📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
بەرکوتێک له خەرمانی کوردیزانیی مامۆستا شکور مستەفا، بەشی دووەم.
لە زمانی کوردیی مۆدێڕندا هێشتا کۆدەنگییەک لەسەر هاوتای کوردیی وشەی "مێتۆد"، "method" لەگۆڕێدا نییە. فارسەکان بۆ هاوتای وشەی مێتۆد زیاتر کەڵک له وشەی "روش" وەردەگرن، بۆ "مێتۆدۆلۆژی"ش، "روششناسی" بەکار دەهێنن.
دیاره له زمانی کوردیدا وشەی "ڕەوشت"مان هەیه، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆ مانای دیکەش دەکار دەکرێ کەم وا هەبووه وەک هاوتای "مێتۆد" کەڵکی لێ وەربگیرێ.
مامۆستا شکور مستەفا وشەی "ڕێڤاژۆ" یان "ڕێواژۆ"ی بەمانایەکی نزیک له وشەکانی "شێواز"، "ئوسلووب"و "مێتۆد" بەکار هێناوه.
ئەوەندەی من بزانم وشەی "ڕێواژۆ" داهێنراوی مامۆستا شکور خۆیەتی و بەقیاس دەگەڵ وشەی "پێواژۆ" بەمانای "پڕۆسه" یان "process" ڕۆ نراوه.
ــ زمانیش وەک چتەکانی دیکە له ڕێڤاژۆ (وەتیرە)ی مێژوویینەیدا هەمیشه ده حاڵەتی پێکهاتن (becoming)ێکدا دەبێ. لەدایک دەبێ و گەورە دەبێ، پەره دەستێنێ و گەشه دەکا و دەتەنێتەوە و بەر جۆڕاوجۆری دەکەوێ.
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل ۱٤۵
ــ لێکدابڕانی جوغڕافیایی، زمانی کوردیی له ڕێڤاژۆ (وەتیره)ی مێژوویینەیدا دووچاری زۆر ئاڵۆزی و نەڕێنی کردووه.له هەر دوو ڕستەی سەرەوەدا مامۆستا شکور دوابەدوای وشەی "ڕێواژۆ" وشەی عەرەبی "وەتیرە"ی هێناوه. له قامووسی عەڕەبی ـ فارسی "المعاني"دا لەبەرانبەر وشەی "وتیرة"دا ئاوا نووسراوه:
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل۱٤۷
📝 بۆچی کوردی و بۆچی زمانێکی تر نەبێت؟
✍ نەوا موکرجی
ڕەنگە پرسیار بکرێت: بۆچی کوردی بێت؟ بۆچی زمانێکی تر نەبێت؟ خۆ هەمان کار دەکات. لەبەر ئەوەی وەک نەتەوە هیچ شکۆیەکت نابێت، دەتوانین شکۆکە لای عەرەب و فارس و تورک و ... بهێنین بۆ کورد و کوردستان؟!!
بۆچی کوردی بێت؟ چون کوردی هیی خۆمانە، هەزاران ساڵ باوان و دایانمان بەم زمانەوە ماندوو بوون و بیریان پێ کردووەتەوە و پاراستوویانە، ئەرکمانە درێژە بەو پاراستنە بدەین و گەشەی پێ بدەین. زمانەکەمان تێڕوانینگەیەکی مێژوو و گەشەمانە، گرنگترین پایەی نەتەوایەتییمانە، ئەگەر زمانی کوردی نەمێنێت، کوردبوون و کوردستانیبوون بێپایە دەبن.
ئەم زمانە توانا و ویست و بڕیار و هەڵوێستی ڕابەرایەتیی ئێمە دەخاتە بەر تاقیکردنەوە، بەڵام زمانی نەتەوەی تر تەنیا توانای شوێنکەوتەییمان دەخاتە بەر تاقیکردنەوە، چونکە ئێمە لە کوردیدا خاوەن و ڕابەر و پێشەواین، بەڵام بۆ زمانانی تر تەنیا فێربوویەکین و بەس.
وەک ئەوە وایە بڵیت: خۆ جامی جیهانی هەیە، قەی چی ئەکات با ئەرجەنتین بیباتەوە!! ئەی بۆ تۆ نەیبەیتەوە؟ مێژوو تۆمار دەکەیت، متمانە بۆ خەڵکەکەت دەگەڕێنیتەوە، شکۆ بە هاووڵاتییانت دەدەیت، دەستت دەبێت لە دروستکردنی جیهاندا و هەروەها بینەرانە سەیر ناکەیت کە یەکێکی تر ژیان بەو جۆرە بنەخشێنێت کە خۆی دەیەوێت.
خۆ ڕاستە، ئێمەش نەبین پێشبڕکێیەکان هەر دەکرێن و خەڵکانی تر هەر تێیاندا بەشدار دەبن، بەڵام بۆچی منداڵەکەی تۆ نەبێت کە دەیباتەوە؟ بۆ ئەو بردنەوە و شکۆیە کارێکی درێژ و پشتیوانییەکی بەردەوامی چەند نەوەیەک پێویستە.
💎 @Perrenus
Miĥemed kurdî:
وضو= دەستنوێژ، دەستنۆژ، دەزنوێژ
✅✅✅
وضو تازە کردن= دەستنوێژهەڵگرتنەوە، نوێکردنەوە(تازەکردنەوە)ی دەستنوێژ
✅✅✅
باطل شدن وضو= دەستنوێژشکاندن، شکاندنی دەستنوێژ، بەتاڵبوونەوەی دەستنوێژ
✅✅✅
اذان= بانگ
✅✅✅
موذن= بانگدەر، بانگبێژ، بانگوێژ
✅✅✅
اذان گفتن= بانگدان، بانگی نوێژ گوتن، بانگگوتن
✅✅✅
سجاده(جانماز)= بەرماڵ، دوگرد
✅✅✅
قبله= ڕووگە
✅✅✅✅
واعظ(مبلغ مذهبی)= بانگخواز، بانگەشەکەری ئایینی
✅✅✅
پیرو= شوێنکەوتوو، دواکەوتوو
✅✅✅
مسجد= مزگەوت، مزگەفت، مزگت
✅✅✅
امام جماعت= پێشنوێژ، بەرنوێژ
✅✅✅
نماز گزاردن= نوێژخوێندن، نوێژکردن
✅✅✅
نمازگزار= نوێژکەر، نوێژخوێن
✅✅✅
نمازنگزار= نوێژنەکەر، نوێژنەخوێن
✅✅✅
وانەی بیست و هەشت(هاوڵناوی نیشانە) لە زاراوەی کرمانجی خواروو
Читать полностью…