بۆردومان دەستی پێکردەوە:
دوو کچەکەم(ڕەزان و عەواتیف)م لەباوەش گرت و بە شەقامدا ئەڕۆشتم، عەواتیف لەژێر دەنگی بۆردوماندا ئەگریا!
وتم: کچم، تۆ پێت نەوتم لەقەسف ناترسیت؟
وتی: باوکە، من ئەترسم تۆ بمریت!
چی پێ بڵێم، ئەی هاوار . .
ماڵی حەمد بۆ کێیە؟
أبي موسى الأشعري أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: إذا مات ولد العبد قال الله لملائكته: قبضتم ولد عبدي؟ فيقولون: نعم، فيقول: قبضتم ثمرة فؤاده؟ فيقولون: نعم، فيقول: ماذا قال عبدي؟ فيقولون: حمدك واسترجع، فيقول الله: ابنوا لعبدي بيتاً في الجنة وسموه بيت الحمد
ئەم منداڵە دایک و باوکی و زۆربەی کەسوکاری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە لەدەستداوە
Читать полностью…جەنگ دژی زانست و زانکۆ
ناونیشانێکی تری جەنگی سوپای زایۆنی
زۆرینەی زانکۆکانی غەززە بۆردومانکراون !!
ئەوە زیاتر لەمانگێکە دۆخی جیهان گۆڕاوە
وباس باسی غەزە وفەلستینە وچەندین گەنجی ئیمانداری عەقیدە پاک دنیایان هەژاند جارێکی تر داستانی عمار وسمیەوخالد وابوعبیدە یان زیندو کردەوە وخەڵکانێک سەحابەئاسا جیهان فێری ئیمان وباوەڕی پتەو و پاک ونەبەزین و قارەمانێتی و خۆڕاگری و فیداکاری وخۆشەویستی خوا وپێغەمبەر وخاک ونیشتمان و شەهیدی وبەهەشت ئاخیرەت دەکەن ودەمامک وڕوی دزێوی درۆزنان وبانگەشەکارانی ماف وئازادی ودیموکراسی هەڵدەماڵن وخۆیان بەتەنها لەبەردەم زلترین وبەتفاقترین هێزەکانی دونیا وەستاون وتەختی جەهل وبێ باوەڕان و تاغوتان و ستەمکاران وداگیرکەران ئەلەرزێنن داستانی دلێری و پاڵەوانێتی وکەڵ ژیان وکەم ژیان وبەخوێنی گەشی خۆیان دەنوسنەوە
بەڵێ خەڵکی غەزەی قارەمان بۆهەمو دونیایان سەلماند کە تەسلیم بون نیە وتەسلیم بون یەکجارە ئەویش تەنها بەخوا وئیتر دوای ئەو بۆکەس ناچەمەێنەوە
خەڵکانێک بەژن وپیاو ومناڵ وپیر ولاوەوە بە زاری پڕ لە زیکر و خەندەوە وبەپەنجەی بەرزی شایەتومان و بەوورەی بەرز وپۆڵاینەوە باوەش بۆ مەرگ ئەگرنەوە و شەهید بونی ئازیزانیان بەرزترین خەڵاتە لایان ئەمان بونە قوتابخانەیەک ولەم زەمەنی لەناوچونی بەها وقیەمەکاندا جارێکی تر زۆرترین وانەیی کردەیی ڕەوشت بەرزی و ڕاستگۆیی ووەفاداری بۆخوا سوڵحان ودونیا نەویستیان بەهەمو دونیا وتەوە وبۆن وبەرامەی میسک و خەنساوسمیە ونوسەیبە ویاسر وحمزەو ابوعبیدەیان بڵاو کردەوە
[خوالێیان ڕازی بێت] وهەیبەتی کوفر وستەمکاران ودام ودەزگاکانیان شکاند
خوێندن لە فەلەستین کۆتایی هات
بەڵام زۆربەیان شەهادەی قیامەتیان وەرگرت
سەرەڕای نەبونی ئاو و دەرمان و کارەبا و خواردن
بەڵام تا ئێستا تاکە دزییەک تۆمار نەکراوە
لە غ-ەزەی سەربەرزەوە
منداڵەکانم بە قوربانی قودس بێ
وتەی دایکێکی هیممەت بەرز کە ئەمڕۆ منداڵەکانی لەدەستدا بەهۆی بۆردومانەوە.
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سـەرما بە هـەتیوو بـا بەدەواری شڕی نـاکـا
کۆتا ماڵئاوایی💔
بەیانی لەکاروانی رۆژووکاران بن
لە دوعاکاران بن بۆ خەلکی فەلەستین
لە غەزە ٢ ملیۆن موسلمان وەستاونЧитать полностью…
لە دونیا ٢ ملیار موسلمان بێ دەنگکراون؟!!!
@Drabdulwahids_school
ڕەگ، کەناڵێک بۆ خزمەتی موسڵمانانی ستەملێکراوی غەززە.. سەبسکرایبی بکەن
/channel/rag710
"دَنوتُ إلى مسامِعِها بِرِفقٍ
لأسألَها تُرى مَن ماتَ فينا؟
خَبُرتُ الحُزنَ بينَ يديكِ حتَّى
لفرطِ الحُزنِ لا أبدو حزينا"..
موهیممێ غەیری زاتی حەی لە هیممەتیا نییە، ئیللا لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتە دایم بە ئەحزانە.
#مەحوی
#𝗗𝗿_𝗔𝗯𝗱𝘂𝗹_𝗪𝗮𝗵𝗶𝗱
@drabdulwahidsschool
تاوەکو ئەوە بێنینەوە یاد کە ئارامگری و خۆڕاگریان لەبەر ئەوە نییە کە ئەوان لە ئێمە کەمتر بەسۆزن یان کەمتر خۆشەویستییان هەیە بۆ ڕۆڵە و خانەوادەیان.. بەڵکو ئەوان دڵ نەرمترین و هەست ناسکترینی خەڵکین ئەوەی ئێمە دەیانبینین.
بەڵام ئەوە دەزانن کە ئەو پەروەردگارەی قوربانی بۆ دەدەن زۆر گەورەیە، و کاڵاکەی زۆر گران و بەنرخە، وە دەزانن کە کەڕامەت و پایەبڵندی بەهای خۆی هەیە.
خوای گەورە لە بەهەشتەدا بەخۆشویستانتان شاد بکاتەوە.
د.ئیاد قونەیبی
جەنگی ئیبادەی خەڵکی غەززەیە
ـ ٢٠٢٣/١١/١٧
سوپای ئیسرائیل دوای لێدانی نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکانی غەززە، ئێستا دەستی کردوە بەبۆردوومانی نانەواخانە و ئاشەکان و کێڵکەکانی پەلەوەر بۆ ئەوەی گەلی غەززە لە مەعیشەت مەحروم بکات.
ئەم نەریتە شەڕخوازییە میراتی سەرکردەکانی ڕۆژئاوایە کە نزیکترینیان لێمانەوە هێتلەرە. لە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهاندا ئەو سەرکردانە دەستیان لە خەڵکی سیڤیل و ڕووخاندنی شار و گوندەکان نەگێڕاوەتەوە و، بناغەی ئابووری و مەعیشەتی خەڵکیان هەڵتەناندوە.
خالید ڕەنجدەر
چاوپێکەوتنێکی پڕ سوود و ئیرادە،
شایەنی ئەوەیە کاتی خۆتانی پێ ببەخشـن...
https://youtu.be/Lus8DZuqdzc?si=Dc1rEjjGmo66dBRN
فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ
فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ
لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان
مشتەکانم پـــــــڕی سکاڵایە و تەنها لای بارەگای خوا ئەیکەمەوە..
چونکە سەرزەوی بەهانامانەوە نەهاتن..!!
دروشمەکانی ڕۆژئاوا جگە لە درۆیەکی شاخدار شتێکی تر نین:
ئەو کۆ کوژیەی ڕژێمی جولەکە بە کۆمەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە غەززەدا ئەنجامی دەدات دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە سەرجەم دروشمەکانی: (دیموکراسییەت، مافی مرۆڤ و جاڕنامە گاڵتەجاڕییەکەی، سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەشەڕ و ئاشتی نێوان گەلان، ناوەند و نێردە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و پاراستنی خەڵکانی سڤیل لەکاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، شەرعییەتی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی شەڕی بەناو ئاسایشی نێو دەوڵەتی). جگە لەدرۆیەکی شاخدار و دروشمێک لە پێناو گەوجاندنی گەلانی موسوڵمان و ئامڕازێک بۆ درێژەپێدانی نەگبەتی و نەهەمەتییەکانیان شتێکی تر نین.
#پڕۆفیسۆر_خالید