@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok
یەكەم جارم بوو پیزا بخۆم
سێ نانم پێوەی خوارد 😬🙈😋😂
چیرۆکی
ماری
بەشی کۆتایی
بۆ بەیانی کاتێ شۆفێرەکە باسی ڕوداوەکەی بۆ برادەرەکانی کرد پیانوت ئەوە ماریە ساڵ هات و ساڵ ڕۆی خەڵکی زیاتر باسیبینینی ماریان ئەکرد بەتایبەتی لە شەوە هەرە ساردەکانی زستاندا هەتا وای لێهات باسی تارمایەکەی ماری وەکو ئاگر بەناو ویلایەتی شیکاگۆیا بڵاو بۆوە هەتا هەنێ کەس شەوان بەو ناوەیا نە ئەڕۆشتن هەنێ کەس بەویا ئەڕۆشتن کاتێ ماریان ئەبینی دەی لێڕاگرتون نە ئەوەستان بەڵام کتێکیان ئەزانی ماری لە پێشی سەیارەکەیا دانیشتوە هەموو جارێکیش بە بێدەنگی دائەنیشت هەتا لای گۆڕستانەکە لەوێ داوای ئەکرد بۆستێ . هەنێ کەسی کە وتویانە لە نوەڕاتی جادەکەیا وەستاوە کاتێک لێیان ناوە وەکو ئەوەی ببێ بەهەڵم دیارنەماوە ئەم ڕوداوانە پەیوەست نەبو بە چەن ساڵێک یان چەن کەسێکەوە ، ئەوانەی مایان بینیبوو لەهەموو تەمەنێک بوون لەهەموو پیشەو کارێک پزیشک پارێزەر ئەندازیار مامۆستا پیاوی ئاینی شۆفێر ...هتد ، هەتا هەنێ کەس نەیان ئەزانی کە ئەوان تارمایان دیوە ئەچونە لای پۆلیس و شکاتیان ئەکرد کە بەسەیارە لە کچێکیان ناوەو کچەکە دیار نیە یان شۆفێری تەکسی ئەهاتن و ئەیانوت کچێکمان گەیاندوە پارەکەی نەیاوە .
چەن کەسێک بڕیاریان نا بزانن ماری کێیە بۆیە لەناو هەزارەها گۆڕا ئەبوایە بۆ ناوی ماری بگەڕێن پاش ئەوەی هەموو فایلەکان گەڕان ماریان دۆزیەوە ناوی ڕاستی ئانا ماریا �نورکسە ، زۆر ئارەزوی سەماکردنی کردوە شەوێک لەکاتی گەڕانەوەی لە هۆڵی سەماکردنەکە ئوتومبێل لێی ئەیاو کۆچی دوای ئەکات .
کۆتایی
چیرۆکی
ماری
بەشی یەکەم
�شەوێکی ساردی زستان بوو ماری عەزیەکی سپی لەبەر کردو لە گەڵ خۆشەویستەکەیا ڕویانکردە ئاهەنگی سەماکردن لە یەکێ لە هۆڵەکانی شارەکەی چەن کاتژمێرێکیان بەقسەو پێکەنینەوە بردە سەر بەڵام زۆری نەخایاند ماری لەگەڵ خۆشەویستەکەی بوە دەمە بۆڵیان ماریش لەوە زیاتر نەی ئەتوانی لەو شوێنە بمێنێتەوە بۆیە ڕینکۆتەکەی لەبەر کردو هۆڵەکەی جێهێش وردە وردە بەرەو ماڵەوە هەنگاوی ئەنا نەی ئەزانی ئەوە دواین هەنگاوەکانی ژیانیەتی ، چونکە لەو کاتانەیابوو کە سەیارەیەک لە ماری داو لاشەکەی لەو شەوە ساردەیا لەو شەقامە چۆڵەیا جێهێشت ، بایەنی بۆوە دایکو باوکی ماری لە دوێنێ شەوەو هەر لەگەڕانابوون بۆ کچەکەیان بەداخەوە کاتێ بە شەقامەکەیا تێپەڕین مەیتەکەی ماریان دۆزیەوە ڕەق ببوو لەسەرمانا بەستبووی ئە بێت ئەو کاتە دایکی چیکردبێ بۆ کچەجوانەکەی ، مەیتەکەی ماریان لە گۆڕستانی [Resurrection واتە ڕۆژی دوای ] ناشت ، نێوان ئەو هۆڵەی ماری شەوی مردنەکەی لێبوو لەگەڵ گۆڕستانەکەی لێیان ناشت تەنها چەن میلێکی بەینبوو بەدڵنیایەوە گەر بتەوێ بەلای هۆڵەکەیا بڕۆی بەلای گۆڕستانەکەشا ئەبێت برۆی ، خێزانەکەی ماری هەر بەو عەزیە سپیەوە ناشتیان کەشەوی مردنەکەی بۆ ئاهەنگەکە لەبەریابوو ، ڕوداوەکان لە دوای مردنی ماریەوە دەسیان پێکرد کاتێک شوێفێرەکان ئەیان گێڕایەوە کە شەوان لەسەر جادە گشتیەکە نزیک هۆڵەکە کچێکی جل سپی قژزەردی چاوشین دەستیان لێ ڕائەگرێت
هەمیشە لەگەڵ ژنی دووەمی بوو دەیبردە بازارو گەڕان وپیاسەو خۆشی من لەگەڵ ئازارو ڕۆژە ناخۆشەکان ڕاهاتبووم هیچم بەلاوە گرنگ نەبوو ڕاستی بڵێم گوێم لێی نەبوو کەپیاوەکەم هەموو شت بۆ ئەو ژنە دەکاو بۆمن هیچ ناکاو وەک خزمەتکارێ سەیری دەکردم لەوماڵە دوای ماوەیەک ڕێزان دووگیان بوو ئاسۆ زیاتر لەجاران خۆشەویستی ونازی پێێ دەدا کەدووگیان بوو من زۆرم پێی خۆشبوو چونکە ئاسۆ دەبووە باوک منیش دڵخۆشی ئاسۆم دەوویست لەلایەکیش منداڵەکەی خۆم بیرهاتەوە دووبارە گریان بووە هاورێم دووبارە شەوانی تەنیایی ودووبارە ئەستێرەو مانگ بوونەوە هاورێم پەنجەرەم دەکردەوە دووبارە قسەم بۆمانگ وئەستێرە دەکرد لەوەتی رێزان دووگیان بووە پیاوەکەم هیچ شەو نەهاتە لام بخەوێ من تەنها دەخەوتم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ وەک ڕۆژانی رابردووم بووینەوە هاورێ پێشتر لەماڵی باوکم خواحافیزیم لەمانگ وئەستێرە کردبوو بەس ئێستا دووبارە بووە هاورێم جا ڕێزان زۆر مەکرباز بوو زۆرجار بەدرۆ و بەبوختان بەدەستی ئاسۆ منی بەلێدان ئەداو بەقس و توانجەکانی ببوومە جێگەی گاڵتەی ئەو.. دووبارە ژیانێکی پڕ ئازارو جەهەنەمی دەژیام بەس کەئەو ئازارانەم هەبوو هیچ قسەم ناکردوو هیچم ناوت هەمیشە بێدەنگ بووم ئیتر ڕێزان کورێکێ جوانی بوو ناویان لێنا ئاراس ماشاء اللە چەند جوان بوو چاوڕەشێکی سپی پێست بوو ڕێک لەئاسۆ دەچوو ئاسۆو خەسووم زۆر دڵخۆشبوون هەم ئاسۆ هەم خەسووم هەر ڕێزانیشیان خۆشدەوویست ومیهرەبان بوون لەگەڵی ڕۆژێ شیرم بۆمنداڵەکەی ئاسۆکرد کەمێ ئاوەکەی گەرم بوو ڕێزان کردیە ڕۆژی خۆی ویەک دوونیا قسەی کرد لەسەرئەوە ئاسۆ زۆری قسە پێی ووتم وزۆری لێێ دام ئەوەنەی لێێ دام دەم ولووتم هەمووی بوو بەخوێن. خۆشم جاران ئازاری سینگم هەبوو ئیتر لەجاران زیاتر ئازاری هەبوو ئیتر دایکم بەمەی زانی وووتی دەبێ کچەکەم تەڵاق بدەی ئیتر منیش داوای تەڵاقم کردو من ودایکم هەردووکمان بە بێوەژن ماینەوە هەرلەماڵە کۆنەکەی باوکم دەژیاین ئیتر بەخەونەکەم نەگەیشتم زانکۆشم تەواونەکرد دووبارەچوومەوە ژوورەکەی جاران بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەجاران شەوان هیچ ناگریام چونکە ئەوەنە گریابووم فرمێسکم ووشک بووبوو گریانم ناهات لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانە ڕاهاتبووم کەتەنها هاورێکم هەبوو مانگ وئەستێرەکان بوو هەموو شەو لەپەنجەرەکەوە سەیریانم دەکروو قسەم بۆیان دەکرد ئیتر بریارمدا بەدوای ئیش بگەرێم ئیتر بیستم کەکۆمپانیایەک هەیە سکرتێرێ دەووێ چونکە منیش خوێنەواربووم شەهادەی پۆلی 12 هەبوو بەخۆشحاڵیەوە وەرگیرام ودەستم کرد بە ئیشکردن باوەرم ناکرد لەکۆمپانیاکە کێم بینی تارای هاورێم ئەوکچەی وەک خوشکم وابوو لەمنداڵیەوا هەمیشە پێکەوەبووین ئەو منی ناسیووە سەرەتا چونکە من وەک جاران بووم بەس من ئەوەم نەناسیووە چونکە زۆر گۆرابووو زۆریش جوان ببوو منیش نەجوانیم مابوو نەهیچ زۆریش لاوازبوو ببووم ئیتر باوەرم ناکرد تارای هاورێم ڕۆژێکی تر ببینمەوە ئەوەنە دڵخۆشبووم تارا شووی کردبوو بە کورێ دەوڵەمەند کەساحێبی ئەم کۆمپانیایە بوو کەمن ئیشم لێی دەکرد واتا ئەم کۆمپانیایە هی تاراو پیاوەکەی بوو زۆر دڵخۆشبووم باوەشم بە تارادا کردوو و وتی زۆرم بیر دەکردی ئەزانی زۆریش گۆراوی تەرزە ڕەنگی مردووت لێێ نیشتوە بۆوای ئیتر هەموو شتم بۆی باسکرد هەردووکمان دەسمان کرد بەگریان ئەو هەر زۆر گریا کەمن ژیانم ئاوا بردۆتە سەر
ئیتر ووتی دەبێ تۆو دایکت لەگەڵ من بژین من خانویە گەورەمان هەیە جێگای ئێوەش دەبێتەوە هاوسەرەکەی کەناوی بەختیار بوو ئەوەندە کەسێکی باشبوو ئەویش ووتی دەبێ بێن لەگەڵ ئێمە بژین ئیتر من ودایکم رازی بووین لەگەڵ تاراو پیاوەکەی دەژیاین تاراش دکتۆر پێ ووتبوو ناتوانی دووگیان بیت ومنداڵت ببێت بەڵام پیاوەکەی ئەوەندە تارای خۆشدەوویست هەرگیز بیری لەوە نەکردبۆوا ژنی بەسەر بێنێ بۆیە کچ وکورێکیان لەخانەی بێی سەرپەرشتان هەڵگرتبووە بەخێوەیان دەکرد ئەوەنە جوان بوو کچ وکورەکەی چونکە منیش منداڵم نابوو منداڵەکانم هەڵگرتەوەو بەخێوەم کرد ئەمجارە بەتەنها نەبووم بەڵکو لەگەڵ منداڵەکەم شەوان لەپەنجەرەکەوە قسەم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ دەکرد هەستم بەدڵخۆشی دەکرد کە ئێستا منداڵم هەیە هەستم بەبوونی خۆم دەکرد کەبوومە دایک زۆر دڵخۆشبووم منداڵەکەم زۆر خۆشدەوویست و لەگەڵ دایکم وتاراو پیاوەکەی زۆر دڵخۆش دەژیاین سووپاس بۆخوا...
کـــــۆتـــــایـــــی .
زەردەخەنە ساختەکانم کردەووە دایکم ووتی بەخێربیتەوە کچەکەم ووتم سووپاس دایە گیان ووتی خۆشبوو ڕۆژ لەدایک بوونی نازە بۆ وا زوو هاتیەوە ووتم ئێستا تا ئێوارە نایتەوە؟؟ ووتم کەمێ سەرم دەیەشا بۆیە بەیارام ووت بابڕۆینەوە ووتی چیتە کچە جوانەکەم نەخۆشی ووتم نەخێر دایە گیان تەنها کەمێ سەرم دێشێت دەچم دەخەوم بانگم مەکا بۆنان خواردنی ئێوارە کێک وشیرینی زۆرم خواردووە پێم ناخورێت ئیتر چوومەوا ژوورەکەم خەیاڵم و بیری ئەو ڕۆژانەم دەکرد کەلەگەڵ دیاربووم ئەیبردینە مەکتەب وکاتێ بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا قسەم لەگەڵ دیار دەکردوو دڵخۆشبووم لەگەڵی ونازی دەکێشام و لەخۆشی وناخۆشی لەگەڵم بوو گریانم بۆئەو ڕۆژانە دەهات کەتابەیانی قسەم لەگەڵ دەکردوو دڵخۆشی دەکردم گوێم لەنامە دەنگێکانی دەگرت و فرمێسک ناوەستا لەچاوم دووبارە هاورێ وهاودەمم پەنجەرەکەم بوو لەگەڵ ئەستێرەو مانگ کەتابەیانی دەگریام وسەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکردوو قسەم لەگەڵ ئەوان دەکرد دووبارە شەوەکەم بەگریان بەڕێ کرد بۆ بەیانی خەبەرم بووە خۆزگە خەبەرم نەبووایەتەوە بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستیایە کە..!
کەدیار پورزاکەی خۆی مارەکردووە دایکی خەونەکەی هاتە دی ئەوکچەی بۆی هێنا کەخۆی دەیوویست کەئەوەم بیست نازانم بەچ ووشەیەک یان قسەیەک وەسفی حاڵم بکەم لەوکاتەیە! نازانم وەک مردووم لێی هات جەستەیەکی ساردوو سڕوو بێ دڵ تەنها هەناسەم دەدا چوومەوە ژوورەکەم ئەمجارە جیاوازتر لەجاران زیاتر گریام چ گریانێ بەکوڵ بۆ حاڵی خۆم دەگریام دەمزانی ئەگەر یەک تۆز تێرو پۆشتەتر باین دایکی دەستی باوک و دایکی من ماچ دەکرد هەتا من بۆ کوڕەکەیان بوایەم. زۆرر ئەسەف و داخ بۆ ژیان کە هەرگیز دادپەروەرانە نەبووە و بەوانە نامۆیە کە پڕ وزەن و دەزانن چۆن بژین و چۆن ئایندەی خۆیان و منداڵیان بەجوانی بونیانت بێن.. چیتر بڵێم چیم لەدەست دێت! ئیمشەو جیاواز لەشەوەکانتر بووم چونکە بۆهەمیشە هەم ئەو خۆشەویستەم لەدەستدا هەم خەونەکەم کەزانکۆبوو..!
دووبارە وێنەکان دیارم دەرکردوو بەسەیرکردنی هەر وێنەیەکی فرمێسکی چاوم دەهات ئیمشەو ئەوەنە گریام هاوارم دەکرد کەخوایە بۆدەبێت وابێت ئەو هەموو ناخۆشی وئازارەم بەسەرهات ئیتر ئەم ژوورە بۆمن وەک سجنی وابوو لەناو چوار دیوواری ماڵبیت و دڵت شکابێ و ئازیترین کەس و گشت خەون وخەیاڵەکانی منداڵییشم لەدەست دابێ کێ ئەتوانی وەسفی ئەم شتانەم بۆبکا ؟ من نازانم بڵێم چی !! تەنها دەڵێم مردنێ بێدەنگ! هیچ هەستم بەخۆم ناکرد هەستم بەدڵم ناکرد هەموو گیانم دەسووتا بەبیرکردنەوەی هەر یادگارێکی دیار زیاتر دەگریام ئەوەنە گریام ئەو شەوە کەنەمتوانی چاوم بکەمەوە دووبارە چوومەوە بەردەم پەنجەرەکەم وەک شەوەکانترم مانگ وئەستێرەکانم نەبینی بەس ئیمشەو بێدەنگ بووم بەس سەیری ئەو تەمەی ئاسمانم دەکرد شەوێکی ساردو دڕێژی زستان بوو ئەوەش لەگەڵ دڵە ساردەکەی من هیچ جیاوازیان نیە ئیتر. هەموو شەوم بەبێ خەوی و لە بێداریان بەڕێکر
بەیانی ڕۆژ بۆیەوە لەبەر خاتر دایکم وباوکم هیچم ناوت بەس تەواو لاوازبووم نانم ناخوارد دایکم هەمیشە دەیگووت هەست دەکەم نەخۆش بیت کچم منیش دەمووت نەخێر دایکە هیچ عەیبم نیە بەپێکەنینەوە دەمووت اها کچەکەت چەند بەهێزەو عەیبی نیە ئیتر چەن ڕۆژ تێپەری شەوەکان گریان هاورێم بوو بەڕۆژیش زەردەخەنە ساختەکانم..! دوایش هەواڵم بیست دیار ژنەکەی گواستەوەو ماڵی لە شارێ ترەو لەوێ دەژی ئەی خوایە ئێستا دەبێ دیار چەند جوانبێ بەوقاتە ڕەشەو ریشە تەنکەکەی دەبووایە لەبری ئەو ژنەی من بووکی بوومایە بەس ئاخ ژیان بێ ڕەحمە زۆر دیار بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر بۆهەمیشە لەژیانم ڕۆیشت وئەوەتا منیش خەمم دەخۆم بۆی هەمیشە شەوان سەیری وێنەکانی دەکەم ودەگریام ولەگەڵ یادگاریەکان دیار دەژیام هەمیشە بیری خۆی وقسەو پێکەنینەکانیم دەکرد بەس ئاخ نەبوو بەهی من لەدوای دیار توش نەخۆشی بووم بەردەوام سنگم دەیشا بەس هیچم بەماڵ ناوت چونکە پارەی تەواومان نەبوو جا نەخۆشی منیشی بێتە سەر دوای چەند هەفتەیەک تێپەری برادەرێ باوکم هات بۆماڵمان منیش ئاوو چام بۆیان برد جا ووتی کاک ناسر ئەمە کچە تاقانەکەتە جاباوکم ناوی ناسر بوو ووتی بەڵێ ووتی ماشاء اللە گەورەبووە تەمەن درێژبێت باوکم ووتی سووپاس لەگەڵ منداڵەکان تۆش. ووتی کاک ناسر بەتەمانیت بەشووی بدەی باوکم ووتی ئەگەر قسمەت بێ وکەسێ باش بێتە داوای وبەدڵی بێ بۆنا ووتی واللە کاک ناسر کورێکی خزمان هەیە بەتەمایە ژن بێنێ کورێکی چاک وجوانە بەس دایکی پیری هەیە خانوو ماڵ وشتی هەیە بۆنایێ کچەکەی پێی بدەی باوکیشم ووتی باڕای خۆی ودایکی وەرگرم جوابت دەدەمەوە جا لەخزمی تۆ باشترم دەسەکەوێت ئیتر باوکم پێی ووتم شتێ واهەیە منیش هیچ دڵم نەمابوو لەوەتەی دیار ڕۆیشتبوو هەستم بۆهیچ نەبوو ووتم ئەگەر ماڵێ باشن بابێنە پێشەوە بەس بەومەرجەی ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەوەبوو ماڵەکە هاتنە ماڵمان وکورەکە خۆی کەناوی ئاسۆ بوو لەگەڵ دایک ودوو خاڵەی کورەکە بوو
هەمیشە باسی ئەو ڕۆژانەمان دەکرد کەمن جلە بووکێنیەکە بۆدیار لەبەر دەکەم ئەویش بەقاتە ڕەشەکەوە زۆر جوان دەرچین ئەی خوایە کەی ئەو ڕۆژە دێ من ببمە خانمی دیار ئیتر زستان هات وکاتی کردنەوەی زانکۆ بوو زۆر دڵخۆشبووم کەدەچمە زانکۆو بەخەونەکەم دەگەم بەڵام بەداخەوە ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایند ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم لێرەوە دەستی پێکرد باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد چەند مانگێ بوو ئیشی نەبوو نەیتوانی پارەو خەرجی زانکۆ بدا وکڕێ خانوومان چەند مانگ بوو نەدابوو لەلایەکی تریشەوە زۆر قەرزاربووین بۆیە باوکم ووتی تەرزە ئیمساڵ مەچۆوە زانکۆ توانای خەرجی زانکۆی تۆمان نیە منیش شەوو ڕۆژ دەگریام ودووعام دەکرد کەبتوانم بڕۆمە زانکۆ کەخەون وخەیاڵم بوو شەو نەبوو بەگریانەوه نەخەوم دیاریش زانیبووی زۆر خەمی لێم خواردبوو جاشەوێ گوێم لەباوکم بوو ووتی بەدایکم کەتەرزەی کچمان گەورەبووە ئەگەر کەسێ چاک هاتە داوای بەشووی دەداین کەئەمەم بیست زیاتر بێتاقەت بووم وتێلم بۆدیار کردوو هەموو شتم پێی ووت کە داواکارم بێت ماڵەوە بەشووم دەدان پێش ئەوەی کەس بێت تۆ وەرە داوام وەبەڵێنم لێی وەرگرت کەدیار ڕێگەم پێی بدا لای خۆی خوێندنەکەم تەواو بکەم وبەخەونەکەم بگەم ئەویش ڕازی بوو ووتی لەماوەیەکی کەمدا قسە لەگەڵ ماڵەوە دەکەم ودێمە داوات دڵخۆشبووم چونکە لای دیار خوێندنەکەم تەواو دەکەم ودەچمە زانکۆ دیاری قسەی لەگەڵ ماڵەوە کردوو داوای کرد بێنە داوای من و
بۆی باسکردبوون کەچەند ساڵە ئاشقی منەو منی خۆشویستووە بەڵام دایکی ڕازی نەببوو..!
درێژەی هەیه....
دایکی رازی نەبوو ووتی من برازای خۆمت بۆدێنم.. بەڵام دیار ڕەتی دەکردەوە دەیووت وەک خووشکم وایە من بەس تەرزەم خۆشدەووێت.. چەند جارێ داوای لەدایکی کردبێتە داوام بەڵام دایکی ڕەتی دەکردەووە دەیووت من ئەوکچەم ناوێت ببێتە بووکی من جا ڕۆژێ دیار بەتورەی لەماڵ دەرچوو بەخێرایەکی زۆر سەیارەی لێخوری و تووشی رووداو بوو بەس سووپاس بۆخوا خۆی باشبوو تەنها کەمێ برینداربوو زۆر خەمم خواردو گریام کەدیار وای لێی هات ئیتر دیار ووتبووی یان دەچنە داوای تەرزە بۆم یان ئەڕۆم ئەم وڵاتە جێ دێڵم ئیتر دایکی ناچار هاتە داوای من دەمەو عەسربوو دایکی و یارا هاتن بۆماڵمان منیش خۆم جوانکردوو زۆر دڵخۆشبووم دایکی دیار ڕازی بووە بەخێرهاتنێ گەرمیانم کردوو چام بۆیان بردو دوای دایکی دیار ووتی هاتووینەتە داوای تەرزە بۆدیاری کوڕمان دایکیشم ووتی یاخوا بەخێربێن خۆشحاڵین بەخزمایەتیتان قسە لەگەڵ باوکی وتەرزە دەکەین وجوابتان ئەدەینەوە ان شاء اللە لەوکاتەیە من خۆشبەخترین کەسی دوونیا بووم زەردەخەنە تەواوی ڕووخسارمی گرتبوو چونکە هەم دەگەم بە دیار و هەم ئەتوانم بەخەونەکەم بگەم کەتەواوبوونی خوێندنەکەم بوو خەریک بوو لەخۆشیا بفرم بەڵام بەداخەوە دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند دایکی دیار ووتی ئەتوانم کەمێ قسە لەگەڵ تەرزە بکەم بەتەنها دایکیشم ووتی فەرموو.. چووینە ژوورێ ترو دایکی دیار ووتی تەرزە خان جوان گوێ بگرە بەتورەیەو ڕقێکی زۆرەوە ئەم قسانەی ووت کەسەیری چاویم دەکرد ڕقێکی زۆرم ئەبینی کە بەرامبەر من هەیبوو.. ووتی ڕاستە ئێستا هاتوومەتە داوات بۆکورەکەم ناچاربووم بەس ئەوەش باش بزانە ژیانت لێێ دەکەم بەدۆزەخ ژیانێک کەهەموو ڕۆژ بمری وبژیتەوە خۆت ناچار داوای تەڵاق ئەکەی لەکورەکەمم من هەرگیز تۆبەبووکی خۆم دانانێم. وەک بووکی خۆم سەیرت ناکەم باش بزانە تۆئێستا چاوەرێ ژیانێکی تازەو خۆشی لەدیار بەس من ژیانێکی تاڵ وجەهەنەمیت پێی ئەبەخشم ووتی کەمن برازای خۆم داناوە بۆکورەکەم منیش ڕێک گریام و ووتم تخوا بۆوا دەکەی پورێ گیان تاوانم چیە من و کورەکەت یەکترمان زۆر خۆش دەوێ دەڕازی بە.. ووتی وس بە هیچ مەڵێ دوای فرمێسکەکانم سری و دایکی دیار ڕۆیشتەوە منیش بەچاوی پرگریانەوە چوومە ژوورەکەی خۆم گریانێ گریام کەفرمێسکەکانم ووشک نەئەبوونەوە.. دوای شەوهات و دایکم باسەکەی بۆباوکم باس کردو باوکیشم بانگی کردم منیش فرمێسکەکانم سری وووتم فەرموو باوکە ووتی کچم دایکت شتێکی بۆباس کردم ئیتر ژیان ئاوایە کچ دەبێ شووبکاو کور دەبێ ژن بێنێ دیار کورێ چاکەو خێزانەکەشی کەسێ چاکن وجیران خۆمانن وماوەیەکە دەیان ناسین وهیچ خراپەیەکمان لێیان نەدیووە ولەخوا بەزیاد بێ باری داراییشیان باشە ئەگەر بەدڵتە دەڵین بێنە پێشەوە ئەگەریش ناتەوێ ئەوە خۆ بەزۆر بەشووت نادام و تۆ هەر کچە تاقانەکەی منی وقابیلە نەتوانم تۆبەخێوو بکەم بشمبوورە کچەکەم خۆت باری دارایمان دەزانی بۆیە نەمتوانی بتنێرمە زانکۆو خوێندنەکەت تەواو بکەی منیش زۆر خەمباربووم کەبەخەونەکەت نەگەیشتی کچە جوانەکەم ئەزانم ئاشق خوێندن وتەواوبوونی زانکۆ بوویت منیش ووتم دایە بابە بیری لێێ دەکەمەوە جوابتان دەدامەوە ووتیان باشە کچە جوانەکەمان چوومە ژوورەکەی خۆم دووبارە..
چیرۆکی
ئەو کچەی ئومێدیک ژیانی پێ بەخشی
بەشی کۆتـــــــــــایی
وتی براکەم ژنی مارەکردوە کە ئەو قسەیەی کرد وەک ئەوە وابو چەقۆیەک بکەن بەسەر دڵما خۆم بۆ نەگیرا لەگەڵ خەندەی هاوڕیم ڕۆشتمە دەرەوە ئەوەندە گریام هیزم نەمابو ئەو ڕۆژە وەک مردویەک وابوم بس ئەگریام دایکیشم ئەیوت چیتە ئەمووت نەخۆشم تا ماوەیەک من بەس بەشم گریان و خەفەت بو ئەو کەسەی خۆشم ئەویست بوە بەموڵکی کەسیکی تر نزیکی مانگێ بۆ دوو مانگ تیپەری پیشەوا باشترین ئامادەکاری کردبو بۆ حەفلەی هاوسەرگیریەکەیان بەڵام لەم ماوەیە کچەکە زۆر قسەی پیشەوا ئەشکینی پیشەواش هەر سەبری گرتبو لەسەری ڕۆژیک بەیەکەوە ڕۆشتبون جلی بوکینی دەستنیشان بکەن بەڵام کچەکە عینن لەگەڵ پیشەوا ئەیکەن بەناخۆشی و بەگوێی ناکات<بـــڕوا بـــــەخـــتــــیـــار> پیشەواش یەکسەر بەجێی ئەهیڵیت و دیتەوە بۆ ماڵ دوای ئەوە لێی جیابویەوە وتی تحمل ئەو کچەم نەماوە ناتوانم بۆ ساتیک تر لەگەڵی بژیم .من کە ئەمەم بیست زۆر دڵخۆش بوم بەوەنا کە ئەوکچە ماڵی تیکچوو بەوە دڵخۆشبوم هیشتا ئومیدیکم هەیە بە پیشەوا بەئاواتەوە بوم بیبینم ببیت بەهی لەوماوەیە هەستم شادیە ئەکرد شەرمەزاری بەڕویەوە دیارە زیاتر لەجاران ئەهاتە لام و قسەی ئەکرد هەرچۆنیک بیت ئەوساڵەی خویندنیش تەواو بو دەرچوم بۆ پۆلی شەش پشوو دەستی پیکردبو چەند جاریک لەگەڵ پیشەوا ڕووبەروو ئەبوینەوە زیاتر ئەمبینی و سڵاومان لەیەک ئەکرد ئەم سەیرکردنانەی تا ڕادەیەک دڵی خۆش کردبوم بەڵام هیچمان قسەمان ناکرد ،تا عەسرانیک خەوتبوم دایکم بەئاگای هینام وتی هەڵسە داوات هاتوە منش سەرم سوڕمابو ئەبیت کێ بیت بەپەلە وتم کیە دایکم وتی ماڵ باوکی شادیە هاتون بۆداوات بۆ پیشەوا ئاااای لەو ساتە خۆشە دوو سێ جار دەستم بەچاوما هینا وام هەستەکرد خەون بیت قەت ئەو ساتەم بیرناچێ خیرا خۆم چاکرد و چووم بۆ لایان باسی هەموو شتیان کرد لەگەڵ باوکم و دایکم شادیەش دوای ئەوە هات بۆ لام وتی تخوا ڕازیبە پیشەوا زۆر تۆی چوە بەدڵا منش بەماڵەوەم وت ڕازیم ئەگەر ئێوەش لاریتان نەبێ ئەوانش زۆریان پئخۆش بو دوای ئەوە ئەو ڕۆژە هات مارەکراین لەیەک ئااای چەن ڕۆژیکی خۆش بو گەشتم بەو کەسەی لەناودڵم بو سات بەساتی ئەو ڕۆژە بۆخۆی یادگاریەک بو دوای ماوەیەک کەمیش هاوسەرگیریمان کرد ایتر بەتەواوی پیشەوا بو بەهی من زۆر دڵخۆش بوین وامان لێ هاتبو بێ یەکتر ناژیاین لەخوا بەزیاد بیت ئیستاش کچ و کوڕیکی چاوگەشم هەیە زۆر لەباوکیان ئەچن قوربانی هەرسێکیان بم بێ ئەوان ناژیم دڵی منن هەناسەی منن
لیرەوە بەهەموو کچ و کوران الیم هیوا بڕاو مەبن قەت بێ ئومید مەبن و پشت بەخوا ببەستن ڕۆژیک دێ ئەگەن بەهەموو ئەو ئاواتانەی پیشتر لاتان مەحاڵ بو تەنها ئارام بگرن لەسەری
کۆتــــــــــــــــــــــــــــایی
چیرۆکی
کەسیکی_بێ_دایک_و_خیانەتی_خۆشەویستەکەم
بەشی کۆتایی
دواتر وتم من کەدەوامو مەجالم نیە وسەعات پینج پەیوەندیت پیوە دەکەمەوە...
بو بە سەعات پینجو لەدەوام تەواوبومومۆ بایلەمەم دەرکردو تیلم بۆ کچە پورەکەم کرد
قسەمان کردو باسی ئەوی بۆکردم نەم زانی کە ئەوکەسەی من ئاشقی ئەوم لای دانیشتوەو گوێیلەدەنگمە وتم خەتای خۆی بو وای کرد کە دورکەویبەوە لەیەک وتی بەخوا ئەو زۆر پەشیمانە لەوەیکردویەتی
لەپر دەنگیک وتی بــەلین گیان توخوا بم بورە زۆر بە خەمەوە وای وت ئەو ئەوکەسەبو کە یەکمان جۆشەویست لە تەکی دانیشتبووتم باش ئەتبورم چونکە کەس ناتوانی دلی خۆی بەبوریت
وتی توخوا بابۆ یەک جار بوبینمو تەواو وتم باشە بەیانی پیش ئەوەی برۆی مەکتەب ئەتبینم
بەیانی داھاتو زو چوم بۆ سەر کۆلانیمالیانو بینیم لەبەر دەرگا وەستاوەو چاو دەگیریت بۆ من
من سەیارەم پیبو نازابم ئەوەندە بەسەریعی رۆشتم بۆلای لە خۆشیان لەبەردەمیا رام گرت ئەویش بە ھەمان شیوە ھێیەجان بو بۆمنو لەخۆشی بینینی من پەشۆکابو
دوبارە ئاشت بوینەوە یەکمان وەک جاران لیھاتەوە بەلام من زۆر خۆم گران کردبو لەگەلی تا جارێ تر جیم نەھیلیتەوە
وەراستە ئەو خۆشەویستم بو بەلام بۆ جاریکیش دەستم بەر دەستی نەکەوتوە چونکە من ئەمەویات بە پاکی و بێ ئەوەی کەس دەستی بەر کەویت بیھێنم لەوانەیە ھەرچەندە لای زۆر کەسیک ئەوە شتیکی ئاسای بوبیت بەلام بۆ من شەرمو تاوان بوو.
رۆژیکیان ھەینی بو لە دوامەوە وتیان برۆنە ناو بازار
لەپر بینیم کەسیکم لەپیشەروات کە زۆر لە رۆشتنی ئەو ئەچیت و شیوەی ئەوی ئەدا
منیش ھەر ئەبیت بزانم ئەوە کێیەوا بەوە چیت
بەدوای کەوتم تا خۆی کرد با کافتریایەکا
منیش ھەر لەدواوەی ئەرۆم بئ ئەوەی بزانێ
رۆشتە ژورەوە بۆ کافتریاکە
چـــیم بینــــی
ئـــەو
ئەو کەسەی کە ھەموو ژیانمە وا لەگەل کقریکی ترا دەست لە ناو دەست لە سەر میزیکا دانیشتون
من باوەرم بەچاوەکانی خۆم نە ئەکرد کە بیبیم
تا رۆشتمە بەردومیانو بینم ئەوەئەو کەسەی چەنین سالە بە پاکی خۆشمەویتو بۆ جاریک دەستەکانم بەری نەکەوتوە کەچی دەستی لەناو دەستی کەسی ترااایە
ئاییی چمردنیکە ببێنی خۆشەویستانت لە پشتی تۆ وە چ کاریکی قیزەونەکەن....
کەرۆشتمە پیشەوە وتم بۆحح خێانەتەەەکەی
ھیچی نەوتو کورەکەی لەگەلیابو ھەلسا سەرپیق خەریبو قسەبکات ریک کردم بەشەرو تیم ھەلداو ئەویم جئھیشت.
من زۆر خەممم خواردو بیتاقەت بومبەوەی لەپشتی منەوە بئ ئاگای من کراوالەگەلما
بەلام بە تیپەربونی کات تێ گەیشتم لەوەی کە ژیان ئەوە ناھینی خەم بۆ ھیچ یەکی لەبەندەکان بخۆیت.
راستە من شوینی بریبی خەنجەرەکەن پیوەماوە بەلام وا خۆم دەرەخەم کەنازانم بە چی وام لیھاتوە.
لەمەو بەدوا ھەرگیز خەم لەشتە لەدەست چوەکان ناخۆم چونکە ئەوەی رۆشت ناگەریتەوە بۆیە خۆتانو ناختان ئاسودەکەن و ئەو ھەلەیەی من دوبارەمەکەنەوە کە کەسیکتان خۆش ویست ئەشقو خرامیات مەکەن ریک برۆن دەستی باوکی ماچکەن چونکە زۆریک کەس بەرگەی ئە خیانەتانەی خۆشەویستی ناگریت....
کۆتایی
چیرۆکی_
کەسیکی_بێ_دایک_و_خیانەتی_خۆشەویستەکەم
بەشی یەکەم
من کورێکم کە تا ئیستا دایکی خۆمم نەبینیوە😥، تەمەنم دومانگان بوو کە دایکمم لەدەسدا ئەمەش کارەساتیکی گەورەیە لەژیان مناکێکی سەر بێشکە بێ دایک بیتو لە سۆزی دایکی پینەدریت کە جەندەن ئافرەتی مھرابان ھەول بەن شوینی دایکت بۆ بگرنەوە ئەوا ھەرگیز نابیت بەس سۆزو خۆشەویستی و میھرەبانیەی کە دایکی خۆت پیتەدات. من دایکی خۆم تەنیا لە رسما بینیوە .وە رۆژبەرۆژ گەورەتر ئەبوم من بە بی دایکم
وە وام لیھات کە کاتی چونە مەکتەبم ھاتو دەستم بە خویندن کرد و قۆناخەکانی خوندنم تا یەکی سانەوەی بوو و دواتر شەرم کرد لە مەکتەب دەرکرام.
من لەگەل چاوھەلینان و فامکردنم لە دنیایەکی خەیالی دا بە دایکیکی زرەوە بو واتا من باوە ژنەکەم بەخیوی کردم و گەورەی کردم و خۆشەویستی دایکمی پیدام کە نەم بیبیبو بەلام کەس ناتوانی جێی خۆشەویستی راستەقینەی دایک بگریتەوە. بەھەر وای لیھات من لەمەکتەب دەرکرام و دواتر بۆ بژیوی ژیان دەستم کرد بە چەکداری بوم بە چەکدار لەیەکی لە بنکەکان.
من ھەموو کاتیک بیرم لە داواموو کارەکەم ئەکردەوە ھەرگیز بیرم بۆ ھیچی تر نە ئەچوو.
رۆژی لە دەوام بووم تیلیکم بۆھات منیش بە پەلە دەستـم دایەو دەنگی ھاوار و قیژەو گریان ئەھات وتم چیبوە وتیان خیرە وەرە بۆ مالی مامت ئۆمۆژنت مردوە، رۆشتم بۆ تەعزیەکە زحر دلگران بوم بەکۆچی مامۆژنم
کە رۆشتم بۆ مالی مامم وتیان برۆ بۆ شوینی چیشت لینانەکە یارمەتیان بە بزانە چیان پئویسیە بۆیان بێنە، چوم بۆلایان بەلام کە ھەر لەدەرگاکەوە رۆشتمە ژوری شۆک بوم وەک ئەوەی ئاویکێ سەھۆلاوی بکەن بەگیانما تەزویەک ھات بەسەر جەستەم و دلما
چیم بیبی....
کچیک کە لە خەیالو دلو دەرونی من جوانترینی سەر زەوی بو بەیەک نیگاو سەیرکردنی بێ ئەوەی من بیناسم ئاشقی خۆی کردم ئەورۆژەم ھەر بە بیرکردنەوە لە چاوەکانی ئەوکچە بەسەر برد.
دواتر........
چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چيرؤكى
يادگار و لةنجه
بةشى کۆتایی
بةهؤى هاورئ و بازارةوه جارجار ئةهات بوو بينينم بةم شيوةيه بةردةوام بوون تا نزيكى ساليك ئةو هةموو يادگارى و خؤشةويستى يةم هةمان بوو كةچى كچه بيانووى پئ ئةگرتم ئةيوت گةر مالةوه رازى نةبن وازدينم خؤ من خؤمم لئ زياد نيه ،بةراستى لةوكاتةدا مردن خؤشتر بوو لةوةى گويم لةو قسانةى بيت جا له دةمى ئةو كةسةى كه له. پيناويدا ئامادةى مردن بووم،وتم ئةمه تؤى وا ئةلئ ى ،ئاخر تيكةل بةخوينم ببوو نةم ئةتوانى وازى لئ بينم هةموو رؤژيك شةريكم لةگةل مالةوةدا دةكرد تا بچنةداواى بؤم ،بةلام باوكم بةربةستى يةكةمى من بوو من لةنجةم له رؤحم خؤشتر دةويست بةخوا بة تيلةى چاويش خيانةتم لئ نةكردووه كةچى من ئةم وت ئةو شته مةكه كةچى ئةى وت باوكم و برام ريگريم ناكةن ئيتر تؤ چيت،وتم رةنگه ئةو روداوه كاریگةرى لئ كردبئ هةر وازمان نةهينا بةردةوام بووين،هةندئ جار شةر و ناخؤشى رووى ئةدا ،مالةويان وايان دةزانى وازمان هيناوه ،متمانةيان پئ كردبوةوه،رؤژيك وتى ئةمةوئ بچم بؤ ئةو شوينة ....... منيش وتم بةتةنها ئةچى ئاخر هةموو رؤژيك ناكرئ بةتةنها كةجى رازى بوو وتى لةگةل هاورئ يةكمدا ئةچم دواى ئةوةى تيلى داخست هاورئ كةى فريندم بوو له فيس بووك ،نامةم بؤى نارد وتم تؤش ئةچى لةگةلى بؤ ئةو شوينه تخوا ئاگاو لئ بيت بةخوا لةبةر ئةوةى زؤر خةمم بوو وام وت كةچى رةفيقةكةى تيلى بؤ كردبوو وتبووى ئةوه يادگار بؤ وادةليت دياره متمانةى پیت نيه يان شتيك هةيه .ئةويش بةو قسانه هاربوة كاتيك مؤبايلى كردةوه تيلم بؤى كرد وتى سويد بةخوا بةتةما بووم بيم بؤ بينينت بةلام نايةم تازه مادام وات كردوه ئةيزانى هةموو خؤشى ئةم دونيايةى من تةنها بينينى ئةوه،ئةويش بةوه سزاى ئةيام هةموو ئةو شتانةى بير جوو بوو كه كردم لةبةر خاترى ئةو منيش پةست بووم وتم وادام وايه بچيت بؤ ئةوه شوينه ليت جيا ئةبمةوه بةخوا،باش بووم لةگةلى زؤر ساده بووم بؤيه بةو رؤژه گةشتم عينادى ئةكرد وتى هةر ئةچم، هةرچؤنيك بوو مالةوةم رازى كردبوو برؤنه داواى بةلام كه ئةوةم لى بينى پاش ئةو هةموو خؤشةويستى يه هيچم بؤ نةمايةوه بؤيه بةناچارى وتم جيا ئةبينةوه ئةويش خوا خواى بوو...سةيركةن ئةنجامى عشقيكى پاك بؤ ئةو كچه ئةويش ئاوا پاداشتى دامةوه ...رؤشت و بةجئ ى هيشتم من ئامادة بووم رؤحى خؤم لةسةر دانيم بةلام ئةو زؤر بئ سيفةت بوو بةرامبةرم . باوكم زؤر قسةى بؤ كردم بةلام نة ئةجوو بة گويمدا تا گةشتم بةم رؤژه.و جیابوینةوه و رؤشت بةلاى ژيانى خؤيةوه .بؤيه تاماوم ئامادة نيم ژیان لةگةل هيچ ئافرةتيكدا بكةم.چونکه ئةو كچه هةموو ئافرةتيكى له بةرچاوم خستووه ....
كؤتايى
چيرؤكى
يادگار و لةنجه
بةشى سێیەم
وتم هةموو شتيكت بةراستى پئ ئةليم وتى باشه وةعد بيت بؤ رؤژى دواتر تيلى كرد وتى له كوئ ى من له داخلى بووم وتم له داخليم وتى با نان بخؤم ئةمةوئ بتبينم وتم باشه بةسةر چاو خؤم گؤرى و چومه دةرةوةى زانكؤ تيلم بؤى كردةوه كةسيك لةوبةرةوه مؤبايلى نا به گوئ يةوه زانيم خؤيةتى چوم بؤلاى كةيةيةكى پئ بوو چووم سةركةوتم لةگةلى سةيردةكةم لةنجةشى هيناوه لةگةل خؤى چونكه شةو لةمالى ئةوان بوو ئةگريا وتم پيويست ناكات بگريت بةخوا من بمرم نايةلم تالئ له قژت زيانى پئ بگات وتم كاكه گيان من ئةم کچةم خؤش ئةوئ بةلام سويند بةخوا مةسةلةى زانكؤكةم نةبئ ئيستا ئةهاتمه پيشةوه بةلام هيچ نةبئ بگةمه قؤناغى سئ يان چوار ديمه پيشةوه بةخوا ئةوه ژمارةم ئةوه ناونيشانى مال مان ئةوه خيزانمان بةلام له رئ ى خوا لاى دايكى يان كةسى تر قسه مةكه چونكه پيشتر ئةمزانى دايكى چؤنه كةچى وتى وةالله پيم وتوه بةدايكى وتم بؤ خاترى خوا چيت به دايكى وتووه ئاخر شتةكه وانةبووه گوناحت ئةگا لةنجةش دةگريا ئةيوت دايكم زانيبيتى ناچمةوه ئةوماله من دايكم باش ئةناسم بةلام وتى دايكتم سويند ياوه نه بةباوكى نه به براكانى نةلئ وتم باشه ئيتر هةرچؤنئ بيت هةنئ قسةمان كرد وتم مةترسه بةلينم داوه له خؤشى و ناخؤشيدا لةگةلت بم بةلام كه بردبويةوه مال خؤيان دايكى زؤرى پئ كردبوو و زؤر قسةى پئ كردبوو وه به برا گةورةكةشى وتبوو برا گةوؤةكةى كه زانيبووى يةكسةر مؤبايلةكةى لئ سةندبوو هةزار قسةى پئ كردبوو بةلام وتبوى بؤيه به براكةى ترم ناليم چونكه بةبئ قسه ئةتكوژيت بةلام به دزيةوه رؤژنا رؤژئ به مؤبايلةكةى دايكى ئاگادارى ئةكردمةوه وتم بينه ژمارةى براكةتم بةرئ باقسةى لةكةل بكةم چونكه بةراستى خؤشم ئةويست له هيچ شتئ سلم نةئةكردةوه بؤيه ژمارةكةى براكةى داپيم تيلم بؤى كرد وتم من فلان كةسم خوشكةكةتم بةراستى خؤش ئةوئ .......
بةشى چوارەم
تيلم بؤ براكةى كرد وتم من يادگارم بةراستى خوشكةكةتم خؤش ئةوئ با بت بينم به خوا نيازم پاكه بةلام وتى ئةم هةفته مةجالم نيه بةلام كه لةدةوام هاتمةوه يةكةم ئيشم ئةوه دةبيت راسته ترسيك له ناخمدا بوو بةلام گيانى خؤمم بةلاوه گرنگ نةبوو چونكه ئةمزانى لةنجه له چى حاليكدايه ، وةالله دواى هةفتةكه هاتةوه تيلى كرد وتى لةكوئ ى وتم له زانكؤم هات بؤ زانكؤ شكؤدايةكى پئ بوو سةركةوتم يةكةم قسةى وتى هةموو كةسيك خؤشةويستى دةكات هةموو كوريك دةبئ ژن بينيت وه هةموو كچيك شوو بكات ،خوا هةلناگرئ براكةى تيگةشتوو بوو وتم بةخوا من نيازم پاكه ئةوةى دةست و پئ ى گرتووم تةنها زانكؤكةمه وتى ئةو كچةى خوشكى من له مالةوةيه تؤش لةمالةوةى نه ئةو رزاوه له ژورةوه نه تؤش كةى توانيت وةك پياو وةره پيشةوه ئيمه خوشكةكةمان بةزؤر نايةين بةكةس بةدلى خؤى نةبئ بةلام بةراستى ئةوةى بؤ ئةكةين وتم مالتان ئاوا بيت قسةكانت جوانه قسةى ترمان زؤر كرد دواى بردميةوه بةردةم زانكؤ دابةزيم زؤر بيرم كردةوه بةلام هةرگيز بيرم بؤلاى ئةوه نةدةچوو جيا بمةوه لئ ى ،خالى زؤرى بؤ هيناين چونكه به دايكى وتبوو دايكى هةل ئةساو دائةنيشت تاليقى له لةنجه ئةيا ئيتر هةموو فيتةكه خالى بوو چونكه وةك ئةوةى شتيكى زؤر خراپى كردبوو مامةلةى لةگةل ئةكرد من له هةموو ئةمانه بئ ئاگا نةبووم بةلكو بةدل و بةگيان لةگةلى بووم تا واى ليهات ئيوارةيةك تيلم بؤ خوشكه گةورةكةم كرد وتم خوشكم شتيكى وا بووه ئةتوانى به مالةوةمان بلئ ى ئةگةر ئةتوانن بؤم ماره بكةن تا كاتى زانكؤكةم بة لايةكدا ئةكةوئ ئةوسا ئةيگوازمةوه ئةوةى ناخؤش بوو دژى هةموو كةس وةستامةوه لةبةر ئةو بةخوا بةتايبةتى باوكم و دايكم ،هةرچؤنيك بيت باوكمم نارد بؤ پرسيارى مالةكه باوكم دواى پرسیار كردن چووه مالى ئامؤزايةكم تيلى بؤ كردم له يارى بووم ئاگام لئ نةبوو دواى بؤم كردةوه وتى وةره مالى ئامؤزاكةو ئيشم پيته ، هةرچؤنيك بوو خؤمم گةياند باوكم لةگةل ئامؤزاكةم برديانم قسةم بؤ بكةن وتيان مالةكه بةكةلك نايةت ئةمانةشيان هةموو دروست كردبوو تامن له لةنجه بكةن ،بةلام هيچ بةگويمدا نةچوو وتيان ئةو ماله بةكةلكى ئيمه نايةن پرسيارمان كردووه وايان وتوه زؤريان قسه پئ وتم وتيان تؤ زانكؤت هةيه بؤ وادةكةى بةهةرحال وتم من ئيستاش نةبئ له دواى تةواو كردنى زانكؤش هةر ئةو كچةم ئةوئ باوكم گابتةى پيم ئةهات وةك ئةوةى سيقه نةكات وتى باشه بةلام من هةرچؤنئ بيت قسةم لةگةل لةنجةدا هةر دةكرد جار جار . سيمم بؤ كري و يام پئ ى ئةگةر مجالى هةبوايه ئةيكرده مؤبايلةكةى دايكى و تيلى بؤ ئةكردم ، وتم بةم شيوةيه ناكريت پلةى 4يكم هةبوو تازه كريبوم زؤر حةزم لئ ى بوو بةلام رؤشتم فرؤشتم بةزةرةر و هانديكم بؤ لةنجه پئ كرى وتم با نةجاتمان بيت ،هاندةكةم بردو هةرچؤن بيت له مةجاليكدا دام پئ ى،ئيتر ئاوا بةردةوام بووين له قسةكردن ،مانگى جاريكيش بوايه ئةمان توانى مجاليك بدؤزينةوه
چيرؤكى
يادگار و لةنجه
بةشى يةكةم
من كوريكم ناوم يادگاره تةمةنم 20 ساله باسى بئ وةفاى و سپلةى كجيكتان بؤ دةكةم كه چؤن عاشقى بووم ئةويش سةرگةردانى كردم...
سالى ٢٠١٥خويندنم بةسةركةوتوى تةواو كردو له زانكؤى سليمانى وةر گيرام قؤناخى يةكةم تةواو كردوو دةرچووم بؤ قؤناغى دووةم سةرةتاى دةست پئ كردنى سالى نوئ ى خويندنى بوو به تةواوى دةوام نةكرابوةوه باوكم ناردمى بؤ پشتگيرى خويندنم تاكوو بيبات بؤ بةريوبةرايةتى خانةنشين بؤ خؤم و براكةشم وتى بؤ ئةويش پشتگيرى بكه وتم بةسةر چاو رؤشتم پشتگيريةكةم تةواو كرد و ويستم بگةريمةوه بؤ مالةوه بؤيه رؤشتمه گةراج و ويستم به پاص برؤمةوه سةركةوتم و له كورسيةكى دوو نةفةرى دانيشتم و تةسكةرةو شتةكانم له كورسيةكةى تةنيشتم دانا سةرةتاى عاشب بوونم ليرةوه دةستى پى كرد كاتيك له چاوةروانى پر بوونى پاسةكةدا بووم بؤ ئةوةى بةرئ كةوئ لةو كاتةدا كچيك له دورةوه بةرةو پاسةكه هات و چاوم چووه سةرى بةراستى زؤرم به دل بوو وةك ئةوةى خودا بؤ منى ناردبئ ، هاته ناو پاسةكةو وؤستى برواته كورسى دواوه ، بةلام سةيرى تةسكةرةو شتةكانى منى كرد وةك ئةوةى بلئ هةلى گرةوه بامن دانيشم ،منيش تيگةشتم بؤيه شتةكانم لابردو ئةويش دانيشت له تةنيشتم فؤرمى ژميريارى وةرگرتبوو كه زانى من سةيرى دةكةم هينايه سةرةوة بؤ ئةوةى من بيبينم منيش بئ وةستان پرسيارم كرد وتم خويندكارى ئيرةى وتى نةوةالله فؤرمم وةرگرتووه تاوةكو به پاره بخوينم چونكه شةهيدمان هةيه ئةگةر بتوانم ساليك پاره بةم ئةوا سالةكانى تر پاره نايةم ئةوا ئةچمه ئةوئ أن شاءالله ليره ئةخوينم منيش وتم من ناوم يادگاره ليره ئةخوينم قؤناغى دووم هةرچيت ويست من له خزمةتت دام پئ كةنى و وتى زؤر سوپاس نازانم چؤن ئةو قسةيةم كرد وتم خؤزگه ئةم ريگةيه هيندةى ريگةى بغداد دوور بوايه ئةويش پيكةني و وتى بؤ ئةو قسةيه ئةكةى منيش وتم وةالله نازانم بؤ وام وت،ئيتر قسةمان كرد تا شوينى وةستانى پاسةكان كه خةريك بوو دابةزين وتى رةنگه ئةمه دواجار بيت يةكتر ببينين بةلام زؤر خؤشحابووم ،يةكسةر دلم خورپةيةكى كرد بةهةر حال من دابةزيم ئةويش لةدوامةوه دابةزى بةلام قةدةرى خوا وابوو كه ريگاكةمان يةك بيت هةنئ بؤ سةرةوه ئةو رؤشت و منيش وردة ورده ئةرؤشتم كةچى زانى له دوايةوةم ئاورى دايةوه وتى ئةوه بةدواما كةوتوى ،وتم نه بةخوا ريگاكةى منيش ليرةوةيه.وتى دةباشه يةكمان گيرتةوةو تا سةر ئةو كؤلانةى كه لئ ى جيابوينةوه قسةمان كرد بةلام زؤر كورت بوو ماوةكةى بةلام دواتر كه خةريك بوو ئةو بروات وتم زؤر حةزم دةكرد زياتر بتناسم بةلام چى بكةم ،يةكسةر وتى فيس بوكت هةيه منيش وتم بةلئ وتى ىةى خةتت پئ يه وتم بةلئ .....
بةشى دووةم
وتم بةلئ وتى نايدؤزيتةوه بةلام بة ژماره يةكسةر دؤزيةوه و سلاويكيشى نارد تا گةشتمه مالةوه جوابى سلاوةكةشى يابوةوه منيش دلم خؤش بوو بةلام وتى شةحنم پئ نيةو هيلاكم با بگةمةوه مالةوه قسة دةكةين ئيتر ئةوه بوو نزيكى عةسر هاتةوه خةت و قسةمان كرد وتم ئةمةوئ شتيكت پئ بليم وتم بةلام ئةترسم بيليم و دلگران بيت وتى نا زؤر حةز دةكةم منيش ئةو كةسةى بة جئ ى سيقةى تؤ بيت ئيتر قسةيةكى كرد وتم وايه گيان كةچى وتى چيه ئةو هةموو ئيحساسيه،وتم بليم چى خؤشم ئةوئ ى، وتى هةست ناكةى زووبيت وتم يةكتر ناسينةكةى من و تؤ زؤر جوان بوو باوةر ناكةم زووبيت ،وتى ئاخر هاورئ م هةيه كه كور دةستى بريةو كور سيقةى نيه تؤ وا نةبى دواى وتم بةلين بيت كه خؤشى و ناخؤشى لةگةلت بةش كةم وتى باشه رازيم ئةو رؤژه خؤشترين رؤژى ژیانم بوو ،بؤ رؤژى دواتر نامةى نارد وتى له كوئ ى وتى ديمه بازار لةگةل براژنم حةزدةكةم بتبينم منيش وتم بةسةر چاو چؤن نايةم منيش خؤم حازركردوو رؤشتمه بازار و دؤزيمةوه و بةدوتيةوه بووم لةو كاتةيا كه براژنى پيش كةوت ئةويش دةستى گرتم و رايكيشام بروا بكةن من زؤر عاشقى بووم حةزم نةكرد بةخوا هةرگيز چونكه عةشقةكةى كويرى كردم هةر يةكةم رؤژ ،به چات قسةمان ئةكرد وتم گةر براژنت جيگةى سيقةيه بؤ پئ ى نالئ يت وتى وةالله كيشةى نيه وتم باشه بؤى باس كةو ديمه بةردةمت بةخوا له مردن نةئةترسام لةبةر ئةو وةالله پئ ى وت تى بابيت وةالله چومه بةردةمى و قسةمان كرد وتم وةالله بةراستى خؤشم ئةوئ و بةلينم بةو ياوه ئامادةى مردنم لةبةر ئةو ئيتر رؤشتين به بازاردا هةندئ سوراينةوةو شتمان خوارد پيكةوه خؤشترين ساتةكانى ژیانم بوو لةگةليدا رؤشتمةوه تا نزيك ماليان خؤم گةرامةوه به پاص هةر له خؤشى ئةوا ئةرؤشتم گويم لئ نةبوو،
ئةم خؤشةويستيه بةردةوام بوو تا چةن مانگيك دواى ئةوه رؤژيك وتى كچه خالم هاتوون له كةركوكةوه ئةچمه مالى خالؤ بچوكةكةم منيش وتم باشه شةو درةنك به فيدؤ قسةمان دةكرد له ناكاو نةما دواتر تيلى كرد به گريانةوه وتى خالم پئ ى زانيوم و مؤبايلةكةمى لةدةس گرتووم منيش لةگةل ئةودا ئةگريام وتم خةم مةخؤ بينه ژمارةى خالتم بةرئ خؤم تيلى بؤ ئةكةم چونكه پةيمانةكةم بير نةچووه
چـــیـــرۆکــــی
گەنجێک_ئابڕوی_پاراستم
بــەشـــی یـــەکــــــەم
گەنجێک بەسەرھاتی خۆی دەگێرتەوە و دەلێت :
ڕۆژێکیان بەرەو ماڵ دەگەڕامەوە، لە ناکاو سەیارەکەم لەکار کەوت منیش لەسەر شەقامەکە ڕاوەستام نەمدەزانی چی بکەم!
بیرم کردەوە سەیارەکەم جێبھێڵم و تەکسیەک بگرم و بچمەوە مالەوە بەیانی بێمەوە، ئینجا ئەوکات چارەسەری سەیارەکەم بکەم،
لەو بیرکردنەوەنەدابووم تەکسیەک بەوێداھات، منیش دەستم لێ بەرز کردەوە و ڕاوستا و سەرکەوتم لەگەڵیدا، من ھەر وەک عادەتی خۆم بێ دەنگ دانیشتم،
کابرای سایەق ووتی: جەنابت چ کارێک دەکەی؟
ووتم: لە کارگەیەک کار دەکەم.
ووتی: مانگانە چەندت ھەیە؟
ھەر لە خۆمەوە ووتم، ھەزاروو دووسەد دینار.
ووتی: دەنا من مانگانە پێنج ئەوەندەم ھەیە.
ووتم بەچی؟و چۆن؟
ووتی: بە عارەق.. بە ئافرەتی جوان.. بە حەشیشە.. ئایا دەتەوێت؟
ئەلبوومێکی لەبن گوشینی سەیارەکەی دەرکرد پێی دام، کردمەوە بینیم وێنەی ئافرەتە.
ووتی کامەت دەوێت ھەڵیبژێرە.
منیش ئەلبوومەکەم پەڕە پەڕە ھەڵدەدایەوە، چاوم کەوتە سەر ئافرەتێک کە لە جوانی رووخسار وێنەی نەبوو
پێم ووت: ئەمەم دەوێت.
ووتی: ئەوە بەوەندەیە، بە ھەرحاڵ ڕازیم کرد بە پارەیەکی دیاری کراو..
ووتی دە باشە ماڵتم پێنیشاندە، منیش بردمە بەر دەرگای شوقەکەم.
ووتم بیھێنە ئێرانە.
ژمارەی تەلەفۆنی لێ وەرگرتم و ھی خۆشی پێ دام.
@chyrok
ووتی بەیانی بۆت دەھێنمە ئێرانە.
بەڵی: کە چوومەوە ھەر لە خەیاڵی ئەم ئافرەتدا بووم، ئارامم لێ ھەڵگیرابوو، بەردەوام چاوەڕوانی تەلەفۆنم دەکرد دەبێت کەی بیھێنێت! بۆ نەھات!لە ناکاو زەنگی تەلەفۆن لێیدا، بینیم سایەق تەکسیەکەیە.
ووتم: ھێناوتە یان نا؟
ووتی: تۆ پارەکەت ئامادە کردووە کە لە سەری پێک ھاتبووین؟
ووتم: بەڵی.
ووتی وەرە دەرەوە دەرگا بکەوە.
کە چووم دەرگام کردەوە بینیم وا ئافرەتەکە لە ناو تەکسیەکەیە.
ووتی: سەرەتا پارەکەم بدێ.
منیش پاەرەکەم دایەو ئەویش ئافرەتەکەی پێدام.
ئافرەتەکەم ھێنایە ژوورەوە دانیشت، سەیرم کرد
ووتم: ماشااللە چەندە جوانی!!
من ھەر لە جوانیەکەیم دەڕوانی، بەڵام شتێکی زۆر سەیرم لێ بەدی دەکرد!
دەمبینی ئەم ئافرەتە نوقەی لێوە نایەت، وا پێ دەچوو زۆریان لێکردبێ ھێنابیان.
پێش نەدەچوو ئەم ئافرەتە بێ ڕەوشت بێت، یان پێویستی بە پارە بێت، بە ئافرەتێکی خانە دان دەچوو، بە ھەر حاڵ پێم ووت: ئەوە چیتە وا ھەست دەکەم پەشۆکاوی؟
ووتی: نا..نا ھیچ نییە.
کە ئەم ئافرەتەم بەم شێوەیە بینی ڕابواردنەکەم ھەر لە بیر نەما.
بەڵکو ھەر بیرم لە کێشەی ئەم ئافرەتە دەکردەوە. ئەو ئافرەتەش بێ دەنگ دانیشت بوو نوقەی نەدەکرد. ئەم دیمەنە وای لێکردم کە دڵنیابم بە زۆر ھێناویانە.
پێم ووت: من وا دەبینم کە تۆیان بە زۆر بۆ من ھێناوە، بەڵام تۆ لێم دەشاریتەوە، پێم بڵی کێشەی تۆ چییە؟
ئافرەتەکە کە گوێی لەم قسانەم بوو بینیم کەمێک ئارام بۆوە، بەڵام ترسێکی ھەر پێوە دیار بوو .پێم ووت: کێشەی خۆتم پێ بڵی پەیمان بێت بە کەس نەڵیم و یارمەتیشت بدەم.
کە وام گوت ئافرەتەکە لە پڕمەی گریانی دا.
منیش خۆم پێڕانەگیرا دەستم کرد بە گریان بە جۆڕیک کە ئەوەندە تووڕە بووم ھەموو جەستەم دەلەرزی، وەکو ئەوە کە خوشکمە و چەند ناپیاوێک ستەمیان لێکردوە
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
ووەرە شیت مەبە"ســێ کۆڵانمان بەینە...
نامەی ناردووە ئەلێ ئەوە لای
ئێوەش ئاواساردة
😁ناحبيبى لاى ئيمه بةفره بارانه كريوەیە😂😊😜
با باسی نەهامەتی ژیانی خۆم بکەم
نوسینی شەمال سورچی
تێ بینی ئەوەیی چیرۆکە کە ببات ناوم بسریتەوە
لینگی پەیجەکەم دادەنین لە هەموو پۆستەکانی
بەشی یەکەم
باسی مندالێک ئەکەم کە لە دایک بووە دواتر چی بەسەر هاتوە چیرۆکە کە راستییە و روویی داوە
من کە لەدایک بووم تەمنم چەند مانگیکی کەم بوو کە دایکم مرد هیچ خوشکوو برایکم نەبوو منالی یەکەم و ئاخیر بووم دوایی تئ پەرینی چەند مانگیک باوکم ژنێکی تری هیناوەو منیان گەورە کرد کاتیک بووم بە 13سال زردایکم بە شوویی دام من قەت ئەو کورەم نەبینی بوو کە شووم پئ کرد بەلام من کچیکی جوان بووم هەرووەها ئەو کورەش گەنجیکی جوان بوو سێ سال لە خۆم گەورەتر بوو من ئەو کورەم خۆش ویست کە زەواجمان کرد ئەویش زۆر منی خۆش ئەویست چەند سالیک بەیکەوە بووین هیچ ناخۆشیک ناتە ریمان دوومنالیشمان هەبوون کچ و کوریک بەلام زردایکم نە ئەویست کە من دل خۆش بم داییەمە ئەی ویست من کیشە دروست کەم لە گەل هاوسەرەکەم و مالە خەزوورانم ئەیی وت دەبیت داوایی مالی جیابکەیت و ئەوشتانە منیش رەتم ئەکردەوە چونکە من زۆر ئاسوودە بووم لەمالی خەزوورم ئەوانیش زۆر ریزیان ئەگرتم بۆیە منیش لەبەرقسەکانی زردایکم کەم کەم ئەرۆشتمە لایی باوکم باوکیشم بەقسەیی زردایکم قسەیی پئ ئەوتم
رۆژیک دایکم و پورم تیلیان بۆ کردم وتیان ئەبیت قسە لەگەل ئەم کورە بکەیت بەزۆر منیان رازی کرد
@chyrok
منیش رازی بووم چەند رۆژیک بوو قسەم لەگەلی ئەکرد ئەو سنوری خۆیی ئەبەزاند لە قسەکردن بەلام من مەجالم نەئەدا دواتر ئەویش هەرەشەیی لێ ئەکردم بە بیانوویی ئەوەیی بەتەلاقت ئەدەم منیش زۆر ئەترسام نەدەویرام هیچ شتیک بکەم وەک کۆیلەم لێ هاتبوو لەدەستیان نەش ئەویرام بە هاوسەرەکەم بلێم چونکە دواتر کیشە بۆ باوکم دروست ئەبوو بە هۆیی دایکم وو پورم ماوەیکی زۆر بەرودەوام بووم لەگەل ئەو کورە بەتیل هەرچی وتبایی نەم ئەویرا رەتی بکەموە بەلام وەکوو تر داوای چی کردبوایێە بە بیانوویی نەخۆشی خۆم یان خەس و خەزوو خۆم ئەدزییەوە ئەم وت میوانمان هەییە مەجالی هیچ شتیکم نییە ئەویش بەردەوام نامەیی ئەنار شەویکی زستان بوو منیش بیرم ئەکردەوە چۆن خۆم قوتاربکەم لەم کێشەییە
هەر لەم خەیالانە دابووم خەوم لێ کەوتبوو ئەو کورەش هەرنامەیی ناردبوو هاوسەرەکەشم هەموو شتیکی زانی بوو بەلام هاوسەرەکەم راستیەکەی نەئەزانی وایی زانی من غیانەتی لێ ئەکەم نەیی ئەزانی من بەهۆیی دایکم و پورم ناچاریان کردووم تا قسە لەگەل ئەو درندەییە بکەم بەیانی کە هەلسام هاوسەرکەم بئ یەک و دوو وتی تەلاقت ئەدەم ئەوەنەیی ویستم روون کردنەوە بکەم بەلام گویی لێ نەگرتم
چاوەریی بەشی دووەم کۆتایی بن
کوریک دەلیت
دڵم بە کچی مامەکەمەوە بوو.
دوای مردنی مامم ، باوکم بووە سەرپەرشتیاری کچەکە .
چوومە لای باوکم بۆ خوازبێنی.
کەچی باوکم ڕەتیکردمەوە😁😂😂😂😂😂
چیرۆکی
ماری
بەشی دووەم
شةوان لەسەر جادە گشتیەکە نزیک هۆڵەکة کچێکی جل سپی قژزەردی چاوشین دەستیان لێ ڕائەگرێت داوایان لێکا تا ماڵەوەی بگەیەننن کە لە باکوری شارەکەیە ، ئەو شۆفێرانەی هەڵیانگرتوە تاوەکو ماڵەوە بیبەن ئەڵێن کچێکە عەزیەکی سپی لەبەرەیاە چاوی شینەو قژی زەردە هەنێکیش ئەیانوت جوتێ پێڵاوی سەماکردنی سپی لە پیایە هەموشیان ئەیانوت کە کچێکی جوانە هەرچەنە ڕەنگی پەڕیوە ،<ب کچێکی بێدەنگ بوە خۆی لە قسەکردن لا ئەیا بە بێدەنگی دا ئەنیش هەتاوەکو ئەگەشتنە لای دەرگای گۆڕستانەکە داوای ئەکرد لەویا بۆستێت بەڵام کچەکە یەکسەر دیار نەئەما هەروەکو ئەوەی بوبێت بە هەڵم ، �یەکێ �لە سایەق تەکسەیەکان باسی ئەو شەوە ئەکات کە ماری تیا بینیوە ، شەوێکی زۆر ساردی زستان بوو ئەگەڕامەوە بۆ ماڵوە کات درەنگ بوو شەقامەکە خاڵی بوو نە خەڵک نە ئوتوتومبێلێکی کەی پیا نەئەڕۆی لەناکاو لە قەراغ جادەکە کچێکم بینی بەو شەوە ساردە تەنها عەزیەکی سپی لەبەرابوو وەستام پێشنیارم کرد کە تا ماڵەوەی بگەیەنم ڕازی بوو چوە پشتەوە دانیشت وتی ماڵمان لە باکوری شارەکەیە �شۆفێرەکە چەن جار ویستی بە قسەی بێنێت باسی کەش و هەوا ئیش خوێندن هیچ کچەکە هیچی نەئەوت �شوفێرەکە هەستی بە بێزاری کرد لە ئاوێنەکەوە سێرێکی دواوەی کرد کچکە دیارنەبوو وتی بەهۆی تاریکیەوە یە ، پێ ئەچێ پاڵ کەوتبێت ، �ئەو هەربیری لای کچەکە بوو بۆچی ڕەفتارەکانی هێندە سەیرە لەو کاتەیا گوێی لێبوو وتی ئەم ساڵ بەفر زوو باری �بەدەنگێکی نزم هەر وەکو چرپە چرپ وابوو هەر لەو ساتەیا بەلای گۆڕستانەکەیا ڕۆشتن کچەکە بەدەنگی بەرز هاواری کرد لێرەیا بۆستە �کاتێک وەستا کچەکە بێ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە دیار نەما ،�.�.�. .
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
دیالی...ئەم جوتیارە عێراقیە لە خۆشی باران بارین سوجدە دەبات و سوپاسگوزاری بۆ خوا دەردەبرێت.🤲
الحمدلله
کوری خراپ نەبوو باڵای مام ناوەندو چاوقاوەیە بوو نەزۆر قەڵاوبوو نەزۆر زەعیف بوو مام ناوەندبوو بەس هێشتا دیارم لەو جوانتربوو ئیتر ئاسۆش منی بەدڵ بوو وەبەڵێنێ دا ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەو ڕۆژە دووبارە هیوام بۆگەرایەوە دەگەرێمەوە زانکۆ هەر چەند هاورێکانم بوو بوون بەمەرحەلە 2 بەس کێشەنیە لەسەرەتاوە دەست پێی دەکەمەوە ژیانێ تازە دەژیم وهەموو رابردووم لەبیردەکەم چوومە ژوورەکەم و هەموو ڕەسم ویادگاری وشتەکانی دیار گشتیم سووتان وژیانێ تازەم دەست پێی کردو بۆ کۆتاجار چوومەوە لای پەنجەرەکەو بۆکۆتا جار قسەم لەگەڵ مانگ وئەستێرەکان کرد ئەمجارە بەگریانەوە نا بەڵکو بەدڵی پڕهیواو ئۆمێدەوە هەرچەن سەخت بوو بەڵام بریارمدا چیتر لەرابردوو نەژیم وهەموو شت لەبیربکەم و پیاوەکەمم خۆشبووێت وڕێزی بگرم ومیهرەبان وباشبم لەگەڵێ هەم خۆی و هەم دایکی ئیتر کۆتا ڕۆژم بوو لەماڵی باوکم وگوازرامەوەو بوومە بووکی ئاسۆ هەرکەلە لەساڵۆنەکە هاتمە دەرەوەو دەستی ئاسۆم گرت ئیتر ژیانە تازەکەم دەستی پێکردوو حەفلەیە خۆش کراو چوومە ماڵ وحاڵی خۆم سووپاس بۆخوا پیاوەکەم لەگەڵم باشبوو میهرەبان بوو داوای هەرچیم بکردایە نەیووت نا رێزی دەگرتم هەم گەرامەوە زانکۆ زۆر دڵخۆشبووم سووپاس بۆخوا دووبارە ڕۆژە خۆشەکان دەستی پێکردەوە هەم لەزانکۆش دەمخوێند هەم خزمەتی ماڵ ومێردیشم دەکرد هیچ کێشەم نەبوو لەگەڵ پیاوەکەم بەس لەگەڵ خەسووم کەزۆرجار دەیووت من ژنم بۆکورم هێنا تا خزمەتی من وئەوبکا وماڵ میوان بەرێوە بەرێ نەک خەریک خوێندن بێت هەمیشە دەیووت من خەریک ئیشم بووکەکەشم خەریک خۆجوانکردن وزانکۆیەتی بەس من گوێم نادایە هەروەک دایکم خەسووم خۆشدەوویست وڕێزم دەگرت زوو زووش شەری لەگەڵ دەکردم بەس هەر پێم دەووت دایە دەمزانی ئاسۆ خۆشی دەوێم بەپێکەنیشیش سەری بۆ دایکی دەلەقاند و دەووت دایە هەمووشتێک باش و بەدلی تۆ دەبێت، یەک ڕۆژیش قسەکی دایکی کاری لەو نەکرد بگۆڕێت هەردەم خۆشەویستی بەکردار بۆ دەرئەبڕیم.. ئیتر سووپاس بۆخوا مەرحەلەی یەکەمم بەسەرکەوتوی بڕی هەرچەنە دەرجەم زۆر بەرزیش نەبوو لەچاو هی مەکتەب بەس سووپاس بۆخوا سەرکەوتۆبووم ئیتر خوا مووژدەی ئەوەی پێ دام دەبمە دایک ودووگیان بووم ئەو هەواڵەم بیست لەخۆشیا شێت بووم پیاوەکەم لەجاران زیاتر منی خۆشدەوویست هەمووکات لامبوو قەد جێنەدەهێشتم چیم وویستبا بۆی دەهێنام و نەیووت نا خەسووشم کەزانی دووگیانم لەگەڵم زۆرباشبوو لەخۆشیا دەگریام وسووپاس خوام دەکردوو بەهۆی دووگیان بوونەکەم پیاوەکەم ڕێ نەدا بچمەوە زانکۆ ووتی کەمنداڵەکە لەدایک بوو ئینجا بچۆوە خوێندنەکەت تەواوبکا منیش ڕازی بووم ئیتر دووگیانەکەم بووە پێنج مانگ وزۆر دڵخۆشبووم بەڵام ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند و دووبارە ڕۆژە ڕەش وناخۆشیەکان هاتەوەو بەڕۆکی منی گرتەوە باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد بەهۆی کەوتنی لەبینایەکدا لەکاتی ئیشکردندا کەوت ومرد خۆزگە دەمردم هەواڵی مردنی باوکم نابیست چ ڕۆژێ ناخۆشبوو بەگریانەوە ڕۆیشتم و وەک شێتم لێی هات کەئەم هەواڵەم بیست زۆر زۆر گریام خۆقەد گریان لەچاوی من ووشک نابێت ئیتر لەتەعزێ باوکمدا منیش منداڵەکەم لە
بارچوو تووش خوێن بەربوونی ناوەکی بووم ودکتۆر ووتی مەحاڵە جارێتر منداڵت ببێتەوە ئەگەری زۆر کەم هەیە دووگیان بیتەوە ئاخ دووبارە مردنێ تر بەس پێم بڵێ ژیان ئەم هەموو ناخۆشی وسەخت وئازارە چیە بەمنی دەدای ڕۆژێ دڵخۆش بم دەبێ سەدەیەک باجەکەی بدەم و بگریم کۆرپەلەکەم مرد بێی ئەوەی جارێکیش لەباوەشی بکەم ئاخر هێزی گریانم نەما زۆر ماندوو بووم بەدەست ژیانەوە ئیتر تەعزێ باوکم تەواو دایکم بێوەژن کەوت و منیش لەخەستەخانە دەرچووم بە ئازارێ زۆرەو ئەو منداڵەی کەنەمدیت مرد ئەبێ ئازاری ئەو دایکە چی بێت ئێوە پێم بڵێن ناو ئەم ئازارە بنێم چی کەکۆرپەلەکەم نەدی ودوونیایە جل وشتی منداڵانەم بۆی کریبوو خەیاڵێ جوانم بۆی کردبوو نازانم ناو ئەم ئازارە بنێم چی خوایە ئیتر لێردەوە ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم دەستی پێکرد خەسووم هەموو ڕۆژ قسەی پێی دەووتم دەیووت من یەک کورم هەیە چاوەرێ نەوەی بووم تۆش چیتر منداڵت نابێ وچیتر نابیەوە بەدایک تۆ قەد!
ئاگات لەنەوەکەم نەبووە هەڵەی خۆت بوو؟وویستت لەبارت بچێ ڕۆژ نەبوو خەسووم قسەم پێی نەکا پیاوەکەشم گۆڕا لەگەڵم وەک جاران خۆشی ناویستم وڕێزی ناگرتم لەسەر بچووکترین شت قسە پێی ئەوتم ولێم تورەدەبوو شەری لەگەڵ دەکردم قەت بیرم بۆ ئەوە نەدەچوو ئاسۆ ڕۆژێک بگۆڕێت لەگەڵەم، من گەیشتمەوە ئەو باوڕە مرۆڤەکان هەمووی بۆ بەرژەوەی خۆیان لەگەلت دەژین و کەدەزان چیتر تۆ بۆئەوان دەست نادەی پشتت تێ دەکەن! ئیتر کار گەیشتە ئەوەی بە قسەی دایکی ژنی بەسەر هێنام دووبارە مردنێ تر..! خوایە نازانم من باجی کام گوناح دەدام وائەو هەموو ئازارەم بەسەر دێ لەیەک ماڵ لەگەڵ ئەو ژنە دەژیام کەناوی ڕێزان بوو پیاوەکەم چیتر منی ناویست ونەخۆشەویستی نەڕێز هیچ نەما لەنێوانمان وەک ژنی خۆی نا وەک سواڵکەرێ سەیری دەکردم لەوماڵە
دەستم کردەوە بەگریان ئەوەنە گریابووم سەرینەکەی خۆم گشتی تەربوو بەهۆی فرمێسکەکانم وتەواوی شەوەکە گریام خەمم خواردو نوێژم کردوو دووعام دەکرد دەمووت خوایە بۆدەبێ وابێ هەم خۆشەویستەکەم وهەم خەونەکانم لەدەست بدەم چ ژیانێکی سەختە خوایە خۆت ئاگات لەحاڵمە یارمەتیم بدە دوای پەنجەرەکەم کردەوە لەلای پەنجەرەکە دانیشتم و سەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکرد خەیاڵ منی بردەوە ئیتر تا ڕۆژبووە من گریام ئەوەنە گریابووم چاوم سووربۆوە قوورگیشم پڕبوو لەفرمێسک بۆبەیانیکەی هەستام ودەست وچاوم شۆری وچوومە لای دایکم ووتم دایە من شووناکەم بەدیار هیچ دڵم بۆی ناچێت ئیمشەو زۆر بیرم لێی کردەوە ئەگەر شووی پێێ بکەم هەست دەکەم دڵخۆش نابم لەگەڵی هەست ناکەم من لەگەڵ دیار بگونجیم دایکم وویستی پەشیمانم بکاتەوەو داوای کرد دووبارە بیری لێێ بکەمەوە بەس ووتم دایکە ئەمجارە داوام هات وبەدڵم بوو ڕێک شوودەکەم ئیتر ووتی باشە کچەم بەدڵی خۆت وهەواڵی دایە ماڵی دیار ووتی کچەکەمان شووناکا وڕازی نییە دایکی دیار زۆری پێ خۆشبوو بەس دیار ئەم هەواڵەی بیست شێت بوو ڕێک تێلی بۆکردم ووتی ڕاستە تۆناتەوێ شوو بەمن بکەی یان من هەڵە بیستم ووتم بەڵێ من نامەوێ شووت پێی بکەم من تۆم خۆشناوێ هەست دەکەم تۆبۆمن گونجاونیت من شایەن کەسێ باشترم چونکە من خوێنەوارم ودەرجەم بەرزەو دەچمە زانکۆ تۆش کەسێ نەخوێنەواری وخوێندنت تەواو نەکردووە کەئەم قسانەم دەکرد دیار زیاترو زیاتر تورە دەبوو شێت ببوو منیش بەزۆر خۆم گرتبوو نەگریم ووتی ڕاست ناکەی شتێک بووە شتێک روویداوە دایکم قسەیەکی کردووە یان شتێکی پێت ووتوە واتۆ ڕازی نابیت وڕەتم دەکەیتەوە ووتم نەخێر کەس هیچی نەگوتووە.. بڕۆ خەریکی ژیانی خۆت بە واز لەمن بێنە ئیتر تێلەکەم داخستەوەو سیم کارتەکەم شکاند و نەیتوانی جارێتر پەیوەندیم پێووە بکا ئیتر چووم یارمەتی دایکم دالەئیش چوونکە نەچووبووم بۆزانکۆ لەماڵ بووم جگە لەیارمەتی دانی دایکم لەئیش نەمتوانی هیچ بکەم بەگەرویەکی پڕگریان وبەس ناچار زەردەخەنەم دەکرد تادایکم هەست نەکا کەگریاوم ئیتر شەو داهات نازانمم بۆشەوان ناتوانم ڕێ لە فرمێسکەکانم بگرم بەڕۆژ زەردەخەنەی دڕۆ دەکەم بەشەویش لەبەر گریان ناخەوم ڕێک گریانی من لەهی منداڵێکی بێ دایک وکچێ بەزۆر بەشوودراو لەگریانی بێوەژنێ دەچێ کەمێردەکەی لەدەست داوە بگرە لەوان زیاتریش خەمبارم وەکو هەموو شەوانتر لەبەردەم پەنجەرەکەم تا ڕۆژ دەبێتەوە دەگریام وقسەو گریانەکانم هەمووی بۆمانگ وئەستێرەکان دەکرد ئەوانیش بێدەنگ گوێم لێێ دەگرن نازانم خوایە ئەم شەوە دڕێژانەی زستان بۆوا دڕێژە یان فرمێسک وخەمەکان من درێژی کردووە ئیتر ڕۆژبووەو بۆبەیانیکەی دووبارە زەردەخەنە درۆینەکانم کرد لەبەر خاتری دایکم دوای لەدەرگا دراو دایکم چوو دەرگای کردەوە بینی یارایەو بانگی منی کرد تەرزە کچم یاری هاورێت بانگت دەکا چووم ووتم فەرموو یارا ووتی کچێ ئەوە بۆخۆت حازر نەکردووە ئەمڕۆ ڕۆژ لەدایک بوونی نازەی هاورێمانە دەی خێراکە بابڕۆین نازە هاورێمان بوو لەمەکتەب بەس ئێستا لەزانکۆیە منیش ووتی دەی خێرا خۆت بگۆرەو وەرە.. دایکیشم ووتی دەی بڕۆ ووتم باشە خۆم گۆری و وامزانی بەراستی ڕۆژی لەدایک بوونی نازەیەو منیش لەیادم کردووە ووتم ئەی دیاریم بۆی نەکریووە یارا ووتی خەمت نەبێت من شتم زۆر بۆی کریوە پێت دەدام تۆ پێی بدەو وادەزانێ تۆ کریووتە ووتم باشە بەڵام یارا درۆی لەگەڵ کردم ومنی بردە باخچەیەک کەدیاری لێبوو دیار چاوەرێ ئێمەی دەکرد ووتم بەداخەوە بۆت یارا درۆت لەگەڵ کردم دیار هات ووتی تەرزە چیبووە ؟ بۆ ڕازی نەبووی پێم بۆ پەیوەندی دەکەم جواب نادەیتەوە کوا ئەو بەڵێن و ژیانەی من وتۆ کەخەیاڵمان بۆی دەکرد کوا تۆ بەجلە سپێکەوەو منیش بەقاتە ڕەشەکە پێکەوە دەبووینە جوانترین بووک وزاوی ئەم دوونیا کوا ئەو ڕۆژانەی کەدڵخۆشبووین وناومان بۆمنداڵەکانمان دانا تۆچۆن ئەو ڕۆژانەت لەبیرکرد وادەڵێ تۆم ناوێ پێم بڵێ دایکم شتێکی ووت واتۆ پەشیمان بوویتەوە هاتەرزە شتێ بڵێ کەدیارم بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ئەویش حاڵی لەمن باشتر نەبوو زانیم ئەویش گریاوەو خەمی خواردووە هاوارم کردوو ووتم چی بڵێم دیار من تۆم ناوێ تۆم خۆشناوێ شایەنی تۆنیم بۆوازم لێی نایانیت بەزۆرە ئەوکاتانەشی لەگەڵت بووم هیچ کات ئاشقت نەبووم هەمووی درۆبوو ئیتر وازم لێی بێنەو مەیەرەوە ژیانم تۆم ناوێت ئیتر تەواو ووتی باشە ئەوە بەیەکجاری ئەڕۆم ونایامەوە ناو ژیانت بەڵێنت پێی ئەدەم کەجارێتر من نابینیوە پەشیمان دەبیەوەو دڵت بۆم تەنک دەبێ ڕۆژێ چونکە تۆ یاریت بەدڵم کرد کەئەوەنە ئاشقت بووم یاراش ووتی حەیف واتکرد تەرزە هاوارم بەسەر ئەویش داکردوو ووتم تۆش بڕۆ لەژیانم یارا نامەوێ تۆش ببینمەوە ئیتر ئەوان ڕۆیشتن ومن تەنها مامەوە لەباخچەکە گریام لەدڵی خۆمەوە ووتم تخوا بمبوورە دیار من تۆم وتۆم خۆشدەووێت من ئەوەم لەبەرتۆکرد نەمدەوویست ژیانت بەهۆی من تێک بچێ وتۆ تازە بۆمن بوویتە یادگاری.گەڕامەوە ماڵ و دووبارە
Читать полностью…بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس🤔
هاوریان هەمووی بەیەک بەش دادەنیم ئیوەش هاوکارم بن
من تـــەرزەم، کچی تاقانەی ماڵ بووم نەخووشکم هەبوو نەبرام دایکم ژنی ماڵ بوو باوکیشم کرێکاری دەکرد بەیانی زوو دەڕۆیشت ئێوارە دەهاتەوە بەڵام سووپاس بۆخوا دەمان توانی بژێوی ژیانمان دابین بکەین وژیانی سادەو خۆش دەژیاین دایکم وباوکم زۆر منیان خۆشدەوویست لەقووتابخانە بووم پۆلی11 بووم یەکێک بووم لەقووتابیە زۆر زیرەکەکان هەمیشە مامۆستاکانم دەست خۆشیان لێی دەکردم وهاورێ زۆر نزیکم هەبوو بەناوی لانە چەند ماڵی لەسەرووی خۆمانەوە بوون جا ڕۆژێک عەسرەکەی بوو چووم بۆماڵیان پێکەوە وانەکان بخوێنین هەمیشە پێکەوە وانەمان دەخوێند کەچووم بۆماڵیان بینیم ماڵێ تازە هاتوونەتە بەرامبەریان خەریکی داگرتنی کەل وپەلەکانی ماڵ بوون سەیرم کرد کورێ باڵا بەرزی چاو ڕەش سەیرم دەکا منیش سەرم داگرتوو چووم بۆماڵی لانەی هاورێم و وانەکانمان خوێندو دوای تەواوبوونی وانەکان بینیم کورەکە هەر لەپێش دەرگای خۆیانە هەتا چوومەوە ماڵ هەر سەیری دەکردم منیش زۆر گرنگیم پێی نەدا چوومەوە ماڵ دوای چەند ڕۆژێ تێپەری لەگەڵ لانە چووینەوە بۆ مەکتەب بینیم هەمان کور لای مەکتەبەکەمانە خۆم تێک نەداو ئەو منی دی منیش وەک هەمووجارێک سەری خۆم داگرت وچووم بۆمەکتەب بینیم خوێندکارێکی تازەمان بۆ هاتووە بەناوی یارا بەخێرهاتنمان کردو بۆم دەرکەوت خووشکی ئەو کورەیە کەلای ماڵمانەو دایم سەیرم دەکا برای دیاربوو ئیتر ڕۆژان تێپەری یارابوە نزکترین هاورێ من ولانە هەمیشە هەرسێکمان پێکەوە وانەمان دەخوێند هەرجارو لەماڵ یەکێکمان بووین بەس هەر جاڕێ من ولانە بجووینایە بۆماڵ یارا بۆخوێندن هەمیشە دیار بەخێرهاتنی گەرمی دەکرد لەگەڵمان وقسەو گاڵتەی خۆشی لەگەڵمان دەکرد بەتایبەت لەگەڵ من کورێکی زۆر باشبوو وڕێک پێک بوو هەموو ڕۆژیش من ویارای خووشکی ولانەی هاورێمی دەبرد بۆمەکتەب ودەیهێناینەوەو کاتی خۆشمان بەسەردەبرد جا ڕۆژێ لەمەکتەب بووین یارا ووتی تەرزە هەندێ ئیشم پێتە ووتم فەرموو یارا؟ لانەشمان لەگەڵ بوو ووتی بەیارمەتیت لانە ئیشم بەتەرزەیە بینیم لانە رووی خۆی گرژکردوو ڕۆی ووتی باشە جێتان دێڵم من.. قسەی خۆتان بکەن ووتم یارا بۆهێشتت لانە بڕوا ئەو وەک خووشکم وابوو قەد شتی لێێ ناشارمەوە هەموو شتم دەزانی ووتی تەرزە ئەو بابەتەی باسی دەکەم پەیوەندی بەژیان خۆت هەیە ووتم فەرموو بیڵێ ووتی تەرزە ماوەیەکە دیاری برام تۆی چووە بەدڵە زۆری خۆشدەوویت وئاشق تۆبووە هەموو ڕۆژ هەواڵی تۆلەمن دەپرسیێت سەیرکە تەرزە ئێستا جواب مەداوە باش بیری لێێ بکەوە ئەنجا دڵنیابە دیاری برام دەتکاتە دڵخۆشترین کچی ئەم دوونیایە هیچم نەووت تەنها ووتم بیری لێێ دەکەمەوە دوای هەموو شتم بۆلانەی هاورێم باس کرد کەیارا ووای ووتوە پێم.. لانەش ووتی ئەگەر دیاریت بەدڵە ڕازی بە چونکە کورێ چاکەو لەوەتی ئەیناسین هیچ شتێ خراپمان لێی نەدیووە منیش بیرم کردەوەو بە یارام ووت رازیم ئەویش بەدیاری ووتبوو کەتەرزە ڕازیە ئیتر من ودیار بووین بەخۆشەویستی یەک زۆر دڵخۆشبووین هەمیشە ڕێزی دەگرتم ومیهرەبان بوو لەگەڵم ودڵخۆشی دەکردم هەمووجار بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا لەگەڵ دیار دەبووم وقسەمان دەکردوو دیاری جوان جوانی بۆدەکریم و ڕۆژانە بەتێل قسەمان دەکردو هەموو ڕۆژیش کە دەیبردمە قووتابخانە هەمیشە هەواڵی دەپرسیم وڕۆژ بەڕۆژ خۆشەویستی دیار ناو دڵم زیاتر دەبوو ئاشقی دەبووم جا دوای قووتابخانە تەواو من ولانە ویارا هەرسێکمان توانیمان ناجح بین ومن توانیم یەکەمی پۆل خۆمان بم ودەرجەم لەهەردووکیان بەرزتربێت هاوین هات وخۆشەویستەکەی من ودیار گەورەتربوو هەمیشە بەتێل قسەمان دەکرد جار جاریش دەچووم بۆماڵیان دەمبینی وقسەمان دەکرد بەس لەم هاوینە ماڵی لانەی هاورێم کەوەک خوشکم وابوو ماڵیان گواستەوە بۆشارێتر زۆر گریام وبێتاقەت بووم بۆلانەی هاورێم چونکە لەمنداڵیەوە پێکەوە بووین وەکو خووشکم وابوو ئیتر مەکتەب کرایەوەو بوومە پۆل12 هەموو کات خەریک خوێندن بووم هەندێ جاریش دەچوومە لای یارا دەمخوێند بەڵام زۆربەی کات خۆم تەنها وانەکانم دەخوێند چونکە پۆلی12 بووم کەمتر قسەم لەگەڵ دیار دەکرد ئەویش دەستی کردبوو بەئیش وخەریک ئیش بوو دوای سووپاس بۆخوا توانیم پۆلی12 تەواو بکەم بەسەرکەوتوی ودەرجەی بەرز بەدەستبێنم، زۆر دڵخۆشبووم کەبەخەونەکەم گەیشتم یاراش توانی پۆلی12 تەواو بکا هەر چەندە دەرەجەکەی زۆر بەرزیش نەبوو بەس هەر باشبوو ئێتر من ویارا زۆر دڵخۆشبووین کەدەچینە زانکۆو ئیتر دوای تەواوبوونی پۆلی 12 من ودیار زیاتر لەجاران یەکمان خۆشدەوویست ولەجاران زیاتر قسەمان دەکردو هەمیشە پێی دەووتم تاقانەکەم..
چیرۆکی
ئەو کچەی ئومێدێک ژیانی پئ بەخشی
بەشی یەکەم
سڵاو من ئەوینم تەمەنم 24 ساڵە لەخیزانیکی تاڕادەیەک باش بوین هەرچەندە زۆر دەوڵەمەند نەبوین بەڵام دڵمان خۆش بوو لەپولی چواری ناوەندی بوم زۆر حەزم ئەکرد خویندن تەواو بکەم و لە باشترین زانکۆ بخوینم چونکە ئاواتی مناڵیم بو بۆئەوەی بتوانم کەمیک پاداشتی دایک و باوکم بدەمەوە وهیلاکیان بەفیڕۆ نەدەم ،کچیکی دراوسێمان هەبو ناوی شادیە بو
بەیەکەوە بوین باوکی پلەیەکی بەرزی هەبو چونکە مەدرەسەکەمان دووربو باوکی شادیە هاتوچۆی پئ ئەکردین جاری واش هەبو براکەی ئیمەی ئەبرد ناوی پێشەوا بو کوریکی باڵا بەرزی چاوڕەشی ڕەنگ گەنمی زۆر خوین شیرین بو زۆرم خۆشەویست وام ئەزانی کەس نیە لەدونیا تەنیا ئەو نەبیت منیش بەدەمی خۆم ناڵیم کچێکی باڵا بەرز و چاوکاڵ بوم کاتیک پیشەوا ئەهات بەشوینما دەست و پێی خۆم ون ئەکرد دڵم زۆر بەخیرای لێی ئەدا تەنانەت بەجۆریک ئەوانەی نزیکم هەستیان بە شلەژاویەکەم ئەکرد ڕۆژ هات و ڕۆشت زیاتر و زیاتر خۆشەویستی پێشەوا ئەچوە دڵمەوە بەڵام زۆر بەکەمی ئەو ئەیتوانی ئیمە ببات هەستم ئەکرد ئەوش سەیرم ئەکا بس بس ئاسایی بو .من و شادیه لەیەک پۆل بوین ئەو ساڵەی خویندنمان بەسەرکەوتویی بەڕێ کرد بەڵام جیاوازی نیوان ئیمە و ماڵ شادیە زۆر بو هەربۆیەش گرنگیان بەمن نادا نەیانەزانی منش شیتانە عاشقی کورەکەیانم لەوماوەی پشو دەستی پئکردبو کەمتر پیشەوام ئەبینی مەگەر بڕۆشتمایە پیش دەرگایەک یان بۆ بازاریک دەنا نامەبینی تا ساڵی نوێی خویندن هاتەوە زۆر دڵخۆش بوم چونکە ئەمتوانی زیاتر پیشەوا ببینم ماوەیەک ئاوا تیپەرێ تاگەشتینە دوای نیوەی ساڵ ڕۆژیک شادیە وتی ئەوین ئیتر ناتوانی بییت لەگەڵ ئیمەیا منش زۆر لام سەیر بو وتم بۆ وتی بۆخۆت ئەتوانی بەپێ بڕۆی شادیە زۆر لووت بەرز بو بەدەوڵەمەندی باوکیەوە ئەنازی منش خەفەتم ئەخوارد ئەمووت ئەبێ بەو هەستەی منیان زانیبێ بەڵام شادیە بەڕاشکاوی وتی جیاوازی نیوان ئیمەو ئیوە زۆرە بەڕەقی ئەم قسانەی کرد منش ناچار بوم بەتەنها هاتوچۆم ئەکرد بەسەیارە ڕۆژیک پشوو بو لەماڵ گویم لەدایکم بو وتی یەکێ لەدراوسیکان ژنیان مارەکردوە بۆ کوڕەکەیان منش لام گرنگ نەبو گویم پئ نەدا ڕۆژی دوای ئەوە چومە مەدرەسە بینیم شادیە شیرینی دابەش ئەکات
چاوەروانی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی
کەسیکی_بێ_دایک_و_خیانەتی_خۆشەویستەکەم
بەشی دووەم
دواتر من بەم توانی خۆم بگرم و ئەمویست ئەم کچە بەدەست بینم ھۆر چۆنیک بیت بانگی کچەپورەکەمم کردوپیم وت وتی من شتیکت بۆ ئەکەم ھەر چۆنیک بیت کچەکەی رازی کرد کە قسەم لەگەل بکات و رەقەمەکەی لی وەتگریبودای پیم و چەن جاری قسەمان کرد تارازی بوو بو بە خۆشەویستم و زۆر یەکمان خۆشەویشت تاوای لیھات ئەویش وەکو من بو وەک چۆن من شێتو شەیدای ئەوم.
دوسالمان تێپەراند ھەستمەکرد وەک جاران نامینی
تا رۆژێک تێلی بۆکردم و پئێی وتم کە من دەـەوی تاماوەیەک قسەی لەگەل نەکەم و دور بین لەیەک نەم زانی بۆ وادەلیت و ھۆکارەکەی ...چیە...!؟
چەندین جار بەیەکەوە ئەچوینە بازارو شتمان بۆ یەک ئەکری
وای کرد کە قسەی لەگەلم نە ئەکرد من ماوەیەکی زۆربی ئەو بەریم کرد بە عەزاب و گریان و ناخۆشیو نارەھەتی
من بۆ دەقەیەکیش ئەو لە خەیالما نەرۆشتە دەرو
تا رۆژیک مالەوەمان وتیان میوانمان دیت شەو منیش نەمەزانی کێن پرسیارم زۆر نەکرد وام زانی ھەر جیرانەکانمانن یا خزمی شتیکە میوانەکان دایان کەدەرگاو فەرمومان لی کردنو ھاتنە ژورەوە
لەپر چیم بینی رەنگم ریک تیک چوو حەپەسام ئەو کچەی کەمن ئاشقی ئەوـم وکە قسەم لەگ ناکات دوای دوسال لەخۆشەویستیمان من یەک قسەم نەکرد نەم ھیشت مالەوە ھەسیم پیبکەن ریک رۆشتمە دەرەوە بۆناو سەیارەکەو لەوێیا تێێر گریامو خۆم خالی کردەوە .
دوای ئەوماوەیە رۆژیک تیلێکم بۆھات لە دەوام بوم کچەپورەکەم بو باسی ئەو کەسەی بۆ ئەکردم کە خۆشمەویتو ئەویش خۆشیەویم
وتم ئەو خەتای خۆی بو منی جیھیشتو وتی با قسەنوکوین منیش لێی دور کەوتمەوە ئەوە مانای ئەوە نیە خۆشم ناوی بەلکو بۆ ئەوەی دلی نەشکیو بەقسەی ئەو بکەمو بۆ مەسلەحەتی ئەو بەقسەم کردو دورکەوتمەوەلێیو قسەمان نەکرد.....
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
پەیوەندی بەمێردەکەیەوە کردو وتی لە کوێی؟
وەڵامی دایەوەو وتی لای دایکمم، وتی باشە ئەگەر ئیشت تەواوبوو وەرەوە چونکە دایکت لێرەیە😁😒ههههههههههه
يةكتر ببينين چونكه دايكى سيقةى پئ نةدةكرد كةم مجال بينينمان هةبوو ،بةلام دواى ماوةيةك باش بونةوه لةگةلى.......
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
كه وتم له خؤشى و ناخؤشيدا لةگةلت ئةبم،زؤر گريا جا دواى ئةوةى ژمارةى خالى پيم دا تيلم بؤ كرد وتم تؤ خالى لةنجةى وتى بةلئ وتم ئةمناسى وتى لةوانةيه وتم ئةوكورةم بةو شيوةيه ئةو كچةم خؤش ئةوئ كه هيچ مةبةستى خراپم نيه بةخوا ئيتر زؤر قسةمان كرد وتى شةرةف و نامووس كةم نيه وتم باشه من له زانكؤم كةى ئةلئ ى ئةمةوئ بتبينم بةلام سويندم يا پيش ئةوةى بمبينئ هيچ بةكةس نةلئ...جاوةرئ ى بةشى سئ يةم بن بزانه هةلويستى خالى لةنجه جؤنه بةرامبةر يادكار
چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن
چـــیــرۆکـــی
گەنجێک_ئابڕوی_پاراستم
بـــەشـــــی کۆتایی
بە ھەرحال دانم بە خۆما گرتوو و ئەویشم ھێور کردەوە.پێم ووت دە کێشەکەی خۆتم بۆ باس بکە، خوا شایەت پەیمانت پێ دەدەم چارەی بکەم.ئافرەتەکە دەستی کرد بە قسەکردن و ووتی: من ئافرەتێکم نزیکەی ساڵ و نێوێکە شوم کردووە.ڕۆژێکیان پێش ئەوەی پیاوەکەم بچێتە کار پێم ووت: ڕێگام پێدەدەی بچمە بازار بۆ دووکانی فڵان کەس، تاکو ھەندی شت و مەک بکڕم؟ پیاوەکەم ووتی: بۆ ڕێگات نادەم فەرموو. منیش بەیانی چوومە سەر شەقام دەستم لە تەکسیەک ڕاگرت، ئەم سایەقە بوو کە تازە منی بۆ تۆ ھێنا. پێم ووت: بمگەینە بازار. بەڵام خۆزگە بمردمایە نەک بچوومایە بازار، نازانم چیان بەسەر ھێنام، کاتێک بە ئاگا ھاتمەوە بینیم من بە ڕووتی لە ژوورێک لە سەر قەڕوێڵەیەکدامە. کابرای سایەق و ھاوڕێیەکەی چیان پێ خۆش بووە لەگەڵ مندا کردبوویان. منیش ھاوارم کرد ئەوە چیدەکەم لێرانە نا پیاوانە چیتان بەسەر ھێنام! بە گریانەوە
@chyrok
پۆشاکەکەم لە بەر کردوو ھەر بەردەوام بووم لە گریان، زۆر پەرێشان بووم نەمدەزانی چی بکەم! بیرم لە پیاوە بەستەزمانەکەم دەکردەوە کە بزانێ من وام بە سەر ھاتووە دەبێت چی بکات، بیرم لە دوا ڕۆژ و خانەوادە و دایک و باوک و خوشک و براکانم دەکردەوە. بەڵام کابرای سایەق بیرکردنەوەکەی لێ بچراندم. ووتی: بیر لە ھیچ شتێک مەکەوە بە ھەموو جۆریک وێنەکەمبە ڕووتی گرتووی، کەوابوو بیر لە ھیچ مەکەوە چیم پێ ووتی بە گوێم بکە. بەڵی: پاشان پێی ووتم، خۆت کۆ بکەوە با بت بەمەوە ماڵی خۆتان، سواری سەیارەکەی کردم و بردمیەوە بەرەوە ماڵ ، جا کاتێک ویستم دابەزم پێی ووتم: ھانی ئەم ژمارە تەلەفۆنە بگرە کە گەیشتیەوە ماڵ خێرا تەلەفۆنێکم بۆ بکە، ئەگەر نا ئەوە وێنەکانت لە سەر دەرگای ماڵەکەتان ھەڵدەواسم، کە گەیشتمەوە ماڵ تەلەفۆنم بۆ کرد ئەویش ووتی: من ھیچم لە تۆ ناوێت تەنھا ھەولدە کە تەلەفۆنم بۆ کردی وەرە دەرەوە لەگەڵم ئەگەر نا بۆ خۆت دەزانی. یەکەم جار لە دڵی خۆم ووتم: دەی جارێ پێی دەڵیم باشە تاکو ئابڕووم نەبات ، بەڵام پاشان کە تەلەفۆنی بۆ کردم وەڵامی نادەمەوە، بەڵام ئااااخ! جا کاتێک پیاوەکەم ھاتەوە لێمی پرسی ، ئەری چوویە بازار؟ نەمزانی چ وەڵامێکی بدەمەوە، لە دڵی خۆمدا ووتم باشە بە سەرھاتەکەی بۆ باس بکەم! بەڵام من لە ئابڕۆ و دوا ڕۆژی ھاوسەرگیریمان دەترسام. وەڵامم دایەوە نەخێر ، نەچووم. پێم ووت : خواردنی مەغریبت بۆ بێنم؟ ووتی: نا کەمێک ماندووم دەچم دەخەوم. پیاوەکەم چوو بخەوێت، بەڵام من نوقم ببوم لە لەگەڵ خەیاڵ ھەر ئەوەندەم زانی زەنگی تەلەفۆن لێیدا، ھەڵم گرت کابرای سایەق بوو منیش تەلەفۆنەکەم لە سەری داخست، دیسانەوە لێیدایەوە منیش دیسان لە سەریم داخست، بۆ جاری سێیەم ھەڵم گرت! پێی ووتم: خانم بڕۆ سەیری وێنەکانت بکە لە سەر دەرگای حەوشەکەتان. بەپەلە چوومە دەرەوە ئااااااااااای چیم بینی!!! بینیم جۆرەھا وێنەی ڕووتی منی ھەڵواسیوە لە سەر دەرگاکەمان، ھەر بەپەلە ھەموو وێنەکانم لێکردەوە و دڕاندم. ئەم جارەیان لە ترسان چاوەڕیم دەکرد تەلەفۆن بکات تاکو وەڵامی بدەمەوە، بەڵی ئەو گورگە تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی دەبێت بێێیت بیریش لە ھەڵاتن نەکەیتەوە. پێم ووت: دەترسم پیاوەکەم گوێی لێبێت و ھەڵسێ، من ئافرەتێکم شووم کردووە تکات لێ دەکەم وازم لێبێنە چەند پارەت دەوێت پێت ئەدەم بەس وازم لێ بێنە. ووتی ئەگەر میلیونێکیشم بدەیتی ڕازی نابم. ووتی: گوێ بگرە بەیانی<بـــڕوا بـــــەخـــتــــیـــار> شەوەکەی دێم دەتبەم. ووتم: ناتوانم چونکە پیاوەکەم لە ماڵە. بە ھەرحاڵ لەگەڵم ڕێکەوت کە پیاوەکەم چووە کار ئینجا بمبات. لەوکاتیەوە تا ئێستا دوو مانگە بومەتە دیلی دەستی ئەو دڕندەیە ، کێ داوای منی لێ بکات بەو شێوازە ئەمبات بۆلای، پارەکەشی بۆ خۆیەتی یەک فلسی بۆ من نییە، ئا ئەوە کێشەی منە کە نازانم چی بکەم! ئەحمەد دەلێت: کە گوێم لەم قسانە بوو دەستم کرد بە گریان ،وەک گرکانێک لە ناخم دایە، خەریک بوو لە توڕەیدا گیانم دەرجێت... پێم ووت: ئەو کارەبۆ من لێگەڕی من چارەسەری دەکەم بە مەرجێک، من چیم پێ ووتی بە گوێم بکەی، پەیمانیش بێت ئەم کارە لای کەس ئاشکرا نەکەم. پاشان بەڕێم کردەوە بۆ ماڵی خۆیان . کاتێک ئافرەتەکە ڕۆیی زۆر ڕقم ھەڵسابوو لە کابرای سایەق، بەو شەوە نەمدەزانی چی بکەم!! کێشەی ئەو ئافرەتە زۆر کاری تێکردم، بۆیە خۆم بێ نەدەوەستا لە گریان من لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەگریابووم. بەڵی: بەدەم گریانەوە داوام لە خوا دەکرد کە ئەم ستەمەی لەو ئافرەتە کراوە بۆی داپۆشی و بڵاو نەبێتەوە ئابڕووی بچێت. بە کۆل دەگریام نەمدەزانی چی بکەم! دەستی تەوبە و پەشیمانیم بەرز کردەوە بۆ خوا گوتم خوایە گیان لە ئێستاوە دەرگای رەحمەتی خۆتم لێبکەوە لەبەردەرگات وەستاوم ئەزانم جگە لەتۆ کەسێک نیە لە دەرگای بدەم ..
کۆتایی
کچێک دەڵێ: ساڵی 2000 دایکم مرد، ساڵی 2001 باوکم مردن، ساڵی 2005 خوشکەکەشم مرد، من برایەکم ماینەوە، بەس ئەو لە من گەورەتر بوو، ئەو ژنی هێنا و منیش تەنیا مامەوە، بەس خانوەکەمان دووقات بوو، براکەم وتی دەچیتە قاتی سەرەوە یان خوارەوە بڕیار لای تۆیە؟ منیش وتم دەچمە قاتی سەرەوە.
دوای ساڵێک و 6 ٓمانگ براژنەکەم زۆر خراپ بوو لەگەڵم، ئەگەر براکەم لە ماڵ نەبوایە سوکایەتی پێدەکردم و پێی دەگوتم ڕەوشتت جوان نیە بۆیە کەس تۆی ناوێ، یان پێی دەگوتم تۆ ئافرەتێکی خراپ و داوێن پیسی، زۆر ئازارم چەشت، کاتێک براکەشم لە ماڵەوە بوو نەیدەوێرا قسە بکات، منیش لەبەر خودا و منداڵی ناو سکی شکاتم لێ نەدەکرد.
من نەمدەویست لەبەر منداڵەکەی ناو سکی شکاتی لێ بکەم، چونکە براکەم پێشتر پێی گووتووە بێڕێزی بە خوشکەکەم بکەی 3 بە 3 تەڵاقت دەدەم، دوای هەفتەیەکی تر براژنەکەم پرچی منی ڕاکێشاو وتی دەزانم لەگەڵ کێ کاری بەدڕەوشتی دەکەی، منیش پاک و بێ باک بووم، وتم من شکۆ و شەرەفی خۆم و براکەم دەپارێزم و قەت ئابڕوی نابەم.
منیش زۆر گریام و وتم خودایە ئەوەتا باوک و دایکم نەماوە چیم پێ دەکەن، پاڕامەوە و وتم خودایە حەواڵەی تۆ بێت، دوای 3 ڕۆژی تر منداڵەکەی ناوسکی لەبار چوو، دوای 23 ڕۆژی تر نەخۆش کەوت و قاچەکانی زەوی نەگرت، دوای ماوەیەکی تر دایکی مرد، دواتر کەوتە سەر کورسی و دەبوو پاڵی بنێن.
@chyrok
کچەکه دەڵێ بەو خودایەی بێ شەریکە هیچ کاتێک نە خراپەم کردووە و نە سیقەشم بە کوڕ هەبووە، چونکە نەمدەویست خۆم شەرمەزاری خودا بکەم و ڕۆحی دایک و باوکم ئازار بدەم و بە خراپ باسی براکەم بکەن، بەڵام براژنەکەم وازی نەهێنا و بوختانی رۆری پێکردم تا قاچەکانی لەکار کەوتن و خۆشی بە تەڵاق دان دا.
دواتر براکەم وتی تا شوو نەکەی من ژن ناهێنمەوە، دوای 1 ساڵ شوم کرد بە کوڕێکی زۆر بەڕێز، براکەم وتی تا دوو ساڵ بەسەر هاوسەرگیریەکەت تێنەپەڕێ ژن ناهێنم، وتم بۆ؟ وتی دەبێ بزانم مێردەکەت باشە لەگەڵت یان نا، دوو ساڵ تێپەڕی کە زانی مێردەکەم مرۆڤێکی باشە ژنی هێنایەوە، بەس بە ژنی دووەمی گوت ببیستمەوە خوشکەکەم گلەی لێت هەبێ تۆش تەڵاق دەدەم، ئیتر ژنی دووەمی ئافرەتێک زۆر بەڕێز بوو، منی زۆر خۆش دەویست، پێی دەگوتم لەبەر خاتری براکەت نیە، وتم ئەی بۆچی وا منت خۆش دەوێ؟ وتی تۆ دایک و باوکت نەماوە و کەسێکی باشیت، بۆیە هەم خوشکتم هەم وەکوو دایکت دەبم بۆت.
دەڵێ: خەڵکێنه بوختان بۆ کەس مەکەن، چونکە سزای خودا زۆر بە زەبرە، وە قسەی خراپی خەڵک بخەنه ژێر پێڵاوەکانتان، هەر کەسێک لە قسەی خەڵک ترسا ئەوە تا مردن چێژ لە ژیان نابینێ.
بوختان بۆبێ تاوان
باجەکەی زۆر زۆر قورسە
نەهامەتیەکانی ژیانم
نوسینی شەمال سورچی
بەشی دووەم و کۆتایی
ویستم روون کردنەوە بەم بەلام سوودی نەبوو بۆییە تەلاقی داموو رۆشتمەوە لایی زردایکم ئەویش رۆژانە قسەیی پئ ئەوتم منیش وازم لەو کورە هینا کە مالی ویران کرد دواییە دایکم هەرئازاری ئەدام بۆییە منیش رۆشتم لە مال چوومە مالی مامم لەوئ ژیایم تا سالیک دوواتر باوکم هات بەدواما گەرامەوە مالەوە من تەمەنم بوو بە 20سال دوایی گەرانەوەم بۆ مال چەند مانگیکی پئ چوو دوبارە منیان بە زۆر دا بەشوو بەشوو بە پیاویک کە 22سال لەخۆم گەورە تربوو واتا 42سال بوو من هەموو رۆژیک ژیانم وەک دۆزەخ وابوو لەراستیا هاوسەرەکەم من خۆش ئەویس و هیچ قسەیکیشی پئ نەئەوتم بەلام زۆر لەخۆم گەورە تر بوو بۆییە من هیچ دل خۆش نەبووم بەلام ناچارم کە لەگەلی بژییم ئیستا 1منالیکیشم هەییە لەو دووایی ماوەیکی زۆر من فەیس بووکم دانا بەدوایی فەیسی
@chyrok
میردەکۆنەکەم داگەرام دۆزیمەوە ئەدیکم بۆیی نارد ئەویش قبوولی کرد رۆژانە قسەمان ئەکرد بەلام خۆم پئ نەناساند دوایی ماوەیک خۆم پئی ناساند گریا مکە من خۆم ناساند دیار بوو زۆر پەشیمان بوو لەوەیی کە گویی بۆ نەگرتم بەلام پاش چی لەراستیا منیش دلم هەر لایی ئەوو بوو ئیمە دووبارە عاشقی یەک بووینەوە رۆژانە بەتیل قسە ئەکەین لەگەل یەک رۆژانە منالەکانم نیشان ئەدات چونکە من لەو کاتەوەیی تەلاق درابووم منالەکانم نەبینی بوو ئیستا زۆر دل خۆش بەوەیی کە قسەیی لەگەل ئەکەم زۆر جار ئەلیت خۆت بەتەلاق بدە من دووبارە ئەت خوازمەوە بەلام نامەویت ئەو کارە بکەم چونکە ئیستا میردەکەم منی زۆر خۆش ئەویت چیم بوویت بۆم ئەکات و منالیکیشم هەییە لێی نامەویت دووبارە منالەکەم بئ ناز بیت
منالەکانی ترم زۆر ئاسوودەن چونکە باوکیان زۆر خۆشی ئەویین داکیان ناویریت هیچیان لێ بکات
منیش ئیستا هەموو پەیوەندیکم پچراندووە لەگەل دایکم هیچ قسەیکی لەگەل ناکەم بەلام زۆر بیری باوکم ئەکەم باوکیشم بئ دەسەلات ماوەتەوە لە لاییەن دیکمەوە
لێرەوە کۆتایی پئ دینم نامەویت زیاتر دیریژی کەمەوە
لە هەموو کەموو کوریک بم بوون
کۆتایی
چیرۆکی
بێخاڵ لەلایەن مێردی پوورزاكەیەوە دووجارسك پركرا
بةشى کۆتایی
لوقمان لەوكاتەدا دەیەوێت واز لە بێخاڵ بهێنێت و دەڵێت ئەگەر ئاشكرای بكەی حاشا دەكەم، چونكە لوقمان خاوەنی خێزان و شەش منداڵ بووە نەیویستووە خێزانەكەی بشێوێن و لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە زیانی پێ بگات، بەڵام ئەوە ڕوو نادات و بێخاڵ لەلای دایك و خوشكەكانی باسی كێشە گەورەكەی خۆی دەكات.
بێخاڵ دەگێڕێتەوە "سكم پێنج مانگ بوو شاردبوومەوە وازم لە خوێندن هێنابوو، لەناو بەشە ناوخۆیی كەوتبووم ماڵەوەمان سێ مانگ منیان نەدی، هەر دەیانگوت وەرەوە دەمگوت لەبەر تاقیكردنەوە ناتوانم، ئەوكاتە كەسیان ئەركی نەكێشا بێن و ببینن كچەكەیان چۆنە؟. من شەش ساڵ لە زانكۆ و بەشە ناوخۆیی ژیانێك ژیاوم لە هەموو شتێك دەچوو لە ژیان نەدەچوو، لەتاو خۆم شەڕم بە هەموو كچەكان دەفرۆشت، بیرم نایەتەوە كچێك هەبێت و من شەڕم لەگەڵ نەكردبێت، كەس بە حاڵی منی نەدەزانی، منیش لە گێژاوێك بووم دەرگایەكی دەرچوونم نەدەدی بۆ دەربازبوون، هەموو ساڵێك یەكەم كەس بووم دەچوومەوە بەشە ناوخۆیی و دوا كەس بووم دەگەڕامەوە ماڵی باوكم.".
@chyrok
ئەو لە بەشێكی تری قسەكانیدا ڕوونی دەكاتەوە كە ماڵی باوكی بێباك لەوەی بزانن كچەكەیان چۆنە، بپرسن لە زانكۆ و بەشە ناوخۆیی چۆن دەژی. دەڵێت "تەنیا ئەو كاتە بیریان كەوتەوە كە ئەو ئابڕووچوونەم بردەوە هەریەكەیان بوونە پارێزەرێكی تایبەت و فەلسەفەی گەورەیان لێ دەدا، یەك<<بــــڕوا بـــــــەخـــتــــــیـــــار>> هەفتە بەس بە قسەی سووك و لێدان من مامەوە لەژێر دەستی خوشكەكانم و دایكم، دواتر بابەتەكەم ئاشكرابوو هەرخوا ڕزگاری كردم لە دەستیان، ناهەقیان نەبوو وابكەن باجی ئابڕووچوون گرانە، بەڵام گرانتر ئاگابوون لە كچە لە ماڵدا".
چیرۆكەكەی بێخاڵ بە سوڵحی عەشایەری كۆتایی دێت بە جۆرێك سوڵحی عەشایەری دەكرێت چوار دەفتەر دۆلار دەدرێت بە ماڵی بێخاڵ و لەگەڵ لوقمانیش هاوسەرگیرییەكی بەزۆریان پێ دەكرێت، ئەو هاوسەرگیرییەی بێخاڵ ساڵانێكی دوور و درێژ خەوی پێوە بینیوە، ئێستە هیوا بۆ لەناوچوونی دەخوازێت، ئەو نایشارێتەوە كە خۆی هۆكاری سەرەكی بابەتەكانە، ئاماژەیش بەوە دەكات كە ئەو هەرگیز تەمەنای ژیانێكی لەو شێوەیەی نەكردووە كە لە خوێندن و كەسوكار ببێت و لە سەرووی هەمووشیان لوقمان چەند هەفتە جارێك سەردانیان دەكات و ئەو ئێستە بەتەنیا لەگەڵ منداڵەكەی دەژیت.....
كؤتايى
چاوەڕێ چیرۆک نوێ بن