f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا و نۆ
ئەرکی جێناوی کەسیی لکاو لە دەوری بکەردا

بکەر: ئەو کەسەیە، کە کارێک ئەنجام دەدات، کەسەکەش جێناوی لکاوە.

وەکوو: وانەکەمان خوێند.
مان: بکەری ڕستەیە.

بەرکار: ئەو کەسەیە، کە بەرئەنجامدانی کارێک دەکەوێت.
وەکوو: دەرگاکەم شکاند.
دەرگا:بەرکارە.

🟤یەکەم: ئەگەر کاری ڕستەکە ڕابردووی تێپەڕ بوو، ئەوا جێناوەکانی کۆمەڵەی یەکەم(م، مان، ت، تان، ی، یان)، دەبنە بکەر دەچنە دوای بەرکار.
وەکوو:کتێبەکەم کڕی.
سەرنج بدەن،(م)بکەری ڕستەکەیە، کتێبیش بەرکارە، بەرئەنجامدانی فرۆشتن کەوتووە.
خاڵێکی تر ئەگەر لەم ڕستەیە بەرکار لا بدەین بکەر دەچێتە کۆتاییی کارەکە.
فرۆشتم، کاری ڕابردووی سادە، دوایی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەین.

نموونەی تر: گوڵەکەت کڕیوە.
ت: بکەرە.
گوڵەکە: بەرکارە:
ئەگەر بەرکار لا بدەین: بکەر دەچێتە کۆتاییی کارەکە.
دەبێتە: کڕیوتە.
وانەکەمان نووسیبوو.
مان: بکەرە.
وانەکە: بەرکارە.
دووبارە بەکار لا بدەین، بکەر دەچێتە کۆتاییی کارەکە.
دەبێتە: نووسیبوومان.
نموونە: وانەکەمان دەخوێند.
بەرکاری ڕستەکە، لا دەدەین، دەبێتە(دەمانخوێند)
بکەر دەچێتە پێش کارەکە.

🔴وەکوو گوتمان ئەگەر کارەکە سادە بوو.
لە نزیک و دوور، بکەر دەچێتە کۆتایی.
لە بەردەوام، بکەر دەچێتە دوای نیشانەی(دە).
لە تەواو، دەچێتە نێوان نیشانەی(وە)
تێبینی/ ئەگەر کارەکە ڕابردووی سادەی تێپەڕ نەرێ بوو، جێناوە لکاوەکانی ک1، دەبنە بکەر، دەچنە دوای بەرکارەکە.
وەکوو: گۆشتم نەکڕی.
بەڵام کە بەرکارمان لا برد، بکەر دەچێتە دوای ئامرازی نەرێ.
وەکوو نەم کڕی
تێبینی/ ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕی داڕێژراو و لێکدراو بوو، ئەوا جێناوەکانی ک1، دەبنە بکەر دەچنە دوای بەرکار، بەڵام کە بەرکارمان لا برد، دەچنە دوای بەشی یەکەم.
وەکوو: ئاگرەکەم هەڵ کرد.
م: بکەر.
ئاگرەکە: بەرکار.
بەرکارەکە لا دەبەین، بکەر دەچێتە بەشی یەکەمی کارەکە.
هەڵم کرد.
نموونە بۆ لێکدراو: کتێبەکەم چاپ کرد.  کتێب بەرکارە.
بەرکار لا دەبەین، دەبێتە چاپم کرد.

تێبینی/ ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕی لێکدراو بوو، بەڵام سێ پارچە بوو، ئەوا دوو وشەی یەکەم بە یەک وشە دادەندرێت.
نموونە: دەستنیشانکردن، جێبەجێکردن.
جێناوە لکاوەکان دەچنە کوێ؟
دەستنیشانم کرد.
دەستگیرم کرد.

🟠دووەم: ئەگەر کاری ڕستەکە ڕابردووی تێنەپەڕ بوو، ئەوا کۆمەڵەی جێناوی لکاوی 2(م، ین، یت، ن، 🔇، ن) دەبنە بکەر دەچنە کۆتاییی کارەکە.
لە سادە و داڕێژراو و لێکدراو نزیک و دوور و بەردەوام.
تەنها لە تەواو نەبێت، کە دەچنە نێوان نیشانی(وە)یان (ووە)
نموونە: نووست، نووستم، نووستین.
نووستبوو، نووستبووم، نووستبووین.
دەنووست، دەنووستم، دەنووستین.
نووستووە، نووستوومە، نووستووینە.
بۆ داڕێژراو
ڕابوون
ڕابووم، ڕابووین
ڕابووبوو، ڕابووبووم، ڕابووبووین
ڕادەبوو، ڕادەبووم، ڕادەبووین.
ڕابووە، ڕابوومە، ڕابووینە.
بۆ لێکدراو سەرکەوتن.
سەر کەوتم، سەرکەوتین.
سەر کەوتبووم، سەر کەوتبووین.
سەر دەکەوتم، سەر دەکەوتین.
سەر کەوتووە، سەر کەوتوومە، سەر کەوتووینە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کێشەی(بێت) چ کاتێک دەلکێت و چ کاتێک جیا دەنووسرێت.
🟠(بێت) دوو ئەرکی هەیە لە ڕێزماندا.
یەکەمیان دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو بۆ دەم کاتی داهاتوو.
وەکوو: نەخۆش دەبێت
جوان دەبێت
واتا ئەگەر سیفات یان هاوەڵناوی کەوتە پێش هیچ کاتێک نالکێت.
خالێکی تر بۆ ناسینەوە.
سێ کاری ناتەواومان هەیە(بوو، ە، دەبێت)
لە شوێنی دەبێت(ە، یان، بوو)دابنێ.
ئەگەر وەری گرت بزانە کاری ناتەواوە.
نموونە: ئەو نەخۆش دەبێت، ئەو نەخۆشە، ئەو نەخۆش بوو.
زانیمان ئەگەر کاری ناتەواو بوو نالکێت.
🟤دووەم(بێت) نیشانەی کاری ڕابردووی تەواوی دانانییە.
لێرە هەمیشە دەلکێت، پێش خۆی کاری ڕابردووی سادە یاخوود قەدی چاوگە.
وەکوو: ڕەنگە نانەکەی خواردبێت
لەوانەیە وانەکەی نووسیبێت.
زانیمان ئەگەر کار کەوتە پێشی دەلکێت، ئەگەریش هاوەڵناو یان سیفات بوو نالکێت.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⚫ئەرکی(وا) لە ڕێزمانی کوردیدا.
وەکوو هاوەڵناوی نادیار دوو ئەرک دەبینێت، دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو.
وەکوو:(پێم وایە، پێم وا بێت، پێم وا بوو.)
چون هاوەڵناوی نادیار دوو ئەرک دەبینێت، دیارخەری ناو، تەواوکەری کاری ناتەواو.
🔴(وا)دەبێتە دیارخەری ناو.
ناو+ی+هاوەڵناوی نادیار.
نموونە:
گوڵی وام نەدیوە.
کچی وام نەدیوە.
🟠(وا) دەبێتە هاوەڵکار ئەگەر شوێنی هاوەڵکاری کاتی گرتەوە.
وەکوو: (من وا دەخوێنم، من بەیانی دەخوێنم، من ئێستا دەخوێنم.)
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نەورۆز، نەوڕۆژ، نەوڕۆج


سەرەتا لە بازنەی مۆرفۆلۆجی، وەکو وشەیەکی لێکدراو دەرەکەوێت، بۆ ئەم مەبەستە پەیویستە کە بزانین، دو بنج کە ئەم وشە لێکدراوەیان داڕشتوە لە چ بنچینەیەکەوە وەرگیراون:

ـ وشەی (نەو) و (رۆز) چون لە ئاست بازنەی لێکسیکۆلۆجیەوە، ئاگاداری و هەواڵدێری (ڕۆژێکی نوێ، تازەبونەوەی ڕۆژ) بەپێی ڕیتواڵە کۆنەکانی مرۆڤ لە چاخەکان دەکات و دەگەیەنێت.

ـ چەمکی (نەو) لە زوانە PII و بنجی ئەم زوانانە، بە فۆرمی (navaka*) هاتوە کە لە ئەوێستا (nava) بە هەمان هێز و چالاکی چەمکی (تازە، نوێ) دەرکەوتوە:
لە پارت بە فۆرمی (nw,g, nawāg) لێکچوونی باوی کۆنسۆنەنتی /k/ بۆ /g/، لێکچوونی کۆنسۆنەنتی لیچ‌ولێوی /w/ بۆ /v/.
لە مانەوی (nwg, nōg) لێکچوونی کۆنسۆنەنتی /w/ بۆ ڤاوڵی /ō/.
پەهلەویک (nōg)، سۆغد (nwc, nw´y)، ئاسیک (næw).
کوردیک (nawa, nava, nav, ,naw, nwē, nu) لێکچوونی ڤاوڵی /a/ بۆ ڤاوڵی تێکەڵی (wē)، لێکچوونی کۆنسۆنەنتی لیچولێوی (w) بۆ (v).
بەلوچ (nok, nawāši)، پەشتو (neway)، فارس (no).

ـ وشەکە لە زوانە PIE و PHI* هەر بەپێی لێکچوون ماوەتەوە: لە زوانەPIE (néųo) هەر بە هەمان واتەی (تازە، نوێ) بەکار هاتوە و لە زوانە PHI  بە فۆرمی (náva)، بە هەمان واتای سەردەمیانەی (نوێ، تازە، جەوان، تەندروست، بەهێز) دەرکەوتوە:

لە سەکا (nūvara)، سەنسکریت (náva, navyá)، هیندیک (nayā)، ئۆردۆ (nayā)، نەپاڵ (nayã)، پەنجاب (navā)، سەلتیک (nouyos)، گرێک (néos)، ساکسۆنیک ( niuwe, ,niuwi)، نەردەلەند (niuwi, niewe)، گێرمەنیک (ne, nu, ni, nie, nie niwe, ,niuwiniwi, )، گوتیک (niujis)، ئایسلاندیک (new, nyr)، سوید (ny)،  فریزیک (nij)، ئینگلیک (new, nīwe, nīwew)، سڵاڤیک (náujas)، لیتوانیک (naujas).

ـ وشەکە بە هەمان هێز و واتای سەردەمیانەی خۆی، بە هەمان واتا و مەبەستی (تازە، نوێ، جەوان، گەش، بەهێز، تەندروست) وەکو بارێکی (فیۆلۆجی، مێتۆلۆجی، ڕیتواڵ و بازنەیکی ئاینی و سروشتی و دیاردەیەکی بەهێزی ژینگەیی) ماوەتەوە و هەرمان بوە و تاکو ئەمڕۆش مرۆڤ ئەم بازنەی بەهێز و بە واتای تایبەت بەجێهێناوە و پاراستویەتی.

ـ وشەی دیکە، وشەی (ڕۆژ) کە بازنە و بارێکی سروشتی و دیاردەیەکی ژینگەیی لە ئاستی کەشکەڵان و زەوی، باری پڕاگمەتیکی و سێمەنتیکی ڕوناکایی خۆر و هەتاو دیاری دەکات و نیشانی دەدات:
وشەکە لە زوانە PII بە فۆرمی (ráwčah) دەردەکەوێت کە لە ئەوێستا (raoča) وەرگرتوە.
پارت (rwc, rōc, rōž) لێکچوونی ڤاوڵی /o/ بۆ کۆنسۆنەنتی /w/.
پەهلەویک (roc, rōz) لێکچوونی کۆنسۆنەنتی /ž/ کۆتایی بڕگە بۆ /z/، مانەوی (rwc).
سۆغد (rwc)، کوردیک (řōž, řōč, řōj, ruj, rōja, rōĵa, řō)،  لێکچوون و بەهێزکردنی کۆنسۆنەنتی /r/ سەرەتای بڕگە بۆ /ř/، لێکچوونی کۆنسۆنەنتی /č/ بۆ /ž/ و /j/ و /ĵ/.
مازەن (roj, rōĵ, ruz)، گیلەک (ruj, ruz)، تالش (rož)، تات (ru, rōž)، بەختیار (rēs, ruz)، لارستان (ruz)، بێهبەهان (ru, ruz)، بەلوچ (rōč)، پەشتو (rōj, rwaź, vraj)، دەری (rōz)، فارس (ruz)، تاجیک (ruz)، وەخ (ráuj)، یەغناب (ruz)، ئورمور (ryuz, rōž)، شۆغن (ruz)، سەنگلاخ (rož)، ئەنارەک (rua)، خانسار (ru)، سورخە (ruj)، بەهدین (ruĵ).


ـ PIE (*leuk) و PHI (*rōćíš) بەواتای (ڕۆشەنەی، ڕوناکایی).

ـ سەنسکریت (ruc, rōciš)، هیندیک (roz)، ئۆردۆ (roz)، ئەرمەن (lois)، گرێک (leukós)، لاتین (lux, lucis)، سڵاڤیک (lučíti)، تورکیک (uruz).



سەرچاوە:
فەرهەنگی ئیتیمۆلۆجی ئاڤاشین، سابیر ژاکاو.



#سابیرژاکاو


چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi


ماڵپەڕ:

کوردیپێدیا - وشەی (نەورۆز، نەوڕۆژ، نەوڕۆج)
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20210321131910393037&lng=1

وێبلۆگ:
http://rishanasi.blogfa.com/post/20

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە پاشگری (ەوە) چۆن گەردان دەکرێت؟
بۆ نموونە: چاوگی(خولانەوە)
🔴ڕابردووی نزیک. خولایەوە
(ی) زیاد دەکەین چونکە نابێت دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن، بەڵام لە گەردانکردن جێناوە لکاوەکە دەچێتە شوێنی(ی) بەم جۆرە.
خولامەوە.
خولاینەوە.
خولایتەوە.
خولانەوە.
خولایەوە
خولانەوە.
🟠ڕابردووی تەواو
ئەگەر کۆتاییی قەدەکە بزوێن بوو(وەت) دەچێتە شوێنی (ن)لابراوەکە گەر نەبزوێن بوو(ووەت) دەچێتە شوێنی (ن) لابراوەکە (خولانەوە)
خولاوەتەوە.
بۆ گەردانکردن، جێناوەکان دەچنە نێوان و..... ە بەم جۆرە.
خولاومەتەوە.
خولاوینەتەوە.
خولاویتەتەوە.
خولاوەتەوە.
خولاونەتەوە.
خولاونەتەوە.
🔵ڕابردووی دوور پێویستی بە ناوبەندی(ی) نییە چونکە (و)خۆی ڕۆڵی ناوبەند دەبینێت جێناوەکان دەچنە دوای کاری(بوو)
(خولانەوە) خولابووەوە.
خولابوومەوە.
خولابووینەوە.
خولابوویتەوە.
خولابوونەوە.
خولابووەوە.
خولابوونەوە.
🟣ڕابردووی بەردەوام
(خولانەوە) دەخولایەوە
دووبارە جێناوی لکاو دەچێتە شوێنی ناوبەندی(ی) بەم جۆرە.
دەخولامەو.
دەخولاینەوە.
دەخولایتەوە.
دەخولانەوە.
دەخولایەوە.
دەخولانەوە.
کەوایە هیچ پێویستمان بە سێ(و) نییە ڕوونە، کە چۆن ڕابردووی نزیک و تەواو جیا بکەینەوە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔵ئەرکی (ە) لە زمانی کوردیدا.

🔴یەکەم: دەبێتە کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا.
پ/زۆربەی کات دەکەوێتە کۆتاییی ڕستەکە، بە (نی) نەرێ دەکرێت.

نموونە:
خواردنەکە گەرمە.
خواردنەکە گەرم نییە.
کچەکە ژیرە.
کچەکە ژیر نییە.
واتا مەرجە دەبێت بە (نی) نەرێ بکرێت بۆ ئەوەی ئەرکی ناتەواو ببینێت.

🔵دووەم: دەبێتە جێناوی لکاو بۆ کەسی دووەمی تاک، بکەرە لە ڕێژەی داخوازی

نموونە:
کتێبەکە بخوێنە.
کتێبەکە بکڕە.
بەڵام گەر کردمانە دۆخی کۆ (ە) ئینجا بکەرە لە کاری داخوازی خوێندمان، ئەگەریش مایەوە بەشێکە لە ڕەگەکە، وەکوو دەنگ بدە دەنگ بدەن، دەبینن لێرە(ە) جێناو نییە بەشێکە لە ڕەگی چاوگی دان.

⚫سێیەم:دەبێتە جێناوی لکاو بۆ کەسیی سێیەمی تاک بکەرە

بەڵام دەبێت ڕستەکە بادینی بێ، چونکە لە سۆرانی هیچ یەکێک لە کۆمەڵەکان (ە) تێدا نییە، لە ڕێژەی داخوازی هەمانە ئەویش یاسای خۆی هەیە وەکوو باسمان کرد.
کەوایە بۆ سۆرانی مەگەڕێن، لە بادینیش دەبێت کارەکە بە (د، دێ) دەست پێ بکات یانی ڕانەبردوو بێ.

نموونە:
ئەو دکڤە
ئەو دنڤیسە
کەواتا لەم دوو ڕستەیە ئەرکی (ە) جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی تاک و بکەرە.

⚪چوارەم: دەبێتە ئامرازی پەیوەندی ئەگەر لە دوای کارەوە هات، جا کارەکە (ڕابردوو بێ یان ڕانەبردوو بێ یان داخوازی)
بەڵام لە داخوازی دەبێت کۆ بێ

نموونە:
ئەو هاتە فێرگە.
ئەو دەچێتە فێرگە.
سەیری دوو ڕستەی سەرەوە بکەن(ە) چۆتە سەر هەردوو کاری ڕابردوو یان ڕانەبردوو (هات) کارێکی ڕابردووە،(دەچێت) کارێکی ڕانەبردووە، کەواتا ئەرکی(ە) لێرە ئامرازی پەیوەندییە.

بۆچی دەبێت لە ڕێژەی داخوازی کۆ بێ؟
وەڵام/ چونکە لە تاکی داخوازی (ە) دەبێتە جێناو نەک ئامراز وەکوو بنووسە، بچن کاری داخوازی کۆیە، بەڵام گەر بڵێین بچنە فێرگە. ئەوکاتە ئەرکی(ە) دەبێتە ئامرازی پەیوەندی.

🟡پێنجەم: دەبێتە پاشگر وشەی نوێ دروست دەکات.

نموونە:
پرس - - - - پرسە
تەق - - - - - تەقە
چاک - - - - - چاکە
کێش - - - - - کێشە
دەست - - - - - دەستە
سەوز - - - - - سەوزە
سەد - - - - - سەدە
دەبینن هەمووی بەهۆی پاشگری(ە) وشەی نوێی دروست کردووە.
نموونە:
هەر چاکە چاکە. لێرە ئەرکی هەردوو (ە) چییە؟
وەڵام/ بۆ چاکەی یەکەم پاشگرە بۆ دووەمیش کاری ناتەواوە

🟣شەشەم: دەبێتە پاشگر بۆ دروستکردنی هاوڵناوی کراوی داڕێژراو.
دەچێتە سەر قەدی چاوگ.

نموونە:
کرد - - - - کردە
گرت - - - - گرتە
برد - - - - - بردە
کوشت - - - - کوشتە
هەڵبژارد - - - - هەڵبژاردە
لێرەش ئەرکی (ە) پاشگرە. بۆ هاوڵناوی کراوی داڕێژراو.

🟤حەوتەم: دەبێتە ئامرازی پێناسین یان ناسراو، لەدوای ناوێک دێ، هیچ کاتێک ڕستەکە داخوازی نییە.

نموونە:
ژنە دەخوێنێت.
پیاوە کار دەکات.
لێرە ئەرکی (ە) ئامرازی پێناسینە.

🟠هەشتم: دەبێتە ئامرازی بانگکردن، لەدوای ناوێک دێ، کارەکە داخوازییە.

نموونە:
کوڕە وەرە.
کچینە بخوێنن.
لێرە ئەرکی (ە) ئامرازی بانگکردنە.

🔵نۆیەم: دەبێتە ئامرازی دانەپاڵ ئەگەر کەوتە نێوان ناوێک و هاوەڵناوێک.

نموونە:
کچە باشەکە شووی کرد.
سێوە سەوزەکە بخۆ.
لێرە ئەرکی (ە) ئامرازی دانەپاڵە.

🔴دەیەم: دەبێتە ئامرازی لێکدەر ئەگەر بچێتە نێوان دوو وشە، وشەیەکی لێکدراو دروست بکات.

نموونە:
مانگەشەو
پیرەمێرد
گوڵەباغ
ڕەشەبا
لێرە ئەرکی (ە) ئامرازی لێکدەرە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هاوڕێیان مامۆستایەکی سەقزی بە ناوی زانا عەتایان تەمەنی 34ساڵە و خێزاندارە و کچێکی چوار ساڵانیشی هەیە و دووچاری شێرپەنجەی ئاپاندیمۆما بووە کە گوشاریشی خستووەتە سەر مورەکانیc2تاc5گەردن بە ڕێژەی3.5 سیگماڵی و بۆ عەمەڵەکەی داوای135ملوێنیان لێکردووە بە ئیزافەی پووڵی بیمارستانەکەیشی تکایە هەر کارێکتان لە دەست دێت لە بەر ئەوەی خۆی مامۆستایەکی قوتابخانەیە و حقووقەکەی بۆ بژێوی مانگانەشی بەش ناکات و ساحێبی منداڵێکی بچکۆلەشە و دەبێت کرێ خانووش بدات زۆر پێویستی بەم یارمەتییە هەیە.
5041721095278645
ئەمەش شومارە حەسابەکەیەتی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡کاری چاوگی بوون

بوو سێ کاری لێ دەبێتەوە.
(ە)کاری ناتەواوە بۆ دەم کاتی ئێستا.تێنەپەڕە
(بوو)کاری ناتەواوە بۆ دەم کاتی ڕابردوو. تێنەپەڕ
(دەبێت) کاری ناتەواوە بۆ دەم کاتی داهاتوو. تێنەپەڕە

نموونە:
کوڕەکە زیرەکە... (ە) بۆ دەم کاتی ئێستا.
کوڕەکە زیرەک بوو.. (بوو) بۆ دەم کاتی ڕابردوو.
کوڕەکە زیرەک دەبێت... (دەبێت) بۆ دەم کاتی داهاتوو.
تێبینی: کارە ناتەواوەکان تێنەپەڕن، چونکە لە چاوگی(بوون) وەرگیراون.
چاوگی (بوون) کۆمەڵەی دووەم وەردەگرێت. (م، ین، یت، ن، 🔇، ن)
بووم، بووین، بوویت، بوون، بوو، بوون

تێبینییەکی تر کارە ناتەواوەکان بکەر نادیار وەرناگرن، واتا(را، رێ) وەرناگرن.
بۆ زانیاریتان، هیچ کارێکی تێنەپەڕ نابێتە بکەر نادیار، (بوون)یش تێنەپەڕە بۆیە وەری ناگرێت.

🔵پ/چۆن دەتوانین لە چاوگی(بوون)  کاری تەواوی تێپەڕ دروست بکەین؟
دوو ڕێگەی هەیە.
یەکەم: ئەگەر بە مانای منداڵبوون بێت.
دووەم: ئەگەر بە مانای خاوەنداریەتی بێت.

نموونە:
ژنەکە منداڵی بوو. ژنەکە منداڵی دەبێت.
بۆ(ە) نموونەمان نییە نابێت.
سەرنج بدەنە ڕستەکان، مەرجی تێپەڕ بەرکار و کۆمەڵەی یەکەمە بزانین بوونیان هەیە.
ژنان دەڵێن: منداڵم بوو، منداڵمان بوو منداڵتان بوو بۆ (دەبێت)یش هەمان شتە.
ڕستەی ژنەکە منداڵی بوو
منداڵ، بەرکارە بکەری ڕستەش ژنەکەیە کەواتا بوو کاری تەواوی تێپەڕە.

نموونە: ئەگەر بە واتای خاوەنداریەتی هات.
پارەم هەیە.
هەولێر کێشەی هەیە.
سەرنج بدەن دووبارە، لە هەردوو ڕستە بەرکار و بکەر بوونی هەیە و کۆمەڵەی یەک وەردەگرێت.
پارەو کێشە بەرکارن، کەواتا هەیە کاری تەواوی تێپەڕە.
دەتوانین بڵێین پارەم هەبوو
یان هەولێر کێشەی هەبوو

تێبینییەکی تر هەرکاتێک (بوو) بە واتای منداڵبوون هات تەواوی تێپەڕە، تەنیا لە یەک دۆخ نەبێت.
ئەگەر وشەی(لەدایکبوون) هات تەواوی تێنەپەڕە، چونکە لێکدراوە و کۆمەڵەی دووەم وەردەگرێت، بەڵام منداڵبوون کۆمەڵەی یەکەم وەردەگرێت.

🔵چۆن دەتوانین لە چاوگی (بوون) کاری تەواوی تێنەپەڕ دروست بکەین.
یەکەم:ئەگەر کارەکە لە شێوازی داڕێژراو یان لێکدراو دەرکەوت.

وەکوو(هەڵبوو ، ڕابوو، زیزبوو، تووڕەبوو، شینبوو، سەوزبوو، سووربوو، دەربوو، پێبوو، وشکبوو، سیسبوو، ونبوو، ئامادەبوو، پەیدابوو، تووڕەبوو، بزربوو، نقوومبوو، تەڕبوو، فێربوو... هتد)

ئاگادار بن، ناتوانین بڵێین، سپیبوون، یان ڕەشبوون یان هەر ڕەنگێکی تر، چونکە تەنیا سێ ڕەنگ دەتوانین لەگەڵ (بوون) چاوگی لێ دروست بکەین
🔴(شینبوون) لێرە مەبەستی ڕەنگەکەی نییە، مەبەستی گژوگیایە کە شینبووە لە دەڤەری هەولێر دەڵێن دارەکە شینبووە. بەڵام گەر بڵێین چاوی منداڵەکە شین بووە لێرە ڕۆڵی هاوەڵناو دەبینێت.

سەوزبوون هەمان دۆخی هەیە مەبەستی ڕەنگی سەوز یان کەسک نییە، لە سلێمانی و کەرکووک دەڵێن گەنمەکە سەوزبووە یانی گەشەی کردووە.
ئەگەر وتمان.. (ئۆتۆمبێلەکەیان سەوز بوو) ئەوکاتە باسی ڕەنگ دەکەین و جیا دەنووسرێن.

🟡سووربوون لێرەش مەبەستی لە ڕەنگی سوور نییە، مەبەستی لە کەللەڕەقی یان پاشگەزنەبوونەوەیە لەسەر بڕیارێک یان مافێک، گەلی کورد سووربوو لەسەر بڕیارەکانی.
من سووربووم فێری زمانی کوردی ببم.
ئەگەر بڵێم من دەموچاوم سوور بوو.
ئەوکاتە دۆخەکەی دەگۆڕێت.

دووەم: ئەگەر بە مانای(وجود) هات.

نموونە:
ئاو هەیە... وجود
ئاومان هەیە، خاوەنداریەتی.
چۆن خاوەنداریەتی و وجود جیا بکەینەوە.

وەڵام/خاوەنداریەتی بە (هە) دەست پێ دەکات، بەڵام بە (جێناو) کۆتاییی نایەت. خانووم هەیە.
بەڵام (وجود) بە (هە) دەست پێ دەکات، بە (جێناو) کۆتاییی دێت. ئێمە هەین.

⚫چۆن دەتوانین لە چاوگی(بوون) کاری ناتەواو دروست بکەین.

یەکەم: ئەگەر کاری سەرەکی لە ڕستەدا نەبوو.
دووەم: تەواوکرا بێ بە (ناو، جێناو، چاوگ، هاوەڵناو، هاوەڵکار)

کاری سەرەکی لە ڕستەدا نەبێ یانی چی؟
وەڵامی/ کوڕەکە جوان بوو
وەکوو دەبینن کوڕەکە سیفاتی زیرەکی دراوەتەپاڵ، هەروەها جگە لە بوو هیچ کارێکی تر نەهاتووە، یانی ئەگەر گوتبای بردبوو، خواردبوو، نووستبوو ئەوکاتە نەدەبوویە کاری ناتەواو

دووەم: هەر کاتێک پێش بوو یەکێک لەوانە(ناو، جێناو، چاوگ، هاوەڵناو، هاوەڵکار)هات، دەبێتە کاری ناتەواو.
ناو و جێناو و چاوگ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان بەیاریدە دەبنە کاری ناتەواو، بەڵام هاوڵناو و هاوەڵکار بە ڕاستەوخۆ دەبنە کاری ناتەواو.
ڕاستەوخۆ: ئەگەر وشەی پێش کارە ناتەواوەکە هیچ ئامرازێکی (بە، لە، بۆ) لەپێش نەهات بێ.
بەیاریدە: وشەی پێش کارە ناتەواوەکە ئامرازی (بە، لە، بۆ) لەپێش دێ.
ئەگەر: (بێت، دەبوو، دەبووایە) لە سەرەتای ڕستەدا هاتن، کاری ناتەواو نین، بەڵکوو دەبنە کاری یاریدەدەر.
نموونە: دەبێت ئەمساڵ سەفەر بکەم.
ئامادەکردنیئازاد  هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴شێوازی ڕێژەی داخوازی

واتا فیعل ئەمڕ یان طلب کردن، کەسی یەکەم داوا لە کەسی دووەم دەکات بۆ ئەنجامدانی کارێک.

یاسا(ب+ڕەگی کار+جێناوی لکاو کۆمەڵەی چوار)

کۆمەڵەی چوار(ە، ن)  (ە) بۆ دووەمی تاک و(ن) بۆ دووەمی کۆ، ئەرکی هەردووکیان بکەرە.

نموونە
خەوتن - - - - خەو - - - بخەوە
بخەون

ڕاخستن - - - ڕاخە - - - ڕابخە
ڕابخەن

چاپکردن - - - چاپ کە - - - چاپ بکە
چاپ بکەن

🔵تێبینی لە کاری سادە هیچ کاتێک ناتوانین نیشانەی کاری(ب) بقرتێنین، چونکە کارەکە تێک دەچێت و واتا لەدەست دەدا.
نموونە...ناردن... نێر... ئەگەر بیکەینە شێوازی داخوازی و نیشانی (ب) لادەین دەبێتە (نێرە) بۆیە بێواتایە دەبێت نیشانەی (ب) بنووسین دەبێتە (بنێرە)بۆ تاک (بنێرن) بۆ کۆ.

🔴ئەگەر کارەکە داڕێژراو یان لێکدراو بوو دەکرێت نیشانەی کاری (ب) لابدەین هەم بۆ گۆکردن ئاسانترە و هەمیش زیاتر بەکاری دەهێنین کارەکەش واتای خۆی لەدەست نادا.
نموونە... داگرتن... داگر... (دابگرە) بۆ تاک (دابگرن) بۆ کۆ... با بێین نیشانەی (ب) بقرتێنین... دەبێتە (داگرە) یان (داگرن) کەواتا هیچ واتاکەی تێک نەچوو بگرە ئاسانتریش بوو.
بۆ لێکدراو.. سەرکەوتن.... سەرکەو... (سەربکەوە) یان  (سەربکەون)
قرتاندنی (ب)، (سەرکەوە) یان (سەرکەون)

🟡تێبینی کاری داخوازی بە ئامرازی نەرێی (مە) نەرێ دەکرێت شوێنی (ب) دەگرێتەوە.
نموونە: بخەوە... مەخەوە
مەخەون بکڕە.... مەکڕە

⚫تێبینی چ کاتێک (ە) بۆ کەسی دووەمی تاک وەکوو بکەر دەردەکەوێت و چ کاتێک دەرناکەوێت.
نموونە: کڕین... کڕ.... بکڕە
لێرە دەرکەوت، بەڵام خواردن... خۆ.. بخۆ کوا(ە)؟
ئەگەر هاتوو کۆتاییی ڕەگی کارەکە نەبزوێن بوو ئەوا(ە) دەردەکەوێت، بەڵام گەر بزوێن بوو دەرناکەوێت.
(بڕۆ، بژی، بسووتێ، بڵێ، بنوو، بکە)

⚪تێبینی ئەگەر هاتوو کۆتاییی کارەکە بزوێنی(ە) بوو چۆن بزانم کە ئەرکی چییە؟
نموونە (بکە) (دابخە)
وەڵام/ ن بخە سەر کارەکە ئەگەر (ە) نەما بزانە بکەرە ئەگەر مایەوە ئەوا بەشێکە لە ڕەگی کارەکە.
دابخە... دابخەن... بکە.... بکەن
کەواتا لێرە بکەر نییە.
نووسین... بنووسە... بنووسن... کڕین.. بکڕە... بکڕن... لێرە نەما کەواتا بکەرە..

🟧بیرمان نەچێت هەندێک کاری داخوازی شازمان هەیە، کە لە یاسا لایان داوە.
(وەرە، هەڕە... هتد)
چونکە بێ یاسای داخوازی دروست کراون.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی: پەنجاو چوار
شێوازی ڕێژەی دانانی
دەبێتە دوو جۆر
🟡:ڕابردووی دانانی
🔴:ڕانەبردووی دانانی

🔵ڕابردووی دانانی سێ دەمی هەیە.
یەکەم: ڕابردووی نزیکی دانانی
دووەم:ڕابردووی دووری دانانی
سێیەم:ڕابردووی بەردەوامی دانانی❌❌ نییە.
چوارەم:ڕابردووی تەواوی دانانی


ڕانەبردووی دانانی: هیچ دەمێکی نییە.

تێبینی چۆن ڕێژەی دانانی بناسمەوە؟
🔴یەکێک لەم وشە یاریدەدەرانە لە سەرەتای ڕستە دێت. سێ ڕێگە هەن بریتین لە... 👇👇
(خوا، خۆزگە، خۆزی، بریا، ڕەنگە، لەوانەیە... هتد.)

🟡یاخود یەکێک لەم کارە یاریدەدەرانە دێن.
(دەبێت، دەبوو، دەبووایە، دەمەوێت، دەتوانین، پێویستە.. هتد)

🔵کارەکە بە یەکێک لەم نیشانانە کۆتاییی دێت.
(با، بووبا، بێت، ب)
نموونە
بریا لەگەڵیان هاتبا.
لەوانەیە نانەکەیان خواردبێت.
دەبێت ئەمڕۆ دەربچم.
ئەمە بۆ ناسینەوەی دانانی بوو.

یەکەم:ڕابردووی نزیکی دانانی
یاسا: (قەدی چاوگ+با)
دروست دەبێت تەنیا بە لابردنی (ن) چاوگ و لکاندنی نیشانی (با) بە کۆتاییی کارەکە.
هەموو چاوگەکان کۆتایییان هاتووە بە (ن)
نموونە
چوون __ (چووبا) ---چوو+با

ڕاگرتن _ (ڕاگرتبا)---- ڕاگرت+با

چاپکردن _ (چاپکردبا) -----چاپکرد+با

تێبینی: ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوەبوو چی لێ دەکەین؟
نموونە
سوڕانەوە - - - سوڕابایەوە، تەنیا (ن) چاوگ لادەبەین و (با) دەخینە شوێنی (ن)، ڕێژەی نزیکی دانانیمان بۆ دروست دەکات.
تێبینی ئەگەر هاتوو بە لابردنی (ن) چاوگ و دانانی (با) لە شوێنی (ن) دوو بزوێن کەوتنە دوای یەکتر، ئەوا ناوبەندی (ی) زیاد دەکەین، چونکە یاسای زمانی کوردی ڕێگە نادات دوو بزوێن بەدواییەکدا بێن.
نموونە خولانەوە ____ ن لادەبەین، (با) لە شوێنی نوون دادەنێین دەبینین دوو بزوێنی (ا، ە) کەوتوونەتە دواییەک،
دەبێتە (خولاباەوە) وەکوو دەبینن دوو بزوێن (ا، ە) کەوتە دوای یەکتر، بۆیە دەبێ ناوبەندی (ی) دابنێین کەواتە دەبێتە (خولابایەو)
دۆزینەوە ____ دۆزیباەوە... هەڵەیە
دەبێتە دۆزیبایەوە.
خۆزگە پارەکەی دۆزیبایەوە.

دووەم: ڕابردووی دووری دانانی
یاسا(قەد+بووبا)

نموونە
بوون---  بوو--  بووبووبا
کێڵان __ کێڵا_ کێڵابووبا
ڕاکردن _ ڕاکرد _  ڕاکردبووبا
سەرخستن _ سەرخست __ سەرخستبووبا

تێبینی ئەگەر چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوە لکابوو، سەرەتا (ن) چاوگ لا دەبەین و (بووبا)دەخینە شوێنی (ن)کە.
بەڵام ئەگەر هاتوو دوو بزوێن کەوتنە دوای یەک، دووبارە پێویستمان  بە ناوبەند (ی) دەبێت.

نموونەی تر
سووڕانەوە - - - سوڕابووباەوە❌ هەڵەیە چون دوو بزوێنی (ا، ە) کەوتنە دواییەک کەواتە ناوبەندی (ی) دادەنێین دەبێتە سوڕابووبایەوە
بردنەوە - - - بردبووباەوە... هەڵەیە
بردبووبایەوە
بریا یارییەکەی بردبووبایەوە

سێیەم: ڕابردووی تەواوی دانانی
یاسا (قەدی چاوگ+بێت)

نموونە
کردن - - - کرد--- کردبێت
ڕاخستن - - - ڕاخست - - ڕاخستبێت
سەرکەوتن - - - سەرکەوت - - - سەرکەوتبێت

تێبینی ئەگەر چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوە لکابوو، سەرەتا (ن) چاوگ لا دەبەین و (بێت)دەخینە شوێنی (ن)کە.

نموونەی تر
خولانەوە ___ خولابێتەوە
کردنەوە ____ کردبێتەوە

بۆ نەرێکردن بە ئامرازی (نە) نەرێ دەکرێت.
هاتبا... نەهاتبا
کردبووبا ... نەکردبووبا
خواردبێت... نەخواردبێت
ئەمەش بۆ نەرێ

🔴ڕێژەی ڕانەبردووی دانانی
یاسا (ب+ڕەگی کار+جێناوی لکاو کۆمەڵەی سێیەم)
کۆمەڵەی سێیەم(م، ین، یت، ن، ات، ێت، ن)

نموونە
کردن - - - بکەم.
وەرگرتن - - - وەربگرین
تێبینی/ بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ڕانەبردووی دانانی، وشەی (دەبێت) بخە پێش چاوگەکەو لەسەر خۆت جێبەجێی بکە.
سووتان--- دەبێت بسووتێم.
سەرخستن - - - دەبێت کورد  سەربخەم
چاوگی سادە (ب) دەچێتە سەرەتای کارەکە، چاوگی داڕێژراو و لێکدراو دەچێتە بەشی دووەمی کارەکە.
هەروەها لە دۆخی داڕێژراو و لێکدراو دەکرێت، نیشانەی (ب) لابدەین بێ ئەوەی کارەکە تێک بچێت.
سەرکەوتن، سەربکەوم، سەرکەوم.
هەروەها ڕێژەی ڕانەبردووی دانانی وەکوو ڕابردوو بە (نە) نەرێ دەکرێت.
دەبێت نان بخۆین.
دەبێت نان نەخۆین.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
روزە= ڕۆژوو، ڕۆژی، ڕۆژگ

✅✅✅

روزه‌دار= بەڕۆژوو، ڕۆژووگر، ڕۆژەوان، ڕۆژووەوان، ڕۆژووان، ڕۆژگەوان، ڕۆچەوان ڕووژییەوان

✅✅✅

روزه‌خوار= ڕۆژووخۆر، ڕۆژیخۆر، ڕۆژووشکێن


✅✅✅

سحری= پارشێو، پارشەو، پاشێو، پاشیڤ

✅✅✅

افطاری= بەربانگ، دمەوکردن، کاتی ڕۆژووکردنەوە

✅✅✅

افطار کردن= بەربانگکردنەوە، ڕۆژووشکاندن، ڕۆژووکردنەوە، دەم‌واکردن


✅✅✅

دعا= نزا، پاڕانەوە

✅✅✅✅

عبادت نیمه شب= شەونوێژ، نزای نیوەشەو، شەونزا


✅✅✅

شب بیداری= شەونخوونی، شەونشینی، شەونەخوونی، شەوبێداری

✅✅✅

نماز عشا= نوێژی خەوتنان

✅✅✅

اذان مغرب= بانگی شێوان

✅✅✅

نماز عصر= نوێژی ئێوارە/ئێوارێ/سەرئێوارە/ئێواران/بەرئێواری/ئێوار


✅✅✅

روزه کله‌گنجشکی= ڕۆژووی بندۆڵە

✅✅✅

نماز صبح= نوێژی بەیانی/بەیانیان

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

یاسای گرێی ناوی
ناو+ی+ناو=(شاری هەولێر، گوڵی شاخ، هەناری ئامێدی)
دووەم: ناو+ی+جێناو=(باوکی تۆ، دایکی من، باخی ئەوان)
سێیەم:ناو+ی+هاوەڵناوی (هەناری ترش، گوڵی جوان، کوڕی تووڕە)
یاسای گرێی هاوەڵناوی
هاوەڵناوی نادیار+هاوەڵناوی چۆنییەتی
(زۆرجوان، هەندێک خێرا، کەمێک بەپەلە.)
هاوەڵناوی چۆنییەتی +و+هاوەڵناوی چۆنییەتی
(خۆش و بەتام، جوان و نوێ، زیرەک و لێهاتوو)
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا (جێناوی هەیی)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

یەکێک لە چەرخەکانی ئابووری ئەمڕۆ بەدەوری پیشەسازی جوانکاریدا دەسوڕێتەوە لە دونیای واقیعی و مەجازیدا، شەو و ڕۆژ بە ڕیکلامی بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزاری جوانکاری دەکەوێت! سیستەمێکی بەهێزی ڕیکلام هێزێکە کە دەتوانێت بیرکردنەوە بەکۆمەڵەکان بە هەر ئاراستەیەکدا بسووڕێنێتەوە، بە تێڕوانینی کۆمەڵگاشەوە بۆ جوانی، و دەستکاری دەروونمان بکات!
ئامانجی پێشکەوتنی زانستی کەمکردنەوەی کەمئەندامی و ئازارەکانی مرۆڤ بوو، بەڵام خاوەن سەرمایە کە ئاگاداری خواستی مرۆڤ بوون بۆ جوان بوون، ئەم پێشکەوتنەیان وەک دەرفەتێک بینی بۆ زیادکردنی سامان و دەسەڵاتی خۆیان، پیشەسازی جوانکارییان دەستپێکرد، لە ڕێگەی ڕیکلامەوە فراوانتریان کرد، جوانییان پێناسە کردەوە لە ئەنجامدا ئەو تایبەتمەندیانەی ڕووخسار و جەستە کە پێشتر زۆر سروشتی بوون، ئەمڕۆ قبوڵ ناکرێن، کە بەردەوام لە گۆڕاندان! کەواتە تا زیاتر هەست بە ناتەواوی و کەموکوڕی بکەین، زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ئەم پیشەسازییە دەکەین! ساڵ لە دوای ساڵ تەمەنی ئەو لاوانەی کە خزمەتگوزاری و بەرهەمی جوانکاری بەکاردەهێنن گەنجتر دەبێت چونکە ڕیکلام ئەوەندە بەهێز و بەربڵاو بووە کە لە تەمەنێکی بچووکەوە، پێش تەمەنی باڵغبوون، هەستی ناتەواوییان بۆ دەچێنێت! هیچ حوکمێکی تێدا نییە چونکە وەستان بە تەنیا و نەکەوتنە ژێر کاریگەری ژینگەیەکی لەو شێوەیە پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر و هێزێکی ناوەکی هەیە! ئێمە منداڵی ئەم سەردەمەین و کەم تا زۆر لەژێر کاریگەری ژینگەی هەنووکەییین، بەڵام وا دیارە هیچ هەوڵێک بەس نییە بۆ گەیشتن بەو پێوەرە دانراوە لێرەدا گرنگە بزانین کە ئەوە پیاوان نین بەم شێوەیە ژنیان دەوێت، ئەوە ژنان نین کە دەیان گۆڕانکاری لە شێوە و جەستەیاندا تەنها لە پێناو خۆیاندا دەیانەوێت ئەمە هەژموونێکی بەربڵاوە کە، لە پێناو سەرفرازکردن و پاراستنی پیشەسازی و سەرمایەی خۆی کە لە ڕێگەی ڕیکلامێکی بەهێزەوە هەیە لە ڕواڵەت و جەستەماندا! هەژموونێک کە خەیاڵەکانمان لە قاڵب دەدات پێش ئەوەی خۆمان خەیاڵیان بکەین.
وەک ئادرین برۆدی لە فیلمی #دابڕان#دا دەڵێت
بۆ بەرگریکردن لە مێشکمان، پێویستە فێری خوێندنەوە بین بۆ ئەوەی بتوانین خەیاڵی خۆمانمان هەبێت و سیستەمی بیرکردنەوەی خۆمان بچێنین، و هەموو ئەو شتانە قبوڵ نەکەین کە لە ناوماندا چێنراون بەبێ پرسیار.
✍سروە تۆرابی
#فیلمی دابڕان #adrienbrody #جوانی
#پیشەسازی_جوانی #دەروونناسی #دەروونناسی
@Roonakayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟪 چیا و شاخەکانی کوردستان

ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چیا و کورد، پەیوەندییەکی نەبڕاوەیان هەیە.
کورد لە سینەی چیا گەورە بووە.
چیا هەرگیز کوردی بەجێ نەهێشتووە و کوردیش هەرگیز چیا بەجێ ناهێڵێت.
ئەم پەیوەندییە نەبڕاوەیە، هەرگیز ناشکێت؛ بۆیە دەڵێن: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا.

چیا بۆ کورد تەنیا شوێنێکی فیزیکی نییە، بەڵکوو دەروازەیەکە بۆ ڕۆح و هزر چونکە کورد لە چیا، فێری ئازادی و سەربەرزی و گەشەکردن بووە.
لە شەوە تاریکەکاندا، چیا بۆ کورد وەک پەناگەیەک و لە ڕۆژە ڕووناکەکانیشدا، وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز بووە بۆیە دەتوانین بڵێین: چیا وەک پەناگەیە و کورد وەک پەنابەر.
چیا، کوردی فێر کردووە کە ژیان، شەڕێکی بەردەوامە بۆ مانەوە.

🔲 ناوی هەندێک لە کێو و چیا و شاخەکانی چوارپارچەی کوردستان:

چیای هەڵگورد (چۆمان)
ماکوان (هەورامان، پاوە)
سەفین (شەقڵاوە)
ئارارات (ئاگری)
جودی (شەرناخ)
پیرەمەگروون (سلێمانی)
هەورامان (کرماشان، سنە، هەڵەبجە)
قەندیل (پیرانشار)
گەڵاڵە (باڵەکایەتی)
شەنگاڵ (شەنگاڵ)
زاگرۆس (گەورەترین زنجیرەچیای کوردستان باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات)
شاھۆ (پارێزگای کرماشان و سنە)
سوورێن (نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن)
مامەند (پشدەر - قەڵادزێ)
باڵانبۆ (هەڵەبجە)
ئەڵوەند (هەمەدان)
باڵاکێو (باڵەکایەتی)
کوچکەڕەش (سنە)
سپیلک (هەریر، هەولێر)
ئاسنەوان (پێنجوێن)
کونەکۆتر (باڵەکایەتی)
سەرسەنگ (ئامێدی)
شەگەور (باڵەکایەتی)
پیرمەم (هەولێر)
کارۆخ (وەرتێ، ڕەواندز)
شێخ ناسر (قەسرێ، باڵەکایەتی)
ڕۆڵە (ڕەواندز)
پیرس/ پێرس (ئاکرێ)
کەچەڵپیر (شارباژێڕ)
تەندوورەک (ئاگری)
چیای کوردان یا کورمانجان (عەفرین)
بەنی هەریر (خەلیفان)
کۆڕەک/ کوڕەک (هەولێر)
ئەزمەڕ (سلێمانی)
چلچەمە (نێوان سەقز، دیواندەرە و مەریوان)
بۆتین (هەولێر)
سیپان (بدلیس)
سورداش (سورداش، دووکان)
گۆڤەند (برادۆست)
موسەک (شارباژێڕ)
شیرین (دەڤەری بارزان)
چارچەل (شەمزینان، هەکاری)
بۆزی سینا (نێوان ورمێ و شنۆ)
حاجی ئیبراھیم (سنووری پیرانشار و باشوور)
کەڤر یان کەبیر (ئیلام)
چەکەر (ئیلام)
گارا (دهۆک)
ھەندرێن (هەولێر)
زێویە (سەقز)
چیخی دەرێ (سنووری خانێ لە پیرانشار و باشوور)
زۆزک (سۆران، هەولێر)
زەردە (نێوان دەربەندیخان و قەرەداغ)
قەڵاتە/ قەڵاتێ (میراوە، ورمێ)
بەرانان (بازیان، سلێمانی)
بەردەڕەش (دهۆک)
گڵەزەردە (سلێمانی)
قەلەندەر (هەولێر)
بەردەسوور (سەقز)
سەنگەسەر (پشدەر)
برادۆست (هەولێر)
قەرەچووغ (مەخموور)
کێلەشین (شنۆ)
چەمچەماڵ (چەمچەماڵ)
چنارە (دەربەندیخان)
قولەڕەش (چەمچەماڵ)
پاڵنگان (کامێران)
داڵانپەڕ (ورمێ)
بایکەوان (گوندی ئەلیاسی - سەرپێڵ زەهاو)
بەمۆ (هاوسنوورە لەگەڵ سەرپێڵ زەهاو و باشوور)
شانشین (سەرپێڵ زەهاو)
کەڵکوژ (گیەڵان)
گرێچیا (چەوار، ئیلام)
قەرەداغ (سلێمانی)
شوان (کەرکووک)
ھەمزەی عەرەو (بیجاڕ)
چلتەن (بیجاڕ)
نەقارەکوت (بیجاڕ)
نەکەرۆز (سەقز)
وەزەنە (سەقز)
ڕووش (سەقز)
ئاڵمەڵوو (سەقز)
مێرگەنەخشینە (سەقز)
حەساری سەکران (چۆمان)
حەمرین (کەرکووک)
گۆمی بێکۆدیان (هەولێر)
کارۆخ (ڕەواندز)
گمۆ (شارباژێڕ)
کوڕەکاژاو (شارباژێڕ)
هەوارەبەرزە (سلێمانی)
چایەر (مێرگەپان، سلێمانی)
شنروێ (هەڵەبجە)
هەوشین (سەردەشت)
گۆیژە (سلێمانی)
باواجی (کۆیە)
هەیبەت سوڵتان/ قەشقە (کۆیە)
قەرەسەرد (سلێمانی)
ئاویەر (سنە)
هەنگەژاڵ (بانە)
خاتوون شیشەڕێ (دێوڵان)
عەواڵان (کامێران)
هەوازۆ (دیواندەرە)
ئاتەژگە/ ئاتەشگە (پاوە)
کوڕیس (ڕانیە)
بێستوون (بێستوون)
چوارزەوەر (مایەشت)
سامڕەند (سنووری شنۆ و ورمێ)
چواس (پشدەر، قەڵادزێ)
شاخەڕەش (بانە)
ئاسۆس (ماوەت "سلێمانی")
زێڕنەکێو (پشدەر)
وێجی (پشدەر)
ماکۆک (حاجیاوا "سلێمانی")
بێترخێن (ڕانیە)
بێرمکە (ڕانیە)
عەفرین (عەفرین)
سڵێن (هەورامان)
پەرێشان (قوروە)
پەنجەعەلی (بیجاڕ)
پیر مەحموو (بیجاڕ)
ئاربەبا (بانە)
دوزین (بانە)
قەڵوەز (قوروە)
بەدر (سنە)
دەرەویان (دیواندەرە)
داڵاهۆ (کرن)
چەرمووسوار (سەرپێڵ زەهاو)
بزاو (سەحنە و کەنەوەر)
گواوڕ (گیەڵان)
تیلەکۆ (سەرپێڵ زەهاو)
نواکێو (کرن)
تاقوەسان/ تاقۆسان (کرماشان)
داڵاخانی (کولیایی)
قوتەچەرمی (کرماشان)
مایان کۊیه (کولیایی)
پەڕاو (کرماشان)
گردەڵ (نێوان ئیلام و گیەڵان)
عەمله قۊیت (گیەڵان)
دنە وشک (سەرپێڵ زەهاو)
بەنیگەز (جوانڕۆ)
هەمڕۆڵە/ هەمڕووڵە/ هەمڕوڵە (کەنەوەر)
ئاخ داخ (سەرپێڵ زەهاو)
پیران (سەرپێڵ زەهاو)
ناودار (کرن)
ناوکەل (سەرپێڵ زەهاو)
پاتاق/ بانتاق (سەرپێڵ زەهاو)
داریان (پاوە)
کەچەڵ (گواوڕ "گیەڵان")
گوڵەین (گیەڵان)
کەمەرزەرد (ئارووناوا "شاباد")

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 بەربانگ و پارشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە مانگی ڕەمەزاندا، بۆ ڕۆژووەوانان دوو کات زۆر گرنگن؛ کە بریتین لە: بەربانگ و پارشێو.

١. واتای ئەم دوو وشەیە چییە؟
🔶 بەربانگ = ڕۆژووکردنەوە یان کاتی ڕۆژووشکاندن لە سەرەتای شەو.
🔶 پارشێو = نانی شەو کە ڕۆژووەوان لە کۆتاییی شەودا دەیخوات بۆ بەڕۆژووبوونی سبەینێ.

۲. ئەم دوو وشەیە چۆن دروست بوون و لە ڕێزمانی کوردیدا، پێکهاتەکەیان چۆنە؟
🔶 هەردوو وشەکە لێکدراون و لە [هاوەڵکار + ناو] دروست بوون.
بەر + بانگ
* پار + شێو

🔸 تێبینی
* سەبارەت بە وشەی پارشێو؛ ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا (پاش + شێو) بووە؛ بەڵام بەهۆی ئەوەی هاتنی دوو پیتی (ش)، (پاششێو)، لە دەربڕیندا سەختە و کەس وا بێژەی ناکات کەواتە بۆ ئاسانکردنی درکاندن و بۆ ئەوەی کەمترین هێز بەکار ببرێت، دەنگی (ش) گۆڕاوە بۆ دەنگی (ر).
پاششێو 👈 پارشێو

- هەروەها لە هەندێ ناوچەی کوردستان بۆ ئاسانتر بێژەکردنی وشەکە، دەنگی (ر) تێ چووە و وشەکە بووەتە: پاشێو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە پاشگری (ەوە) چۆن گەردان دەکرێت بۆ ڕابردووی دانانی؟
بۆ نموونە: چاوگی(خولانەوە)
🔴ڕابردووی نزیک. قەد+با
خولابایەوە
(ی) زیاد دەکەین چونکە نابێت دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن، بەڵام لە گەردانکردن جێناوە لکاوەکە دەچێتە شوێنی(ی) بەم جۆرە.
خولابامەوە.
خولاباینەوە.
خولابایتەوە.
خولابانەوە.
خولابایەوە.
خولابانەوە.

🟠ڕابردووی تەواوی دانانی. یاسا(قەد+بێت). خولابێتەوە
خولابێتمەوە.
خولابێتینەوە.
خولابێتیتەوە.
خولابێتنەوە.
خولابێتەوە.
خولابێتنەوە.

🟣ڕابردووی دووری دانانی
یاسا(قەد+بووبا)
ئەگەر بە لابردنی(ن) چاوگ دوو بزوێن کەوتنە دوای یەک، ئەوا ناوبەندی (ی) زیاد دەکەین.
نموونە(خولانەوە)خولاەوە..
خولابووباەوە.... نابێت، چون بزوێنی(ا، ە)کەوتنە دوای یەک، بۆیە ناوبەندی(ی) زیاد دەکەین.
خولابووبایەوە.
لە گەردانکردن جێناوە لکاوەکان دەچنە شوێنی ناوبەندەکە.
خولابووبامەوە.
خولابووباینەوە.
خولابووبایتەوە.
خولابووبانەوە.
خولابووبایەوە.
خولابووبانەوە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 ١١٢ پرسبڕکێی زمانی کوردی لەگەڵ وەڵامی پرسیارەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا زانا نافع کەمال

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔲 با لە زمانەکەمان بنۆڕین و بزانین بە یەک چاوگ دەتوانین، زۆر وشە دابڕێژین.

🔴 چاوگی “کوشتن”
🔸 قەدەکەی: “کوشت”
🔸 ڕەگەکەی: “کوژ “

١- بکوژ (killer) = بــ (پێشگر) + کوژ (ڕەگ).
٢- کوژەر (killer) = کوژ (ڕەگ) + ـەر (پاشگر).
٣- کوژەری (.Killing n) = کوژەر + ـی (پاشگر).
٤- کوژیار (killer) = کوژ (ڕەگ) + یار (پاشگر).
٥- کوژیاری (.Killing n) = کوژیار + ـی (پاشگر).
٦- کوشتوو (.killed adj) = کوشت (قەد) + ـوو (پاشگر).
٧- کوژراو (.killed adj) = کوژ (ڕەگ) + راو (پاشگر).
٨- کوشتە (ناو) = کوشت (قەد) + ـە (پاشگر).
٩- کوژگە (ناوی شوێن) = کوژ (ڕەگ) + ـگە (پاشگر).
١٠ - کوژۆک (.lethal adj) = کوژ (ڕەگ) + ـۆک (پاشگر).
١١- کوژۆکێتی (.lethality n) = کوژۆک + ـێتی (پاشگر).
١٢- کوشتار (ناو) = کوشت (قەد) + ـار (پاشگر).
١٣- کوشتاری (هاوەڵناو) = کوشتار + ـی (پاشگر).
١٤- کوشتارگە (ناوی شوێن) = کوشتار + ـگە (پاشگر).
١٥- کوژە (ناو) = کوژ (ڕەگ) + ـە (پاشگر).
١٦- کوژەیی (هاوەڵناو) = کوژە + یی (پاشگر).
١٧- کوژا (هاوەڵناو) = کوژ (ڕەگ) + ا (پاشگر).
١٨- کوژایی (ناو) = کوژا + یی (پاشگر).
١٩- کوژەک (ناو) = کوژ (ڕەگ) + ـەک (پاشگر).
٢٠- کوژاک (ناو، وەک: پۆشاک) = کوژ (ڕەگ) + اک (پاشگر).
٢١- کوژش (ناو) = کوژ (ڕەگ) + ـش (پاشگر).

🔹 دەزانم هەموو وشەگەلێکی ئەم پێڕستەتان نەبیستووە، بەڵام ئەمانە چەند ڕێگەن کە ڕێزمانەکەمان دەهێڵێت وا بکەین؛ بۆ نموونە:
“کوژا” وەک: وشەی “زانا” بە (ڕەگ + پاشگری “ـا” داڕێژراوە. یان بۆ نموونە:
“کوژەک” وەک “سمەک (لە فەرهەنگەکەکاندا هاتووە)” داڕێژراوە، واتە: هیچ شتانێکم لە خۆوە نەهێناوە، و من بەڕاستی لەبارەی ئەوە دڵنیام کە زمانەکەمان هەر بەڕاستی دەتوانێت ئافرێنایێتیی (creativity) خۆی ببرووکێنێت.
“to manifest = برووکاندن (برووکێنـ)”

🖊️ نووسینی بەڕێز:
“Bland G Muhammad”
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا و هەشت
🔴شێوازی مەرجێ و ڕستەی ئاوێتەی مەرج
دەبێتە دوو بەش
یەکەم: پاڕستە(کاری مەرج)
دووەم:شاڕستە (وەڵامی مەرج)
پرسیار/چۆن پاڕستە لە شاڕستە جیا بکەینەوە؟
وەڵام/ئەگەر ڕستەکە بە یەکێک لەم ئامرازانە دەستی پێ کرد، ئەوا ئەو ڕستەیە پاڕستەیە واتا کاری مەرجە،
ئامرازەکان(ئەگەر، گەر، هەتا، کە،  کوو، ئەگینا،.. هتد)بەڵام ڕستەکەی تر دەبێتە شاڕستە یانی وەڵامی مەرج
نموونە:بخوێنە، ئەگینا دەرناچیت.
ئەگەر بخوێنم، سەر دەکەوم.
سەرنج ڕستەکان بدەن، بخوێنە هیچ ئامرازێک هەیە نەخێر، ئەی بەشی دووەم، ئەگینا دەرناچیت، ئەگینا ئامرازی لێکدارە گوتمان ئەگەر ئامراز هەبێ ڕستەکە دەبێتە چی؟ دەبێتە پاڕستە یان کاری مەرجە، ئەگەریش هیچ ئامرازێک نەهات وەڵامی مەرج شاڕستەیە
تێبینی/ئامرازی لێکدەر هەمیشە لەگەڵ پاڕستە دێت.
تێبینی/بە ئامرازەکان دەگوترێت، ئامرازی لێکدەر مەرج.
تێبینی/ئەگەر گوتیان تەواوی ڕستەکە چ جۆرێکە؟
وەڵام/ڕستەی مەرجی یان ڕستەی ئاوێتەی مەرجی.
تێبینی/ مەرج نییە هەمیشە پاڕستە بکەوێتە سەرەتا بێ، نەخێر دەکەوێتە سەر ئامرازە لێکدرەکان لەکوێ هاتن ئەوێ پاڕستەیە.
لە شێوازی مەرجیدا کار ڕێژەی تایبەت بە خۆی نییە، بەڵکوو کارەکان هەر ئەوانەن، کە لە ڕاگەیاندن و دانانی و داخوازی بەکار دەهاتن، بەڵام لێرە بۆ مەبەستی مەرجی بەکار دێن.
نموونە: بخوێنە، ئەگینا دەرناچیت.
بخوێنە:لە ڕێژەی داخوازی وەرمانگرت، کەواتا هیی خۆی نییە، بەڵام لێرە بۆ ڕێژەی مەرجی بەکار دێت.
پ/لە شێوەی مەرجیدا کارەکان بۆ چ مەبەستێک بەکار دێن؟
وەڵام/بۆ مەبەستی مەرجی
نموونە: بخوێنە، ئەگینا دەرناچیت.
مەرجی دەرچوون چییە؟
و/خوێندنە.
پ/لە شێوازی مەرجیدا ڕێژەی چ کارێک دەکەوێتە، بەشی وەڵامی مەرج؟
و/تەنیا دوو کاری دەوێت(داخوازی، ڕاگەیاندن)
سەیری ڕستەی سەرەوە، وەڵامی مەرجی بخوێنە.. یە، ڕێژەکەی چییە.. داخوازییە
نموونە:ئەگەر مامۆستا هات، وانەکە دەخوێنین.
سەیری بەشی وەڵامی مەرج بکەن کارەکە چ ڕێژەیەکە؟دەخوێنین ڕاگەیاندنە.
بەشی کار مەرجیش، یان ڕاگەیاندنە یان دانانییە.
بخوێنە، ئەگینا دەرناچیت.
بەشی کار مەرج چییە(دەرناچیت)ڕاگەیاندنە.
ئەگەر چووبام، کارەکەیان ئەنجام دەدا.
لێرە پاڕستە چییە؟
وەڵام/ دانانییە.
هەروەها ڕێژەی ڕاگەیاندن هاوبەشە لە نێوان هەردووکیان لە پاڕستە و شاڕستە هەیە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بە بۆنەی هاتنی ساڵی2725ی کوردی و نەورۆزی کوردەواری، لەلایەن خۆم و بەڕێوەبەران و مامۆستایانی کۆڕ پیرۆزبایی  پێشکەشی ئێوە خوشک و برا و هاوڕێ ئازیزەکانمان بەتایبەتی و سەرجەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی سەربەرزمان بەگشتی دەکەین.

هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی لەگۆڕ نانی تەواوی ئێش و ئازارەکان و نەهامەتییەکان بێت.
🔥هەر ڕۆژێکتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز بێ🔥



‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

زانستـــے زمان

یەکەم🔴: ناو بە ڕاستەوخۆ یان بەیاریدە.
نموونە: ئەوا نەسرین بوو... ڕاستەوخۆ.
پارەکە بۆ ئارام بوو... بەیاریدە.
دووەم🔵: جێناوی کەسی سەربەخۆ، یان جێناوی پرس، یان جێناوی خۆیی، جێناوی نیشانە، جێناوی نادیار.
نموونە:، بۆ (جێناوی سەربەخۆ):ئەوە ئێمە بووین.. ڕاستەوخۆ. خانووەکە بۆ ئێمە بوو..بەیاریدە.
بۆ (جێناوی پرس)، ئەوە کێ بوو.. ڕاستەوخۆ. خانووەکە بۆ کێ بوو..بەیاریدە.
بۆ (جێناوی خۆیی).. ئەوە خۆی بوو.. ڕاستەوخۆ. خانووەکە بۆ خۆی بوو.. بەیاریدە.
بۆ (جێناوی نیشانە).. کچەکە ئەمە بوو... ڕاستەوخۆ. خانووەکە بۆ ئەمە بوو.. بەیاریدە.
بۆ (جێناوی نادیار).. ئەوە کابرا بوو... ڕاستەوخۆ،  خانووەکە بۆ کابرا بوو.. بەیاریدە.

⚫سێیەم: چاوگ
نموونە: ئەمە کەی هاتن بوو.. ڕاستەوخۆ.
پێشکەوتنمان بە خوێندنە... بەیاریدە.

🟡چوارەم: هاوڵناو
نموونە: خواردنەکە گەرم بوو.
خواردنەکە سارد بوو.
خواردنەکە خۆش بوو.
پیاوێکی بەهێز بوو
وەکوو گوتمان هاوڵناو تەنیا بە ڕاستەوخۆیی دەبێتە تەواوکەر.

🔴پێنجەم:هاوەڵکار
شایییەکە پێرێ بوو.
شایییەکە بەشەو بوو

ئەگەر هاتوو هاوەڵکارەکە یان هاوەڵناوەکە ناسادەبوو، بە(بە) دەستی پێکرد وەکوو پاشگر ئەوا بزانن، تەواوکەری بەیاریدە نییە، چونکە (بە) بەشێکە لە کارەکە نەک سەربەخۆ بێ.
نموونە(بەجەرگ، بەهێز، بەناز، بەشەو، بەڕۆژ، بەجوانی... هتد)

تێبینییەکی تر جێناوی هەیی: بە تەنیا نابێتە تەواوکەری کاری ناتەواو، بەڵکوو لەگەڵ دیارخەرەکەی پێکەوە دەبنە(گرێی ناوی)، ئینجا دەبنە تەواوکەری کارەی ناتەواو
نموونە: خانووەکە هیی من بوو.. ڕاستەوخۆ.
خانووەکەت لە هیی من بوو.. بەیاریدە.

هەروەها کاری ناتەواو بە سێ ئامراز نەرێ دەکرێت.
(ە) بە (نی) نەرێ دەکرێت.
(بوو) بە (نە) نەرێ دەکرێت.
(دەبێت) بە (نا) نەرێ دەکرێت.
🟡ئەگەر هاتوو(سوور) بە واتای تام، یان ڕەنگ هات دەبێتە کاری ناتەواو.
خواردنەکە سوور بوو
خانووەکە سوور بوو.

بە کورتییەکەی جیا نووسرا ناتەواو، لکێندرا تەواوە.
ئامادەکردنی: ئازادی هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔲 لێکدانەوەی کاک زیاد ئەسعەد بۆ هۆنراوەکەی سوارە ئیلخانیزادە

لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
چۆن بژیی شەرتە نەوەک چەندە بژیی

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

تا ئەمڕۆ زۆر کەس لە وشەی ”بەرزەمژی“ دواون، بەڵام هێندێک شت هەیە وێ نەکەوتوون. وشەکە لە بنەڕەتدا ”بەرزەمژ“ـە، نەک ”بەرزەمژی“.

🔹 وشەی بەرزەمژ، وشەیەکی لێکدراوی زمانی کوردییە. پیتی (ی) لەوێدا پاشگرێکی ناوچەییی واتانەگۆڕە. لە ڕۆژهەڵاتیش و لە باشووریش، ئێستاش بەهەراوی بەکار دێت.
دەڵێن: بڕۆ لای کابرای (”کابرای“، بە جێی ”کابرا“).
لای وسێنی (”وسێنی“، بە جێی ”وسێن“).

سوارە دەڵێت: ”لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
🔴 بەرزەفڕ + (ی دانەپاڵ) + بەرزەمژ + (ی پاشگری ناوچەیی)

لە لێکدانەوەی وشەدا، پێشوەختە پاشگری ناوچەیی لادەبرێت. لێرەدا ”بەرزەمژ“ لێک دەدرێتەوە، نە "بەرزەمژی".
وشەی "بەرزەمژ" واتە: بەرزەویست، ئەوەی ویست و ئامانجی بەرزی هەیە.
ئەمە لە ئینگلیزیدا دەبێت بە (high-minded).
ئەوانەی کتێب بە ئینگلیزی دەخوێننەوە ڕەنگە (high-minded eagle) ببینن کە بە کوردی دەکاتە "هەڵۆی بەرزەمژ".
فارس بە ”بەرزەمژ“ دەڵێن: (بلندنظر).

🔴 کوردی: هەڵۆی بەرزەمژ
🔴 فارسی: (عقاب بلندنظر)
🔴 ئینگلیزی: (high-minded eagle)

🔸 هەڵۆی بەرزەمژ لە هەڵۆی بەرزەفڕ جودایە.

🔺 کوردی: هەڵۆی بەرزەفڕ
🔺 فارسی: (عقاب بلندپرواز)
🔺 ئینگلیزی: (high-flying eagle)

بەوەشەوە هەردووکیان ”مانای دووەمی“یان هەیە و بە درکە دەکەنە ئەوەی ناقایلە لە ژینی پەستی و زەبوونی. ئەوەی بیر لە چۆنیەتیی ژینی خۆی دەکاتەوە و پێوەیە شتێک کەلەپوور بەجێ بهێڵێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔵ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چاوگی(بوون) دەکرێتە کاری تەواوی تێنەپەڕ ئەگەر داڕێژراو یان لێکدراو بێت.

وەکوو(هەڵبوون ، ڕابوون، زیزبوون، تووڕەبوون، شینبوون، سەوزبوون، سووربوون... هتد)

ئاگادار بن، ناتوانین بڵێین، سپیبوون، یان ڕەشبوون یان هەر ڕەنگێکی تر، چونکە تەنیا سێ ڕەنگ دەتوانین لەگەڵ (بوون) چاوگی لێ دروست بکەین
🔴(شینبوون) لێرە مەبەستی ڕەنگەکەی نییە، مەبەستی گژوگیایە کە شینبووە لە دەڤەری هەولێر دەڵێن دارەکە شینبووە. بەڵام گەر بڵێین چاوی منداڵەکە شین بووە لێرە ڕۆڵی هاوەڵناو دەبینێت.

سەوزبوون هەمان دۆخی هەیە مەبەستی ڕەنگی سەوز یان کەسک نییە، لە سلێمانی و کەرکووک دەڵێن گەنمەکە سەوزبووە یانی گەشەی کردووە.
ئەگەر وتمان.. (ئۆتۆمبێلەکەیان سەوز بوو) ئەوکاتە باسی ڕەنگ دەکەین و جیا دەنووسرێن.

🟡سووربوون لێرەش مەبەستی لە ڕەنگی سوور نییە، مەبەستی لە کەللەڕەقی یان پاشگەزنەبوونەوەیە لەسەر بڕیارێک یان مافێک، گەلی کورد سووربوو لەسەر بڕیارەکانی.
من سووربووم فێری زمانی کوردی ببم.
ئەگەر بڵێم من دەموچاوم سوور بوو.
ئەوکاتە دۆخەکەی دەگۆڕێت.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا و سێ
شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن
دەبێتە دوو جۆر
🟡:ڕابردووی ڕاگەیاندن
🔴:ڕانەبردووی ڕاگەیاندن

🔵ڕابردووی ڕاگەیاندن چوار دەمی هەیە.
یەکەم: ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن
دووەم:ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن
سێیەم:ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن
چوارەم:ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن


ڕانەبردووی ڕاگەیاندن: هیچ دەمێکی نییە.

یەکەم:ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن دروست دەبێت تەنیا بە لابردنی (ن) چاوگ.
هەموو چاوگەکان کۆتایییان هاتووە بە (ن)
نموونە
چوون __ (چوو)

ڕاگرتن _(ڕاگرت)

چاپکردن _(چاپکرد)

تێبینی: ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوەبوو چی لێ دەکەین؟
نموونە
هاتنەوە _هاتەوە، تەنیا (ن) چاوگ لادەبەین، ڕێژەی نزیکی ڕاگەیاندنمان بۆ دروست دەکات.
تێبینی ئەگەر هاتوو بە لابردنی (ن) چاوگ دوو بزوێن کەوتنە دوای یەکتر، ئەوا ناوبەندی (ی) زیاد دەکەین، چونکە یاسای زمانی کوردی ڕێگە نادات دوو بزوێن بەدواییەکدا بێن.
نموونە خولانەوە ____ ن لادەبەین
دەبێت (خولاەوە) وەکوو دەبینن دوو بزوێن (ا، ە) کەوتە دوای یەکتر، بۆیە دەبێ ناوبەندی (ی) دابنێین کەواتە دەبێتە (خولایەو)
دۆزینەوە ____ دۆزیەوە... هەڵەیە
دەبێتە دۆزییەوە

دووەم: ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن
یاسا (قەدی چاوگ+بوو)
کردن __ کردبوو.
ئامادەبوون  ____ ئامادەبووبوو
داگرتن __ داگرتبوو
تێبینییەک: ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە (بوون) ئەوا لە دۆخی ڕابردووی دوور دەبێتە (بوو) یاساکەی بۆ زیاد بکرێت، چونکە (بوو)  یەکەم کارەکەیە، ئەگەر بڵێین ئامادەبوو، ئەوە ڕێژەی نزیکە نەک دوور چونکە تەنیا (ن) چاوگمان لابردووە.
تەواوبوون ____ تەواوبووبوو.
پەیدابوون  __ پەیدابووبوو.
شینبوون  __ شینبووبوو.
تێبینی ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە)، (ن) چاوگ لادەبەین (بوو)ی نیشانەی ڕابردووی دوور دەخەینە شوێنی.
خولانەوە ____ خولابووەوە.
چوونەوە ____ چووبووەوە.
لێرە پێویستمان بە (ی) ناوبەند نییە چونکە خۆی (و) ڕۆلی ناوبەند دەبینێت، خولابوویەوە هەڵەیە، (خولابووەوە) ڕاستە.

سێیەم: ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن
یاسا(دە+قەدی چاوگ)
🔵ئەگەر چاوگەکە سادە بوو (دە) دەچێتە سەرەتا.
🔴ئەگەر چاوگەکە داڕێژراو یان لێکدراو بوو (دە) دەچێتە دوای بەشی یەکەم.

نموونەی
چاوگی سادە 
نووسین ____ دەنووسی.
داڕێژراو
وەرگرتن _ وەردەگرت.
لێکدراو
سەرکەوتن ___ سەردەکەوت.

تێبینی ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە پاشگری(ەوە) چۆن ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن دروست بکەین.
وەڵامی/ تەنیا (ن) چاوگ لادەبەین و (دە) دەخینە پێش کارەکە.
دووبارە ئەگەر دوو بزوێن کەوتنە دوای یەک، (ی) ناوبەند زیاد دەکەین.
نموونە
کردنەوە _ دەکردەوە.
خولانەوە ____ دەخولایەوە.

چوارەم: ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن
یاسا (قەدی چاوگ+ وە، ووە)
ئەگەر کۆتاییی قەدەکە نەبزوێن بوو(ووە) وەردەگرێت، ئەگەر بزوێن بوو (وە) وەردەگرێت.
نموونە
هێنان __ هێنا _ هێناوە.
سووتان ___ سووتا  _ سووتاوە.
کردن  __  کرد _کردووە.
مردن  مرد_ مردووە.
چوون _ چوو _ چوووە❌
چووە✔️ سێ (و) بەدواییەکدا نایە.

تێبینی ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوەبوو چۆن بیکەین بە ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن.
وەڵام/ پێش هەموو شتێک (ن) چاوگ لابدە، نیشانەی (ووەت) یان (وەت) دەچێتە شوێنی (ن)ە لابراوەکە، ئەگەر بزوێن بوو (وەت) نەبزوێن بوو (ووەت)
دۆزینەوە _  دۆزیەوە__ دۆزیوەتەوە.
کردنەوە ___  کردەوە _ کردووەتەوە.

🔴ڕانەبردووی ڕاگەیاندن
وەکوو باسمان کرد ڕانەبردوو هیچ دەمێکی نییە.
یاسا(دە+ڕەگی کار+ جێناوی لکاو کۆمەڵەی سێیەم)
کۆمەڵەی سێیەم (م، ین، یت، ن، ات، ێت، ن)

نموونە
وەرگرتن ___ ئێستا کتێبەکە وەردەگرم.
چاندن ئێستا گەنمم دەچێنم.
چاپکردن ئێستا پەرتووکەکە چاپ دەکەم.
لێرە وەکوو ڕابردوو نییە، (ن) چاوگ لابدەین، ئاسانترین ڕێگە بۆ کرداری ڕانەبردوو هاوەڵکاری کاتی (ئێستا) بخە پێش کارەکەو بیخە سەرخۆت.
نووستن، ئێستا دەنووم.
خواردن، ئێستا نان دەخۆم.
بۆ دڵنیایی بزانیت ڕاستە یان نا، دەبێت بە ئامرازی نەرێی (نا) کارەکە نەرێ بکرێت. ناخۆم، نانووم، یانی (نا) دەچێتە شوێنی (دە).
هەروەها لە چاوگی سادە نیشانەی (دە) دەچێتە سەرەتا، لە داڕێژراو و لێکدراو نیشانەی (دە) دەچێتە بەشی دووەمی کارەکە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا و دوو (گۆڕینی کاری تێنەپەڕ بۆ تێپەڕ)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی پەنجا و یەک(بەرکار)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(شێوەسازی و داڕژتنەوەی دەنگی سومێریەکان)





🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سیاوانە (داڵاهۆ)
ملیەنەی (گیەڵان)
سیاتایەر (سەلاسی باوەجانی)
باینگان (پاوە)
ئەنزەڵ (سەرپێڵ زەهاو)
زنگلیان (سەرپێڵ زەهاو)
کانی عەزیز (سەرپێڵ زەهاو)
کەل داوو (سەرپێڵ زەهاو)
زەردەمار (سەرپێڵ زەهاو)
بانی هەوان (سەرپێڵ زەهاو)
شیاکێو (گیەڵان)
کفراوڕ (گیەڵان)
ناڵەشکێنە/ ناڵشکێنە (بۆکان)
تەرەغە (بۆکان)
و... هتد

🔴 تێبینی
چەندین وڵاتی داگیرکەر، کوردستانی گەورەیان - کە وڵاتێکی زۆر شاخاوییە - داگیر کردووە و ئەم چیا و شاخانە، بەشێک لە ناوچە ستراتیژی و مێژوویییەکانی کوردستانن.

لە نووسینی بابەتێکی وا، کۆکردنەوەی ناوی هەموو چیاکانی کوردستان، ئەستەمە لەبەر ئەوەی سەدان چیا و شاخ و کێوی تێدایە.

لەم بابەتە، ناوی هەندێ لە شاخ و کێو و چیاکانی کوردستانم کۆ کردووەتەوە و لە خوێنەرانی بەڕێزی ئەم بابەتە لە هەر چوارپارچەی کوردستان داوا دەکەم کە ناوی چیاکانی ناوچەی خۆیان بنووسنەوە، تاکوو بابەتەکە دەوڵەمەندتر ببێت و لە داهاتوودا سەرچاوەیەک بێت بۆ ئەوەی فەرهەنگی چیاکانی کوردستان بنووسرێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖋️ ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی چل و نۆ پاڕستەی (هاوڵناوی پاڕستەی هاوەڵکاری)

Читать полностью…
Subscribe to a channel