f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1259

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

🟡 بەڵام بۆ کاری ڕانەبردووی داهاتوو، ئەم هاوەڵکارانە بەکار دێن
"بەیانی، ساڵێکی تر، لەمەولا،
پاش کەمێکی تر و..... هتد"

("بەیانی، لەمەولا... هتد" + دە + ڕەگی کار + جێناو)

بەیانی + دە + چـ + م 👈 بەیانی دەچم بۆ لادێ.

==============================

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 پرسیار / چۆن کاری ڕانەبردووی ئێستا و داهاتوو لە یەکتری جیا بکەینەوە؟

Читать полностью…

زانستـــے زمان

) کاری ڕانەبردووی ئێستا: ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات کە لە کاتی ئاخاوتن ڕوو دەدات، کردەوەکە دەدرێتە پاڵ کەسێک یان شتێک. نموونە:

🔴 وا گوڵەکە ئاو دەدەم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 ژیار دەخوێنێت.
🟡 ئێمە گەشت دەکەین بۆ پاریس.
🟣 ئەو نەمامەکە دەچێنێت.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەگەر سەرنج بدەینە ڕستەکانی سەرەوە، دەبينين کە وشەکانی (دەنووسم، دەخوێنم، دەخۆم، دەکڕم)
لە کاتی ئاخاوتن یان لەدوای ئاخاوتن ڕوو دەدەن. لەبەر ئەوە پێیان دەگوترێت کاری ڕانەبردوو.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

مضارع ساده، از بن مضارع و شناسه ساخته می‌شود.

🟡 روش ساختن بن مضارع در زبان فارسی:

1) مصدر رابه فعل امر تبدیل می کنیم.
2) (ب) اولش را حذف می کنیم.
3) بن مضارع به دست می آید.

مثال:
مصدر خوردن 👈 بخور 👈 (خور) 👈 می خورم
مصدر رفتن 👈 برو 👈 (رو) 👈 می روم

🔴 من الان به بازار می روم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لێرە وتمان مضارع واتا ڕانەبردوو و ئێستا.
واتا کارێک کە لە ئێستەدا خەریکین و هیچ پێوەندی بە ڕابورووەوە نییە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وتمان کاری ڕابوردوو یان ماضی ئەو کارەیە کە لە ڕابوردوو یان گذشتە ڕووی داوە.
جۆرەکانمان داناوە لەگەڵ ناوە کوردییەکانیان.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸ساڵیادی کوچی دوایی ئەمیر حەسەن پوور

🔹 لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1396ی هەتاوی پرۆفیسۆر دوکتور ئەمیر حەسەن‌پوور لێکۆڵەر و زمان‌ناسی کورد لە تۆرێنتۆی کانادا کۆچی دوایی کرد.
▫️ لەدایک بوون: ١٨ی گەلاوێژی ١٣٢٢ی هەتاوی لە مەهاباد
🔺 کۆچی دوایی: ٣ی پووشپەڕی ١٣٩۶ی هەتاوی تۆرێنتۆی کانادا
🔹 شوێنی ناشتن: تۆرێنتۆی کانادا

🔸دوکتور حەسەن پوور چەندین کتێب و ووتاری بە ئینگلیزی و فارسی و کوردی لێ بەجێماون
📚بەرهەمەکانی به فارسی: بر فراز موج نوین کمونیسم و جامعه‌شناسی مارکسیستی تاریخ، طبقه اجتماعی و دیالکتیک، تالیف شماری از مقاله‌های دانشنامه ایرانیکا دربارهٔ کوردستان 
و بە زمانی ئینگلیزی و کوردی
The Making of Kurdish Identity،
The Nationalist Movements in Azarbaijan and Kurdistan
The Creation of Kurdish Media Culture in Kurdish Culture and Identity,
Witûwêjêk sebaret be zimanewanî w edebî Kurdewarî 

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وشەی (ئاشپەز، شێو، چێشت، پەز)



هەر کات باس لە وشەیەک بکرێت و هێرشی بکرێتە سەر وشەکەی بەهۆی ئەمەی کە تاکو هێستا ڕونکردنەوەی لەسەر نەبوە کە وشەکە کوردیە یا هەر زوانێک کە هەست بە سەروەری و بێوێنەبونی زوانەکەی دەکات، دژی ڕاوەدەستێت و ڕەدی دەکاتەوە. بەبێ ئەمەی بنج و ڕیشەی وشەکەی بدۆزێتەوە. ئیتیمۆلۆجی کاری بەسەر پیرۆزی و مەزنی هیچ زوانێک نیە و پەیڕەوی زانست و بەڵگەیە و منیش وەکو هەموشە، هەر بەمجۆرە بەرەوپیلی ئەم وشەیە دەچیم.
سەرەتا با بزانین ڕیشەی وشەی (ئاش) چیە؟

ئاش (āš).

 
ـ جۆرە خواردنێکی شل و خەست لە پێکهاتەی گژوگیا و دانەوێڵەکانی وەکو: (ماست، دۆ، گژنیژ، کەوەر، تڕخوم، نۆک، لەپە، نیسک، برینج) ساز دەکرێت.

 

ڕەگی پڕۆتۆئێرانیکی (āsa):

 ـ ئەوێستا (āsa)، پەهلەویک (āš) لێکچوونی کۆنسۆنانتی (s) بۆ (š)، ئاسیک (bas) لێکچوونی ڤاوڵی (ā) سەرەتای بڕگە بۆ کۆنسۆنانتی (b)،  دیاردەی مێتاتێز، کوردیک (āš)، مازەن (āš)، تالش (āš)،گیلەک (āš)، لارستان (āš)، بەختیار (āš)، تات (āš)، بەلوچ، (āš)، پەشتو (āš)، دەری (āš)، فارس (āš)، تاجیک (oš)، لێکچوونی ڤاوڵی (ā) سەرەتای بڕگە بۆ (o)، دەوان (āš)، ئازەر (āš).

 ـ ڕیشە و بنجی وشەکە لەنێو سەنسکریت و هیندیک لە وشەی لێکدراوی (pratarāča, sāymāča) بۆ ئاستی (ژەمەکانی خواردنی نانی بەیان و نانی شەوێ (شێو) لە وشەی ئەوێستا (kahrkāsa) وەکو ڕیشەس (āsa, āča) وەکو هاوەڵکاری "خواردن" دەردەکەوێت.
لە زوانەPIEیەکانیش بەمجۆرە وشەکە بەکارهاتوە:

ـ سەکا (hv_ašī)، سەنسکریت (āča)، تورکیک (āš)، باشکیر (āš), قەزاق (āš).

ئەم وشەیە، بەرەو بەشی مۆرفۆلۆجیمان دەبات و دەبێتە بازنەی وشەی لێکدراو و داڕشتنی ئاوەڵکاری دیاریکەر و کارای (ئاشپەز) که وشەی (پەز) لە ئاستی وشەیی خۆی لە بازنەی لێکسیکۆلۆجی، دێتەدەر و بەرو گیرەکی وشەداڕێژ دەچێتە، وشەکە بەفۆرمی (ئاش + پەز) دەردەخات. ئەمجارە دەبێت بزانین کە ڕیشەی وشەی (پەز) چیە؟

ـ پڕۆتۆئێرانیکی (pača):

 ئەوێستا (pač)، پارت (paž, pcg) لێکچوونی کۆنسۆنانتی (č) بۆ (ž) و (g)، پەهلەویک (paz)، سۆغد (pc) لێکچوونی کۆنسۆنانتی (č) بۆ (c)، کوردیک (paz)، بەلوچ (pač)، فارس (paz) کە لە چاوگی (poxtan) بەواتای (پێژ، لێنان، کوڵاندن...) دێت و لە ئاستی مۆرفۆلۆجی، دەبێتە گیرەکی وشەداڕێژ لە باری پڕاگمەتیکیش، بەواتای "لێنان، کوڵاندن، سازکردن، سازکەر" وەکو: (ئاشپەز، چاپەز، زودپەز، گۆشتپەز، ئاوپەز، کەبابپەز، شیرینیپەز...) کە لێرە هیچ زوانێکی زیندوی هێستا ناتوانێت بڵێت: وشەی (ئاشپەز) بە هەر دو بنجی وشەییەوە، کوردین یا فارسین، یا هیچکامیان نین!

ڕەگی وشەی (چێشت) لە چیەوە هاتوە؟

لەنێو زوانی کوردی بۆ مەبەستی ئەم خۆراکە بەکار دێت کە بڕیارە جەمە سەرەکیەکانی وەکو، "نانی بەیانی، نانی نیوەڕۆ، نانی شەوێ" (شێو؛ بە لێکچوونی واج و لێکچوونی فۆنی (ā) لە زوانە ئێرانیەکان بوە (شام و شێو، کە بۆ مەبەستی نانی شەوێ بەکار دێت)، بەکاریان بێنین.

ــ (چێشت) دەبێتە ئەم خۆراکەی کە مرۆڤ بەکاری دەهێنێت بۆ خواردن کە لەنێو زوانی فارسی بە (غذا) و عەرەبی بە (طعام) و فڕەنسیک بە (nourritur) بەکار دەهێندرێت.
وشەی (چێشت) لە کرداری (چێژ) وەرنەگیراوە، بەڵکو (چێژ) لەم وشەیە وەرگیراوە، واتا لە بواری پڕاگمەتیکەوە، دەستپێک (چێشت) هەبوە کە (چێژ) دەرکەوتوە.

ـ وشەی (چێشت) وشەیەکی پەهلەویک و بە بەربڵاوی لە زوانە پۆرتۆئێرانیک بەشێوەی (چاشت çāšt) دەرکەوتوە و ئێستاش، وەکو خۆی بەکار دەهێندرێتەوە. بۆ نمونە؛ لە زوانی (تالێشی، تاتی، تەنی، تەبەری، مازەنی، خوارەزمی، گیلەکی، بەلوچی، فارسی، دەری، پەشتونی...تاد) هەر بەشێوەی (چاشت) و لەنێو زوانی ئۆرتۆکوردیەکان لە زوانی ژینکەیی (سلێمانی و موکری و کورمانجی) بە لێکچوونی فۆنی بزوێنی /ē/ بوتە (čēšt)، لە زوانی کەڵهوڕی بە دەرکەوتنی /بزرۆکە/ بەشێوەی (čišt) ماوەتەوە و لە هەندێک لە زوانی کورمانجی بەشێوەی لێکچوونی فۆنی /č/ بۆ /t/ بەفۆرمی (tēšt)، بەکار دێت و لە زوانی هەورامی هەر بەشێوەی (čēšt, čāšt) بەکار دێت، کەچی لەم زوانە زۆرجار فۆنی /š/ بەشێوەی /ž/ توشی لێکچوون دەکەن و بەشێوەی (čēžt, čāžt) بەکاری دەهێنن و لە زوانی لوڕی و لەکی هەر بەشێوەی (čāšt) ماوەتەوە.
وشەکە بە ڕەچەڵەک لە پڕۆتۆئێرانیکی (čašta) ئەوێستایی (cāsh, kaš) و لە پەهلەویک (çāšt)، سۆغد (čaš)، کوردیک (čēšt, čēžt, čāšt, čēst)، فارس (čēšīdan)، مازەن (ba_čišiyen)، گیلەک (ćištan)، تالش (čaše)، دەردەکەون.

کورد و فارس هەر لەم وشەیە چاوگی (چێشتن) و (چشیدن) داڕشتوە کە بەواتای (تامکردن) دێت و لە ئاستی پڕاگمەتیکی ئەم وشە و لە چوارچێوەی لێکسیکۆلۆجی و مۆرفۆلۆجیایی خۆی لە چاوگی کرداری (چێژان) هاتوە، کەسێک کە تامێک (دەچێژێت، دەچێشێت) کە زوانی کوردی و فارسی، کرداری (چێژتن) و (چشیدن) لەم وشەیە داڕژتوە.



#سابیرژاکاو





چەنێلی زمانناسی:

@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
تخمین= بەراورد، مەزەندە، مەزندە، قرس، خەمڵ، گۆترە

✅✅✅✅

تخمینی= خەمڵاو، مەزندەیی، مەزندەکراو، بەرواردی، گۆترەیی، خەمڵێندراو

✅✅✅✅

ترسو= ترسەنۆک، ترسنۆک، نەوێر، بێجەرگ

✅✅✅

غنیمت جنگ= دەستکەوتی شەڕ

✅✅✅

سەرەتا= دەستپێک، سەرەتا، پێشەکی

✅✅✅

در بحبوحە جنگ= لە گەرمەی شەڕدا، لە جەنگەی شەڕ، لە گەرماوگەرمی شەڕ

✅✅✅

آغازگر= دەستپێکەر

✅✅✅

متفق القول= هاوبەڵێن، هاودەنگ، هاوڕا

✅✅✅✅

تقریبا= دەوروبەری، نزیکەی، تا ڕادەیەک

✅✅✅

واقعیت= ڕاستی، ڕاستێتی

✅✅✅✅

واقعا= بەڕاستی، بەڕاست، لە ڕاستیدا


✅✅✅

مثال واقعی= نموونەی ڕاستەقینە

✅✅✅

مبتدی= تازەکار، نوێکار، تازەفێربوو، تازەفێر، نۆفێر

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ماضی بعید= #ڕابوردووی دوور
واتا کارێک کە له کاتەکەی زۆر لایداوە و دوورە.

من ڕۆیشتبووم، تۆ ڕۆیشتبووی، ئەو ڕۆیشتبوو، ئێمە ڕۆیشتبووین، ئێوە ڕۆیشتبوون، ئەوان ڕۆیشتبوون.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سەرنج بدەن لێرە (دە) دەیکاتە ڕابوردووی بەردەوام.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ماضی سادە= #ڕابوردووی نزیک.
واتا کارێک کە لە کاتی لایداوە بەڵام زۆر دوور نییە.

من ڕۆیشتم، تۆ ڕۆیشتی، ئەو ڕۆیشت، ئێمە ڕۆیشتین، ئێوە ڕۆیشتن، ئەوان ڕۆیشتن

Читать полностью…

زانستـــے زمان

واتا کارێک کە لە ڕابوردوودا ڕووی داوە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟣 وەڵام: بەهۆی هاوەڵکاری کاتییەوە (قید زمان)، بەم شێوەیە:

بۆ کاری ڕانەبردووی ئێستا
"وا، ئەوا، ئێستا" بەکار دێت.

🟡 ("وا، ئەوا، ئێستا" + دە + ڕەگی کار + جێناو)، وەک:
وا + دە + چـ + م 👈 وا دەچم بۆ لادێ.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

) کاری ڕانەبردووی ئێستا: ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات کە لە کاتی ئاخاوتن ڕوو دەدات، کردەوەکە دەدرێتە پاڵ کەسێک یان شتێک. نموونە:

🔴 وا گوڵەکە ئاو دەدەم.

) کاری ڕانەبردووی داهاتوو:
ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات، لە دوای ئاخاوتن ڕوو دەدات، کردەوەکە دەدرێتە پاڵ کەسێک یان شتێک. نموونە:

🔴 بەیانی گوڵەکە ئاو دەدەم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟣 بەشەکانی کاری ڕانەبردوو:

(ڕانەبردووی ئێستا و ڕانەبردووی داهاتوو)

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 پێناسەی کاری ڕانەبردوو:

1) کارێکە کە لە پێشوودا نەکرا بێت.
- کارێکە لە کاتی ئاخاوتن یان دوای ئاخاوتن ڕوو دەدات.
- کارێکە نیازی ئەنجامدانی تێدا بێت چ لە ئێستا یان داھاتوو بۆ نموونە ئەو کاتەی کە ئێمە قسە دەکەین کارەکە ڕووی نەداوە لەدوای ئەوەی قسەکە دەکەین لەوانەیە چەند کاتێکی پێ بچێت، لەوانەیە کاتێکی دوورودرێژ و لەوانەیە هەر دوای قسەکەی ئێمە ڕوو بدات

2) بە نیشانەی (دە) دەست پێ دەکات.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔵 ڕاڤــــــــــــەی کاری ڕانەبردوو:

1) ئەرکەکانم دەنووسم.

2) وانەکانم دەخوێنم.

3) نانەکە دەخۆم.

4) پەرتووکەکە دەکڕم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟢 فعل مضارع
صیغه‌ای از فعل است که معمولاً به زمان حال یا آینده دلالت کند.
مضارع فعلی است که انجام گرفتن کار یا رخ دادن حالتی را در زمان حال بیان می‌کند.

مثلاً: 👈 می‌روم، می‌خواند، می‌شنویم

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🌀فاعل👈🏻 بکەر
🌀فعل👈🏻کار ، کردار، فرمان
🌀مفعول👈🏻 بەرکار
🌀قید👈🏻 ئاوەڵکار ، ئاوەڵفرمان

🌀مصدر👈🏻  چاوگ ، چاوگە
🌀ماضی👈🏻 ڕابردوو
🌀مضارع👈🏻 ڕانەبردوو ، ئێستا

🌀مستقبل 👈🏻داهاتوو
🌀مرکب👈🏻 لێکدراو
🌀مشتق👈🏻 داڕێروار ، داڕژاو

🌀صفت👈🏻 ئاوەڵناو ، هاوەڵناو
🌀ضمیر👈🏻 جێناو ، ڕاناو
🌀ضمیر متصل👈🏻جێناوی لکاو

🌀ضمیر منفصل(مستقل)👈🏻جێناوی سەربەخۆ
🌀ضمیر شخصی👈🏻جێناوی کەسی
🌀ضمیر مبهم👈🏻جێناوی نادیار

🌀ضمیر پرسشی👈🏻جێناوی پرسیاری
🌀ضمیر مشترک👈🏻جێناوی هاوبەش
🌀ضمیر نفی(منفی)👈🏻جێناوی نەرێنی.
saro

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وانەی دوێشەوە کە باسی
بکەر، کار، بەرکارمان کرد، هەروەها کاری ڕابوردوو
کە هەموو دەبووە فعل، فاعل، مفعول، فعل ماضی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەرەی زمانناسی کۆنی کورد، تەنیا بۆ خۆ جوداناسین و هێنانەدەر لەژێر هێژمۆن و ڕێکفی زوانی عەرەبی، پەنایان بۆ فۆن داڕشتن بردوە کە لێکچوونی فۆنی کۆنسۆنانتی /ش/  بۆ /ژ/ یەکێک لەم بابەتانەبوە، وەکو لە وشەی (واشە، وشە ـ واژە، وژە)، (مەشغەڵ ـ مەژغەڵ)، (چێشتن ـ چێژتن)، (کەش ـ کەژ)...تاد لەگەڵیان ڕوبەڕو دەبینەوە کە ڕەوتێکی لێکچوونی مێژویی کۆسنۆنانتی /ش/ بۆ /ژ/. بەهۆی ئەمەی کە ئەلفبێی عەرەبیک فۆنی /ژ/ نیە، کورد ئەم فۆنە لەگەڵ فۆنی /ش/ توشی لێکچوون دەکات و زوانی فارس لە داری زوانی کۆنی خۆی، لێکچوونی فۆنی لە کردارەکەوە ساز نەکردوە و هەر بەشێوەی فۆنێتیکی خۆی لەسەر بنەمای فۆنۆلۆجیکی دێرنی ئەم وشەیەی، بەڕیوە بردوە و کردارەکەی بەشێوەی (چشیدن) ڕاگرتوە، کەچی کورد بەشێوەی (چێژتن) کردارەکەی داڕژتوە، هەمو کەسی شارەزای ئیتمۆلۆجیایی و فۆنۆلۆجی دەزانێت، لێکچوون و تێچوون و نەرمبونەوە و لێکنەچوونی فۆنەکان، بەزۆر نابنە "واج" کە واتای بنجەکە بگۆڕن و زۆرجار بەشێوەی نازانستی و خۆسەرانە، فۆنەکانیان توشی تێچوون و قڕتاندن و لێکچوون کردوە، لێکچوونی فۆنی /ش/ بۆ /ژ/ یەکێک لەم بابەتانەیە کە وشەکە بە ڕەچەڵەک (چێشتن) بوە و کورد بۆخۆپاراستن لە عەرەبناسینی ئەم وشەیە بەشێوەی (چێژت، چێژتن، چێژ) بەکاری هێناوە، هەڵبەت بێجگە لەم ڕەوتە، ڕەوتی لێکچوونی کۆنسۆناتی /ج، چ، ژ، ز، ش/ لە بازنەی ڕێسا فۆنۆلۆجی و ڕەوتی فۆنێتیکی زوانی کوردی و هەردەم لەنێو زوانەئێرانیەکان، چالاک بوە.


وشەی دواتری ئەم باسە، وشەی (شێو):

ـ جەم و پێکهاتەیەکی ژیانی گیانداران کە کاتێک ئەرد و جیهان دەچێتەوە سەر ڕەنگی سەرەکی خۆی و نێوەی ئەردی پشتی دەکەوێتە خۆر، بەهەمان باری سێمەنتیکی و پڕاگمەتیکی و هاستی فتۆمۆرفۆلۆجی باری واتایی وشەکە و ئاستەکە، وەکو دیارەیەکی سروشتی لە وشەی (شەو) بەهەمان باری واتایی وەرگیراوە.

 

*تەنانەت ناوی وڵاتی سوریه بەواتای "شام" بەهەمان ئاستی جوگرافیایی و سروشتی واتایی "ڕۆژاوایی" بۆ ئاستی "تاریک" بونی بەکار دێت و لەنێو زوانی کوردیک، ئاستی کات و دەمی (شێوان) واتا کاتی تاریکبونی کەشوهەوا دەکوترێت: (نوێژی شێوان، بانگی شێوان) کە لەم بنج و ڕیشەوە، گەشەیان کردوە.

 
پڕۆتۆئێرانیکی (xšap):

ـ *ئەوێستا (xšāfniya)، پارت (š,m, šām)، پەهلەویک (šām)، مانەوی (š'm, šām)، سۆغد (xšām)، کوردیک (šām, šēv, šēw) لێکچوونی کۆنسۆنانتی /m/ بۆ /v/، لێکچوونی کۆنسۆنانتی لیچولێوی /w/ بۆ /v/، مازەن (šām, šom) لێکچوونی کۆنسۆنانتی /ā/ بۆ /o/، گیلەک (šām)، تات (šām)، لارستان (šom)، بێهبەهان (šom)، هۆرمۆزگان (šōm)، بەلوچ (šām)، پەشتو (šume)، دەری (šām)، فارس (šām)، تاجیک (šom)، یەغناب (šom)، فەرخ (šīm)، خور (šīm)، سورخە (šom)، بەهدین (čum)، دەماوەند (šum).

ـ عەرەبیک (šām)، تورکیک (šām).





#سابیرژاکاو





سەرچاوە:

سەرچاوەی سەرەکی ئەم نوسراوەیە، فەرهەنگی ڕیشەناسی ئاڤاشین بوە، کە وا لەژێرچاپە.
پەرشەدارێکی زمانەوانی، بەرگی ١ و ٢، سابیر ژاکاو، ٢٠٢٠.
Husein  Muhammed R  E  H N  A S Ferhenga etîmolojî ya kurdî Kurdish  Etymological Dictio
فەرهەنگی ڕامان، (ئێتیمۆلۆژیی زمانی کوردی) ئەمەگ ڕامان، بەرگی ١ و ٢، بڵاوکراوەی ئێلێکترۆنیکی (ebook) ٢٠١٤.





راهنمای زبانهای ایرانی، جلد اول، ویراستار: رودیگر آشمید، ترجمە حسن رضائی باغ بیدی.
فرهنگ نورستانی، (با زبان پشتو و دری)، سمع الله تازه.
واژەهای ایرانی در زبان سوئدی، حسین آذران.
فرهنگ ایران باستان، پورداود.
فرهنگ سغدی، بدرالزمان قریب، انشارات فەرهەنگان.
پژوهش واژەهای سُریانی، در زبان فارسی، جلیل اخوان زنجانی.


A CONCISE PAHLAVI DICTIONARY D. N. MAcKENZIE، 1971._

ENGLISH - AWESTA DICTIONARY BY KAVASJI EDALJI KANGA_

 

_A Concise Dictionary of Indian Philosophy: Sanskrit Terms Defined in English, john A. Grimes, 1996

A Sanskrit-English Dictionary _
_ by SirbMonier Monier-Williams, Professor E. Leuman, Professor C. Cappeller and other scholars, 1920

Proto-Indo-European language-Roots_

Greek language-Etymology. 

_ Indo-European languages-Etymology. I. Title. II. Series. P572.A56 2000


چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئاسۆسافت asosoft.com
بۆ ئەوەی
۱. هەڵەی ڕێنووسیت چاک بکاتەوە.
٢. دەنگت بکاتە نووسین.
٣. نووسینت بکاتە دەنگ.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ماضی التزامی= ڕابوردووی دانانی
ئەمە واتا کارێک کە دەبوا لە ڕابوردوو بمانکردایەت بەڵام ڕووی نەداوە. ئەڵێ #ئەگە ئەو کارەمان کردبایەت

من ڕۆیشتبام، تۆ ڕۆیشتبای، ئەو ڕۆیشتبا، ئێمە ڕۆیشتباین، ئێوە ڕۆیشتبان، ئەوان ڕۆیشتبان

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ماضی نقلی= #ڕابوردووی تەواو یان گێڕاوەیی.

واتا کارێک کە ڕووی داوە و تۆ خەریکی ئەیگێڕیتەوە.


من ڕۆیشتووم، تۆ ڕۆیشتووی،
ئەو ڕۆیشتووە، ئێمە ڕۆیشتووین، ئێوە ڕۆیشتوون، ئەوان ڕۆیشتوون

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ماضی استمراری= #ڕابوردووی بەردەوام.

واتا کارێک کە ڕووی داوە و هەنووکە درێژەی هەیە.


ڕابوردووی بەردەوام

من دەڕۆیشتم، تۆ دەڕۆیشتی، ئەو دەڕۆیشت، ئێمە دەڕۆیشتین، ئێوە دەڕۆیشتن، ئەوان دەڕۆیشتن

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێستە ئەم ڕابوردووانە چەن بەشن کە هەموومان لە ڕێزمانی فارسی و عەڕەبیدا خوێندووە.
ئێستە کوردییەکەی دەخوێنین.👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێستە باسی ماضی و مضارع دەکەین لە زمانی کوردیدا.

لە فارسی و عەڕەبی بە ماضی دەمانخوێند

بەڵام لە کوردیدا ئەڵێن کاری ڕابوردوو.

Читать полностью…
Subscribe to a channel