڵام مخابن دەستگە و ڕایەڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردی، بە هەرسێ بەشی بینراو و بیستراو و خوێندراوەوە، بایەخ بەم پرسە هەستیارە نادەن کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ڕەوتی پێکهینان و مسۆگەربوونی ناسنامەوە هەیە. بۆیەش لەم ڕووەوە پێویستیان بە پێداچوونەوەی ورد هەیە.
گەر وا بڕوات - واتە، گەر ئەم بابەتە بە جیددی وەرنەگیردرێت و سووژەی کورد، چ وەک تاکی ئاسایی یان وەک بەڕێوەبەری ناوەندێکی پەروەردەیی، ئەکادیمیک و ڕاگەیاندن، بە پارێزەوە لەگەڵ ئەم پرسە هەستیارەدا مامەڵە نەکات و ڕەچاوی ڕێنمایییە زانستی و ڕووناکبیرییەکان نەکات - کارەساتی گەورە لە قۆناغی دادێدا ڕوو دەدات.
واتە، سڕینەوەی سووژەی کورد لە بەستێنی مێژووییی خۆی و لە ناسنامەی کوردیی خۆی، چ وەک تاک و چ وەک گرووپی ئەتنیک و چ وەک نەتەوە. هەندێک لەو وشە و کۆوشانەی هەموومان ئێستە لە ڕاگەیاندن و لە ناوەندە پەروەردەیی و ئەکادیمیکەکاندا بەرەوڕوویان بووینەتەوە و بۆ ئێمەمانان بە زەقی دەردەکەون و بۆ منداڵان بە ئاسایی، بریتین لە:
فیچەر، ئینتێرتەینمێنت، مەگەزین، ستایل، دۆکیۆمێنتەری، داونتاون، کیدز هەپی زۆن، تاوەر، ستی تاورز، بزنس سەنتەر، لیریکس، کوالیتە، ستار سۆلەر، مەڵتیمیدیا، گرەند مۆڵ، چانس، مەیکەب ئارتیست، ڕۆیال هاسپیتاڵ، پرۆداکشن، پرۆدیوسەر، ئەپڵیکەیشن، مۆندیال تایم، باڵانس، شۆمەن، کامیرامەن، سپیشەڵ ڕیپۆرت، میدیا نێتوۆرک، دیزاینەر، تۆپ، مارکێت، ئۆفیس، سەیلز مەنەیجر، سابسکرایب، ڕێکلام، پەکیج، بزنس کلاس، سایت، ئەپ، پرێس کۆنفرانس، ستاف، کولتوور، بی توێڵڤ، سۆسیال میدیا، ئەندرپاس، ئۆڤرپاس، دراما، لینک، ئۆرگان، فەیس، ئایدیا، فۆندەیشن، پۆینت، های، دیتەیڵ، ئۆڤێرئۆڵ، کۆنسێپ، پێرفێکت، فیلەر، براڤۆ، ئێکسێسوار، ستایلیست، پاوێر، پانۆراما، سترێس، وۆرکشۆپ، ئەتێند، نەوتینگ، کینەوت، پانێل، پرۆسیدینگ، پیێر ڕیڤیو، داتاشۆ، جۆین، لیڤ، پابڵیش، پەیپێر، ئارتیکڵ، فاکتێر، ڕیسێرچ، ئیمپەکت فەکتێر، پلەیجێریزم، لیترێچر ڕیڤیو، ئەبسترەکت، ئیندێکس، سابمیشن، ڕیجێکت، ئەیئای، یووئێن، بیزنس، ستۆپ!
با ساڵیادی دواکۆچی بیرمەند و زمانزانی گەورە، مەسعوود محەمەد، بکەینە بۆنەیەک بۆ دوورەپەرێزی لە بەکارهێنانی بەلێشاوی وشەی بیانی.
💎 @Perrenus