awiin | Unsorted

Telegram-канал awiin - هۆنراوەے ئەویڹ

290

https://t.me/komarisawa

Subscribe to a channel

هۆنراوەے ئەویڹ

ژنترین ژنانی وڵاتی من
لە ڕێگای ڕزگاری خۆیاندا
سەرشان و
کەمەری نەرمیان
تۆسقاڵێ
بە لێوی چەک و ڕەخت ڕووشاوە.


؛فەرەیدوون ئەڕشەدی


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

بەفر جارێک دەتوێتەوە؛
ئەى بۆچى دڵ بۆ دڵدارێک
هەزاران جار دەکرێتەوە؟
کە دارێ سەوز لە ڕەگەوە
دەسوتێنن ئیتر هەرگیز ناڕوێتەوە.

باڵندەیەک لە هەر دێیەک
هێلانەکەى بڕوخێنن؛
لە هەر جێیەک
پەڕ و باڵى بسوتێنن؛
بە جێى دێڵی و ناچێتەوە.

ئەى بۆچى دڵ لە خۆشەویست بێزار نابێ؟
هەر گۆرانى بۆ دەڵێت و دەیڵێتەوە...؟

من نازانم
زەڕنەقوتە چۆن لە هێلکە سەر دەردێنێ؟
من نازانم
ئەستێرە چۆن لە ڕووبارى شیناییدا
مەلە دەکا و دەجریوێنێ؟

من نازانم
تۆ لە کوێوە وەکوو تیشکێ
کشاى بۆ ناو چەمى گیانم؟
تۆ چۆن زانیت منى غەمبار
بێ وڵات و دەزگیرانم؟


لەتیف_هەڵمەت

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ لە کوێی گوڵم
لە هۆنراوەکانی مامۆستای پایەبەرز ،سەید نووح عینایەتی(نەبەز)
وتنی ،مامۆستا حەسەن هەیاس



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ئەوە تۆ هەرگیز گریاوی؟

هەرگیز شەوان بە هەنیسکی گریانەوە خەیاڵێک سەری لێیاوی؟

ئەوە هەرگیز نیوەشەوێ دڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتوی ؟

هەستت کردوە تەنیایتو لە تاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردوی؟

خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نووسینی نامەیێ بە دیار لاپەڕەیێکەوە ڕاکشاوی؟

وەک ئەستێرە بۆ لای هیچ کەسێک کشاوی؟

ئەەوە هەرگیز چیرۆکی خەیاڵیت دروست کردوە دڵی خۆتی پێ خۆش کەی؟

هێندە ئازارت چێشتوە لا تاوانا ئاواتێکت سەرخۆش کەی؟

#ڕەنج_سەنگاوی

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ڪە دڵتەنگیت
ڪەمے هێنا
خەمت نەبێ
لێرە من
لەجیاتے تۆش
دڵتەنگم
؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ ‍ ‍ هاکا دیت منیش ڕاپەڕیم
خوڕیم گوڕیم چڕیم دڕیم
سەپان و پاڵەی دڵ پۆڵا
لە شار و لادێ لە چۆڵا
کوتک لە سەر شان داس بە دەس
دەبینە شۆڕشگێڕ هەر کەس

خۆوەشێرن خوێری و قزە
بمرێ هەرچی حیز و دزە
ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم
زۆڵە کوردی بێ ئابڕوو
دەینێرمە سەر هۆڕەی بەڕوو
لەکیژو لاوی جوتێران پاڵەوانی نەوەی شێران
هێزی کوردوستان پێک دێنم تۆڵەم لە دوژمن دەستێنم
کێ خواردمی دەڕشێتەوە
کێ لێی دام،لێی دەدرێتەوە


؛مامۆستاهەژار؛

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ 🔹🔸گۆمی خوێن🔸🔹


عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌خۆڕا؟
چ قه‌وماوه‌؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟

ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا

له‌ منڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆڕا؟

ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا؟

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵـــــنه‌چۆڕا

من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ كۆڕا

#مامۆستا_هێمن

#شڕۆفە:

گۆمی خوێن شێعرێکی ئەویندارەنەیە لە دیوانی شاعیری عەشق و خۆشەویستی کە دیارە باسی عەشقێکی بێئاکام و دابڕان لە گراوییەکەی دەکا. دوور نییە کە هێمنی سەوداسەر لە تەمەنی ۳۲ ساڵیدا کەوتبێتە یادی سەردەمی لاوەتی لە کولیجە یان هەواری خاڵی لە هەوارگەکەی شیلاناوێ و خۆشەویستییەکەی هەمین.
مامۆستا هێمن کە هەموومان دەزانین بە شاعیری عەشق و خۆشەویستی ناسراوە. ئەو خۆشەویستییەی بۆ خاک و وەتەن و ئینسان و گوڵ و گیا و کێو . . . بووە. عەشقێکی بە تەواو مانا کە هەردەم ئامادە بوو گیانی لەسەر دانێ. لێرە بە ڕاشکاوی باسی یارێک دەکا کە لەنێو قەبریش ناتوانێ لە بیری بکا و دووری و دابڕانی ساڵانی پێش دڵە پڕ لە هەستەکەی وەجۆش دەخا و گۆمێک لە فرمێسکی خوێنینی هەڵ دەڕژێ.


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا
چ قه‌وماوه‌ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا

ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا

له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا

ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵ نه‌چۆڕا

من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری شه‌میش تواوه‌ له‌ گۆڕا

#هێمن





/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

#مامۆستا هەژار


دوو که‌سی ڕاوکه‌ر چووبوونه‌ جه‌نگه‌ڵ
یه‌کێ ترسه‌نۆک، یه‌کێڪی ته‌نبه‌ڵ

ترسه‌نۆک وتی ورچێ ڕاو ئه‌که‌ین پێستی ئه‌و ورچه‌ له‌ شار قاو ئه‌که‌ین

به‌ پووڵی ورچه‌ زۆر کاڵا ئه‌ڪڕم
بۆ تۆش کراسێک له‌ جاو دائه‌دڕم

ورچێک ده‌رکه‌وت له‌ سای نزارێک
ترسه‌نۆک ڕای کرد په‌ڕیه‌ سه‌ر دارێک

ته‌نبه‌ڵ خۆی خست وات ئه‌زانی مرد
ورچه‌ی هاته‌ سه‌ر بۆنی پێوه‌ کرد

به‌ مردووی زانی و هێشتی بێ‌گێچه‌ڵ
کابرای له‌ سه‌ر دار وتی به‌ ته‌نبه‌ڵ

ورچه‌ چی ئه‌گوت به‌خوا زۆر ترسام
وتی: دوو په‌ندی زۆر باشی پێ‌دام

له‌گه‌ڵ ترسنۆک مه‌به‌ به‌ هاوڪار
تۆ به‌جێ‌دێڵێ و ده‌چێته‌ سه‌ر دار

دۆیشت پێ‌خۆش بێ به‌ران مه‌دۆشه
ورچی نه‌کوژراو پێستی مه‌فرۆشه‌‌


./channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

شین گێڕییەکانم
بە باوەشی
لەچکە سەوزەکەتدا باراند
سپی سپی
کفنت کردە بەری پەری و
ڕووحت لە وشەم
هەڵفریواند
جادەکان
گەنجترن لە مردن
دڵنیات کردم لەگەڵمی
ڕێگا دوور دوور
دڵنیاییم
ترسەنۆک....

بەختیار تاڵاوی


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ئێواران
ڕوو لە هەر ڪوێ ڪەم
هەستے غەریبے
دەمهەژێنێ
چاوو لە هەر ڪوێ ڪەم
لەچاوان
فرمێسڪ
قەتیس دەمێنێ
چ وێرانە ئەم
ڪۆڵانە
بێ تۆ
نەیاران
تێڪیاندا
بەینے من و تۆ
نەیانزانے
دڵت
پەڕەے گوڵە
لەرزاندیان
شەمزاندیان
لە چوارچێوەے قابێڪ
وێنەڪەمان
بە گووڵ دەڕازێنینەوە
هەناسەمان
تێڪەڵ
بە چریوەے
باڵندەڪان
جوانترین ئاهەنگے ژیان
دەچڕێ
ئەو ڪاتەے
بە یەڪ گەییشتینەوە

؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ئەلا ئەی ساقیی مەستان ! بە حەققی پیری مەیخانە
بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە

ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری ڕۆحانی
بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە

ئەتۆ ئەی ڕۆحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە

بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە
بەسەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بوومە نیشانە

ئەگەر شەوقی جەماڵی تۆ نەبێ من مەست و حەیرانم
لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە

لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پا بەستە
ئەگەر عاریف لە کەعبەیدا، ئەگەر کافر لە بوتخانە

لە شیرینی جەماڵی تۆیە ڕۆژی ڕوونی لەیلایە
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

دە هەر حەلقێکیدا سەد دڵ گرفتارە دەناڵێنێ
سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە

هەناسەی عاشقان با نەتگرێ بێمروەتی تاکەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازک بەدەن لەو بایی زریانە

ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی:
سەراپا تێک چووە کەوتۆتە بەرپێت دەست و دامانە؟

ترازا دوگمەکەی سینەی، بە یاریی زولفی هات غەمزە
بەیان بەربوو لەلای چین، باخەبەر بن تیرە بارانە

وەفایی بۆ گوڵێکی سەروباڵا شێت و شەیدایە
وەکوو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەلخوانە


«مامۆستا وەفایی»

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

◾️رۆژنامه‌کان

شیعر و ده‌نگ: مه‌حموود مه‌حموودی

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

💠 دیسان گەڕەک و جوانەکانی 💠



سەرخڕێ! زۆرتری هەمووان بەشی تۆم
کۆرپەیێکی خڕەکەی باوەشێ تۆم

یەکەمین جێیەکی لێم دانا پێم
کوڕی خۆتم، بتەوێم یا نەتەوێم

گەڕەکی "قوبلە" نەبوورین پێیدا
بێ سەر و شوێنە " وەفایی " تێیدا

شیرنێک لێرە بە ناز تەشییەکی ڕست
شیرنی کۆکەنەکەی لە برەو خست

" گەڕەک ئەرمەنییە " بەهەشتی گۆرین
ڕوو لە هەر لایە دەکەی هەر حۆرین

سەردەمێک چاوڕەش و چاوشینێک بوون
بۆ سڕی جەرگی تەزیو تینێک بوون

" سەر پلووسک " دڵ و چاوم لەوییە
بەرگە و ڕێڕەوی ئاسکی کەوییە

سۆفی گەر بەزمی بەهەشتت گەرەکە
توێژێ باوێژە، وەرە ئەم گەڕەکە

" پێش قەڵا " دێن و دەچن ئێواران
دەس لە مل تونگە لە شان نازداران

تاخی " حاجی حەسەنی " لەو پەڕییە
حەجی سەروشکی نییە، دڵتەڕییە

دڵبە‌خەم وەرگەڕێ زووی دێننەوە جێ
گەرمە ماچ خێرە لە جێ دەچنە حەجێ



١: سەرخڕێ= گەڕەکێکە لە مەهاباد، هەژار لەوێ لە دایک بووە.

٢: گەڕەکی قوبلە= جێگەی وەفایی شاعیری بەناوبانگ بووە، لە شیعرێکدا دەڵێ" وەفایی ئاخری خێر بێ، دەمێکە بێ سەرشوێنە".

٣: گەڕەک ئەرمەنی، سەر‌پلووسک، پش‌قەڵا، گەڕەکی حاجی حەسەنی= لە گەڕەکەکانی مەهابادن. سەرپلووسک و پش‌قەڵا سەرچاوە ئاویان هەبوو؛ کیژان ئاویان لێ دەهێنان.



مامۆستا هەژار



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ماملێ،دەنگێک بەدرێژایی مێژوو



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ ‍ ‍ ئازارەڪان
یەڪجار زۆر
نەڪ تۆسقاڵێ،
بێزاریان ڪردووم
تەنگیان پێ هەڵچنیوم
لە ڪوێے ئازیز؟
لەو ساتەوە جێت هێشتووم
هەرچے شەوە
فرمێسڪ وگریان
هەنیسڪ و تاسە
تێڪەڵن لە گەڵ
شێعرەڪانم
ئاڵۆزن خەونەګانم

؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادەوەرگرتن لە یاری نازەنین

چەندە خۆشە، عوشرەتی پەنهان، نیگارت ڕووبەڕوو
موتریب و ساقی لە لایێک، خونچەدەم یەک، مەهجەبین

گەهـ سەماعی ئەرغەنوون و گا سوراحی لەعلی ناب
گا لە باخی تەلعەتی یارانی گوڵڕوو گوڵچنین

خۆزگە بە دوێنێشەوێ کا، دووبەدوو بووین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بوو، مەزاح و پێکەنین

دەمبەدەم ساعید لە گەردن، لەب لەسەر لەب، ڕووبەڕوو
دەست لەسەر سینە، خەریکی گوڵچنین و بەیگوشین

گەهـ لە جامی لێوەکەم، دەمژی قوڕابەی شەهدی ساف
گەهـ لە فنجانی دەمی تەنگی ڕەواقی ئەنگەبین

گەهـ لە باخی سینەدا، سەیری دوو نارنجم ئەکرد
گا لە گوڵزاری جەمالیدا، تەماشای یاسەمین

گەهـ لە بادەی، مەستی کردم گەهـ لە غەمزەی چاوی، شێت
گا لە زوڵفی والە و شەیدا، نە عەقڵم ما نە دین

گا لە دوو لەب ساغەری تێ کرد کە ها ئابی حەیات
گا لە گەردن شیشەیی ڕاگرت کە ها ماء المعین

گا بەڕووی خۆی کرد ئیشارە، گەهـ بە ڕەوزەی سینەکەی
هذهِ جَنّات عَدن فادخلوها خالدين

موختەسەر دوێنێشەوێ، تا تەلعەتی میهری مونیر
هەر «ئەدەب» بوو بێسەدا موختاری فیردەوسی بەرین

#ئەدەب


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

دەڪەم یادت دەگەڵ خۆری هەتاوێ
شـەوێش مـانـگێ دەنێـرم بـۆ سڵاوێ

بە تاسە تاسـەتم ڪـــردوە بە وەڵڵا
ئەگەرچی دڵ نـــەوێستاوە هـەتاوێ


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‎
#م_ێ_هۆگر


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

من هەڵۆمە من کوڕی نێو سەنگەرم , تێکۆشەرم
نیشتمان ماڵی منە و ئاڵاکەشی تاجی سەرم

من لە ئاستی دوژمنان هەور و برووسکەم بێ وچان
من بکوژی دوژمنم لەو کارە قەت ناکەم شەرم

✍ #ژێڪـاڤ


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‌ ‌ ‌ ‌

#ڰڕوی_باوەش

خۆشەویستم
بیرت دەکــەم
هێندەی زەوی بیری باران
بە هەژماری گەڵای داران
یادی بەخێر جاری جاران

خۆشەویستم
بیرت دەکـــەم
بیری بزەی لێوت دەکـــەم
تەنانەت شـەو لە خەویشدا
ڕاهێـنانی نێـوت دەکـــەم
بیری چاوەڪانت دەکـــەم
تـەژین لـە ڕازی شـاراوە
بیری دەستە نەرمەکـانت
کە بۆ من دێنە ئاراوە
خەیاڵی من بێسنوورە
کە دەتبینم بە تاراوە

خۆشەویستم
بیرت دەکــەم
بیری قسەی خۆشت دەکــەم
ڕۆژێ دەیان جار بە خەیاڵ
لێرە سەر وەکۆشت دەکـەم
تۆ گوڵاڵەی کامە باخی
کە وەک تاسەی ناخی دەرووی
تۆ خاتوو زینی ئەو سەدەی
یـان هـەناسەی پــڕ بـە ڰەرووی
لەو وەرزی کڕۆنایەدا
گڕوم گرتووە بۆ باوەشت
شەوە ئەستێرەکان کزن
لە هەمبەر دوو چاوی گەشت

خۆشەویستم
بیرت دەکەم
بیری چاوی ڕەشت دەکــەم
تۆ هەناسەی بۆ هۆگری
چۆن لەگەڵ کەس بەشت دەکـەم


#م_ئ_هۆگر



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

جێژنی ڕێوی...

سەگ بە ڕێوی گوت: کەی جێژنەتانە؟
بێم بۆ دیدەنی و بێنم جێژنانە

وتی ئەو ڕۆژەی کە تۆ نابینم
گەورەتر جێژنە لە ماوەی ژینم

مامە تۆ سەری ساکسۆن و مام سام
تۆ لەوبەری ئاو من لە ئاسیام

پێم ناڵێی چی تۆی گەیاندۆتە لام
بە درۆ و دەلەسە خۆت کردە برام

دەتەوێ بە زۆر دۆست و یارم بی
لە خەتەری سوور پارێزگارم بی

بێ بەزە و خوێنمژ خاوەنی هێزی
خاهی و نەخاهی هەر دەمپارێزی

ئیستاش تۆ ڕەنگە بەوەم بزانی
کە جاری جاران لێمت دەڕوانی

نا،نا وەک جاران نەماوم مامە
نەتناسم لەبەر ڕیش و عەمامە

دیوی ئاوەژووت لێمڕا دیارە
کارت شکاری گەلی نزارە

ئەگەر تۆ مەردی خودای نەخواستە
لە ملیۆن قسەت یەکێکی ڕاستە

دەتەوێ دەرچم لە بەڵا و خەتەر
نەفەسێک بدەم منی خاکەسەر

ڕزگارم بکە لە چنگاڵی خۆت
من لە ماڵی خۆم، تۆ لە ماڵی خۆت

لە تۆ خەتەرتر دوژمن ناناسم
تەنیا لە تۆیە ترس و هەراسم

خەتەری شین و سوورم هەر خۆتی
بەڵای نیزیک و دوورم هەر خۆتی

هۆی چاوی سوور و ڕەنگی زەردم تۆی
مایەی هەژاری و ڕەنج و دەردم تۆی

تۆ دەس هەڵگری و دەرچی لە دیارم
بە مەرگت ئەودەم ئازا و ڕزگارم

#مامۆستا_هەژار


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ماملێ،دەنگێک بەدرێژایی مێژوو


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ ‍ تو خوا خاتوون
ئەگەر رۆژێڪ
خۆشەویستیم دڵتے شڪاند
بەردے دەردم شووشەے نیگاے
چاوتے چڕژاند
ئەگەر شێتیم
فرمێسڪەڪانتے داباراند
نەچے زیز بـے
لێم نەتۆرێـے،
خوداوەندے چاوے جوانت
لە ماڵے دڵییم دەر نەڪا !
لەبیرت بێ ڪوڕێڪے شێت
لەچوار قوڕنەے ئەم شارەدا
تەنیا دڵے تۆ شڪ ئەبا!

سیامەند_گەوهەرے

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ ‍ ڪە تۆلە لام نے،وێنەڪەت لامە
مایەے ساڕێژے برین و زامە

هێندەے سەیر ڪەم تا دڵ ڪوڵ بگرێ
دەنووسم بۆ تۆ پەخشان و نامە

دڵم ڕەنجاوە لە دوریت یارےنازەنین
بە ئەسرین تەڕ بوو دەفتەر و خامە

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛؛سەربەرز؛؛

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

مامۆستا محەممەد دانش


هاوڕێیانی هۆنراوەی ئەوین
جێژنەتان پیرۆز بێت

/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

https://mamle.net/archives/13015
بولبولم وا لە قەفەس هاتە دەرێ
«ماملێ»م پێی بڵێ دا بێتە سەرێ

بورینگێنی بە دەنگی نەرمی
دڵ ببرژێنێ هەناسەی گەرمی

بچریکێنێ بە دەنگی خۆشی
بڕفێنێ لە دڵی کوڵ هۆشی

ڕاڕفێنێ لە دڵان دەرد و پەرۆش
پێبکەنێ ڕۆڵە لە دەسچووی ڕەشپۆش

ڕاپەڕێنێ هەموو ئاخ و داخێک
ئاخ و داخێکی لەسەر دڵ شاخێک

دەنگی وا خۆش و چریکەی بازی
«ئەزغەر» و «باربود»ی پێنازی

لەنگەری دەگرێ بە باڵداری حەوا
«مریەمێ» کاتێ دەخوێنێ بە هەوا

«سوورەگوڵ»، «لالە بە دەست»ت چاکە
«جوانەمەرگت» ئەوە مینای خاکە

«یار یار»ت گوڵە فێنکایی دڵە
دەنگی تۆ دوژمنە بۆ مشک و مڵە

«خاڵی ڕێبوار» و «هەڵاڵە و زەمزەم»
بڵێ گۆرانی بە کوردی دەم دەم

خاڵە گیان دەمدەمە تۆش بۆی بوەنە
تاکوو ساڕێژ بێ لە دڵ ئەو کەوەنە

خاڵی خۆشت کە بە دەنگت مەستە
دڵی مەشکێنە لە دنیا بەستە

«ماملێ» بولبولی کوردستانە
هەر بژی، نەمری ڕەبی بەو زووانە

دەی دەی ئەو دەنگی بریندارت بێ
دڵبرینداری مە هەر کارت بێ

تاکوو نیشتمان بێ بە بەزمت ئاوا
نیشتمان گیانی من ئەوڕۆت باوە

نیشتمان ڕیشەیی جەرگ و دڵی مەی
مەسەلی کوردییە ئاو و گڵی مەی

خاڵی من چونکێ گەلی دەربەدەرە
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەرە

گەر دەڵێی چۆن دەخورێ خوێنی جیگەر
خوێن بەشی خواردنی کوردانە مەگەر

بەڵێ خوێن جەرگە بە فرمێسک ئەڕژێ
لە گلێنەم دە گڵێنەم دەپژێ

ئەی خودای گەورە هەڵینەگری لەوان
نۆرەی گۆرزی مە بدەی ڕۆژ و شەوان

ئینچەلیشبێتەوە نۆرە و کەڕەتن
تاف و ماف و هەل و هات و هەڕەتن

هۆنراوەی مامۆستا سەید محەممەد ئەمین بەرزەنجی
ناسراو بە (خاڵە مین)



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

زانــستگای تەوڕێز

هـــــــۆنراوەی مامۆستا
شـــــــــەریف حسێن پەناهی

شیعرێک دڵتەزین بۆ هەڵبچەی شەهید

بەدەنگی پڕســـــــۆزی خۆیان


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

وەرە بڕۆین
دەستم بگرە...
لێرە باوەشەکان وەک چیای قەندیل شووشەی سەهۆڵن
لێرە بەبێ زانیاری تفەنگ بە تاریکی شەوەوە دەنێن
لێرە تونیت بێ، بێبەزەیی ئاوی سەرچاوەکان لێڵ دەکەن
لێرە زۆر کەس بەر چاوتاریکە و بێ هۆ دڵت دەلەرزێنێ
دەستم بگرە
کە هاوڕێم بی لە ترۆپکی ئاسمان بەهەشتێکی بێ پەژارە و پڕ لە خۆشی بەدیدێنین
دەستم بگرە لە هەورە ڕەنگ پەمەیەکان وەسەر کەوین
دەڕۆینە نێو باخی شێعرەکان
ئەو شێعرانەی لە ناخی دڵمەوە بۆ باسی سەراپای تۆم خۆڵقاندووە
پەپولەی ئەو باخە لە سەر هەر کام لە گوڵەکان هۆنراوەکانم وەک خوناو دەپرژێنن
پەڵەوەرەکان بە نەوای خۆشیان دەچریکێنن و بەخێرهاتنت دەکەن
گوڵە ڕەنگاوڕنگەکان فەرشی سوور لە بەر پێت ڕادەخەن
ڕەشەڕێحانە کۆشکێک لە عەتری خۆی و خوناوی فێنکی سەر گوڵەکانت بۆ سازدەکەن
ئەستێر و مانگ و خۆر سەما دەکەن و بەسەربەستی مزگێنی خۆشی دێنن
دەستم بگرە...
تاڤگەی بەفەر و ساردی دووریت با بتوێتەوە و هەستی هەور بجووڵێنین
و بارانی ئەوین و خۆشەویستی ببارێنین
ئێرە جێی ژوانی ئیمە بێت، بەهەشتە، خۆشیە، پێکەنینە
دەستم بگرە...
#کەژاڵ_شێرزاد



/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

‍ #چاوەڕێ


خۆشەویستم لە مێژ ساڵە چاوەڕێتم
گوێ لە زەنگی دەرگا دەگرم
چاوی هیوا بەسەر هاتوو چوونی ڪاتەژمێر دادەگرم
دڵی تەنگ دەلاوێنمەوە
هەموو ڕۆژێ ماڵە ژیکەڵانەڪەم دەڕازێنمەوە
دەڵێم لە پڕ میوانم دێ
خونچەی ئاواتم دەپشڪوێ و
دوایی خەمی ژیانم دێ
هەرڪە دەنگێڪ لە دەرڪێ دێ
لە حەوشە بچڪۆلانەڪەم هەستی پێدێ
دڵی تەنگم خورپەی لێدێ
داخوا ڪێ دێ؟
پشووم نایە هەست رادەگرم
چەنگ و ددان بەجەرگی ڪون ڪون داده‌گرم
کاتێ دەبینم ئەتۆ نی لەخۆ دەچم
دەڵێی بۆ ماوەیێڪ دەمرم
ئەوجار بە ئێش و ژانەوە
بەچاوی پڕ لە گریانەوە
لەسەر خاڪ و خۆڵی زەوی دەتلێمەوە
وەڪوو زامار دەڪولێمەوە
ئاخر بەڵێن ئاوا نەبوو ،ئەتۆ نووسیبووت دێمەوە
ئازیزەڪەم
چەن نەورۆزه گەزیزەڪان
بووڪە ڪێویلڪە دڵ شڪاوە زیزەڪان
هەواڵی تۆم لێ دەپرسن
ڪاتێ دەڵێم بێ هەواڵم
رەنگ و روویان دەبزرڪێ
وادیارە لە بێ هەواڵیت دەترسن
ئازیزەڪەم ئەوڕۆژەی ڪە بۆ ئاخرین ماڵاوایی
دەستت دامێ چت پێگوتم:
نەتگوت دەچم لە شۆڕەڪات تۆوی گوڵاڵە دەچێنم
نەتگوت دەچم لە پشت ئاسۆ شەپۆلی نوور دەتەقێنم
نەتگوت ڪاتێ گەڕامەوە لە مەڵبەندی سەوزی بەهار
دەستت دەگێڕم دەلالەزار
بەیادگار ڪۆشڪێڪ گەزیزەت بۆ دێنم
بۆ چی خۆت خستە گەرداوێ
من ئەوانم هیچیان ناوێ
هەر پێم بڵێ چت لێهاتوە ، بۆ نایەوە
بۆ لەگەڵ بەفران توایەوە..،

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو


/channel/awiin

Читать полностью…

هۆنراوەے ئەویڹ

ڪە شەو دادێ
ئازیزەڪەم
هەر بەچاوەڕوانے
سەر دەنێمەوە

لەخەونیشدا
سەدان بەستەو
چیها گۆرانیت بۆ دەهۆنمەوە

مەیلے دیدارت گڕڪانە لە دڵ
لە تاوت
سەنگ و زاخۆر دەتوێنەوە

تۆی موڪریانے
چ دەردێڪت داوە بە من
شەو تا بەیانے
لە ناو جێدا
فرمێسڪەڪانم دەتلێنەوە


موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛

/channel/awiin

Читать полностью…
Subscribe to a channel