کەسانێك لەشەودا...
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
ئيمامى عهلى (ڕهزای خوای لێبێت) دهفهرموێت : (( من زهد في الدنيا هانت عليه المصيبات ، ومِن إرتقبَ الموت سارع إلى الخيرات))
واته: ههر كهسێك دونيا نهويست بێت بهڵاكانى لهسهر سووك دهبێت ، وه ههر كهسێك مردن بهنزيك بزانيت پهله دهكات بۆ ئهنجامدانى كاره چاكهكان.
#مردن
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
کێ پێی خۆشە کردەوەکانی نەبڕێتەوە لەدوای مردنی؟ با زانست بڵاو بکاتەوە.
#ابن_الجوزي
#ووتەی_زانایان
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
گەورەترین ئایەتی دڵخۆشی لەقورئاندا کە انسان پێی دڵخۆش و شادومان ئەبێ.☟︎
۞ قُلْ يَـٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ) سورة الزمر
ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا دهفهرموێت: ئهی بهندهکانم.. ئهوانهی که خۆتان گوناهبار کردووه و ههڵهتان زۆره، نائومێد مهبن له ڕهحمهتی خوا، چونکه بهڕاستی ئهگهر ئێوه تهوبهی ڕاست و دروست بکهن، خوا لهههموو گوناهو ههڵهکانتان خۆش دهبێت، چونکه بێگومان ئهو خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبوردهیه و زۆر به سۆزو میهرهبانیشه.
#هەڵەکاران.
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
خواكەتان لێ پیرۆز بێت!
ئەوان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی لەدایكبوونی خواكەیانەوە! (سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّا كَبِيرًا ) تۆیش بێ ئەوەی هیچ بایەخێك بەو هاوەڵدانانەیان بۆ الله بدەیت دەچیت پیرۆزباییان لێ دەكەیت!
ڕێك وەكو ئەوەیە بڵێیت ئێوە لەسەر ڕێبازێكی حەق و ڕاستن و دەستخۆشییان لێ بكەیت وبڵێیت لەدایكبوونی خواكەتان لێ پیرۆز بێت!
#سەری_ساڵ
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
بەرزترین کەس لەناو خەڵك ئەو کەسەیە کە لە خۆ بایی نییە، وە چاکترین کەس ئەو کەسەیە کە چاکی خۆی نابینێ.
پێشەوا شافعی (رحمە اللە)
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
چی بەسەر ئیمانتدا هاتووە؟💔
خۆشەویستیت بۆ خودا چی بەسەرهاتووە؟
چی بەسەر دڵتدا هاتووە؟
چی بەسەر تۆدا هاتووە؟
بۆچی ڕێگە بەم دونیایە ئەدەی بەم شێوەیە بتگۆڕێت؟!
ئامۆژگارییەک حەقە بەئاوی زێر بنوسرێتەوە
ئەگەر فیتنە ڕوویدا دەستگرتووبە بەسوننەتەوە، وەپابەندبە بە بێدەنگی، وەپەیوەندیت بەشتێکەوەنەبێ پەیوەندی بەتۆ وە نییە، وەهەرشتێکت لەلا نادیاروبوو نەزانراو بوو ئەوا بیگەڕێنەوە بۆلای خودای گەورە
و پێغەمبەرەکەی ـ صلی الله علیەوسلم ـ وەبۆستەو بڵێ : ( خودا زاناترە ) .
[الســیر ( ٢٠/١٤١)
#ئامۆژگاری
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
ئـــەی پـــەروەردگــاری ئــاســمــانــو زەوی هــیــچ دەرگــایــەک نــیــە بــۆ ســکــاڵاکردن لە نــەفــســی تــاوان کــار جــگــە لــە دەرگــای ڕەحـــەمــــەتـــی تـــــۆ درگــای لــێخــۆشـبــونــمــا لــێــبــکــەوە 🤲😔💔
#اللهــــم__آمـــين
كێ بیهوێت هۆكارهكانی هیدایهت وهرگرێت پێویسته له هۆكارهكانی گومڕایی دوور بكهوێتهوه و تهنها دهست به كتاب و سوننهتهوه بگرێت.
#هیدایەت_و_گومڕایی
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
ئەی نیقاب پۆشە شلڕەوەكان: لە الله بترسن و دینەكەتان ناشیرین مەكەن، ئێوە دەبێت نموونەی شەرم وشكۆ و سەنگینی بن!
بە هەندێ كردار ناشەرعی نیقاب لەبەر چاوی خەڵكی مەخەن! درووست نییە بەو شێوە خۆتان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نمایش بكەن و وێنەی خۆتان پۆست بكەن!
كچان و ئافرەتگەلێك هەن باڵاپۆشن و جێگای شانازی هەموو موسوڵمانێكن، بەڕاستەوە و بە پاڵنەرێكی ئیمانییەوە خۆیان و ڕوخساریان داپۆشیوە، كە پۆستیش دەكەن باسی ئیمان و تەوحید و ڕەوشت وكاری چاكە دەكەن، نە وێنەی خۆیان بڵاودەكەنەوە و تەنانەت نە بە ناوی ڕاشكاوی خۆیان دەردكەون،
ئێوە بەو كردارە نابەجێ و ناشیرینانەتان گومان دەخەنە سەر ئەوانیش (فاتقین الله).
#د_إحسان
#نیقاب_پۆشەکان
#لا_الە_الا_اللە
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
هیچ كتێبێك و زانستێك نییە لە قورئانی پیرۆز شاییستەتر بێت لەوەی موسوڵمان تەمەنی خۆی تێدا بەسەر ببات.
تەفسیری قورئان سەری هەموو زانستێكە و بەختەوەری دونیا و سەرفرازی دواڕۆژی تێدایە، بۆیە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بایەخ بە تێگەیشتنی بدات.
#قورئان
#تەفسیری_قورئان
#لا_الە_الا_اللە
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
#متمانە
#د_عبدالواحد
"بەجێ هێنانی عیبادەت ئەمانەتە بەسەر شانی ئینسانەوە "
#متمانە
#د_عبدالواحد
"بۆ پیاوان ئاگاداری پاراستنی ئەم ئامانەتە بن "
#متمانە
#د_عبدالواحد
"قەرزکوێری ، ئەمانەت ناپارێزییە "
موجاهید کێیە؟!
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: موجاهید ئەو کەسەیە کە جیهادی نەفسی دەکات لەپێناو اللە (جل جلالە)
#فەرمایشتی_رسول_اللەﷺ
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
قیامەت هات مرۆڤ وەک پەپوولەى پرژاو دەبن:
( يَوۡمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلۡفَرَاشِ ٱلۡمَبۡثُوثِ ) القارِعَة : ٤
واتە: ڕۆژێکە گشت مەردوم وەکو پەپوولەى پرش و بڵاوى لێدێ.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((يُحشَر النَّاس يوم القيامة على أرضٍ بيضاءَ عَفْرَاءَ - بياض إلى حمرة - كَقُرْصَةِ النَّقِيِّ - الدقيق - ليس فيها عَلَمٌ لأحد - ليس فيها سكن، أو بناء، ولا أثر))؛
(مسلم حديث: 2790).
واتە: لەڕۆژی دوایدا خەڵک حەشر دەکرێن لەسەر ئەرزێکی سپی کەڕەنگی سووری لەخۆ گرتووە ، وەکو نانێکی سپی وایە ،گوناهی لەسەر نەکراوە ، و هیچ کەسێک هیچ نیشانەیەکی نییە لەوانی تری جیا بکاتەوە .
#تەفسیر
#quran
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
هیچکات بە هیچ جۆرێک نەکەی پشتیگیر و هاوکاری هیچ ستامکارێكک و تاغوتێک بکەیت،
هەتا ئەگەر بە ختورەی دڵیشت بێت، چونکە خۆت توشی سزای سەختی خوا دەکەیت، بەبەڵگەی ئەو ئایەتە:
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ﴾ سورة هود ١١٣
واتە: نهکهن هەتا ئەگەر هەر بەختورە یا مهیلی دڵتان لهگهڵ ئهوانهدا بن کە ستهمیان کردووه و هاوەڵیان بۆ خوا داناوە یاخی بوون، چونکه گەر واتان کرد ئەوا سزای خوا دەتان گرێتەوە.
ئاگر دهتانسوتێنێت کهسیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، لهوهو دوایش یارمهتی نادرێن، هیچ کەسێکیش ناتوانێت فریاتان بکەوێت و ڕزگارتان بکات لەوسزایە.
#پشتگیری_ستەمکاران
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
سێ خوا هەیە؟
ئەوان باوەڕیان بەسێ خوا هەیە و لە دەریای شیركدا نگرۆن!
ئێمەش باوەڕمان بەتەنها یەك پەروەردگار هەیە كە الله یە و تەوحیدی بۆ دەكەین و بەردەوام دەڵێین: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ . اللَّهُ الصَّمَدُ . لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ . وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ).
#سەری_ساڵ
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
پیرۆزباییكردن لە گاورەكان بە بۆنەی سەری ساڵەوە
ئێمە باوەڕمان بەتەنها یەك پەروەردگار هەیە كە الله یە و تەوحیدی بۆ دەكەین و بەردەوام دەڵێین:(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ . اللَّهُ الصَّمَدُ . لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ . وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ).
چۆن دەگونجێت بچین بە كردار ئەو شایەتییەی خۆمان بشێوێنین وهەڵیوەشێنینەوە،
ئەوانەی ئەو کارەش ئەکەن لە (الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ) لایانداوە و پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە...
#سەری_ساڵ
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
یەکێك لە گرنگ ترین ڕێگاکانی بەدەست هێنانی زۆربوونی ڕزق و ڕۆزی
(وَمَنْ اِتَّصَفَ بِهَذِهِ الصِّفَة يَسَّرَ اللَّه عَلَيْهِ رِزْقه وَسَهَّلَ عَلَيْهِ أَمْره وَحَفِظَ شَأْنه و قوتە). تفسير ابن كثير
واتە: هەرکەسێک بە بەردەوامی استغفار و داوای لێخۆشبوونی هەبێت، خودا ڕێگای ڕزق و ڕۆزی و کاروباری بۆ ئاسان دەکات، پێگە و هێزی دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
#الاستغفار
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
دونیا هیچ نرخێکی نییە کە ڕۆژی دوایی لەدەست چوو
اللە(جل جلالە) دەفەرمووێت: ( بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَیَوٰةَ ٱلدُّنۡیَا ١٦ وَٱلۡـَٔاخِرَةُ خَیۡرࣱ وَأَبۡقَىٰۤ ١٧ سورة: الأعلى
بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا هەڵدەبژێرن، کەچی ژیانی دواڕۆژ باشتر و پایەدارترە.
ئیشی دونیا پێش ئیشی ڕۆژی دوایی ئەخەن، وا ئەزانن قازانج و چاکەی لێ وەرئەگرن بۆ ژیانی دونیا و قیامەت،
پاداشتی خوا لە ماڵی ئەولا چاکترە لە دونیا نەبڕاوەیە، چونکە دونیا نامێنێت، ڕۆژی دوایی هەر بەڕێزترەو ئەمێنێتەوە، چۆن خاوەن هۆش ئەوەی نامێنێ هەڵیدەبژێرێ بەسەر ئەوەی کە ئەمێنێتەوە؟!
#تەفسیری_ابن_کثير
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
ئایا ئێوە ناتوانن لە تەنها شەوێکدا سێیەکى قورئان بخوێنن؟
ئیمامى (بوخاریى) لە (ئەبو سەعید)ـەوە دەڵێ: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووى:
((أَيَعجِزُ أحَدُكم أنْ يقرَأَ ثُلُثَ القُرآنِ في ليلةٍ؟)). ئایا ئێوە ناتوانن لە تەنها شەوێکدا سێیەکى قورئان بخوێنن؟ هاوەڵان ئەوەیان لا گران و قوورس بوو، بۆیە ئینکارى ئەوەیان کردو وتیان: جا کێ دەتوانێ کارى وا بکات؟ پێغەمبەریش-صلى الله عليه وسلم- فەرموى: ((اللهُ الواَحِدُ الصَّمَدُ، ثُلُثُ القُرْآنِ)). واتە: سوورەتى (صەمەد - ئیخلاص) سێیەکى قورئانە. صحيح البخاري، كتاب فضائل القرآن، باب فضل قل هو الله أحد، حديث: ٤٧٣٠.
﷽
﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ ١ ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ ٢ لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ ٣ وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ ٤﴾ الإخلاص
#سێیەکی_قورئان
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
سود و سەرنجێك
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
( ... كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ...) سورة: إِبراهِيم; ١
واتە: ئەم قورئانە کتێبێکە ناردمانە خوارەوە بۆت، تاخەڵکى بەفەرمانى پەروەردگاریان لەتاریکاییەکانى کوفرو نەزانى و نەفامى بێنێتە دەر بۆ رووناکى و ئیمان و زانست.
( الظُّلُمَاتِ ) مەبەست لە جەهالەتە ئیتر کفرو شیرک بدعەو گومڕای ئیلحاد عەلمانیەت و هەموو ئەوانە دەگرێتەوە...
بەڵام ( النُّور ) واتە: ئیمان و باوەڕو تەنها یەک اللە پەرستی شوێنکەوتنی ئەوەی کەرسول علیە السلام هێناوێتی،
لێرەش واتە ڕێگاکانی بەرەو تاریکی نەفامی زۆرن، بەڵام ڕێگای سەرفرازی یەک ڕێگایە.
#سود_و_سەرنجێك
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی كە بە نوێژكردن باری دەروونی ئاسوودە دەبێت و ماندوو بوونی بە نوێژ دەردەچێت،
داماویش بۆ ئەو كەسەی لە كاتی ناڕەحەتیدا ئەوەی لەبیری نەبێت نوێژە، یان ئەگەر بشیكات لەبەر ناخۆشییەكەی تەنها لە كۆڵی دەكاتەوە و دووبارە دێتەوە لای خەم وپەژارەكەی خۆیەوە.
#نوێژ
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
خوای گەورە دەفەرمووێت: (...صَلُّوا۟ عَلَیۡهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسۡلِیمًا)
واتە: سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدەن بە سەڵاوتێکی تەواو.
شيخ الإسلام ابن تيمه (رحمه الله) ئەفەرمووێت:
(إن الصلاة على النبي ﷺ قبل الدعاء وفي وسطه وفي آخره من الاسباب التي يرجي بها إجابة الدعاء).
واتە: سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ لە پێش دوعا کردن و ناوەڕاستی دوعاکردن و لە دوای دوعاکردن، لە گەورەترین هۆکارەکەکانە کە ئومێدی وەڵام دانەوەی قبوڵ بوونی دوعای لێ دەکرێت.
#صلاوات
#لا_الە_الا_اللە
/channel/la_ilaha_ilaallah_ahad
گوناهـ بەئاوی تەوبە ئەشۆرێ
بەڵام ''حق الناس'' اللە،ش لێی نابورێ
#متمانە
#د_عبدالواحد
"هەر ئەندامێک ئەمانەتە بەسەرتەوە بۆت نییە گوناهی پێ بکەی "
#متمانە
#د_عبدالواحد
"ئافرەت و خێزانەکانتان ئەمانەتن لاتان "
#متمانە
#د_عبدالواحد
"خواردنی ماڵی خەڵک لە ڕووخانی مزگەوت خراپترە "