awezajobs | Unsorted

Telegram-канал awezajobs - AwezaWeb

29804

ئاگادارییەکان بڵاودەکەینەوە، نامە بنێرن بۆ ڤایبه‌ر وەتسئاپ تلیگرامی 07501017307 لینکی وێبسایتمان: http://aweza.co/index.php

Subscribe to a channel

AwezaWeb

بۆ دەرچووانی ژمێریاری

کۆمپانیای شڤان پێویستی بە کارمەندێک هەیە بۆ بەشی ژمێریاری بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1.  دەرچووی بەشی ژمێریاری بێت.
2.   زمانی عەرەبی بزانێت.
3.   ئەزموونی کارکردنی لە بواری ژمێریاریدا لە چوار (4) ساڵ کەمتر نەبێت.
4.   شارەزایی باشی هەبێت لە کۆمپیوتەر.
5.   هیچ کارێکی تری نەبێت و خۆی بە تەواوی بۆ ئیش و کارەکانی کۆمپانیا تەرخان بکات.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی تێدایە و لە خۆی ڕادەبینێت، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای شڤان بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم و پێشکەشکردنی سیڤی (CV).

ناونیشان:
سلێمانی – شەست مەتری ، نزیک چوارچرا - سەنتەری بازرگانی بینای ئاسیا ئۆیڵ

تێبینی گرنگ:
کاتی سەردان ، ڕۆژانە  لە کاتژمێر 3:00  بۆ 4:00 ی دوانیوەڕۆ دابەش دەکرێت.

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار: ئەندازیاری کارەبا (Electrical Engineer)

شوێنی کار: سلێمانی، شەقامی سالم ، کۆمپانیای لان نێتوۆرک

جۆری کار: کاتی تەواو (Full-time)

پوختەی ئەرکەکان:
1. دیزاینکردن، پەرەپێدان، دامەزراندن و چاککردنەوەی سیستەمەکانی کارەبا و وزەی خۆر.
2. دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی و ڕێنماییەکان.
3. چارەسەرکردنی کێشەی سیستەمەکان، پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی و هاوکاریکردن لەگەڵ تیمەکاندا.

گرنگترین مەرجەکان:
1. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبا یان هاوشێوەی.
2. لایەنی کەم 3 ساڵ ئەزموونی پەیوەندیدار (لە بواری کارەبا و وزەی خۆردا).
3. شارەزایی باش لە ستانداردەکان، ڕێنماییەکانی سەلامەتی و نەرمەکاڵاکانی دیزاینی کارەبایی.
4. توانای باشی چارەسەرکردنی کێشە و کارکردنی بەکۆمەڵ.
5. زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی بە باشی بزانیت (نووسین و قسەکردن).

شێوازی پێشکەشکردن:
سیڤی بنێرە بۆ:
* واتسئەپ:
07701529958
* ئیمەیڵ:
Info@lannetco.net

Читать полностью…

AwezaWeb

بۆ ئارەزوومەندانی گرافیک دیزاین ، ئەتوانن بەشداری بکەن لە بۆنەیەکی تایبەت بە گرافیک دیزاین

بەشی گرافیک دیزاین لە زانکۆی سلێمانی، یەکەمین بۆنەی خۆی ساز دەکات و ئێستا دەتوانن بۆ بەشداریکردن ناوی خۆتان تۆمار بکەن.

1. بەروار: دووشەممە، 28 / 4 / 2025.

2. کات: 10:00ی بەیانی - 1:00ی دوای نیوەڕۆ.

3. شوێن: هۆڵی بناغە (فاوندەیشن هۆڵ) - کارگەی کولتوور (کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی) - شەقامی سالم - سلێمانی.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری کلیک لێرە بکەن

Читать полностью…

AwezaWeb

هەلی کار بۆ مڕەوج لە سلێمانی

Читать полностью…

AwezaWeb

Job Position: Electrical Engineer

Location: Sulaymaniyah, Salim Street , Lan Network Company

Job Type: Full-time

Key Responsibilities:
1. Design, develop, and maintain electrical systems for various projects.
2. Work with solar energy systems, including design, installation, and maintenance.
3. Ensure compliance with electrical codes, safety standards, and regulations.
4. Conduct testing, troubleshooting, and maintenance of electrical systems.
5. Collaborate with cross-functional teams on project designs, including solar power systems.
6. Oversee the installation and commissioning of electrical and solar systems.
7. Provide technical support and guidance to the team.
8. Stay updated on industry trends and emerging technologies in both electrical and solar energy.

Qualifications:
1. Bachelor’s degree in Electrical Engineering or related field.
2. Minimum 3 years of practical and theoretical experience in electrical engineering, preferably in network-related projects.
3. Strong knowledge of electrical standards, and safety regulations.
4. Proficiency in electrical design software and electrical modeling tools.
5. Excellent problem-solving and analytical skills.
6. Ability to work independently as well as in a collaborative environment.
7. Strong communication skills in English, Kurdish, and Arabic (both written and spoken).

How to Apply:
Interested applicants should send their CV via WhatsApp to:
07701529958

Or via Email to:
Info@lannetco.net

We look forward to receiving your application!

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار : مرەوج

شوێنی کار : سلێمانی ، کۆمپانیای ALBA


مەرجەکانی وەرگرتن:
1. کەسێکی ڕێکپۆش و زمان پاراو بێت.
2. پێویستە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت بۆ کارەکانی ڕۆژانە.
3. خاوەن کەسایەتییەکی لێهاتوو، گونجاو، و توانای خۆگونجاندنی هەبێت لەگەڵ تیمدا.
4. پێویستە خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆم بێت یان بەرزتر.
5. پێویستە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت و لە نەتەوەی کورد بێت.
6. کێشەی هاتووچۆی نەبێت.
7. خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
8. تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵ بێت.
9. پێویستە لە ڕەگەزی نێر بێت.

بڕی مووچە لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت.

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی خوازیارن سیڤی لە ڕێگەی واتسئاپەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە:
07518252508
یان بۆ ئەم ئیمەیەڵە:
info@albaiiraqco.com
تێبینی گرنگ:
1- تکایە لە کاتی ناردنی سیڤی، ناونیشانی کارەکە (مرەوج) لە بەشی Subjectی ئیمەیڵ یان لە نامەی واتسئاپدا بنووسن.
2- تکایە بە هیچ شێوازێک پەیوەندی تەلەفۆنی مەکەن، تەنها سیڤییەکانتان بنێرن.

Читать полностью…

AwezaWeb

چویتە هەر دۆخێکەوە ، یەکسەر پەیامی سەلام و ئاسوودەیی بنێرە بۆ انفسی خۆت ، انفسکم، ( عەقڵی غەریزی ، عەقڵی واعی ....) ئەوەش ژیان پڕ بەرەکەت دەکات
تێبینی : لەم بابەتە تێناگەی ، ئەگەر پۆستی سەروو وێنەکە نەخوێنیتەوە

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار : چێشتلێنەر بەمووچەی 600 هەزار دینار مانگانە

شوێنی کار : سلێمانی ، عەربەت


کارگەیەک لەشاروچکەی عەربەت پێویستی بە کارمەندی (چێشت لێنەر) هەیە

شێوازی کارکردن برییتیە لەمانەوە لە کارگە و شوێنێ پاکوخاوێنی ژووری تایبەت بەخۆی هەیە حەفتەی جارێک ئۆف دەبێت

بڕی موچە لەسەرەتای کارکردنەوە 600.000 د.ع دەبێت .

هەرکەس خوازیارە با پەیوەندی بکات بە واتسئاپی
07501590394

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار: مارکێتینگ، (مەندوب المبیعات)

شوێنی کار : سلێمانی


کۆمپانیایەکی بواری ریکلامی و بەرێوبردنی سۆشیاڵ میدیا پێویستی بە کارمەندی مارکێتینگ (مەندوب) هەیە لەهەردوو ڕەگەز: مێ / نێر

مەرجەکان:
1- توانای گفتوگۆ کردن و پەیوەندیکردنی لەگەڵ کڕیاران هەبێت بە باشترین شێوە
2‌- زمان پاڕاو و لێهاتوو بێت
3‏-‎ توانای نوێنەرایەتی کردنی کۆمپانیای هەبێت بە باشترین شێوە.
4 -خاوەن سەیارەی خۆی بێت باشترە
5-پەیوەندیەکی باشی هەبێت لەگەل شوێنە گشتیەکان.

هەرکەسێك ئارەزوومەندە دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ واتسئاپ ئەم ژمارەیە
07740911169

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار : ژمێریار

شوێنی کار : سلێمانی ، کۆمپانیای شڤان

کۆمپانیای شڤان پێویستی بە کارمەندێک هەیە بۆ بەشی ژمێریاری بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1. دەرچووی بەشی ژمێریاری بێت.
2. زمانی عەرەبی بزانێت.
3. ئەزموونی کارکردنی لە بواری ژمێریاریدا لە چوار (4) ساڵ کەمتر نەبێت.
4. شارەزایی باشی هەبێت لە کۆمپیوتەر.
5. هیچ کارێکی تری نەبێت و خۆی بە تەواوی بۆ ئیش و کارەکانی کۆمپانیا تەرخان بکات.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی تێدایە و لە خۆی ڕادەبینێت، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای شڤان بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم و پێشکەشکردنی سیڤی (CV).

ناونیشان:
سلێمانی – شەست مەتری ، نزیک چوارچرا - سەنتەری بازرگانی بینای ئاسیا ئۆیڵ

تێبینی گرنگ:
فۆرمی داواکاری تەنها لەچوار ڕۆژدا دابەش دەکرێ ، ڕۆژانە لە کاتژمێر 3:00 بۆ 4:00 ی دوانیوەڕۆ دابەش دەکرێت.

Читать полностью…

AwezaWeb

💬 هەلی کارەكان ٪75 و زیاتریش مەرجيان ئەوەیە زمان بزانی ، ئێستا داشكاندن کراوە بۆ باشترین کۆرسی فێرکردنی زمانی عەرەبی (جڵفەی  عیراقی) بۆ ئاستی سەرەتا و پێشکەوتوو به شیوازی ئۆنلاین (ڕاستەوخۆ). بەسەرپەرشتی مامۆستا (ئەشجان هەورامی) خاوەن ئەزمونی زیاتر لە 5 ساڵ وانە وتنەوە.  
   ⭐⭐

⭐ خولەکە لە 1/5/2025 دەست پێئەکات و بۆ ماوەی مانگێک

⭐حەفتەی 3 ڕۆژ / و ڕۆژی 1 کاتژمێر و نیو 

⭐کاتی خول شەوان

⭐خولەکە بۆ هەر گروپێک ٨  بەژداربوو لە خۆ ئەگرێت 

⭐️ بێش وەرگرتن هەڵسەنگاندن بۆ قوتابی دەکرێت و ئاستى خوێندكار له زمانەکە دیاری دەکرێت

⭐ پارەدان لە ڕێگەی  fib و fastpay دەبێت

⭐💵نرخی بەژداری کردن لە $75 داشكێنرا بۆ 75 هەزار

⭐بەژداری کردن سنوردارە بۆ بەژداری کردن پێوەندی بکەن يان نامە بنێرە بۆ ژمارە موبایلی :-
07703575025
هەر ئێستا پەیوەندی بکە ئەم هەلە لە دەست مەدە
⭐️⭐️⭐️✔️

Читать полностью…

AwezaWeb

هەلی كار  بۆ خەیات لەهەولێر

پێویستمان بە  شارەزا هەیە لە بواری خەیاتی و بەرگدروو لە هەولێر. 

مەرجەکان
- پێشینەی کارکردن لە بواری خەیاتی هەبێت 
- توانای کارکردن بە کوالیتی و وردبینی. 
- هەڵسوکەوتێکی باش و دۆستانە لەگەڵ کڕیارەکان. 
- ئامادەبێتی بۆ فێربوون و فێرکردنی تەکنیکی نوێ. 

موچە: قابیلی  گفتوگۆ دەبێت. 

کات: کۆتا کات دادەنرێت تا 10/5/2025. 

پەیوەندی: ئەگەر ئامادەیت، تکایە زانیاری زیاتر و سیڤی (CV) بنێرە بۆ

pavanlaundryservices@gmail.com

ژمارەی مۆبایل واتسئاپ 07740120404

Читать полностью…

AwezaWeb

کۆنفرانسی زانستی: ژینگە و کشتوکاڵی سازدەکرێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR)، کۆنفرانسێکی زانستی گرنگ ساز دەکات.

1. ناونیشان: ژینگە و کشتوکاڵی بەردەوام لە سەردەمی گۆڕانی کەشوهەوادا.

2. بەروار: چوارشەممە، 30 / 4 / 2025.

3. شوێن: کفری - سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان.

4. سپۆنسەری سەرەکی: ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی (HAUKARI e.V. / German Cooperation).

Читать полностью…

AwezaWeb

هەلی کار لە ئوردن (چاوپێکەوتن لە سلێمانی دەبێت)

ناونیشانی پۆست: یاریدەدەری بەڕێوەبەر

مەرجەکان::
1- زمانی عەرەبی پاراو بێت.
2- بۆ هەردوو ڕەگەز تەمەن (22-50 ساڵ)،
3- دەرچووی زانکۆ/پەیمانگا، .

کاتێ چاوپێکەوتن:
* کات: 11 و 12 / 5 / 2025 سەعات (10:00 - 17:00).

* شوێنی چاوپێکەوتن: سلێمانی (بەختیاری، نزیک پەیمانگای تەکنیکی، تەنیشت فلافیلۆ).

لەڕێگای وەتسئاپ سیڤی بنێرن بۆ ئەم ژمارانە
07717100001
07502475127

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار: بەڕێوەبەر / سەرپەرشتیاری گشتی ڕێستورانت

شوێنی کار : سلێمانی


کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە بەڕێوەبەر یان سەرپەرشتیاری گشتی هەیە بۆ یەکێک لە ڕێستورانتەکانی.

مەرجەکانی وەرگرتن:
1. پێویستە دەرچووی یەکێک لەم بەشانە بێت: کارگێڕی (إدارة)، ئابووری (اقتصاد)، یان بەڕێوەبردن (Administration).
2. پێویستە لانی کەم پێنج ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت وەک بەڕێوەبەر یان سەرپەرشتیاری گشتی لەناو ڕێستورانت/کۆمپانیا.
3. پێویستە ڕەگەزی نێر بێت.
4. تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵدا بێت.
5. پێویستە دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
6. زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:
ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤی (CV) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
cv@sulycv.com

تکایە لە بەشی Subject (بابەت)ی ئیمەیڵەکەدا بنووسن: "Restaurant Manager Application".

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار :
1- کارمەندی IT و چاودێری کامێرا
2- سەرپەرشتیار

شوێنی کار : کارگەیەک لە سلێمانی

مەرجەکان:

1- لە ڕەگەزی نێر بن.
2- پابەندبن بەکاتی کارکردن ، کارمەندی IT بۆ شەفتی شەوە ، سەرپەرشتیار بۆ شەفتی ڕۆژە.
3- تەمەنیان لەنێوان 20 ساڵ بۆ 30 ساڵ بێت

تێبینی/ نان خواردن و هۆکاری هاتوچۆ لەسەر ئەرکی کارگەیە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:

07740819029
07769644062
07512007554
053 3197141

Читать полностью…

AwezaWeb

هەلی کار / سلێمانی
کارگەیەک لە سلێمانی پێویستی بە كارمەندە : 1- سەرپەرشتیار (ڕەگەزی نێر شەفتی ڕۆژ) 2- It , CCTV (ڕەگەزی نێر شەفتی شەو)
تێبینی/ نان خواردن و هۆکاری هاتوچۆ لەسەر ئەرکی کارگەیە.

مەرجەكانی وەرگرتن:
-تەمەنی لەنێوان 20 ساڵ بۆ 30 ساڵ بێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:

07740819029
07769644062
07512007554
053 3197141

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار: کارمەندی شوشتنگەی ئۆتۆمبێل

شوێنی کار: هەولێر

مەرجەکانی وەرگرتن:
1. پێویستە پێشتر کاری لە بواری شوشتنگەی ئۆتۆمبێلدا کردبێت و شارەزایی هەبێت.
2. تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵ بێت.

کاتی کارکردن:
10:00 بەیانی بۆ 10:00 شەو.

بڕی مووچە:
لە کاتی چاوپێکەوتندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

شێوازی پێشکەشکردن:
ئارەزوومەندان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
07500850085
07504758585

Читать полностью…

AwezaWeb

بەشداری بکە لە کۆنفرانسێکی زیرەکی دەستکرد

بە هاوبەشی ناوەندی دیموکراتی عەرەبی، زانکۆی سلێمانی، و بەیتی حیکمە، کۆنفرانسێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد (AI) لەسەر پەروەردە و توێژینەوەی زانستی لە جیهانی عەرەبیدا ساز دەکرێت.

1. کات: 3-4 / 9 / 2025.

2. شوێن: زانکۆی سلێمانی (بە شێوازی ئامادەبوون و ئۆنلاین).

3. دوا وادە بۆ وەرگرتنی پوختەی توێژینەوە: 1 / 8 / 2025.

4. دوا وادە بۆ ناردنی توێژینەوەی تەواو (بۆ وەرگیراوان): 15 / 9 / 2025.

5. ئیمەیڵی ناردنی توێژینەوە:
dr.mjeidel@democraticac.de

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی کار: کاشڤان ، نوێنەری فرۆشتنی یەدەگ ، مەندوبی احتیاطی)

شوێنی کار: سلێمانی، کۆمپانیای ALBA

مەرجەکانی وەرگرتن:
1. کەسێکی ڕێکپۆش و زمان پاراو بێت.
2. شارەزای ناو شاری سلێمانی بێت.
3. پێویستە خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆم بێت یان بەرزتر (لە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکە).
4. پێویستە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت و لە نەتەوەی کورد بێت.
5. خاوەن کەسایەتییەکی لێهاتوو، گونجاو، و توانای خۆگونجاندنی هەبێت لەگەڵ تیمەکەمان.
6. کێشەی هاتووچۆی نەبێت و توانای سەردانیکردنی دەرەوەی شاری هەبێت.
7. خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
8. تەمەنی لە نێوان 23 بۆ 31 ساڵ بێت.
9. پێویستە لە ڕەگەزی نێر بێت.
10. ئەزموونی پێشووی کاری مەندوبی مەرج نییە، خۆمان کارەکەی فێر دەکەین.

بڕی مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت.

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی خوازیارن سیڤی لە ڕێگەی واتسئاپەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە:
07518252508
یان بۆ ئەم ئیمەیڵە:
info@albaiiraqco.com

تێبینی گرنگ:
1. تکایە لە کاتی ناردنی سیڤی، ناونیشانی کارەکە (نوێنەری فرۆشتنی یەدەگ/کاشفان) لە بەشی Subjectی ئیمەیڵ یان لە نامەی واتسئاپدا بنووسن.
2. تکایە بە هیچ شێوازێک پەیوەندی تەلەفۆنی مەکەن، تەنها سیڤییەکانتان بنێرن.

Читать полностью…

AwezaWeb

بڕی مووچەی مانگانە : ملیۆن و دووسەد هەزار دینار

ناونیشانی کار : شۆفێری کاشڤان

شوێنی کار : سلێمانی


کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە شۆفێری کاشڤان هەیە

(تێبینی: کارەکە بریتییە لە فرۆشتن بە شێوازی گەڕۆک بە ئۆتۆمبێلی کیا (دوو تەن)ی تایبەت بە کۆمپانیا).

مووچە:
مووچەی جێگیر (سابت) + ڕێژەی فرۆشتن (نسبە). (کۆی گشتی مووچە و نسبە ئەگەری گەیشتنی هەیە بە 1,200,000 دینار). وردەکاری زیاتر لە کاتی چاوپێکەوتندا باس دەکرێت.

مەرجەکانی وەرگرتن:
1. پێویستە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی هەبێت (تەنها بۆ مەبەستی هاتووچۆی کارمەندەکە بۆ شوێنی کار، نەک بۆ کاری فرۆشتنەکە).
2. پێویستە دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
3. تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 35 ساڵ بێت.
4. پێویستە هیچ کارێکی تری نەبێت و خۆی بۆ کارەکە تەرخان بکات.
5. مۆڵەتی شۆفێری هەبێت (جۆری گشتی).
6. تەنها بۆ ڕەگەزی نێر.
7. ئەزموونی پێشووی هەبێت لە کاری فرۆشتنی گەڕۆک (کاشڤان) باشترە.
8. ئەگەر خوێندنی تەواو کردبێت باشترە.
9. ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونی نزیک ناوچەی ژاڵە بێت باشترە (بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی خۆی).

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە، تکایە پەیوەندی بکە یان سیڤی (CV) لە ڕێگەی واتسئاپەوە بنێرە بۆ یەکێک لەم ژمارانە:
07703655293
07501139068
07702414477

تێبینی گرنگ:
تکایە تەنها لە نێوان کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 4:00ی ئێوارە پەیوەندی بکەن یان نامە بنێرن.

Читать полностью…

AwezaWeb

بۆچی لەکاتی تاقیکردنەوە یان چاوپێکەوتنی کاردا ، وەڵامی ڕاستت بیردەچێتەوە ؟

ئەی چارەسەر چییە ؟


سەرنجی ژیانی خۆت بدە، لەم دۆخانەدا 👇🏽

1- لە ناوەڕاستی گفتوگۆیەکی گرنگدا
2- یان لە تاقیکردنەوەی زانکۆ و قوتابخانەدا
3- یان لە چاوپێکەوتنێکی کاردا
4- یان لەهەر دۆخێکی تردا

لات سەیرە بۆچی هەندێکجار وەڵام و زانیاییەکان نازانی و هەست دەکەی بەتاڵ بووبێتەوە،، بەڵام دوای تاقیکردنەوە و دوای چاوپێکەوتنی کارەکە ، هەموو زانیاری و وەڵامە پێویستەکان دێتەوە یادت...

هۆکارەکەی ڕووداوەکانی ناو ناخی خۆتە ، کە ئەمانەیە 👇🏽

کاتێک تۆ لە ( لە تاقیکردنەوە یان چاوپێکەوتنی کاری یان ....) ئەگەر  هەستت کرد ( دۆخەکە ) مەترسیدارە و جێگای نیگەڕانی و قەلەقیە و پەیامی ترس بڵاوبویەوە لە جەستەتدا ، ئەوا 👇🏽

شێرەکەی ناخت بەخەبەر دەبێتەوە ، کە ئەویش عەقڵی غەریزییە، دەکەوێتە جوڵە و سەرکردایەتی و جڵەوەی جەستە دەگرێتە ئەستۆ.. (عەقڵی غەریزی ، بەشێ ژێرەوەی مێشکە ، بریتییە لە نەفس و کەسێتییە حەیوانییەکەمان ، بەرپرسە لە پاراستنی ژیانمان دژی مەترسییەکان دەجەنگێ ، ناتوانێ فێری زانست و زانیاری ببێت، تەنها وەک گیاندارێک پەلاماردان و ڕاکردن و شوێنکەوتنی چێژەکان دەزانێ ).

هەرکات مرۆڤ هەست بە ترس بکات ، ئەوا عەقڵی غەریزیمان جڵەو وەربگرێت ، بەخێرایی ئەم کارانە دەکات 👇🏽

1- حاڵەتی سوور و تەواری ، فریاکەوتنی خێرا لەجەستەدا ئەخاتە کار ، پەیامی زۆر خێرا بۆ هەموو بەشەکانی جەستە دەنێرێ ، ئەڵێ هەمووتان فریکەون لە دۆخی جەنگداین ، هەموو ئاوەدانییەک بوەستێنن..

2- داوادەکات دڵ خێرا لێبدات ، هەناسەدان کورت و تەنگ و خێرا بێت ، بۆ ناردنی زۆرترین خوێن و هۆرمۆن و موادی جەنگی بۆ ماسولکەکانی دەستوقاچ بۆ ( ڕاکردن یان شەڕکردن) بە ئامانجی ڕزگاربوون لە دۆخەکە و پاراستنی ژیان.

3- هەموو ڕێگاکانی پەیوەندی و هاتوچۆی وزە و سیگناڵ بۆ عەقڵی واعی دادەخات، سجنی دەکات ، ئەڵێ پێویست ناکات تۆ ئیش بکەی و بیربکەیتەوە و فەلسەفە لێبدەی 😎 ئێمە لە جەنگداین ..
(عەقڵی واعی ، بەشی سەرەوە و پێشەوەی مێشکە ، بریتییە لە نەفس و کەسێتییە زانا و فەیلەسوفەکەمان ، بەرپرسە لە فێربوون و وەبیرهاتنەوەی زانست و زانیاری و بیرکردنەوەی لۆژیکی، داهێنان، و ، ئاوەدانی ، شیفا ...).

تۆ لەژووری چاوپێکەوتن یان لە تاقیکردنەوە دانیشتوویت ، ئاگات لەم شتانە نییە کە زۆر بەخێرایی لەناختدا ڕوودەدەن ، بەڵام لات سەیرە بۆچی وەڵام و زانیارییەکان نایەتەوە یادت، ( نازانیت زانیارییەکان لە عەقڵی واعیت دایە و ئەویش فەقیرە سجن کراوە لەلایەن عەقڵی غەریزیتەوە ) ، چونکە ئێمە لەناخەوە پێکهاتووین ڵە چەندین کەسێتی و عەقڵ و نەفس ، بریتین لە ٲنفس ، نەک یەک نەفس..

بەڵام کاتێک بارودۆخەکە تەواو دەبێت ، دوای تاقیکردنەوەکە دوای چاوپێکەوتنەکە ، لەناکاو وەک ڕووناکییەک، بیرۆکە و زانیاری و وەڵامە ڕاستەکان دێنەوە یادت..

بۆچی ؟

چونکە تۆ لە دۆخەکەدا نەماوی ، عەقڵی غەریزی کارەکەی تەواو بووە ، ئەڵێ ترس و جەنگەکە نەما ، بۆیە لەجڵەوگیری جەستە دەکشێتەوە ، عەقڵی واعی جڵەوی جەستە دەکات ، و ئەم هەموو شتێک دەزانێ بۆیە شتەکان دێتەوە یادت ، بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە ، کاتی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن تەواو بووە ،

واتە هەرکاتێک عەقڵی غەریزی هەست بەترس بکات ، ئەوا لەخەمی ڕزگاربوون کاردەکات و ڕێگا بە عەقڵی واعی نادات کاربکات و زانیاری تاوتوێ بکات.... بەڵام کە دۆخی ترسەکە نەما ، عەقڵی واعی جڵەو وەردەگرێ و زانیارییەکان کە سەیڤە تیایدا دەخاتە ڕوو.

ئەی چارەسەر چییە ؟ ؟

خۆشبەختانە، چەندین ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم جڵەوگیرییەی عەقڵی غەریزی لەم دۆخانەدا..
.
گرنگترینیان بریتییە لە هەناسەدانی قووڵ و لەسەرخۆ ، لەپێش و سەرەتای دۆخەکەدا ، تاقیکردنەکە یان چاوپێکەوتنەکە، بەهێواشی هەناسەی قوڵ لە لوت هەڵمژە و بەدەم بەهێواشی بیدەرەوە ، تا ئەوکاتەی لەشت ئارام دەبێتەوە ، دڵت لێدانی ئارام و لەسەرخۆ دەبێت ، بەمە مەبەستمان ئەوەیە هەموو جەستە و مێشک و دەروونمان تێبگەن و بزانن ئێمە لە دۆخێکی ئارامداین ، نەک لە ترس و قەلەقی و جەنگ ، بەمەش 👇🏽

پەیام و هەستی ئاسوودەیی و سلام لە جەستەتەوە بڵاودەبێتەوه ، عەقڵی غەریزی هەست بە دۆخی ئارام و خۆشی دەکات ، ئەمەش وادەکات عەقڵی غەریزی جڵەو وەرنەگرێ و عەقڵی واعی سجن نەکات ، بەڵکو عەقڵی واعی لە دۆخی ئارامی خۆیدا بەچالاکانە کاردەکات ، بۆیە بە شێوەیەکی لۆژیکی و ئارام بیردەکاتەوە و زانیارییە سەیڤکراوەکان دەدات پێت ..

واتە زۆر گرنکە کاتێک کە چوویتە هەر دۆخێک ( بەیتێک ) ، ئەوا یەکەم کار بیکەیت ئەوەیە کە پەیامی ئاشتی و ئارامی بۆ نەفسی خۆت بنێری ، چونکە عەقڵی واعی لە دۆخی ئارامیدا چالاک دەبێت ، ئاوەدانی و شیفا و داهێنان لە دۆخی ئارامی و سلامدا چالاک دەبێ ، ئەمەش مانای ئەم ئایەتە پیرۆزەیه 👇🏽

Читать полностью…

AwezaWeb

کۆمپانیایەک لەهەولێر پێویستی بەم کارمەندانەیە

1. خەیات / بەرگدروو
2- کارمەندی شوشتن و ئوتووکردن

مەرجەکان:
1- ئەزموونی کاریان هەبێت.
2- مامەڵەی باش و پیشەییانەیان هەبێت.
3- توانای کاریا بە کوالیتی بەرز و وردبین بێت

بڕی مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتندا باس دەکرێت.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:
ئەگەر مەرجەکانتان تێدایە و ئارەزووی یەکێک لەم کارانەتان هەیە، تکایە سیڤی و زانیاری پێویست لەڕێگای وەتسئاپ بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە
07740120404
یان بۆ ئەم ئیمەیڵە:
pavanlaundryservices@gmail.com

#هەلی_کار #هەولێر #خەیات #بەرگدروو #شوشتن #ئوتوو #ئاوێزە

Читать полностью…

AwezaWeb

ئایا مەبەست لە (شۆفێری کاشڤان) چییە ؟

زۆرجار لە ئاگادارییەکانی هەلی کاردا پۆستی "شۆفێری کاشڤان" دەبینین. بەڵام ئەم کارە چییە و پێویستی بە چ لێهاتوویی و مەرجێک هەیە؟

"کاشڤان" ئاماژەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی کە بۆ گواستنەوەی پارە (کاش) و شتە بەنرخەکان بەکاردەهێنرێن، بەڵام لە پۆستی هەلیکارەکاندا شۆفێری کاشڤان ئەو شۆفێرەیە کە بە ئۆتۆمبێلی دووتەنی کەپس موادی کۆمپانیا دەگوازێتەوە بۆ مارکێتەکان و پاڕەی موادەکانیش وەردەگرێ ، واتە فرۆش بەکاش دەکات..

1. ئەرکە سەرەکییەکان:
1. لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی کاشڤان بە شێوەیەکی پارێزراو و پابەندبوون بە یاساکانی هاتوچۆوە.
2. گواستنەوەی سەلامەتی شتەکان لە نێوان شوێنە دیاریکراوەکاندا
3. لەوانەیە مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک بەڵگەنامەی تایبەت بە وەرگرتن و ڕادەستکردنیش لەخۆبگرێت.

2. پێداویستی و مەرجە باوەکان:
1. مۆڵەتی شۆفێری باوەڕپێکراو (زۆرجار مۆڵەتی گشتی یان تایبەت بە جۆری ئۆتۆمبێلەکە).
2. ئاستێکی بەرزی متمانەپێکراوی، دەستپاکی، و نەبوونی پێشینەی تاوان.
3. هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە کات و ڕێنماییەکانەوە.

جەوهەری کارەکە:
کاری شۆفێری کاشڤان، کارێکی پڕ لە متمانەیە. جیاوازە لە کاری شۆفێری ئاسایی چونکە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی کاڵاکان و پارە وەرگرتن دەکات..

Читать полностью…

AwezaWeb

عربي ، كوردي :
عربي:
فرصة عمل: مدير / مشرف عام مطعم في السليمانية

المسمى الوظيفي: مدير / مشرف عام مطعم
مكان العمل: السليمانية

شركة في مدينة السليمانية بحاجة إلى مدير أو مشرف عام لأحد مطاعمها.

المتطلبات:
1. أن يكون خريج أحد التخصصات التالية: الإدارة، السياحة ، الاقتصاد، أو إدارة الأعمال (Administration).
2. أن يمتلك خبرة عملية لا تقل عن خمس (5) سنوات كمدير أو مشرف عام في مجال المطاعم أو الشركات ذات الصلة.
3. أن يكون المتقدم ذكرًا.
4. أن يتراوح العمر بين 30 و 40 عامًا.
5. أن يكون من سكان مدينة السليمانية.
6. إجادة اللغة العربية بشكل جيد.

طريقة التقديم:
على الراغبين والمؤهلين، يرجى إرسال السيرة الذاتية (CV) إلى البريد الإلكتروني التالي:
cv@sulycv.com

هامة: يرجى كتابة "Restaurant Manager Application" في خانة الموضوع (Subject) للبريد الإلكتروني.

....
كوردی:
ناونیشانی کار: بەڕێوەبەر / سەرپەرشتیاری گشتی ڕێستورانت


شوێنی کار : سلێمانی

کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە بەڕێوەبەر یان سەرپەرشتیاری گشتی هەیە بۆ یەکێک لە ڕێستورانتەکانی.

1. مەرجەکانی وەرگرتن:
1. پێویستە دەرچووی یەکێک لەم بەشانە بێت: کارگێڕی (إدارة)، گەشتوگوزار ، ئابووری (اقتصاد)، یان بەڕێوەبردن (Administration).
2. پێویستە لانی کەم 5 ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت وەک بەڕێوەبەر یان سەرپەرشتیاری گشتی لەناو ڕێستورانت/کۆمپانیا.
3. پێویستە ڕەگەزی نێر بێت.
4. تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵدا بێت.
5. پێویستە دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
6. زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت.

2. چۆنیەتی پێشکەشکردن:
ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤی (CV) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
cv@sulycv.com

تکایە لە بەشی Subject (بابەت)ی ئیمەیڵەکەدا بنووسن: "Restaurant Manager Application".

Читать полностью…

AwezaWeb

ناونیشانی كار : کارمەندی شوشتن و ئوتووکردن  

شوێنی کار : هەولێر

پێویستمان بە کارمەندێکی شارەزا و خوێندەواری خزمەتگوزاری شوشتن و ئووتووکردن بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری شوشتن لە هەولیر. 

مەرجەکان
- پێشینەی کارکردن لە بواری شوشتن و ووتووکردن. 
- توانای کارکردن بە کوالیتی و وردبینی. 
- هەڵسوکەوتێکی باش و دۆستانە لەگەڵ کڕیارەکان. 
- ئامادەبێتی بۆ فێربوون و فێرکردنی تەکنیکی نوێ. 

موچە: لەکاتی چاوپێکەوتن باس دەکرێت.. . 

کات: کۆتا کات دادەنرێت تا 10/5/2025. 

پەیوەندی: ئەگەر ئامادەیت، تکایە زانیاری زیاتر و سیڤی (CV) بنێرە بۆ

pavanlaundryservices@gmail.com

ژمارەی مۆبایل واتسئاپ 07740120404

Читать полностью…

AwezaWeb

پێشانگای هەلی کار لە سلێمانی دەکرێتەوە
.
کات: یەکشەممە، 5 / 4 / 2025 (10:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە).

شوێن: سلێمانی، شەقامی سالم، کارگەی کولتوور.

ئامانج: کۆکردنەوەی زیاتر لە 50 خاوەنکار و لەگەڵ کارخوازان، بۆ خستنەڕووی هەلی کار لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی "کار".

ڕێکخەران: بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی کار (ILO)، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

بەشداریکردن: بۆ هەمووان کراوەیە.

Читать полностью…

AwezaWeb

بری مووچەی مانگانە : 500 هەزار دینار

ناونیشانیکار : کارمەند بۆ ساڵەی فرۆشگای دۆندرمە


شوێنی کار : سلێمانی

ئیشەکە بریتییە لە پاکردنەوە مێز و کورسی قەنەفەو پاک ڕاگرتنی ناو ساڵە بە گشتی .....

کاتی ئیش لە کاتژمێر 3 عەسر بۆ کاتی داخستنی دوکان

مەرجەکان:
1- لە ڕەگەزی نێر بن.
2- تەمەن 18 بۆ 28 ساڵ.
3- باشترە ماڵیان نزیک بێت لە تووی مەلیک یان کێشەی هاتووچۆی نەبێت.

چۆن داواکاری پێشکەش دەکەیت؟
پەیوەندی بکە بەم ژمارەیە
07719941018

شوێنی کار: سلێمانی ، تووی مەلیک
موچە : پێنج سەد هەزار

Читать полностью…

AwezaWeb

فرصة عمل في الأردن والمقابلة في العراق، السليمانية:

شركة تبحث عن مرشحين لشغل منصب مساعد المدير للعمل في الاردن

تفاصيل الوظيفة:
• المنصب: مساعد المدير
• مكان العمل: الأردن
• الجنس: ذكور وإناث
هذه الفرصة مناسبة لك إذا:
✅ تتحدث وتكتب اللغة العربية بطلاقة،
✅ خريج جامعة أو معهد،
✅ تتمتع بمظهر أنيق ومهني،
✅ لديك مهارات تواصل قوية،
✅ ترغب بالعيش والعمل خارج البلاد.
الشروط الإضافية:
• العمر: بين 22 و50 سنة
تفاصيل المقابلة:
🗓 التاريخ:
11/5/2025 12/5/2025
🕙 الوقت: من الساعة 10:00 صباحًا حتى 5:00 مساءً
📍 مكان المقابلة : السليمانية، بختياري، بالقرب من المعهد الفني السليمانية، بجانب مطعم فلا فيلو
للتقديم والتواصل:
📱 واتساب:
07717100001
07502475127

📄 ملاحظة: يمكن إرسال CV عبر واتساب.
📞 أوقات الاتصال: من الساعة 08:00 صباحًا حتى 4:00 مساءً

Читать полностью…

AwezaWeb

بۆ دەرچووانی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا 👇🏽

کۆمپانیایەک لە سليمانی پێویستی بە دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا هەیە بۆ کارکردن لە بەشی تەکنیکی

بەم مەرجانەی خوارەوە :

• رەگەزی نێر بێت.
• تەمەنی لە ٢٥ سال کەمتر بێت.
• دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا بێت.
• زمانی کوردی ،ئینگلیزی ، عرەبی بزانێت.
• ئەزمونی کارکردنی لە بواری ئەلکترۆنیدا هەبێت.
• توانای کارکردنی هەبێت لەگەڵ تیمدا.
• دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.

ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ .
cv@rak-it.net

Читать полностью…
Subscribe to a channel