ئاگادارییەکان بڵاودەکەینەوە، نامە بنێرن بۆ ڤایبهر وەتسئاپ تلیگرامی 07501017307 لینکی وێبسایتمان: http://aweza.co/index.php
پەیمانگاى ئێڤەرێست بۆ ساڵى (چواردەیەم) خولێکى (2) مانگەى هاوینەى منداڵان دەکاتەوە
(2023/6/4) تا (2023/8/4)
بۆ پۆلى (1) تا (9) ى بنەڕەتى
هەفتەى (5) ڕۆژ (1شەمە تا 5شەمە) کاتژمێر (9-12)
* فێربوونى زمانى (ئینگلیزى بەشێوەى گفتوگۆ) لەلایەن (م. شەهێن بەهادین) هەڵگرى بڕوانامەى (ئەمریکا) لە زمانى (ئینگلیزى) دا
* خوێندنى ( ئەلف وبێى کوردى )
* خوێندنى ( عەرەبى – بیرکارى – دەرونناسى )
* دابینکردنى (جانتا) بە سەرجەم پێداویستیەکانیەوە
* (گەشتى زانستى) و (مەلەوانگە) یان پێدەکرێت و (پاصى هاتوچۆ) یان بۆ دابین دەکرێت
* پارەى خولەکە بە ( 2 ) قیست دەدرێت مانگى بە (80,000) هەشتا هەزار دینار
ناونیشان:
سلێمانى – بەختیارى – بەرامبەر یاریگاکانى سەنتەرى چالاکى گەنجان – کۆڵانى غەسلى بریسکە
07701555798 - 07740873123
ههلی كار لە پڕۆژەی ژیانەوە:
پڕۆژهی ژیانهوه (پڕۆژەیەکی بواری نیشتەجێبوونە) له سلێمانی پێویستی به كارمهنده بۆ بهشی فرۆشتن
ڕۆژهكانی كاركردن ( ٦ ) ڕۆژ له ههفتهیهكدا
كاتی كاركردن ڕۆژانه ( ٨ ) كاتژمێر
شوێنی كار كردن : سلێمانی / قولهرهیسی
مەرجەکانی وەرگرتن:
١- تەمهنی له نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ بێت
٢- شیك پۆش و ڕێك پۆشبێت ٣- توانای گفت و گۆی باش بێت و زمان پاراو بێت
٤- زمانی عربی باش بزانێت
٥- دهرچوی زانكۆ یان پهیمانگا بێت
شێوازی پێشکەشکردن:
دهتوانن ( CV ) لەڕێگای واتسئەپ یان ڤایبەرەوە بنێرن بۆ ئهم ژماره تهلهفونه
07701430000
١٧- نوسینی هەواڵ و ڕاپۆرت
نوسینی هەواڵی ڕۆژانە یاخود بابەتی هەفتانە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجە گەورەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە داهاتی مانگانەیان هەیە و پێویستیان بە زۆرترین هەواڵساز و نوسەرە.
١٨- نوسینی لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت
خەڵکانێک پێویستیان بە ڕاپۆرتە لەسەر بوارێکی دیاریکراوی خوێندن یان هەر بابەتێکی گشتی، لەبەرانبەر بەدەستهێنانی ڕاپۆرتەکە یان لێکۆڵینەوەکە ئامادەن بڕێک پارە ببەخشن، کە ئەمەش دەرفەت بەوانە دەدا کە توانای ئامادەکرنی ڕاپۆرتیان هەیە.
١٩- فرۆشتنەوەی پێڵاو و جلوبەرگی بەکارهاتوو
کەمێک هەوڵدان بەسە بۆی گەورەترین سوود ببینی لە کڕینەوەی کەلوپەلی بەکارهاتوو - لەنگە و پاککردنە وە و چاککردنەوەی و فرۆشتنەوەی بە بڕێک پارەی زیار، زۆرجار خەڵکانێک لە بڕاند و جۆرێکی جیاوازی جلوبەرگ یان پێڵاو دەگەڕێن کە ئۆرجیناڵ بێ و نرخی هەرزان بێت، کەسانێکیش کات و سەلیقەی کۆکردنەوە و کڕینەوەیان هەیە ئەمە باشترین دەرفەتە!
٢٠- کاری ژمێریاری سەربەخۆ
کە توانای باشت هەیە لە بواری ژمێریاری و هەڵسەنگاندن و بواری دارایی دەتوانی بە شێوەی سەربەخۆ بۆ نوسینگە یاخود کۆمپانیا و دووکانە گەورەکان کار بکەی بەپێی کاتژمێری کار یان ڕۆژی کار.
٢١- کاری دیزاین و چاپکردن
دونیای ئەمڕۆ دونیای بینین و نمایشە هەموو ناوەند و بازاڕێکی بازرگانی پێویستی بە دیزاینکردن و نمایشکردنی کارەکانییەتی ئەگەر بۆ سۆشیاڵ میدیا بێت یاخود ڕێکلامی تەلەفزێونی یانیش چاپکراو، دەتوانی دیزاین بکەیت و لەگەڵ چاپخانەیەک ڕێکبکەوی کە کڕیاری بۆ ببەیت.
٢٢- بەخێوکردنی هەنگ و بەرهەمهێنانی هەنگوین
پڕۆژەیەکی چاکە و سەرەتا بە ژمارەیەکی کەمی هەنگ و تێچوویەکی کەمی دەوێ، وە هەوڵ و تێکۆشانی کەسیی بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینێکی باش کە دواتر بتوانی بازاڕکردنی بۆ بکەیت و جێگەی متمانە بێت.
٢٣- پڕۆژەی بەخێوکردن و پەروەردەکردن
ڕەنگە هەندێ کەس بەخێوکردنی باڵندەی لا سەیر بێ، ئەی چی بۆ بەخێوکردنی جوجکە و گەورەکردنی و فرۆشتنەوەی، یاخود باڵندەی گەورەی قەل و قاز، یاخود بەخێوکردن و زیادکردنی باڵندەی جوانیی، لە کۆتایی دا ئەگەر ئەمانە حەز و ئارەزوو بن دەکرێ ببنە مایەی سوود و داهات.
٢٤- دروستکردنی ئیکسسوارات و بابەتی جوانکاری
خانمان کرنگی زۆر دەدەن بە ئیکسسوارات و بابەتی ڕازاندنەوە، کەسانێک کە دەستڕەنگینن دەتوانن ڕەم هەڵە بقۆزنەوە و کارەکانیان نمایش بکەن بۆ فرۆشتنەوە و دروستکردن بەپێی خواست.
٢٥- دروستکردنی ڤیدیۆ و کۆرسی فێرکاری
کەسانێک بەدوای خۆپەروەردەکردن و بەهێزکردنی تواناکانیانن لە بوارێک یاخود زمانێک، بۆ نمونە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی، ئەمە دەرفەتێکە کە بە بێ هیچ تێچوویەک بێ ئەوەی کرێ بدەی و پێداویستی بکڕی بەشێوەی سەرهێڵ دەتوانی خول و وانە بڵێیتەوە.
٢٦- چاککردنەوەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی
لە خستنەڕووی تواناکانت لە چاککردنەوەی تەباغ یاخود جلشۆر، ساردکەرەوەی ماڵان، دەتوانی داهاتێک کۆبکەیتەوە.
٢٧- فرۆشتنی کتێب و گەیاندنی بە کڕیار
دونیای ئەمڕۆ ئاڵۆزە و کات کەمترە کەسانێک کاتییان نابێ بچنە کتێبفرۆش و لە کتێبێک بگەڕێن، دەتوانی سوود لەمە ببینی بە کڕینەوەی کۆمەڵێک کتێب یاخود کڕینی لە کاتی داواکردن، بە سوود بینین لە سۆشیاڵ میدیا بە دانانی وێنەی بەرگی کتێب و نوسینی پوختەیەکی باسەکە، کە سەرنجڕاکێش بێت، وا دەکا خەڵکانێک داوای کتێبەکە بکەن و بیکڕن.
ڕێنمایی و تێبینی بەرلە دەستپێکردن
بۆ دەستپێکردن هەریەکە لەم کارانەی سەرەوە ئەم خاڵانەت لەبیربێت:
١ - بۆ ئەوەی ئاسان بەردەست بیت، دەتوانی بزنس کارتی خۆت دروستبکەی.
٢ - بۆ ئۆنڵاین بەلای کەم پێویستت بە پەیجی فەیسبووک، ئینستاگرام،..هتد دەبێت.
٣ - هەموو کارێک سەرەتا سەختە، ناکرێ لە هەفتەی یەکەم دەست هەڵگری.
٤ - هە کارێک لە دڵەوە و بەجوانی کردت کڕیاری تایبەتی دەبێت.
٥ - گرنگی بە کات بدە و هەموو شتێک لە کاتی خۆی دا ئەنجام بدە.
٦- چاوەڕێ مەکە هەفتەی یەکەم تا مانگی یەکەمیش، باشترین ڕۆژانی دەستخستن بن، پێویستە ئارام بگری!
ئەم کۆمەڵە بیرۆکەی کارە، دەکرێ ببێتە ئیلهام بەخش بۆ دۆزینەوەی دەیەها بیرۆکە و شێوازی تری کار
سەرچاوە: ئەلفبێ تیک
هەلی کار بۆ مامۆستای مۆبایل و ئایپاد چاکردنەوە
پەیمانگایەک لەسلێمانی پێویستی بە مامۆستایەکی بەشی مۆبایل چاککردنەوە هەیە
مەرجەکانی وەرگرتن:
١- شارەزای و ئەزمونی هەبێت لە وانە وتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی مۆبایل چاک کردنەوە
٢- کێشەی هاتوچۆی نەبێت
٣- کێشەی کاتی نەبێت
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن لەڕێگای ڤایبەرەوە بۆ ئەم ژمارەیە:
٠٧٥٠١٠٤٥١٩٤
ناونیشانی پەیمانگا: سلێمانی ، سەهۆڵەکە ، نزیک تەلاری سالم
بەداهاتی 800 هەزار دینار هەلی کار لەسلێمانی:
کۆمپانیایەک لەسلێمانی پێویستی بەکارمەندە بەم مەرجانەی خوارەوە بەداهاتی مانگانەی هەشت سەد هەزار دینار و بۆسەرەوە..
مەرجەکان
یەکەم: دانیشتوی شاری سلێمانی بێت
دووەم: تەمەنی لەنێوان بیست و دوو ساڵ بۆ سی و پێنج ساڵ بێت
سێیەم: خاوەنی ئوتومبێلی خۆی بێت
چوارەم: هیچ پیشەیەکیتری نەبێت
پێنجەم: شیکپۆش بێت و زمان پاراوبێ
شەشەم: دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بێت هەلی وەرگرتنی زیاترە
حەوتەم: ڕەگەزی نێر.. یاخود تیم کوڕ و کچ بەیەکەوە کەسی یەکتربن
پێشکەش کردن و چاوپێکەوتن لەئۆفیسی کۆمپانیا ئەبێت
پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایل
07725047884
ناونیشانی کۆمپانیا: سلێمانی ، پشت بینای ئاسیا سێڵ نزیک مزگەوتی شێخ فرید ، کۆمپانیای سمایل پڕۆدەکشن
وەک ئەم هاوڵاتییە بکە ، کە خۆی هەلیکاری بۆخۆی ڕەخساندوە ، وێنەگر: ئاسۆ وەرتی
Читать полностью…Position Title : Trainee Commissioning Engineer - Job Location : Khormor – Qadir Karam - Crescent Petroleum
To read the details, click on the following links:
https://drive.google.com/file/d/1wG17nB3iw_xdTkzrXpIUFnBm-K2Jo4IA/view?usp=drivesdk
هەلی کار بۆ شۆفێر لە شاری سلێمانی:
کۆمپانیای تیپ تۆپ لە شاری سلێمانی پێویستی بە کارمەند هەیە بۆ شۆفێری ماتۆر و سەیارەی تایبەت بۆ کاری دلیڤەری
مەرجەکای وەرگرتن :
١- دەبێت دانیشتوی شاری سلێمانی بێت
٢- تەمەنی لە ۱٨ ساڵ کەمتر نەبێت
٣- خاوەنی ماتۆڕ یان سەیارەی خۆی بێت
٤- زمان پاراو ڕێک پۆشبێت
٥- کاری دیکەی نەبێت و توانای کارکردنی هەبێت
شێوازێ پێشکەشکردن:
ئەوانەی خوازیارن بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کۆمپانیا بکات لەم ناونیشانە:
ناونیشان : سلێمانی - گەڕەکی عەقاری - بەرامبەر پارک تاوەر - تەلاری ئانی - نھۆمی یەکەم - شوقەی یەک
یان پەیوەندی بکەن : 07503459805
(کاتەکانی پەیوەندی 9 بەیانی بۆ 4 ئێوارە)
المركز الثقافي اللبنانى - عالم المعرفة
يطلب للعمل لديه في مقر الشركة - أربيل / بختياري
للاناث فقط
-موظفة لقسم الاتصالات عربي
- موظفة لقسم الاتصالات كردي- تجيد العربية والكوردية
اللاستعلام الاتصال على الرقم
07517450663
کۆمپانیای لۆردلاین لە سلێمانی پێویستی بە کارمەندە بۆ ئەم پۆستانە:
١- ئەندازیاری تەلارسازی ( معماری)
٢- ئەندازیاری نەوت
٣- دیزاینەری ناوخۆ
٤- ژمێریار
٥- کارمەندی IT
بەمەرجێک:
١- دانیشتووی شاری سلێمانی بن.
٢- زمانی عربی و ئینگلیزی بزانن.
٣- شارەزاییان لە بواری کۆمپیتەری هەبێت.
تێبینی:
١- کاتی دەوام و بڕی مووچە لە چاوپێکەوتندا باس دەکرێت و بەپێی لێهاتووییە.
٢- بۆ پۆستی ژمێریار سێ کەسمان دەوێ ، ئەگەر یەکێکیان زمانی فارسی بزانێ هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێ.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی لەڕێگای وەتسئاپەوە بنێرن بۆ ئەو ژمارەیەی خوارەوە و بنوسن بۆ کام پۆستە سیڤیتان ناردە:
07707678000
ناونیشان: سلێمانی، کۆمپانیای لۆردلاین، شەقامی سالم
Job title: Junior Accountant - Location: Sulaymaniyah - BaharGroup
To read the details, click on the following links:
https://drive.google.com/file/d/1vg8r4ckvA6xtTefJRlDjv-ykLf6exGng/view?usp=drivesdk
هـــەلـی کـار لەم هاوینە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا، بە مووچەی مانگانە و نیسبە و سەرفکردنی پارەی بەنزین.
کۆمپانیایەکی جیهانی پێویستی بە نوێنەری فرۆشتن (مەندوب)ە لەشاری ســـلێــمانی.
تێبینی:-
- کۆمپانیا خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوون بە کارەکە
- مووچە لەگەڵ نیسبە لە فرۆشتن لەکاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
- شێواز و کاتی کارکردن لە چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت
مەرجەکانی وەرگرتتن:
1- ئۆتۆمبێلی خۆی هەبێت یان هەر هۆکارێکی گواستنەوە.
2- تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٥٠ ساڵ بێت.
3- ڕێکپۆش بێت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز بێت.
4_ئەزمونی کارکردنی هەبێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
ئەوانەی خوازیارن سـەردانی کۆمپانیا بکەن
ناونیشان: سلێمانی - ڕەند گــەلەری - نهۆمی سێیەم - شوقەی ژمارە 3 .
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کۆمپانیا بکەن یان پەوەندی بکەن بە ژ. مۆبایلی 07717580655 لە کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی تاکو ٤ ی ئێوارە.
کۆمپانیایەک لەسلێمانی پێویستی بە نوێنەری فرۆشتن هەیە ، بەمەرجێک:
١- خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی بێت.
٢- دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت.
٣- ئەگەر ئەزموونی کارکردنی هەبێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
تێبینی:
- هەردوو ڕەگەز دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
- موچە و کاتی دەوام لەچاوپێکەتندا باس دەکرێت.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە یان لەڕێگای واتسئاپەوە بینێرن بۆ ئەو ژمارەیەی خوارەوە لەبابەتی ئیمەیڵەکەدا بنوسن نوێنەری فرۆشتن.
careers@deltairaq.net
ژمارەی واتسئاپ: 07501389988
بۆئەوەی لەڕێگای حکومەتەوە هەلیکار بەدەستبهێنی ، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە..
Читать полностью…باشترین وەڵام بۆ ئەو پرسیارانەی لەکاتی چاوپێکەوتن بۆ هەلیکار لێت دەکرێت..
Читать полностью…پەیمانگای دایک لەسلێمانی هەلی کار بۆ کارمەندی پاککەرەوە ڕادەگەیەنێت
لەپەیمانگای دایک پێویستمان بەکارمەندێکی کچ هەیە بۆ پاک کەرەوەی ژوورەکان بۆ خولی منداڵان هەفتەی چوار ڕۆژ
کاتی هاتن بۆ پەیمانگا لەکاتژمێر( 10 ی بەیانی بۆ کاتژمێر 4) دەبێت
مەرجەکان
ڕەگەز کچ بێت و تەعامولی لەگەڵ منداڵ باش بێت
کێشەی هاتووچۆی نەبێت
توانای 8 کاتژمێر کارکردنی هەبێت
نابێت هیچ کارێکی هەبێت بۆسێ مانگی هاوین
ئەزموونی هەبێت شانسی زیاتر دەبێت
تکایە هیچ پەیوەندیەک مەکە بۆ پەیمانگا خۆت وەرە بۆ پەیمانگای دایک
ناونیشانی پەیمانگای دایک
سەرەتای گەڕەکی کارێزەووشک و ئاشتی .... بەرامبەر مزگەوتی دارسلام ... سەرووی شیرینی تابان
بێبەرامبەر بەشداربە لە کۆرسی (دانان و بەستنی سیستەمی کامێرای چاودێری) لەسلێمانی
هەر بەڕێزێک خوازیاری بەشداری کردنە لە کۆرسەکە تکایە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکات دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ناو تا کاتژمێر ١٠ ی بەیانیە.
07510532284
کۆرسەکە لە شاری سلێمانی دەبێت و لە بەرواری ١٦ ی ٥ کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە دەست پێدەکات، چەند جێگەیەکی کەم ماوە پەلە بکە و ناوت تۆمار بکە بە پەیوەندی کردن بەو ژمارەیەوە.
٢٧ بیرۆکەی کار کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەم هەیە
دەکرێ بە هەنگاوێکی زۆر بچوک دەستپێ بکەی، مەرج نیە بۆ دەستکردن بەکارێک سەرەتا کارگەیەک دابمەزرێنی، ماڵپەڕی ئەمازۆن سەرەتای بیرۆکەکەی لە فرۆشتنی کتێبی سەرهێڵەوە بوو، پاشتر گۆڕا بەو ئەمازۆنەی ئێستا کە هەموو جۆرە کەلوپەل و پێداویستتديیەک دەفرۆشێ!
لە خوارەوە کۆمەڵێک کار و بازرگانیی بچوک پۆلێن کراوە، کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەمە یاخود بەبێ سەرمایە دەتوانی دەست پێ بکەی، دەکرێ هەندێ لە بیرۆکەکان بەپێێ ناوچەکەی تۆ و شێوازی ژیان و کلتورەکەی نەگونجێ وە دەشکرێ باشترین دەرفەت بێت و شتێکی نوێ بێت.
١- فرۆشتنی بەرهەم و کاڵای کەسانی تر
بۆ نمونە کۆمەڵێک بەرهەمی کارگەیەک دەکریتەوە بە نرخی کۆ و پاشان بە نرخی تاک دەیفرۆشیتەوە بە خەڵکی لەگەڵ تێچووی گەیاندن دەبێتە داهاتێکی باش، وەکو سەرەتا هیچ بڕە پارەیەکت پێویست نیە و تێچووی نیە.
٢- بەکارهێنانی سەیارەکەت
ئەگەر ئۆتۆمبێلت هەیە و بەردەوام بەکاریناهێنی، دەتوانی بیدەی بەکرێ، یاخود خەڵکی فێری شوفێری بکەیت بە پێی کاتژمێر و بە نرخی کەمتر لە نوسینگەکان، یان بۆ گواستنەوەی گروپی خوێندکار و کارمەندان.
٣- کارکردن لەڕێگەی پەیجی فەیسبووک
ئێستا باشترین هۆکارە کە هیچ تێچووی ناوێ وەکو سەرەتا، ئەگەر پەیجێکت هەبێ تەنانەت لە هەژماری خۆت دەتوانی ڕێکڵام بۆ کاڵا و بەرهەمی خەڵکی یان کۆمپانیا و نوسینگەکان بکەیت، یاخود فرۆشتنەوەی بەرهەم کە خۆت بە نرخی کۆ دەیکڕیتەوە.
٤- وانەوتنەوەی تایبەتیی
ئەگەر توانات هەبێ لە هەر بوارێک دا دەتوانی وانەی تایبەتی بڵێیتەوە و بەشێوازی سەرهێڵ یاخود چوونە ماڵ یان دابینکردنی شوێنێک.
٥- سوودبینین لە یوتیوب
لەڕێگای کەناڵی یوتیوبەوە دەتوانی ڤیدیۆکانت لە هەر بوارێک دابێ بڵاوبکەیتەوە و وەکو ڕێکلامێک یاخود تەنها بۆ هۆکاری بینین و زیادکردنی بینەری کەناڵەکەت کە دواتر لە ڕێگەی ڕێکلامەوە سوودی لێ دەبینیت.
٦- چاندن و گەشەپێدانی گوڵ و درەخت
لە پارچە زەوییەکی چەند مەتری ماڵەکەت دا دەتوانی دەست بکەی بە پێگەیاندنی گوڵ و نەمام، بۆ ماوەیەک پێیدەگەیەنیت و دواتر دەیفرۆشیتەوە.
٧- دابینکردنی شوێن و ڕێکخستنی وەکو فێرگە
ئەگەر جێگەیەکت هەیە دەتوانی سوودی لێ ببینی وەکو ناوەندێکی فێرکردن، لەگەڵ چەند وانەبێژ، مامۆستا یاخود شارەزایەکی بوارێک ڕێکدەکەوی و خول دەکەیتەوە.
٨- فرۆشتنەوەی کاری دەستی
کە لە بواری چنین و کاری دەستی بەهرەدار بیت دەتوانی نمونەی کارەکانت لە فەیسبووک دابنێی و بیفرۆشیتەوە، یاخود لەگەڵ دووکانێک یاخود چەند دووکانێک ڕێکبکەوی و بۆت بفرۆشنەوە بەرانبەر ڕێژەیەک.
٩- گواستنەوە و دیلیڤەری کاڵای خەڵکی
دەتوانی سوود لە سەیارە یاخود ماتۆڕەکەت ببینی و کاری دلیڤەری بکەی بۆ ئەو پەیجانەی کە بەرهەمێکیان هەیە و شتێک دەفرۆشن.
١٠- دروستکردنی خواردن بۆ خەڵکی و ئاهەنگ
کەسێک کە شارەزایی باشی هەبێ و دەستڕەنگین بێ لە ئامادەکردنی خواردن، دەتوانێ خواردن بەپێی داواکاری ئامادە بکات بۆ خەڵکی، یاخود ئامادەکردنی خواردن بە بڕی زۆر بۆ گروپێک یاخود ئاهەنگ و بۆنە تایبەتییەکان.
١١- دروستکردنی نان
ئێستا خەڵکێکی زۆر نانی خۆماڵیی دەکرد بەو پێیەی خەڵکی سەرقاڵن و هەمووان ناتوانن خۆیان ئامادەی بکەن، دەکرێ لەگەڵ گروپێک کاربکەن یاخود بە تەنیا و لە ماڵەوە.
١٢- کاری پاککردنەوەی شوێنەکان
کە زانیت شوێنێک پێویستی بە پاککردنەوەیە کۆمپانیایەک، کارگەیەک، لەگەڵیان ڕێکدەکەوێ کە بە نرخی گونجاو بۆیان ئەنجام دەدەی، پاشان کۆمەڵێک کرێکار بە کرێی ڕۆژانە دەگریت و کارەکە ئەنجام دەدەی.
١٣- هێنانی کەلوپەل لە وڵاتی چین
هێنانی ئەو بەرهەمانەی کە زۆر پێویستن و خەڵکی ئارەزووی دەکەن، لە ئێستا چەندین کۆمپانیا کاری هێنانەوی کەلوپەل دەکەن لە وڵاتانی ترەوە.
١٤- خزمەتگوزاریی وەرگێڕان
بەهۆی سەرقاڵی و کەمی کات یاخود نەزانینی زمانێکی تر، دەرفەتێکی باشە ئەگەر توانای وەرگێڕانی هەر زمانێکت هەبێ،وەرگێڕانی نوسین یاخود ژێرنووسی ڤیدیۆ و پۆست و کتێب و بابەت، دەتوانی لە ڕێگەی سەرهێڵەوە و بەپێی کاتژمێر پارەی وەرگێڕان وەربگری یاخود بەپێی ژمارەی پەڕە یاخود خولەکی ڤیدیۆ.
١٥- ڕێکخستنی بۆنە و ئاهەنگەکان
کاری ڕێکخەری ئاهەنگەکان، کارێکی خۆشە و بەندە بە سەلیقە و توانای کەسەکە، بۆ نمونە ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی مێزی لەدایکبوون و ڕێکخستنی ئاهەنگی بوک گواستنەوە و دابینکردنی شیرینی و میوە و خواردنی ئاهەنگ.
١٦- سۆشیاڵ میدیا و نوسینی ناوەڕۆک
لە بەربڵاوترین کارە پێویستیی و هەنووکەییەکان کاری بەڕێوەبردنی پەڕەی کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەکانە لە فەیسبووک و تویتەر...هتد.
کە بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە کارمەندی تایبەت، دەتوانی لە ماڵی خۆتەوە کاری سۆشیاڵ میدیا و دیزاین بۆ چەند کۆمپانیا و پەیجێک بکەیت
هەلی کار بۆ مامۆستای ئارایشتی خانمان و نینۆک دانان و برژانگ دانان
پەیمانگاکەمان لەسلێمانی پێویستی بە مامۆستایەکی بەشی ئاراشتی خانمان هەیە بەم مەرجانە:
١- شارەزای هەبێت و ئەزمونی وانە وتنەوەی هەبێت لە سەرجەم بابەتەکانی ئارایشت وەک ( قژبرین هەمو شێوازەکانی - بۆیەکردن - تەسریحە - مەیک ئەپ - مەساج - لێفتی برژانگو برۆ )
٢- ئەگەر ئەزمونی وتنەوەی بەشی نینۆک دانانو برژانگ دانانی هەبێت ئەوا هەلی وەرگرتنی زۆرترە.
٣- کێشەی هاتوچۆی نەبێت
٤- کێشەی کاتی نەبێت
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن لەڕێگای ڤایبەرەوە بۆ ئەم ژمارەیە: ٠٧٥٠١٠٤٥١٩٤
ناونیشانی پەیمانگا: سلێمانی، سەهۆڵەکە، نزیک تەلاری سالم
کارمەندی HR وتی بە عەرەبی تەلەفۆنم کرد بۆ یەکێک لەو کەسانەی لە سیڤیەکەیدا نوسیبووی زمانی عەرەبیم زۆرنایابە، کەچی کەسەکە لەوەڵامدا وتی (باوە باوەکە گیان بزانە ئەم تەیحانە ئەڵێ چی ، هەر قسە ئەکا و لێی تێناگەم)😂
ئەگەر بەسەرهات و نوکتەیەکی بواری کارکردنت لایە لەڕێگای واتسئاپ ڤایبەر تێلگرام بینێرە بۆ ئەم ژمارەیە
07501017307
وێبسایتی ئاوێزە
بەمووچەی 500 هەزار دینار و لەگەڵ زیادەی نسبە هەلیکار لە سلێمانی :
سەنتەری BSS پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن هەیە بەشێوەیەکی مەیدانی لەشاری سلێمانی .. بۆ ڕەگەزی مێ .. بەم مەرجانەی لای خوارەوە ..
..... مەرجەکانی وەرگرتن ....
١- دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت .
٢- تەمەنی لە نێوان ( 25 بۆ30 ) ساڵ بێت .
٣- بڕوانامەی ( ئامادەیی .. یان .. پەیمانگا .. یان .. زانکۆ ) ی هەبێت .
٤- لەهیچ شوێنێکی تر کاری نەبێت و لەئێستادا فری بێت بۆ کارکردن ..
×زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت.
٥- سەربەست و ئازاد بێت .. واتە هیچ کێشەیەکی نەبێت لە ئەنجامدانی ئەرک و فەرمانەکانی کارکردن .
تێبینی: موچەی مانگانەی 500000 پێنج سەد هەزار دینار + ڕێژەی فرۆش.
بۆزانیاری زیاتر و بەمەبەستی چاوپێکەوتن دەتوانن ڕاستەو خۆ سیڤیەکانتان بنێرن بۆ WhatsApp یان Viber یەکێک لەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە .. یان پەیوەندی بکەن .
07703851133
07703861133
ناونیشان: سلێمانی، شەقامی مەلیک محمود ، شەست مەتری ، نزیک bryar kitchen.
هـــەلـی کـار لەسلێمانی: کۆمپانیای (ئیمێنس) لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکە بۆ بەشی پەیوەندی و مارکێتینگ وکۆمپانیا خۆی خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوونت بەکارەکە. پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:-
1- ئۆتۆمبێلی خۆی هەبێت یان هەر هۆکارێکی گواستنەوە.
2- تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٥٠ ساڵ بێت.
3- ڕێکپۆش بێت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز بێت.
تێبینی:-
- کۆمپانیا خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوون بە کارەکە
- مووچە و شێواز و کاتی کارکردن لە چاوپێکەوتندا دیار دەکرێت..
ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سـەردانی کۆمپانیا بکەن.
ناونیشان:- سلێمانی - ڕەند گــەلەری - نهۆمی سێیەم - شوقەی ژمارە 3 .
یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07717580655
هەلیکار لەهەولێر بۆ کارمەندی ئۆفیس
مكتب سيتاقان لەهەولێر پێویستی بەکارمەندی ئۆفیس هەیە
مەرجەکانی وەرگرتن:
١- زماني عربي بزانێت.
٢- شارەزايی لە سوشيال ميديا هەبێت.
٣- شارەزایی لە بە بازاركردن هەبێت.
مکتب سێتاقان کاردەکات بۆ دابينکردنی كێبڵی انترنت و كيبلي حريق و كێبڵی دةنگ و كێبڵی ئيشارة و خزمةتگوزاری تةكنةلوجيا
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایل و ناونیشانەوە بکەن:
ناونیشان: هەولێر ، شەقامی سلطان مظفر
ژماڕە مۆبایل
07704452738
یان لەڕێگای وەتسئاپەوە سیڤی بنێرن بۆ ژمارەکە
هـــەلـی کـار لەم هاوینە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا، بە مووچەی مانگانە و نیسبە و سەرفکردنی پارەی بەنزین.
کۆمپانیایەکی جیهانی پێویستی بە نوێنەری فرۆشتن (مەندوب)ە لەشاری ســـلێــمانی.
تێبینی:-
- کۆمپانیا خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوون بە کارەکە
- مووچە لەگەڵ نیسبە لە فرۆشتن لەکاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
- شێواز و کاتی کارکردن لە چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت
مەرجەکانی وەرگرتتن:
1- ئۆتۆمبێلی خۆی هەبێت یان هەر هۆکارێکی گواستنەوە.
2- تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٥٠ ساڵ بێت.
3- ڕێکپۆش بێت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز بێت.
4_ئەزمونی کارکردنی هەبێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
ئەوانەی خوازیارن سـەردانی کۆمپانیا بکەن
ناونیشان: سلێمانی - ڕەند گــەلەری - نهۆمی سێیەم - شوقەی ژمارە 3 .
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کۆمپانیا بکەن یان پەوەندی بکەن بە ژ. مۆبایلی 07717580655 لە کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی تاکو ٤ ی ئێوارە.
العنوان الوظيفي: مساعد امين المخازن - موقع العمل: السليمانية، ژاڵە - بهارکروب
لقراءة التفاصيل انقر علی الرابط التالي:
https://drive.google.com/file/d/1vhKhsnGwhoXymehe5qn_LLgbvKYe11wO/view?usp=drivesdk
هەلی کارلــە ســــــلێمانی...
کۆمپانیای { نوورهات} لە سلێمانی پێویستی بە كارمهندە بۆ کاری فرۆشیاری بە ناونیشانی (مەندوب)، بەمەرجێک ..
1- دهرچوی ۱۲ی ئامادەی یان پەیمانگا یان زانکۆ بێت .
2- سەیارەی تایبەتی خۆی هەبێت.
3- رهگهزی نێر بیت .
4- دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت.
5- تەمەنی لە نێوان 20بۆ35 ساڵ بێت.
6- هیچ ئیشێكی تری نهبێت .
7- پهیوهست بێت بهكاتهكانی دهوامهوه .
8-ئەزموونی ئیشکردنی هەبێت باشترە
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی خوازیارن سیڤی لەڕێگای واتسئاپ یان ڤایبەرەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە:
07511718966
یان پەیوەندی بکەن ڕۆژانە لە کاتژمێر 9بەیانی بۆ 3 دواینیوەڕۆ
ناونیشان: سلێمانی، تانجەرۆ، سەرو بەنزینخانەی هەڵەبجە
ئایا خۆزگەت بەوانە خواستوە بە ئاسانی دەتوانن قەناعەت بە بەرامبەر بێنن، تۆش دەتوانی زۆر بەئاسانی ئەو تەكنیكانە فێر بیت، ئەگەر بەشداری لەم کۆرسەدا بکەی، کەلەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا حسن مینە دەوترێتەوە، لە هەولێر و سلێمانی.. ئەوەی ئێستا حەڤدەهەم گروپە.
كۆرسەکە بەناوی : هونەری ڕازیكردن(فن_الاقناع )
بۆچی بەشداری لەم کۆرسەد گرنگە:
فن_الاقناع بە مانای ئەوەنیە، ئێمە قازانج بكەین لەسەر حسابی كەسانی تر وەك لە كۆمەڵگادا باوە، بەڵكو بەمانای ئەوەیە هەمووان قازانج_بكەین و كەس زیان نەكات.
-ئەگەر فن_الاقناع نەزانین، تەنها بەیەك شێواز و بە پێی #كەسایەتی خۆمان مامەڵە لەگەڵ بەرامبەر دەكەین و شكست دەخۆین، لە كاتێكدا خەڵكان کەسایەتی جیاوازیان هەیە و دەبێت هەریەكەیان بە پێی كەسایەتی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و قەناعەتیان پێبكرێت.
- زۆر بە ئازارە كاتێك پەیامێكی جوانمان پێیە، بەرهەمێكی باشمان هەیە و ناتوانین بەرامبەرەكەمان تێبگەیەنین، چونكە ئەم هونەرە نازانین.
-ئەوانەی قسەزانن، سەرنجی خەڵكی رادەكێشن، جوان دەزانن باسی ئەو شتە بكەن كە دەیانەوێت، كۆمەڵێك تەكنیك و شێواز بەكار دەهێنن.
-ئەوانەی لە ژیانی كارو بزنس وژیانی خێزانداری و پەیوەندیەكان سەركەوتوون، ئەوان لە فن_الاقناعدا بە توانان .
-زۆرن ئەو بەڕێوبەرانەی دەناڵێنن بە دەست ئەو فەرمانبەرانەی گوێڕایەڵی بەڕێوبەر و ناوەندەكە ناكەن، وە ئەو بەڕێوبەرانە نازانن چۆن قەناعەتیان پێبكەن كە كار و ناوەندەكە زۆر گەورەترە لەو موچە و پاداشتەی وەریدەگرن لە بەرامبەر كارەكەیان.
-چەند جار دیتومانە، فرۆشیارێك ناتوانێت بەرهەمە باشەكەی بە مشتەری بفرۆشێت، بەڕێوبەرێك كارمەندەكەی تێبگەیەنێت، مامۆستایەك قوتابیەكەی فێركات، دایكوباوكێك جوان منداڵەكەی پەروەدە بكات، تەنها لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگەیە نازانێت چۆن قەناعەتی پێبكات.
- دەتەوێت فێری زمانی_جەستە بیت بۆئەوەی بزانیت چۆن هەڵس وكەوت لەگەڵ كارمەند و كڕیاڕ و كەسی بەرامبەر بكەیت؟
-#انكۆی_هارڤاردی_ ئەمەریكی لێكۆڵینەوەی كردووە لەسەر 16000كەس لەوانەی بە توانان لەوەی قەناعەت بە كەسی بەرامبەر دەكەن، دەركەوتووە ئەوكەسانە لە بنەڕەتدا بە تواناتر نین لە خەڵكی ئاسایی، بەڵكو زۆر تەكنیك و شێواز دەزانن كە خەڵكی تر نایزانن، تۆش ناتەوێت فێری ئەوشێوا ز و تەكنیكانە بیت؟
.
بۆ دڵنیابوونى زیاترت لە ناوازەیى و ناوەڕۆک و سەرکەوتوویی كۆرسەكە ، متمانەی ئەوەت پێدەدەین کە ئەگەر بەشداریت کردوو و سوودت نەبینی ، پارەی بەشداربوونت بۆ دەەڕێنرێتەوە.
لەگەڵ بەشداری لە کۆرسەکە ئەمانەت پێشکەش دەکرێ:
- پرۆگرامێكی زۆربەهێزت پێشكەش دەكرێت.
-بڕوانامەی دامەزراوە بە دیاری پێشكەش دەكرێت.
لەهۆڵێكی زۆر گونجاوو هێمن و ئارام و كەشی فێر بووندا ، وانەكان بە پراكتیكی دەوترێنەوە.
-بەڕێزت سود مەند دەبیت لە ئەزمونى 16 گروپى پێش خۆت.
ئەم كۆرسە لە شاری هەولێر، و سلێمانی دەكرێتەوە .
كۆرسەكە 10 کاتژمێرە و بە 2 رۆژ دەگوترێتەوە
-كاتژمێر 2-7 ئێوارە
نرخی بەشداری سەد هەزار دینارە.
بۆ ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر له سەر كۆرسەكە لەڕێگای واتسئاپ یان ڤایبەر نامە بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە:
07501017307
کۆمپانیایەک لەسلێمانی پێویستی بە کارمەندە ، بەمەرجێک:
١- شارەزابێت لەبواری مبیعات ، ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٢- ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.
٣- دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
تێبینی:
- هەردوو ڕەگەز دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
- موچە و کاتی دەوام لەچاوپێکەتندا باس دەکرێت.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە یان لەڕێگای واتسئاپەوە بینێرن بۆ ئەو ژمارەیەی خوارەوە ، لەبابەتی ئیمەیڵەکەدا بنوسن مبیعات سلێمانی:
careers@deltairaq.net
ژمارەی واتسئاپ: 07501389988
Hiring Staffs (only Female)
We are Hiring Receptionist lady For beauty place
.Take customers appointments
.Taking good photo and vedio for daily
service
.Greets or welcoming customers
.Can do Multi-Tasking
.good behavior with customers
Language
.English
.kurdish
.Arabic
Location Parkvew
-
Cend cv
07509062728
Missunailsiq@gmail.com
Parkview Shoping Area
Second Floor
Shop f106
Shop Name :Missunails&beauty
شەست ڕێنمایی گرنگ و کورت و پوخت بۆ بەدەستهێنانی هەلیکار، ئەگەر ڕێنماییەکی گرنگ دەزانی تکایە بینوسە:
1- دیاریکردنی ئامانجی پیشەیی ، واتە ئەتەوێ لە چ بوارێک کاربکەی ، دیاری بکە...
2. نوێکردنەوەی سیڤی جار جار.
3. ئامادەکاری باش بکە بۆ چاوپێکەوتنی کار.
4- کارکردن لەسەر پەیوەندییە گشتیەکان و پەیوەندی باش لەگەڵ خەڵک لە بازاڕی کاردا.
5- دوورکەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و تەرکیز لەسەر شتە ئەرێنییەکان.
6. ڕاهێنان لەسەر ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستن بۆ کارە خوازراوەکەت
7. بەدەستهێنانی بڕوانامەی زیادە لە کارامەیی پێویست.
8. ئامادەکردنی لیستی کۆمپانیا پەسەندکراوەکان و بەدواداچوون بۆ شوێنی بەتاڵ لەوان.
9. ناردنی سیڤی و نامەی لەگەڵ داواکاری.
10. بە وێبسایتەکانی هەلیکار بڵێ ئەتوانی سیڤییەکەم بڵاوبکەیتەوە.
11. بەشداریکردن لە بەرنامەکانی ڕاهێنانی کار.
12. فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانی بەبازاڕکردنی کەسی.
13. گەڕانی هەمیشەیی بۆ هەلی کار.
14. بەدواداچوون بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارە و وێبسایتە تایبەتمەندەکان بکە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.
15. بینینی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی کار، وەک کۆمپانیاکانی دامەزراندن، پلاتفۆرمی دامەزراندنی ئەلیکترۆنی، و فەرمانگە کارگێڕییەکان.
16- لە خوولی پیشەیی جۆراوجۆر بەشداری بکە با دووریش بێت لە پسپۆڕییەکەت.
17. بەدەستهێنانی لێهاتوویی دارایی و ئابووریی پێویست.
18. فێربە چۆن لە ژینگە جیاوازەکاندا کاربکەیت.
19. خۆت فێری تەواوکردنی ئەرکەکان بکە بە بەردەوامی.
20. فێربە چۆن کات بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەببەیت.
21. پەرەپێدانی تواناکانی کارگێڕی وەک سەرکردایەتی و پلاندانان و ڕێکخستن و هەماهەنگی.
22. بەدواداچوون بۆ نوێکارییەکانی بازاڕی کار و گۆڕانکارییە پێویستەکان.
23. دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کار لە هەرێم یان وڵاتدا.
24. وەرگرتنی ئامۆژگاری لە کەسانی پسپۆڕی بە ئەزموون.
25. پەرەپێدان و فراوانکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆت و بەرزکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ پسپۆڕانی بوارە جیاجیاکان.
26. گۆڕینی بڕوانامەکان بۆ زمانەکانی تر.
27. کارکردن لەسەر تواناکانی فێربوونی خێرا و گونجاندن لەگەڵ شۆفتە خێراکانی پەیوەست بە کار.
28. پەیوەندی پیشەیی بە ئەزموون بەدەستبهێنە.
29. کارکردن لەسەر باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پەیوەندی گشتی.
30. بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی.
31. گۆڕینی تواناکانت بۆ شێوازی جیاوازی وەبەرهێنان.
32. کارکردن لەسەر کارامەیی دانوستان و گرێبەستی بازرگانی.
33. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە شوێنی کار.
34. فێربوون دەربارەی یاسا و ڕێساکانی کار.
35. کارکردن لەسەر باشترکردنی زمانە بیانییەکان.
36. پەرەپێدانی تواناکانی داهێنەر و دیزاین.
37. گۆڕین بۆ کارکردن لە بواری ڕاوێژکاری.
38. کارکردن لەسەر بنیاتنانی متمانە بەخۆبوون.
39. فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
40. کارکردن لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی ڕاهێنان و پەروەردە.
41. فێربوون دەربارەی هەلی پیشەیی لە پیشەسازییە نوێیەکاندا.
42. باشترکردنی ئەدای پیشەیی.
43. خۆفێرکردنی تەکنیکەکانی بازرگانی سەرنجڕاکێش.
44. کار لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە پیشەییەکانتان بکەن.
45. باشترکردنی توانای کاری تیمی و هاوکاری.
46. فێربوونی هونەری بازرگانی ئەلیکترۆنی.
47. گەڕان بەدوای سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان بۆ باشترکردنی هەلی پیشەیی.
48. کارکردن لەسەر بەکارهێنانی کەرەستەی زیرەکی دەستکرد.
49. فێربوون و گەشەپێدان لە بەرنامەسازیدا.
50. دۆزینەوەی هەلی کاری ناتەقلیدی.
51. لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیا بچووک و تازەپێگەیشتوەکان.
52. فێربوون دەربارەی کۆمەڵگە نوێیەکانی کارکردن.
53. بەشداریکردن لە کۆمەڵگە پیشەییەکان.
54. کۆپییەکی سیڤی و نامەی کۆڤەر بۆ کۆمپانیاکان بنێرە.
55. کارکردن لەسەر باشترکردنی تواناکانی توێژینەوە و شیکاری داتا.
56. بیر لە چالاکییە خۆبەخشییەکان بکەرەوە بۆ باشترکردنی هەلی کار.
57. فێربوونی ئەخلاقی پیشەیی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.
58. سوودمەندبوون لە ڕێنمایی پیشەیی و خزمەتگوزاری کار.
59. کارکردن لەسەر پەرەپێدانی توانای دامەزراندنی کۆمپانیای نوێ.
60. بەدوای دەرفەتی خۆبەخشیدا بگەڕێ بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون.