🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
هیوادارین نەورۆز و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و پڕ لە بۆن و بەرامەی ئاسوودەیی و ئەوین و خۆشەویستی بێت و هیچ هەورێکی خەماوی و هیچ تەمومژێک، ئاسمانی ژین و دڵی گەلەکەمان نەگرێت و خۆری ئاواتەکانمان بە گەرما و تیشکی خۆشەویستی هەڵبێت و بە ئەوینێکی ڕاستەقینەوە، تین بخاتە سەر ژیانمان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸 نەورۆز و ساڵی 2725ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت. 🌸
🕊@KurdiSoraniWord
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
زمانی دایک ناسنامەی منە
۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @KurdiSoraniWord
🟧 جۆرەکانی با
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیاردە سروشتییەکان بۆ توێژینەوەی زانستی گرنگن؛ هەروەها بۆ ئەوەی مرۆڤ توانای زیاتر بۆ تێگەیشتن و پەیوەندیدان بە سروشت بدۆزێتەوە.
زمانی کوردی بۆ دیاردە سروشتییەکان زۆر دەوڵەمەندە. یەکێک لەو دیاردە سروشتییانە "با"یە.
لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لە ناوەکان و جۆرەکانی با، لە زمانی شیرینی کوردی دەکەین.
♦️ گەردەلوول: بایەکی خێرایە کە پێچ دەخوات و سەر دەکەوێت و پووشوپەڵاش و زبڵ لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت.
♦️ گێژەڵووکە: بایەکە تەپوتۆز بەرز دەکاتەوە و بە گردی خۆیدا دەسووڕێتەوە.
♦️ قەرەهێڵ: گێژەڵووکە یان گەردەلوولە.
♦️ بۆران: بایە لەگەڵ باران.
♦️ زریان: بای باشوور یان ڕەشەبایە.
♦️ ڕەشەبا: بایەکی توند و بەهێزە لە وەرزی زستان هەڵدەکات، ماوەی هەفتەیەک تا دە ڕۆژ دەخایەنێت.
♦️ زیلان: بایەکی سەخت و وشکە.
♦️ زەلان: ڕەشەبایە.
♦️ سۆزەبا: کزەبای سووکە.
♦️ شەماڵ: بای باکوورە.
♦️ کڕێوە: بایە لەگەڵ بەفر.
♦️ شنەبا: بای هێدی و فێنک یان سروەیە.
♦️ سروە: دەنگی بای سووک یان کزەبایە.
♦️ وەشت: بای باشووری ڕۆژهەڵاتییە.
♦️ زاویتە: بای ساردی ڕۆژهەڵاتە.
♦️ باڕوڤە: ڕەشەبا یان گەردەلوولە.
♦️ شنیان: هەڵکردنی بای سروەیە.
♦️ سەبا: بای شەماڵ یان بای خۆرهەڵاتە. (بایەک کە لەنێوان ڕۆژهەڵات و باکوورەوە هەڵدەکات.)
♦️ کزەبا: بای سووکە.
♦️ هوڕە: ڕەشەبا، گڕەبا یان بای سەموونە.
♦️ باهۆز: گەردەلوول یان گێژەڵووکەیە.
♦️ سۆڵە: بای ساردە.
♦️ دڕەبا: ڕەشەبا یان بای تووشە.
♦️ شنۆ: سروە یان کزەبایە.
♦️ باگێژە: باگەڕ یان گێژەڵووکەیە.
♦️ باگەڕ: بای بەهێزە.
♦️ باگرۆکە: گێژەڵووکەیە.
♦️ بابەلیسک: گێژەڵووکەیە.
♦️ دێوڵکە: پێی دەڵێن: گێژەڵووکە، گەردەلوول، دێوەڵووکە، باگەڕ یان باهۆز.
♦️ گەڕەپێچ: گەردەلوولە.
♦️ گەژگەڕینک: گێژەڵووکە یان باهۆزە.
♦️ گەردەبل: گێژەڵووکەیە.
♦️ لیلان: دەنگی باکوت، هاژە و هاڕەی با بە بەفرەوەیە.
♦️ باکوت: بەفری بە با پەستواو یان
کڕێوە بە بای توندە.
♦️ نزەبا: شنەبا یان سروەیە.
♦️ بای بسکان: شنەبا یان سروەیە.
♦️ هۆڕەبا: بای توند و ساردە.
♦️ بای وادە: کەلەباد یان شەماڵی سەرەبەهارە کە بەفر دەتوێنێتەوە.
♦️ شەوبا: سروەی شەو یان ئەو بایەیە کە لە شەو هەڵدەکات.
♦️ دارئاوس: بای مانگی ڕەشەممە کە داری پێ ئاوس دەبێت.
♦️ کونەبا: دەمەئەشکەوتێ کە بای بەتەوژمی لێوە دێت.
♦️ لارەبا: بایەک کە نە شەماڵە و نە زریانە.
♦️ و... هتد
🟢 تێبینی/ بۆ جۆرەکانی با، لە زمانی کوردیدا و بەتایبەت لە ناوچە ڕەنگینەکانی کوردستان؛ ناوی زیاتر هەن؛ لێرەدا تەنیا ئاماژەمان بە هەندێکی کرد.
دەتوانن بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
🟪 ناوەکان و جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
باران، سەرچاوەی ژیانە؛ گریانی ئاسمانە بۆ زەویی تینوو کە زەوی دەبووژێنێتەوە و بەردەوامیی دەدات بە ژیان لەسەر زەوی.
🔲 جۆرەکانی باران
🔹 ڕەهێڵە: بارانی لێزمە و بەخوڕ.
🔹 شلۆڤە: باران و بەفر پێکەوە.
🔹 شەستە: ڕێژەبارانی توند.
🔹 کژەبارانە: بارانێکە کە لە کاتی خۆیدا بێت.
🔹 تاو: بارانێک کە بەتوندی لە چەند خولەکێکدا دەبارێت.
🔹 ڕێژنە/ ڕەژنە: تاوەبارانی توند.
🔹 پەڵە: بارانێکی نەرمە لە سەرەتای پاییزدا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبارێت و خۆش ناکاتەوە و هێندە دەبارێت تا زەوی تێرئاو بێت.
🔹 سەرپەڵە: جەنگەی بارانی پاییز.
🔹 گەندەپەڵە: پەڵەی ناتەواو یان بارانی سەرپەڵەیە کە بەو بارانە زەوی نەرم نابێتەوە.
🔹 لافاو: باراناوی زۆر.
🔹 سێڵاو: لافاو یان ئاوی زۆر بە تەوژم کە پاش باران دێت.
🔹 بارشت: بارانی وردی لەسەرخۆ.
🔹 کڵاوبەسەرە: بارانی دەنک گەورە و توند.
🔹 گۆپاڵەباران: بارانی دەنک گەورە و توند.
🔹 بەختەباران: ئەو بارانەی کە گوڵەدەغڵ قەڵەو دەکات. (بارانی جۆزەردان.)
🔹 بارانی بەهاری: شەستەبارانە یان بارانێکی زۆر پڕئاو و کەمخایەن.
🔹 بازریشک: بارانێک کە بای توندی لەگەڵ بێت.
🔹 نمە: بارانی لەسەرخۆی وردیلە.
🔹 نم نم: بارینی کەم کەم و لەسەرخۆ.
🔹 ڕشێنە: بارانی وردی لەسەرخۆ.
🔹 لێزمە: بارانی بەخوڕ.
🔹 خوناوکە: وردەبارانی هێدی و نەرم.
🔹 خوناڤ: پریشکەبارانی زۆر ورد و لەسەرخۆ.
🔹 خونقین: بارینی نم نم و کەم کەم.
🔹 چۆڕاوگە: باراناوێکە بە گوێسوانەدا بێتە خوارەوە.
🔹 ڕنە: وردەبارانێکە کە دەوار دای دەدات.
🔹 گورگەزێ: باران و خۆرەتاو پێکەوە.
🔹 خوڕەم: هاتنەخوارەوەی باران بە لێزمە.
🔹 لەنگێزە: بارانی بەهێز یان بارانی خوڕەمی بەتاو.
🔹 لێشاو: لافاو یان بارانی زۆر بە تەوژم.
🔹 بۆران: با و باران پێکەوە.
🔹 تەپونم: بارانی لەسەرخۆ لە کاتێکدا تەمومژ لەسەر زەوی بێت.
🔹 تەڕوتووش: هەوای پڕ لە هەور و باران.
🔹 ئیقلیمگیر: بارانێک کە سەرانسەری وڵات بگرێتەوە.
🔹 تووکە یان تووکەتووک: بارانی ورد و هێدی هێدی.
🔹 بەورخۆرە: بارانێکە خۆڵی لەگەڵدا بێت و لە بیابانەوە هەڵدەکات.
🔹 و... هتد
🟠 تێبینی/ بۆ جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردیدا و بەتایبەت لە ناوچە ڕەنگینەکانی کوردستان؛ ناوی زیاتر هەن؛ لێرەدا تەنیا ئاماژەمان بە هەندێکی کرد.
دەتوانن بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ ڕقاوی، کیناوی، قیناوی، ڕقلەسک، قینلەدڵ، بەقین، کینەیی، بەڕق = مغرض
⚜ دەربڕین، نیشاندان، دەرخستن، ئاشکراکردن، درکاندن = ابراز
⚜ دیار، بەرچاو، ڕوون، ئاشکرا = مبرز
⚜ ڕوووەرگێڕی، پشتتێکەری، خۆبوێری، دوورەپەرێزی، خۆپارێزی = اعراض
⚜ پێوەنان، زێدەڕۆیی، زیادەڕەوی، گەورەکردنەوە = اغراق
⚜ زێدەڕۆیانە، زێدەبێژانە، (زۆر) پێوەنراو =
اغراق آمیز
⚜ پێوەنەر، زێدەڕۆ، زیادەڕەو، زێدەبێژ = اغراق گو
⚜ شیکار، شیتەڵکار، شرۆڤەکار = تحلیلگر
⚜ دواشیکاری، شیکردنەوەی کۆتایی = تحلیل نهایی
⚜ (بەرەو) لەناوچوون، کزبوون، لاوازبوون، چوونەئاو، داخوران = تحلیل رفتن
⚜ لەناوچوو، کزبوو، تاویاو، تواوە، لاواز، کز، پێچوو، داخوراو = تحلیل رفتە(متحلل
⚜ لاوازکەر، تاوێنەر، هێزچن، کزێنەر، پووکێنەر، پێچوێنەر، لەناوبەر = تحلیل برندە
⚜ دەروونشیکار، دەروونتوێژ، شیکاری دەروونی = روانکاو
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ ئەژنۆ، چۆک، ژنۆ، زرانی، زەنگۆڵ، وژن = زانو
⚜ دەستەوئەژنۆ، غەمبار، مات = زانوی غم در بغل گرفتە
⚜ چۆکدادان، چۆکدان، بەچۆکداهاتن، ملدان، بەزین = بە زانو درآمدن
⚜ چۆکپێدادان بەچۆکداهێنان، بەزاندن = بە زانو در آوردن
⚜ سەرەتاکانی ژیان = اوائل زندگی
⚜ سەردەم، ڕۆژگار، چاخ، هەڕەت = اوان
⚜ کورت، پوخت، پوختە، خێرا = اجمالی
⚜ پێداچوونەوەی خێرا/پوخت، چاوپێداخشاندنەوەی پوخت/خێرا = بررسی اجمالی
⚜ تەنیا، تەنها، هەر، بەتەواوی = صرفا
⚜ تەنیا (هەر) بۆ ئاگاداری = صرفا جهت اطلاع
⚜ ئاگاداری زیاتر، ئاگادارکردنەوەی دوایی ،
کاتی دیاریکراو، ئاگادارکردنەوەی دیاریکراو = اطلاع ثانوی
⚜ خوار، خوارەوە، ژێر، ژێرەوە، بنەوە = ذیل
⚜ دووبارە، دیسان، دیسانەوە، هەمدیسان، هەمیسان = ایضا
⚜ داگیرکراوان، گیراوەکان، دەستبەسەرگیراوان، دابڕکراوان = متصرفات
⚜ ڕەوان، پاراو، ڕەوانبێژ، قسەڕەوان، دەمپاراو، زمانپاراو = فصیح
⚜ دڵتەزێن، زۆر ناخۆش، جەرگبڕ، ناخهەژێن، کارەساتبار = فجیع
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ خوێندن، خۆندن = تحصیل، خواندن
⚜ خوێندەوار، خوێندەڤان، وانەوان، وانیار، خۆندەوار، خۆندەوان = باسواد، محصل
⚜ نەخوێندەوار، نەخوێندی، نەخۆندە = بیسواد، درس نە خواندە
⚜ خوێندەواری، خۆنەواری، خۆندەواری = سواد
⚜ خوێنەر، وانەر = خوانندە (خوانندە کتاب، نوشته)
⚜ خوێندنگە، قوتابخانە، فێرگە = آموزشگاه، مدرسە، محل تحصیل
⚜ نووسین، نڤیسین، نڤیستن، نووسان = نوشتن
⚜ نووسەر، نڤیسار، نڤیسکار، نڤیسەڤان = نویسنده
⚜ نووسینگە، نڤیسگە = دفترخانە، بنگاه، محضر
⚜ خۆشنووس، جواننووس، خەتجوان، خەتخۆش = خطاط، خوشنویس
⚜ ڕێنووس، ڕێنڤیس، نژوە، ڕاستنووسی، ڕاستنڤیسین = رسم الخط، املاء
⚜ پێنووس، خامە، بنووس، قەڵەم = قلم، خودکار، مداد
⚜ تێنووس، پەڕاو، تیانووس = دفتر
⚜ لێنووس، کاغەز، قاقەز = کاغذ
⚜ ڕەشنووس، ڕەشنڤیس، پێشنووس = پیش نویس، چرک نویس
⚜ کۆنووس، کورتەی دانیشتن، دەرەنجامی دانیشتن = صورتجلسه
⚜ ڕوونووس، لەبەرگرتنەوە، لێهەڵگیراوە، هەڵگیراوە = کپی، رونوشت
⚜ بەردەنووس، بەردنووس = کتیبە، سنگ نوشته
⚜ ژێرنووس، ژێرنڤیس، بنەوەنووسین، پەراوێزنووسین (نووس) = پاورقی، زیرنویس
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
ئێمە بەعەشقەوە
جوانین
عەشق دەمانکات
بەیەکێک
بە بێ عەشقی
ئێمە دوانین...
لەتیف هەڵمەت
🔲 نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی پیرۆز بێت!
ـــــــــــــــــــــــ
لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردییەوە، پیرۆزباییی هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆزتان لێ دەکەین. هیوادارین ئەم ساڵ ببێتە مایەی دڵخۆشی، کامەرانی و لەشساغی و هەروەها ساڵی سەرکەوتنەکان بۆ هەموو لایەک بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەبردنی خولی فێرکاریی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی.
🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور
بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە لە تەلەگرام بگرن:
@sinarehimpur
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
دووی ڕەشەمە واتە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێت.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ٤٢ بۆ ٥٠٪ی دانیشتووانی وڵاتی ئێران لە گەلانی غەیرەفارسزمان پێک هاتووە. هەروەک لە ڕابردوودا دیتوومانە نزیکەی نیوەی خەڵکی دانیشتووی ئێران ناچار دەکرێن لە پۆلی یەکی سەرەتایییەوە بە زمانی فارسی وانە بخوێنن.
بەپێی لێکدانەوە زانستییەکان گەشە و پێشکەوتنی هەموو وڵاتێک، لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی سەرەتایییەوە دەست پێ دەکات. هەر بەهرەیەکی کە ئێمە بمانهەوێت لە داهاتوودا لە منداڵانمانی وەربگرین تۆوەکەی لەم تەمەنانەوە دەچێنرێت.
دەستهەڵات بە سەپاندنی خوێندنی وانە بە زمانی فارسی بەسەر ئەو منداڵانەدا کە زمانی دایکیان فارسی نییە، ئەوان لەگەڵ وەستانێکی چەندساڵە لە هەستیارترین تەمەنی ژیانی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەوە بەرەوڕوو دەکاتەوە. بەڵگەی ئەو گوتەیە، ڕەتبوونەوەی ٦٧٪ی منداڵانی پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ٩ پارێزگای دووزمانەی وڵاتی ئێرانە. ئامارێکی سەرسووڕهێنەر!
لە ڕاستیدا دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی فارسی بەسەر منداڵانی غەیرەفارسدا و نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک لە تەمەنی منداڵییەوە، گەشەکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوە لە منداڵانمان دەستێنێت.
بەشێکی کەم لە منداڵان بە شانوەبەردانێکی زۆر بۆ گوشارە ڕۆحی و دەروونییەکانەوە بە چەند ساڵ دواکەوتنەوە لە کۆتاییدا دەتوانن بە زمانێکی سەپێنراوی نوێوە بیر بکەنەوە و قسە بکەن!
ئەمە وا لە منداڵانی داماوی غەیرەفارسزمان دەکات دوای ساڵانێکی زۆر ململانێ لەگەڵ زمانی نوێ و فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا بیرکردنەوە بەو زمانە نوێیە لە خۆیاندا بەهێز بکەن و پاشان بکەونە ڕکابەرایەتیی بەدەستهێنانی دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، ئەویش لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەر لە منداڵییەوە بە زمانی دایک(فارسەکان) خوێندوویانە و لەم کێبەرکێیە نابەرابەرەدا نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران بەرەوڕووی زوڵم و زۆری دەبنەوە.
دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی دووەم بەسەر منداڵاندا، ڕەوتی گەشەسەندنی زەینی و کەسایەتیی نیوەی دانیشتووانی وڵات سست دەکات و یاخود دەیوەستێنێت! بەم شێوەیە دەرفەتەکانی نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران، بە سوودی منداڵانی فارسزمان، لەناو دەبات.
بەشێکی هەرە زۆری کەلێن و ناهاوسەنگیی گەشەکردنی پارێزگاکانی ناوەند و پارێزگاکانی سەر سنووری وڵاتی ئێران لەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت!
ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆچی سەرەڕای پێدانی بوودجە(هەرچەند زۆر کەم بووە) پارێزگاکانی سەر سنوور هەروا بێبەر ماونەتەوە.
لاوازکردنی زمانەکانی دیکە دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی فەرهەنگ و لاوازبوونی فەرهەنگ دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی ناسنامە. ئەمەش وا دەکات ڕق و تووڕەیی بەرانبەر بە زمانی باڵادەست دروست ببێت.
زمانی سەپێنراو جۆرێک بەرگریی دەروونی لە فێرخوازدا دروست دەکات و ئامادەی دەکات ڕۆژێک تۆڵەی خۆی لە گرووپی داسەپێن بکاتەوە.
هەر ئەو جۆرەی کە نەزۆککردنی جەستەییی مرۆڤەکان کارێکی بێڕەوشتانەیە، وەستاندن یان نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک و سەپاندنی زمانێکی دیکەش بەسەر منداڵاندا جۆرێک نەزۆککردنی کەسایەتی هەژمار دەکرێت و کارێکی بێڕەوشتانەیە.
فێرکاریی بەزۆرەملیی منداڵان بە زمانێک جگە لە زمانی دایک، دەبێتە هۆکاری لێکدابڕانی پەیوەندیی دایبابان و منداڵان لە بواری فێرکاریدا. لە ڕاستیدا دایبابان لە ڕەوتی گەشەسەندنی چەمک و تێگەیشتنەکانی منداڵدا دەکەونە پەراوێزەوە. تێچوویەکی زۆری ڕۆحی و دەروونی بۆ ئەو منداڵە داماوانە دەبێت تاکوو ڕۆژێک بتوانن خۆیان بدۆزنەوە و ئەم ڕەوتە بگەیەننە قۆناغی بەردان.
بێگومان سوودگەلێکی زۆر لە زۆرکردنی زماندا بووە کە بۆ میناک لە وڵاتی سویس هاوکات سێ زمانی فەرمی و لە ئەفریقای باشوور هاوکات یازدە زمانی فەرمی هەیە؛ لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دیکەشدا لانی کەم دوو زمانی فەرمی هەیە و هەروەها خوێندن بە زمانی دایک شتێکی زۆر ئاسایییە.
لە ئەسڵی پازدەی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا بەڕوونی باس لەوە کراوە کە وانەی خوێندن بە زمانی دایکی دانیشتووانی وڵات لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بگوترێتەوە، پێویستە ڕووناکبیران و کاربەدەستانی خۆبەخەمزان ئەم هەلە بقۆزنەوە و بە سەرەنجامی بگەیەنێن.
پێم وایە وا باشە کە لە پارێزگا دووزمانەکاندا لە پێنج ساڵی دەستپێکی خوێندندا بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایک، پەروەردەی منداڵانمان لە ڕەهەندی توانایییە سروشتی و کەسێتییەکان و پێگەیشتنی توانایییە پەیوەندی و کۆمەڵگەیییەکانیان بخەینە بەرنامەی کارییەوە. هەروەها لەم خولەدا منداڵان دەتوانن فەرهەنگ و ئەدەبیاتی زمانی دایک فێر ببن تا بەڵکوو هەلێک بڕەخسێت کە لە سنووری چرۆکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوەیان نزیک ببنەوە.
ئامادەکردن: حەسەن مووسازادە
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
🟧 جۆرەکانی با، لە زمانی کوردیدا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
🌻 @renusisaratayi
🟪 جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردیدا
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ ئازایەتی، ئازایی، بوێری، نەترسی، چاونەترسی، وێرایی، دلێری، زات، بەجەرگی = شجاعت
⚜ بوێر، ئازا، نەترس، بەجەرگ، دلێر، وێرا، بەزات = شجاع
⚜ پلە(پێگە)ی بەرز، پلەی بڵیند = مقام شامخ
⚜ لووت، کەپۆ، دەڤن، دفن = مشام
⚜ سووکایەتی، بێڕێزی، کەتن = اهانت
⚜ سووکانە، بێڕێزانە، کەتندار = اهانت آمیز
⚜ بێکۆتایی، بێبڕانەوە، بێدوایی، بێسنوور، بێدوماهی = لایتنهایی(نامتناهی)
⚜ لایەنی/باری جەستەیی = بعد جسمی
⚜ لایەنی/باری دەروونی = بُعد روانی
⚜ چەندڕەهەندی(لایی/لایەنی)، فرەڕەهەندی = چند بعدی
⚜ دوایی، دواتر، پاشتر = بَعدی
⚜ لەمەبەدوا، لەمەودوا، لەمەولا = من بَعد
⚜ بەردی گورچیلە = سنگ کلیە
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ نووسین، تۆمارکردن = مرقوم نمودن
⚜ باو، بەبڕەو = مرسوم
⚜ وەرز، هەڕەت، جەنگە، تاف، چاخ = موسم
⚜ ناسراو، ناونراو، ناولێنراو، ناودێر = موسوم
⚜ ناسراو بە = موسوم به
⚜ نووسراو، تۆمارکراو، نووسیاو = مرقوم
⚜ قەرزدار، منەتبار = مرهون (مدیون)
⚜ بێوچان، بێبڕانەوە، بێوەستان، بێڕاوەستان، بێپچڕان، بێپسانەوە، بەردەوام = بی وقفە
⚜ بەئاگابوون، ئاگاداربوون، زانین، ئاگالێبوون = واقف بودن
⚜ وێستگە، ڕاوێستانگە، ڕاگیرگە، جێگا(شوێن)ی ڕاگرتنی ماشێن = توقفگاه
⚜ ڕاگرتن، ڕاوەستاندن، ڕاگیران، بەرگیران، وەستاندن، پێشگرتن = متوقف نمودن
⚜ ونبوو، بێسەروشوێن، شوێنبزرکراو، ون، بزربوو = مفقودالاثر
⚜ ئەگەرکوو، ئەگەرهاتوو، دنیابوو، لەوانەیە، ڕەنگە = احیانا
⚜ گێڕانەوه(گێڕاندنەوە)، وتەگێڕانەوە، قسەگێڕانەوە، گێڕانەوەی قسە = نقل قول
⚜ هاودەنگ، هاوڕا، هاوبەڵێن، یەکدەنگ = متفق القول
⚜ بەربڵاو، هەمەلایەنە، بەرین، فراوان = دامنهدار
⚜ داوێنگیر، تووشهاتوو، دەستەوداوێن، بەرۆکگر، یەخەگیر = دامنگیر
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ ئاستەم، ئاستەنگ، دژوار، ئەستەم، چەتوون، سەخت، کەم = دشوار، سخت، صعب، اندک
⚜ ئاست، حاست ، بەرانبەر، هەمبەر، ئەندازە، ڕادە = سطح، مقابل، ازا، اندازە
⚜ هاوئاست، یەکسان، بەرانبەر، هاوڕێک، هاوتەراز، هاوڕادە = مساوی، هم سطح، هم تراز
⚜ ئاستی چاوەڕوانی = سطح توقع
⚜ ئەستوور، هەستوور، ستوور = کلفت، ضخیم
⚜ ئەستووری، ئەستوورایی، ستووری = ضخامت، کلفتی
⚜ ئەستوون، ئەستوون، کۆڵەکە، دیرەگ، ئەستوندەک = ستون، پایە، تیرک
⚜ ئەستۆ، مل، گەردن، ئەستوو = گردن، عُهدە
⚜ وەئەستۆگرتن، بەئەستۆگرتن، لەئەستۆگرتن، وەخۆگرتن، وەرگرتن، پەژراندن، پەژیران، قەبووڵکردن = بر عهده گرفتن، تقبل کردن، پذیرفتن
⚜ ئاسۆ، سۆ، سوێ، سوێگە = افق، کنارهی آسمان، دورنما
⚜ ئاسۆیی، هەسوویی = افقی
⚜ ئاسپایی، ئەسپایی، هێواش، لەسەرخۆ، هێدی، هێدیکا = یواش، آهستە
⚜ بەئاسپایی، بەئەسپایی، لەسەرخۆیی، بەئارامی، بەشێنەیی، بەهێواشی = یواشکی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔲 دامەزراندنی کاناڵی "سەرچاوەی پەڕتووک".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی "سەرچاوی پەڕتووک" بە مەبەستی کۆکردنەوە و پۆلینبەندیی هەموو پەڕتووکە کوردییەکان بەپێی مژار، دامەزراوە.
کاناڵی "سەرچاوەی پەڕتووک"، سەرچاوەیەکی بەهێزی پەڕتووک بە شێوەی پیدیئێف (PDF) بۆ هەموو مژارە جیاوازەکان.
📕 مێژوو.
📗 زمانەوانی.
📘 چیرۆک.
📙 ئایینی.
📕 ئەدبیات.
📗 جوگرافیا.
📘 ڕۆمان.
📙 فەلسەفە.
و...
ئایدیی بەشداری لە کاناڵی "سەرچاوی پەڕتووک":
@SercaweyPertuk